Important Announcement
PubHTML5 Scheduled Server Maintenance on (GMT) Sunday, June 26th, 2:00 am - 8:00 am.
PubHTML5 site will be inoperative during the times indicated!

Home Explore Wtuwijekani Mamosta

Wtuwijekani Mamosta

Published by r_neqsi, 2016-11-04 07:33:13

Description: Wtuwijekani Mamosta

Search

Read the Text Version

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫خۆی ژنان مافی چوونه قوتابخانه‌و کـارکردن و هـه‌ڵبژاردن و هـهڵبژێرانیان به‌ده‌سـت هێنـاوهو ئـه‌مڕۆ لـهزۆر بـواردا ژنـان مایـه‌ی‬‫شانازیی پیاوانی ڕووناکبیرو تێگه‌یشتوون‪ .‬به‌ڵام به‌وحاڵه‌ش کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌داخه‌وه زۆری ماوه بـۆ ئـه‌وه‌ی بتـوانێ بڵـێ بـه‬‫قۆناغی یه‌کسانیی مافه‌کانی ژن و پیاو گه‌یشتووم یـان ته‌نانـه‌ت لێشـی نیزیـک بوومـهوه‪ .‬ئه‌گـه‌ر چاوێـک لـه ئامـاری ئـه‌و ژنانـه‬‫بکه‌ین که به‌ده‌ستی مێرد‌و باب و براو ته‌نانه‌ت کوڕ‌و خزمه دوورهکانیشـیان دهکـوژرێن‪ ،‬یـان ناچـار بـه خۆکوشـتن و خۆسـووتاندن‬‫ده‌کرێن‪ ،‬قووڵایی کاره‌ساته‌که‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ و ده‌بینین چه‌نـده گهڕاوینـهوه سـهردهمه تاریکـهکانی مێـژوو‪ .‬ههرئهوهنـده به‌سـه‬‫وه‌بیر خۆمان بێنینـهوه کـه لـه نێوجهرگـهی وڵاتـه پێشـکهوتووهکانی دنیاشـدا پیـاوانی وا لـه کـوردان هـه‌ڵ دهکـهون کـه \"غیرهتـی‬ ‫شێرانه\"! یان ڕیگایان پێ ده‌دا کچ و ژنه‌کانیان پارچه‌پارچه و بێ سه‌روشوێن بکه‌ن‪.‬‬‫به‌باوه‌ڕی من ده‌سکه‌وتی هه‌ره مه‌زن و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژنانی کورد ئه‌وه‌یه که ژنی کورد وشیار بۆته‌وه‪ ،‬خـۆی و مافـه‌کانی ناسـیوهو‬‫ئاماده‌یه به هاوکاری و پاڵپشتیی پیاوانی پێشکه‌وتنخوازو پێگه‌یشتوو که به‌خۆشییه‌وه ژماره‌یان ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه بـۆ‬ ‫وه‌دست هێنانیان تێ بکۆشێ‪.‬‬‫پرسیار‪٩ :‬ی مارس به ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنوان دیواری کوراوه و ههرسواڵه ڕێورهسومی جیهوانیی بوۆ دهگیورێ‪ .‬دیواری کردنوی‬ ‫رۆژێکی وا بۆ ژنان به جێ و شیاو ده‌زانی؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانی هه‌ر چین و توێژێکی کۆمه‌ڵ و هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕۆژو مانگ و سـاڵی‬‫تایبـه‌ت ناناسـێ‪ .‬هـه‌موو ڕۆژه‌کـانی سـاڵ ڕۆژی هـه‌وڵ و تێکۆشـان بـۆ هـه‌ر ئامـانجێکی پیـرۆزی ئینسـانین‪ .‬ئـه‌وه کـه ڕۆژێـک یـان‬‫حهوتوویـهکی سـاڵ بـۆ هـه‌ر توێژێـک یـان هـه‌ر مهسـهلهیهک تـهرخان ده‌کـرێ تـه‌نیا بـۆ ڕاکێشـانی سـه‌رنجی بیـروڕای گشـتی و‬ ‫وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گرنگیی بابه‌ته‌که‌و چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان له پێناوی گه‌یشتن به ئامانجه دیاریکراوهکهدایه‪.‬‬‫له‌و ڕوانگه‌یه‌وه دیاریکردنی ڕۆژێکی ساڵ بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ناهه‌قییانه‌ی ده‌رهه‌قی ژنان کراون و بۆ پێ داگرتنـهوه له‌سـه‌ر‬‫هـه‌وڵی ههمهلایهنـهی قهرهبووکردنـهوهی ئـه‌و خهسـارهو لابردنـی زوڵـم وزۆر له‌سـه‌ر ئـه‌و به‌شـه گرنگـه‌ی کۆمـه‌ڵ زۆر لهجێگـهی‬‫خۆیدایــه‪ .‬بــهباوهڕی مــن زیــانی نابهرابــهریی مافــهکانی ژنــان و پیــاوان تــه‌نیا ئــه‌و نیــوهی کۆمــهڵ ناگرێتــهوهو شــوێنهواره‬‫وێرانکـهرهکانی بـهرۆکی تـه‌واوه‌تی کۆمـه‌ڵ ده‌گـرن‪ .‬بهوپێیـه ئـه‌رکی هـه‌موو کۆمهڵیشـه کـه یهکدهسـت و بهوشـیارییهوه لـهڕێگای‬‫ســڕینهوهی شــوێنهواره زیانبارهکانیــدا هــهنگاو ههڵینێتــهوه‪ .‬دیــاریکردنی ڕۆژێکــی تایبــه‌ت بــه ژنــان و وهڕێخســتنی ڕێوڕهســمی‬ ‫تایبه‌تییش کارێکی سێمبولیکه بۆ نیشاندانی تێگه‌یشتنی گرنگی و بایه‌خی مه‌سه‌له‌که‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬کۆماری ئیسلامیی ئێران ‪ ٠١‬ساڵه به توندترین شێوه مافی مرۆد به تایبه مافی ژنان پێشێل ده‌کا ‪ ،‬به‌ڵام ژنوان هوهروا‬ ‫له‌خۆبردووانه تێ ده‌کۆشن و به تایبه ڕۆڵی به‌رچاویان له جووڵانه‌وه‌ی ‪ ٩‬مانگی ڕابردووی ڕاپه‌رینی سوهوزدا هوهبووه‪ .‬ئوهو‬ ‫شێوه خه‌با و چالاکییانه‌ی کچان و ژنان چوون لێک ده‌ده‌نه‌وه؟‬ ‫‪351‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫وه‌ڵام‪ :‬پیاوه‌کان زۆر ئازایانه ده‌بێ دان به‌ودا بنێن که ژنانی تێگهیشـتوو و پێگهیشـتووی ئێـران و لـه‌و نێـوهدا کوردسـتانیش لـه‬‫بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی چه‌ندساڵی دوایی و به‌تایبه‌تی ئه‌م هه‌شت مانگه‌دا وه‌پێشیان که‌وتوونه‌وه‪ .‬ئـه‌وه نـه‌ک هـه‌ر بـۆ پـێ‬‫ناخۆشبوون یان حاشالێکردن نابێ‪ ،‬به‌ڵکوو بۆ هه‌مووان جێگای هومێدو شانازییه‪ .‬بهتایبـهتی پیـاوی کـورد ده‌بـێ بـه‌وه سـهربهرز‬‫بێ‪ ،‬چوونکه باپیره ژیره‌کانی له‌مێژه گوتوویانـه \"شـێر کـه لـه بێشـه هاتـهدهر خ نێـرو خ مـێ\"‪ .‬به‌ڕاسـتی ئـه‌وه نیشـانه‌ی دهرکـی‬ ‫دروستی پیاوی زانای کورد له نه‌خش و جێگه‌و پێگه‌ی ژنی کورده‪.‬‬‫لـه‌باره‌ی بزووتنـه‌وه‌ی سهوزیشـهوه ئـه‌و دیمهنانـهی سـهرباری هـه‌موو سانسـۆرێکی بـهکرێگیراوانی کۆنهپهرسـتی که‌وتنـه بـهرچاوی‬‫بیروڕای گشتیی جیهانی‪ ،‬نه‌خشی حاشاهه‌ڵنه‌گری ژنانی ئێرانی بۆ هه‌مووان ئاشکرا کرد‪ .‬هه‌ر بۆیه‌ش دیتمـان خـانمێکی شـه‌هیدی‬ ‫وه‌ک نه‌دا ئاغاسوڵتان به‌حه‌ق بوو به سێمبولی خه‌بات و قاره‌مانه‌تیی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه که ئه‌مڕۆ به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌ناسرێ‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬پێش کۆنگره‌ی ‪١٢‬ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕێەهی به‌شداریی ژنان له ڕێبه‌رایه‌تیی حیوزب و هێوزه سیاسوییهکان‬‫دا زۆر که‌م بوو یان هه‌ر به‌چاو نه‌بوون‪ ،‬به‌ڵام له‌م کۆنگره‌یه‌ی دوایی واته کۆنگره‌ی ‪ ١٢‬دا ژنان زیاتر بوۆ ڕێبهرایوهتیی حیوزب‬‫هه‌ڵ بەیردران‪ .‬ئایا ئه‌و هه‌نگاوه بۆ تهبلیاا و خۆ نواندنی حیزبی بوو یان بهڕاسوتی ژنوان خۆیوان دۆزیوهتوهوه و پێیوان وایوه‬ ‫ده‌بێ شان به شانی پیاوان له ڕێبه‌رایه‌تی کردنی حیزبه سیاسییه‌کان دا خۆیان ببیننه‌وه و ڕۆل و نه‌خشی دیاریان هه‌بێ؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌من پێموایه ئـه‌وه‌ی لـهکۆنگرهی چـاردهی حیزبـی دێمـوکڕاتی کوردسـتاندا بـۆ به‌شـداربوونی ژنـان لـه کاروبـاری کـۆنگرهو‬‫دوایـهش لـه ڕێبهرایـهتیی حیزبـدا کـرا‪ ،‬ده‌گـه‌ڵ ئـه‌وه‌ی بـه بـه‌راورد ده‌گـه‌ڵ ڕابـردوو هـهنگاوێک بـه‌ره‌و پـێش بـوو‪ ،‬تـه‌نیا وه‌ک‬‫سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێ چاو لێ بکرێ‪ .‬ژنانی کورد‌و له‌نێویاندا ژنانی ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش شـایانی زیـاتر لـهوهن‪.‬‬‫ئه‌وان له ژیانی حیزبی و ته‌نانـه‌ت لـه ژیـانی سـه‌ختی پێشمهرگایهتییشـدا شـان بهشـانی پیـاوان نهخشـیان گێـڕاوهو خۆیـان پـێ‬‫گه‌یاندوه‪ .‬ئه‌گه‌ر واش دابنێین که له هێندێ بواردا ژنه‌کان که‌متر له پیاوان گه‌شه‌یان کردوه قه‌ت نـابێ لـهبیرمان بچـێ کـه لـه‬‫دواکه‌وتن‪،‬یان باشتر بڵێم دواخرانی ژنانیشـدا بهرپرسـایهتیی یه‌کـه‌م له‌سـه‌ر شـانی پیاوانـه‪ .‬ئێمـه پیـاوانین کـه دهرفـهتمان بـۆ‬ ‫نه‌ڕه‌خساندوون و زۆرجار ڕێگای پێشکهوتنیشمان لێ به‌ستوون‪.‬‬‫وه‌ک له‌بیرم بێ‪ ،‬هه‌ر لـه بهڵگهنامـهکانی کۆنگرهشـدا هـاتوه کـه ئـه‌وه‌ی لـه‌باره‌ی ژنانـهوه کـراوه تـه‌نیا دهسـپێکهو پێویسـته لـه‬‫کۆنگره‌کانی دیکه‌دا په‌ره‌ی پێ بدرێ‪ .‬به‌ش به‌حاڵی خۆم ئاوات بۆ ڕۆژێک ده‌خوازم که حیزبێک ئه‌گه‌ر زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌نـدامانی‬‫کۆنگره‌که‌ی یان رێبهرایهتییهکهشی له ژنان بوون نه‌توانێ خۆی پێوه ڕابنێ و ئه‌ندامه پیاوه‌کانی وا بنوێنن که خێریان به ژنـان‬‫کردوه‪ .‬به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ئێستا له حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا بۆ ژنـان کـراوه نـه بـۆ خۆڕانـان بـووهو نـه بـۆ خۆپێوهڕانـانیش‬ ‫ده‌بێ‪ .‬چوونکه به‌ڕاستی هه‌ر ئێستا که‌متر له‌وه‌یه که هه‌قی ئه‌ندامه ژنه‌کانه‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬که‌م وکوڕییه‌کانی سه‌ر ڕێگای خه‌باتی ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی کۆمه‌ڵ چین؟ چ ڕێگایه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیشنیار ده‌که‌ن؟‬ ‫‪352‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫وه‌ڵام‪ :‬له ته‌واوه‌تی خۆیدا بیگرین‪،‬ئێستاش به‌شێک له بهرپرسـایهتیی بـهجێمانی ژنـانی کـورد له‌سـه‌ر شـانی خۆیـان و به‌شـێکی‬‫زیاتریشی له ئه‌ستۆی پیاوان وحیزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان و پێش هه‌مووان حیزبی دێمـوکڕاتی کورسـتانه‪ .‬بهوحاڵـهش حاشـا‬‫له‌وه ناکرێ کـه به‌ربه‌سـتی بنـه‌ڕه‌تی له‌سـه‌ر ڕیگـای پێشـکه‌وتنی ژنـان و هـه‌موو کۆمـه‌ڵ سیسـتمی حـاکم به‌سـه‌ر وڵاتهکهماندایـه‪.‬‬‫هه‌تا ڕێژیمێکی دواکه‌وتوو له وڵات‌دا ده‌سه‌ڵاتدار بێ‪ ،‬نه ژنان ده‌توانن داخوازه ڕه‌واکانیان بهتـهواوی بێننـه گـۆڕو خـهباتیان بـۆ‬‫بکـه‌ن و به‌ده‌سـتیان بێـنن‪ ،‬نـه هێـزه سیاسـییهکان ڕێگایـان پـێ ده‌درێ بیـرو بۆچوونـهکانیان بێننـه گـۆڕێ و بهرنامـهکانیان بـۆ‬ ‫پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵ پیاده بکه‌ن‪.