بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهخالید موحه‌ممه‌دزاده :مامۆستا ،ئهگوهر بگهڕێینوهوه سوهر مامۆسوتا هوێمن ،دهبینوین چهنود سواڵ ئهنودامی كۆمیتوهی ناوهنودی وده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكرا بووه .چۆن كه‌سێكی وه‌ك هێمنی شاعیر و ناسك خه‌یاڵ له حیزبی دێمووكرا دا زۆر زوو ئه‌و پله سیاسی یانه ده‌بڕێ؟ ئایا ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توانایی سیاسیی خۆی یا كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه له‌گۆڕێ دان؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :دیاره ئه‌ندامه‌تیی حیزبی له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ك له‌و شتانه ناته‌با نیه .به‌تایبه‌تی حیزبێك كه دیموكرات ونه‌ته‌وه‌یی بێ .بۆیه حیزبێك نیه بڵێین چینێكی دیاریكراو ده‌كاته ئه‌ندامی خۆی و ده‌توانێ له هه‌موو چینێكـی كۆمهڵایـهتـی تێـیدا به‌شدار بن .بۆیه زۆر سروشتی یه كه‌سێكی خوێنده‌وار و ڕووناكبیر له هه‌ر پله‌یه‌ك دا ببێته ئه‌ندامی حیزبـی و بچێتـه پێشـێ.مامۆستا هـێمن لـه سـاڵی ٨٥٩١هـهتا ٨٥٣١ئهنـدامی كۆمیتـهی ناوه‌نـدی بـوو .یـانی بـۆ مـاوه‌ی ٨١سـاڵ و چه‌نـد مانـگ ئهنـدامیكۆمیتهی ناوه‌ندی بوو .له ساڵی ٨٥٣١یش تا ٨٥٣٢ئهندامی ده‌فته‌ری سیاسی بـووه .بـه‌ڵام ئهندامـهتی یهكـهی كۆمیتـهی ناوهنـدیدرێژتر بوو .پێم وا بێ ئه‌وه شـتێكی زۆر سروشـتی بـوو .جـاری یه‌كـه‌م كـه ئـه‌من و ئـه‌ویش بووینـه ئه‌نـدامی كۆمیتـهی ناوه‌نـدی،كۆمیته‌یه‌كمان هه‌بوو كه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵ-وهشابوو ،ده‌بوو ته‌رمیم بكرێته‌وه .ڕهفیقێكمـان هـه‌بوو دهیگـوت ئێـوه بوونـه بهرهـهڵێخ،(دیوار كه مه‌ترسیی ڕووخانی لێده‌كرێ دیوارێكی چووكه به به‌ریه‌وه دروسـت ده‌كـه‌ن پێـی دەڵـێن بهرهـهڵێخ) .لـه‌و كاتـهدا دهبـووتـهرمیمی تهشــكیلاتێك بكه‌ین ـه‌وه ك ـه ئێم ـه‌یان دانــا .ل ـه دوای ـه‌ش ك ـه بــووه ئه‌نــدام وه‌ك كه‌ســایه‌تی ی ـه‌كی ئــهدهبیی ناســراو هه‌ڵده‌بژێردرا.خالید موحه‌ممه‌دزاده :به‌ڕێز ،ئه‌و ساڵانه‌ی هێمن له ده‌فته‌ری سیاسوی دا دهبوێ ،ئایوا جوێ پهنجوهی دیواره بهسوهر كۆموهڵێك لوه بڕیاراتی سیاسی یه‌وه؟ واته ڕۆڵی هه‌بووه له داڕشتنی بڕیارا و سیاسه‌ته‌كان دا؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :به‌بێ شـك! وه‌ك ئه‌نـدامی كومیتـهی ناوه‌نـدی لانـی كـه‌م ده‌نگـی هه‌یـه .بـه‌ڵام ئەمـن زۆر جـار گوتوومـه،بـه‌بێ ئـه‌وه‌ی لـه كهسـایهتیی هـێمن كـه‌م بكه‌مـه‌وه ،مامۆسـتا هـێمن لـه بـاری دیـدی سیاسـی یـهوه وه‌ك شـاعیری یهكـهی نـه‌بوو؛شاعیرێكی زۆر گه‌وره بوو .یانی بێ موباله‌غه ده‌ڵێم ،له ده‌ورانی خۆی دا و له‌نێو شاعیرانی كورددا بـه یه‌كـه‌می ده‌زانـم .مـن بـهشاعیری یه‌كه‌می ده‌زانم له‌نێو شاعیرانی كلاسیكی سه‌رده‌می خـۆی دا .ده‌تـوانم بڵـێم تـه‌نیا شـاعیرێكی ئـه‌و سـهردهمهیه كـه قـهتشیعری نوێی نه‌گوت .مام هه‌ژار شیعری نوێی هه‌یه ،محاوله‌ی هه‌یه .به‌ڵام ئه‌و قه‌ت شیعری نوێی نه‌گوت .ئه‌و شـیعری كلاسـیك وعهرووزیی هه‌بوو .به‌ڵام له باری سیاسـی یـهوه ئه‌وه‌نـده پیـاوێكی بـهتوانا نـه‌بوو .ئه‌گـه‌ر باسـی ڕۆڵـی كاریگـهر بكـه‌ین ،نـا،... نه‌یبوو .نه له ده‌فته‌ری سیاسی و نه له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی دا.خالید موحه‌ممه‌دزاده :هێندێك جار ده‌ڵێن هێمن كاتی خۆی له به‌شێك له شیعره سیاسی یه‌كانی دا وه‌ك \"بوەی دێمووكرا \" و...بێزاریی ده‌ربڕیوه .تو پێتوایه ئه‌م جۆره شیعرانه‌ی كاتی خوۆی لوهژێر فشواری حیزبوی دا نووسویون یوان خوۆی بوه‌و قهناعهتوهگهیشتوه بۆ دانانی ئه‌م شیعرانه ،و پاشان بۆ په‌شیمان ده‌بێته‌وه لێیان؟ یا به توهعبیرێكی دیكوه توۆ ئوهم پهشویمان بوونوهوهی كوه باسی ده‌كه‌ن به‌ڕاست ده‌زانی؟ هه‌روه‌ها تۆ بۆخۆ كام یه‌ك له شیعره‌كانی هێمن به شیعر نازانی؟ 101
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهعهبدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :من نازانم ئه‌و قسه‌یه هی هێمنـه یان هی هێمن نیه .ئاره‌زووم ئه‌وه‌یـه ئـه‌و قسـه‌یه قسـه‌ی هـێمن هـهرنهبێ و شتی وای نه‌گوتبێ .چونكه وا بیر ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و قسه‌یه هی خۆی بـێ یـان هـی كه‌سـانی دیكـه بـێ ،دهیانـهوێ وا پیشـانبدهن كه هێمن لـه‌ژێر تهئسـیری (بـا نـهڵێم فشـار) ڕێبهرایـهتیی حیزبـی دێمـوكرات دا (مهبهستیشـیان ڕێبهرایـهتیی مهرحهلـهیدوایی حیزبی دێموكرات یان بڵێین له ده‌ورانی شه‌هید دوكتۆر قاسملوودا) شیعری نیشتمانیی گوتوه .یان شیعری بـۆ حیـزب گوتـوهیان شیعری سیاسیی گوتوه .به‌ڵام شته‌كه ڕاست به پێچه‌وانه‌یه و ئه‌وه دیوانه‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌ستم دایه .له ته‌واوی ئـه‌و دهورانـهدا،واتـه لـه سـاڵی ٨٥٩١هوه كـه بۆتـه ئه‌نـدامی كۆمیتـهی ناوه‌نـدی تـا سـاڵی ٨٥٣١كـه لـه كۆمیتـهی ناوه‌نـدی چۆتـه ده‌رێ (دیـارهههڵبژێردرا به ئه‌ندامی ئیفتخاریی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ،دوای ئه‌وه زیاتر هه‌ر ناو بـوو ،سـهمبولیك بـوو) یـهك شـیعری بـۆ حیـزبنهگوتوه ،یـهك شـیعر\" .بـژی دێمـوكرات\"ی سـاڵی ٨٥٢٩گوتـوه .زۆربـه‌ی ئـه‌و شـیعرانهی لـه‌و باره‌یـه‌وه گـوتراون وه‌ك ڕێبه‌نـدان وشـاعیر ،ڕۆژی شـادی ،و دواڕۆژی ڕوونـاك .زۆربـه‌ی ئـه‌و شـیعرانهی هـی سـه‌رده‌می جمهـورین .هیـوادارم قـه‌ت هـێمن لـه شـتی واپهشیمان نه‌بووبێته‌وه .پاشان ڕاسته هێمن شاعیرێكی ناسك خه‌یاڵ بوو ،شاعیرێكی گه‌وره بوو ،به‌ڵام هـێمن تـه‌نیا له‌بـه‌ر ئـه‌وه خوشه‌ویست نیه كه باسی خاڵ و په‌رچه‌می كردوه ،عه‌كسی ئه‌وه‌یه .یه‌كێك له شانازیه‌كانی هێمن ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ: \"عاشقی چاوی كه‌ژاڵ و گه‌ردنی پڕخاڵ نیم عاشقی كێ‌و و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من\" باشه هه‌ر \"بژی دێموكرات\"ی له زه‌مانی جمهوری دا گوتوه .له‌و كاته‌دا كه هێزی پێشمه‌رگه پێكهاتوه ،هه‌ر بۆخۆی ده‌ڵێ: \"پێكیان هێناوه له‌شكرێكی چاك له لاوی ئازا و به‌كار و چالاك ئۆمێدم وایه لاوانی خوێن پاك به خوێنی خۆیان بپارێزن خاك\" یان ده‌ڵێ: \"پێشمه‌رگه‌ی كوردی له مه‌یدانی جه‌نگ به‌رگه‌ی ناگرێ نه شێر ،نە پڵه‌نگ دوژمنی ئێمه تازه بكا ده‌نگ سینگی ده‌سمن به گولله‌ی تفه‌نگ\" 102
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهڕهنگه ئه‌وه یه‌كه‌م شـیعری شـاعیران بـێ كـه نـاوی پێشـمه‌رگه‌ی تێدایـه .جـا هـێمن بـۆ لـه‌وه‌ی پهشـیمان بێتـه‌وه؟ ئـه‌وه شـانازییهێمنــه .لـه‌و دهورانـهی كـه باسـی ده‌كـه‌م ئـه‌و یـهك شـیعری گوتـوه ،ئـه‌ویش نـه‌ك بـۆ حیـزب بـهڵكوو بـۆ شـه‌هیدان .كـه شـیعری\"گهرمهشـین\"ــه .ئـه‌من تماشـای دیوانهكـهیم كـرد ،نوسـرابوو ،٨٥٩١بـهڵام وا نیـه .ئێمـه سـاڵی ٨٥٩٢پێكـهوه بـووین لـه به‌غـدا.دانیشتبووین ،پێمگوت ئه‌رێ به‌ڕاستی ئه‌تۆ لۆمه‌ی خۆت ناكه‌ی ئه‌و هه‌موو كهسـك و سـووره لـه سـاڵی ٩١ - ٩٢دا شـه‌هید بـوون ئه‌تۆ مته‌قت له ده‌م نه‌هات؟! شتێكت نه‌گوت؟! گوتی وه‌ڵڵا نه‌هاتوه .پاش چه‌ند ڕۆژێك هات شیعری \"گه‌رمه‌شین\"ی هێنا: \"بۆ شه‌هیدێكی كه گه‌وزیوه له‌نێو خوێن ،ده‌گریم بۆ هه‌واڵێكی كه چوو بێ سه‌ر و بێ شوێن ده‌گریم\"ئه‌وه‌ی هێنـا و گـوتی هـا! ئـهمنیش خوێندمـهوه پـێم گـوت ده‌سـتت خـۆش بـێ ،شـیعری چاكـه ،بـه‌ڵام ئـه‌وه نابێتـه كـهفارهتی ئـهوگوناههی كه كردووته .گه‌رمه‌شین له ژماره ٥ی كوردستان ،تایبه‌ت بە خاكه‌لێوه‌ی ٨٥٣١چا ،كـرا .پێمخۆشـه ئـهوهیش بڵـێم ،زۆردواتر هه‌وڵی دا قه‌سیده‌یه‌ك بڵێ بۆ شه‌هیدانی ٩٢و .٩١هات گـوتی ئەمـن عـادهتم وایـه ئه‌گـه‌ر مهتلـهعی قهسـیدهم زۆر بـاش بوو دوایه شێعری دیكه‌م بۆ نایه .یه‌ك شێعرم گوتوه و وه‌ستاوه .گوتم چیه؟ شیعره‌كه‌ی خوێنده‌وه كه ئه‌مه‌یه: \"زه‌وی ئێستاش له ڕووت هه‌ڵدێ بده‌ی سووڕ نه‌ڕووخای ئاسمانی پیری پشت كووڕ\" به‌ڕاستی شیعرێكی زۆر جوانه .هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن ده‌رزی ئه‌م شیعره‌ی كردوه به گۆرانی كه هێندێ شتی لێ زیاد بووه وه‌ك: \"كه سۆمایی له چاو باوکان ڕژاوه به‌رۆكی پیره دایكان دادڕاوه\" و ...هتدجا نازانم ئه‌وه هی ئه‌وه یان نـا بـه‌ڵام ئـه‌و كاتـهیش ئـه‌وه‌ی تـه‌واو نـهكرد .ده‌نـا یـهك شـیعری لـه‌ژێر تهئسـیری ئـه‌و دهورانـهدانهگوتوه .شیعره نیشتمانی یه‌كانی پێشتر گوتوون .ئه‌گه‌ر دواتر گوتبێتی ،مه‌سه‌له‌ن شیعرێكی هه‌یه به ناوی كاروانی خه‌بات كـهبۆ حیزبی دانه‌ناوه .بۆ تێكۆشه‌رێكی داناوه .زۆر جوانه .ئه‌گـه‌ر هـێمن لـه‌و شـیعرانه پهشـیمان بـێ ،هـێمن خـۆی شـانازی یـهكانیخۆی سڕیوه‌ته‌وه .باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌وه قسه‌ی هێمن بـێ .هـی هـه‌ر كهسـێكیش بـێ لهواقیعـدا ههدهفهكـهی نـهپێكاوه .ئـه‌من پێموایـهئەگەر ئه‌م قسهیەشی كردبێ كه وه‌ك گـوتم ئـارهزووم ئه‌وه‌یـه نـهیگوتبێ بـه‌ڵام كـه گـوتبێتی ڕه‌نگـه پـاش سـاڵی ٨٥٣١و ئهوانـهلهنێو ده‌وڵه‌تی جمهوریی ئیسـلامی مابێتـهوه و ترسـی هـهبووبێ و لـه مهجلیسـێك كـه ڕه‌نگـه خـه‌ڵكی نامـهحرهمی لـێ بـووبێ ،بـۆ 103
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهئهوهی ئه‌وه بگاته‌وه ده‌ستی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات ڕه‌نگه گوترابێ .ده‌نا باوه‌ڕ ناكه‌م شاعیرێك ئـه‌وه بڵـێ .یـانی شـانازی یـهكانیخۆی له خۆی بستێنێته‌وه .له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه قازی موحه‌ممه‌د ئه‌وه نه‌بوو فشار بۆ خـهڵك بێنـێ شـیعری نیشـتمانیی بـۆ بڵـێن.شاعیر هه‌بووه شیعری دژی قازی موحه‌ممه‌د گوتوه به‌ڵام كه‌س نـهیتوانیوه هـه‌ر لـه ترسـی قـازی پێـی بڵـێ پشـتی چـاوت برۆیـه. كه‌وابوو قازی (به پێكه‌نینه‌وه) چۆن فشار دێنێ؟ له ده‌ورانی دیكه‌یش وه‌ك گوتم شیعری نه‌گوتوه. خالید موحه‌ممه‌دزاده :واته ئێوه‌یش دوای قازی موحه‌ممه‌د فشارتان بۆ هێمن نه‌هێناوه؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :نا نـا ،عـهرزم كـردی .پێویسـت ناكـا ئیسـتیدلال بكـه‌ین كـه فشـارمان بـۆ هێنـاوه یـان نـا .چونكـه لـه‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر شیعری وای نه‌گوتوه تا بڵێین له‌ژێر فشاردا بووه. خالید موحه‌ممه‌دزاده :به‌ڵام ده‌توانین بڵێین كه شیعری گه‌رمه شین له‌ژێر ته‌سیری تۆدا گوتراوه؟ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :شیعری گه‌رمه شین ،به‌ڵێ ،بەڵام لەژێر فشاردا نەبووە. خالید موحه‌ممه‌دزاده :ئه‌ی تۆ كام یه‌ك له شیعره‌كانی مامۆستا هێمن به شیعر نازانی؟ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌و پرسیاره‌ت شیعرێكی فارسیم وه‌بیر دێنێته‌وه كه ده‌ڵێ: \"در بیان و در فصاحت چون بود یكسان سخن گرچه گوینده بود چون جاحظ و چون اصمعی در كلام ایزد بیچون كه وحی منزل است كی بود تبت ی‌دا مانند یا أرض ابلعی\"له هه‌موو نووسینێك دا یه‌كێك بـهرزتره و یـهكێك نزمتـره .بـه‌ڵام ئـه‌من پێموایـه هـێمن شـاعیرێكی گه‌وره‌یـه .شـیعرهكانی هـهمووباشن .پاشان ئـه‌من ئـه‌و حهقـه بـه خـۆم نـاده‌م بڵـێم شـیعرێكی بـه شـیعر نـازانم .هه‌رچه‌نـد كاتێـك پێكـهوه بـووین زۆر پێكـهوهسهمیمی بووین و شتی خۆشمان ده‌گوت .مه‌سه‌له‌ن شیعرێكی هه‌یه كـه هـه‌ر بـه نـاوی مـاچی خـودایی یهوهیـه كـه لـه ئاخرهكـهی دا ده‌ڵێ: \"وه‌ره ماچم ده‌یه ماچی خودایی 104
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده كه بێزارم له ماچی سینه‌مایی\"كه دانیشتبووین پێم گوت \"ئه‌وه ئێستا خۆت ماوی و زه‌ق و زیندووی ،پێم بڵێ ماچی خودایی یانی چی؟ ده‌زانـم مـاچی سـینهماییمانای هه‌یه .چونكه ماچی سینه‌مایی ئه‌كته‌ر وه‌ك ڕۆڵ بازی ده‌كا له فیلمه‌كه‌دا كه ڕه‌نگه ماچهكهیشی بـه‌دڵ نـه‌بێ .بـه‌ڵام مـاچیخودایی یانی چی؟ گوتی وه‌ڵڵاهی ڕاست ده‌كه‌ی هیچ مانای نیه ،ته‌نیا قافیه‌م پێ ڕاست كردۆته‌وه .گـوتم جـا ئـه‌وه سـبه‌ینێ كـهئهتۆ مردی ،كابرایه‌ك ده‌ی خوێنێته‌وه ناوێرێ بڵێ هێمن شیعری قۆڕی گوتوه (هه‌ر عه‌ینی ئه‌و وشه‌یه‌م بـۆ بـهكار بـرد) غیرهتـیئهوهیشی نیه بڵێ ئه‌من تێی ناگه‌م ،هه‌ر ده‌ڵێ بهه بهه ماچی خودایی! عهزهمهتـه!\" بـه‌ڵام ئەمـن بـه هـیچ شـیعرێكی نـاڵێم شـیعر نیه و هه‌موویان جوانن.خالید موحه‌ممه‌دزاده :مامۆستا ،ئه‌و \"سانسۆره خۆماڵی یه\" چیه كه هێمن له چاوپێكه‌وتنێك دا باسی لێودهكا؟ ئوهتۆ پێتوایوه ئوهوقۆناغه له حیزبی دێموكرا دا سانسۆر له‌سه‌ر شیعره‌كانی هێمن هه‌بووە و به‌تایبه‌تی له ڕۆژناموهی كوردسوتان كوه بۆخۆیشوتان ئهوكا له‌گه‌ڵ هێمن دا له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه بوون؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :له ڕۆژنامه‌ی كوردستان دا زۆر شـیعری هـێمن چـا ،كـراون .یـهك شـیعری هـێمن لـه ڕۆژنامـهی كوردسـتانتهنانهت یه‌ك پیتی لێ لانه‌براوه و هـه‌ر ئـه‌وه هـه‌مووی چـا ،بـووه كـه بۆخـۆی داویـهتی ،...شـتی وا نـهبووه .بـه‌ڵام لـه چـاپیدیوانهكـهی دا واتـه \"تاریـك و ڕوون\" ،حیـزب نـا ،بـهڵكوو ئـه‌من كـه زۆر لێـك نیزیـك بـووین ،له‌سـه‌ر هێنـدێك شـتی ڕای خـۆمدهردهبڕی .ته‌نانه‌ت شیعری لابردوه له‌سه‌ر پێشنیاری مـن .لـه‌وێ دا بۆخۆیشـی شـتی لـه شـیعرهكانی خـۆی لابـردوه .ئـه‌و هێنـدێكشتی دانابوو كه ئه‌من پێم وابوو نابێ چا ،بكرێن .وه‌ك شیعری گه ،و گاڵته .ته‌نانـه‌ت شـیعری وای هه‌یـه كـه ئـه‌من ئێسـتایشپێم خۆش نیه بی خوێنمه‌وه و ئه‌تۆ زه‌بتی بكه‌ی .ڕه‌نگه پاشان بۆت بخوێنمه‌وه .شـتی وای گوتـوه بـۆ گاڵتـه كـه بـه بـاوه‌ڕی مـننهدهبوو بچێته سه‌ر كاغه‌ز و بمێنێته‌وه بۆ یه‌كجاری .مه‌سه‌له‌ن شیعرێكی دوور‌و درێژی هه‌یه به ناوی ژوانی ئاغـا كـه وشـهی وایتێدابوون ناشیرین بوون .ئه‌من پێشنیارم پێكرد لایان بـهرێ و لای بـردن ،بـه‌ڵام لـه چـاپكردنی دیوانهكـهی دا بۆخۆیشـی شـیعری سانسۆر كردوه .مه‌سه‌له‌ن شیعرێكی زۆر جوانی هه‌یه كه تیترهكهی داناوه به \"تۆم هه‌ر له بیره\": \"له شایی دا له وه‌ختی هه‌ڵپه‌ڕینا له خۆشی دا له كاتی پێكه‌نینا له كۆڕی ماته‌م و گریان و شینا ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له بیره\" له یه‌كێكیشیان دا شیعرێكی هه‌بوو كه ده‌ڵێ: \"له كاتێكا كه گێژ و وێژ و مه‌ستم105
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له كاتێكا كه نوێژێ داده‌به‌ستم كه هه‌ڵ دێنم له‌بۆ نییه‌ت دوو ده‌ستم ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له بیره\"ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی لابـرد .ئـه‌من گـوتم باشـه بـۆ حـهزفی ده‌كـه‌ی؟ وا دابنـێ موسـڵمان بـوون نیشـانه‌ی نـه‌زانی یـه ،دهباشـه ئـهتۆ وانیشان بده كه پیاوێكی قابل تكاملی ،ئه‌و كات نه‌تده‌زانی (به پێكه‌نینه‌وه) به‌ڵام دوایه پێگه‌یشتووی .له پاشان هێنـدێك شـتیدیكهی هه‌بوون له شیعره‌كانی دا كه بۆخۆی ده‌سكاری ده‌كـردن .مهسـهلهن شـیعرێكی دوورودرێـژی هه‌یـه بـه نـاوی یادگـاری شـیرن. ئه‌وه‌ی ئێستا چا ،بووه ٥٢شیعره ،لهحالێك دا كه یادگاری شیرن ٢یا ٨٨شیعر بوو .تاك بوو: \"چاوه‌كه‌م چاوی ڕه‌شی تۆ ئافه‌تی گیانی منه گیانه‌كه‌م برژانگی تیژت (ئه‌و كات گوتبووی \"وه‌ك سه‌نانی دوژمنه\" ،به‌ڵام دوایه كردبوویه \"نووكه ڕمبی دوژمنه\") سا به‌ژنه‌كه‌ت سێداره‌یه كه‌زیه‌ت ته‌نافه ،زووبه سا (ئه‌و كات گوتبووی زولفت ته‌نافه)بیخه ئه‌ستۆی من كه كوردم كورد به‌شی خنكاندنـه\" (كـاتی خـۆی ده‌ڵـێ بیخـه ئهسـتۆم چـون به‌شـی كـوردی هـه‌ژار خنكاندنـه) كـهدهستكاریی كرد .پاشان هاتوه لێی زیاد كردوه به‌ڵام ده‌بینین شـیعرێكی لـه دیوانهكـهی چـا ،نـهكردوه له‌بـه‌ر كهلیمهیـهك .ئـه‌من ئیجازه بده هه‌ر ئه‌و شیعره بخوێنمه‌وه .دیاره شیعری دیكه‌ی بۆ داناوه بۆ هاندانی خوێندن ،ده‌ڵێ: \"ده‌ركه بشكێنه ،په‌چه بدڕێنه ،ڕاكه مه‌دره‌سه چاری ده‌ردی كوردهواری خوێندنه هه‌ر خوێندنه دایكی زانایه كوڕی ئازا ده‌نێرێته خه‌بات من گوتم تۆش تێ بگه ناگاته ده‌ریایه زنه\" به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌وێ لایبردووه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ: \"خۆ ده‌پارێزێ هه‌میشه كیژی زانا و خوێنده‌وار دوور له ڕووی تۆ هه‌ر كچی نه‌خوێنده‌واره بێ بنه\"ئه‌مه‌ی له دیوانه‌كه‌ی دا حه‌زف كردوه .بۆخۆیشی لای بردوه .كـه‌س لای نـهبردوه .نموونـه‌ی دیكـه ئـه‌و شـیعرهیهتی كـه لـه بـاره‌ی ئاڵای كوردستانه‌وه نووسیویه .له باسی ڕه‌نگه‌كان دا گوتوویه: 106
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده \"سپی یه‌كه‌ی یه‌عنی كه‌سێكه ڕووسپی هه‌ر كه‌سێ بمخا بكا فه‌وری خپی كه‌سكه‌كه‌ی یه‌عنی بكوژن دوژمنوو تا كه‌سك بێ باسك و ده‌ستوو هه‌موو ڕۆژه‌كه‌ی یه‌عنی له‌ژێر هه‌وری سیا هاته‌ده‌ر ڕۆژمان و تاریكی نه‌ما دوو گوڵی گه‌نمیش ده‌ڵێ هه‌ر كشتوكاڵ زۆر بكه‌ن دوژمن بكا لێتان سواڵ پێ‌و ده‌ڵێ یاران قه‌ڵه‌م :نووكی قه‌ڵه‌م زۆر له شیر چاكتر ده‌پارێزێ عه‌له‌م\" كه‌چی له تاریك و ڕووندا ئاوای گۆڕیون: \"سپیه‌كه‌ی یانی كه‌سێكه ڕووسپی هیچ شتێك نه‌یكردبێ مات و كپی سه‌وزه‌كه‌ی دێنێته به‌ر چاوان وڵات ئه‌و ده‌مه‌ی فه‌سڵی به‌هاری جوانی هات تیشكی ڕۆژی كورد له‌ژێر هه‌وری سیا هاته‌ده‌ر ،ئه‌نگاوتی وا لووتكه‌ی چیا دوو گوڵی گه‌نمیش ده‌ڵێ هه‌ر كشتوكاڵ زۆر بكه‌ن ،مشتی بكه‌ن عه‌مبار و چاڵ پێت ده‌ڵێ نووكی قه‌ڵه‌م :نووكی قه‌ڵه‌م زۆر له شیر باشتر ده‌پارێزی عه‌له‌م\"پاشان بۆ ئه‌وه‌ی بزانی فشـاری له‌سـه‌ر نـهبووه ،كـافی یـه بڵـێم كـه مامۆسـتا هـێمن دواتـر شـیعرهكانی خـۆی چـا ،كردوونهتـهوه.ئه‌وانه‌ی كه له ڕۆژنامه‌ی كوردستان دان یه‌ك شیعریشی نیه كه ده‌ستكاریی كردبێ .حه‌تتا ئه‌وانه‌ی كـه كـاتی خـۆی لـه تاریـك وڕوون دا هێندێ شتی به هاوفیكریی من (كه ڕای منی زۆر قبووڵ بوو) لای بردوون ،دوایه چـاپی نـهكردوون .وا دیـاره پێـی بـاشبوون .كه وا بێ ئه‌من گومانم له‌و قسه‌یه‌یش هه‌یه كـه گـوتبێتی سانسـۆری حیزبـی له‌سـه‌ر بـووه .سانسـۆری حیزبـی قـه‌ت له‌سـه‌ر نه‌بووه. خالید موحه‌ممه‌دزاده :واته تۆ ئه‌مه ڕه‌د ده‌كه‌یته‌وه كه سانسۆر له شیعره‌كانی دا كرابێ؟ 107