‬‬‫کهوایــه‪ ،‬بــێ ئــه‌وه‌ی خــه‌بــات بــۆ مافــه ڕهواکــانی ژنــان و هــیچ تــوێژێکی دیکــهی کۆمهڵایــهتی پــهک بخــرێ یــان بــۆ دواڕۆژ‬‫هه‌ڵگیرێ‪،‬باشترین ڕێگا بۆ گه‌یشتن به ئامانجی یه‌کسانیی ژن و پیاوو هه‌موو ئـاڵوگۆڕه کۆمه‌ڵایـه‌تی و سیاسـییهکان ئه‌وه‌یـه کـه‬ ‫هه‌موو تواناکان وه‌سه‌ریه‌ک خرێن و هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ ڕزگاربوون له‌و ڕێژیمه ئازادیکوژه تێکه‌ڵ بکرێن و چڕ بکرێنه‌وه‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ری گیاره‌نگ ‪ /‬رێکه‌وتی‪١ :‬ی مارسی ‪٢١٨١‬‬ ‫‪353‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ \" :‬ئەوەی لەدەرێ هەمانە جالییەی کوردە نەک لۆبیی کورد‬ ‫ئا‪ :‬عەبدولڕەحمان ڕەسووڵ‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە ڕۆشنبیرو سیاسەتمەداری کورد سەبارەت بە قۆناغی ئەمڕۆی لۆبیی کوردی و کەموکوڕییەکانی هەنگاوەکـانی‬‫لۆبی و هۆکارەکانی دروستنەبوونی یەکێتیی نەتەوەیی و ئایندەی دەزگا ئەتۆمییەکەی ئێران و ناڕەزایییەکانی ناوخۆی ئێـران و‬‫تیشـکخسـتنە سـەر هۆکـاری نەبـوونی بەرەی ئۆپۆزیسـیۆنی ئێرانـی و باسـکردنی چەنـدین بـابەتی گرینگیتـر بـۆ ڕۆژنـامەی ئـاڵای‬ ‫ئازادی دەدوێ‪.‬‬ ‫ئاڵای ئازادی‪ :‬لۆبیی کورد بەشێوەیەکی گشتی لەرووی بە جیهانیکردنەوە لە چ ئاستێکدایە‪ ،‬تێڕوانینت لەسەری؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬بەداخەوە تێروانینـی مـن بـۆ مەسـەلەی لـۆبیی کـورد نـالێم جێـی نائومێـدییە‪ ،‬بەڵام بەهەرحـاڵ جیـی‬‫خۆشحاڵی نیە‪ ،‬چونکە ئەوەی ئێمە لەدەرێ هەمانە زیاتر دەبێ پێی بڵێـین جـالییەی کـورد‪ ،‬دیاسـپۆرای کـورد نەک لـۆبیی کـورد‪.‬‬‫هەروخت کۆمەڵێک خەڵکی سەر بە میللەتێـک لە وڵاتێکـی دەرەوە وەک پەنـابەر‪ ،‬یـان وەک هاونیشـتمانی ئەو وڵاتە بـژین‪ ،‬ئەوە‬‫نابێتە لۆبی‪ .‬لۆبی دەبێ رێکخراو بێ‪ ،‬دەبێ بوودجەی هەبێ‪ ،‬دەبێ ئیرتیباتـاتی(پەیوەنـدیی) پەیـدا کردبـێ‪ ،‬پـێکەوە و بەسـەر‬‫یەکەوە هاوکـاری بـکەن‪ .‬ئەوەی ئـێمە ئێسـتا دەیبینـین ڕەنـگە لە هەریەک لە وڵاتە گرنگەکـاندا بە تـایبەتی لە شـوێنێکی وەک‬‫ئەمریکا‪ ،‬لە بەریتانیا تا ڕادەیەک لە فەرەنسا‪ ،‬ئەڵمانیا‪ ،‬موحاوەلاتێک هەبێ بۆ ئەوەی شتێک بۆ کـاری لـۆبیگەری دەسـت پـێ‪-‬‬‫بکـا‪ .‬یەعنـی کوردەکـان بەتـایبەتی بژاردەکـانی کـورد پەیوەنـدییەکـی باشـیان لەگەڵ کەسـایەتییەکـان یـان لەگەڵ کۆڕوکـۆمەڵە‬‫قـانونی و ڕۆژنامەنوسـییەکـاندا دروسـتکـردوە‪ ،‬کە بتـواننن کەم و زۆر لە نفـووزی خۆیـان و لە پەیوەنـدییەکانیـان لەگەڵ ئەو‬‫کۆڕوکـۆمەڵانە‪ ،‬یـان ئەو مەرجەعـانە کەڵـک وەربگـرن بـۆ هێنـانەگۆڕی مسـائیلی کـورد و راکێشـانی سـەرنجی بیـرورای گشـتی و‬‫کۆڕوکۆمەڵەکانی دیفا لە مافی مرۆڤ یان تەنانەت بەرپرسانیش بۆلای مەسەلەی کورد و مافەکانی میللەتـی کـورد‪ .‬بەڵام ئەوەی‬‫کە پێیدەڵێن لۆبی وەکوو هەنـدێ وڵاتـی دیـکە لـۆبییـان دروسـتکـردوە‪ ،‬ئەوەی کـورد وانـیە‪ .‬مەسـەلەن لـۆبیی ئیسـرائیل‪ ،‬ڕەنـگە‬‫کەمێکی موبالەغە تێدابێ‪ ،‬دەڵێن لۆبیی ئیسرائیل ئەمریکا بەڕێوە دەبا نەک حکوومەتی ئەمریکا‪ ،‬ئەوە وانـیە‪ ،‬بەڵام مەسـەلەکە‬‫ئەوەیە لـۆبیی ئیسـرائیل ئەوەنـدە لەوێ بەقەوەتە کە تەئسـیر دەکـاتە سـەر بریـاری سیاسـی‪ ،‬ئـابووری‪ ،‬دیپلۆماسـی و هەروەهـا‬‫نیزامـی‪ .‬ئـێمە لەوبـارەیەوە هەنگاوەکانمـان دەسـت پـێکـردوون‪ ،‬بەڵام نەگەیشـتووینە شـتێکی وا کە نـاوی لـۆبیی کـوردی لەسـەر‬ ‫دابنێین‪ .‬ئاواتیش دەخوازم کە ئەم هەوڵانە بەردەوام بن و لە داهاتوویکی نزیکدا بتوانین بڵێین ئێمەش لۆبیمـان هەیە‪ .‬ئەگەر‬ ‫لۆبی یەکی جیهانییش نەبێ‪ ،‬لانیکەم لە هەندێ مەرکەزی گەورەی بڕیار لە دونیادا بتوانێ کاری خۆی بکا‪.‬‬ ‫‪354‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫ئاڵای ئازادی‪ :‬ئەم کەموکوڕییانە چین کەوا دەکا لۆبیی کورد گەشە نەکا؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬کەموکوڕییەکان زۆرن‪ .‬لە پێش هەموو شـتێکدا جـاری کـورد بـۆ خـۆی دابەشکـراوە‪ ،‬کەوابـێ کـورد کە لە‬‫دەرەوە هەیە وەکــوو یەک واحیــد نــیە لەم وڵات و ئەو وڵاتە‪ ،‬پاشــان لەوەش ناخۆشــتر و خەراپتــر کە بــۆتە بەڵای گیانمــان‬‫تەعەددودی حیزبەکانە‪ .‬بوونی حیزبەکان دیاردەیەکی خەرا‪ ،‬نیە‪ ،‬دیاردەیەکی باشە‪ ،‬نیشـانەی پێشـکەوتنی کـۆمەڵە‪ ،‬نیشـانەی‬‫وشـیاربوونەوەی کـۆمەڵە‪ ،‬بەڵام ئەوە خـراپە کە حیـزبە کـوردییەکـان خ لە چوارچێـوەی وڵاتێـکدابـی‪ ،‬خ چوارچێـوەی وڵاتەکـانی‬‫دیکەدا پێکەوە هاوکارییان نیە‪ ،‬لەپاشان تەئسیراتی خەرا‪ ،‬و زیـانبەخشـی پەیوەنـدییە نـاوچەیییەکـان لەسـەر ئەو بەشـانەی‬‫بزووتنەوەی کوردە‪ .‬هەموو ئەوانە بوونە کۆسپ لەسەر ڕێگای لێکنیزیکبوونەوەی کوردەکان و هاوکـارییـان لە پێنـاوی فەزایەکـی‬‫ئاوا گەورەدا‪ .‬جگە لەوەش لۆبیگەری پیویستی بە خەرج و موخارجێکی زۆر هەیە‪ ،‬بەشی زۆری دیاسپۆرای کـورد لە دەرەوەی وڵات‬‫بەداخەوە لەو توانا ماددییە بێ بەشە و ئەوانەی توانا ماددییەکەشیان هەیە ڕەنگە بەشێکی زۆریان ‪ -‬حورمەتمان بۆ هەموویان‬‫هەیە ‪ ،-‬بەڵام ڕەنگە بەشێکی هەرە زۆریان لە هیمەتی ئەوە بێبەش بـن کە بیـانەوێ لە توانـای مـادیی خۆیـان کەڵـک وەربگـرن‬ ‫بۆ ڕێکخستنی کارێکی ئاوا پیرۆز‪.‬‬‫ئاڵای ئازادی‪ :‬بەو پێیەی بەڕێز ماوەی چەندین ساڵە لە بواری سیاسی و ڕۆشونبیریدا کوار کوردوە‪ ،‬میکوانیزمی هاتنەکوایەی‬ ‫یەکێتییەکی نەتەوەیی چیە کە بۆ کورد دروست بێ‪ ،‬کە لەهەر کوێ پێویست بێ بەرگری بکا؟‪.‬‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬پێمـوایە ئەوەش یەکـیکە لەو ئـارەزووە دێـرینە و پیـرۆزانە‪ ،‬کە کـورد هەتـا ئێسـتا پێیـان نەگەیشـتوە‪،‬‬‫پێگەیشتنیشی زەحمەتە‪ .‬دابەشکرانی کوردسـتان لە نێـو چەنـد وڵات‌دا کە وڵاتەکـانیش پـێکەوە جاروبـار قـازانجی دژ بە یەکیـان‬‫هەیە‪ ،‬جاروبــاریش قــازانجی هاوبەشــیان هەیە لە هاوکــاریکردنی یەکتریــدا‪ ،‬کــاری پێکهینــانی بەرەیەک‪ ،‬یــان دەزگــایەکی‬‫نەتەوەیی بۆ هەموو کوردی زۆر وەزحمەت خستوە‪ .‬بمانەوێ و نەمانەوێ ئەو وەزعیەتە جوگرافیـایییەی بەسـەر کـورددا سـەپاوە‪،‬‬‫وای کـردوە کە هێـزە سیاسـییەکـانی هەر یەک لە بەشـەکانی کوردسـتان بـیئەوەی حەزی لـێبـکەن و ئارەزوویـان بـێ‪ ،‬مەجبـوورن‬‫جۆرێک پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی حاکم بەسـەر بەشـەکانی دیـکەدا دروسـت بـکەن‪ .‬چـونکە ئەگەر نەیـکەن دەخنکـێن‪ .‬مەبەسـتم‬‫ئەوە نیە ئەوە مەحکووم بکەم‪ ،‬یان بەکارێکی خەرا‪ ،‬بزانم‪ ،‬بەڵام ئەوە دەستوپێی هێزە سیاسییەکان بـۆ ئیقـدامێکی وا گەورەی‬‫مێژوویی و نەتەوەیی دەبەستێ‪ .‬ئەوان ناتوانن دەزگایەکی نەتەوەیی بەم جۆرە پێـکبهیـنن کە بتـوانێ بە نـاوی کـوردەوە لە هەر‬‫جێیەکــی پێویســت بــوو دەســتبەکار بــێ‪ ،‬بەڵام بەو حــاڵەش ئەمــن بــاوەڕم وایە ئەگەر تاکەکــانی کــورد بەتــایبەتی ئەوانەی‬‫بەهەرحاڵ لە دەرەوەی وڵات دەژین بەشی زۆریان یان پەیوەندی حیزبایەتییان هەر نەبووە‪ ،‬یـان ئەگەر بووشـیانە بەجۆرێـک لە‬‫جۆران دابڕاون‪ ،‬ئەگەر ئەوان کار بـکەن‪ ،‬مشـوورخۆریان هەبـێ بتـوانن ئەوانە بەسـەر یەکەوە ڕێکخراوێـک لە نێوخۆیـاندا دروسـت‬‫بــکەن‪ ،‬کە نەژیانیــان دە لە شــوێنی دانیشــتنیان کەوێــتە خەتەرەوە نە مەســالحێکیان هەیە لە هــیچ یەک لە وڵاتەکــاندا کە‬‫بکەوێتە مەترسییەوە‪ ،‬لە فەزایەکی ئازاد و دیمـوکراتیکیشدا دەژیـن‪ ،‬ئەوان دەتـوانن دەزگـایەک پێـکبێـنن‪ ،‬ڕەنـگە لە هەنگـاوی‬ ‫‪355‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫یەکەمدا زۆریش کارێگەر نەبێ‪ ،‬بەڵام زۆر دەسـتوبـاڵی ئـاوەلایە‪ ،‬دەتـوانی ئەگەر کـورد لە هەر شـوێنێکی کوردسـتان لە بـاکووری‬‫کوردستان لە ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاوا موشـکیلێکی بـۆ پـێشهـات‪ ،‬یـان تەنـانەت لە وڵاتـانی دەرەوە موشـکیلی بـۆ هـاتە پـێش‪ ،‬وەک‬‫ئێستا دەبینین لەو بەینانەدا کوردەکانی باکووری کوردستان لە وڵاتانی ئوروپایی هەندێ موشـکیلیان بـۆ پێـکهـاتوە‪ ،‬ئەو وەخـت‬‫ئەو دەزگایەی لە ئینسانە سەربەخٶکان پێکهاتوە دەتوانێ وەدەنگ بێ و دیفاعیان لێ‌بکا‪ .‬پێمـوایە ئەوە مـومکینە‪ ،‬بەڵام ئەوە‬‫کە هێزە سیاسییەکان هەموویان لە چوارچێوەی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی‪ ،‬یان پارلەمانێکی نەتەوەییدا‪ ،‬یان هەر شتێکی تۆ بڵێـی‬‫یەکبگـــرن‪ ،‬پێمـــوایە لەگەڵ هەنـــدێک موشـــکیلی دیپلۆماســـی و نـــاوچەیەیی و مەنتەقەیـــی ڕووبەڕوو دەبـــێ‪ ،‬کە ناتوانیـــت لە‬ ‫هەلومەرجی ئێستادا ئەمە دروست بێ‪.‬‬ ‫ئاڵای ئازادی‪ :‬دروستبوونی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی ئەگەرێکی لاوازە؟‪.‬‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەگەر بمانەوێ ناو دروست بکەیـن ئاسـانە‪ ،‬وەختـی خـۆی کە کـۆنگرەی نەتەوەیـی دروسـت دەبـوو‪ ،‬ئـێمە‬‫حیزبەکەی کەمن تێیدام نەچووینە ناوی‪ ،‬ئەمن دوو سێ جار گوتم کۆنگرەی نەتەوەیی چێ خۆ نەتەوە خڕنابێتەوە کۆنگرە پێـک‪-‬‬‫بێنێ‪ ،‬حیزبەکانن دەبێ پێکی بێنن‪ ،‬دەی باشە ئەوە خ کـۆنگرەیەکی نەتەوەیـییە کە لە چـوار حیزبـی سـەرەکیی ناسـراوی کـورد‪،‬‬‫یەکـی ڕۆژهەڵات‪ ،‬یەکـی بـاکوور‪ ،‬دووی باشـوور( پـارتی و یەکیتـی و حیزبـی دیمـوکراتی کوردسـتان لە ئێـران و پەکەکە) لەو‬‫چوارانە سێیان پێکەوە لە شەڕی چەکداریدان‪ ،‬ئەوە کوێی کۆنگرەی نەتەوەیییە کۆنگرەی نەتەوەیی دروست کـرا‪ ،‬بەڵام کـۆنگرەی‬‫نەتەوەیی لە باری تەبلیغاتی و دەرونـییەوە مـاوەیەک تەئسـێرکـی هەبـوو‪ ،‬بەڵام نەیتـوانی بەردەوام بـێ‪ ،‬نەیتـوانی تەئسـیری‬ ‫کاریگەر ببەخشێ‪ .‬مەبەستم ئەوەیە ئەگەر بمانەوێ ناو دروست بکەین ئەوە دەکرێ‪ .‬بەڵام ناتوانی کاریگەر بێ‪.‬‬‫ئاڵای ئازادی‪ :‬لەسەردەمی ئێستادا ئومێد هەیە ئەو ئینسانە سەربەخۆیانە لەو مەیدانەدا کار بوکەن بوۆ دروسوتکردنوی جۆرێوک‬ ‫لەوەی کە پێی دەگوترێت چەترێکی نەتەوەیی بەرگری بۆ داهاتووی ڕۆڵەکانی کورد؟‪.‬‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬زۆر ناخۆشە شتێک بڵێی کە عەیبی میللەتی خۆتە‪ ،‬یان نائومیدیی لێ دیارە‪ ،‬بەڵام بەداخەوە پیاو لەو‬‫بارەیەشەوە ناتوانی گەشـبین بـێ‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی هەولەکـان هەن‪ ،‬بەڵام سـەیرەکەی ئەوەیە ئـێمە هەوڵەکانیشـمان ئەغـڵەب وایە‬‫ئی کورد‪ ،‬هەوڵەکانیشمان بـۆ پەرشوبلاوبـوونە مەسـەلەن لەجێـیەک چەنـد کەس پـێکەوە کۆبـوونەوە‪ ،‬ئەگەر چەنـد کەسـی دیـکە‬‫دەیانەوێ ئەوانیش عەینـی کـار بـکەن نـاچن لەگەڵ ئەوانە پـێکەوە هاوکـاری بـکەن‪ ،‬ئەوانـیش دەزگـایەکی دیـکە دروسـت دەکەن‪.‬‬‫هەتـا دەزگاکـان دروسـت دەکەن هەوڵەکـان کە دەسـت پێـدەکەن هەڵـی پەرشوبـڵاون‪ .‬ئەگەر هەوڵەکـان تـێکەڵ بکـرێن‪ ،‬پێمـوایە‬ ‫دەتوانن شتێکی ئاوا پێک‌بێنن و دەتوانن کاریگەریش بن‪ ،‬خۆ کاریگەری هەر ئەوە نیە بە ڕۆژیک و مانگێک و ساڵێک کوردسـتان‬ ‫بە تەواوی ڕزگار بکا‪.‬‬ ‫‪356‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫دەتـوانی بەلای کەمەوە وەکـوو دەنگێکـی واحیـد لەنێـو کۆڕوکـۆمەڵە نێـونەتەوەیییەکـاندا قەزیەی کـورد بێنیـتە پێشـێ‪ .‬زۆرجـار‬‫خارجییەکان لە دەولەتەکانەوە بگرە هەتا پارلەمانتارەکان‪ ،‬هەتا دەزگاکانی مافی مـرۆڤ بە کـورد دەڵـێن کەس نـازانی دەڵـێن‬‫چی‪ .‬ئێوە بڕۆن لەپێشـدا قسـەی خۆتـان بـکەن بەیەک ئەوجـار وەرن لەگەڵ ئـێمە قسـان بـکەن‪ .‬قسەکەشـیان حیسـابییە‪ ،‬دیـارە‬‫بەشێکی ناحیسابییە‪ ،‬چونکە ئەوان ناتوانن دەرک بکەن کە کورد لە ئێران گیروگرفتێکی هەیە‪ ،‬لە عێراق گرفتـارییەکـی هەیە‪،‬‬‫لە تورکیــا گرفتــارییەکی هەیە‪ ،‬لەســووریا گرفتــارییەکی هەیە‪ ،‬ئەوان ئەوە دەرک نــاکەن بەڵام وەکــوو نەتەوەیەک کە باســی‬‫مەسەلەی نەتەوەیـی دەکـرێ دەبـێ کـورد قسـەی هەبـێ‪ .‬جـا ئەوەیـان بەزەحـمەتە‪ ،‬هەتـا کـوردەکە بەسـەر یەکەوە کـار نەکـا‪ .‬لە‬‫حاڵەتێکی ئاوا دا حیزبەکانیش دەبێ مەجالی بۆ پێک‌بێنن‪ ،‬حیزبەکانیش دەبێ هەوڵ نەدەن بـۆ ئەوەی هەرکامیـان بـۆ لای خـۆی‬‫ڕابکێشێ‪ .‬ئەگەر شتێکی ئەوا دروستبوو ئەرکی حیزبە سیاسییەکانە چەندی بۆیان دەکرێ پشـتی بگـرن بەبـێئەوەی تەدەخـول لە‬‫کارەکانیدا بکەن‪ ،‬دەنا کارەکانی تووشی شکست دەکەن‪ .‬ئەویش هەر دەبێتە شوێنێک بۆ ململانێـی حیزبـی و سیاسـی‪ ،‬هەر وەکـوو‬‫لەهەندێ تەجرەبەی رابردوودا دیومانە‪ ،‬مەسەلەن لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کورددا کە لە ئورووپـا دروسـتبـوو‪ ،‬دیـومە‪ .‬کـۆنگرە‬‫دەگیـرا‪ ،‬ئـی خوێنـدکاران بـوو‪ ،‬خوێنـدکاران دەبـوو بەرێـوەبەرایەتیی خۆیـان هەڵبژێـرن‪ ،‬بەڵام لەپشـتی ئەوەی پێـی دەڵـێن \"‬ ‫کوالیس\" مەسئوولینی حیزبەکان دادەنیشتن بەشیان دەکرد چەند لەم حیزب چەند لەو حیزب بێ‪ .‬ئەوە کارێکی خەراپە‪.‬‬‫ئاڵای ئازادی‪ :‬ئایندەی دەزگا ئەتۆمییەکەی ئێران چوۆن دەبینوی؟ ئایوا ئەم دەزگوایە بەرەو لەنواوچوون دەچێوت‪ ،‬یوان کۆمواری‬ ‫ئیسلامیی ئێران ملکەچی بڕیاری نێودەوڵەتی دەبێ؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەو مەسەلەیە مەسەلەیەکی تـاڕادەیەک شـاراوە و پێچەڵپـووچە‪ .‬هەتـا ئێسـتا کـۆمەڵگەی نێـونەتەوەیی‬‫کە موخالیفی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە‪ ،‬دەلیلێکی ڕوونی لەدەسـتدا نـیە‪ ،‬بـۆ ئەوەی ئێرانـی پـێ مەحکـووم بکـا‪ ،‬لەبەر ئەوە‬‫هەوڵ دەدا بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی‪ .‬ئەوەی ئێرانیش ئیدیعای دەکا هەوڵدانە بۆ دەسـتڕاگەیشـتن بەوەی پێـی دەڵـێن‬‫ئێنێڕژیـی ئەتـۆمی‪ ،‬یـان وزەی ئەتـۆمی کە بەپێـی قـانوونە نێـونەتەوەیییەکـان حەڵاڵە‪ ،‬لەسـەر ئەوەش کە داخـوا بەرەو کـوێ‬‫دەچێ‪ ،‬ئەمن پێموایە لەگەڵ ئەوەی هەتا ئێستا سابیت نەبووە کە ئێـران ئەو بەرنامـانەی بە دەسـتەوەیە‪ ،‬بەڵام ئێـران خ قەول‬‫بـدا‪ ،‬خ قەول نەدا هـیچ دەرفەتێـک لەدەسـت نـادا بـۆ هەوڵـدان لە پێنـاوی دەسـت راگەیشـتن بەچەکـی ئەتۆمیـدا‪ ،‬تەنـانەت ‪-‬‬‫جارێکی دیکەش ئەوەم گوتوە ‪ -‬ئەو فەلسەفە دینییەکەش حوکمی پێدەکا‪ ،‬کە دەبێ هەرچی لەدەستی دێ بیکـا بـۆ ئەوەی هێـزی‬‫دیفاعی تەنانەت هێزی هوجوومییش لە موقابیلی دوژمنانی خۆیـدا‪ ،‬یـان بڵێـین لە موقـابیلی دوژمنـانی ئیسـلامدا بەدەسـت بێنـێ‪،‬‬‫بۆیە بەهـیچ جـۆر پـێموانـیە ئێـران دەسـتی لـێهەڵگـرێ‪ .‬شـتەکانی بەنهێنـی ڕادەگـرێ‪ .‬ئەگەریـش زەرورەت ئیجـابی کـرد ‪ -‬ئەوان‬ ‫ئەهلی مانۆڕن ‪ -‬دەتوانن بۆ ماوەیەک وازی لێبهێنن‪ ،‬بەڵام بۆ درێژخایەن هیچ باوەڕ ناکەم وازی لێبینن‪.‬‬‫ئواڵای ئوازادی‪ :‬هەڵبەاردنوی سوەرۆککۆمواریی ئێوران خوولی دەیەم بەشوێک لە حیوزب و ڕێکخوراوە ئۆپۆزیسویۆنەکانی ئێوران‬ ‫پشتگیری‌یان لە باڵی (مەهدی کەرووبی) دەکرد بە تێڕوانینی بەڕێز لەسەر چ پلاتفۆرمێک بوو‪ ،‬ئەنجامەکەی بەچی گەیشت؟‬ ‫‪357‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ئەوەی ئەمـن بـزانم پشـتیوانییەک یـان پێشـوازییەک لە مەهـدی کەرووبـی‪ ،‬بەمانـای ئەوەی حیزبێـک‬‫هەبێ پشتیوانی لە مەهدی کەرووبی بکا بۆ ئەوەی خەڵک دەنـگ بەو بـدەن‪ ،‬لەئـارا دا نەبـوو‪ .‬زیـاتر ئەوە بـوو بەشـێکی زۆر لە‬‫هێزە سیاسییەکانی کورد بایکۆتیان کرد‪ .‬بەڵام یەک دوو هێز یەکێکیان حیزبی دیموکراتی کوردستان بـوو‪ ،‬لەجیـاتی بـایکۆت لە‬‫خەلکیان داوا کرد بۆ خۆیان ئەو ئینتخاباتە بـکەنە مەیـدانێک بـۆ تەرحـی داخوازەکـانی خۆیـان و بـۆ خۆیـان بڕیـار بـدەن کە خ‬‫دەکەن‪ ،‬بەشدار دەبن یان بەشدار نابن‪ ،‬ئەگەر بەشدار دەبن ڕەئی بەکێ دەدەن‪ .‬بەڵام ئەوەی کە کرا کەمێک فەرقـی لەگەڵ ئەوە‬‫هەبـوو کە پشـتیوانی لە کەڕووبـی ببـێ‪ .‬پێشـوازی کـرا لەبەرنـامەیەکی ئینتخابـانی کە مەهـدی کەڕووبـی دابـوی‪ .‬بەیـانێکی دا‬‫لەهەشـت مـاددەدا لە پەیوەنـدی لەگەڵ مـافی نەتەوەکـانی ئێـراندا کە ئەو بەقەومـی نـاو بـردن‪ ،‬لەوێـدا شـتی ئیجـابی هەبـوو‪،‬‬‫ئەگەر ئەو قسانەی ئەو کردبوونی لە بەرنامەکەی ئەحمەدینەژادیـش بکرابـایەن هەر دەبـوو پێشـوازییـان لـێبکـرێ‪ .‬چـونکی ئەو‬‫کابرایە ئەووەڵەن باسی مەحروومییەت دەکا‪ ،‬باسی جیاوازیی نەتەوەکـانی ئێـران دەکـا‪ ،‬لە هەمـووی گرنگتـر کە باسـی ئەقـوامی‬‫ئێران دەکا‪ ،‬ئەقوامی ئێران وەک یەک تەماشا دەکا‪ ،‬بەشێکی زۆر لە ئێرانـییەکـان کە باسـی ئەقـوامی ئێـران دەکەن مەبەسـتیان‬‫غەیرە فارسەکانە‪ ،‬یەعنی فارس بە میللەت دادەنین‪ ،‬بە کورد و ئـازەری و عەرەب و بەلـووخ و تـورکمەنیش دەڵـێن قەوم‪ ،‬بەڵام‬‫ئەو دەڵێ قەومەکانی وەک فارس وەک ئازەربایجان وەک کورد وەک بەلووخ‪ ،‬یەعنی تەسری دەکا کە ئەوانە وەک یەکـن و دەبـێ‬‫حقووقیشیان بەرامبەر بـێ‪ .‬پاشـان زۆر دەرد و ئازارەکـانی ئەو میللەتـانە و ئەو جیـاوازیدانـانەی کە لەبەینیـاندا هەیە‪ ،‬ئەوانە‬‫باس دەکا و تەنانەت دەڕواتە پێش و دەڵێ‪ :‬قانوونی ئەساسیی ئێمە‪ ،‬دەستوور‪ ،‬ئیحتیاجی بە دەستکاری هەیە‪ .‬ئەوە نە هەمـوو‬‫داخوازی کوردی تێدا هەیە‪ ،‬نەداخوازی حیزبە سیاسییەکانی تێدایە‪ ،‬بەڵام شتی ئیجابیی تێدایە‪ .‬سیاسەت ئەوە نیە بڵێی‪ ،‬یـان‬‫هەمـوو شـتێک یـان هـیچ شـتێک‪ ،‬یـان ئەوەی دەمەوێ هەمـووی بە ڕۆژێـک وەدی دێ‪ .‬لە فەزای سیاسـیی ئێـراندا بە تـایبەت بـۆ‬‫کەسێک دەیەوێ خەباتێکی مەدەنی بەڕێوەبەرێ ئەو شتانە مومکینە‪ .‬ئێمە نابێ ئینتزارمان هەبێ مەهـدی کەڕووبـی بڵـی بڕووخـێ‬‫جمهـوریی ئیسـلامیی ئێـران‪ ،‬یـان میرحسـینی مووسـەوی شـیعاری وا بـدا‪ .‬ئەوە کـاری ئەوان نـیە‪ ،‬ئەو دەیەوێ خەبـاتەکەی لەو‬‫چوارچێوەیەدا بێ بۆیە پێموابی هەندێ شتی ئیجابیی تێدابوو‪ ،‬دەبوو تەشویق بکرێ و بەتایبەتی ئەوەی کە ئـێمە هەڵوێسـتێکی‬‫لەو بــارەوە هەمــانبوو ئیلهاممــان لە خەڵکــی نێوخــۆی کوردســتان وەرگــرت‪ ،‬ئەوەی پێیــان دەڵــێن بژاردەکــانی کــورد لە داخڵــی‬‫کوردسـتانی ڕۆژهەڵات هەموویـان ئەو ڕەئیەیـان هەبـوو‪ ،‬کە پێویسـتە لەو ئینتیخابـاتەدا بەجـۆرێکی دیـکە حەرەکەت بکـرێ‪ ،‬زۆر‬‫جـار نوێنەرانیـان دەهـاتن لەگەڵ حیـزبە سیاسـییەکـان و یەک لەوان لەگەڵ ئـێمە قسـەیان دەکـرد‪ ،‬دەیـانگـوت بـابە خەڵـک لە‬‫تەحریم ماندوو بووە‪ ،‬ئێوە لێرە بڕیارێک دەدەن‪ ،‬بەڵام سزاکەی دەخرێتە سەرشـانی ئـێمە‪ ،‬ئـێمەین کە دەبـێ سـزایەکەی بـدەین‪،‬‬‫مەحرومییەتمان بۆ پێکدێنن‪ ،‬موشکیلاتمان بۆ پێـکدیـنن‪ ،‬بـا بە ڕێگـایەکی دیـکەدا بـۆی بچـین‪ .‬بۆخۆشـیان چـوون لەگەڵ هەمـوو‬‫کاندیداکان‪ ،‬لەگەڵ هەر چواریان دانیشتن داوایان لێکـردن کە بەرنامەیـان هەبـێ بـۆ نەتەوە زوڵـملێکراوەکـانی ئێـران‪ .‬لە وانە‬‫میرحسینی مووسەوی و مەهدیی کەڕووبی هەریەکە بەیاننامەیەکیان لەو پەیوەندییەدا دەرکـرد کە ئەوەی مووسـەوی دوازدە مـاددە‬‫بوو‪ ،‬ئەوەی کەڕووبی هەشت ماددە بـوو‪ ،‬بەڵام شـتەکانی جـوانتر بـوون ئێسـتا بەداخەوە ئەو بەیـانەم لەبەر دەسـتدا نـیە‪ ،‬بەڵام‬ ‫شتی باشی تێدابوو‪ .