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهعهبدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :به‌ته‌واوی ڕه‌دی دهكهمـهوه ،بهتایبـهتی سانسـۆری حیزبـی .ئـه‌من پـێم ناخۆشـه ئـه‌وه دهلـێم بـه‌ڵام وهكحهقیقهتێك ده‌ڵێم ،بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ شه‌و و ڕۆژ پێكه‌وه بـووین ،یـهك شـیعری چـا ،نـهكردوهتا ئه‌من نهم دیبێ ،بڵاوی نه‌كردۆته‌وه چونكه باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه ئه‌من لانی كه‌م له شیعری ئه‌و حاڵی ده‌بـم .زۆر جـار شـتیلێ قبووڵ كردووم .ئه‌و زۆر ده‌سكاری شـیعری ده‌كـرد .بـه بـاوه‌ڕی مـن یه‌كـه‌م نوسـخهی كـه دای ده‌نـا جـوانتر بـوو لـه دواتـری كـهدهیگۆڕی .ده‌مگوت یه‌كه‌م نوسخه‌ت كه نووسی ده‌بێ بیده‌ی به من .دوایه ئه‌گه‌ر ده‌ستكاریت كرد بیكه ،جا قسه‌ی لێده‌كه‌ین ئـه‌وه‌ی پێشووتر جوانتر بوو یان ئه‌مه‌ی دوایی .پێم ده‌گوت ئه‌تۆ یه‌كه‌م ئیلهامت زۆر جوانتره .له بیرمه شیعرێكی نووسیبوو ،ده‌ڵێ: \"ئه‌گه‌رچی شه‌و دره‌نگه ساقی بۆم تێکە كه‌مێكی تر كه وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخمدا خه‌مێكی تر\" شیعرێكی نووسیبوو ،ده‌ڵێ: \"ئه‌وه‌نده ده‌رده‌دار و لێوبه‌بار و بێ په‌رستارم كه پێموایه له‌سه‌ر كێكی ته‌مه‌ن هه‌ڵناكرێ تازه شه‌مێكی تر\"گوتم ئه‌و گوریسه چیه دروستت كردوه؟ گوتی چۆن؟ گوتم ئه‌و میسرهعه درێژه .پاشان ته‌ماشای كـرد و گـوتی وهڵڵاهـی وشـهكانمهێند پێ جوان بوون هه‌ستم پێ نه‌كرد .به قسه‌ی كردم له دهسـتكاریكردن دا .شـتی ئـاوا هـه‌بوو ،بـه‌ڵام بڵێـین حیـزب تهئسـیریههبووه له‌سه‌ری ،به هیچ جۆر نه وه‌كوو حیزب و نه به‌تایبه‌تی وه‌كوو ڕێبه‌رێكی وه‌ك دوكتۆر قاسملوو فشاری له‌سه‌ر بـووه .شـتی وا هه‌ر نه‌بووه.خالید موحه‌ممه‌دزاده :ئێوه به‌هۆی ئه‌وه له مامۆستا هێمن زۆر نیزیك بوون چه‌ند ته‌ئسیر هه‌بووه له داڕشتنه‌وه‌ی بهشوێك لوه شیعره‌كانی ،یا هێندێك له شیعره‌كانی به قه‌رزداری خۆ ده‌زانی؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :نا ،ئه‌من نامه‌وێ بڵێم به قه‌رزداری خۆمی ده‌زانـم .بـه‌ڵام شـیعری هه‌یـه به‌ڕاسـتی تهئسـیری منـی تێـدابووه .ئێسـتا شـیعرێكی هه‌یـه كـه دوایـه دهسـكاری كـرد و كردیـه شـیعرێك بـۆ لـهیلا قاسـم .ئـه‌وه لـه بنـهڕهت ڕا بـۆ لـهیلا قاسـمنهگوتراوه .دوو سـاڵ یـان سـاڵێك پـێش شـههیدبوونی لـهیلا قاسـم ئـه‌و شـیعرهی نووسـیبوو .یـاری ئۆلـهمپیك بـوو لـه مۆنریئـالیكانادا ،ساڵی ٨٢١٢یا ٨٢١٥ی زایینی بوو .ئێمه زۆرمان چاو له ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كرد .كه چاوم له یاری یـهكان ده‌كـرد لـه به‌غـدا،زۆر نارهحـهت بـووم كـه ئێمـه‌ی كـورد نـه تیمـی وهرزشـیمان هه‌یـه و نـه ئاڵامـان هه‌یـه .بههـهرحاڵ ،خـه‌یاڵ هـهڵیگرتم و زۆرناڕهحهت بووم .ڕۆژێكی دیتم كه سێ قاره‌مـان چوونـه سـه‌ر سـهكۆ و میـداڵیان وه‌رگـرت .لـهخۆڕا ئـه‌و فیكـره لـه خـه‌یاڵی دام،... 108
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهگوتم له‌واقیعدا ئه‌و كهسـهیش كـه ئیعـدام دهكـرێ میـدالی دهرهجـه یـهكی خـه‌بات وه‌رده‌گـرێ .كـه چوومـه مهقهڕهكـهی حیـزب لایمامۆستا هێمن گوتم ماموستا هێمن ،فیكرێكی باشم بۆ هاتوه ...ئه‌گـه‌ر شـاعیر بایـهم شـیعرێكی باشـی لـی دروسـت ده‌بـوو .بـزانمئهتو نایكه‌ی به شیعر؟ گوتی چیه؟ گوتم حاڵ و وه‌ز ئاوایه .گوتی زۆر سه‌خته .گوتم باشه ئه‌وه قسه‌یه پێم گوتی .پـاش دوو سێ ڕۆژان گوتی ها! چوارینه‌یه‌كی پێ نیشان دام كه دوایه گۆڕیویه‌تی به‌ڵام ئاوا بوو : \"بزه‌ی هاتێ و گوتی جه‌للادی خوێڕی به كه‌یفی خۆت په‌تت باوێژه ئه‌ستۆم په‌تت بۆ من نیشانی ئیفتخاره كه بوومه قاره‌مانی میلله‌تی خۆم\"ئه‌من گوتم جوانه به‌ڵام تێرم ناكا .پاشان ئه‌من ئه‌و فیكـرهم كـرده وتارێـك بـه نـاوی \"میـداڵی دهرهجـه یـهك\" و لـه بڵاوكـراوهی\"تێكۆشه‌ر\"دا چاپم كرد .به هه‌ر سووره‌ت ئیحساسی خۆمم تێدا ده‌ربڕی .پاشان ساڵی ٨٢١٩كه له‌یلا قاسم و ڕهفیقـهكانی ئیعـدامكران ئه‌و هات هێندێك شتی دیكه‌ی بۆ دانا كه به باوه‌ڕی من سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو .هـه‌ر ئـه‌و ڕوبـاعی یـه بـهتـهنیا بووایـه باشـتر بوو .مه‌سه‌له‌ن له باری له‌یلاوه ده‌ڵێ: \"كه تۆ تۆرای له چاوم وه‌ك خه‌وی من له بسكت ڕه‌شتره مانگه‌شه‌وی من بڕۆ مه‌جنوون به له‌یلای خوت مه‌نازه كه ناوبانگی پتر ده‌ركرد ئه‌وی من\"ئه‌وه به‌تایبه‌تی میسره‌عی ئاخری ئه‌منیش ده‌توانم شیعری وا بڵێم (به پێكه‌نینه‌وه) و ئـه‌وه وه‌ك شـیعری هـێمن نـاچێ .یـا یـهكدوو جار شـیعری وای گوتـوه كـه تهماشـام كـردوه تێبینـیم له‌سـه‌ری هـه‌بووه و لهبـهرچاوی گرتـوه .مهسـهلهن شـیعرێكی زۆر باشـی هه‌یه به ناوی شه‌و و شه‌یتان ،له یادی شه‌هیدبوونی پێشه‌وادا ده‌ڵێ: \"دێن و ده‌چن به ئه‌سپایی له چوارچرا چه‌ند تارمایی خێوی شه‌و و خودای شه‌ڕن ،بێچووه شه‌یتانی به‌دفه‌ڕن\" باسی مه‌ئموورین ده‌كا جا له پاشان باسی ئیعدام ده‌كا ده‌ڵێ: \"له ده‌وروبه‌ری چوارچرا هه‌زاران سه‌ر له قوڕ نرا 109
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده كام نازداری شۆخ و جوانه ،دای له خم لكی كۆڵوانه شۆڕه لاو هاته كۆڕی شین ،ئه‌ویش سۆرانیی كرده شین\"ئه‌من گوتم مامۆستا ،ئه‌وه زۆری نائۆمیدی تێدایه .ڕاسته مردنی پێشه‌وا ناخۆشه ،بـه‌ڵام ئـه‌ی ئـه‌و خهڵكـه هـه‌ر قـوڕی بهسـهرداكرد؟ هیچی نه‌كرد؟ تۆزێك بیری كرده‌وه و ڕۆیشت .دوو سه‌عاتی نه‌خایاند هاته‌وه شیعرێكی نووسیبوو كه ئـه‌و شـیعرهی كڕییـهوه كه ده‌ڵێ: \"پیره پیاو بانگ دێڵێ ڕۆڵه! له بیر نەكه‌ن تۆڵه ،تۆڵه\"یانی هونه‌ره‌كه هی ئه‌وه ،به‌ڵام تێ بینیم له‌سه‌ری هه‌بووه .حه‌تمه‌ن پیشانت ده‌ده‌م بۆخۆی كـه تاریـك و ڕوونـی چـا ،كـرد .جـاتاریك و ڕوون به‌شی زۆری كاره‌كانی ئه‌من كردمن و سه‌رپه‌رستیی چاپه‌كه‌ی به مـن بـوو تـا مهرحهلـهی ئـاخری كتێبهكـه وا بـوو.ساڵی ٨٢١٩ئهمن مهئمووریهتم پێدرا له به‌غدا بێمه‌وه كوردسـتان لـه‌نێو دۆسـتان لـه كوردسـتان بـ‌م .دواتـر كـه چـا ،بوونهكـهیتهواو ببوو ،نوسخه‌یه‌كی بۆم نارد به یادگاری كه له‌سه‌ر كتێبه‌كه نووسیبووی\" :ئیعتـراف ده‌كـه‌م تهئسـیری تـۆ له‌سـه‌ر شـیعرهكانمزۆره .له‌حاڵێكدا شانازی به برایه‌تی و هاوسهنگهریت ده‌كه‌م ئه‌و دیوانه‌ت پێشـكهش ده‌كـه‌م \".ئه‌مـه دیوانهكهیـه مـاوه بـه خـهتیخۆی .بـه‌ڵام لـه واقیعـدا فـهزل هـه‌ر هـی خۆیـه‌تی ،چونكـه ئهوپهڕهكـهی ئـه‌وه بـووه ئـه‌من تێبینـیم هـه‌بووه له‌سـه‌ری .تهنانـهتجارێكیش به به‌دفه‌ڕی شیعرێكم لێ خرا ،كرد .گوتی ئه‌وه شیعری تۆ نیه .ئەتۆ شیعری وا خـرا ،نـاڵێی .گـوتم شـیعرهكه خـرا، نیه و زۆربه‌ی وشه‌كان هی خۆتن و ئەمن فه‌قه‌ت وشه‌یه‌كم له جێگای وشه‌یه‌ك داناوه.خالید موحه‌ممه‌دزاده :باشه له‌و قۆناغه‌ی كه پێكه‌وه بوون ،ئه‌و جگه له تۆ شویعری پوێش بڵاوبوونوهوهی پیشوان كوهسوانی دیكوه ده‌دا؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :شتی وای هه‌بووه .جارێك له شیعرێكی دا كه‌ریمی حیسامییش ئه‌وه‌ی كردبوو .شیعرێكی هه‌یـه بـه نـاویئێوارهی پاییز ،كه سـاڵی ٨٢١٩دای نـابوو .ئـه‌من لـه كوردسـتان بـووم ،ئـه‌وان لـه به‌غـدا بـوون .شـیعرهكه وهسـفێكی زۆر جـوانیكردبوو .لێره‌دا ڕه‌نگه مه‌جال نه‌بێ هه‌مووی بخوێنمه‌وه ئه‌گینا به‌شی هه‌ره زۆریم هه‌ر له‌به‌ره .به‌ڵام له ئاخره‌كه‌ی دا وای كـردوهكه ئیدی ده‌ست له كراس دێنێته ده‌ر .كه‌ریم حیسامی كه ده‌ی بینی ده‌ڵێ بابه تۆ ئه‌وه بڵاو بكه‌یته‌وه هه‌ر ئـابڕووت ده‌چـێ .ئـه‌و هه‌موو نائۆمێدی یه چیه؟ كه ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێ یه‌ك شیعری دیكه ئێستا بووه به شیعری ئاخری ،داده‌نی كه ده‌ڵێ: 110
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده \"گوتم كه وا بێ ئاشنا ،به‌شی ئێمه له ناوچوونه گوتی نا نا دوور بنواڕه ،دوور بنواڕه ئاسۆ ڕوونه\"یانی ئه‌و تێبینی یه‌ی كه‌ریم حیسامی ئه‌و شیعره جوانه‌ی ڕزگـار كـرد .ده‌نـا شـیعرهكه له‌گـه‌ڵ ئـه‌وه‌ی لـه بـاری ئـه‌ده‌بی یـهوه زۆر جوان داڕێژراوه نائۆمێدیی لێ ده‌بارێ .به‌ڵام به‌و دوو دێڕه نه‌جاتی بوو. خالید موحه‌ممه‌دزاده :بووه مامۆستا هێمن به قسه‌ی تۆ نه‌كا؟ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده(:به پێكه‌نینه‌وه) حه‌تمه‌ن هه‌بووه! ئه‌وه نیه پێمگوت ئه‌و شیعره دابنێ ،دای نه‌نا.خالید موحه‌ممه‌دزاده :باشه ئه‌و ته‌ئسیره‌ی كه كاتی خۆی شۆڕشی مه‌لا مسوتهفا بوارزانی له‌سوه‌ر هوهژار هوهیبوو ،وا دیواره بوهوشێوهیه ئه‌و ته‌ئسیره‌ی له‌سه‌ر هێمن نه‌بووه .ئایا به‌ڕاستی ئه‌م شۆڕشه ته‌ئسیری له‌سه‌ر هێمن نوهبووه یوان نوا ،هوێمن شویعری بوۆ شۆڕشی بارزانی هه‌بووه به‌ڵام بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خۆسانسۆری یه كـه هـێمن كردوویـهتی .بـه هـه‌ر دهلێـك بـێ ،هـێمن كهوتـهخۆسانسۆری ،ئه‌گینا شیعری بۆ ئه‌و كات هه‌بوو .ته‌نانه‌ت شیعری بۆ مه‌لا مسته‌فایش هه‌بوو .بۆ نموونه ئه‌من چه‌نـد بـهیتێك لـهشیعرێكی بۆت بخوێنمه‌وه كه ساڵی ٨٢١١له ڕێككه‌وتننامه‌ی ٨٨ی ئازاردا بڵاو كرایه‌وه .جێژنێكیان گرت له چۆمان ناویان لـێ نـاجێژنی ئادار و نه‌ورۆز .چووبوونه لای مامۆستا هه‌ژار كـه شـیعریان بـۆ بنووسـێ؛ گوتبـووی ئـه‌من بـه سـفارش شـیعر نـاڵێم و بـۆم نه‌هاتوه و نایڵێم .چووبوونه لای مامۆستا هێمن .شیعرێكی جوانی نووسیبوو .كه به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێ ده‌كا: \"له‌و ده‌مه‌ی ڕا كه كاوه كوتكی وه‌شاند مێشكی زووحاكی كورد كوژی پڕژاند گه‌لی چه‌وساوه هات و لێی هاڵا چه‌رمی بهروانكهكهی كرا ئاڵا شۆڕشی پاكی پیری ئاسنگه‌ر ڕاوی نا له‌م وڵاته داگیركه‌ر\" ئه‌م شیعره درێژه .له پاشان ده‌ڵێ: \"به ده‌هۆی دوژمنان گه‌لێك ساڵ بوو جێژنی نه‌ورۆز له كورده‌كان تاڵ بوو 111
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده نه‌ته‌وی خاكی گرت و مڵكی بڕی هه‌ر كه‌سێ هات به‌شێكی لێ پچڕی\" ئه‌وجار ده‌ڵێ: \"ڕاپه‌ڕی كاوهیێكی ئازاتر كه‌وته دووی كۆمه‌ڵێكی وریاتر مه‌زنی ئه‌و كورده كاكه بارزانی كاتێ حاڵی به ناله‌بار زانی ڕابوو ،ڕاسا ،پساندی زنجیری گرتی ڕێی ڕاستی باب و باپیری كوڕه پێشمه‌رگه پشتی دا پشت یه‌ك كه‌وته شوێنی ئه‌و و ده‌سی دا چه‌ك له‌و چیا و به‌نده‌نانه سه‌نگه‌ری گرت له‌و هه‌موو ملهوڕانه كێ به‌ری گرت ئه‌و هه‌ڵۆ دوژمنی قه‌ل و داڵ بوو ڕووی له هه‌ر سه‌نگه‌رێك ده‌كرد زاڵ بوو\"ئه‌مه زۆر شیعرێكی جوانه .ئاخره‌كه‌ی به سێ شیعر ته‌واو ده‌بێ كه ئێستا له به‌رنامه‌ی \"شه‌هیدان\" لـه ڕادیـۆی ده‌نگـی كوردسـتانی ئێران ده‌خوێندرێته‌وه كه ده‌ڵێ: \"ئه‌ی شه‌هید ئه‌ی نموونه‌ی ئازایی نه‌ڕژا خوێنی تۆ به‌خۆڕایی ئه‌و له‌شانه‌ی به گولله دابێژران له دڵێ گه‌رمی میلله‌تا نێژران خوێنه داشتوویه داری ئازادی هات به دووی شینی ئێوه دا شادی\" ئێستا كردوویه‌تی به: 112
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده \"دێ به دووی شینی ئێوه دا شادی\" به‌ڵام ئه‌و وه‌خته \"هات\"بوو ،چونكه ئه‌من شاهیدی له‌حزه‌ی له دایكبوونی ئه‌و شیعره بووم. خالید موحه‌ممه‌دزاده :جگه له‌وه شیعری دیكه‌یشی بۆ بارزانی وتوه؟ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :به‌ڵێ .كاتی خۆی عهكسێكی بارزانی له ئێران ده‌ست كه‌وتوه كه نازانم خ ساڵێك بووه ،ئاوا ده‌ڵێ: \"وێنه‌ت گه‌یشته ده‌ستم و ڕوون بۆوه چاوی من\" یان له‌شیعرێكی دا ده‌ڵێ: \"هه‌رچه‌نده دیوته ڕۆژی ڕه‌ش و دوژمنی قه‌وی ئاڵای خه‌باتی میلله‌تی كوردت نه‌كرد نه‌وی\"به‌ڵام دوایه به هه‌ر دهلیـل بـوو ڕای گـۆڕدرا .بۆیـه ئـه‌و شـیعرانهی لـه مێـژووی خـۆی سـڕینه‌وه .كـارم نیـه و بهرپرسـیاری یهكـهیلهسهر خۆیه‌تی .ئه‌گه‌ر له به‌غدا له تاریك و ڕوون دا نه‌یتوانی چاپیان بكا ،باشه خۆ له ئێران ده‌یتوانی چاپیان بكا؟ كـه لـه ئێرانیش هێندێك له به‌رهه‌مه‌كانی چا ،كرانه‌وه جارێكی دیكه ئه‌وانه‌ی نه‌هێنان. خالید موحه‌ممه‌دزاده :بۆ نه‌ی هێنان؟ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده( :به پێكه‌نینه‌وه) ئه‌گه‌ر زیندوو بووه‌وه له خۆی بپرسه .ئه‌من بۆ وهكیلیی ئه‌و بكه‌م؟خالید موحه‌ممه‌دزاده :ده‌كرێ بڵێی مامۆسوتا هوێمن چهنود سواڵ ئهنودامی دهسوتهی نووسوهرانی \"كوردسوتان\" بوو‌و و چ ڕۆڵێكوی هه‌بووه؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :له‌ڕاستی دا له ده‌سته‌ی نووسه‌ران له ساڵی ٨٥٩٢هوه كه ده‌وره‌ی ئێستای \"كوردستان\"مان ده‌ست پێكـردهوهكــه ئێســتایش به‌رده‌وامــه ،لــه‌و كاتــهوه ئه‌نــدامی دهســتهی نووســه‌ران بــوو تــا لێــك جیابووینــهوه لــه ٨٥٣١دا .بــه‌ڵام وهكبهرپرسیارهتی ،ئه‌و به‌رپرسی به‌شـی ئـهدهبیی ڕۆژنامـه بـوو .هه‌رچه‌نـد ئـه‌من پـێم ناخۆشـه ئـه‌وه بڵـێم بـه‌ڵام وه‌ك حهقیقـهتێك 113
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهئهوه بڵێم باشه كه له‌واقیعدا كاره‌كه‌ی به من سپاردبوو .بۆیه كاره‌كان هه‌ر ئه‌من ده‌مكردن .ته‌نانه‌ت سـاڵی ٨٢١٩كـه لێـك بـڵاوبووین ،پێش ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ ،بڕیارمـان دا كۆمیتـهی ناوه‌نـدی لێـك بـڵاو بـێ .دوو كـه‌س لـه‌نێو وڵات بـه نهێنـی ده‌ژیـان.چه‌ند كه‌سمان له به‌غدا مانه‌وه .دوو سێ كه‌سمان چوونـه ناوچـه‌ی ژێردهسـهڵاتی پێشـمه‌رگه .دوو سـێ كهسـمان چوونـه سـلێمانی.دوو سـێ كهسیشـمان وه‌ك كـاك دوكتـۆر چوونـه ده‌رێ .لـه‌وێ دا كـه باسـی ڕۆژنامـه كـرا ،دوكتـۆر قاسـملوو فـه‌رمووی \"هـه‌وڵ بـدهنڕۆژنامهكه هه‌ر ده‌ربچێ .ئه‌من كه ئێستا لێره نابم بـا كـاك كـهریمی حیسـامی به‌رپرسـی به‌شـی سیاسـیی ڕۆژنامـه بـێ و مامۆسـتاهێمنیش با به‌رپرسی به‌شی ئـه‌ده‌بی بـێ \".مامۆسـتا هێمنـیش گـوتی \"باشـه بـۆ ئەمـن هـه‌تا ئێسـتایش مهسـئوول نـه‌بووم؟\" دوكتـۆرگوتی \"با به‌رپرس بووی به‌ڵام با له بیرمان نه‌چێ هـه‌تا ئێسـتا مامۆسـتا (بـه پێكهنینـهوه) لێـره بـوو ،بـه‌ڵام ئێسـتا ئـه‌و لێـرهنابێ \".ئه‌و باوه‌ڕی به من هـه‌بوو كـه كارهكـان بكـه‌م .سهرپهرسـتیی تهسـحی و چـاپی ڕۆژنامـهیش جگـه لـه ژمـاره‌ی یه‌كـه‌می كـهئهگهر چاوی لێ بكه‌ی زۆر شپرزه‌یه و پڕه له غه‌ڵه‌ت ،هه‌ر هه‌مووی ئه‌من ده‌مكرد .به‌ڵام وه‌ك ئه‌نـدامی ده‌سـته‌ی نووسـه‌ران هـه‌ر مایه‌وه تا ئه‌و جیابوونهوهیە كه ڕووی دا. خالید موحه‌ممه‌دزاده :قه هه‌بووه مامۆستا هێمن وتاری سیاسی بنووسێ؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :دیاره زۆرتر شتی ئه‌ده‌بیی دەنووسی .به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه حیزبی بوو ده‌بووایه شتی سیاسی بنووسێ .بـه‌ڵام وه‌ك وتاری ته‌فسیری و ته‌حلیلی ،نا نه‌یبووه .زیاتر كاره‌كانی توانای ئه‌ده‌بی یان تێدا بوو تا ته‌حلیلی و سیاسی.خالید موحه‌ممه‌دزاده\" :تاریك و ڕوون\"ی هێمن و به‌شێك لوه كتێبوهكانی ئوهو سوهردهمهی حیزبوی دێمووكرا لهلایوهن \"بنكوهی پێشه‌وا\"وه بڵاو كراونه‌ته‌وه .ده‌كرێ باسی ئه‌م بنكهیهمان بۆ بكه‌ی؟ ئایا شتی وا له بنهڕه دا هه‌بووه؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده\" :بنكه‌ی پێشه‌وا\" وه‌ك بڵێین چاپخانـهی هـه‌بێ و شـتی وا ،نـا .بـه‌ڵام بنكـهی پێشـه‌وا بڕیارێـك بـوو كـهحیزبی دێموكرات دابووی كه كۆمـهگ بكـا بـه بڵاوبوونـهوهی به‌رهـه‌می ئـهدهبیی كـوردی و ئـه‌و بهرههمانـهی كـه بـه زمـانی كـوردیدهنووسـرێن .نـاوی بنكـهی پێشـهوای لـێ نرابـوو .خـۆ بنكـه مـه‌رج نیـه خـهڵك كـۆ بێتـه‌وه و ده‌زگـای هـه‌بێ و شـتی وا .حیـزبههزینهكهی ده‌دا .كتیبی دوكتۆر قاسملوو بنكه‌ی پێشه‌وا چاپی كرد .تاریك و ڕوون\" ،كاروانێك له شـه‌هیدانی كوردسـتانی ئێـران\"له نووسینی كه‌ریمی حیسامی هه‌ر بنكه‌ی پێشه‌وا چاپی كرد .كتێبی پێكـهنینی گـهدا و یـهك دوو كتیبـی دیكـهی لـێ چـا ،كـران.ئه‌من له بیرمه كاك موحه‌ممه‌دی مه‌لا كه‌ریم شتێكی نووسیبوو .ده‌ڵێ حیزبی دێموكرات ته‌نیا حیزبی سیاسی یـه كـه خزمـهتی بـهزمانی كوردی كردوه هه‌ر بـۆ خزمـهت بـه زمـانی كـوردی .ئـه‌وانی دیكـه بـه زمـانی كـوردی خزمـهتیان بـه سیاسـهتهكانیان كـردوه. مه‌سه‌له‌ن تاریك و ڕوون یان پێكه‌نینی گه‌دا بۆ ئه‌وه بوو كه بڵاوی بكه‌ینه‌وه .خه‌رجه‌كه‌ی له‌سه‌ر حیزب بوو. خالید موحه‌ممه‌دزاده :چاپخانه‌كه‌ی له به‌غدا بوو؟ 114
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهعهبدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :به‌ڵێ له به‌غدا بوو .دیاره له به‌غدا بوون تاوان نیه .ئه‌من پێم خۆشـه لـه‌و دهرفهتـه كـهڵك وهرگـرم.دوو سێ جار باسم كردوه به‌ڵام ئێستا ئه‌م قسانه بـڵاو ده‌بنـه‌وه ،بۆیـه پێخۆشـه بڵـێم كتێبـی دوكتـۆر قاسـملوومان چـا ،كردبـوو؛ئه‌من هه‌م سه‌رپه‌رستی چاپه‌كه‌ی بووم و هه‌م وه‌رگێڕی ئه‌م كتیبه بـووم ،بۆیـه بڵاوكردنهوهكـهیشـی كهوتـه سه‌رشـانی مـن بـههۆیئهوهی پتر شاره‌زای كوردستان بووم .جارێكیان هاتبوومه سلێمانی به‌سه‌ر كتێبخانه‌كان دا ده‌گه‌ڕام كه داخوا چه‌نده‌یان فرۆشـراونبۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان لێ وه‌رگرم .چوومه كتیبخانه‌یه‌ك بۆوه‌ی حیسابی له‌گه‌ڵ دا بكه‌م .كوڕێكی لێ بـوو كـه دهركـهوت خوێنـدكاریزانستگهیه .لێی پرسیم ئه‌و كتێبه هی تۆیه؟ گوتم به‌ڵێ .گوتی له كوێ چا ،كراوه؟ ئه‌منیش زانـیم مه‌به‌سـتی شـتێكی دیكهیـه،گوتم ئه‌وه كۆشكی كۆماری له به‌غدا چاپخانه‌یه‌كی لێیه ،له‌وێ چا ،كراوه .گوتی بۆ قه‌ڵس ده‌بێ؟ گوتم بۆ قه‌ڵس ده‌بم؟ ئـهتۆپرسیارت كرد ،ئه‌منیش وه‌ڵامم دایه‌وه .گوتی نا قه‌ڵسیی پێوه دیاره! گوتم ئاخر بۆیه قسه‌كه‌ی من قه‌ڵسیی پێـوه دیـاره چونكـهقسهكهی تۆ پلاری پێوه دیاره! باشه ئه‌تۆ خوێنده‌واری و لاوی و ڕووناكبیری ،گرنگ بۆ كتێبێك ئه‌وه‌یه چی تێدایه نـه‌ك ئـه‌وه‌ی له كوێ چا ،كراوه.خالید موحه‌ممه‌دزاده :كاتی خۆی شیعره‌كانی هێمن له ڕۆژنامه‌ی كوردستان به‌بێ ناو و ئیمزای هێمن بڵاو دهكرانوهوه و نواوی ئه‌م شاعیره‌یان له‌سه‌ر نه‌بوون .هۆكاره‌كه‌ی له چی دایه؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :به‌ڵێ ئه‌وه وایه .ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه ئێمـه هـێمن زدایـی بكـه‌ین .بـه‌ڵام ئـه‌و بۆخـۆی لـه یـهك دوو شیعر نه‌بێ وه‌ك یادگاری شیرن ،كه ده‌ڵێ: \"گواره‌كه‌ی زێڕت به كار نایه له گوێ بگره قسه‌م لایقی گوێی تۆ عه‌زیزم شیعری ساده‌ی هێمنه\"ئیدی نـاوی دانـهناوه وه‌ك شـاعیرانی پـێش خـۆی .وه‌ك نـالی كـه لـه هـه‌موو شـیعرهكانی دا نـاوی نـالی هه‌یـه یـان حـافز هـه‌موو قه‌سیده‌كانی ناوی حافزیان تێدایه .ئه‌و عاده‌تی وا نه‌بوو .ئه‌و به كه‌می ناوی خۆی هێناوه. خالید موحه‌ممه‌دزاده :مه‌به‌ستمه بڵێم كه شیعره‌كانی به‌بێ ئیمزای هێمن بڵاو كراونه‌ته‌وه؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌گه‌ر چاو له ڕۆژنامه‌ی كوردستان بكه‌ی ،له‌و ده‌وره‌یه‌دا هـیچ وتارێـك بـه نـاوی نووسـهرهكهی نـهبووه.ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وان وابوو .یه‌ك دوو شیعرێك چـا ،كـران هـه‌ر لـه‌و دهورهیـهدا لـه یـهك دوو شـاعیری دیكـه ،پێموایـه ناویـان بـه جۆرێك نووسراوه .ده‌نا شیعره‌كانی هێمن وه‌ك له شیعره‌كه‌ی دا نه‌بوو له‌سه‌ریشی نه‌ده‌نووسرا. 115
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده خالید موحه‌ممه‌دزاده :تۆ پێتوایه ڕێنووس و ڕێزمانی ڕۆژنامه‌ی كوردستان تا چه‌ند خۆی به قه‌رزداری هێمن ده‌زانێ؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :پێموانیـه ڕێزمانهكـه تـه‌نیا لـه‌ژێر تهئسـیری مامۆسـتا هـێمن دا بـێ .كه‌سـی دیكـهیش هـهبوون .دوكتـۆرقاسملوو هه‌بوو ،ئه‌من هه‌بووم .ڕه‌نگه ئه‌و ڕێنووسه به ئیلهام لـه كوردسـتانی عێـراقیش بـێ .چـاك و خراپهكـهی هـهموومان لێـیبهرپرسین .نه شـانازی یـهكانی نـه عهیبـهكانی تـه‌نیا بـۆ هـێمن ناگهڕێنـهوه .بـه‌ڵام دیـاره لـه‌و باره‌یـه‌وه ڕه‌نگـه هـێمن و دواتـر ئه‌منیش ته‌ئسیرم هه‌بێ له‌سه‌ری. خالید موحه‌ممه‌دزاده :هێمن بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ئه‌ندامی كۆڕی زانیای بووه .ده‌كرێ بڵێن كه چۆن وه‌رگیراوه؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :له ساڵی دوای دامه‌زرانیه‌وه مامۆستا هێمن ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری بـوو .بـه‌ڵام ئیـدی بـه گه‌ڕانـه‌وه‌ی بـۆئێران و پاش نوشوستیی شۆڕش له ساڵی ٨٢١٣دا كۆڕی زانیاری به‌ره‌و كزی چوو .ده‌وڵه‌تی عێراق كه له‌ژێر بارودۆخێـك دا ڕازیببوو به دروست كردنی ،پاشان پشتی تێكرد .به‌ڵام هێمن ئیستعیفای هه‌ر نه‌دا تا چۆوه ئێران .دیـاره زیـاتر لـه‌و كۆمیسـیۆنانهدا كاری ده‌كرد كه به زمان ڕاده‌گه‌یشتن .مه‌سه‌له‌ن ده‌چوون موستهلهحاتیان داده‌نا له به‌رانبه‌ر عه‌ره‌بی دا. خالید موحه‌ممه‌دزاده :جگه له مامۆستا هێمن كه‌سی تر له كورده‌كانی ئێران له‌م كۆڕه دا به‌شدار بوون؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ماموستا هـه‌ژار كـه زۆر كـارا بـوو و دوكتـۆر قاسـملوو ئه‌نـدام بـوون .مـهرحوومی زهبیحـی زۆری هاوكـاری ده‌كرد به‌ڵام دڵنیا نیم له‌وه‌ی ئه‌ندام بوو یان نا! زه‌بیحی له زمانی كوردی زۆر شاره‌زا بوو .كاك حه‌سه‌نی قزلجی ئه‌ندام بوو.خالید موحه‌ممه‌دزاده :مامۆستا ،ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر به‌شی سیاسیی دانیشتنه‌كه‌مان ده‌توانم بڵێم ئێوه له كتێبی \"هێمن\" له نووسوینیعوسمان ده‌شتی دا ده‌نووسن\" :هێمن كه له باری ئه‌ده‌بی و شیعری یه‌وه زۆر به‌توانا بوو‌و بوه هوهمان ڕادهیوش لوه بواری سیاسوی یه‌وه كه‌م توانا بوو .پرسیار ئه‌مه‌یه كه‌سێكی \"بێ توانوای سیاسوی\" ئوهوتۆ چوۆن بوو‌و بوه ئهنودامی ڕێبوهریی حیزبوی دێمووكرا ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ههڵبەێردرایهوه ؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌من به جۆرێك له جێگایه‌كی دیكه باسی ئه‌وه‌م كرد .یه‌كه‌م ،هێمن ئه‌و پیـاوه بـێ توانایـه نـه‌بوو كـهبڵێم بێ تواناترین ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بێ .دووه‌م ،هه‌ر كه‌س له‌و شتانه ههڵـدهبژێرێ كـه لـه بهردهسـتی دا هـه‌ن .ئێمـهمهجمووعهیهك بووین كه له نێویان كه‌سـانی وامـان هـهبوون كـه لـه بـاری سیاسـی و ئاگـایی و زانیـاری یـهوه لـه مامۆسـتا هـێمنخوارتر بوون .ڕه‌نگه من یه‌كێك له‌وانه بووبم .مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نیه .به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیداره به شه‌خسی مامۆستا هـێمن ،پـێشئهوهی له‌به‌ر توانا سیاسی یه‌كه‌ی بێ ،له‌به‌ر ئه‌و ناوبانگه ئه‌ده‌بی یه‌ی بوو كه هـهیبوو .حـهتتا له‌گـه‌ڵ دوكتـۆر قاسـملوو چهنـدجار باسم كردوه كه بابه لێی گه‌ڕێن ،ئه‌و پیاوه با كاری خۆی بكا .ئه‌وه بۆ سیاسه‌ت دروست نه‌بووه .جا به‌ڕاستی ئه‌و پیاوه بۆ 116
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهشیعر دروست ببوو .هـه‌ر چه‌نـد پیـاوێكی بهفهرهـهنگ و بهموتالهعـه و خوێنـدوار بـوو ،بـه‌ڵام ئـه‌و بـۆ سیاسـهت دروسـت نـهببوو.ده‌یفه‌رموو ناوی هێمن له لیستی كۆمیتـهی ناوه‌نـدی دا هێزێكـه .بۆیـه زیـاتر لـه‌و باره‌یـه‌وه بـوو .بـه‌ڵام وا نیـه كـه بڵێـی بهقـهدشـاعیری یهكـهی بـێ .ڕه‌نگـه ئـه‌و بهراوردكردنـهی مـن له‌بـه‌ر ئـه‌وه بـێ كـه هـێمن زۆر شـاعیر بـوو ،بـه‌ڵام كـه‌م سیاسـی بـوو (بـهپێكهنینهوه) .هه‌رچه‌ند ئه‌و له هێندێك كه‌سی نێو كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌تواناتر بوو .به‌ڵام ئه‌و بهراوردكردنـه كه‌سـێك بیڵـێ كـه چه‌نده شاعیر بوو ئه‌وه‌نده‌یش سیاسی بوو ئه‌وه به‌راوردكردنێكی غه‌ڵه‌ته.خالید موحه‌ممه‌دزاده :باشه تۆ پێت وانیه كاتی خۆی كه هوێمن ههڵبەێردرایوهوه بوۆ كومیتوهی ناوهنودیی حیوزب ،ویسوتوویانه زیاتر وه‌ك كه‌سێكی ناسراو و یادگاری كۆمار بی قۆزنه‌وه و سوودی لێ وه‌ربگرن؟!عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :عه‌رزم كردی ،ئه‌و كه‌سایه‌تی یه‌كه‌ی ناسراوی ئه‌ده‌بی بوو كه گرنگ و دیار بوو ئه‌گه‌ر له حیزبـدا بـێ، حه‌تمه‌ن دوكتۆر قاسملوویش باوه‌ڕی وا بووه.خالید موحه‌ممه‌دزاده :باشه مامۆستا هێمن ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵ به \"تاقمی حه‌و كه‌سی\" نه‌بایه و له حیزب جیا نهبووایهتوهوه ،توۆ ئوهم قسه‌یه هه‌ر ده‌كرد؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌گـه‌ر بۆنهیـهك ڕێـك كهوتبایـه ،ئـه‌من ئـه‌و قسـهیهم هـه‌ر ده‌كـرد .چونكـه بـه حـوزووری خۆیشـی ئـهوقسهیهم كردوه .هه‌ر به خۆیم گوتوه .وه‌نه‌بێ ئەمن غه‌یبه‌تی هێمن بكه‌م یان له كه‌سایه‌تیی هێمن كه‌م بكه‌مه‌وه .به باوه‌ڕی مـنئهوه له كه‌سایه‌تیی هێمن كه‌م ناكاته‌وه .مه‌سه‌له‌ن ئه‌من پێـت ده‌ڵـێم دوكتـۆر قاسـملوو لـه بـاری سیاسـی یـهوه چه‌نـد لـه سـهرێبوو ،ڕاست به‌قه‌د ئه‌وه له باری شیعری یه‌وه له خوارێ بوو .به‌ڵام ئایا دوكتـۆر قاسـملوو لێـی كـه‌م بـۆوه ئـه‌من وام گـوت؟ هـێمنسیاسی یه‌كی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و قاسـملوویش هـه‌ر شـاعیر نـه‌بوو (بـه پێكهنینـهوه) .تواناكـان بـه‌ش كـراون .بـۆ وای لـێ بكـهمئهگهر گوتم هێمن سیاسی-یه‌كی گه‌وره نه‌بوو ئیدی لێی كه‌م بۆته‌وه؟ دوكتۆر قاسملوو مامۆستا‌م بوو ،ڕێبه‌رم بـوو ،ئۆلگـووم بـوو، هه‌موو شتێكی من بوو ،به‌ڵام پێت ده‌ڵێم شاعیر نه‌بوو.خالید موحه‌ممه‌دزاده :مامۆستا ،به سه‌رنجدان به‌وه كه تۆ زۆر له هێمن نیزیوك بوووی ،كوه دیوانهكوهی چواپ دهكورێ پێشوهكی یه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دوكتۆر قاسملووه ده‌نووسرێ .بۆچی تۆ ئه‌م پێشه‌كی یه نه‌نووسی و ئه‌م پێشه‌كی یه چۆن نووسرا؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :دیاره دوكتۆر قاسملوو بـه شـێوه‌ی گشـتی لـه ئـهدهبیات دا خـاوه‌ن ڕا بـوو .پاشـان مهوقیعییـهتی دوكتـۆرقاسملوو مهوقیعییهتێكی دیكه بوو .شانازی یه‌كی گه‌وره بوو كه قاسملوو پێشه‌كی بۆ شیعری هێمن بنووسێ .به‌ڵام ئـه‌من بـه هـیچجۆر له‌و مه‌وقیعییه‌ته دا نـه‌بووم كـه كتێبـی مامۆسـتا هـێمن بـه پێشـهكیی مـن وهبـرهو بكـهوێ .بهتایبـهتی ئـه‌و كاتـه ئـه‌من لـهمهجالی كاری ئه‌ده‌بی دا زۆر كه‌م ناسرابووم .دوكتۆر قاسملوو هه‌م له باری ئه‌ده‌بی یه‌وه له من باڵاتر بوو هه‌م له باری سیاسی 117
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده یه‌وه.خالید موحه‌ممه‌دزاده :ئه‌گه‌ر هێمن ئه‌ندامی حیزبی دێموكرا نه‌بووایه دوكتۆر قاسملوو پێشه‌كیی بۆ دیوانه‌كه‌ی دهنووسوی و به شاعیری گه‌لی ده‌ناساند؟عەبدوڵڵا حەسەن زادە :حه‌تمه‌ن .ئه‌گه‌ر ئاوا لێك نیزیك بووایه‌ن حه‌تمه‌ن بۆی ده‌نووسی .ئـه‌وه‌ی كـه دوكتـۆر قاسـملوو پێشـهكییبۆ دیوانهكـهی هـێمن نووسـیوه له‌بـه‌ر ئـه‌وه نیـه كـه هـێمن ئه‌نـدامی حیـزب بـووه ،له‌بـه‌ر ئـه‌وه بـووه كـه هـێمن شـاعیره .دوكتـۆرقاسملوو وتاری له‌سه‌ر گۆران هه‌یه كه زۆر به‌هێزتره له‌و پێشه‌كی یـهی كـه بـۆ دیـوانی هـێمن نووسـیویهتی .خـۆ گـۆران ئه‌نـدامی حیزبی ئێمه‌یش نه‌بوو .به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاعیرێكی گه‌وره‌ی كورده شتی له‌سه‌ر نووسیوه.خالید موحه‌ممه‌دزاده :مامۆستا ،ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره ئێستایش له‌نێو خه‌ڵك دا هه‌بێ كه چۆن بوو كهسوێك كوه بوه شواعیری گوهل ده‌ناسرێ ،دوایه ده‌خرێته ڕیزی خیانه‌تكارانه‌وه؟عەبدوڵڵا حەسەن زادە :ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه زۆر جار ڕه‌نگه بێته گۆڕێ به‌ڵام ته‌زمین بۆ هیچ كه‌س نیه .نه بۆ ئه‌وه‌ی تاسه‌ر چـاكبێ ،نه بۆ ئه‌وه‌ی تاسـهر خـرا ،بـێ .بۆیـه تـهزمین بـۆ كـه‌س نیـه كـه لـه ژیـان دا هه‌ڵـه نـهكا .ئینسـان بهههڵـه دا ده‌چـێ .لـهواقیعدا ته‌نیا دوای مردنی ئینسانێكه كه ده‌توانی حوكمی نیهایی بده‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كابرایه تاسه‌ر له‌سـه‌ر بیروبـاوهریخۆی ماوه .ئینسان ده‌توانێ بگۆڕدرێ .ئه‌وه‌ی كه هێمن له ڕیزی ئه‌وانه‌دا حیساب كرا له‌لایه‌ن حیزبی دێموكراتـهوه شـتێكی سـهیرنهبوو .ڕاسته قبووڵ كردنی ئه‌وه له‌لایـه‌ن خهڵكـهوه بـۆ مامۆسـتا هـێمن و بـۆ ئـه‌وانی دیـکە وه‌ك یـهك نـه‌بوو .لهڕاسـتی دا ئـهوهههلسـهنگاندنێكی عـاتیفی بـوو .حـه‌وت كـه‌س كارێكیـان كـردوه .حوكمێكیـان له‌سـه‌ر ده‌درێ .باشـه بـۆچی بـۆ شهشـیان دروسـته ویـهكیان غهڵهتـه؟ بـۆ كـاری شهشـیان حهرامـه و هـی یـهكیان حهڵاڵـه؟ یـان بـه پێچه‌وانـه‌وه .شـتی وا نیـه .هـێمن شـاعیر بـوو،خۆشهویسـت بـوو لـه‌نێو خـهڵك دا له‌بـه‌ر شـیعرهكانی .یـان خـهڵك لـه دووره‌وه شـیعرهكانی هێمنیـان خـۆش دهویسـت و ئاگـاداریقهزیهكه نه‌بوون .ده‌نا چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ ئه‌دیبان ڕێ ده‌كه‌وت كه قسه‌م بۆیان ده‌كرد قسه‌یان پێ نه‌ده‌ما .ئه‌تۆ نابێ كار بـهشهخس هه‌ڵسه‌نگێنی به‌ڵكوو ده‌بێ شه‌خس به كار هه‌ڵسه‌نگێنی .مه‌سه‌له‌ن ئه‌گـه‌ر پیـاوێكی موسـوڵمان چـووه مهیخانـه ،مهیخانـهنابێتــه پهرســتگه ،موســڵمانهكه گوناهبــار ده‌بــێ (پێكــه‌نین) .یــانی لــه‌و بارهیــهوه ههڵهیــهك كــرا .مامۆســتا هــێمن بۆخــۆی گوتوویه‌تی\"فڵان كه‌س ...هێنده‌ی ویسكی دامێ نه‌مزانی چیم ئیمزا كرد\". خالید محه‌ممه‌دزاده :كێ ویسكی پێ دا؟ عەبدوڵڵا حەسەن زادە :جا بۆ بیڵێین؟!118
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده خالید موحه‌ممه‌دزاده :پاش زیاتر له دوو ده‌یه له‌و كاره پێتوایه ئه‌و حوكمه‌ی سه‌ر هێمن ڕاست بوو؟عەبدوڵڵا حەسەن زادە :دوای چل ساڵیش پێموایـه هـیمن نـهدهبووا ئـه‌و كـارهی بكردایـه .هـه‌ر حـهی بـوو نوختهیـهكی وا كهوتـهژیانی هێمنه‌وه .نه‌ك له‌به‌ر حیزب یان میلله‌ت ،هه‌ر له‌به‌ر خودی هێمن حه‌ی بوو .هێمن ئه‌گه‌ر ته‌ماشـا بكـهی هـه‌ر ئـه‌و كـاتی كه له‌نێویان دایه ،زه‌می ئه‌و ڕێژیمه ده‌كا: سه‌قز و سه‌رده‌شت و سابڵا‌غ و سنه‌ی كرد غه‌رقی خوێن سێی تری ویستن گوتی بۆ سفره حهوسینم ده‌وێ\" له باره‌ی خومه‌ینی یه‌وه ده‌ڵێ: \"بۆ فریشته‌ی داد به سینه‌ی پڕ له كینه و داخه‌وه هاته كوردستان وتی ڕه‌جمی شهیاتینم ده‌وێ\"ئه‌و هه‌ر ئیمانی پێی نه‌بوو .جا حه‌ی بوو ئه‌و حیزبه‌كه‌ی خۆی و بزووتنه‌وه‌ی خۆی مه‌حكووم بكا .بهتایبـهتی هـێمن زۆر بـاشدهیزانی كه پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق چه‌نده پێوه‌ندی یه‌كی سه‌ربه‌رزانه‌یه .ئێستا ئیدی ته‌واوی دنیـایش ئیعترافـیپێ ده‌كا .به‌ڵام شتێك نووسرا هه‌رچه‌ند ئه‌وان به‌داخه‌وه هیچ كامیان نـهیان نووسـی .حیزبـی تـووده بۆیـانی نووسـی و ئـه‌وانیش ئیمزایان كرد .قه‌ت پێم خۆش نه‌بوو له ژیانی هێمن دا شتی وا ڕوو بدا .هێمن زۆر گه‌وره‌تر بوو. خالید موحه‌ممه‌دزاده :ده‌ڵێن مامۆستا هێمن كاتی خۆی له‌و كاره‌ی په‌شیمان بۆته‌وه .ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته؟عەبودوڵڵا حەسوەن زادە :بـه‌ڵێ گوایـه خـۆی هـه‌ر ئـه‌و كاتـه گوتوویـهتی كـه ئـه‌و هـهتیوهی فـڵان كـه‌س ئه‌وه‌نـده‌ی ویسـكی دامـێبۆخۆیشم نه‌مزانی چیم ئیمزا كرد .به‌ڵام دواتر ئێمـه دهمانەویسـت ئـه‌و حوكمـهی له‌سـه‌ری درابـوو ئیسـلاح بكـرێ .كـاك حهسـهنیشهرهفی مان نارده لای .بنكه‌ی كۆمیته‌ی شارستان له شیلاناوێ بوو .مامۆستا هێمنیش له شیلاناوێ بـوو؟ ناردمانـه لای كـه بابـهشتێك بنووسه كه من ئه‌و كاره به هه‌ڵه ده‌زانم .ئێمه به \"تعهد\"ه‌وه بڵاوی ناكه‌ینه‌وه ،به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ببێته دهلیلێـك بـۆ ئـهوهیئهو حوكمه بگۆڕین با شتێكی ئاوا بنووسێ .به كاك حه‌سه‌نی گوتبوو باشه به‌یانی وه‌ره‌وه ده‌ت ده‌مـێ .بـه‌یانی كـه چووبـۆوه كـه پێم‌خۆش نیه هۆیه‌كه‌ی باس بكه‌م -په‌شیمان ببۆوه و گوتبووی نایكه‌م. خالید موحه‌ممه‌دزاده :دوای ئه‌وه ئێوه چه‌ند ساڵ دواتر و پاش مردنی هێمن ،ئه‌و كاته‌ی كه ئێوه سكرتێری حیزب ده‌بن، 119
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ئیعاده‌ی كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر هێمن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه .ئه‌ویش له بڵاوكراوه‌ی نێوخۆی حیزب به ناوی تێكۆشه‌ردا .بۆ له ڕۆژنامه بڵاوتان نه‌كرده‌وه؟عەبدوڵڵا حەسەن زادە :دیاره هه‌ر له تێكۆشه‌ردا نـه‌بوو ،لـه ڕادیـۆیش دا بڵاومـان كـرده‌وه .لهڕاسـتیدا ئـه‌وه زیـاتر له‌بـه‌ر \"اعـادهحیثیت\" له‌و نه‌بوو .اعاده حیثیتهكهمان به كرده‌وه لێ كردبوو .زۆر جار له بۆنـهكان دا شـیعرهكانی ئـهومان دهخوێندنـهوه .بـهڵامبۆ ئه‌وه‌ی تهوجیهێك بێ كه ناكرێ شاعیرێك (به پێكهنینیهوه) به خائین دابنێی و شیعره‌كانیشی وه‌ك حه‌دیسی ئـه‌بوو هـورهیرهبهێنیتهوه .بۆیه ئه‌وه‌مان كرد كه بڵێین ئه‌وه دیكۆمێنتێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌جێیه له شـیعرهكانی ئیسـتفاده بكـه‌ین .شـهرایتێك بـووكه هێمن به‌سه‌ری دا سه‌پا بوو .جا پیری بووبێ یان هه‌رچی بێ .له‌ڕاستی دا مامه غهنییش هه‌روه‌ها بوو .له خۆیان ڕا نـهدهدیبێنه ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناخۆشه‌ی كه پاش شۆڕشی ٨٥٣١پێش هات ،به‌تایبه‌ت كه ئه‌وانیش ئه‌زموونیان هه‌بوو .بێجگـه لـه‌وه‌ی كـه ته‌ئسیراتی ئه‌ملا و ئه‌ولایان له‌سه‌ر بوو. خالید موحه‌ممه‌دزاده :مامۆستا ،ئه‌و ئیعاده‌ی حەیسیەتە كه كرا به پێشنیاری ئێوه بوو یان به‌رهه‌می فشاری خه‌ڵكی بوو؟عەبدوڵڵا حەسەن زادە :هیچ كه‌س داوای ئیعاده‌ی حه‌یسییه‌تی بۆ مامۆستا هێمن نه‌كردوه .ئه‌وه‌یش كـه ئێمـه ئـه‌وه‌مان كـرد لـهژێرفشاری خه‌ڵكی نه‌بوو ،بـه‌ڵام ئێمـه لـه حیـزب دا پێمـان وابـوو كـه ده‌بـێ ئـه‌م كـاره بكـرێ .هه‌رچه‌نـد ئێمـه بـه كـرده‌وه هـهڵمانگرتبوو ئه‌و ته‌حریمه به‌ڵام ئه‌من گوتم با تهوجیهێكیش هه‌بێ .ده‌نا خه‌ڵك حه‌قیانه بپرسن باشه ئه‌تۆ كـه بـه خـائینی ده‌زانـی بۆ شیعره‌كه‌ی له ڕادیۆكه‌ت دا ده‌خوێنیته‌وه.خالید موحه‌ممه‌دزاده :من له قسه‌كانت وا تێگه‌یشتم كه تۆ كه‌سێكی نیزیك له مامۆستا هێمن بوویت ،بوهڵام لوهملا و لوهولا بواس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێوه‌ندیی تۆ و هێمن زۆر نۆرمال نه‌بووه .ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته؟عەبدوڵڵا حەسەن زادە :ئێستا ماون ئه‌وانه‌ی شاهیدی پێوه‌ندیی نێوان من و هێمن بوون .نیزیكتـرین كـه‌س لـه ڕهفیقـهكانی هـێمنئهمن بووم .كاتی خۆیشی ئیمزای خۆی شاهیده كه چه‌نده شوێنم له‌سه‌ری دانـاوه .حـهتتا جاروبـار زۆر لـوتفی ده‌كـرد .جارێكیـان له‌بیرمه جێژنی نه‌ورۆز بوو له به‌غدا چووبووینه ده‌رێ .شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ بوو.هات ،ئه‌من سه‌رچۆپیم گرتبوو ،گوتی ئه‌شه‌دوبیللا له‌وه‌یش دا هه‌ر ئوستادی .یانی ئه‌و وشـانه‌ی بـهكار ده‌بـردن .بـه‌ڵام ئـه‌من لـهبهرانبهر ئه‌و هه‌لوێسته‌ی ئه‌وان دا توند بووم و نای شارمه‌وه .ئه‌من ته‌نانه‌ت له‌و دیمانه‌یه‌دا كه كردم له وه‌ڵامی گۆڤـاری \"چشـم‌انداز\" دا گوتم سپاسی كاك غه‌نی بلووریان ده‌كه‌م كه شاهیدێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئـه‌و چـۆن دیفـاعی لـه جمهـوری ئیسـلامی كـرد وئه‌من چون دیفاعم له بزووتنه‌وه‌ی كوردستان كردوه .جا به‌بێ شك ئه‌وانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر من كردوه ته‌ئسیریان له‌سه‌ر دانـاوه. ئه‌گینا تا پێكه‌وه (پێكه‌نین) بووین گه ،و گاڵته و هه‌موو شتێكمان هه‌بوو. 120
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده خالید موحه‌ممه‌دزاده :من لێره دا كۆتایی دێنم به پرسیاره‌كانم .ئێوه ئه‌گه‌ر شتێكتان ماوه ده‌توانن باسی بكه‌ن؟عەبدوڵڵا حەسەن زادە :ئه‌من شتێكم نیه جگه له‌وه‌ی سڵاو بۆ یادی هێمن بنێرم و ڕێز دابنێم بۆ هه‌موو ئـه‌و خزمهتانـهی كـه ئـه‌و هه‌م به زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی كردی و هه‌م به فیكری شۆڕشگێڕانه‌ی لاوانی كورد .یادی به‌خێر بێ!خالید محه‌ممه‌دزاده :سپاس بۆ تۆ و سپاس بۆ خوێنه‌رانی ئه‌م دیمانه‌یه كه تایبه‌ته به بیسوتهمین سواڵیادی كوۆچی دوایوی هێمنوی شاعیر. عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له چه‌ند دێڕێكدا به قه‌ڵه‌می خۆی ساڵی ٨٥٨١لهدایك بووم. ساڵی ٨٥٥١وهك ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات ناونووسیم كردوه. له ساڵی ٨٥٩١هوه بوومه ئه‌ندامی ڕێبه‌ری. جگه له كۆنگره‌ی ١و كۆنگره‌ی ٨٥له هه‌موو كۆنگره و كۆنفرانسه‌كان دا هه‌ڵ-بژێردراوم. نیزیك ده ساڵ سكرتێر بووم .چوار ده‌وره جێگری سكرتێر بووم. له ساڵی ٨٥٣١هوه ئه‌ندام ده‌فته‌ری سیاسی بووم. ده‌كرێ بڵێم ١ساڵی ته‌واو له‌گه‌ڵ هێمن بووم. چاكم له‌بیر نیه ،ڕه‌نگه به ورد و درشتیه‌وه ٨٣كتێبم چا ،كردبن. نیزیكه‌ی ٨١كتێبم وه‌رگێڕاوه كه جگه له دوانیان هه‌موویان ئه‌ده‌بی بوون. سه‌رچاوه :ئارشیڤی ماڵپه‌ری دیمانه /ڕێکه‌وتی ٨٥ :ی ئاورێلی ٢١١٢ 121
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده به‌ره‌ى کوردستانى\" له چاوپێکه‌وتنێک له گه‌ل به‌ڕێز عەبدوڵڵا حەسەن زادە وتووێەى :خالید موحهممهدزادهپرسیار :مامۆستا پێشه‌کى سپاست ده‌که‌م بۆ ئاماده‌بوونت لوهم چاوپێکهوتنوهدا ،ده‌کورێ بواس لوه مێوەووى سوهرههڵدانى یهکوهمبوهرهى کووردى یوا داواکردنوى ئوهم ئیئتیلافوه کووردی یوه لوه کوردسوتانى ئیوران دا بکوهن و بڵوێن بوۆ چ تواری و سوهردهمێک ده‌گه‌رێته‌وه له نێوان ئه‌حزابى سیاسیى کوردستان دا؟وه‌ڵام :به خێر بێن و سپاس بۆ هاتنتـان .ئهوهنـدهى لـه بیـرم بـێ بـه نـاوى بـهرهى کـوردى یهکـهمجار لـه سـاڵى ٨٢١١دا پێـکهاتوه ٨٢١١ .ئه‌و شـتهى کـه وه‌ک \"بـه‌ره\" هاتـه گـۆرێ ،شـتێک نـه‌بوو تایبـه‌ت بـه کوردسـتانى ئێـران ،بـه‌ڵکوو هـهولێک بـوو بـۆپێکهێنانى به‌ره‌یه‌ک له نێو هێزه کوردستانییه‌کاندا له هه‌موو بهشـهکانى کوردسـتان .ئه‌گـه‌ر هه‌ڵـه نهکـهم راسـت لـه مـانگى ٨٢ى ٨٢١١دا بـوو ،لـه بـهیرووت هاورێیـان کـۆ ببوونـهوه ،لـه حیزبـى دێمـوکرات شهخسـى دوکتـور قاسـملوو به‌شـدار ببـوو .پاشـان بـۆنوێنهرایهتى کردنى حیزب کاک ئه‌میرى قازى به‌شدار بـوو .ئهوهنـدهى لـه بیـرم مـابێ یهکیـهتیى نیشـتمانیى کوردسـتان ،کـه دووسـاڵ بـوو دامه‌زرابوو،لیژنـهى ئامـادهیى پـارتى دێمـوکراتى کوردسـتان ـــ عێـراق ،کـه دوکتـور مـه‌حموود عوسـمان و هاوبیرهکـانىبهشدار ببوون ،پارتى دێمـوکراتى پێشـڤەڕۆى کـوردى سـووریهی تێـدا به‌شـدار بـوون .پـارتى دێمـوکراتى کـوردى سـووریه ،حیزبـىدێموکراتى ده‌ستى چه‌پى کوردى سووریه ،یه‌ک دوو حیزبى کوردسـتانى تورکیـهش هـه‌ر له‌وێـدا بریـار درابـوو کـه قسـه‌یان لهگـهڵبکـرێ چونکـه بۆیـان نـهکرابوو بێنـه کۆبوونهوهکـه .ئـه‌وه هـه‌ر وه‌کـوو لـه ئهسـنادهکهى دا نووسـرابوو به‌شـى هـه‌ره گـهورهى بـهدهستپێشخهریى حیزبى دێموکرات و شهخسـى دوکتـور قاسـملوو پێـک هـات .ته‌نانـه‌ت گهڵاڵـه و بهرنامهیـهک کـه دانرابـوو حیزبـىدێموکرات ئاماده‌ى کردبوو .مهبهسـتهکه ئـه‌وه بـوو کـه هێـزه سیاسـی یـهکانى سـه‌ر مهیـدانى تێکۆشـانى رزگاریخوازانـهى کـورد لـه‌هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستاندا ئیستراتیژی یه‌کى هاوبه‌شیان هه‌بێ ،که بریار درا سه‌ره‌تا شته‌کانیان نهێنى بـێ و پاشـان ئاشـکراکـران .دیـاره ههوڵهکـه زۆر سـهرنهکهوت ،بریاریـان دابووکـه ئـه‌و حیزبانـه کـار بکـه‌ن بـۆ ناسـاندنى مهسـهلهى کـورد بـه دنیـاىدهرهوه .به پێى توانا له هه‌ر به‌شێکى کوردستان بزووتنههیهک له ئارادا بوو ئه‌وانى دیکه هاوکاریى بکه‌ن .ته‌نانه‌ت قسه لـهوهکرابوو که له کام به‌شى کوردستان وەڕێخستنى حه‌ره‌که‌تێکى فه‌ععال پتـر ئیمکـانى هـه‌بوو ،لـه‌و بهشـهدا وهرێـى بخـه‌ن .لهبیرمـهئهوه (که پاش نوشوستی -یه‌که‌ى ٨٢١٣بوو) نووسرابوو که کوردستانى عێراق هـه‌ر چه‌نـده لـه بـارى سیاسـی یـهوه بوارهکـهى لـهباره ،به‌لام له بـارى نێونهتـهوهیی یـهوه لـه بـار نیـه ،کوردسـتانى ئێـران موناسـبتره ،هۆیهکـهش ئـه‌وه بـوو کـه ئـه‌وکات هـهمووروانگهکان روو له ولاتانى سوسیالیستى بوون ،وڵاتانى سوسیالیستییش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى عێراق هاوپـهیمان بـوون ،بـه‌ڵام لهگـهڵئێـران نێوانیـان خـۆش نـه‌بوو ،هه‌رچه‌نـد بازرگانییشـیان له‌گـه‌ل ئێـران هـه‌بوو .لـه لایـهکى دیکهشـهوه رێژیمـى ئێـران گلۆڵـهى که‌وتبووه لێژى. 122