‬بۆیە دەبوو تەشویق بکرێ‪ .‬لە نێو ئەوانەدا بەرنامەکەی وی لە هەموویان باشتر بوو قسە لەسەر‬ ‫‪358‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫بەرنامەکەی کراوە‪.‬‬‫ئاڵای ئازادی‪ :‬ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر هەیە لە نێو شەقامی ئێرانی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران‪ ،‬پێتووایە بە شوێوەیەکی‬‫گشتی حیزب و ڕێکخراوە کوردییەکان دەوری کاریگەریان هەیە لە ڕێکخراوکردن و سەرمەشوقکردنوی ئەو نوارەزایەتییوانە‪،‬‬ ‫یان بەپێچەوانەوە حیزب و ڕێکخراوە کوردییەکان دوورەپەرێزن؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬پێمـوابێ ئەگەر نێوبەنـدی ئەو وشـەیە بگـرین لە هەمـووی واقیعبینـانەترە‪ ،‬هەنـدێ کەس لە دەرەوەی‬‫حیزبەکان هەن‪ ،‬هەمـوو نەخشـێکی حیزبەکـان نەفـی دەکەن‪ .‬دەڵـێن حیزبەکـان هـیچ نەخشـێکیان لە ئالوگۆڕەکـان و ڕووداوەکـانی‬‫نێوخـۆی کوردسـتانی ڕٶژهەڵاتدا نـیە‪ ،‬هەنـدێ لە حیزبەکـانیش پێیـانوایە کوردسـتان بەسـەری قـامکی وان دەسـووڕێ‪ .‬پـێموایە‬‫ئەوانە هەر دووکیان لە ڕاسـتی دوورن‪ .‬واقیعیـیەت ئەوەیە کە بە دەلائیلێکـی زۆر‪ ،‬هێـزە سیاسـییەکـانی کـورد هیچیـان تەئسـیری‬‫کاریگەر‪ ،‬یان تەئسـیری یەکلاکەرەوەیـان نـیە‪،‬کە ئەوەی دەبـێ بکـرێ ئەوە بڵێـین‪ ،‬یـان ئەوەی گوتیـان خەڵـک ئەوە بـکەن‪ .‬ئەوە‬‫وانـیە‪ ،‬مەسـەلەن لە ئەوەل ئینتیخابـاتی خـاتەمیدا کە دوو جـار هەڵبژێـردرا‪ ،‬جـاری یەکەم هەمـوو هێـزە سیاسـییەکـانی کـورد‬‫داوایان لە خەڵک کرد کە ئینتیخابات تەحـریم بـکەن‪ ،‬بەڵام بەربڵاوتـرین بەشـداری لە ئینتیخابـاتدا لەو دەورەی ئینتیخابـاتدا‬‫بوو‪ .‬خەلکەکە جۆرێکی دیکەی عەمەل کرد‪ .‬جاری واش بووە مەسەلەن ئـێمە هێـزە سیاسـییەکـان داوامـان کـردوە خەڵـک تەحـریم‬‫بکەن‪ ،‬تەحریمیان کردوە‪ ،‬جاری وابووە داوامان کردوە بەشدار بن‪ ،‬موشارەکەیان باش بـووە‪ ،‬وانـیە کە بفەرمـووی هێـزە سیاسـی‪-‬‬‫یەکان چی‌یان ویست ئەوە بکرێ یان چییـان نەویسـت نەکـرێ‪ ،‬وانـیە‪ ،‬بەڵام لەعەینـیحـاڵدا هەر کەسـە بەتەفـاوتی حیزبەکـان‬‫بەشـی خویـان ئەئسـیریان هەیە‪ .‬دەبینـی ڕووداوێـک ڕوو دەدا‪ .‬ئەو ڕووداوە ڕەنـگە لە نێوخـۆوە هەڵقـوڵیبێ‪ ،‬بەڵام پـاش دەسـت‪-‬‬‫پێکردنـی دەبینـی هەر یەک لە هێـزە سیاسـییەکـان هەر کەسـە بە ئەنـدازەی حەجمـی خـۆی لەوێـدا شـیعارەکانی تەرح دەکـا‪،‬‬‫هێزەکەی خۆی دێنێتە مەیدان‪ ،‬بەجۆرێک لە جۆران دیارە‪ .‬ئەو کەسـانەی لە ژوورەوەن دێـن بـاس دەکەن دەڵـێن لە فـڵانشـار ئەو‬ ‫حیزبە بەو جۆرە حوزووری هەبوو لەوی دیکە‪ ،‬ڕەنگە یەکی دیکە حوزووری هەبێ یان یەکێک کەم و یەکێک زۆر بێ‪.‬‬‫ئاڵای ئازادی‪ :‬بۆچی لە کوردستان کەمتر ناڕەزایەتی هەیە لەسەر شەقامەکان وەک ئەوەی لە تاران و شارەکانی تر هەیە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬زۆرجـار ئەو پرسـیارە کـراوە‪ ،‬بەڵام ئەمە دەلـیلەکەی ئەوەیە کە کوردسـتان دەسـت بـۆ هەرشـتێک ببـا لە‬‫ڕوانگەی دەوڵەتەوە موتتەهەمە‪ ،‬پەرچەکردار‪ ،‬یان دژکردەوەی دەوڵەت بە رامبەر بزووتنەوەی نارەزایەتیی خەڵـک لە کوردسـتان‬‫زۆر تونـدوتیژترە‪ ،‬زۆر بـێڕحمـانەترە‪ .‬لەبەرئەوە خەڵکـی کوردسـتان کەمتـر دێـتە مەیـدان‪ .‬لە مەرحەلەی ئێسـتادا‪ ،‬دوو شـتی‬‫دیـکەش پـێم باشـە بـاس بـکەم‪ .‬یەکێکیـان ئەوەیە ئەو بـزووتنەوەیەی لە ئێـراندا هەیە‪ ،‬بـزووتنەوەی سـەوز لەگەڵ ئەوەی بـێ‪-‬‬‫بەرنامەیی بەکارەکانیەوە دیارە‪ ،‬چونکە ناتوانێ بزووتنەوەیەکی ڕێکخراو بێ کە بەرنامەیەکی عەلەنیی هەبێ‪ ،‬بەڵام تەنـانەت‬‫ئەو دوو کەسە کە ڕێبەری دەکەن زاهیـرەن بەرنامەکـانی خۆشـیان کە وەختـی ئینتیخابـات ئیعلانیـان کـرد ئەوانەشـیان تەقـریبەن‬‫‪359‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫لەبیر بردۆتەوە لەبـارەی مەسـەلەی نەتەوەیـی‪ ،‬و مـافی نەتەوە زۆر لێکراوەکـانەوە‪ .‬کەوابـێ خەڵـک داخوازەکـانی خۆیـانی تێـدا‬‫نـابیننەوە هەتـا بێـنە مەیـدان‪ .‬لای دیـکە ئەوەیە کە ئەو بـزووتنەوەیە‪ ،‬بزووتنەوەیەکـی نـاڕەزایەتیی مەدنـییە‪ ،‬عـادەتەن ئەو‬‫جـۆرە بـزووتنەوە مەدنـییـانە وەکـوو بـزووتنەوەی چەکـداری نـین لەشـاخ و شـوێنی دێهـاتی زیـاتر بتـوانن پەرە بسـتێنن‪ ،‬بەلـکە‬‫چـالاکیی مەدەنــی لەشــار و بەتــایبەتی لەشــاری گەورە دەتـوانێ پەرە بســتێنێ‪ .‬کوردســتانیش بە بەراود لەگەڵ ئێــراندا شــاری‬‫گەورەی هەر نـین‪ ،‬مەسـەلەن گەورەتـرین شـاری کوردسـتان کرماشـانە ڕەنـگە بگـاتە ملیۆنێـک‪ .‬لەگەڵ ئەوەش هەم کرماشـان هەم‬‫ورمـێ غیـری کوردیشـیان تێـدایە‪ .‬لەحاڵێـکدا تـاران بە دە تـا چـواردە تـا پـازدە ملیـۆن تەخمـین دەکـرێ‪ ،‬شـارەکانی دیـکە وەک‬‫مەشهەد و ئیسفەهان و تەورێز و شیراز شاری گەورە گەورەن‪ .‬ئەو حەرەکەتانە ئەگەر دیققەتمـان کـرد بـێ لە هەمـوو ئێـرانیشدا‬‫تەنانەت لە ناوچە فـارسنشـینەکانیش زیـاتر لەشـارە گەورەکـانە‪ .‬پـێموایە لەبەر ئەو دوو سـێ دەلـیلە کوردسـتان زاهیـرەن بـێ‪-‬‬‫دەنگترە‪ ،‬هەرچەند کوردستان لەواقیعدا ناکرێ پێی بڵێـی بێـدەنگە‪ ،‬چـونکی لە سـیویەک سـاڵی ڕابـردوودا کوردسـتان لە هەمـوو‬‫شوێنەکانی دیـکە چـالاکتر بـووە لە موقـابەلە دەگەڵ جمهـوریی ئیسـلامیدا‪ .‬ئێسـتا کوردەکـان لەو شـارە گەورانەدا لەگەڵ خەڵکـی‬‫دیکە بەشدارن‪ .‬زۆر جاریش شەهیدیان بۆ هاتۆتەوە‪ ،‬ئێستا ئەمن ناوەکانم لەبیر نین‪ ،‬بەڵام لانیکەم شـەش کەس لە کوردەکـان‬ ‫لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە تاران و کرماشان لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکاندا شەهید بوون‪.‬‬‫ئاڵای ئازادی‪ :‬لاوازبوون و پەر (پارچە پارچە)بوونی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بە کۆمۆنیستەکان و دیموکراتخوواز و لیبراڵخوواز و‬‫نەتەوەخوازەکانی ئێران هۆکاری ئەساسی بۆچی دەگەڕێتەوە؟ لە قوناغی ئەمڕۆی ئێران‌دا کە ڕژیمی ئیسولامیی ئێوران تووشوی‬ ‫ناڕەزایەتییەکی زۆری خەڵکی بەگشتی بۆتەوە؟!‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬دیـارە هێـزە سیاسـییەکان جۆراوجـۆرن‪ ،‬بـێجگە لەو جـۆراو جـۆرییـانەی کە باسـت کـردن جۆراوجـۆریی‬‫دیکەشـیان هەیە‪ ،‬هەنـدێکیان هێـزی سیاسـیی غیـرە قـانوونین‪ ،‬هەنـدێکیان لە ژوورێـن‪ ،‬هەنـدێکیان لە دەرێـن‪ .‬هەمـووی ئەوانە‬‫هەن‪ .‬دەلیلەکـانی زۆرن‪ .‬ئەوانەی لە ژۆرێـن بەدەلیلـی ئەو وەزعە پـر خەفەقـانە کە لە ئیـران هەیە‪ ،‬ئیمکـانی پێـکگەیشـتن و‬‫موشاوەریان نیە‪ .‬ئەوانەی لە دەرەوەشن بێجگە لە ئیختیلافاتی ئایـدۆلۆژیکی کە لە نێوانیـاندا هەیە‪ ،‬بەبـاوەڕی مـن ئەمەیـان بە‬ ‫کۆسپی گەورە دەزانم‪ ،‬نەبوونیان لەنێوخۆی وڵات‌دا بۆتە هۆی ئەوەی هەستی بەرپرسـایەتی بەرامـبەر قەزیـیەکە لەواندا زەعیـ‬‫بــێ‪ .‬زەروورەتەکە دەرک نــاکەن‪ ،‬زیــاتر بە بەرنــامە سیاســییەکانی خۆیــانەوە دەچەســپێن تــا ئەوەی بیــر لە شــتێکی گەورەتــر‬‫بکەنەوە‪ .‬ئەوە نەک هەر لە نێو هەمـوو ئۆپۆزیسـیۆنی ئێـراندا‪ - ،‬کە دیـارە بـۆ گـۆڕینی ئێـران دەبـێ ئۆپۆزیسـیۆنی ئێرانـی‪ ،‬ئـی‬‫هەمـوو ئێرانییەکـان بە نـاوچەیی و سەرتاسـەرییەوە پـێکەوە هاوکـاری بـکەن ‪ -‬هەتـا لە چوارچێـوەی ناوچەکـانیشدا مەسـەلەن‬‫بڵێین لە چوارچێوەی کوردستانیشدا هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عەلەنـی زیـاتر بە بەرنـامەکەی خۆیـانەوە‪ ،‬بە ئیـدە سیاسـییەکـانی‬‫خۆیانەوە مەشغووڵن تا بەمەسڵەحەتی گشـتییەوە‪ .‬چـونکە لەدەرەوەی سـنوور دانیشـتوون ئەو زەروورەتە کە بـۆ پـێکەوە کـارکردن‬ ‫دەبێ هەستی پێبکەن بەو جۆرە هەستی پێناکەن‪.‬‬ ‫‪360‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئاڵای ئازادی‪ :‬رۆڵی ڕۆشبیران و کەسانی سیاسیی کورد لەناوخۆی ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لەقۆناغی ئەموڕۆدا‬‫چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ بەمانایەکی تر ئایا ئومید هەیە کە بە پلاتفۆرمێکی ڕیفوۆڕمی نەرم لە نواوخۆی ئێوران گەشوە بەڕەوتوی‬ ‫گۆڕانکاریی باشتر بکرێت کە لە بەرژەوەندیی کورد و دیموکراسیدا بێ؟!‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬پێمـوایە ئەوانەی لەنێـو خـۆی وڵاتـن زیـاتر لەوانەی لە دەرەوەی وڵاتـن ئەوەی لە توانایـاندا هەیە‬‫دەیـــکەن‪ ،‬ئەگەر ئەوانەی دەرەوەی وڵات پێـــک نـــاگەن لەبەر ئەوەیە مـــانیعەکە لە خۆیـــانە‪ ،‬بەڵام ئەوانەی ژوورێ نـــاتوانن‪.‬‬‫رووناکبیرانی کورد لە نێوخۆی وڵات‌دا زیاتر لەهێـزە سیاسـییەکانی کـورد کە ڕێبەرایەتییەکانیـان لە دەرەوەی وڵاتە‪ ،‬ئەرکەکـانی‬‫خۆیانیـــان بەجـــێ گەیانـــدوە‪ ،‬ئێســـتا هێـــزە سیاســـییەکانی کـــورد لە دەرەوەی وڵات ئەگەر بـــۆ خۆیـــان بیـــانەوێ و هەســـت‬‫بەبەرپرسایەتی بکەن‪ ،‬بیانەوێ لەدەوری یەک دانیشن هیچ کۆسپێکیان لەپێش نیە‪ ،‬کەس نیە پێشیان پێبگـرێ کەس نـیە بیـان‬‫خاتە زیندانەوە و کۆسپیان لەسەر ڕیگا دروست بکا‪ ،‬لەحاڵیـکدا ئەوان زۆر کۆسـپیان لەسـەر ڕێگـایە‪ ،‬کەمتـر جموجۆڵیـان لەژێـر‬‫چاودێریی دەزگا ئەمنییەتییەکانی دەوڵەتی جمهوریی ئیسلامیدایە و پێشیان پێدەگیرێ‪ .‬بەو حـاڵەش ئەوان هەوڵـی خۆیـان داوە‬‫لە شـــێوەی جۆراوجـــۆردا‪ .‬هەم لەگەڵ دەوڵەت هەم لەگەڵ ڕۆژنـــامە نیوەئـــازاد و لە ڕێگـــای کۆبـــوونەوەی ئاشـــکراوە لەهەمـــوو‬‫ڕێگاکانەوە هەوڵیـان داوە مەسـائیلی مەربـووت بە میللەتەکەیـان بێنـنە گـۆڕێ و دیفـاعی لـێبـکەن‪ ،‬تەنـانەت لەو پەیوەنـدییەدا‬‫بەراستی نرخیشیان داوە‪ .