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهله پاشان هه‌وڵى دیکه که درابێ دیاره نه‌ک بۆ \"به‌ره‌ى کوردستان\" ،به‌ڵام هاوکاریى کوردستانى کرابێ ده‌توانین ئامـاژه بـه دواىراپهرینى گه‌لانى ئێران له کوردستانى ئێران بکه‌ین .له‌وێدا حیزبى دێموکراتى کوردسـتان ،کۆمهلـه ،شـاخهى کوردسـتانى چریکـىفیدائى و مامۆستا مه‌لاشیخ عیززه‌دین وه‌ک که‌سایه‌تی یه‌ک هه‌یئه‌تێکیان پێک هێنا کـه نـاوى نـرا \"دهسـتهى نوێنهرایـهتیى گـهلىکورد\" ئه‌وه‌ش هه‌م به پێشنیار و هه‌وڵی حیزبى دێموکرات بووء هه‌م رۆڵى ئه‌ساسییش له‌وێ درابوو به حیزبى دێموکرات .چونکـهراسته مامۆستا به حوکمى ئه‌وه‌ى که له‌گه‌ل حکوومه‌تێکى دینـى بـهرهوروو بـووین و ئـه‌ویش شهخسـییهتێکى دینـى بـوو کرابـوو بـهبهرپرسى هه‌یئه‌ته‌که به‌ڵام به‌رپرسێکى ئیفتیخارى بوو .چونکه ئه‌و رۆڵى هـه‌ر ئـه‌وه بـوو کـه سـهرۆکایهتیى دانیشـتنهکان بکـا ودهروازهى قسه له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تى ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه .وته‌بێژى ههیئهتهکهش حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران بوو .له به‌ر ئهوهدهتوانین بڵێین رۆلى به‌ربڵاو هه‌م له‌کارکردن و هه‌م له بهرێوهبهرىدا هه‌ر به حیزبى دێموکرات بـوو (دیـاره بـه داخـه‌وه ئـه‌ویش زۆرى نه‌خایاند و به‌رهه‌مێکى دڵخوازى لێ به ده‌ست نه‌هات) .پاش ئه‌وه‌ش هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌که هه‌ر به‌رده‌وام بووه.پرسیار :ئه‌و ئیئتیلافهى که به به‌شداریى حیزبى دێمووکرا و ئوهحزابى دیکوهى کوورد لوه بوهیروو پێوک هوا بوه سوهرنجدانبهوهى که دووساڵ دواى ئه‌وه ،شۆرشى سه‌رانسه‌ریى ئێران دێته گۆڕێ چ رۆڵێکى هه‌بووه له‌و قۆناغه‌ى تێکۆشوانى کوردهکوانى ئێران‌دا؟وه‌ڵام :به داخه‌وه ئه‌و پێکهاته‌یه پێکهاته‌یه‌کى ناکام بوو .ئاڵوگۆڕه‌کان وایـان کـرد کـه ئـه‌م بهرهیـه بـه کـرده‌وه دروسـت نـه‌بێ.ئه‌وه‌ش له واقێعدا هه‌وڵێک بوو بۆ پێکهینانى \"به‌ره\" ،ئـه‌وان یه‌کـه‌م کۆبوونـهوهیان کردبـوو ،بریاریـان دابـوو کـه لـه مـانگى ١ىساڵى داهاتووى زایینى دا کۆبوونهوهیـهکى دیکـه بکـه‌ن ،لـه بیرمـه گۆترابـوو کـه ده‌بـێ لـه کوردسـتانى عێـراق ئـه‌و کۆبوونهوهیـهبکهین ،بـه‌ڵام ئـه‌و کۆبوونهوهیـه هـه‌ر پێـک نـه‌هات ،چونکـه ههلومهرجهکـه،رێگاى نـه‌دا ،پاشـان کۆمـهلێک رووداو لـه پێوهنـدیى حیزبه‌کاندا پێک هات ،که ئیدى پێکهاتنى ئه‌و به‌ره‌یه‌ى به کرده‌وه نامومکین کرد.پرسیار :به‌لام باس له کۆمه‌لێک هه‌وڵى دیکه‌ش پێش ئه‌م دانیشتنه‌ى به‌یڕووت له نێوان حیزبـى دێمـوکراتى کورسـتانى ئێـران و رێکخراوه‌کانى پارچه‌کانى دیکه‌دا دهکرى؟وه‌ڵام :دیاره حه‌تمه‌ن بووه و هه‌رچه‌ند ئهسنادى تاریخى به داخه‌وه پێشانى نادا .به‌ڵام گۆیا پێشتر له نێـوان حیزبـى هیـوا لـهکوردســــتانى عێــــراق و خۆیبــــوون لــــه کوردســــتانى تورکیــــه و ژێ -کــــاف لــــه کوردســــتانى ئێــــران جۆرێــــک یــــهکتردیتن ورێککهوتنامهمۆرکردن هه‌بووه ،هه‌رچه‌ند ئه‌وانه شهفاهى بوون تا ئه‌و جێگه‌یه‌ى مـن بـزانم لـه به‌ڵگـه مێژوویـی یـهکان دا شـتێکىوا ده‌ست نه‌که‌وتوه که ئیسبات بکا .ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ى که له سه‌ر ئـاڵاى کوردسـتان باسـى لێـوه ده‌کـرێ وا بـه ناوبانگـه کـه کـاتىخۆى له کۆبوونه‌وه‌ى\" سێ سنوور\" یان کۆبوونه‌وه‌ى داڵانپه‌ڕ که سنوورى ئێران و عێراق و تورکیه بووه ،قسه له سـه‌ر ئـه‌و ئاڵایـه کراوه که له کۆمارى کوردستان هه‌ڵ کراوه .گوایهله سه‌ر ئه‌وه ریککه‌وتن کراوه که له هه‌ر جێگایه‌کى کوردستان مه‌جال هه‌بوو 123
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ئاڵاى کوردستان هه‌ڵبکرێ ئه‌و ئاڵایه بێ.دیاره ئه‌من ئه‌مه‌م له‌بیر نیه به‌ڵام دانیشتنى به‌یرووتم له بیره و ته‌نانه‌ت سه‌نه‌دى ئه‌و یهکگرتنـه لـه بـه‌ر کوردهکـانى سـووریه به عەڕهبى نووسرابوو که هاته‌وه ئه‌من کردم به کوردى.پرسیار :که‌واته له قسه‌کانى ئێوه‌دا وا دهردهکوهوێ کوه ههوڵودان بوۆ ئیئتیلافێکوى کووردى یوا بهرهیوهکى کوردسوتانى لوه نێو‌و کورده‌کانى ئێران ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پاش شۆرشى ١٥٩٥؟وه‌ڵام :ئه‌وه‌ى ئه‌من بزانم پێش ئه‌و رێککه‌وته شتێک نه‌بووه .چونکه ئه‌وه‌ى راستى بێ رێکخراوى کـوردى ئێرانـى تـا سـهرکهوتنىشۆرشـى گـهلانى ئێـران بـه شـێوهیهکى جیـددى و لـه پراکتیـک دا لـه کوردسـتانى ئێـران نـه‌بوو جگـه لـه حیزبـى دێمـوکرات .لـهجهریانى راپه‌رین دا هێندێک رێکخراو دروست بوون وه‌ک کۆمه‌ڵه که ناوى مهحهللى یـان لـه خـۆ نـابوو .رهنگـه ئه‌مـه تـاکتیکێکىباشـیش بـووبێ ،بۆیـه ئـه‌وان لهبـههارى ٣١دا ئیعلامـى کۆمهڵـهى شۆرشـگیرى زهحمهتکێشـانى کوردسـتانى ئێرانیـان کـرد .پاشـترئهوان نووسییان که ساڵى ٩١دروست بوون ،دیـاره ئه‌گـه‌ر ئـه‌و تاریخـهش دروسـت بـووبن خـه‌ڵک ئـه‌وه‌ى نـه‌دیوه ،هه‌رچه‌نـد وهکرێکخراوێکـى نهینـى ده‌تـوانن بـووبن ،بەڵام رێکخراوێـک نـه‌بوو کـه حیزبـى دێمـوکرات بیناسـێ و پێوهنـدیى لـه گـه‌ڵ دا هـه‌بێ.مه‌سه‌له‌ن حیزبى رزگاریى کوردستان سه‌رى هه‌ڵ دا که بۆ ماوهیـهکى کـه‌م ژیـا لـه سـالهکانى ٩٩و ٩٣ى هـهتاوى دا بـوو کـه کـاکسهلاحى موهته‌دى و مه‌رحووم کاک موحه‌ممه‌دى ئیلخانى زاده بوون ،و پاشان نه‌ما .بۆیه تا شۆرشـى ئێـران لـه کوردسـتانى ئێـران جگه له حیزبى دێموکرات له کرده‌وه‌دا رێکخراوێکى سیاسیى کوردى نه‌ده‌بینرا.پرسیار :مامۆستا حیزبى دێموکرا له ده‌یه‌ى ٢١ى هه‌تاوى (خهزهڵوهرى )١٠٢٥لوه بهرهیوهکى ئێرانوى دژى ئیسوتیعمارى دا بوهناوى\"به‌ره‌ى یه‌کگرتووى ئازادیخواز\" به‌شداریى کرد که حیزبه‌کانى وه‌ک :حیزبى ئێران ،حیزبوى سوسیالیسوت ،حیزبوى توووده،فیرقه‌ى دێموکراتى ئازربایجان ،حیزبى جه‌نگه‌ل ،تێیدا به‌شدار بوون؟ رۆڵى ئه‌و یه‌کگرتنه دژى ئیستیعماری یه لوه جوولانوهوهى کورده‌کانى ئێران‌دا چ بوو؟وه‌ڵام :ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌من بـزانم ئـه‌م یهکگرتنـه لـه پراکتیـک دا هیچـى نـهکرد .لـه‌و حیزبانـهش تـه‌نیا لـه دوا کاتـهکانى کۆمـارىکوردستان جۆرێک هاوکارى له نێوان حیزبى دێموکرات و فیرقه‌ى دێمـوکراتى ئازربایجـان دروسـت ده‌بـێ ،بـه‌ڵام ئـهوانى دیکـه لـهگۆرهپانهکـه نـه‌بوون ،هـه‌ر چه‌نـد رهنگـه حیزبـى تـووده لـه پشـت پـهردهوه بـه تایبـهتى شـوینى لـه سـه‌ر فیرقـهى دێمـوکراتىئازبایجان بووبێ ،چونکه ئه‌م فیرقه‌یه پێشتر کومیته‌ى ئهیالـهتیى حیزبـى تـووده لـه ئازەربایجـان بـوو .ته‌نانـه‌ت لـه راپـۆرتىکۆمیتهى ناوه‌ندیى حیزبى دێموکرات بۆ کونگره‌ى ٥دا به ئاشکرا ئه‌وه هاتوه که جەبههى یه‌کگرتووى گه‌لانى ئێـران لـه‌و کاتـهداهیچ حه‌ره‌که‌تێکى له خۆ پێشان نه‌دا و به‌کرده‌وه ئازەربایجان و کوردستان له به‌رانبه‌ر کۆنه‌په‌رستى دا ته‌نیا مانـه‌وه .ته‌نانـه‌ت تاریخ باسى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌و جهبههیهشمان بۆ ناکا ،ئه‌ویش له نوتفه‌دا خنکاوه. 124
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهپرسیار :حیزبى دێموکرا بۆ خۆى مێەوویهکى هه‌یوه لوه چوونهنێوئیئتیلافوه سهرتاسوهری یوهکانى ئێوران ،توۆ پێتوایوه حیزبوىدێموکرا له هه‌وڵدان بۆ چوونه‌نێو ئه‌م ئیئتیلاک و بازنه سهرتاسوهری یانوه توانیویوهتى هوهنگاوێک بوه قوازانجى بزووتنوهوهىکورد له‌م ئیئتیلافانه ههڵبهاوێ ،به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م راسوتی یوه‌ش کوه حیزبوى دێمووکرا لوه سوهرهتاکانى دهیوهى ٠١دا لوهشووراى نیشتمانیى به‌رگرى ده‌رده‌کرێ ،له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه له ده‌یه‌ى ٩١ى ههتاوىدا له \"یه‌کیه‌تیى کرده‌وه بۆ دێموکراسوى\" به‌شدار بووه ،تو پێتوایه ئه‌م بهشدارىکردنه چ قازانجێکى بۆ حیزبى دێموکرا و جووڵانه‌وه‌ى کورد له ئێران‌دا بووه؟وه‌ڵام :هه‌وڵـدان بـۆ پێکهێنـانى ئیئتــیلاف و جۆرهجهبههیـهک تـه‌نیا ب ـه مانـاى هاوکـارى لـه کــارێکى جهبهـهیى تـا شــهرێکىچهکدارانهدا نیه .به‌ڵکوو زیاتر بۆ کارى سیاسى یه .بۆ هاوکاری یه و بۆ روونکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵانى خهڵکـه و بـۆ فشارخستنهسـهرحاکمییهته به مه‌به‌ستى ناچارکردنى به قبووڵ کردنى داخوازهکـانى خـه‌ڵک .ئـه‌من بـه چـاوێکى ئاوهـاوه تهماشـاى ئـه‌و ههوڵانـهدهکهم .پێموایه ئه‌و هه‌وڵانه نه کارێکى گه‌وره‌یان له ده‌ست هاتوه‌و نه بێ به‌رهه‌م بـوون .مهسـهلهن هـهوڵى ئێمـه یـان بوونمـانله \"شوراى ملى مقاومت\"دا .بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له گەڵ گه‌وره‌ترین رێکخراوى سه‌رتاسه‌ریى ئێران ئێمه ئیئتیلافمان هه‌بووه جگـه لـههێندێ رێکخراوى دیکه .بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا گه‌وره‌ترین رێکخراوى سه‌رتاسه‌ریى ئێران نه‌ک هه‌ر خودموختاریى قبـوول کـرد،به‌ڵکوو له چوارچێوه‌ى شووڕاى نیشتمانیى به‌رگرى دا گهڵاڵهیهکیشى بۆ خودموختـارى په‌سـه‌ند کـرد .هه‌رچه‌نـد ئـه‌وه قـه‌ت بـهدىنههات ،چونکه ئه‌وان نه‌گه‌یشتنه ده‌سەڵات .ره‌نگه کامل نه‌بێ به‌ڵام ئه‌وه که هێزێکى سه‌رتاسه‌رى قبـووڵ ده‌کـا مهسـهلهى کـوردلــه ئێــران هه‌یه،شــتێکى گرنگــه .بــه تایبــه‌ت ئهوکاتــه ســازمانى موجاهیــدین زۆر لــه بــرهودا بــوو و یــهکێک لــه گــهورهترینرێکخراوهکــانى ئێــران لهوقۆناغــهدا بــوو .ئــهوکات دوو هێــزى گــه‌وره هــهبوون :یــهکێکیان چریکــهکان بــوون و ئــهوى دیکــهیانموجاهیدین بوون .چریکه‌کان هه‌ر زوو لێک بڵاو بوون و به کرده‌وه له مهیـدانى تێکۆشـان دا نـهمان .بـه‌لام سـازمانى موجاهیـدینوهک خۆى مایه‌وه .له پاشان ئه‌وه که حیزبى دێموکرات وه‌ک حیزبێـک مهسـهلهى کـوردى لـه گـه‌ڵ هێـزە ئێرانـی یـهکان هێناوهتـهگـۆرێ یـان پێویسـتیى هاوکـارى لـه گـه‌ڵ هێـزه سیاسـی یـه‌کانی هێناوهتـه گـۆڕێ و دهرفـهتى هاوکـاریى قۆزتۆتـهوه ،بـهڕاى مـندهسـکهوتێکه بـۆ حیزبـى دێمـوکراتى کوردسـتانى ئێـران و بـۆ خـهباتى سیاسـیى میللـه‌تى کـورد .بـه تایبـه‌ت لـه‌و روانگهیـهوه کـهههتاکوو ئێستاش میلله‌تى کـورد و بزووتنهوهکـهى بـه جیـایی خـوازیى تاوانبـار ده‌کـرێن و ئـه‌وه‌ش بـه تـاوانى گـه‌وره لـه قهلـهمدهدرێ ،ئه‌وه ده‌رى ده‌خا که حیزبى دێموکرات وه‌ک گه‌وره‌ترین هێزى مه‌یدانى تێکۆشانى خه‌ڵکى کوردستان ،دهیـهوێ کارهکـانى وئامانجهکانى له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسی یه نیشتمانپهروهکانى ئێران بباتـه پـێش .که‌واتـه ئه‌مـه دهسـکهوتى سیاسـی یـه ،شـهرت نیه حه‌تمه‌ن ده‌سکه‌وتێکى ماددیى مهلمووسى هه‌بێ.پرسیار :مامۆستا بێینه سه‌ر کوردستان .حیزبه کوردی یه‌کانى ئێوران مێەوویوهکى دوورودرێەیوان لوه پێکهوهکارنوهکردن هه‌یوه. پێتوایه ئه‌مه بۆچى ده‌گه‌رێته‌وه؟ بۆ ئه‌م هێزانه تا ئێستا نه‌یان توانیوه له ژێر چه‌ترێک دا و له کۆمه‌ڵێک کارى هاوبه‌شدا به‌شدار بن؟ وه‌ڵام :پێموایه ئاوا موتله‌قى نه‌که‌ینه‌وه باشه .مێژووى حیزبه سیاسی یه کوردی یه‌کانى ئێران قۆناغى جۆراوجۆرى تێدایه. 125
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهتێیدا هه‌یه که پێکه‌وه هاوکارى یان کردوه ،تێیدا هه‌یه که هه‌ر که‌س له ماڵى خۆى بووه .ته‌نانه‌ت تێیـدا هەیە کـه بهرانبـهربه یه‌ک وه‌ستاون .به‌ڵام ئه‌وه که ئه‌و هێزه سیاسی یانه نه‌گه‌یشتوونه‌ته شتێکى بـه کـرده‌وه ،لـه هاوکـارى و پێکـهوهکارکردن بـه باوه‌ڕى من ده‌توانێ چه‌ند هۆیه‌کى هه‌بن که لێره‌دا ره‌نگه یه‌ک دوانێکیان باس بکه‌م.پێش هه‌موو شتێک و له ماوهیـهکى دیـاریکراودا ئـه‌وه کـه نـاکۆکیى سیاسـى و ئایـدئۆلوژیکى هـه‌بوو .هه‌رچه‌نـد حیزبـى دێمـوکرات قه‌ت ئیدئۆلۆژیى تایبه‌تیى نه‌بووه .حیزبى دێموکرات وه‌ک هێزێکى نه‌ته‌وه‌یى کۆمه‌ڵێک ئایدئۆلۆژیاى له‌خۆدا جێ کردوته‌وه.یه‌کێکى دیکه‌یان ئه‌وه بووه که ماوه‌یه‌کى که‌م وڵاتمان به ده‌سته‌وه بوو‌و له ناوچه‌دا ده‌سه‌ڵاتدار بـووین .ئـه‌و هێـزه سیاسـی یانـهکه له گۆره‌پانه‌که‌دا په‌یدا بوون بۆ خۆیان منسجم نه‌بوون .جارێ ئه‌زموونى سیاسیى پێکه‌وه‌کارکردنیان نه‌بوو .لـه پاشـانیش لـه‌پێش چاوى ئه‌وانه که له جه‌ریانى ئینقلاب دا دروست ببوون و له داخلى کوردستانى ئێران‌دا دروست ببوون ،تا ڕاده‌یه‌ک حیزبـىدێموکرات ناپه‌یدا بوو .چونکه حیزبى دێموکڕات حیزبێکى قه‌ده‌غه‌کراو بوو ،رێبه‌ری یه‌که‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوو ،زیـاتر پێیـانوابوو ده‌بێ حیزبى دێموکرات له گۆڕه‌پانى سیاسیى کوردستانى ئێران هه‌ر وه‌ده‌ر بنرێ .ئه‌وه شتێک نـه‌بوو کـه هـه‌ر بـه قسـه بـێیان هه‌ر له خه‌یاڵ دا بمێنێ .شتێک بوو که ده‌هاته سه‌ر کاغه‌زیش .ته‌نانه‌ت لـه کۆبوونهوهیـهکى گرنـگ کـه لـه مـههاباد گیـرا،زۆر له‌و براده‌رانه که له‌وێدا به‌شدار بـوون داواى دهرکردنـى دوکتـۆر قاسـملوو لـه‌و کۆبوونهوهیـه()8991یـان کردبـوو .گوتبوویـاندوکتۆر ده‌بێ له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌بێ ،چونکه دوکتۆر قاسملوو سـکرتیرى حیزبـى دێموکراتـه .دوکتـۆر قاسـملووش گوتبـووى بـهلێهـهر لـه بـه‌ر ئـه‌وه‌ى سـکرتێرى حیزبـى دێمـوکراتم بهشـدارى ده‌کـه‌م .ئێـوه خـرا ،حـاڵین ،حیزبـى دێمـوکرات به‌شـى گـهورهى لـه تێکۆشان و خه‌باتى رزگاریخوازانه‌ى گەلى کورددا هه‌یه.ئه‌وه‌ى دیکه که ده‌توانێ قۆناغێکى درێژتر بگرێته خۆ ،له واقێع دا له ساڵه‌کانى ٨٥٢١هوه تا ئێره حیسابى بکه‌ین هـى ئهوهیـهکه به کرده‌وه به تایبه‌تى له ٢٨ه‌وه رێبه‌ریى ئه‌م حیزبانه له وڵات‌دا نیە ،که لـه وڵاتـدا نـه‌بوون ،ئـه‌و ههسـتى بهرپرسـیارهتىیە ئه‌و پێویستی یه که هێزه سیاسی یه‌کان وادار به هاوکارى و لێک نیزیکبوونه‌وه ده‌کا که‌م ره‌نگ ده‌بێته‌وه .چونکه ئێمه ئێستاله رواڵه‌تدا کێشه‌یه‌کمان نیه به بێ پێکه‌وه‌بوون نه‌توانین چاره‌سه‌رى بکه‌ین .بۆیه ئه‌و تامـهزرۆیى یـه بـۆ پێکهێنـانى بهرهیـهکیان هاوکارى یـه‌ک هه‌سـت پـێ ناکـه‌ین .بەڵام ئه‌گـه‌ر لـه نێـو خه‌ڵکـدا بـین و لـه وڵاتـدا بـین و کێشـهکانى وڵاتمـان هـه‌بێ ئـهوپێویستی یه پتر تێده‌گه‌ین .بۆ به‌هێزکردنى ئه‌و بۆچوونه ئیستیدلالێک بکه‌م .وه‌کوو ئهمهگناسـی یهکیشـه ،ده‌تـوانم بڵـێم یهکـهمئیشارهکانى پێکهاتنى ده‌سته‌ى نوێنه‌رایه‌تیى گـهلى کـورد لـه واقێـع دا بـه پێشـنیار و بـه فشـارى خـه‌ڵک بـوو لـه نێـو شـاره‌کان.ئه‌وکات ئێمه له شاخ بووین ،هاتن بـۆ لاى حیزبـى دێمـوکرات و ئـهوانى دیکـهش کـه ئێـوه ده‌بـێ پێکـه‌وه کـار بکـه‌ن .دیـاره ئـهوفشاره ئه‌وه نه‌بوو که حیزبى دێموکرات یان ئه‌وانى دیکه نه‌توانن وه‌ڵامى نه‌ده‌نه‌وه ،هه‌ستى به‌رپرسیاره‌تى بوو کـه وهڵامیـان بـه داخوازى خه‌ڵک .دایه‌وه جا قسه له وه‌یه که ئه‌گه‌ر له نێو ولاتدا بن ئه‌و فشاره ده‌بێ به هۆیه‌ک بۆ لێک نیزیک بوونه‌وه‌ى 126
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده زیاتر.پرسیار :مامۆستا تۆ کۆمه‌لێک هۆکار باس کرد وه‌ک کۆسوپهکانى سوهر رێگواى لێوک نیزیوک بوونوهوهى ئوهم هێزانوه .پرسویارئهمهیه ئایا ئێستاش ئه‌و هۆکارانه هه‌ست پێده‌کرێ یوا نوا؟ هوهر چهنود ئێسوتا کۆموهلێک روانگوه و بۆچووونى جیواواز هه‌یوه بوۆ پێکهێنانى ئه‌م ئیئتیلافه کوردی یه ،به‌ڵام ئه‌و هۆکارانه‌ى باست کردن ئێستاش پێتوایه ماون؟وه‌ڵام :له بارى شته ئایدئۆلۆژی یه‌کانه‌وه قسه‌یه‌کى خۆمم وه‌بیر هاته‌وه که کاتى خۆى کردبووم و خه‌ڵکه‌که پێیان خـۆش بـوو.ساڵێکیان له سوئید له گـه‌ڵ کـاک سـه‌ید برایمـى عـهلیزاده کۆبوونهوهیـهکى دووقۆڵیمـان بـۆ خـه‌ڵک سـاز کـرد (ئـه‌وکات کۆمەڵـهیهکدهست بوو) که ١١١ - ٢١١کهس هاتبوون .له په‌راوێزى قسه‌کاندا پرسیارێک هات گـوتى باشـه ئێـوه چـۆن پێکـه‌وه هاوکـارىدهکهن؟ ئێوه حیزبى بۆرژوازى و کۆمەڵه حیزبى چینى کرێکار؟ ئه‌من گوتم نه ئێمه بۆرژزوازی -یه‌که‌ى جـارانین و نـه کۆمهلـهشکرێکارهکهى جارانه (به پێکه‌نینه‌وه) .ئیدى ئه‌و سنووره ئیدئۆلۆژییانه به راستى زۆر شکاون و که‌مره‌نگ بوونه‌تـه‌وه .ئێسـتا زۆرله رێکخراوه چه‌په‌کان ره‌نگه هێندێک بونیادى فیکرى و ئابوورى یان هه‌بێ ،به‌ڵام هێندێ سازمان که پێشـتر چـهپى کومونیسـتىبوون ئیێستا هه‌وڵیانه ئه‌مه لـه بیـر خـهڵکى بهرنـهوه .که‌واتـه کۆسـپى ئیـدئۆلۆژى ئه‌گـه‌ر بـه تـهواوییش لـه نێـو نـهچووبێ زۆرکهمرهنگ بۆته‌وه .به‌ڵام مه‌سه‌له‌ن دوورى له وڵات به داخه‌وه هه‌تا ئێستا له جێگاى خۆیـهتى .بهوحاڵـهش ده‌تـوانم بڵـێم ئێسـتاشـتهکه جیـاوازیى هه‌یـه .ئێسـتا پێکنـههاتنى شـتێک وه‌ک هاوکـارى و وه‌ک ئیئتـیلاف یـان هـهرچى دیکـه هۆیهکـهى هێنـدێ شـتى دیکه‌یه .نه ئه‌و جیاوازى یه ئایدئۆلۆژی یه کوسپه نه ناکۆکى له سه‌ر به‌رنامه سیاسی یه‌کان و ئامانجه سیاسی یه‌کان.ئه‌وه‌ى راست بێ که باسى شتى سیاسى ده‌که‌ین هیچ ناکۆکیمان له سه‌رى نیه .ره‌نگه جاروبار شتێک رابگه‌یه‌ندرێ ئـه‌ویش شـتێکىکاتی یه به ئاسانى ده‌توانى به سه‌رى دا باز بـدهى .مهسـهلهن ئێسـتا هـهموومان وه‌ک یـه‌ک وایـن ،هێزێـک نیـه لـه ئێـران داواىخۆدموختارى بکا و له هه‌مان کاتیش‌دا هێزێک نیه داواى جیابوونـهوه بکـا .هـه‌موو پێیـان وایـه فیـدرالیزم سیسـتهمێکى باشـه بـۆچارهسهرى کێشه‌ى میللى له ئێران‌دا .هێزێکمـان نیـه موخـالیفى دێموکراسـى بـێ یـان هێزێکمـان نیـه ئیـددیعاى دێموکراسـى نـه‌کا.هێزیکى سیاسیمان نیه که بڵێ موخالیفى بهرابهریى ژن و پیاوم .که‌سمان نیه موخالیفى مافى کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان بێ .لـهزۆر شت‌دا له یه‌ک ده‌چین .ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌من هه‌ستم پێکردبێ ناکۆکى زیاتر له سه‌ر ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م پێکهاتـهى ئـه‌و ئیئتیلافانـهله کێ و له چى بێ ؟ دووهه‌م پێکهاته‌که خ سروشتێکى هه‌بێ؟ چۆن پێک بێ؟ سهلاحییهتى چۆن بێ؟ ئـهرک و پۆسـتهکانى چـۆن دابه‌ش بکرین؟ ئەمن زیاتر ئه‌وه‌م به کۆسپ دیوه تا مه‌سائیلى ئیدئۆلۆژیکى یان سیاسى.پرسیار :به نیسبه پێکهاته‌ى ئه‌و به‌ره‌یه ئێستا کۆمه‌ڵێک هێزى سیاسیى دیکه هاتوونه‌ته گۆره‌پانه‌که‌وه له پواڵ ئوهوهش دا بواس له‌وه ده‌کرێ که کۆمەڵه و دێموکرا \"به‌ره\"یان له نێوان خۆیاندا قۆرغ کردوه .ئه‌م دوو هێزه یا به تایبه‌تى حیزبى دێمووکرا تا چه‌ند هێزه سیاسی یه‌کانى تازه‌ى دیکه له به‌ره‌دا به به‌شدار ده‌زانێ؟127
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهوهڵام :ده‌ڵێن مه‌لاى مه‌شهوور خۆى مراندبوو ده‌یان برد بۆ سه‌ر قه‌بران .ده‌بوو له چۆمى بپه‌ڕنه‌وه ناکۆکی یان لێ په‌یدا بوو کهکوێ بواره لێى بپرنه‌وه ،به ئاکام نه‌گه‌یشتن ،مه‌لا له سه‌ر تابووتێ گوتى هـه‌تا مـهلا مـهلا بـوو فڵانـه جـێ بـوار بـوو .ئـهمنیشئێستا باسى ئه‌و کاته ده‌که‌م که زیاترله بڕیارى سیاسیى حیزبى دێموکرات نیزیک بووم و ئێستا نازانم چیـه .بەڵام ئـه‌و وهختـهبه نیسـبهت حیزبـى دێموکراتـهوه ئـه‌وه نـه‌بوو کـه حیزبـى دێمـوکرات و یـهکى دیکـه بیانهـهوێ ئیئتیلافـى کوردسـتانى لـه پـاوانىخۆیاندا بنێن .به پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ ئـه‌وه‌ى بایـهخى کۆمهڵـهى هه‌سـت پێکردبـوو ،ئـه‌و کـاتى کـه کۆمهلـه یـه‌ک پارچـه بـوو ئێمـهگهڵاڵهیهکمان هه‌بوو که هه‌ر ناویشى نرا \"گه‌ڵاڵه‌ى هاوکارى\" ،چه‌ند ساڵ لـه گـه‌ڵ ئـه‌وان کارمـان لـه سـه‌ر کـرد ،بـۆ ئـه‌وه‌ى لـه‌گه‌ڵ ئه‌وان به کۆمـهلێک راى هاوبـه‌ش بگـهین و پاشـان لـه گـه‌ڵ لایهنـهکانى دیکـه باسـى لێـوه بکـه‌ین .بـه‌ڵام لـه گـه‌ڵ هـهمووىئهوانه ئێمه پێمان وابوو که نابێ که‌س حه‌زف بکرێ .جێى سه‌رنجه که بڵیم له‌و \"به‌ره\"یه که ساڵى ٨٢١١یش پێک هات لـهوێشدا یه‌کێک له خاڵه‌کان ئه‌وه‌یه که نابێ هیچ هێزێکى واقیعیى مه‌وجوود حه‌زف بکرێ .ره‌نگه یه‌کێک بۆ خۆى نه‌یه .لێره‌ش رامـانوابوو که نابێ که‌سێک حه‌زف بکرێ .بەڵام راستی یه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که هه‌ر کۆڕێک پێک دێ له یه‌که‌وه ده‌ست پێ ده‌کا و ده‌بـێ بـهدوو و پاشان زیاد ده‌کرێ .واته یه‌کێک به فیکرى دا دێ که با \"به‌ره\"یه‌ک پێـک بێنـین کـه بـه فیکـرى دا هـات حهتمـهن هێزێـکههیه که له پێش دا ده‌یه‌وێ له گـه‌ڵ ئـه‌ودا باسـى لێـوه بکـا .ئهولـهویاتێک هه‌یـه ،ئێسـتا رهنگـه سـبه‌ینێ بـه تایبـهتى ئهگـهرههلومهرجێک وه‌ک ساڵى ٨٥٣١پێک بێ چه‌ندین رێکخراوى دیکه سه‌ر هـه‌ڵ بـده‌ن ،خـۆ کوردسـتان لـه پـاوانى هـیچ کـه‌س دا نیـه.حه‌قى خۆیانه .پێت باشه یان نا ئه‌وه قهزاوهتیکى دیکه‌یه .که‌واته حه‌ق وایه به بـاوه‌ڕى مـن لـه سـه‌ره‌تاوه جـهمعێک لـه هێـزهسیاسی یه‌کان که یه‌کتر ده‌ناسن ،سابیقهى تێکۆشانیان هه‌یه ،به جیاوازى حه‌جم و قورسـایى خۆیـان کـه بـۆ خـهڵکیش ناسـراونله سه‌ر ئه‌وانه دانیشن و له سه‌ر هێندێک شت پێک بێن .با ئه‌وان موشاوهره بکـه‌ن و بریـار بـده‌ن کـه خ هێزێکـى سیاسـیى دیکـهبێته نێوه‌وه .له شهخسـییات کـێ ده‌بـێ به‌شـدار بـێ؟ پێموایـه کـه ده‌سـت پێکردنهکـه لـه گـه‌ڵ کۆتـایی -یهکـهى ده‌بـێ جیـاوازیى هه‌بێ.پرسیار :که باس له به‌ره‌ى کوردستانى ده‌کرێ ،دیدگاى جیاوازیش دێتوه گوۆڕێ .هێنودێ پێیانوایوه کوه ئهنودامانى \"بوه‌ره\" دهبوێمافى وه‌ک یه‌کیان هه‌بێ .دیدگاى واش هه‌یه دەڵێ نا ،هه‌ر حیزبێک ده‌بێ به پێى قورسایى و توانا و مێەووى خۆى بهشودار بوێ له‌م پێکهاته‌یه‌دا .پێشنیارى تۆ چیه؟وه‌ڵام :ئه‌من که باس له \"به‌ره\"ى کوردستانى ده‌کرێ سه‌ره‌تا دوو تێ بینیم هه‌یه :یه‌کێکیان له سـه‌ر ئـه‌و ناوهیـه ،واتـه \"بـهرهىکوردستانى\" .له کوردستانى عێراق پێیان ده‌گوت \"به‌ره‌ى کوردستانى\" (الجبهو الکردستانیو) .بۆیه له بارى وشه‌وه پێموایـه دهبـێبگۆترێ\"به‌ره‌ى کوردستان\"\" .به‌ره‌ى ئێران\" ،به‌ره‌ى نازانم فهرانسـه .ئـه‌و\"ى\"یەی نـاوێ و ئـه‌وه \"ى\"یـه زیـاتر عـه‌ره‌بی یـه .ئـهوهىدیکه ئەمن له‌جێ دا شتێک به ناوى \"بـهرهى کوردسـتانى\" بـه دروسـت نـازانم .ئێمـه وه‌دواى ئیحساسـات نهکـهوین ،هێـزى سیاسـیى ده‌بێ مه‌سئوول بێ. 128
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهجیاوازیى \"به‌ره\" له گه‌ڵ ئه‌و ناوانه‌ى دیکه که بۆ پێکه‌وه‌کارکردنى هێزه سیاسی یـهکان داده‌نـرێ لـه چـى دایـه؟ ئـه‌رێ بـۆ نـاوى\"یه‌کگرتن\" نه‌بێ؟ بۆ ناوى\"یه‌کیه‌تى\" نه‌بێ؟ بۆ ناوى\"تشکل\" نـه‌بێ؟ بـۆ نـاوى\"هاوبهنـدى\" نـه‌بێ؟ بـۆ نـاوى \"بـه‌ره\" بـێ؟ جیـاوازیى\"به‌ره\" چیه؟ زۆر که‌س که ده‌ڵێن \"به‌ره\" ده‌بێ \"به‌ره\" شتێکى هه‌بێ که‌سیش پێم ناڵێ \"به‌ره\" چیه؟ به‌ڵام ئه‌من پێت ده‌ڵێم \"بـه‌ره\"چیه؟ \"به‌ره\" که له عه‌ره‌بى یان فارسى دا \"جبهه\"ى بـۆ بـهکار ده‌بـه‌ن ،جیـاوازیى ئهساسـیى لـه گـه‌ڵ شـتهکانى دیکـه ئه‌وه‌یـه کـه\"جبهه\" ده‌بێ وێڕاى ئه‌و پره‌نسیپانه که دایان ده‌نێن بۆ هاوکارى ،وێراى ئـه‌و ئامانجانـه ،ده‌بـێ بهرنامـهى بـۆ حکوومـهتى دواتـرهـهبێ .جیـاوازی یهکـهى ئه‌وه‌یـه ئـهوانى دیکـه ئامانجیـان هه‌یـه ،بهرنامـهى کاریـان هه‌یـه ،بـه‌ڵام بهرنامـهى سیاسـى یـان بـۆحکوومـهتى داهـاتوو نیـه ،لەحاڵێکـدا \"بـه‌ره\" (جبهـه) ههیـهتى .کـه ئـه‌وه‌مان دانـا و گوتمـان \"بـه‌ره\" یـان (جبهـه) ئهوهیهکـهبهرنامهى بۆ حکوومه‌تى دواى وه‌زعى مه‌وجوود هه‌بێ ،ئه‌و کات \"به‌ره‌ى کوردستانى\" هـیچ مانـاى نیـه .لـه بـه‌ر چـى؟ چونکـه وهکگوتم دروشمى هه‌موو هێزه سیاسی یه‌کانى کوردستانى ئێران ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌من بزانم وه‌دیهێنانى فیدرالیزمـه .واتـه لـه چوارچێـوهىئێراندا کێشه‌که چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن .ئێستا یه‌کى دیکه بلـێ ئەمـن لـه ئێـران جیـا دهبمـهوه مـافى خۆیـهتى \"بـه‌ره\"ى بـۆ پێـک بێنـێ.ده‌ڵێ کوردستان له ئێران جیا ده‌که‌مه‌وه ئه‌وه‌ش بهرنامهکهمه بـۆ سیسـتهمى حکوومـهتى کوردسـتان .بـه‌لام کـه دەڵێـى لـه ئێرانـدادهمێنمهوه ،بهرنامـهى حکوومـهتى ئێـران بـه تـو دانـانرێ .ده‌بـێ هـه‌موو ئێرانـی یـهکان یـان هێـزه سیاسـی یـه گـهورهکانى ئێـراندابنیشن جبهه‌یه‌ک پێک بێنن و به‌رنامه‌ش بۆ حکوومه‌تى دواى کۆمارى ئیسلامى که ئه‌وان بێنـه سـه‌ر کـار دابنـێن .ئـهتۆ نـاتوانىبهرنامهى حکوومه‌تى کوردستانیش دابنێى ،چونکه ناکرێ له ئێران سیسته‌مێک له‌سه‌ر کار بێ و لـه کوردسـتان سیسـتهمێکى دیکـهدابنێى .ناکرێ ئێران سه‌رمایه‌دارى بێ ،کوردستانیش سوسیالیستى بێ .راسته له فیدرالیزم دا هێنـدێک تایبهتمهنـدیى ناوچـهیىله هێندێک قانوونی (احوال شخصى) له به‌رچاو ده‌گیرێ ،به‌ڵام به گشتى ناوچه‌ى خودموختار سه‌ر به حکوومـهتى فیدراڵـه (کـهده-ڵێم ناوچـهى خودموختـار مه‌به‌سـتم ئـه‌وه نیـه شـیعارى خودموختـارى بژێنمـهوه) لـه فیـدرالیزمیش دا ناوچـهکان پێیـان نـاڵێنفیدراڵ .ئێستا ئه‌وه‌ى که لێره (کوردستانى عێراق) دەڵێن کوردستانى فیدراڵ ئیستیلاحێکى دروست نیـه .کوردسـتان فیـدراڵ نیـه،عێراق فیدڕاڵه ،ئه‌وانه هه‌ر پیێان ده‌ڵێن ناوچه‌ى خودموختار .که‌وابێ له جێ دا باسى \"به‌ره\" زۆر وارید نیه باسـى \"یـهکگرتن\"، \"هاوپێوه‌ندى\" ،ئیئتیلاف\" و \" هه‌ڤگرتن\" و شتى ئاوا به باوه‌ڕى من دروسته.به‌ڵام ئه‌وه که پێوه‌ندیى ئه‌ندامانى ئه‌و یه‌کگرتنه ده‌بێ چۆن بـێ؟ ئـه‌من پێموایـه کـه حـه‌ق ئەوەیـه هـه‌ر ئیئتیلافێـک پێـک دێ،شێوه‌ى کارکردن و ئیداره‌کردنى وا بێ که هه‌موو لا له ئه‌رک و له‌ماف دا به‌رانبه‌ر نه‌بن یـان لـه راسـتى دا به‌رانبـه‌ر بـن .ئـهوهىکه ده‌ڵێ \"هر که بامش بیش برفش بیش‌تر\" دروسته .واته ئه‌وه‌ى حقووقى زیاتر وه‌رده‌گرێ ئـهرکى زیاتریشـى هـه‌بێ .ئـه‌وه‌ى کـهقورسایى یه‌کى زیـاترى هه‌یـه دهسـهڵاتى زیـاترى هـه‌بێ .ئـه‌من هـه‌ر لـه تیئـۆرى دا ده‌ڵـێم ،بـه‌بێ ئـه‌وه‌ى مه‌به‌سـتم هـیچ هێـز وحیزبێـک بـێ .واى دانێـین ٩ئهنـدام لـه بهرهیـهک دا هـه‌ن .یـهکێکیان %٣٣ى خـهڵکى ولاتهکـهى خـۆى (وا دابنـێ باسـى بـولیڤىدهکـهم نـه‌ک کوردسـتان) له‌گـه‌ڵ دایـه ،یـهکێکیان ، %٢١یـهکیان ، %٨٣یـهکیان ،%٨١ئێسـتا \"بـه‌ره\"یـه‌ک پێـک دێـنن .ئایـادروسته هه‌موویان به قه‌د یه‌ک سه‌لاحییه‌تیان له‌و جبههیهدا هه‌بێ ؟ باشه وا دانێین نـاکۆکی یـه‌ک هه‌یـه لـه سـه‌ر مهسـهلهیهکى 129
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهزۆر گرنگ ئه‌وان سێن %٩٣ن و یـهکیان کـه گه‌وره‌یـه %٣٣ه .ئـه‌وان ئه‌گـه‌ر رایـان جۆرێـک بـوو دهنگـى ئـه‌وان سـه‌ر دهکـهوێ.باشـه ئـه‌وه لـه راسـتى دا قوربـانى کردنـی زۆرایـهتى یە لـه به‌رامبـه‌ر کهمایـهتی دا ،ئـه‌و %٣٣هى خـه‌ڵک بۆیـه لـه گـه‌ڵ ئـهوحیزبهن که سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ویان قبووڵه .به خ حه‌قێک ده‌چـێ دیـدگاى زۆربـهى خـهلکى فیـداى دیدگایـهک ده‌کـا کـه کهمایـهتییه .پاشان وا دابنێین حیزبێکى چووکه و حیزبێکى گه‌وره له جەبههیهک دا هه‌ن .باشه ئه‌و جەبههیـه ئه‌گـه‌ر فعـال بـێ ههزینـهىدهوێ .ئایا ئه‌وانى دیکه ده‌توانن هه‌ر یه‌که‌یان مه‌سه‌له‌ن مانگێ ٨١١١١دوڵار بده‌ن بـۆ خهرجهکـهى .یـان جاروبـار وه‌ک شـیعاریشدهڵێن با که‌سایه‌تیى سه‌ربه‌خۆى تێدابێ به مافى وه‌ک یهکـهوه .ئـه‌من پێموایـه ئـه‌وه جۆرێـک گـاڵتەیە بـه ئیحساسـاتى خـه‌ڵک.مه‌سه‌له‌ن وا دابنێین جەبههیهک له کوردستانى ئێران پێک دێ .حیزبى دێموکراتى تێدایـه ،کۆمهلـهى تێدایـه ٣١ ،کهسایهتییشـىتێدایه .ئه‌گه‌ر وا دانێین ئه‌وکه‌سایه‌تی یانه رایان له گه‌ڵ حیزبه‌کان یه‌ک نیه .ئه‌و حیزبانه ده‌بێ ههزینهى ئه‌وبه‌ره‌یه تـهئمینبکهن و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بده‌ن بۆ ئه‌و جەبههیه ،ئه‌گه‌ر خه‌باتى چهکدارانهیـه خوێنهکـه ئـه‌وان بیـدهن ،بـه‌ڵام که‌سـایه‌تی یـهکانبریار بده‌ن که چاره‌نووسى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه چۆن ده‌بێ؟ به جۆرێکى دیکه بۆى بچـین .که‌سـایه‌تی یـه‌ک هه‌یـه کـه سـه‌ر بـه هـیچحیزبێک نیه ،باشه ئه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و حیزبانه ،ئه‌ندامانى به ئه‌زموونى ئه‌و حیزبانه ئه‌وان کهسـایهتى نـین؟ بـۆچى حیزبێـکبـه خـۆى و سـه‌د کهسـایهتیى هـاوتەرازى ئـه‌و که‌سـایه‌تی یانـهوه کـه لـه ده‌ره‌وه‌ى حیزبـهکان هـه‌ن یـه‌ک دهنگـى هـه‌بێ بـهڵامکهسـایهتی یـهکى دیکـه هـه‌ر چونکـه حیزبـى نیـه بـه تـه‌نیا ده‌نگێـک بـێ؟ ئـه‌وه بهرابـهرى نیـه ،ئـه‌وه‌ى زێـدهخوازی یـه بـۆ ئـهوکهسانهى که نوێنه‌رایه‌تیى که‌مایه‌تی یه‌ک له کۆمه‌ڵگاکه‌ى خۆیان دا ده‌که‌ن .بۆیه پێموابێ هیچ شتێکى سه‌یر و سـه‌مه‌ره نیـه کـهتهرکیبهکه وا دابنرێ کـه بـه پێـى وهزنـى هـه‌ر حیزبێـک سـهلاحییهت لـه نێـو رێبـهریى ئـه‌و یـه‌ک گرتنـهدا کـه پێـک دێ دابـه‌ش بکرێ .ئه‌من پێموایە عه‌کسى ئه‌وه عه‌داڵه‌ت به‌رقه‌رار ناکا.پرسیار :تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داى که جیاوازى و قورسایى حیزبه‌کان له‌و یه‌کگرتنه‌دا وه‌ک خۆیان ببینرێن ،ئه‌مه له لایه‌ک .له لایوهکىدیکهوه ئه‌حزابى ئێمه هه‌ر هه‌موویان له تاراوگه‌دان ،به‌ڵام له سیسته‌مگه‌لى دێموکراتیک دا شوێن و جێگاى هێزه‌کان له رێگواىههڵبەاردنهکانهوه دیارى ده‌کرێ .واته ئه‌وه ههڵبەاردنهکانه به تۆ ده‌لى کوام هێوز یهکوهم و کوام هێوز دووههموه .لوه نوهبوونى ههلبەاردنێکى ئازاد له کوردستان ئه‌و وهزنهى که باست کرد به چى هه‌ڵ بسهنگێندرێ؟وه‌ڵام :پرسیاره‌که‌ت به جێ یه‌و کاره‌که‌ش موشکیله .به‌لام ئه‌گـه‌ر بمانـهوێ پێوانـهى دیکـه دابنێـین پێوانـهى دیکـه هـه‌ن کـه بـهجۆرێک له جۆره‌کان قابیلى هەڵسـەنگاندن (سـنجش)ن .مهسـهلهن کـام حیـزب هـه‌ر ئێسـتا ژمـارهى ئهنـدامانى پتـره .کـام حیـزبشههیدى زیاتره؟ کام حیزب له رابردوودا له هه‌ڵبژاردنه‌کان دا زۆرترین ده‌نگى هێناوه .ئه‌من لێـره‌دا مـهجبوورم شـتێک بڵـێم کـهبه قازانجى حیزبه‌که‌ى منه .حیزبى دێموکرات له مێژووى سیاسیى خۆى دا سێ جار به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کردوه .جارێکیـانساڵى ٨٥٥٨بوو که حیزبى دێموکرات پشتیوانیى له سارم خانى سـادق وهزیـرى کـرد یـادى بـه‌خێر بـێ ،ههڵبژاردنـهکانى بـرده‌وه.جارێکیان دوکتۆر قاسملوو کاندیدا بوو بۆ مه‌جلیسى خوبره‌گان که حیزبى دێموکرات پشـتیوانیى لێکـرد و بردیـهوه .جارێکیـان لـهیهکهم مه‌جلیسى شووراى ئیسلامى دا که ئه‌و کات ناوى شووراى میللى بوو به‌شـدار بـووین لـه هـه‌ر جـێ یـه‌ک نوێنـهرێک سـهرکهوت 130
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهسهر به حیزبى دێموکرات بـوو .له‌وانـه‌ش کـه که‌وتنـه ده‌ورى دووهـه‌م جگـه لـه مـه‌ریوان لـه هـه‌موو جێگایـهک نوێنـهرانى حیزبـىدێمـوکرات لـه پێشـهوه بـوون .باشـه ئیسـتا بهڵگهیـهک نیـه کـه نفـووزى حیزبـى دێمـوکرات وه‌ک خـۆى مـابێ .هـیچ بهڵگهیـهکىمەحکەمهپەسندمان نیه .بەڵام ئایـا بهڵگـهى مەحکەمهپەسـندى دیکـه هه‌یـه نیشـان بـدا کـه یـهکى دیکـه جێگـاى وى گرتبێتـهوه؟ ئه‌ویش نیه .که‌وابێ مه‌جبوورین به شتێکى دیکه بگه‌ین .با بڵێم ئه‌و ئیددیعایانهى که ئێستا هه‌ن ئه‌و کاتیش هه‌بوون.ئـه‌من لـه بیرمـه لە هـهڵبژاردنى دهورهى یه‌کـه‌م[ی مەجلیسـی ئێـران] ئهنـدامانى دهسـتهى نوێنهرایـهتى لـه مـاڵى مامۆسـتا شـیخعێززهدینى حوسـینى کۆبووینـهوه له‌سـه‌ر ئـه‌وه‌ى کـه چـۆن کاندیـدا معرفـى بکـه‌ین ،چـۆن بچینـه نێـو ئـه‌و ههڵبژاردنانـهوه .ئـهمنبهرپرسى هه‌یئه‌تى حیزبى دێموکرات بووم .گوتم با هه‌ر کامه‌مان کاندیداى خۆمان هه‌بێ ،لـه ده‌ورى یه‌کـه‌م دا لایـهنگرانى هـهرلایـهکمان ده‌نـگ ده‌ده‌یـن بـه کاندیـداى خۆمان،بـه‌ڵام لهئێسـتاڕا تەوافـوق ده‌کـه‌ین کاندیـداى هـه‌ر لایـهکمان لـه ده‌ورى یه‌کـه‌م دادهنگى زیاترى هێنابوو هه‌موولا راگه‌یه‌ندراو ده‌ربکه‌ین و داوا له لایه‌نگرانى خۆمان بکه‌ین که له ده‌رى دووه‌م دا ده‌نگ به‌و بـدهنواتـه چیـدى خۆمـان کاندیـدا نهکـهین .مهسـهلهن لـه حـهوزهى ههڵبژاردنـهکانى سـهقزدا کاندیـداى چریکـى فیـدایى لـه هـهمووانزیـاترى ده‌نـگ هێنـا و که‌وتـه ده‌ورى دووهـه‌م ،ئیـدى حیزبـهکانى دیکـه بهیاننامـه دهربکـهن و بڵـێن ئێمـه کاندیـدمان نـابێ وکاندیدى ئێمه فڵان که‌سه که که‌وتوته ده‌ورى دووهه‌م .ئه‌وان گوتیان نا با به سه‌ر یه‌که‌وه کاندیدا بـده‌ین .ئـه‌من گـوتم سـوودىنیـه و بـه ئاکـام ناگـهین .گوتیـان بـۆ بـه ئاکـام ناگـهین؟ گـوتم چونکـه ده‌بـێ کاندیـداکان بـه‌ش بکـه‌ین ،چهنـدیان هـى حیزبـىدێموکرات و چه‌ندیان هى کۆمه‌ڵه و چه‌ندیان هى دیکه بن؟ بۆیه له سه‌ر ئه‌وه به ته‌وافوق ناگه‌ین .گوتیـان بـۆ ناگـهین؟ گـوتمچونکـه ئه‌گـه‌ر ئـه‌من بڵـێم نیـوهى کاندیـداکان لـه حیزبـى دێمـوکرات بـن ئێـوه قبـووڵى ناکـه‌ن .گوتیـان جـا بـۆ نیـوه لـه حیزبـىدێموکرات بن؟ ئه‌منیش گوتم جا ئیشکاله‌که له‌وه‌دایـه کـه ئـه‌من بـه نیـوهى رازى نـابم ،چونکـه ئـه‌من پێموایـه حیزبـى دێمـوکراتزیاترله نیوه‌ى کاندیداکانى سه‌ر ده‌که‌ون که‌چى ئێوه به نیوه‌که‌ش رازى نین .گوتیان جا هه‌ڵبژاردن ده‌رى دهخـا ،گـوتم بـا دهرىبخا .وابوو حیزبى دێموکرات به ته‌نیا کاندیداى ناسـاند بـه‌ڵام ئـه‌وان ئیتلافیـان کـرد (مامۆسـتا و کۆمهلـه و چریـک و تهنانـهتسهربهدارانیش له‌گه‌ڵیان که‌وت) به‌ڵام له نه‌تیجه‌دا ئێمه له زۆربـهى جێگاکـان سـهرکهوتین ،ئـه‌وان تـه‌نیا لـه مـه‌ریوان دهنگیـانزیاتر هێنابوو .باشه ئێستا خ گۆرانێک رووى داوه؟ ئه‌من ناڵێم نه‌گۆڕاوه و وه‌ک خۆیـهتى و دهلیلـێکم نیـه بـۆ ئـه‌وه‌ى وه‌ک خـۆىبێ .خه‌ڵک ده‌ڵێن وه‌ک خۆیه‌تى و زیاتریشه به‌ڵام ئه‌من ئیددیعاى ئـه‌وه ناکـه‌م بـه‌ڵام ئیـدى چـى ده‌رى دهخـا کـه ئـه‌و تهوازونـه [بە قازانجی لایەنێکی دیکە] گۆڕاوه ،ئه‌ویش وا نیه. پرسیار :باشه مامۆستا قسه‌کانت ئاماژه‌یه به قورسایى حیزبى دێموکرا له رابردوودا ،به‌ڵام ئه‌مه رهسالهتێکى زیاتر ده‌خاته‌سه‌ر حیزبى دێموکرا بۆ لێک نیزیک کردنه‌وه‌ى هێزه کوردی یه‌کان له ده‌ورى یه‌ک .باشه حیزب بۆ نه‌یتوانیوه ئه‌م رهسوالهته به جێ بگه‌یه‌نێ؟ وه‌ڵام :عه‌رزم کردى که هۆیه‌که‌ى هه‌ر ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌کانى دیکه ئاوا ده‌که‌ن .ئێستا کۆمه‌ڵه هه‌میشه گوتوویه‌تى و حه‌قى 131
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهخۆشیهتى بیڵێ .ده‌ڵێ ئه‌من به موو که‌متر له حیزبى دێموکرات رازى نیم .حیزبـى دێمـوکراتیش ئـه‌وه‌ى قبـوول نـه‌کردوه ،چونکـهپێیوایه نوێنه‌رایه‌تیى زۆرایه‌تیى کۆمه‌ڵگا ده‌کا .ئه‌من بۆخۆم له گه‌ل دوستانى کۆمه‌ڵه دانیشتووم ده‌ڵێن ئێمه نامانه‌وێ ئیمتیـازداوا بکه‌ین ،به‌ڵام پێمانوایه ئێمه حیزبى یه‌که‌مین له کوردستاندا .جا ئه‌و ئیختیلافه هه‌یه که ناهێڵێ ئه‌و ئیئتیلافه پێـک بـێ،ئـه‌گینا ئیختـیلاف لـه سـه‌ر مهسـائیلى سیاسـى نیـه .بـه داخـه‌وه زۆریـش ئاسـۆکه نیزیـک نـابینم .هه‌رچه‌نـد ئـه‌من پێموایـه ئـهوهپێویستی یه‌که بۆ فیداکارى ده‌بێ .ره‌نگه زهوابیتێک هه‌رباش بێ هه‌بێ .ئێستا له هێندێک جێ دا ئه‌و زهوابیتهیان دانه‌ناوه .لـهکوردسـتانى عیـراق ماوه‌یـه‌ک جهبهـه هـه‌بوو کـه پـارتى و یهکیـهتى تێیـدا بـوون .ماوهیـهکى درێژتـر لـه‌و ماوه‌یـه هاوپـهیمانىههبوون .پارتى یه‌کى هه‌بوو ،یهکیەتى یه‌کى هه‌بوو بێ ئه‌وه‌ى بنووسرێ ،له هه‌ر دوو هاوپه‌یمانی یه کە هه‌موو لایان رێبـهریىحیزبه گه‌وره‌که‌یان قبووڵ بوو یانى هاوپه‌یمانیى کوردستان لـه سـلێمانى چه‌نـد ئهنـدامیان هـه‌بوو هـه‌موویان رێبـهریى یهکیـهتىیان قبووڵ بوو و هى هه‌ولێریش تێکڕا رێبه‌ریی پارتی یـان قبـوول بـوو .بـه‌ڵام لـه کوردسـتانى ئێـران وه‌ک گوتـت هـهڵبژاردنێک نیه که پێشانى بدا و ئه‌وه‌ى پێشووشیان قبوول نیه .که‌واته زهوابیتێکیان ده‌وێ.پرسیار :تو بۆ‌خو بووونى بهرهیوهکى یوهکگرتووى کووردى لوه حیزبوهکان بوه پێویسوت دهزانوى بوۆ قۆنواغى ئێسوتاى خوهباتى کورده‌کان؟وه‌ڵام :گوتم ئەمن پێموایه له جێ دا ناوى \"به‌ره\" باش نیه .چونکى هێنده ته‌بلیغاتى بۆ کراوه له بـه‌ر چـاوى کۆمـهڵانى خـهڵکبۆته \"معجزه\" .یانى ئێستا خه‌ڵک پێیان وایه که ئه‌مڕۆ به‌ره پێک هات ،سبه‌ینێ کوردستان رزگار ده‌بێ .له حاڵێکدا به داخهوهئهمن وا تێده‌گه‌م و ئێستاش راکه‌م بـه دروسـت ده‌زانـم ئـه‌مرۆ بهرهیـهک ئـیعلان بکـرێ سـبهى و دووى و سـێ مـانگى دیکـهش هـیچشتێک ناگۆڕێ .چونکه ئێمه له بارودوخێکدا نیین کـه حهرهکـهتێک ده‌سـت پێبکـهین کـه دهسـکهوتێکى لـێ به‌رهـه‌م بـێ .ئێمـه لـهدهرهوهى وڵات ده‌ژیین .باشه ئه‌و تاقه هیوایه بۆ لـه خـه‌ڵک بسـتێنین؟ بڵـێن ئـه‌وه بـهرهش پێکهـات و هیچشـى نـهکرد؟ بۆیـه بـهنـاوى بـه‌ره پێموایـه پێکهێنـانى بـاش نیـه ،بـه‌ڵام پێویسـته ئێمـه ههڵویسـتهکهمان یـه‌ک خـهین .پێویسـته پێکـه‌وه کـار بکـه‌ین.پیویسته ئێمه ئوسوولێکمان هه‌بێ که سبه‌ى گەڕاینهوه نێو وڵات چۆن له‌گەڵ خه‌ڵکى ره‌فتار بکه‌ین و چۆن لـهگەڵ یـه‌کتر رهفتـاربکهین .ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێکى وه‌ک سالى ٣١ى ئێران پێکهات یان هه‌لومه‌رجێکى وه‌ک ده‌یه‌ى ٢١ى کوردستانى عێراق پێکهـات چـۆنئهو وڵاته پێکه‌وه ئیداره بکه‌ین .هه‌ر که‌س بۆ خۆى حکوومه‌تێکى هه‌بێ؟ هه‌ر که‌س ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خـۆى هـه‌بێ یـان پێکـهوهو بـه یهکدهسـت و یـه‌ک قـانوون وڵات بەڕێـوه بـهرین .ئێمـه تهجروبـهى ئـه‌وه‌مان هه‌یـه .زۆرجـار قـانوونێکى بـاش جـێ بـه جـێنهدهبوو چونکه حیزبێک ده‌یگوت ئه‌وه هى فلان حیزبه ئه‌من به قسه‌ى ناکه‌م .مه‌سه‌له‌ن حیزبـى دێمـوکرات ژن بـه ژنـهى قهدهغـهکردبوو فلان حیزب ده‌چوو به لایه‌نگرانى خۆى ژن به ژنه‌ى ده‌کرد .ده‌یگوت خۆ حیزبى دێمـوکرات حـاکم نیـه و هـه‌ر بـۆ شـکاندنىحاکمییهتى حیزبى دێموکرات مجوزى ده‌نووسى بۆ ژن به ژنه .ئێمه ده‌مانگوت دارستانه‌کان مه‌بڕن ،حیزبێکى دیکه ده‌هات دهیگـوتبابـه بیبـڕن خـۆ مـاڵى حیزبـى دێمـوکرات نیـه و مـاڵى خۆتانـه .بۆیـه پێویسـته هـه‌ر لهئێسـتاوه کاربکـهین و هـه‌ر لـه ئێسـتاوه ئوسوولێکمان هه‌بێ که ره‌نگه ئه‌و کات ده‌سکاریى بوێ .به‌ڵام با ناوى جه‌بهه‌ى له سه‌ر دانهنری. 132
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهپرسیار :که‌واته تۆ ده‌ترسى له جێ به‌جێ نه‌کردنى ئه‌و هیوایه‌ى که ره‌نگه ئه‌م حیزبانه له دانانى به‌ره به خه‌ڵکى بده‌ن و بۆیان جێ به‌جێ نه‌بێ؟وه‌ڵام :بەڵێ ئه‌ورۆکه وایه ،ئه‌گه‌ر به‌ره پێک بێ چى ده‌کا؟ به خۆى و ده هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌توانێ ناوچهیـهک رزگـار بکـا؟ لـهلایهکى دیکه‌شه‌وه جه‌بهه رێکه‌وتنى چه‌ند رێبه‌ر نیه .ده‌بێ به‌ده‌نه‌ى ئه‌و حیزبه له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانى دیکه ئـه‌و زهمینـهى هاوکـارىکردنه له نێوانیان پێک بێ یانى ببێته شتێکى جیگاى قبوولى هه‌مووان .له هه‌مووى گرنگتر ئێمـه ئێسـتا کـارى پراکتیکیمـان بـۆ ناکرێ .به تایبه‌تى ئه‌و کاره پراکتیکی یه‌ى که خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ. سه‌رچاوه وێبلاگی کاک خالید /ڕێکه‌وتی ٢١ :ی ئاوریلی ٢١١٢ 133