‬ئێستا دەبینین رووناکبیرانی کـورد لە نێوخـۆی وڵات بە دەیـان کەسـیان لە زینـدانن‪ ،‬لەسـەر بیروبـاوەڕ‬‫زیندانی بیروبـاوەرن لەوەش بەولاوەتـر ژمـارەی بیسـت کەسـیان لەژێـر حکـومی ئیعـدامدان‪ ،‬کەوابـێ بـێ ئەدەبـی نـابێ لە خـزمەت‬‫سیاسییەکاندا ئەگەر بڵێم ئەوان پتر هەست بە بەرپرسایەتی دەکەن و پتر مایە لە ژیـان و گیـانی خۆیـان دادەنـێن بـۆ گەیشـتن‬‫بەوە کە کار بۆ میللەتەکەیان بکەن‪ .‬دیارە کاری ئەوان بەتەنێ ناتوانێ وەڵامدەر بێ‪ ،‬بەڵام لە عەینیحاڵدا کارەکەیـان کـارێکی‬‫پیرۆزە و دەتوانێ تەئسیر دابنێ لەسەر هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی وڵات‪ .‬ئەوان ئەگەر بیانەوێ ئـی میللەتـی خۆیـان بـن دەبـێ‬‫گوێیـان لەوان بـێ چاویـان لەوان بـێ و داخوازەکـانی خەڵـک لە زمـانی ئەوانەوە زیـاتر ببیسـتن‪ ،‬چـونکە ئەوانەی لە دەرەوەن‪،‬‬‫ڕاسـتەوخۆ ئازارەکـانی خەڵـک نـابینن‪ ،‬ئەوان دەیبیـنن‪ .‬بەهەرحـاڵ‪ ،‬ئەمـن نـاتوانم بە ئاکـامێکی زۆر زوو بـگەم‪ ،‬بەڵام ئومێـدم‬‫بەکار و تێکۆشانی ڕووناکبیران و ئازادیخوازانی نێوخۆی وڵات زۆرە کە ئەوانە ڕەنگە بەشێکیان بەجۆرێک لە جـۆران نە بەشـێوەی‬‫ڕێکخراوەیی پەیوەندییـان بە حیـزبە سیاسـییەکانیشـەوە هەبـێ‪ .‬چـونکی قەزیـیەکە یەک قەزیـیەیە‪ ،‬ئامـانجەکە یەک ئامـانجە‪،‬‬‫بەڵام هەندێ جیاوازیی بچووک بچـووک هەیە‪ .‬وەکـوو لە باشـووری کوردسـتانیش دەبینـی ئەو حیزبـانە تەماشـا دەکەی هەموویـان‬ ‫دروشمە سەرەکییەکەیان یەکە‪ ،‬هەندێ سەلیقەی جیاوازی چووکە چووکەی لێ پەیدا دەبێ‪.‬‬‫ئواڵای ئوازادی‪ :‬لەحواڵەتی ئێسوتادا کەمپینێوک هەیە بوۆ یەکگورتنەوەی هەر دوو بواڵی حیزبوی دیمووکراتی کوردسوتانی ئێوران‬ ‫تیڕوانینت بۆ ئەم هەنگاوە چیە؟ جگە لەمە هیچ هەنگاوی تر لە ئارادایە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەو کەمپینەی کە باسی دەکەی ماوەیەکە هەیە و ئێستاش زاهیـرەن هەر بەردەوامە‪ ،‬بەڵام ئەو کەمپیـنە‬‫تەقریبەن جـوابی خـۆی لەهەر دوو حیـزبەکە وەرگرتـۆتەوە‪ .‬ئـێمە ئێسـتا حیزبێکـی دیموکراتمـان نـیە‪ ،‬دوو حیزبـی دیموکراتمـان‬ ‫‪361‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫هەن‪ ،‬دوو حیزب بە هەموو ماعنای کەلیمە جیاوازن‪ .‬نزیکی هەیە لەئامانجەکاندا‪ ،‬وەکوو گوتم حیـزبە سیاسـییەکـانی باشـووری‬‫کوردستانیش تەقریبەن هەموویان یەک ئامانجیـان هەیە‪ ،‬بەڵام جیاوازییشـیان هەیە‪ .‬جوابیـان وەرگـرتەوە لە بەیـانی رەسـمیدا‪.‬‬‫حیزبی دیموکراتی کوردستان لە زمانی دەفتەری سیاسییەوە پێشوازیی لەو هەوڵانە کردوە ئامادەیی خۆیی بۆ دانیشـتن و دیـالۆگ‬‫و هەوڵدان بۆ نزیکبوونەوە هەتا دەگاتە یەکگرتنەوە پێشان داوە‪ ،‬بەڵام لایەنەکەی دیـکە ئەوەی بەپـیلان و دەسـتی دوژمنـان و‬‫شتی وا لەقەڵەم دا و لە واقیعدا زۆر بەتونـدی بەرەنگـاری ئەو ئەنـدامانەی بـۆوە کەلەو کەمپیـنەدا بەشـدار بـوون و داوایـان لە‬‫حیزبەکەیان کردبوو هەوڵی لێکنزیکبوونەوە بدا‪ ،‬پێی گوتوون کە کەس مافی نیە شـتی وابکـا‪ ،‬هەرشـتێکیان هەیە دەبـێ لەنێـو‬‫حیـزبدا بیڵـێن و لەنێـو حیـزبدا جوابیـان دەدەنەوە کە جوابەکەشـیان لە باشـترین حـاڵەتدا ئەوە بـووە بەقسـەت نـاکەین‪ .‬لە‬‫خراپتـرین حـاڵەتیشدا دەڵـێ ئەگەر رازیـی دانیشـە و ئەو قسـانەش تەواو کە‪ ،‬ئەگەر رازیـیش نـی بـڕۆ جێیەکـی دیـکە بۆخـۆت‬‫پەیدا بکە‪ .‬هەتا نووسییان با بەزمانی نامەسئوولیش بێ‪ ،‬دەڵـێ بـۆ نـاچنە ئەو حیـزبەی دیـکە ئەگەر شـتی ئاوایـان پـێخۆشـە‪،‬‬‫بۆیە ئەو کەمپینە بەداخەوە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە و تەوەققـوعیش نـاکرێ‪ .‬بـۆ ئەوەش داخـوا هەوڵـی دیـکە هەیە ئەمـن‬‫هیچ هەوڵێکی دیکە لەئارادا نابینم‪ ،‬نە بەئاشکرا و نە بەنهێنی هەوڵێک هەبێ‪ .‬چونکی مەسەلەکە ئەوەیە لایەک دایناوە نـابێ‬‫ببێ‪ ،‬لەتی نەکردوە بۆ ئەوەی یەکی بخاتەوە بەبەرنـامە لەتـی کـردوە و بەبەرنـامە کـار دەکـا بـۆ ئەوەی قەت یەک نەگـرێتەوە‪.‬‬‫ئەگینـا نـاکرێ پیـاو هەم موخـالیفی یەکگـرتنەوە بـێ هەم موخـالیفی لەتبـوون‪ ،‬ئەو کەسـەی مـوافیقی یەکگـرتنەوەیە موخـالیفی‬ ‫لەتبوونە‪ ،‬ئەوەی موخالیفی یەکگرتنەوەیە موافیقی لەتبووە‪.‬‬‫ئالای ئازادی‪ :‬ئەم حیزبە سەردەمانێک گەشەی کردوە‪ ،‬دوژمنوان توانیویوانە بەئاسوانی دەرکوی پوێبوکەن و خەلەلەکەی وەدۆزن‪،‬‬‫کواریگەری لەسوەر گەشوەکردنەکانی حیوزب بوۆ دروسوتکردنوی لەموپەر لەبەردەمویدا‪ .‬توۆ پێتووانیە مەسوائیلی ئیتلاعوا لەم‬ ‫لەتکردنەدا دەوری هەبێ؟ من ناڵێم تەنها لەوان یان لەئێوە وەکوو تایبەتتر بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ تەئسیری هەبێ؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەمن پێموایە ئەگەر کێشـە لەنێـو حیزبێـکدا هەبـێ و دوژمنـان ئیسـتفادەی لـێنەکەن‪ ،‬شـتێکی غەریـبە‪.‬‬‫هەر چۆنێک خیلافات لە نێو حیزبێکدا هەبێ دوژمنانی ئەو حیزبە دەیانەوێ ئیستفادەی لـێبـکەن‪ ،‬بەڵام ئەو جەسـارەتە بەخـۆم‬‫نادەم بڵێم ئێمە پیاوی ئیتلاعات بووین یان ئەوان پیاوی ئیتلاعات بوون‪ .‬نەخەیر‪ ،‬خیلافی سـەلیقەیە و دەبێـتە بـاعیزی ئەوەی‬‫ڕەنگە دوژمن هەوڵ بدا ئاگرەکە خۆشتر بکا‪ ،‬دەنا نە ئێمە بە دەستووری ئیتلاعات‪ ،‬یان بەدستووری هێزێکی دیـکە جـووڵاوینەوە‪،‬‬‫نە ئەوان مــوتتەهەم دەکەم‪ .‬بەڵام بەهەرحــاڵ کــارەکە بە قــازانجی دوژمــن تەواو بــووە‪ .‬لەوەدا لەگەڵــتم وەختــی یەکگرتــوویی‬‫بەقەوەت بووین‪ .‬ئەمن دەزانم هەر دووکمان چالاکترین لەجاران بەڵام بەهەر دوو ئەو حیزبانە نە لەکن میللەتـی کـوردی ئێـران‪،‬‬‫نە لەکـن کـوردی بەشـەکانی دیـکە‪ ،‬نە لەکـن ئێرانـییـان‪ ،‬نە لەکـن جمهـوریی ئیسـلامی وەک حیـزبەکەی پێشـوو نـابین‪ .‬بەڵام‬‫موشکیلەی کار لەوەدایە ئەو لایەنەی دیکە پێیوایە لە باشترین حاڵەتی تاریخی(‪ )٢٣‬ساڵەی حیزبـی دیمـوکراتی کوردسـتاندایە‪.‬‬‫جا بۆیە ئەو دەرفەتە لەدەست میللەتی کـورد نـادا‪ .‬ئەو پێـیوایە ئـاوا چـاکترە‪ ،‬بـۆیە هـیچ هەوڵێـک بـۆ یەکگـرتنەوە‪ ،‬بـۆ لێـک‬ ‫نزیک بوونەوە‪ ،‬بۆ پەیوەندییەکی ئاسایی قبووڵ ناکەن‪.‬‬ ‫‪362‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئواڵای ئوازادی‪ :‬زۆر حیوزب و لایەن هەیە دەڵوێن بەرەی ئۆپۆزیسویۆن پێویسوتە‪،‬بەڵام بەرەی ئۆپۆزیسویۆن دروسوت نوابێ بەڕای‬ ‫بەڕێز بۆچی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن دروست نابێ؟‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬ئەمە هەر قسـەکەی پێشـووە‪ ،‬بەجـۆرێکی دیـکە و بەم زمـانە نەهـات‪ .‬جوابەکەشـی هەرئەوەیە گەورە‬‫کردنەوەی مەسەلەی حیزبی و ئایدۆلۆژی پێش ئەوەی کە هێزە سیاسییەکان لەسەر موشتەرەکات یەک بگـرن‪ ،‬نەبـوون لەنێـو خـۆی‬‫وڵات‌دا‪ ،‬هەست نەکردن بەبەرپرسایەتی و ئەوانە هەموویان دەبنە کۆسپی پێکگەیشتن ئەگینا موشـتەرەکات زۆرە‪ .‬بەرە عـادەتەن‬‫لەسەر ئەوە پێکدێ کە هەموو واز لە شتە تایبەتییەکان بێنن لەسـەر شـتە هاوبەشـەکانیان یەک بگـرن‪ .‬کە پـێموایە تەماشـای‬‫حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین لە ئامانجەکانیاندا کە بۆ نەتەوەی کوردیان هەیە جیاوازییەکیان نـیە‪ ،‬خـاڵی‬ ‫هاوبەشیان یەکجار زۆرە‪.‬‬ ‫ئاڵای ئازادی‪ :‬مامۆستا تۆ نوسەرو وەرگێڕێکی باشی‪ ،‬ئێستا هیج بەرهەمت لەبەردەستدایە بۆ چاپکردن و بڵاوکردنەوە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەوەی کە نووسەر و وەرگێڕێکی باشم ئەوە رەئیی جەنـابتە رەئیـی مـن نـیە‪ ،‬بەڵام زۆر جـاری دیـکە ئەو‬‫پرسیارە دەکرێ‪ .‬ئەمن عادەتەن باسی شتێک ناکەم کە بەنیازم بیکەم‪ ،‬ئەو شـتانەی کە کـراون ئەوە کـراون ئەگەر شـتێکی دیـکە‬ ‫بوو لە دوارۆژدا بۆ خۆی دێتە دەرێ خەڵک دەزانی کە کردوومە‪.‬‬ ‫ئالای ئازادی‪ :‬زۆر سوپاس بۆ ئەو دەرفەتەی کە پێتداین‪ ،‬هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازین‪ ،‬تەمەنیشت هەر درێە بێت‪.‬‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬سوپاس‪ ،‬بەخێر بێن‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪ :‬ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی ‪ -‬ڕێکەوتی‪١ :‬ی حوزەیرانی(جوون) ی ‪٢١٨١‬‬ ‫‪363‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬پێوه‌ندیی (بارزانی) و (پێشه‌وا)‪ ،‬نموونه‌ی پێوه‌ندییه‌كی دروستی‬ ‫نێوان دوو رێبه‌ری كورد بووه‬ ‫رۆژنامه‌ی باس‬‫(عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ ):‬سكرتێری پێشووی حزبـی دیمـوكراتی كوردسـتان ‪ -‬ئێـران لهدیمانهیـهكی رۆژنامهوانییـدا دووپـاتیكردهوه‬‫كه \"پێوه‌ندیی (بارزانی) و (پێشه‌وا)‪ ،‬نموونه‌ی پێوه‌ندییه‌كی دروستی نێوان دوو رێبـهری كـورد بـووه\"؛ هاوكـات قسـه‌كانی (قـانع‬ ‫فه‌رد)یشی به گاڵته‌جار وه‌سفكرد‪.‬‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده) سكرتێری پێشووی حزبی دیموكراتی كوردسـتان ‪ -‬ئێـران‪ ،‬لـه دیمانهیـهكی رۆژنامـهی \"بـاس\"ــدا لـه بـاره‌ی‬‫پێوه‌ندیی (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) و (قازی محه‌ممه‌د)ـه‌وه‪ ،‬ده‌ڵێ‪\" :‬ئه‌مه زیاتر وه‌ك گاڵتـه ده‌چـێ كـه بگـوترێ بارزانییـهكان بـۆ‬‫رووخاندنی كۆماری كوردسـتان چوونـه كوردسـتانی ئێـران (ئه‌مـه وه‌ك \"قـانع فـهرد\" ئامـاژه‌ی پـێ كـردووه)‪ ،‬لـهوهیش گاڵتـهجارتر‬ ‫ئه‌وه‌یه كه گوایه ئینگلیز ئه‌وانی ناردووه كۆمار بڕووخێنن\"‪.‬‬ ‫ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه‪.‬‬‫قانعی فه‌رد‪ :‬گومان ده‌خاته سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان (قازی محه‌ممه‌د) و (مه‌لا مسته‌فا بارزانی)‪ ،‬هه‌تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئێوه ئاگادار بن‬ ‫و بتانخوێندبێتهوه‪ ،‬ئه‌م پێوه‌ندییه چۆن بووه؟‬‫عەبدوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬ئه‌وه‌نـده‌ی ئـه‌من بـۆم دهركـهوتووه‪ ،‬پێوهنـدیی نێـوان (پێشـه‌وا) و (مـهلا مسـتهفای بـارزانی)‪ ،‬یـان بـه‬‫قه‌ولی مامۆستا هێمنی شاعیر (قازی و مه‌لامان) نموونـه‌ی پێوهندییـهكی دروسـتی نێـوان دوو ڕێبـهری كـورد بـووه كـه یـهكیان لـه‬‫وڵاتـی خـۆی دهسـتهڵاتداره و ئـه‌وی دیكـهیان بـه پێـی ههلومـهرجێك كـه كـورد و كوردسـتانی تێـدان میوانـه‪ .‬پێشـه‌وا‪ ،‬بـارزانی و‬‫بارزانییه‌كان به‌بێگانه و میوان نازانێ‪ ،‬بارزانی له زۆرشتدا ده‌كاته راوێژكار و ته‌نانه‌ت شه‌ریكه بڕیـاری خـۆی‪ ،‬بارزانییـهكان و‬‫هاوڕێكانیشـیان وه‌ك هـه‌موو هاونیشـتمانانی ناوچـه‌ی ژێـر دهسـتهڵاتی كۆمـار چـاو لـێ ده‌كـا و بـه‌پێی لێوهشـاوهیی كاریـان پـێ‬‫ده‌سپێرێ تا ئه‌و جێیه كه له چوارپلهی ژه‌نراڵی یه‌كێكیان بـه مـهلا مسـته‌فا دهبهخشـێ‪ .‬لـه بهرامبـهردا بـارزانی و هاوڕێكانیشـی‬‫خۆیان به بێگانه و تهرهكهمه نازانن‪ ،‬هه‌رچی توانا و لێوه‌شاوه‌یی هه‌یانه به دڵسۆزییه‌وه دهیخهنـه خزمـهتی كۆمـار و ته‌نانـه‌ت‬‫گیانیشـیان بـۆ پاراسـتنی دهسـكهوتهكانی كۆمـار له‌سـه‌ر لـهپی ده‌سـت داده‌نـێن‪ .‬ده‌زانـین كـه بهشـێك لـه گـه‌وره‌ترین حـه‌ماس و‬ ‫‪364‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫قاره‌مانه‌تییه‌كانی كۆمار ئه‌وانه‌ن كه بارزانییه‌كان تۆماریان كردوون‪ .‬به بـاوهری مـن شـتێكی زۆر سروشتییشـه كـه لـه نێـوان ئـه‌و‬‫دوو رێبـهرهدا جاروبـار جیـاوازی و ته‌نانـه‌ت نـاكۆكیی بیـروڕاش بـووبێ‪ .‬ئه‌گـه‌ر وا نـه‌بێ ناسرووشـتییه‪ .‬بـه‌ڵام ئـه‌وه‌ی تـا ئێسـتا‬‫له‌سه‌ر مێژووی كۆماری كوردستان دیومانه و خوێندوومانه‌ته‌وه لێی ده‌رناكه‌وێ كه ئه‌م دووانه له ده‌ورانی یـازده مانگـهی ته‌مـه‌نی‬‫كۆماردا وه‌كو دوو خه‌نیم‪ ،‬دوو قۆڵ‪ ،‬یان دوو لایه‌ن رهفتاریـان كردبـێ‪ .‬ئێسـتا نـازانم خێـری كێـی تێدایـه ئه‌گـه‌ر پـاش شهسـت و‬ ‫چوار ساڵ له‌شكریان پێ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدا رابگرین؟‬‫پرسیار‪ :‬ئه‌و ده‌نگه‌ی عیرفان باسی لێوه ده‌كا كه گوایه هی موهلا مسوتهفایه و بوه ئۆڵسونی گوتوووه \"قوازی محهموهد پیواوێكی‬ ‫ترسنۆك بووه\" هه‌تا چه‌ند راسته؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬نه ئه‌من ده‌توانم و نه‌كه‌سی دیكه ده‌توانێ له دووره‌وه بڵـێ ئـه‌م ده‌نگـه هه‌یـه یـان نـا و ئه‌گـه‌ر هه‌یـه‪،‬‬‫ده‌نگی مه‌لا مسته‌فا بارزانییه یان نا؟ به‌پێی هه‌موو قانوون و رێوشوێنێك ئه‌وه كاك عیرفـان قـانیعی فـهرده كـه ده‌بـێ سـابیتی‬‫بكا‪( .‬البینه علی المدعی)‪ .‬لێره‌دا بۆ خۆم ئه‌و پرسیاره‌شم بۆ دروست ده‌بێ‪ ،‬كه تۆ بڵێی ئه‌و لایه‌نه ده‌ره‌كییانه ئاوا به ئاسـانی‬‫هـه‌موو پهروهنـده نهێنییـهكان بـه نووسـراو و گـوتراوهوه بخه‌نـه بـه‌رده‌م رۆژنامهنووسـان و مێژوونووسـان و لێكۆڵـهران؟ لـه‌وه‌ش‬‫گـهرێین كـه هـه‌روه‌ك لهپێشـهوهش گـوتم نـازانم ئه‌مـه خ خزمـهتێك بـه دۆزی كـورد ده‌كـا و خ دروویـهك لـه له‌شـی ئـه‌م نه‌تـه‌وه‬ ‫خێرنه‌دیوه ده‌ردێنێ؟‬‫پرسیار‪ :‬عیرفان قانعی فه‌رد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كا ده‌نگی چه‌ند ئه‌ندامێكی حزبی دیمووكراتی لایوه لوه باڵیۆزخانوهی ئیسورائیل‬‫جنێویان به دكتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملو داوه‪ ،‬ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه راسته‪ ،‬ئه‌وانه كێ بوون و له چ زه‌مانێكدا و بۆ چ مه‌به‌ستێ له‬ ‫باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل بوون؟ ئایا به ئه‌ركی حزبی رۆیشتوون یان وه‌كو پێوه‌ندی گرتنی شه‌خسی رۆیشتوون؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئه‌و ئیدیعایه‌ی كاك عیرفان ئه‌وه‌نده له‌نه‌كاو هاتووه كه پیاو نازانێ باسی حزبی دیموكراتی ئـهمریكا‬‫ده‌كا‪ ،‬یان پارتی دێموكراتی كوردستان ‪ -‬عێراق‪ ،‬یان حزبی دیموكراتی كوردستان ئێـران! بـه‌ڵام بهخۆشـییهوه لێـره‌دا ئیدیعاكـهی‬‫راشكاوانهتره و ده‌ڵێ \"ده‌نگه‌كه‌م له‌لایه\"‪ .‬ئه‌من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌ندامێكی حزبی دێمـوكراتی كوردسـتان ناناسـم كـه چووبێتـه‬‫باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل هه‌تا ده‌گا به‌وه‌ی جنێوی به دكتۆر قاسملو دابێ‪ .‬به‌ڵام ئێستا كه كاك عیرفان ئیدیعا ده‌كـا ئـه‌و دهنگـهی‬‫له‌لایه‪ ،‬تكای لێ ده‌كه‌م سێ و دووی لێ نه‌كا و له سه‌ته‌لایتێك یان هه‌رنه‌بێ سایتێك بڵاوی بكاته‌وه‪ ،‬تا هه‌م بـهخۆڕایی و بـێ‬ ‫به‌ڵگه خه‌ڵك تۆمه‌تبار نه‌كرێ و هه‌م ئه‌وه‌ی بۆ خۆی به‌دوایدا ده‌گه‌رێ بێته دی‪ ،‬واته راستییه‌كان به خه‌ڵك نیشان بدرێن‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬ئایا حوكمی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌لایه‌ن شاوه بووه‪ ،‬یان سوهرۆكوهزیران رهزمئوارا؟ ئایوا بارزانییوهكان‬‫بۆ یارمه‌تیدانی كۆمار هاتن یان رووخانی كۆمار به‌پێی پیلانوی بهریتانییوهكان وه‌ك قوانعی قوهرد باسوی دهكوا ؟ چونكوه پوێش‬ ‫دامه‌زرانی كۆمار پێشه‌وا سه‌ردانی به‌ریتانییه‌كانی كردبوو ئه‌وان به‌م كاره‌ی نارازی بوون‪.‬‬ ‫‪365‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئه‌من چه‌ند جارێكی دیكه‌شم بیستووه كه گۆیا شا به‌نیاز نه‌بووه پێشـه‌وا قـازی محهممـهد ئیعـدام بكـا و‬‫ئه‌و كاره تاڕاده‌یه‌ك بێ ئاگاداریی ئه‌و بووه‪ ،‬به‌ڵام وا بزانم هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له ده‌ستدا نییه بتوانێ ئه‌م رایه سابیت بكا‪ .‬ئه‌مـه‬‫زیــاتر وه‌ك گاڵتــه ده‌چــێ كــه بگــوترێ بارزانییــهكان بــۆ رووخانــدنی كۆمــاری كوردســتان چوونــه كوردســتانی ئێــران‪ .‬لــهوهش‬‫گاڵته‌جارتر ئه‌وه‌یه كه گۆیا ئینگلیـز ئـه‌وانی نـاردووه كۆمـار بـڕووخێنن‪ .‬كـه‌س گومـان لـه‌وه ناكـا كـه ئیگلیزییـهكان چاویـان بـه‬‫كۆماری كوردستان هـه‌ڵ نـههاتووه و دیارهحـهزیان لـه چـاره‌ی پێشـه‌وا قـازی محهمـهدیش نـهبووه‪ .‬بـه‌ڵام ئه‌گـه‌ر ئـه‌و راسـتییهمان‬‫له‌بـه‌ر چـاو بـێ كـه مـهلا مسـته‌فا و بارزانییـهكان لـه‌ژێر تـهوژمی هێرشـی بێبـهزهیی یانـهی هێـزی ئاسـمانیی بریتانیـادا دوای‬‫وێرانبـوون و سـووتانی به‌شـێكی زۆر لـه گونـدهكان ناچـار بـوون پـه‌نـا بـۆ كوردسـتانی ئێـران بـه‌رن و گه‌یشـتنیان بـه مـههابادی‬‫پێته‌ختی كۆماری كوردستانیش نیزیك به دوومانگ پێش دامه‌زرانی كۆمار بوو‪ ،‬ئـه‌وده‌م تـێ دهگـهین ئـه‌م ئیدیعایـه هـی ههركـهس‬‫بێ چه‌نده بێ بناخه‌یه‪ .‬ئه‌مه هه‌روه‌ك ئه‌و ئیدیعایـه ده‌چـێ كـه ده‌ڵـێ مـهلا مسـته‌فا ده‌سـتی لـه بهكوشـتدانی پێشـهوادا هـه‌بووه‪.‬‬‫ئهوكاتـهی پێشـهواو هاوڕێكـانی لـهدار دران‪ ،‬بـارزانی و بارزانییـهكان و ته‌نانـه‌ت ژن ومنداڵیشـیان لـه‌ژێر پـهلاماری دڕندانـهی‬‫هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی شادا بوون و شا له پـهیامێكی ره‌سـمی دا فـه‌رمانی دابـوو لـه زه‌وی و هـهواوه بارزانییـهكان و بنهماڵـهكانیان‬‫بۆردومان بكه‌ن و نه‌هێڵن ده‌رباز بن تا به‌قه‌ولی خۆی لـه‌وه زیـاتر ئـابرووی ئهرتهشـی ئێـران نـهچێ‪ .‬بهراسـت‪ ..‬عـهقڵ دهیگـرێ‬ ‫له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا شا بۆ كوشتنی پێشه‌وا داوای كۆمه‌ك له بارزانی بكات؟‬‫پرسیار‪ :‬هه‌تا چه‌ند راسته پێشه‌وا ئاڵای كوردستانی دابێته ده‌ست مه‌لامسته‌فا و پێی گوتبێت توۆ ئواڵای شۆڕشوی كوورد هوهڵبگره؟‬‫ئایا ئه‌و ئاڵایه‌ی كۆمار جیاوازیی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا نوهبووه؟ چونكوه ئوهو ئاڵایوهی عوهلی قوازی لوه مهراسویمێكدا دایوه‬ ‫ده‌ستی نێچیرڤان بارزانی‪ ،‬ئاڵای ئێستای كورستان بوو؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئه‌من پێموایه پێداگرتن له‌سـه‌ر ئـه‌وه كـه پێشـه‌وا ئـاڵای كوردسـتانی تهسـلیمی مـهلا مسـته‌فا كـردوه‪ ،‬و‬‫هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ وه‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌م ئیدیعایه‪ ،‬هه‌ردووكیان ئیسرارێكی بـێ جـێن‪ .‬بـارزانی ئـاڵای لـه ده‌سـتی قـازی محهممـهد‬‫وه‌رگرتبێ یـان وهرنـهگرتبێ شـیاوی هـهڵگرتنی ئـاڵای خـهباتی رزگاریخوازانـهی خـه‌ڵكی كوردسـتان بـووه‪ ،‬هـه‌روه‌ك بـۆ نیزیكـهی‬‫پـهنجا سـاڵیش هـه‌ڵگری ئـه‌م ئاڵایـه بـوو‪ .‬پرسـیار ئه‌وه‌یـه ئه‌گـه‌ر بـارزانی ئـاڵای لـه ده‌سـتی پێشـه‌وا وه‌رگـرت‪ ،‬ئـهدی پێشـه‌وا‬‫لهدهستێ كێی وه‌رگرت؟ ئه‌مجار وه‌رگرتنی ئاڵای خه‌بات قه‌ت به‌مانای وه‌رگرتنـی ئـه‌و پارچـه قوماشـه نییـه كـه ئاڵاكـهی له‌سـه‌ر‬‫نه‌خشاوه‪ .‬ئه‌مه ئه‌ركێكی مه‌عنه‌وییه كه ده‌كرێ بڵێین هه‌موو خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاریی كوردستان هه‌ركام بـه‌پێی ئـه‌و ده‌وره‌ی‬‫بوویانـه لـه ده‌سـتی خـهباتگێڕانی پـێش خۆیانیـان وهرگرتـوه‪ .‬لـه هێڵـه گشـتییهكاندا كـه برێتـی بـێ لـه سـێ رهنگهكـهی ئـاڵای‬‫كوردستان‪ ،‬ئه‌و ئاڵایه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵ ده‌كرێ و به‌خۆشییه‌وه به‌ره‌سمیش ناسراوه‪ ،‬جیاوازییه‌كی ده‌گـه‌ڵ ئـاڵای‬‫سـه‌رده‌می كۆمـاری كوردسـتان نییـه \"نیشـتمانم ڕهنگینـه‪ ...‬به‌هه‌شـتی سـه‌ر زهمینـه‪ ...‬خـاكم وهكوئاڵاكـهم‪ ...‬ره‌نـگ سـوورو سـپی و‬‫شینه\"‪ .‬به‌ڵام له ئارمی نێو ئاڵاكه‌دا ئه‌و ئاڵایه‌ی له كۆماری كوردستان هه‌ڵ ده‌كرا جیـاوازیی ده‌گـه‌ڵ ئـه‌و ئاڵایـه كـه كـاك عـه‌لی‬‫قازی دایه ده‌ستی كاك نێچیرڤان بارزانی‪ ،‬هه‌یه‪ .‬ئاڵای سه‌رده‌می كۆمار ئارمێكی له‌نێودا بوو كه برێتی بـوو لـه دوو گوڵـه گـه‌نم‬ ‫‪366‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫و قه‌ڵه‌مێك و خۆرێك كه له پشت چیاوه تیشكی ده‌ركه‌وتبوو‪ ،‬له حاڵێكدا ئاڵای ئێستامان خۆرێكی ‪ ٢٨‬په‌ڕی لـهنێودا نهخشـاوه‪.‬‬ ‫به‌و ئاواته كه رۆژێك له هه‌موو خاكی كوردستاندا به شه‌كاوه‌یی بیبینین‪.‬‬‫له پێوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین موهته‌دی سیاسه‌توانی دێرینی كوردستانی ئێران له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ‪\" :‬ئه‌وه‌ی كه مه‌لا مسـته‌فا‬‫قسه‌ی به پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د گوتبێت یان بۆ تێكـدانی كۆمـاری كوردسـتان هاتبێـت‪ ،‬ئـه‌وه شـێواندنی مێـژووه و قسـه‌ی قـۆڕه و‬‫له‌وباوه‌ڕه‌دام وه‌ها درۆیـهك شـیاوی وهڵامدانـهوهیش نییـه و گۆڤـاری \"لڤـین\"یشـم بـه‌س ئـه‌و كاتـهی دیمانهیـهكیان له‌گه‌ڵـدا كـردم‬ ‫خوێندووه‌ته‌وه ‪\".‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٨١ :‬ی ئاگوستی ‪٢١٨١‬‬ ‫‪367‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬مافی ئەوەم نیه ئەو نەهێنی یانەی له لامە‪ ،‬به بێ ئیزنی حیزبەکەم‬ ‫ئاشکرا بکەم‪...‬‬ ‫مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن زاده که‌سایه‌تیی سیاسیی کورد لە دیدارێكی تایبە لە گەڵ «كورد كاناڵ» دا‬ ‫دیمانه‪ :‬مادح ئەحمەدی‬ ‫(بەشی یەکەم)‬‫ئاماژە‪ :‬خوێنەرانی بەڕێـز هەروەك ئاگـادارن ‪٢٣‬ی گەلاوێـژی ئەمسـاڵ ‪ ٢٣‬سـاڵ بەسـەر تەمەنـی \"حیزبـی دیمـوكراتی كوردسـتان\"دا‬‫تێپەڕی‪ .‬حیزبی دیموكراتی كوردستان وەك یەكێك لە بەتەمەنترین حیزبە كوردی یەكان لە مـاوەی دەیەكـانی رابـردوودا قۆنـاغی‬‫جۆراوجۆری بڕیوە و لە زۆر لایەنەوە دەكرێ ئێمە قسەی لە سەر بكەین‪ .‬لە مێژووی ئەم حیزبەدا كۆمەڵێك پرسیار هەن‪ ،‬رەنـگە‬‫تا ئێستا لای زۆر كەس جێ رەخـنە بـووبێتن و كەوتبـنە بەربـاس‪ ،‬یـان لەراسـتیدا پرسـیاری زۆرێـك لە ئێـوەی ئـازیز بـن‪ .‬كـورد‬‫كاناڵ لە دیدارێكی تایبەت دا كۆمەڵێك پرسیاری كلیدی لەسـەر مێـژووی حیزبـی دیمـوكرات (لە دامەزرانـیەوە تـا ئێسـتا) لەگەڵ‬ ‫مامۆستا \" عه بدوڵڵا حەسەن زاده\" خستە بەرباس كە بە پێویستمان زانی لە \"كوردستان\"دا دەقی ئەو وتووێژە بڵاو بكەینەوە‪.‬‬‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬مامۆسوتا زۆر سوپاس بوۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەتوان پوێ دایون كە لەم دیودارە توایبەتەدا چەنود پرسویارێك لەسوەر‬‫مێەووی حیزب بخەینە بەر باس‪ .‬مامۆستا لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا جەنابت لە حیزبوی دیموكراتودا بەردەوام لە ردسودا‬‫بووی و رۆڵی سەرەكیت هەبووە‪ .‬لەم رووەوە بێگومان ئاگاداری زۆربەی نهێنی یەكوانی ئەم حیوزبەی‪ ،‬بەڵام توا ئێسوتا شوتێكی‬‫زۆر سەیروسەمەر و نهێنی كە پێویست بێ باس بكرێ و خەڵك بزانێ باستان نەكردوە‪ .‬هەر نهێنی یەكیش ‪ ٠١‬سواڵ بە سوەری دا‬‫تێپەڕی بەڵگەمەندی (سندیت)ی خۆی لە دەست دەدا‪ .‬رەنگە لە داهاتوودا كۆمەڵێك كەس ئەو شتانە چەواشە بكەن‪ .‬پێوت وانویە‬‫باشتر وایە ئەگەر نهێنی یەك لە گوۆڕێ دایە لە زموانی كەسوانێكی وەك جەنوابتەوە بواس بكورێ و بگووازرێتەوە بوۆ نەوەكوانی‬ ‫داهاتوو؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬ئەمنـیش سپاسـتان دەكەم بـۆ پێكهێنـانی ئەو دەرفەتە‪ ،‬چـونكە لە بەرەبەری ‪٢٣‬ی گەلاوێـژ (سـاڵڕۆژی‬‫دامەزرانی حیزبی دیموكراتی كوردستان)داین و بەتایبەتی ئەمساڵیش ساڵێكی یووبیلی یە پیرۆزبـایی دەكەم لە ئێـوە‪ ،‬لە هەمـوو‬ ‫ئەندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستان و لە هەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان‪.‬‬ ‫‪368‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئەوەی باســت كــرد لەبــارەی مەســایلی نێــو حیــزبەوە و نهێنــی یەك كە لە نێــو حیزبــی دیمــوكراتی كوردســتاندایە یــان لە نێــو‬‫بزووتنەوەی كورددا هەبێ‪ ،‬ئەمن پێموایە لە حیزبی سیاسی دا و یەك لەوان لە حیزبـی دیمـوكراتی كوردسـتان دا نهێنـی ئەوەنـدە‬ ‫زۆر نیە‪.‬‬ ‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬چۆن ئەوەندە زۆر نیە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬چونكە ئەو بەرنامەیەكی نیە لە پشتی سـەری خەڵـكەوە بـێ‪ .‬حیزبـی سیاسـی هەر بەرنـامەیەكی هەیە‪،‬‬‫بۆ ئەوەیە بە خەڵكی بڵێ و تەبلیغی لەسـەر بكـا ‪ .‬حیزبـی سیاسـی لەوەدا سـەر دەكەوێ كە بتـوانێ شـتەكانی بە خەڵكـی بڵـێ و‬ ‫خەڵكی تێبگەیەنێ‪.‬‬ ‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬بەهەر حاڵ ئەم حیزبە خاوەن كۆمەڵێك پێوەندییە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬لە پێوەندیی لەگەڵ ئەم لاو ئەولادا رەنگه هەندێ نهێنی بێنێتە پـێش‪ .‬ئەوەی لەسـەرەتادا باسـت كـرد‬‫لە دوو سێ لایەنەوە بۆ حیزبێكی سیاسی لەگەڵ دەوڵەتان جیاوازیی هەیە‪ .‬یەكەم بۆ حیزبێكی سیاسی بە قەولی ئێرانـی یەكـان‬ ‫منحلە (هەڵوەشاوە) و نایاسایی لەگەڵ دەوڵەتان جیاوازیی هەیە‪.‬‬ ‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬هەڵبە لە ئێرانی یەكان دا‪ ،‬تەنیا كۆماری ئیسلامی (حزب منحلە) دەڵێ؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬نـا‪ .‬لە پـیش كۆمـاری ئیسـلامییش دا دەسـتەواژەی «مـنحلە»مـان هەبـووە‪ .‬ئەگەر بـۆ حیزبـی دیمـوكراتی‬‫كوردسـتانیش نەبـووبێ ئەوا بـۆ حیزبەكـانی دیـكە هەبـووە‪ .‬بـۆ وێـنە بـۆ یەكەمـین جـار دەسـتەواژەی «حـزب مـنحلە» بـۆ حیزبـی‬‫«تودە» لە زەمانی شادا بەكار دەبرا‪ .‬ئەمە گرنـگ نـیە‪ ،‬بەڵام جیـاوازی هەیە بـۆ حیزبێكـی سیاسـی لەگەڵ دەوڵەتـان‪ .‬لەگەڵـت‬‫نــیم كە لە دەوڵەتــانیش دا هەر نهێنــی یەك تەنیــا ‪ ٥١‬ســاڵ بەســەری دا تێــپەڕی ســەنەدیەتی خــۆی لەدەســت دەدا‪ .‬ئەوان‬‫(دەوڵەتان) رەدەبەندیی تایبەتی خۆیان هەیە‪ .‬هێندێك نهێنی یـان هەتـا ‪ ٨١١‬سـاڵیش هەر ئاشـكرا نـاكەن‪ .‬هێنـدێكیش كەمتـر‪،‬‬ ‫تا دەگاتە ‪ ٥١‬ساڵ و رەنگە هەندێ بابەتیش لە گۆڕێ دا بێ كە زووتر لە ‪ ٢١‬ساڵ و تەنانەت ‪ ٨١‬ساڵیش ئاشكرا بكرێ‪.‬‬‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬باشە هەندێ كەس یا هەندێ لە بەرپرسان ( بۆ وێنە سەرۆك وەزیر‪ ،‬وەزیر‪ ،‬سەرۆكی حیوزب یوان هەنودێ كەس‬ ‫كە بەرپرسایەتیی جۆراوجۆریان هەیە) دوای بەرپرسایەتی یەكەیان زۆربەی نهێنی یەكان دەدركێنن‪.‬‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬بەڵێ‪ .‬زۆر شتی خۆیان دەنووسـن‪ .‬مـافی خۆیـانە‪ .‬بەڵام ئەوانـیش مـافی ئەوەیـان نـیە چوارچێـوە گشـتی‬ ‫یەكە بشكێنن‪ .‬ئەوانیش بێگومان ئەوە دەپارێزن‪.‬‬ ‫‪369‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬بەڵام ئەوەی ئێمە تا ئێستا لە جەنابتمان لەسەر رابردوو و مێەووی حیزب بینیووە‪ .‬هەر ئەو شوتانەیە كە لە «نیوو‬ ‫سەدە تێكۆشان»دا لەسەر رابردووی حیزب باست كردوە‪.‬‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئەمن جاری دیكەش ئەو پرسیارەم لێكـراوە‪ .‬بەڵام مەسـەلەكە ئەوەیە ئەمـن دەڵـێم ئەوەی پێوەنـدیی بە‬‫خۆمەوە هەیە ئەگەر كاریگەریی هەر لەسەر خۆم بوایە رەنگە هیچ باكم نەبایە كە هەموو شتێك بڵێم‪ ،‬بەڵام بە مەرجێـك تەنیـا‬‫قازانج و زەرەرەكانی هاتبـایەتەوە سـەر خـۆم‪ .‬بەڵام كـاتێ كە كـاریگەری یەكـانی هەنـدێ شـت (كە لە كـاتی خـۆی دا بە نهێنـی‬‫ماونەتەوە) دەكەوێتەوە سەر حیسابی نەتەوەی كورد و بزووتنەوەی كورد و بەتایبەتی حیزبی دیموكراتی كوردسـتان لە پێوەنـدی‬‫یە ناوچەیی و نێونەتەوەیی یەكانی دا‪ ،‬ئیدی ئەمن مافی ئەوەم نیە ئاشكرای بكەم‪ .‬بەتـایبەتی ئەمـن بـاوەڕم وایە تەنـانەت لە‬‫پێوەندیی دووقۆڵی و سێ قۆڵی و كۆمەڵایەتییش دا‪ ،‬وەختێ دۆستێك نهێنی یەكی لەگەڵ من بـاس كـردوە‪ ،‬لەبەر ئەوە بـووە زۆر‬‫لێك نزیك بـووین و هـاوڕێی یەكتـری بـووین و بـاوەڕی پـێم بـووە‪ ،‬ئەگەر رۆژێـك دۆسـتایەتی یەكەشـمان تێـك بچـێ ئەمـن مـافی‬ ‫ئەوەم نیە ئەو نهێنی یانە بدركێنم‪.‬‬ ‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬مامۆستا ئەوە جیاوازە لەگەڵ حیزبێكی سیاسی‪.‬‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئەمن بۆیە نهێنیم لە لا بووە‪ ،‬چونكە بەرپرسـایەتیم هەبـووە‪ .‬ئێسـتا كە مـن لە سـەدری بەرپرسـایەتی‬‫دا نەماوم‪ ،‬مافی ئەوەم نیە كە ئەو نهێنی یانەی لەلامن‪ ،‬بەبێ ئیزنی حیزبەكەی خۆم ئاشـكرایان بـكەم‪ .‬ئەو شـتانەی كە ئەگەر‬‫نهێنی بوون و پارێزراون و دەبێ ئاشكرا بكرێن‪ ،‬پێموایە ئەوە تەنیا لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئۆرگـانی رێبەریـی حیـزب دایە كە‬ ‫هەندێك لەو شتانە كە پێیوایە ئێستا وەختی هاتوە بۆ خەڵكیان باس بكا‪ ،‬باسیان بكا‪.‬‬‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬بەڵام مامۆستا‪ ،‬مەسەلەكە ئەوەیە كە ئەگەر ئەوشتانەی لە زمانی كەسانێكی وەك جەنابتانەوە كە رۆڵت هەبووە‬‫لە مێەووی حیزب دا و لە شتەكان ئاگاداری بۆ نەوەكانی داهاتوو نەگوازرێتەوە رەنگە كەسانێك پەیودا بون ئەو شوتانە چەواشوە‬ ‫بكەن‪.‬‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئەگەر شتێك لای مـن هەبـێ و لە ئەرشـیڤی حیزبـدا نەبـێ ئەوا حیـزبەكە دەتـوانێ لە مـن و كەسـانێكی‬‫وەك مـن وەری بگـرێ و لە ئەرشـیڤی حیزبـدا بمێنـێ‪ ،‬بـۆ ئەوەی حیـزب لە وەختـی خۆیـدا بیڵـێ‪ .‬ئەوە بەو مانـایە نـیە كە پیـاو‬‫زمانی گرێ بدا و هیچ شتێك باس نەكا‪ .‬جاری وابووە ئەمن و كەسانی دیكەش شتی وامان باس كردوە كە بۆ یەكەمین جار بـاس‬‫كراوە‪ ،‬بەڵام لانیكەم بە لێكدانەوەی خۆمان پێمانوابووە كە ئەوەندە زیان نـاگەیەنێ‪ .‬بەو حـاڵەش ئەمـن دووبـارە دەڵـێم رەنـگە‬ ‫شتی وا هەبێ ئەگەر لە منی بپرسن مافی ئەوە بە خۆم نەدەم زیاتر لەوەی تا ئێستا گوتوومە بڵێم‪.‬‬ ‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬مامۆستا با بچینە سەر تەوەری سەرەكیی باسەكە كە كۆمەڵێك پرسیارە لەسەر مێەووی حیزب لە قۆناغە‬ ‫‪370‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫جیاوازەكان دا‪ .‬ئەگەر بە پرسیارێكی گشتی یه‌وه دەست پێبكەین‪ ،‬بە لەبەرچاوگرتنی مێەووی حیزب جەنابت پێتوایە زەقتورین‬ ‫و دیارترین هەڵەی «حیزبی دیموكراتی كوردستان « (چ لەرووی تاكتیكی یەوە و چ لە رووی ستراتیەی یەوە) كامەیە؟‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئەمن پێموایە ئەو پرسیارە هەم لە وەختێكی خرا‪ ،‬دا و هەم لە كەسێكی نامناسب دەكرێ‪.‬‬ ‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬بۆ؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬لە لایەك وەختێكی تەنگە‪ .‬لە باسـێكی نیـو كـاتژمێری یـان ‪ ٩١‬خـولەكی دا یـان یەك كـاتژمێردا رەنـگە‬‫ئەو بــابەتە لێــك نەدرێــتەوە‪ .‬دووهەم ئەوەیە كە ئەمــڕۆ ســاڵرۆژی دامەزرانــی حیــزبە‪ .‬وەك جــارێكی دیــكەش لە یــادی لە‬‫سێدارەدانی «پێشەوا قازی محەممەد»دا گوتم‪ :‬ئەمڕۆ كۆبووینەتەوە بۆ رێزگرتن لە قازی محەممەد و كۆمـاری كوردسـتان‪ ،‬نە بـۆ‬‫تەحلیل و لێكدانەوە‪ .‬لە هەمووی گرنگتر ئەندامێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان شاهیدێكی باش نیە بـۆ قەزاوەت كـردن لەسـەر‬‫ئەو بابەتە‪ .‬ئەوە ئەركی ئەو كەسانەیە كە یـهكەم سـەرقاڵی لێكـدانەوە و تەفسـیرن و پاشـانیش بـێ لایەنـن و ئەنـدامی حیـزب‬‫نـین و لە هەمانكـات دا دژی حیـزبیش نـین و مونسـیفانە قەزاوەت دەكەن‪ .‬ئەویـش نەك هەر لەم لاو لەولا بپرسـن‪ ،‬ئەوانەی كە‬‫دەیـانەوێ قەزاوەت بـكەن دەبـێ هەم لە كەسـانی حیـزب‪ ،‬هەم لە دۆسـتانی حیـزب و تەنـانەت هەم لە كەسـانی دژی حیـزبیش‬‫بپرسن‪ .‬بۆ وێنە دۆستێك هەبوو تێزەكەی لەسەر دوكتور قاسملوو بوو‪ .‬پێموایە دەشی ناسن (كـاك هوشـمهند عەلـی) زۆر دەهـاتە‬‫لای من‪ ،‬ئەمن زۆر جار داوام لێدەكرد بچێتە لای ئەو كەسانەش كە دوكتور قاسـملوویان خـۆش نەویسـتوە و دژی دوكتـور قاسـملوو‬‫بـوون‪ ،‬لەوانـیش بپرسـێ‪ ،‬چـونكە ئەو دەیەوێ بە دوای حەقـیقەت دا بـگەڕێ و نەهـاتوە ببێـتە ئەنـدامی حیـزب و ئەو هەقەشـی‬ ‫هەیە ‪.‬‬‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬ببوورە قسەكەشم پێت بڕی‪ ،‬ئوێمە لەم كواتەدا كە دەموانەوێ هەنودێ ش‌وت بوورووژێنین و یوان كۆمەڵێوك ش‌وت‬‫بخەینە ڕوو‪ ،‬لە راستیدا دەمانەوێ لە روانگەیەكی دیكەوە خوێندنەوە بۆ رابردووی حیزبی دیمووكراتی كوردسوتان بكەیون‪ .‬بوۆ‬‫ئەوەی ئەگەر هەڵەیەك لە مێەووی حیزب دا هەبووە‪ ،‬ببێ بە ئەزموون بۆ رێبەریوی ئێسوتای حیوزب و بوۆ نەوەكوانی داهواتوو‪.‬‬ ‫دەمانەوێ لەم رووەوە بچینە نێو باسەكە‪ .‬بەڵام ئایا ئێستا پێت وایە حیزب هیچ هەڵەیەكی نەكردوە؟‬‫عەبودوڵڵا حەسووەنزادە‪ :‬دەبـێ پیـاو زۆر دەمـارگرژ (تەنـانەت لە دەمـارگرژیش بەولاوەتـر) بـێ كە پێیـوابێ حیـزبەكەی هـیچ‬‫هەڵەیەكی نەكردوە‪ .‬جاروبار ئەو شتانەی بە هەڵە دەگیرێن‪ ،‬كەموكـوڕی یـان تێـدایە‪ .‬یەكێـك كە ئێسـتا لە سـەدەی ‪ ٢٨‬دا دەژی‬‫لە سـەر سـەرەتاكانی سـەدەی بیسـتەم یـان تەنـانەت سـەدەی نـۆزدەیەم قەزاوەت دەكـا و دەڵـێ ئەو شـتە هەڵە بـوو‪ ،‬بە فیكـر و‬‫ئەقڵی ئێستا هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەر ئەو كارانەی ئەو كات‪ ،‬كەمێـك زاڵمـانەیە‪ .‬رەنـگە ئەو كەسـە كە ئێسـتا لە فـڵان‬‫كاری فڵان كەسایەتیی مێژوویی‪ ،‬یان فلان حیزبی سیاسی رەخنەیەكی هەیە‪ ،‬ئەگەر بۆخـۆی لەو وهختـهدا ژیابـایە‪ ،‬هەمـان كـاری‬‫كردبایە كە ئەو رێبەرە كردوویەتی‪ .‬ئەگەر لە هەمان پۆستیش دا بایە‪ .‬كەوابوو‪ ،‬بابەتەکە بەو شـێوەیە نـیە كە كەسـێك ئێسـتە‬ ‫‪371‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫دابنیشێ و ئەو مافە بەخۆی بدا كە بڕیار لەسەر مێژووی دەیـان سـاڵ و سـەدان سـاڵی پـێش خـۆی بـدا‪ .‬ئەوە هەڵەیە بڵێـین ئەو‬‫حیزبە هەڵەی نەبووە‪ ،‬دیارە هەڵەی هەبووە‪ .‬رەنگە كارێكی كردبێ كە لە كاتی خۆی دا هەڵە بـووبێ و بڕیـاری واشـی دابـێ كە‬‫دروست بووبێ‪ ،‬بەڵام لە درێژەدا رەنگە نادروست بووبێ‪ .‬دەبـێ شـتی واش هەبـێ لە مێـژووی حیزبـی دیمـوكراتی كوردسـتانیش دا‪.‬‬‫بۆ وێنە شتێكی بەرنامەییمان ئەوڕۆ داناوە‪ ،‬سبەینێ پێمان وابووە دروست نیە‪ ،‬لە كۆنگرەیەكی دیكە دا لە بەرنـامەدا گۆڕیومـانە‬ ‫و دروستەكەیمان داناوە‪.‬‬‫ئەمن تەنانەت ئەگەر خۆم لە ئەندامەتیی حیزبی دیموكراتی كوردسـتانیش رووت بـكەمەوە‪ ،‬وەكـوو كەسـێك کە خـۆی بە دڵسـۆزی‬‫بزووتنەوەی كورد دەزانێ‪ ،‬ئەوا بمەوێ داوەری بكەم وا تێنـاگەم كە حیزبـی دیمـوكراتی كوردسـتان لە مـاوەی ‪ ٢٣‬سـاڵ تێكۆشـانی‬‫سیاسیی خۆیدا هەڵەی ستراتیژیكیی کردوه‪ .‬هه‌نـدێک کـه‌س هـه‌ن کـه پێیانوایـه یه‌کـه‌م هەڵەی سـتراتیژیكی حیزبـی دیمـوكراتی‬‫كوردســـتان ئەوە بـــووە كە وەختێـــک دامەزراو هـــاتە جێگـــای كـــۆمەڵەی «ژ‪.‬ك» دروشـــمی «كوردســـتانی گەورە»ی گـــۆڕی بـــۆ‬‫«خودمختــاری»‪ .‬ئەمــن پێمــوایە ئەوە هەڵە نەبــووە‪ ،‬بەڵكــوو بەرهەمــی لێكــدانەوەیەكی قــووڵی سیاســی بــووە‪ .‬لە ئاكــامی‬‫لێكدانەوەی ئەو پارامێترانەدا بووە كە بە دەروبەریەوە بوون (لە نێوخۆی ئێران‪ ،‬لە كوردستان‪ ،‬لە نـاوچەكە و لە جیهـان) واتە‬‫بەرچاوڕوونی یەكی زیاتری هەبووە‪ ،‬بۆیە ئەوەی كردوە‪ .‬ئێستاشی لەگەڵ بێ‪ ،‬مافی كوردسـتانی گەورە و سـەربەخۆ‪ ،‬مـافێكی بـێ‬‫ئەملاو ئەولای نەتەوەی كوردە‪ .‬بە باوەڕی من هیچ گوناح نیە كە كورد ئارەزووی سەربەخۆیی و یەك كەوتـنەوەی وڵاتەكەی بكـا‪.‬‬‫بەڵام وەكوو دروشمی ستراتیژیكی بێتە گۆڕێ هەتا ئێستاش واتێدەگەم دروشـمی چارەسـەركردنی پرسـی كـورد لە چوارچێـوەی ئەو‬ ‫وڵاتانەدا‪ ،‬دروشمێكە كە لەباری سیاسی و دیپلۆماسی یەوە گونجاوترە‪.‬‬ ‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬مامۆستا جگە لەمانە‪ ،‬پێمان خۆشە ئاماژە بە هەڵەیەك بكەن كە بۆخۆشتان قبووڵتانە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئەمن ئەوەم كردە پێشەكی یەك بۆ ئەوەی ئەوە بڵێم‪ .‬ئەگەر بڵێم وەكوو هەڵەی تاكتیكی رەنـگە كەمێـك‬‫باری عاتیفیی تێدا هەبێ‪ .‬بە باوەڕی من گەورەتـرین هەڵەی تـاكتیكی كە لە مێـژووی حیزبـی دیمـوكراتی كوردسـتان دا كـراوە و‬‫دەكرێ بڵێین رێبەریـی حیـزب كردوویەتـی نەك تـاك‪ ،‬ئەوە بـوو كە بە پـێچەوانەی هەمـوو ئەزموونەكـان‪ ،‬بە پـێچەوانەی هەمـوو‬‫ئەو شتانە كە لە نێو حیزب‌دا گەڵاڵە كرابـوون رێبەریـی حیـزب (بەواتـای دەفـتەری سیاسـی) بـاوەڕی بە كۆمـاری ئیسـلامی كـرد و‬‫ئامادە بوو بە شـێوەی نهێنـی وتـووێژی لەگەڵ بكـا كە لە ئاكـام دا لە دەسـت دانـی دوكتـور قاسـملووی لـێكەوتەوە‪ .‬ئـاخر هەڵەی‬‫گەورە دەڵێن دوو جۆرە‪ :‬یەكیان هەڵەیەكە كە قەرەبـوو نەكـرێتەوە‪ .‬یەكـی دیكەشـیان هەڵەی چـووكە بـێ‪ ،‬واتە ئەوەنـدە نەبـێ‪.‬‬‫ئەویش ئەگەر دووپات بێتەوە هەر گەورەیە‪ .‬باشە ئەوە هەڵەیەك بـوو كە بە هـیچ شـێوەیەك قەرەبـوو نـاكرێتەوە‪ .‬هەڵەیەكمـان‬‫كردوە كە گەورەتـرین رێـبەری حیزبیمـان و كەسـی یەكەممـان تێـدا لەدەسـت داوە‪ .‬پێمـوایە هەڵەیەكـی یەكجـار كوشـەندە بـوو بە‬‫مانـای واقیعـی‪ ،‬چـونكە ئەوە نـیە تیـرۆر كـرا‪ .‬ئەوە هەڵەیەكـی گەورە بـووە‪ ،‬دیـارە ئەو هەڵەیەكـی تـاكتیكی یە‪ ،‬هەڵەیەكـی‬‫سـتراتیژیكی نـیە‪ .‬هـێڵە سـتراتیژیەكە بـاوڕە بە چارەسـەركردنی پرسـی كـورد بە شـێوەی ئاشـتیخوازانە كە حیزبـی دیمـوكراتی‬ ‫‪372‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫كوردستان هەر لە سەرەتاوە تـا ئێسـتا بـاوەڕی پـێ هەبـووە‪ .‬بە بـاوڕی مـن ئەوەش لە جێـی خـۆیەتی و هـیچ هەڵەی تێـدا نـیە‪.‬‬ ‫بەڵام ئەوە كە ئەو تێكنیكەمان بۆ وتووێژ هەڵبژارد ئەوە هەڵەیەكی مێژوویی بوو‪.‬‬‫پێمخۆشە ئەوەش بڵێم كە زۆر جار موخالیفانی حیزب یان بڵێین ئەوانەی لە دەرەوەی حیزبن و ئاگایان لـێ نـیە ئەو تـۆمەتە لە‬‫دوكتـور قاسـملوو دەدەن (بەنووسـراو) كە گـوایە دوكتـور قاسـملوو بـێ پرسـی هەمـوو حیزبـی دیمـوكراتی كوردسـتان چـووە لەگەڵ‬‫نـوێنەرانی كۆمـاری ئیسـلامی دانیشـتوە‪ .‬ئەمـن جـاری دیـكە گوتـوومە و ئێسـتاش دووپـاتی دەكەمەوە كە بە هـیچ جۆرێـك وانـیە‪.‬‬ ‫دەفتەری سیاسی بە تەواوی ئاگای لەو مەسەلەیە هەبووە‪.‬‬‫ئەمن پێموایە هەڵەی گەورەتر لەوەش (دیسان تاكتیكی) ئەوە بوو كە مەرحوومی دوكتور سەعید‪ ،‬بەداخەوە تووشی