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده وردەکاریییەکانی شەڕی ساڵی ١٠٥٩لە نەغەدە لە وتووێە لە گەڵ مامۆستا حەسەنزادەدا هەڤپەیڤین :مێهدی مێهرپەروەرپاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران ،حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،رۆژی ٨٨ی رەشەمە لە میتینگێکی گەورەی شاریمەهاباددا ،خەباتی ئاشکرای خۆێ دەست پێ‌کرد .بە دوای ئەو کۆبوونەوەیەدا لە شارەکانی دیکەی کوردستان لەو چەشنەمیتینگانە لە لایەن حیزبەوە بەرێوە چوون ،کە لەگەڵ پێشوازیی بێوێنەی خەڵک بەرەوروو بوون .رۆژی ٥٨ی خاکەلێوەی ساڵی ٨٥٣١حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ویستی لە شاری نەغەدەش ،میتینگێک پێک بێنێ کە سەرەڕای باس لەسەر سیاسەتەگشتییەکانی حیزب ،بناخەیەکی نوێ بۆ هاوخەباتیی دوو گەلی کورد و ئازەربایجانی دابمەزرێنێ ،بەڵام ،بەداخەوە شەڕێکینەخوازراو رووی دا کە بە سەدان کەس لە رۆڵەکانی دوو گەلی کورد و ئازەری بوونە قوربانی و بە هەزاران ماڵی کورد بە ناچار ماڵی خۆیان بەجێ هێشت.شەڕی نەغەدە بە دەرچوونی بەیاننامەیەکی هاوبەش کۆتایی پێها و لەو پێوەندییەدا هەیئەتی\" حسن نیت\" پێکها .سەبارە بە نێوەرۆکی بەیاننامەکە و پێکهاتەی هەیئەتی \"حسن نیت\" و رۆلی کوردەکان لەو پێوەندییەدا ،رووی پرسیارمانکردە بەڕێز مامۆستا حەسەنزادە سیاسەتمەداری ناسراوی کورد ،کە ئەوکا نوێنەری حیزب و ئەندامی هەیئەتی \"حسن نیت\" بوو ،بەڕێزیان لە وەڵامدا وتی:وه‌ڵام :لەراستی دا ئەگەر بمانەوێ لە باری شەڕی نەغەدەوە قسە بکەین ،دەبێ کەمێک پتر بگەڕێینەوە ،هەروەک دەزانن شەڕینەغەدە ،نتیجەی پیلانێک بوو کەپاشماوەکانی رێژیمی سەڵتەنەتی و ئاژاوەگێرانی سەر بەجمهوریی ئیسلامی کە لەراستیدا هەرلە چەند عونسووریکدا خۆیان دەنواند بەعەمد بەسەر دوو میللەتی کورد و ئازەرییاندا سەپاند ،بەبۆنەی رێکخستنی میتینگێکیئاشتیخوازانە کەلەتەرەف حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سازکرابوو .ئەمن بەئینسافەوە دەڵێم کەحیزبی دێموکرات لەرێکخستنیئەو میتینگەدا بێ دیققەتییەکی کردبوو ،یەعنی ئیمە نەمانتوانیبوو حەساسیەتی وەزعی نەغەدەی بەو جۆرە کە هەیە ،تێ-بگەین و یان ئەو میتینگە وەڕێ نەخەین ،یان ئەو میتینگە چووکتر وەڕێ بخەین ،یان هیچ نەبێ ئیجازە نەدەین کە خەڵک بەچەکەوە بچێتە ئەوێ .ئەمە هەڵەیەک بوو کە لە رووی نیازپاکییەوە ،ئێمە تووشی بووین .چونکە بەراستی حیزبی دێموکراتهیچ نیازێکی نەبوو غەیری ئەوەی کە لەشارێکی وەکوو نەغەدەدا کە دەیویست بیکاتە شاری برایەتی و تەبایی تەئکید بکاتەوە و پێدابگرێ لەسەر پێوەندیی برایانە و خەباتگێرانەی دوو میللەتی کورد و ئازەری کە لە لەو شارە دەژین. 134
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهبەڵام ئەوانە کە چاویان بە برایەتیی کورد و ئازەری هەڵ نەدەهات ،هاتن ئەو بەزمەیان رێکخست ،ئەو شەڕەیان بەسەر هەردوو میللەتدا سەپاند .بۆیە دەتوانم بڵێم بەشی هەرە زۆری قوربانییەکان لە هەر دوو لاوە قوربانیی ئەو پیلانە دژیئینسانییە بوون ،کە بەنیازپاکییەوە واریدی بوون ،بەڵام بوونە قوربانیی پیلانێک و دەسیسەیەک کە دوژمنانی هەر دوو میللەتوەرێیان خست .ڕەنگە لەو نێوەدا کەسانێکیش هەبووبن کە ئەگەر کوژراون شیاوی ئەو سزایە بوون کە وەرەیان گرتوە بە بێ شکلەوانەش کە ئاژاوەکەیان وەرێ خست هەندێ کەس کوژران .بەهەرحاڵ شەڕی نەغەدە لە رۆژی ٥٨ی خاکەلێوەی ساڵی ٨٥٣١داوەرێ کەوت .ئەو بەیاننامەیەی کە پرسیاری لێدەکەی رۆژی ٢ی بانەمەڕ دەرچوو ،کۆبوونەوەیەک لە مەحمەدیار پێکهات ،لەوکۆبوونەوەیەدا لە تەرەف شاری مەهابادەوە و لە تەرەف بڵێین رێبەرایەتیی کوردەوە کە ئەو وەختەی جارێ رێبەرایەتییەکی وامونسەجیم نەبوو .بەڵام حیزبی دێموکرات هەبوو وەکوو تەرەفێک شووڕای شاری مەهابادێ هەبوو ،کەیخوداو ڕیشسپی وعولەمای دینی و ئەوانە هەبوون هەیئەتێک ڕێکخرا کەبچن ،لەوێ دەگەڵ نوێنەرانی خەڵکی نەغەدە و هەروەها لەگەڵکارمەندانی دەوڵەت ،هەم لە ئوستان و هەم لە شارستانی نەغەدەی ،دابنیشن بۆ چارەسەری ئەو مەسەلەیە .ئەوەی لە بیرم بێڕەنگە تەواوتەواو هەموو ناوەکانم بەبیر نەیەن ،لە لایەن کوردەکانەوە ،خوالێخۆشبووان مامۆستا مەلا رەحیمی عەبباسی ومامۆستا مەلاخدری مەولانی یان مامۆستا مەلاخدری سارتکێ کەوا مەشهوورە وەکوو رووحانی بەشدار بوون ،فەرمانداریمەهابادێ ،مەرحوومی حەسەنی بابا تاهێری بەشدار بوو ،کاک رەحیم خەڕڕازی یان ئێستا حاجی رەحیمی خەڕڕازی بەشدار بوووەک نوێنەری ئەسناف و بڵێین پیاوماقووڵانی شاری مەهاباد ،ئەمنیش وەکوو نوێنەرێ حیزبی دێموکرات بەشدار بووم ،چەندکەسێکیش دەگەڵ بوون .دیارە هەیئەتی ئێمە هەمووی بێ چەک بوون ،بێموحافیزو ئەوانە ،تەنانەت هەندێ پێشمەرگەماندەگەڵ بوون کە لە قاوەخانەیەک کە بە قاوەخانەی \"حاجی حوسێن\" دەناسرا بەجێمان هێشتن ،بۆ ئەوەی بەبێ چەک بچینەئەوێ و وەکوو هەیئەتێکی بە تەواو مەعنا بێچەک و هەیئەتی حوسنی نییەت واریدی ئەوێ بین .لەوێ باسێکی دوورودرێژ کرالەسەر ئەو شەڕە و عەوامیلی هەڵگیرسانی و ئەمن زۆر چاکم لە بیرە کە بە فارسیمان قسە دەکرد چونکی هەموومان لێک حاڵینەدەبووین ،ئەگەر بە فارسیمان قسە نەکردبایە ،فارسی زمانی موشتەرەکی هەموومان بوو ،ئەمن گوتم لە جیاتی ئەوەی پێیبڵێین جەنگی نەغەدە ،حەق وایە پێی بڵێین ،نەنگی نەغەدە ،چونکی ئەو شەڕە لە بەینی دوو میللەتدا هەڵگیرساوە کە بران وچارەنووسی موشتەرەکیان هەیە و وەک یەک غەدریان لێکراوە ،حەق وایە پێکەوە بۆ وەدەستهێنانی ئامانجەکانیان خەباتبکەن .ئەمن پێم‌خۆش بوو ئەوەش بڵێم لە ئوستاندارییەوە ،هەم ئوستانداری ئازەربایجانی غەربی ،کە دیارە مەنتەقەیکوردستان هەمووی ئەو بەشەی هەمووی هەر دەگرێتەوە ،ئاغای عەبباسی ،بەشدار بوو هەم ئاغای قوڕەیشی ،لە رووحانیونیخەڵکی ورمێ بەشدار بوو و هەم مەلا برایمی موحەرریر کە وا بزانم ئیمامجومعەی بەشی ئازەرینشینی شاری نەغەدەی بوو ،هەمئەوان بەشدار بوون .باسێکی زۆر کرا لەسەر ئەوە کە ئەو شەڕە خراپە ،هەموو تەئکیدیان کردەوە لەسەر ئەوە کە ئەو شەڕەخراپە و دەبێ کۆتایی پێبهێنرێ ،ئەمن زۆر چاکم لەبیرە کە ئوستاندار هەرچەند عومرێکی زۆری هەبوو لە ئوستانداریدا،بەڵام وا تێگەیشتم پیاوێکی بە حوسنی نییەتە ،چەند جار بەڕاستی لە نەقشی کوردەکان و ،بەتایبەتی لە حوسنی نییەتیحیزبی دێموکرات تەشەککوری کرد .بەیانیەکە بەو موناسەبەتەوە دەرچوو ،ئێمە هەر لە مەحمەدیار دانیشتبووین کە بەیانیەکە 135
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهلە رادیۆ تاران خوێندرایەوە ،چونکی بەیانی گەیشتینەوە وێ و ،نەهاریشمان لەوێ کرد و پاش نێوەرۆیە ڕٶیشتین .بەیانیەکەهەر ئەوەندی تێدا بوو کە ئەو شەڕە ،شەڕێکی براکوژییە ،شەڕێکە بە قازانجی هیچ یەک لەو دوو نەتەوەیە تەواو نابێ و،دەبێ هەرچی زووترە تەواو بکرێ .بەناوی نوێنەرانی هەر دوو نەتەوە داوا کرابوو کە تەرەفەین دەست لە شەڕ و دەرگیریهەڵبگرن و بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان ،کە لەو بارەوە لایەنی کوردی هەتا شەڕکەرەکانیش بە راستی بە حوسنی نییەتەوە بەدەنگی ئەو بانگەوازەوە چوون ،بەڵام ئەوەی کە جێی داخ بوو ،ئەوە بوو کە نوێنەرانی دەوڵەت لە واقیعدا هەر ئەو کەسانەبوون کە شەڕەکەیان هەڵایساندبوو ،دەگەڵ ئەوەی بەناوی ئەوە کە دەیانەوێ شەڕەکە دامرکێنن ،هێزی نیزامیی نارد ،هێزەنیزامییەکە کە هات بەراستی یەکتەرەفە عەمەلی کرد ،عەمەلەن بۆ سەرکوتی کوردەکان هات ،ئێمە کە لەوێ دانیشتبووین،هاتن خەبەریان دا کە ئەوە هێزی نیزامی گەیشتێ ،لە سێڕای مەحمەدیار لەو سێڕایەیە ،بەڵام کوردەکان پێشیان پێگرتوە،گوتیان بەڵکوو ،بچن پێیان بڵێن ،ئەمە چووین ،ئەمن ،مەرحوومی مامۆستا مەلا رەحیمی عەبباسی و مامۆستا مەلا خدر بوو وحاجی رەحیمی خەڕڕازی ،چووینە وێ ،تەماشامان کرد نەخەیر ،ئەوە تانکەکانن بەدەوروبەری خۆیاندا دەڕشێنن بێئەوەی بزاننداخوا کێ لەو ناوەیە ،یەعنی وەکوو لەمەیدانی شەڕدا بن ئەو دەشت و دەرەیان دەکوتا ،ئەو باخانەیان دەکوتا .لەوێ خەڵکێکیزۆریان دوچاری زەرەروزیان کرد .لەهەمووی تاڵتر ،ئەوە بوو ڕەفیقێکمان دەگەڵ بوو کە هیچ مەسئوولییەتێکی نەبوو ،وا دیاربوو هەر دەبوو ئەم چارەنووسەی بەسەر بێ ،چارەنووس هەڵی گرتبوو ،مەرحوومی عوسمانی کەریمی ،برای کاک هاشمی کەریمی‌و قاقای کەریمی هات دەگەڵمان ،بەبێ ئەوەی نەزەرێکی هەبێ هات ،لەوێ لە ئێمە جودا بووەوە ،وەختیکی گەڕاینەوە بێینەوەبۆ مەحمەدیاری ،ئەرتەش هات رەت بوو ،رۆیی ،هەرچی کردمان تەماشامان کرد ،کاک عوسمان نەماوە ،دوای ئەوە دەرکەوترفاندوویانە و کەسێکی بێچەک کە هاتووە بۆ حوسنی نییەت .رفاندوویانە بردوویانە بیکوژن ،پاش سێ رۆژان ،جەنازەی بێ-گیانی لە چۆمی \"گادەر\" دا بینرایەوە .شتێکی دیکەش کە زۆر ناخۆش بوو ئەوە بوو ،هەر ئەو وەختی دیسان هەر ئەوانەی کەشەڕەکەیان هەڵایساندبوو ،شتێکیان دەرکرد بوو جێی سەرنج بوو ،دەڵێن ،هەر لە زەمانی شا عەبباسەوە کە ئێلی قەرەپەپاخهاتۆتە سندووسی ،کوردانی تەجزیەتەڵەب و ئاژاوەخواز وایان رەفتار کردوە .زۆر جالیب بوو ،بۆخۆی دەڵێ ،کە ئێمە هەموو ٩١١تا ٣١١ساڵە هاتووینە ئەو مەنتەقەیە ،بەڵام بە کوردەکانیان دەگوت تەجزیە تەلەب ،ئەمن جارێکی دیکە بە نووسیننووسیومە ،نەقشێکی مەنفی کە پیاوێکی حقووقزان و وەکیلی دادگوستەری بەناوی ماشەڵڵاخانی بوزچلوو یاریی کرد قەت لەبیرم ناچێ کە لە جیاتی ئەوەی هەیئەتی سول بێ لەواقیعدا دەیویست سو‌ڵ نەکرێ ،کابرایەکی پیری ئازەریی هێنا ،زۆرمپێ سەیر بوو ،وەک بارانێ بەهارێ فرمیسکی هەڵدەڕشتن ،ئەو کابرایە کە دەگریاو لەخۆی دەدا ،گوتی ئەمن ئێستی لە(مەحمەشە)ڕا هاتووم ،تەنیا بۆخۆم دەرچووم ،هوجووم کراوەتە سەر مەحمەشەو هەرچی ماڵ و منداڵی ئەو خەڵکەیەقەتڵوعامیان کردوە ،یەک لەوانە من نە ژنم ماوە ،نە کوڕم ماوە و نە کچم ماوە ،ماشەڵڵاخان هێنایە ژوورێ ،گوتی بابە بەخۆڕایی سەری خۆتان دێشینن ئەوە حیزبی دێموکرات حەملەی کردۆتە سەر مەحمەشەی و ئاوا قەتلوعامی لە خەڵکی خستوە.ئەمن وەکوو یەکێک لە غەیبەوە پێم بڵێ ،تێگەیشتم کە درۆیە ،گوتم ئەو قسەیە درۆیە ،ئەمن حازرم ئێستا بچمە مەحمەشەی.یادی بەخێر ،حاجی رەحیمی خەڕڕازی گوتی .ئەمنیش دێم ،ماشێنی پێ بوو ،جیپی پێ بوو ،بە جیپەکەی هەستاین ،چووین 136
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهلەوێ چووینە بەر دەرکی مەدرەسەی تەماشامان کرد کە حاڵەتێکی تەبێعییە .وادیار بوو دەرس تەواو بووبوو ،موعەللیمەکانسێ موعەللیمی لێبوون .چەند کەسی کەیخودای دێیان بە دەورەوە راوەستابوون ،زۆریان حورمەت لێگرتین ،زۆریان خوڵق کردینکە بچینە ماڵ و نێوەرۆیان لەکن بین ،گوتمان ئێمە نەهاتووین ،لێرەوە وەمێنین ،بەڵام بۆ شتێکی ئاوەها هاتووین ،خەبەرێکیوامان بیستوە و بۆیە هاتووین هیچ بووە ،لێرە؟ گوتیان نەوەڵڵا ،هیچ نەبووە .سورەت جەلەسەیەکمان پێ ئیمزا کردن وبردمانەوە کە بەڵێ لەو شەو رۆژەی رابردوودا ،لە مەحمەشە هیچ نەقەوماوە .دواتر کە فەزای کۆبوونەوەکەی کەمێک ئارامکردەوە ،دیسان ماشەڵڵاخان ،چووە دەرێ و هاتەوە گوتی ئەرێ بابە بە خۆڕایی سەری خۆتان بۆ دێشێنن ،سولحی چی لەگەڵکوردان؟ هەر ئێستی منداڵێکی سێ مانگەی ئازەرییان دیوەتەوە ،بەسەربڕاوی ،کەبەچۆمی گادەریاندا داوە ،هێندە بە تەئسیرەوەقسەکەی کرد ،ئوستاندار ئاغای عەبباسی زۆر بەنارەحەتییەوە رووی لەمن کرد ،گوتی توخوا ئاغای حەسەنزادە ئەوە کارە!دووبارە وەک لە غەیبەوە پێم بڵێن ،زانیم درۆیە یانێ لەواقیعدا تەبیعی بوو کە درۆیە هەر زیرەکییشی نەدویست ،گوتم ئاغایئوستاندار ،شەڕ هەر بۆ خۆی خراپە و شتی خراپیشی لێ دەبێتەوە ،بەڵام دەبێ لێکڕا ئافەرین لە ئاغای بوزچلوو بکەین کەئەوەندە زیرەکە منداڵێكی سێ مانگە ،ئەویش بە سەربڕاوی تەشخیس دەدا کە کوردە یان عەجەمە ،کە وامگوت ئەو پیاوە ،کەپیاوێکی بەراستی هەر ئەو جارەم ،دی پیاوێکی بە ئینسافم هاتە بەرچاو ،زۆر عەجایب کەوتە ژێر تەئسیر .ئیدی دووبارە ئەوبڵێین ئەو بەدنییەتییەی بوزچلووی خونسا بووەوە ،جابۆیە دەڵێم ئەو کابرایە پیاوێکی بە حوسنی نییەت بوو کە ئێمە چووین،گویا نەیەڵین کوردەکان پێشی هاتنەپێشی ئەرتەش بگرن .ماوەیەک لەوێ بووین ،بە دوایدا ناردین گوتی :با بێنەوەتانگەکانیش پێش ئەوەی ئێمە بێین هاتن رۆیشتن ،هێزەکە هات و بەرەو مەحمەدیار و بەرەو نەغەدە رۆیشت .کە چووینەوەگوتی ،بۆیە بەدوامدا ناردوون ،دەبێ بێن پێکەوە بڕۆین ،چونکی ئەگەر ئێوە بە جودا بگەرێنەوە یان لێرەوە بچنەوە مەهابادێ،حەتمەن لێتان دەدەن .لە بیرمە تەنانەت بەرێی ئیسفاڵتەشدا نەڕۆیشتین ،شوێنێک ئەوان بەڵەد بوون ،رێگەیەکی خاکی بوو.رێیەکەی زۆر ناخۆشیش بوو ،بەوێدا رۆیشتین لە پردی حەیدەرئابادێ چووینەوە سەر جادەی ئیسفاڵتە و ،چووینە ورمێ .شەوێلەورمێ بووین ،بەیانی دووبارە چووینەوە ،ئوستانداری ،پێشوازیی کردین و بە حورمەت و بە حوسنی نییەتەوە .دوایە مەجبووربووین بە رێگای بەندێدا و بە مەنتیقەی مەرگەوەرێدا هاتینەوە شنۆیە و لە شنۆیەڕا هاتینەوە پیرانشاری ،نەک خودیپیرانشار ،هاتینەوە جەڵدیانێ و بەڕێی\"پەسوێ”دا ئەوەی پێی دەڵێن سەری مەیدانێ ،بەوێدا چووینەوە مەهابادێ .دەناخەتەری لە سەداسەد ئێمەیشی دەخستە ژێر هەڕەشەی خۆیەوە ،ئەوە بیرەوەرییەکی زۆر تاڵ و جێی عیبرەتە کە لە شەڕینەغەدە هەمە .بەهەرحاڵ ئەوەی مەربووت بە کوردەکانە ،نە لە ئەوەڵەوە نیازی شەڕفرۆشتنیان هەبوو ،غەیری ئەوەی کە باسمکرد ،گوتم ڕەنگە لە دەرک و تەشخیسی هەلومەرجەکەدا ،بەهەڵە چووبین ،نەخوازیاری دریژەدانی ئەو شەڕە بوون ،هەمووهەوڵێکمان بۆ ئەوەی بوو ،کە هەرچێ زووتر ئەو شەڕە تەواو بێ ،کە بەداخەوە خەسارەتێکی زۆری بەدوادا هەبوو ،هەیئەتیکورد نەقشی زۆر باشی هەبوو بۆ پێکهێنانی ئەو فەزایەی کە ئاگربەسەکەی تێدا بە وجوود هات .بەڵام بەداخەوە کوردەکانبێجگە لەوەی خەلکێکی زۆریان لێ کوژران و ماڵویران بوون و تاڵان کران ،خەڵکێکی زۆریشیان ئاوارەی شارەکانی دیکە بوون،کەهیندێکیان چەندین ساڵ هەر لەئاوارەییدا ژیان .ڕەنگە پیاو ئامارەکەی نەزانێ ،ڕەنگە ئێستەش هی وا هەبێ کە 137
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهنەگەرابێتەوە سەر جێ و رێی خۆی( .هیوادارم بەهەرحاڵ ئەو رووداوە ببێتە دەرسی عیبرەتێک کە لە ئایندەدا هەم هەموولایەنەکان بەوردی هەلومەرجەکان هەڵسەنگێنن ،و هەم ئیجازە نەدرێ کە ئەوانە دوژمنانی ئازەری و دوژمنانی ئاشتی و تەبایی لە نێوان میللەتاندا ،ئاوری شەڕی ئاوا خۆش کەن). زۆر سوپاس سوپاست دەکەم سەرچاوە :ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە - ٩٥٢ :ڕێکەوتی٣ :ی مەی ٢١١٢ 138
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ده‌سه‌ڵاتی سمکۆ ده‌چێته خانه‌ی ده‌سه‌ڵاته نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریخوازییه‌کانی کورده‌وه وتووێەی \"په‌یکی کوردستان\" له گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داری گه‌له‌که‌مان به‌رێز و تێکۆشه‌ر مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده. هه‌ڤپه‌یڤین :سه‌لاح عهبدوڵڵاپوورپرسیار :به‌ڕێز مامۆستا عبدالله حسن زاده ،وه‌ک ئاگادارن له‌و ماوه‌یه‌دا کۆموهڵێک باسوی سیاسوی لوه پێوهنودی لهگوهڵ سونووریجوغرافیایی کوردستانی ئێران هاتۆته پێش که زۆرتر له ماڵپوهڕهکانی ئینتێرنێوت دا دهبینرێتوهوه .پێموان خوۆش بوو‌و جوهنابتانوهک تێکۆشوهرێکی دێرینوی جووڵانوهوهی کوورد رای خۆتوان له‌سوه‌ر چوارچێووه‌ی ئوهو باسوه کوه پێوهنودیی بوه سونوورهکانی کوردستانی ئێرانه‌وه هه‌یه ده‌رببڕن.عهبودوڵڵا حهسوهنزاده :له‌گـه‌ڵ سـڵاو لـه خوێنـه‌رانی \"پـهیکی کوردسـتان\" و دهستخۆشـی لـه کـارگێڕانی ئـه‌م بڵاوکـراوه نوێیـه،سه‌رکه‌وتنتان له په‌ره‌پێدانی زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی کوردی و بووژاندنه‌وه و قووڵترکردنی وشـیاریی نهتـهوهییدا بـه ئـاواتدهخـوازم .وه‌ڵامــی پرســیارهکهتان ئه‌گ ـه‌ر بمان ـه‌وێ ه ـهقی خـۆی بــدرێتێ ،پێویســتیی ب ـه وهخــت و دهرهتــانێکی زۆر و کــارێکیکارناسانه و زانایانه و مێژوویی هه‌یه که لانی که‌م له‌م ده‌رفه‌ته تهنگـهدا لـه توانـای مـن بـهدهره .بـه‌ڵام ئـه‌من پـێم خۆشـه لـه روانگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکه‌م:وه‌ک ده‌زانین حیزبی دێموکڕات له به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆی دا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سنوورێکی روون و دیاریکراوی بۆ کوردستانی ئێرانکێشـابێتهوه ،هێنـدێ پێوانـهی بـۆ دیـاریکردنی چوارچێـوه‌ی جوغرافیـایی کوردسـتان دانـاوه .له‌وانـه هۆیـهکانی جوغرافیـایی وئـابووری و ویسـتی زۆربـه‌ی دانیشـتووانی هـه‌ر ناوچهیـهک .ته‌نانـه‌ت نێـوهرۆکی ناوچـهش بـه وردی شـی نهکراوهتـهوه و دهتـوانێبـهپێی دابهشــکردنی وڵات (تقســیمات کشـوری) ب ـهخش ،شارســتان ،یـان ئوســتان بگرێت ـه خـۆی .ب ـه‌و پێی ـه دیــاریکردنی وردیچوارچێـوهی جوغرافیـایی کوردسـتان پێویسـتیی بـه ههلومـهرجێکی لـهبار و لێکۆڵینهوهیـهکی جوغرافیـایی ،مێژوویـی ،ئـابووری،فه‌رهه‌نگی ،ئیتنی و باس و راوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی گه‌لانی دراوسێی کوردسـتان و ته‌نانـه‌ت نوێنـهرانی ده‌وڵـه‌تی ناوه‌نـدی ،یـان ده‌وڵه‌تی فیدراڵ هه‌یه.به‌و حاڵه‌ش هه‌ر وه‌ک له ئه‌ده‌بیاتی حیزبی دێموکڕات له کۆنه‌وه تا ئێستا ده‌رده‌کـه‌وێ ،لـه روانگـه‌ی ئـه‌م حیزبـهوه سـهرزهمینیکوردستانی ئێران هه‌موو ئه‌و شار و شارۆچکه و گوند و پێده‌شت و چیا و چۆڵانه ده‌گرێته خۆی که له دابه‌شکردنی ئێـراندا چـوارئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ،کوردستان ،کرماشان و ئیلامیان لێ پێکهاتوه .رهنگـه هێنـدێک کـۆخ و کۆچبـاری زۆرهملیـی کـورد 139
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهبۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران و کۆچی پێچه‌وانه‌ی گه‌لانی دیکه بهتایبـهتی لـه دهورانـی پاشـاکانی سـهفهویدا و هـه‌روه‌ها هێنـدێئاڵوگۆڕی سروشتی یان ده‌سکردی دێمۆگرافی له هێندێ شوێن ،لێک جیاکردنـهوهی سـنووره‌کانی دژوار کردبـێ ،کـه ئه‌مـه ده‌بـێ بـهراپرسی له دانیشتووانی ناوچه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێ .به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ک ئه‌و چوار ئوستانه به ماڵی کـورد و سـهرزهمینی کوردسـتان ده‌ناسرێن.پرسویار :وه‌ک دهزانون رێەیموه یوه‌ک لوه دوای یهکوهکانی ئێوران بوۆ شوێواندنی دێموۆگرافیی کوردسوتان کۆموهڵێک سونووریدهستکردی ئیداری و ده‌وڵه‌تییان داناوه ،به‌شێوه‌یه‌ک که له هێندێ ناوچه‌دا بوه تایبوه لوه موکریوانی ههمیشوه کوردسوتان کوهناویان ناوه\"ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا\" بۆته کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان کورد و ئازه‌ریدا .تکایه بفه‌رموون ئێوه وه‌ک یوهکێک لوهکهسایهتی یه سیاسی یه‌کانی رۆژهه‌ڵا که ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌ندامی سوهرکردایهتی و سوکرتێری حیزبوی دێمووکڕا بووون ،لوه ماوه‌ی تێکۆشانی جه‌نابتان له سه‌رکردایه‌تیی حیزب و له ده‌ورانی شه‌هیدی مه‌زن دوکتور قاسملوودا سیاسه‌تی حیزب سه‌باره به‌م شوێنانه چۆن بووه و ئێستا چۆنه؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :هـه‌ر لـه کۆنـه‌وه حکوومهتـهکانی ئێـران کـه لـه به‌شـی هـه‌ره زۆری مێـژووی ئێـراندا رێژیمـی پاشـایهتیبوون ،سیاسه‌تی نکوولی کردن له فره‌نه‌ته‌وه‌بوونی ئه‌م وڵاته‌یان ره‌چاو کردوه و قه‌ت نه‌یانویستوه دابه‌شـکردنی نێوخـۆیی ئێـرانسروشتی جۆراوجۆریی نه‌ته‌وه‌یی پێوه دیار بێ .بۆیـه ئهگـهریش ئوسـتانێک بـه نـاوی فـارس هه‌یـه و یـه‌ک بـه نـاوی کوردسـتان ویه‌کی دیکه به ناوی ئازه‌ربایجان یان ته‌نانه‌ت به‌لووچستانیش ،هه‌رگیز رێگـه نـه‌دراوه ئـه‌و ناوچانـه کـه نه‌ته‌وه‌یـه‌کی تایبـهتییان لێ ده‌ژی هه‌موویان وه‌ک یه‌که‌یه‌ک به نـاوی نهتهوهکـهوه بناسـرێن و ئـهمجار بـه چه‌نـد ئوسـتان دابـه‌ش بکـرێن .خـۆ کاتێـکمهسهلهکه پێوه‌ندی به کورده‌وه په‌یدا ده‌کا ،ئه‌و نیازه ناڕه‌وایه روونتریش ده‌رده‌کـه‌وێ و دهبینـین کـه به‌شـێکی کوردسـتان تـه‌نیا ناوچه‌ی ئێرانه که نه‌ک هه‌ر به ناوی خاوه‌نانی خۆیه‌وه ناودێر نه‌کراوه به‌ڵکوو ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌شی له‌سه‌ر دانراوه.پێویسته بگوترێ که مه‌به‌ستی ئه‌م وه‌ڵامه بـه هـیچ جـۆر ئـه‌وه نیـه کـه نکـوولی لـه بـوونی رۆڵـهکانی نه‌تـه‌وه‌کانی دیکـه لهسـهرخاکی کوردستان بکرێ .به‌تایبه‌تی له‌و به‌شه‌ی کوردستان که به ئوستانی ئازهربایجـانی رۆژئـاوا دهناسـرێ سـه‌دان سـاڵه کـورد وتورکه ئازه‌رییه‌کان پێکه‌وه ده‌ژین و مێژوویه‌کی دوورودرێژیان له خۆشی و ناخۆشـی و خـهباتی هاوبـه‌ش و چارهنووسـی هاوبـهشههیه .ئازه‌ربایجانی یه‌کان برا و هاوماڵی کوردن و له داهاتووی کوردستانیش دا خـاوه‌نی هـه‌موو مـافێکی هاونیشـتمانین ،بـهڵامبه باوه‌ڕی من که دیاره روانگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیشـه ئه‌مـه هـیچ لـه‌و راسـتی یـه نـاگۆڕێ کـه خاکهکـه خـاکیکورده و ناوی واقیعی و شیاوی خۆی کوردستانه نه‌ک ئازه‌ربایجان .نه ناوچه‌ی قووچان له خوڕاسـان بـه بـوونی زۆرایـهتیی کـوردبۆته کوردستان و نه ئه‌م به‌شه‌ی کوردستانیش بـه بـوونی خوشـک و بـرا ئـازهری یـهکانمان ده‌بێتـه ئازهربایجـان .خـاکی مێژوویـیکورد هه‌ر ناوێکی له‌سه‌ر دابنرێ هه‌ر کوردستانه و هه‌ر کوردستان ده‌مێنێته‌وه .ئه‌مه به کورتی روانگه‌ی حیزبی دێموکڕات بـووه و پێم وانیه ئێستاش هیچ گۆڕانێکی به‌سه‌ردا هاتبێ. 140
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده پرسیار :ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه که حیزب به روونی سیاسه‌تی جوغرافیایی خۆی له کوردستانی ئێران‌دا روون بکاته‌وه؟عهبودوڵڵا حوهسوهنزاده :پێموایـه هـه‌روه‌ک لـه وه‌ڵامـی پرسـیارهکانی پێشـتردا گـوتم سیاسـه‌تی حیـزب لـه‌باره‌ی چوارچێـوهیجوغرافیایی کوردستانه‌وه روونه .به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نیه که بـه خـهتکێش سـنووره‌کانی کوردسـتان له‌گـه‌ڵ به‌شـه‌کانی دیکـهیئێران دیاری بکرێن .به باوه‌ڕی من روونکردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م چوارچێوه‌یه و دوا بڕیار له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێ هه‌ڵبگیرێ بۆ وهختیموناسیبی خۆی ،واته بۆ کاتێک که دیکتاتۆری رووخاوه و روانگه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه‌بوونی ئێران به مێژوو سـپێردراوه و حکوومـهتێکیفیـدڕاڵ و پلـووڕال و دێمـوکڕات لـه ئێـراندا دامـه‌زراوه .بـۆ هـه‌موو ئێـرانیش تـه‌نیا لـه ههلومـهرجێکی وادایـه کـه چوارچێـوهیجوغرافیایی بۆ سه‌رزه‌مینی هـه‌ر کـام لـه نهتـهوهکان دیـاری ده‌کـرێ و گـه‌لانی ئێـران خ له‌سـه‌ر خـاکی خۆیـان بـژین و خ له‌سـه‌ر خاکی گه‌لێکی برایان ماف و ئازادییه‌کانیان به یه‌کسانی بۆ ده‌پارێزرێ.پرسیار :جووڵانه‌وه‌ی شه‌هید سمکۆی شکاک به‌شێکه لوه مێوەووی تێکۆشوانی سیاسویی کوورد لوه کوردسوتانی ئێوران ،ئێووه چوۆن ده‌ڕواننه ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه و جه‌نابتان چ خوێندنه‌وه‌یه‌کتان هه‌یه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردی یه و سنووره ئیدارییه‌که‌ی؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :گومـان لـهوهدا نیـه کـه بزووتنـه‌وه‌ی سـمایل ئاغـای شـکاک ،ناسـراو بـه سـمکۆ یـه‌کێک لـه رهسـهنترین ورادیکـاڵترین بزووتنـهوهکانی خـه‌ڵکی کوردسـتان لـهپێناوی ئازادیدایـه .له‌گـه‌ڵ ئـه‌وه‌ی شـه‌هید سـمکۆ بۆخـۆی سـه‌رۆک عهشـیرهتبـووه ،نـاوبراو خـاوه‌نی روانینێکـی نه‌تـه‌وه‌یی بـووه و هـه‌وڵی داوه هـه‌موو کوردسـتان رزگـار بکـا و ده‌وڵـه‌تی سـه‌ربه‌خۆی کـورددامـهزرێنێ .لـه‌و باره‌یـه‌وه بـه راشـکاوی ده‌ڵـێم کـه ئامـانج و دروشـمی بزووتنـه‌وه‌ی سـمکۆ لـه دروشـم و ئامـانجی ئێسـتای حیزبـیدێمـوکراتی کوردسـتانی ئێـران رادیکـاڵتر بـووه .جگـه لـه‌وه سـمکۆی شـه‌هید روانگهیـهکی نـوێ و پێشـکهوتنخوازانهی هـه‌بووه؛رۆژنامــهی دهرکــردوه ،هــهوڵی پێوهنــدیی دیپڵۆماســیی داوه و لــه رێگــای پێکهێنــانی ئــاڵوگۆڕی پێشــکهوتووانهی کۆمهڵایــهتیدا تێکۆشاوه.به‌و پێیه ئاشکرایه کـه ده‌سـه‌ڵاتی سـمکۆ ده‌چێتـه خانـه‌ی ده‌سـه‌ڵاته نه‌تـه‌وه‌یی و رزگاریخوازییـهکانی کـوردهوه .بـه‌ڵام بهداخـهوهدهسهڵاتی سمکۆ ده‌سه‌ڵاتێکی کورتخایه‌ن بوو .نه ئامانجه‌کانی خۆی که رزگارکردنی هه‌موو خاکی کوردستان بوو وه‌دی هێنـا و نـهتهنانهت له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنهوهکهشیدا ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌قامگیر و دامه‌زراوی بۆ پێکهات .لـه‌و حاڵـهدا نـاکرێ بـه شێوه‌یه‌کی روون ئاماژه به سنووری ئیداریی ده‌سه‌ڵاتی سمکۆی نه‌مر بکه‌ین.پرسیار :وه‌ک ده‌زانین له‌م دوایییانه‌دا که‌سێکی شۆوێنیست به‌ناوی نه‌زمی ئه‌فشار کۆموهڵێک بابوه و ئیهانوهتی له‌سوه‌ر خواکیکوردستان ،نه‌خشه‌ی کوردستانی گه‌وره و شه‌هید سمکۆی شکاک بڵاو کردۆته‌وه .نه‌زه‌ری جه‌نابتان له‌سه‌ر ئوهو دهسوتدرێەییهینهزمی ئه‌فشار بۆ سه‌ر خاکی کوردستان و بێحورمهتی به نه‌خشه‌ی کوردستان و شه‌هیدانمان چیه؟ هوه‌روه‌ها ئهگوهر بتانوهوێ لوه چه‌ند دێڕێک دا وه‌ڵامی ئه‌و دهستدرێەی یه بده‌نه‌وه چی ده‌فه‌رموون؟ 141
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهعهبودوڵڵا حهسوهنزاده :ئـه‌من روانگـه و بۆچوونـهکانی ئاغـای نـهزمی ئهفشـارم خوێندۆتـهوه .وا تێدهگـهم ئـه‌و پیـاوه کـه تـابڵاوبوونهوهی ئه‌و بیروبۆچوونانه بۆ زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رانسـه‌ری ئێـران و ته‌نانـه‌ت ئازهربایجـانییهکانیش نه‌ناسراو بووه ،ویستوویه‌تی به ورووژاندنی ئه‌و باسـه شۆوێنیسـتی و مهزنیخوازانهیـه نـاو و ناوبانگێـک بۆخـۆی پهیـدابکا .ئه‌وه راسته که به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ کوردستان پارچه پارچه‌یه و به‌شی هه‌ره زۆریشی له ژێردهسـتهیی و ژێرچهپۆکـهییدا ده‌ژی.به‌ڵام کوردستان وه‌ک واقعییه‌تێکی مێژوویی و جوغرافیایی هه‌یه و نه‌خشه‌ی کوردستانیش وه‌ک نه‌خشه‌ی هـه‌موو وڵاتێـک هه‌یـه و پیرۆزه و بۆ هیچ که‌س له هیچ پله و پایه‌یه‌ک دا نه‌هاتوه نکوولیی لێ بکا یان بێحورمهتیی پێ بکا.هێرشی ناره‌وا بۆ سـه‌ر سـمکۆی نـهمریش دهسـتدرێژییهکی ئاشـکرایه بـۆ سـه‌ر پیرۆزییـهکانی نه‌تـه‌وه‌ی کـورد کـه بـۆ هـیچ کوردێـکقابیلی لێ خـۆش بـوون نیـه .نـه ئێمـه و نـه که‌سـی دیکـه چـاوه‌ڕوانی ئـه‌وه نیـه هـه‌موو گـه‌لان بـه یـه‌ک چـاو بڕواننـه رێبـهرانیبزووتنـهوهی رزگاریخوازانـهی گـه‌لان و سـێمبوله ناسـراوهکانی ئـه‌و گهلانـه .بـه‌ڵام ئه‌وانـه‌ی رێـز بـۆ رێبـهرانی نه‌تـه‌وه‌ی خۆیـاندادهنێن هه‌رگیز هه‌ق به خۆیـان نـادهن هێرشـی بێئهدهبانـه بکهنـه سـه‌ر رێبـهرانی گـه‌لانی دیکـه .هـه‌ر لـه نموونـه‌ی ئێسـتاماندائهگهر سمکۆ و راپه‌ڕینی سمکۆ له شه‌ڕ و به‌ره‌نگاری دا چه‌ند که‌سێکیان له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی تورک له ده‌ست کوژرابێ ،مسـتهفاکهماڵ پاشا به ده‌یان و بگره به سه‌دان هه‌زار کوردی به ناهه‌ق کوشـتوه یـان لـه زێـد و نیشـتمانی خۆیـان ئـاواره کـردوه .بـهڵامپێموایه هه‌ر کوردێک رێزی قسه و قه‌ڵه‌می خـۆی بزانـێ نـاچێ بـه‌و زمانـه کـه نـهزمی ئهفشـار بـهکاری هێنـاوه نـاوی ئـهتاتورک به‌رێ .ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه که کورد مێژووی خۆی له‌بیر ده‌باته‌وه و بیر له رزگاریی یه‌کجاریی خۆی ناکاته‌وه.پرسیار :وه‌ک ئاگادارن نه‌زمی ئه‌فشار کورد له‌سه‌ر خاکی خۆی به عه‌شایری لێواری مه‌رزی ناو ده‌با و ئه‌وه له حاڵێک دایوه کوهمێەوو ده‌ری ده‌خا کام نه‌ته‌وه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و خاکه پیرۆزه نیشته‌جێ بووه و کامه‌یان موهاجیره ،جه‌نابت قسه‌کانی کهسێکیوهک نه‌زمی ئه‌فشار که خۆی به دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازه‌ری ده‌زانێ به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا بۆنی شۆوێنیسمی لێودێ چوۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئاغای نه‌زمی ئه‌فشار له‌م به‌شه‌دا ناشیگهری یه‌کی به‌رچاوی کردوه .چونکه له حاڵێکدا هه‌وڵ ده‌دا خۆیوهک دۆستی کورد و لایه‌نگری پێوه‌ندیی برایانه‌ی دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورک نیشان بدا ،به ئاشکرا هـه‌موو شـانازییهکانی کـورددهشواتهوه ،خاکی کورد و ته‌نانه‌ت پێته‌ختی کۆماری کوردستان به ئازهربایجـان دادهنـێ و ته‌نانـه‌ت ههڕهشـه لـه کـورد ده‌کـا کـهئهگهر بێت و کوردستان به خاکی کورد دابنێ به خۆی و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی تورکی دهوروبـهرهوه هێـرش دهکاتـه سـه‌ر کوردسـتان و کورد قڕانی ده‌ورانی ئیمپراتۆریی عوسمانی و مسته‌فا که‌ماڵ تازه ده‌کاته‌وه.کورد و به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی کورد زۆر زۆر دڵسۆزی پێوه‌ندیی برایانه و خه‌باتگێڕانه له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی ئێران بهتایبـهتیگهلی برا و دراوسـێی ئازهربایجـانن .بـه‌ڵام ئاشـکرایه کـه هـیچ کوردێـک بـۆ هـیچ که‌سـێک و هـیچ نهتهوهیـهک واز لـه هـیچ بسـته 142
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهخاکێکی کوردستان ناهێنێ و ئه‌گـه‌ر لـه به‌رامبـه‌ر دوو ئیمپراتـۆریی ئێـران و عوسـمانیدا خـۆی راگرتـوه و کهسـایهتیی نهتـهوهییخـۆی پاراسـتوه ،مـومکین نیـه چـاوی لـه چـاو و ڕاوی شۆوێنیسـتانهی که‌سـێکی وه‌ک نـهزمی ئهفشـار بترسـێ و واز لـه غیرهتـینهتهوهیی و هیچ زه‌ڕڕه خاکێکی کوردستان بێنێ\" :زه‌ڕڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م بـه قهسـری قهیسـهری ،جۆگهلـه و کـانیی وه‌کـوو که‌وسه‌ر ،هه‌وای وه‌ک جه‌ننه‌ته\". زۆر سپاس به‌رێز و تێکۆشه‌ر مامۆستا عبدالله حەسەن زاده له‌وه‌ی که کاتی خۆت ته‌رخان کرد بۆ ئه‌م وتووێژه. سه‌رچاوه :ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ /ڕێکه‌وتی ٢٨ :ی مای ٢١١٢ 143
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده دووپا بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ئهفاانستان و عیراق له ئێران ،لانیکه‌م له داهاتووی نزیکدا به‌دوور ده‌زانم وتووێەێکی تایبه له‌گه‌ڵ عەبدوڵڵا حەسەن زادە گۆڤاری ڕێەوانبۆ ئاگاداریی زیاتری خوێنه‌ران ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسیی کوردسـتان و ئێـران ،هـه‌روه‌ها باسـگهلێكی دیكـهی پێوهندیـدار بـهڕهوتی جووڵانه‌وه‌ی حیزبه كوردی یه‌كان و ڕۆڵ و کاریگه‌ری یان ،لـه ڕووداوهكـان دا .وتـووێژێكی تایبـهتیمان بـۆ ئامـاده كـردوون له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا عبدلله حه‌سه‌ن زاده ،سیاسه‌تمه‌دار و بیرمه‌ندی سیاسیی كورد.بـه‌ڕێز حه‌سـه‌ن زاده ،له‌لایـه‌ن کـارگێڕانی گۆڤـاری ڕێژوانـهوه بهگـهرمی بـهخێرهاتنتان ده‌کـه‌ین بـۆ وڵاتـی سـوئێد ،هیـوادارین سه‌فه‌رێکی خۆشتان هه‌بێ .زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان له‌م گفتوگۆیه‌دا ،ڕێگه بده به‌م پرسیاره ده‌ست پێ بكه‌ین.ڕێەوان :بێگومان له سیاسه دا ،وهڵامێكوی توهواو ،واتوا %١١١بوۆ ڕووداوهكوان نیوه ،بوهڵام بوهپێی ئوهزموون و پێشوبینی كوردندهتوانرێ بگه‌ینه وه‌ڵامێك كه تا ڕاده‌یه‌ك له ئه‌نجامی كۆتایی كێشه‌كان تێبگه‌ین .كۆماری ئیسلامیی ئێوران ،پێشونیاری وڵاتوانیئورووپایی بۆ گفتۆكردن ڕه ده‌كاته‌وه و بوهردهوام لوه ڕاگهیهنوه گشوتی یوهكانی دا ڕادهگهیوهنێ كوه دهسوبهرداری ،پوڕۆژهئهتۆمی یه‌كه‌ی نابێ ،ئێوه پێتان وایه له كۆتایی دا ئه‌م كێشه‌یه به گفتوگوۆ چارهسوهر دهبوێ یوان هاوپوهیمانان و ئوهمریکا پوهنا ده‌به‌نه به‌ر هێزی سه‌ربازی؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :بـه بـاوه‌ڕی مـن کاربه‌ده‌سـتانی کۆمـاری ئیسـلامی ههلومهرجهکـهیان بـاش ههڵسـهنگاندوه بـۆ ئـه‌وه‌ی بـههێندێ چاووڕاوی بێ بناخه سه‌ری لایه‌نگرانی خۆیان گه‌رم بکه‌ن و وا بنوێنن که ڕێژیمه‌که‌یان ده‌توانێ به‌رامبـه‌ر بـه گـهورهترینهێـزه سـهربازییهکانی جیهـان ڕاوهسـتێ و ته‌نانـه‌ت بهچۆکیشـیان دا بێنـێ .ئـه‌وان ده‌زانـن ئـه‌مریکا وه‌ک گـه‌وره‌ترین بڕیـاردهریسیاسهتی جیهانی ئێستا له هه‌لومه‌رجێکی وادا نیه که حه‌ز بکا جه‌بهه‌یه‌کی تازه بۆ به‌شه‌ڕدانی هێـزه سـهربازییهکانی بکاتـهوهچونکه له‌لایه‌ک له ئه‌فغانستان و عێراق نه‌یتوانیوه وه‌زعه‌که به‌لایه‌کدا بخا و به‌تایبه‌تی له عێـراق له‌گـه‌ڵ دوژمنێکـی نادیـار و به‌هێز و بێبه‌زه‌یی به‌ره‌وڕوویه و له لایه‌کی دیکه‌ش له‌ژێر ته‌وژمی بیروڕای گشتیی جیهانی و ناڕه‌زایه‌تیی نێوخۆیی دایه. هه‌ربۆیه‌ش به‌که‌یفی خۆیان مانۆڕدهدهن و دروشمی قه‌به و بریقه‌دار به‌رز ده‌که‌نه‌وه ،ئه‌گینا تاقیکردنه‌وه نیشانی داوه که 144
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهئهمانه هه‌تا سه‌ر درێژه به‌م به‌ره‌نگارییه ناده‌ن و هه‌رکات دیتیان کار گه‌یوه‌ته جێگایه‌کی ناسک و چاره‌نووسساز ته‌سلیم دهبـنو خۆیــان لــه ڕووبهڕووبوونــهوهی ســه‌ربازی دهپــارێزن .ئه‌گــه‌ر ئایــهتوڵڵا خومــهینی به‌رامبــه‌ر بــه هێزێکــی بچــووکی ناوچــهییپاشهکشهی کرد و به قه‌ولی خۆی پیاڵه‌ی پڕ له‌ژاری ههڵقووڕاند ،ئاشکرایه کـه جێنشـینهکانی زۆر بـه ئاسـانی بـا ده‌ده‌نـه‌وه ومه‌رجه‌کانی ئه‌مریکا و ئورووپا قبووڵ ده‌که‌ن .به‌تایبه‌تی که ئه‌زموونی عیراقیشیان له‌به‌ر چاوه و ده‌زانن که هێزه‌کانیان تـهنیابهرامبهر به خه‌ڵکی ئێران و له سه‌رکوتی ئازادیخوازان دا کارلێهـاتوون ،ئـه‌گینا لـه به‌رامبـه‌ر هێـزی بـێ ژمـاری هاوپـهیمانان دا کارێکیان له‌ده‌ست نایه.به‌وپێیه دووپات بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ئه‌فغانستان و عیراق له ئێران ،لانیکه‌م له داهاتووی نزیکدا به‌دوور ده‌زانـم .بهوحاڵـهشپێموانیه فشاری ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌سه‌ر ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمـاری ئیسـلامی بـه قبـووڵکردنی پێشـنیاری وڵاتـانیئورووپایی کۆتایی پێدێ .چونکه دنیا تێگه‌یشتوه که ڕێژیمـی ئێسـتای ئێـران نـاتوانێ واز لـه ئـاژاوهگێڕی و یاغیگـهری بێنـێ و به‌رنامه‌کانی بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به چه‌کی ئه‌تۆمییش به‌نهێنی درێژه پێده‌دا. ڕێەوان :ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان ،بهشوێوهیەكی زۆر لوه ڕووداوهكوانی پوێش لێودانی عێوراق ،دهچوێ .ئاگاداركردنوهوهكان ،مۆڵوهپێدان ،داوای هاوكواری كوردن و ...هتود .لهگوهڵ ئوهوهش دا ،كارهكوانی ئوهمریكایی یوهكان ،چ لوه عێوراق و چ لوه ئهفاانسوتان،نه‌گه‌یشتوونه ئه‌نجامی كۆتایی خۆیان .به‌ڕێز پێتوایه كه ئه‌مریكایی یه‌كان هێزوتوانای ده‌ست پێكردنوی شوهڕێكی دیكوهیان،هه‌یه؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ڕای گشتی پشتیوانیی ئه‌مریكایی یه‌كان دهكوا ،بهشوێوهیهكی گشوتی جیواوازی یوهكان لوه نێووان ئێوران، ئهفاانستان و عێراقدا ،چین؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌وه ڕاسته که ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان که‌م و زۆر وێکچونێکیـان له‌گـه‌ڵ ههلومـهرجی پـێش پـهلاماری نیزامـیبۆسهر عیراق هه‌یه .به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش دا هێندێ فاکتـهر هـه‌ن کـه هێرشـی نیزامـی بۆسـهر ئێـران لـه کورتخایـهن دا دوورده‌خه‌نه‌وه .وه‌ک له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا گوتم ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌گه‌ڵ شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن و پشووبڕ لـه عێـراقو ئه‌فغانستان به‌ره‌وڕوون و به قازانجیان نیه جه‌بهه‌یه‌کی تازه‌ش بکه‌نه‌وه .جگه‌له‌وه له عێـراق ده‌کـرێ بڵێـین هـه‌موو هێزهکـانیئۆپۆزیسیۆن لایه‌نگری هێرش بۆسه‌ر ڕێژیمی صدام حسین بـوون ،کـه‌چی لـه ئێـران زۆربـه‌ی هـهرهزۆری هێزهکـان دژی پـهلامارێکیلهو بابه‌ته بۆسه‌ر ئێرانن .له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌رچه‌ند کۆمـاری ئیسـلامی به‌شـێوه‌ی خـۆی ده‌سـت لـه کاروبـاری زۆر وڵاتـی دوور ونزیکـی جیهـان وه‌رده‌دا ،بـه‌ڵام به‌شـێوه‌ی ڕه‌سـمی وڵاتێکـی داگیـر نـه‌کردوه تـا یهکدهنگییـهکی جیهـانی لـه دژی خـۆی بـوروژێنێ وهێرشێکی نیزامی بۆسه‌ر خۆی پاساو بدا .بێگومان ناڕهزایـهتیی بیـروڕای گشـتیی خـه‌ڵکی ئـه‌مریکا و تاڕادهیـهکی کـهمتر وڵاتـانی دیکه‌ی به‌شداری شه‌ڕیش کۆسپێکی دیکه‌ی سه‌ر ڕێگای په‌لاماری نیزامیی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆسه‌ر ئێرانه. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی توانای نیزامیی ئه‌مریکاوه سه‌یری مه‌سه‌له‌که بکه‌ین .پێموایه دووهێرشی گه‌وره‌ی ئه‌مریکا بۆسه‌ر 145
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهئهفغانسـتان و عێـراق تـه‌نیا به‌شـێکی بچـووک لـه توانـای سـه‌ربازی و جبهخانـهی ئەو دهوڵهتـهیان لێخـهرج کـراوه کـه لـهمێژهقهرهبوو بۆته‌وه و ئه‌م به‌شه‌ی بۆ زلهێزێکـی وا کـارێکی نیـه .بهتایبـهتیی پێموایـه سـه‌ره‌ڕای هـه‌مووی ئـه‌و چاووڕاوانـه ڕووخـانیکۆماری ئیسلامی له حاڵـهتی پـهلامارێکی بـهرینی نیزامـی دا کـهمتر لـه ڕێژیمـی تاڵیبـانی ئه‌فغانسـتان و بهعسـی عێـراق وهخـتدهبـا .بـه‌ڵام تاقیکردنـهوه بۆهـهمووانی دهرخسـتوه کـه ڕووخانـدنی ڕێژیمێـک ئـه‌ویش بـۆ هێزێکـی بـهتوانای وه‌ک ئـه‌مریکا زۆر ئاسانتره له سه‌قام گیرکردنی ڕێژیمێکی دیکه.ڕێەوان :ئه‌مریكایی یه‌كان ،بێگومان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه تایبه‌تی-یه‌كانیان لوهم ناوچهیوه دان و ڕۆڵوی كاریگوهریان لوهگۆڕانكاری یه‌كان دا هه‌یه ،ئایا هاوپه‌یمانی و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكایی یه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانوهوهی كورددایوه یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه؟عهبودوڵڵا حهسوهنزاده :ئه‌مـه بهتـهواوی ڕاسـته کـه ئـه‌مریکا لهبـهرچاوی کـاڵی کـورد و هـیچ نه‌ته‌وه‌یـه‌کی زۆرلێکـراوی دیکـهنههاتۆته ئه‌م ناوچه‌یه و به‌دوای قازانجی ستراتیژیی خۆیدا عه‌وداڵه .به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێ که ئه‌گـه‌ر لـه ڕابـردوودا ئـهمریکابهههموو توانایه‌وه پشتی ڕێژیمه زۆرداره‌کانی ناوچه‌ی ده‌گرت و ئه‌وانی له‌سه‌رپێ ڕاده‌گرت و ههربۆیـهش هێـزه کوردسـتانییهکاندروشـمی دژی ئـهمریکایان ده‌دا ،ئێسـتا دهیـهوێ ڕێژیمـهکانی حـاکم به‌سـه‌ر کوردسـتان دا ،بڕووخێنـێ یـان بگـۆڕێ .ئـه‌من باسـیهاوکـاریی کـورد له‌گـه‌ڵ ئـه‌مریکا ناکـه‌م ،بـه‌ڵام بزووتنـه‌وه‌ی کـورد بـۆدهبێ لـه ههلومـهرجی ئێسـتادا ئـاڵای بهربـهرهکانی لهگـهڵئهمریکا به‌رز بکاته‌وه؟ ئه‌و دەوڵهتانهی کوردستانیان له نێو خۆیان دا دابه‌ش کردوه ،خ ماف و ئـازادی یـهکیان بـۆ کـورد دابـین کردوه که به په‌لاماری ئه‌مریکا و ڕووخانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌ده‌ستی بچێ؟بـۆ نموونـه دیفـا لـه کۆمـاری ئیسـلامی بـۆ دیفـا لـه کـورد یـان ته‌نانـه‌ت بـۆ دیفـا لـه ئێرانیشـه؟ جارێکیـان لـه دانیشـتنێکیدۆستانهدا دۆستێکی دژی هـاتنی ئـه‌مریکا بـۆ ناوچـه گـوتی :دێمۆکراسـی بـه مووشـهکی کـڕووز و فڕۆکـهی فـانتۆم دابـین نـاکرێ ونانێردرێته وڵاتان .له وه‌ڵامدا گوتم به‌ته‌واوی ڕاسته ،به‌ڵام له‌بیرت نه‌چێ که دیکتاتۆری به مووشه‌کی کـڕووز و فڕۆکـهی فـاتۆمدهڕووخێ .که‌وایـه بـه بـاوه‌ڕی مـن بزووتنـه‌وه‌ی کـورد نـه‌ک هـهرنابێ لـه‌کاتی پـهلاماری ئـه‌مریکا بۆسـهر ڕێژیمێکـی وه‌ک کۆمـاریئیسلامیدا به‌دژی ئه‌مریکا بچێته سه‌نگه‌ره‌وه ،به‌ڵکوو ده‌بێ هه‌وڵ بدا چه‌ندی بکرێ له‌هه‌لومه‌رجێکی وا بـهقازانجی دابـین کردنـی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان که‌ڵک وه‌ربگرێ.ڕێەوان :له ئێران‌دا ،چاوه‌ڕوانیی گۆڕانكاری یان لانی كه‌م پێشبینیی گۆڕانكواری ،دهكورێ .ئێووه بوهپێی ئوهزموونی كواركردن وزانیاریتوان لوه ههلوموهرجی سیاسویی ئێوران و كوردسوتان ،پێتوان وایوه هێوزه سیاسوی یوه كووردی یوهكان ئاموادهی پێكهواتنی گۆڕانكارین له ئێران‌دا ،وه ده‌توانن چ ڕۆڵێكیان هه‌بێ؟ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :رووداوه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی به تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ،ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌لانی 146
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهئێران و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسـلامی یـان خسـتۆته قۆنـاخێکی تـازهوه .ئـه‌م قۆناخـه ده‌کـرێ بـهقۆنـاخی ڕهوینـهوهی گومانـهکان له‌سـه‌ر کۆمـاری ئیسـلامی و قۆڵـه جۆراوجۆرهکـانی و قۆنـاخی یهکدهسـت بوونـهوهی دهسـهڵاتیفــهرمانڕهوا و تــهمابڕاویی کۆمــهڵانی خــهڵک لــه بــهناو ڕیفۆرمخــوازانی نێــو تــاقمی فــهرمانرهوا دابنــرێ .بــه‌و پێیــه ،بــێلهبهرچاوگرتنی ئه‌وه که ئێران ده‌که‌وێته به‌ر په‌لاماری سه‌ربازیی بێگانه یان نا ،ئاڵوگۆڕ به‌ڕێوه‌یه و ناش توانێ بـهڕێوه نـهبێههرچهندیش ئه‌و ئاڵوگۆڕه خێرا نهیهتـه بـه‌رچاو .چونکـه نـه ڕێـژیم ده‌تـوانێ تاسـهر بـه‌م جـۆره حکوومـهت بکـا و نـه خـهڵکیشتاسهر له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ینه‌ته ده‌رده‌به‌ن .به‌ڵام داخوا هێزه سیاسییه‌کانی کورد بۆ ئاڵوگۆڕێکی له‌و بابه‌ته ئاماده‌ن یان نـا؟ وه‌ڵامـی من ئه‌مه‌یه:له‌سه‌ریه‌ک پێموایه وشیاریی سیاسی له کوردستان له هه‌موو به‌شـه‌کانی دیکـه‌ی ئێـران زیـاتره و لـه بـاری ڕێکخراویشـهوه وهزعـیکورد له هی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له‌پێشتره .ههربۆیـه ئامـاده‌یی بـۆ ئـاڵوگۆڕیش لـه کوردسـتان پتـره تـا ناوچـه‌کانی دیکـهیئێران .به‌وحاڵه واقیع بینانه ده‌ڵـێم هێـزه سیاسـییهکانی کوردسـتان ئامـاده‌یی تـه‌واو و پێویسـتیان بـۆ ئـاڵوگۆڕی چـاوهڕوانکراونیه .چونکه ئه‌وان هه‌قیان نیه هه‌ر به ئاماده‌بوون بۆ ئاڵوگۆڕه‌کان ڕازی بن ،به‌ڵکوو ده‌بێ له هه‌وڵی پێکهێنـانی ئـاڵوگۆڕدا بـنو ئه‌و ئاڵوگۆڕه خێراتـر بکـه‌ن .جـا پێموایـه به‌داخـه‌وه هێـزه کوردسـتانییهکان ئامـاده‌یی تـهواویان بـۆ بهرهوڕووبوونـهوه لهگـهڵئهرکـهکانی قۆنـاخێکی وا نیـه و پێویسـته هـهوڵێکی زیـاتر لـه‌م بـواره‌دا بخه‌نـه کـار .پێمـان خـۆش بـێ یـان نـاخۆش ،حیـزب وڕێکخراوه کوردییه‌کان نه‌ک هه‌ر هاوکـاریی پێویسـتیان له‌گـه‌ڵ یـه‌کتر نیـه ،بـه‌ڵکوو لـهباری پێوهندییـه تهشـکیلاتییه نێوخـۆیی یه‌کانیشه‌وه له وه‌زعێکی دڵخوازدا نین.ڕێەوان :فیدڕاڵیزم ،كه ئێستا دروشمی زۆربه‌ی هێزه كوردییهكانه ،زۆر ناڕوونوه ،نوه لوهباری یاسوایی یوه‌وه نوه لوه پێكهاتوهیدهوڵهتدا ،هه‌تا ئێستا پێناسه نه‌كراوه ،به‌ڕێزتان پێتان وایه كه ئاماده‌بوونێكی ته‌واو بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م دروشمه له گۆڕێ دا بوو؟ یان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان چاولێكه‌ری و كه‌وتنه ژێركاریگه‌ریی هه‌لومه‌رجی باشوور بوو؟عهبودوڵڵا حهسوهنزاده :ئهوهنـدی پێوهنـدیی بـه حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتانی ئێرانـه‌وه هه‌یـه ،فیـدرالیزم زۆر لـهمێژه وهکباشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران چاوی لێکراوه .ئـه‌وه‌ش کـه تـا دووسـاڵ لهمهوبـهر نهبۆتـه دروشـمیستراتیژیی حیزب هۆیه‌که‌ی به موناسیب نه‌زانینی ههلومـهرجی خـه‌بات بـۆ هـهڵگرتنی ئـه‌م دروشـمه بـووه .کـهوابێ ئهگـهریش لـهههڵگرتنی فیدرالیزم وه‌ک دروشمی ستراتیژی شـوێنهوارێکی ههلومـهرجی باشـووری کوردسـتان یـان بیـروڕای گشـتیی خـه‌ڵکی پێـوهدیار بێ ،له باوه‌ڕپێبوون دا شوێنه‌واری که‌سی به‌سه‌ره‌وه نیه و حیزبی خۆمان پێش ئه‌وانی دیکه ناسیویه‌تی و ته‌نانه‌ت داواشـی کردوه (وه‌ک له په‌یامی هاوینی ٨٥٣١ی دوکتور قاسملوو بۆ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی دا هاتوه). له‌باره‌ی ڕوونی و ناڕوونی و پێناسهکردنیشهوه له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وه‌ی که له به‌رنامه‌ی حیزب دا هاتوه ،وه‌ک دیاریکردنی 147
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهدروشمهکه له‌باری سیاسییه‌وه ته‌واوه .به‌رنامه‌ی حیزب قانوونی ده‌وڵه‌تی فیـدراڵ دانـانێ .لـهبیرمان نـهچێ ئێمـه فیـدرالیزم بـۆئێران داوا ده‌که‌ین نه‌ک بۆ کوردستان .له عێراقیش ئه‌وه ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زییه که بۆته فیدراڵی و کوردستان هه‌رێمێکی ئۆتۆنـۆمله چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته فیدراڵهدایه .دیاریکردنی ورد و ڕوونی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌وڵـه‌تی فیـدراڵ و ههرێمـه ئۆتۆنۆمـهکان لـهئێـرانیش دا کـاری شـاره‌زایان و کارناسـانی بـواری حقـوقی ،ئـابووری ،جوغرافیـایی و مێژوویـی و فهرهـهنگیی سـهربه نهتـهوهجۆراوجۆرهکـانی ئێرانـه کـه لـه ههلومـهرجی موناسـیبی خـۆی دا گهڵاڵـهی بکـه‌ن و بـۆ پهسـهندکردن بیخهنـه بـهرچاوی پارلمـانیدهوڵهتی فیدراڵ .دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که نابێ ئێستا له‌سه‌ری بنووسرێ یان پێشـنیاری بـۆ بکـرێ .هـه‌روه‌ک بهخۆشـی یـهوه تا ئێستا چه‌ند هه‌وڵێکی به‌سوودیش له‌و بواره‌دا دراون.ڕێەوان :له‌م دوایی یانه‌دا ،زۆر باس له پێكهێنانی به‌ره‌یه‌ك ده‌كرێ .دیاره كه زیاتر جۆش و خرۆشی ههسوتی نهتهوهیییوه بوۆیهكگرتنی هیزه سیاسییه كوردی-یه‌كانی ڕۆژهه‌ڵا ،به‌ڵام له كرده‌وه‌دا گرفت و كێشوهی گوهوره ه‌وه‌ن بوۆ پێكهێنوانی بوه‌ره.به‌ڕێز پێتوایه كه له كاتی ئێستادا ،پێكهێنانی به‌ره بۆته پێویستی یه‌ك و له هوهمان كاتودا هیوزه سیاسوی یوه كووردی یوهكانیڕۆژههڵا ،ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه بۆ پێكهێنانی به‌ره؟ سوهرئهنجام ئێووه پێكهێنوانی بوه‌ره ،یوان شوێوه‌یه‌ك هاوكواریكردن لوه نێوان هیزه سیاسییه كوردی یه‌كانی ڕۆژهه‌ڵا دا ،چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌من بیروبۆچوونی خۆم له‌باره‌ی به‌ره‌وه له وتووێژێک دا که له‌گه‌ڵ گۆڤاری \"تیشک\" کردبـووم دهربڕیـوهو ئه‌م وتووێژه بێجگه‌له‌وه‌ی چا ،کراوه لـه هێنـدی سـایتی ئهنتـهرنێتیش دا هه‌یـه و که‌سـێک پێـی خـۆش بـێ نـهزهری مـن بزانـێدهتوانێ سه‌ری سایتی حیزبی دێموکرات بدا و بیخوێنێته‌وه .لێره‌دا هه‌رئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که هێزه سیاسییه‌کانی کوردسـتانی ئێـرانپێویسته زیاتر له‌سه‌ر گه‌یشتن به نوخته نه‌زه‌ری هاوبه‌ش و پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ک کاربکه‌ن .چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئەوکـاره نه‌کرێ ،سبه‌ینێ دره‌نگ ده‌بێ.ڕێەوان :كوردبوون یان ئێرانی بوون؟ ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌یه و له‌لایه‌ن فارسه‌كانه‌وه فوهرمانڕهوایی دهكورێ ،بوه شوێوهیسیاسی و یاسایی ئێرانی بوون واتا فارس بوون .جووڵانه‌وه‌ی كورده‌كان به‌تایبه له‌م سوهدهیه و سوهدهی ڕابوردوودا خوهباتێكینهتهوهیی بووه ،واتا بوۆ بهدهسوتهێنانی ناسونامهیهكی سیاسوی و یاسوایی كووردی لوهو ههرێموهی كوردسوتاندا كوه بوه ئێرانوهوهلكێنراوه .به‌ڕێز پێت دروسته كوردێك بڵێ ئێرانیم یان بڵێ كوردی ئێرانم یان كوردی كوردستانی ئێرانم ،به‌گشتی ئێووه لوهم باره‌یه‌وه چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه؟عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ساڵی ٨٢٢٥ڕۆژنامهنووسێکی فه‌ڕانسه‌یی لێی پرسیم :ئه‌تۆ لـه‌پێش دا کـوردی یـان ئێرانیـی؟ لـهوهڵام دا گوتم :ئه‌مه هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ک حه‌ل ناکا .ئه‌من هه‌ر له‌وکاته‌دا که کوردم ئێرانیم و هه‌رله‌وکاته‌دا که ئێرانیم کوردم.ئه‌وانه‌ی شاره‌زای ئه‌ده‌بیاتی حیزبی دیموکرات و نووسـینهکانی مـنن ده‌زانـن کـه تـا ئێسـتا چه‌نـد جـار بـه ڕاشـکاوی و بـێ پـێچ و په‌نا گوتوومه کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه و کوردستانیش یه‌ک وڵاته ،که‌وایه کورد هه‌قی هه‌یه وڵاتی یه‌کپارچه و سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ. 148
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهبۆیه هه‌ق بهکـهس نـاده‌م خـۆی لـه مـن بـهکوردتر یـان کوردسـتانیتر بزانـێ .بـه‌ڵام هـه‌ق و ئـاره‌زوو شـتێکه و واقیعییـهت شـتێکیدیکهیـه .یـه‌ک نهتـهوهبوونی کـورد و یـه‌ک وڵاتبـوونی کوردسـتان هـیچ لـه‌و واقیعییهتـه نـاگۆڕێ کـه ئێسـتا وڵاتێـک بـه نـاوی\"کوردسـتان \" له‌سـه‌ر نه‌خشـه‌ی سیاسـیی جیهـان نیـه و لـه بهرامبـهردا \"تورکیـه\"\" ،ئێـران\"\" ،عیـراق\" و \"سـووریه\" هـه‌ن کـه کـورد وکوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراون .بەو پێیه هیچ به نادروستی نازانم که کوردێک بڵێ کوردی تورکیه یـان کـوردی ئێـران ،یـانکوردی عێراق یان سووریه‌م یان ته‌نانه‌ت بڵێ ئێرانیم یان عێراقیم .چونکه له پاسپۆرتی هیچ کوردێکدا -به‌داخه‌وه -تهنانـهتهی کوردی عێراقیش نه‌نووسراوه \"کوردستانی\" و به‌وه‌ش که‌س له کوردایه‌تی نه‌شۆراوه .هه‌روه‌ک لـه پاسـپۆرتی هـیچ عـهرهبێکیشدا که ٢٢دهوڵهتیان هه‌یه نه‌نووسراوه عه‌ره‌ب یان عه‌ره‌بی ،به‌ڵکوو نووسراوه میسری ،لوبنانی ،کووه‌یتی و هتد .به‌وه‌ش ئـه‌وان له عەڕهب نه‌شۆراون.ڕێەوان :به‌شێك له ڕۆشنبیرانی فارس كه خۆیان به دۆستی كورد یان لایه‌نگری موافی مورۆد دهزانون ،كاتێوك بواس لوه كێشوهیكورد و مافی كورده‌كان له خاكی خۆیان دا واتا كوردستان دا دهكورێ ،بوه جۆرێوك ههسوتی ناسویونالیزمی پوان -ئێرانیسوتییاندهجووڵێ و له مافی هاووڵاتی له ئێرانی گه‌وره‌یان ،زیاتر پێ ڕه‌وا نابینن .ئایا له ڕاستیدا ڕۆشونبیرانی فوارس دۆسوتی كووردن؟لێره‌دا ئه‌ركی ڕۆشونبیرانی سیاسویی كوورد چیوه؟ ههڵوێسوتی هێوزه سیاسوی یوهكان دهبوێ چوۆن بوێ؟ لانوی كوهم پێویسوت نیوه بڵاوكراوه‌یه‌ك بڵاو بكه‌نه‌وه و وه‌ڵامێكیان هه‌بێ !عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌و بۆچوونه‌ی فارسی زمانه‌کان به‌داخه‌وه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه ،بۆسه‌رده‌می ئێستا که‌مێکیش شـوورهیییه.تائێستا کورد له ئێران‌دا داوای جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵـه‌تی سـه‌ربه‌خۆی نـه‌کردوه -کـه هـهقی خۆشـیهتی -بـه‌ڵام ئهمـهههرگیز ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که فارسی زمانه‌کان هه‌قیان هه‌یه حاشا له پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد یان گه‌لانی دیکه‌ی \"غیر فـارس\" ی ئێران بکه‌ن.ئێران وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه‌یه ،که‌وایه یه‌کێک فارسه و ئێرانییه ،یه‌کێک کـورده و ئێرانییـه ،یـه‌کێک تورکـه و ئێرانییـه و هتـد ...ئ ـه‌رکی ڕوونــاکبیرانی گــه‌لی کــورد و گــهلانی دیک ـه‌ی ئێــران لــه‌و پیوهندییــهدا ئه‌وه‌یــه ک ـه چهنــدی بکــرێ زیــاتر لهســهرڕوونکردنهوهی زه‌ینی فارسی زمانه‌کان و تێگه‌یاندنیان لـه حهقیقـهتی فـره -نه‌تـه‌وه بـوونی ئێـران کـار بکـه‌ن .ئـه‌وه‌ی دڵسـۆزیئێران بێ ناتوانێ حاشا له بوونی گه‌لانی جۆراوجۆر له‌م وڵاته‌دا بکا و یه‌کپارچه‌یی خـاکی ئێـرانیش ئه‌گـه‌ر تـا ئێسـتا بـهزهبریقورقوشـم و بـاڕووت پـارێزراوه لـه دنیـای پێشـکهوتوودا تـه‌نیا بـه دیموکراسـی و بهڕهسـمی ناسـینی بـوون و مافـه‌کانی یـه‌کتر ده‌پاریزرێ ،نه‌ک به زه‌بر و زه‌نگ و کوشت و کوشتار.ڕێەوان :ئه‌گه‌ر ده‌کرێ سه‌باره به هه‌ریه‌ک له‌م ناوانه قسه‌مان بۆبکه‌ن ،قه‌وم ،میللوه و نهتوهوه .ئایوا کوردهکوان لوه ئێرانودانهتهوهن؟ جیاوازیی نێوان نه‌ته‌وه و قه‌وم چییه؟ له سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب دا دێڕێکمان هه‌یوه ئواوا نووسوراوه\" :قوهومی کووردههستایه سه‌رپێ وه‌ک دلێر تا به‌خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان\" ئایا لێره‌دا قه‌وم له‌جیاتی نه‌ته‌وه بوهکار هواتوه؟ ئهگوهر نوا پێتوان وانیه ده‌بوو نووسرابا نه‌ته‌وه له جیاتی قه‌وم؟ 149
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهعهبدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :وابزانم له ساڵی ٨٢٢١دا بوو که ئه‌م بابه‌ته‌م له وتـارێکی درێـژدا کـه بـۆ کۆنفڕانسـێک له‌سـه‌ر کـوردله واشینگتۆن ئاماده کرابوو ،هێنابۆ گۆڕێ .ئـه‌م وتـاره لـه \"ڕۆژنامـهی کوردسـتان\" ئۆرگـانی حیزبـی دێمـوکرات دا بـڵاو بۆتـهوه وکه‌سێک بیهه‌وێ ده‌توانێ وه‌ی بینێ .بۆیه لێره‌دا هه‌ربه‌کورتی ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که هه‌م وشـهی \"قـهوم\" هـه‌م وشـهی \"ملـت\" لـهجێ داعهرهبین و له‌کوردی و فارسی و ته‌نانه‌ت له تورکی دا به‌کارهاتوون و ماناکه‌شیان تووشی گۆڕان بووه .ئێستا له زمـانی عـه‌ره‌بیدا بـه هـه‌موو عهڕهبـهکان ده‌ڵـێن \"الأمـو العربیـو\" ئوممـهتی عـه‌ره‌بی بـه‌ڵام بۆنموونـه کـه بـاس لـه ئهمنیـهتی نه‌تـه‌وه‌ی عـه‌ره‌ب ده‌کرێ ،ده‌ڵێن \" الأمن القومي العربي\" واته ئه‌منیه‌تی قه‌ومیی عه‌ره‌ب .که‌وایه قه‌وم به مانای نه‌ته‌وه هاتوه و هه‌ربۆیه‌ش له سروودی \"ئه‌ی ڕهقیـب\"دا گـوتراوه \"قـهومی کـورد زمـان\" یـان 'قـهومی کـوردههستایه سه‌رپێ\" .به‌ڵام له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی به زمانی فارسی‌دا وشه‌ی \"قوم\" بۆ قۆناخێـک پـێش دروسـت بـوونی نه‌تـه‌وه بـهکاردهبرێ ،یان بڵێین به‌کار براوه .به‌هه‌رحاڵ ،پێموایه گیروگرفتی گه‌وره ئه‌وه نیه که له ئێران‌دا به به کـورد و ئـازهری و ئـهوانیدیکه دهگـوترێ قـهوم .مهسـهلهکه ئه‌وه‌یـه کـه مافـه نهتهوایهتییـهکانی ئـه‌و گهلانـه بـه ڕه‌سـمی نهناسـراون و سـهرزهمینهکانیان به‌ڕه‌سمی دانی پێدا نه‌نراوه .ئه‌گه‌ر ڕۆژێک گیروگرفتی نێوه‌رۆک چاره‌سه‌ر بکرێ گیروگرفتی ناوه‌که نابێته کۆسپ.ڕێەوان :سوپاس و ڕێز ،بۆ ئێوه و سوپاس له‌وه‌ی که وه‌ختی پڕبایه‌خی خۆتان بۆ وهڵامدانوهوهی پرسویارهکانمان توهرخان کورد. هیوای ته‌ندروستیت بۆ ده‌خوازین ،له كۆتایی دا ئه‌گه‌ر شتێكتان هه‌یه ،تكایه بفه‌رموون. عەبدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده :سوپاس بۆ ئێوه‌ش. سه‌رچاوه :ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان /ڕێکهوتی٨٢ :ی جوونی ٢١١٢ 150
Search
Read the Text Version
- 1
- 2
- 3
- 4
- 5
- 6
- 7
- 8
- 9
- 10
- 11
- 12
- 13
- 14
- 15
- 16
- 17
- 18
- 19
- 20
- 21
- 22
- 23
- 24
- 25
- 26
- 27
- 28
- 29
- 30
- 31
- 32
- 33
- 34
- 35
- 36
- 37
- 38
- 39
- 40
- 41
- 42
- 43
- 44
- 45
- 46
- 47
- 48
- 49
- 50
- 51
- 52
- 53
- 54
- 55
- 56
- 57
- 58
- 59
- 60
- 61
- 62
- 63
- 64
- 65
- 66
- 67
- 68
- 69
- 70
- 71
- 72
- 73
- 74
- 75
- 76
- 77
- 78
- 79
- 80
- 81
- 82
- 83
- 84
- 85
- 86
- 87
- 88
- 89
- 90
- 91
- 92
- 93
- 94
- 95
- 96
- 97
- 98
- 99
- 100
- 101
- 102
- 103
- 104
- 105
- 106
- 107
- 108
- 109
- 110
- 111
- 112
- 113
- 114
- 115
- 116
- 117
- 118
- 119
- 120
- 121
- 122
- 123
- 124
- 125
- 126
- 127
- 128
- 129
- 130
- 131
- 132
- 133
- 134
- 135
- 136
- 137
- 138
- 139
- 140
- 141
- 142
- 143
- 144
- 145
- 146
- 147
- 148
- 149
- 150
- 151
- 152
- 153
- 154
- 155
- 156
- 157
- 158
- 159
- 160
- 161
- 162
- 163
- 164
- 165
- 166
- 167
- 168
- 169
- 170
- 171
- 172
- 173
- 174
- 175
- 176
- 177
- 178
- 179
- 180
- 181
- 182
- 183
- 184
- 185
- 186
- 187
- 188
- 189
- 190
- 191
- 192
- 193
- 194
- 195
- 196
- 197
- 198
- 199
- 200
- 201
- 202
- 203
- 204
- 205
- 206
- 207
- 208
- 209
- 210
- 211
- 212
- 213
- 214
- 215
- 216
- 217
- 218
- 219
- 220
- 221
- 222
- 223
- 224
- 225
- 226
- 227
- 228
- 229
- 230
- 231
- 232
- 233
- 234
- 235
- 236
- 237
- 238
- 239
- 240
- 241
- 242
- 243
- 244
- 245
- 246
- 247
- 248
- 249
- 250
- 251
- 252
- 253
- 254
- 255
- 256
- 257
- 258
- 259
- 260
- 261
- 262
- 263
- 264
- 265
- 266
- 267
- 268
- 269
- 270
- 271
- 272
- 273
- 274
- 275
- 276
- 277
- 278
- 279
- 280
- 281
- 282
- 283
- 284
- 285
- 286
- 287
- 288
- 289
- 290
- 291
- 292
- 293
- 294
- 295
- 296
- 297
- 298
- 299
- 300
- 301
- 302
- 303
- 304
- 305
- 306
- 307
- 308
- 309
- 310
- 311
- 312
- 313
- 314
- 315
- 316
- 317
- 318
- 319
- 320
- 321
- 322
- 323
- 324
- 325
- 326
- 327
- 328
- 329
- 330
- 331
- 332
- 333
- 334
- 335
- 336
- 337
- 338
- 339
- 340
- 341
- 342
- 343
- 344
- 345
- 346
- 347
- 348
- 349
- 350
- 351
- 352
- 353
- 354
- 355
- 356
- 357
- 358
- 359
- 360
- 361
- 362
- 363
- 364
- 365
- 366
- 367
- 368
- 369
- 370
- 371
- 372
- 373
- 374
- 375
- 376
- 377
- 378
- 379
- 380
- 381
- 382
- 383
- 384
- 385
- 386
- 387
- 388
- 389
- 390
- 391
- 392
- 393
- 394
- 395
- 396
- 397
- 398
- 399
- 400
- 401
- 402
- 403
- 404
- 405
- 406
- 407
- 408
- 409
- 410
- 411
- 412
- 413
- 414
- 415
- 416
- 417
- 418
- 419
- 420
- 421
- 422
- 423
- 424
- 425
- 426
- 427
- 428
- 429
- 430
- 431
- 432
- 433
- 434
- 435
- 436
- 437
- 438
- 439
- 440
- 441
- 442
- 443
- 444
- 445
- 446
- 447
- 448
- 449
- 450
- 451
- 452
- 453
- 454
- 455
- 456
- 457
- 458
- 459
- 460
- 461
- 462
- 463
- 464
- 465
- 466
- 467
- 468
- 469
- 470
- 471
- 472
- 473
- 474
- 475
- 476
- 477
- 478
- 479
- 480
- 481
- 482
- 483
- 484
- 485
- 486
- 487
- 488
- 489
- 490
- 491
- 492
- 493
- 494
- 495
- 496
- 497
- 498
- 499
- 500
- 501
- 502
- 503
- 504
- 505
- 506
- 507
- 508
- 509
- 510
- 511
- 512
- 513
- 514
- 515
- 516
- 517
- 518
- 519
- 520
- 521
- 522
- 523
- 524
- 525
- 526
- 527
- 528
- 529
- 530
- 531
- 532
- 533
- 534
- 535
- 536
- 537
- 538
- 539
- 540
- 541
- 542
- 543
- 544
- 545
- 546
- 547
- 548
- 549
- 550
- 551
- 552
- 553
- 554
- 555
- 556
- 557
- 558
- 559
- 560
- 1 - 50
- 51 - 100
- 101 - 150
- 151 - 200
- 201 - 250
- 251 - 300
- 301 - 350
- 351 - 400
- 401 - 450
- 451 - 500
- 501 - 550
- 551 - 560
Pages: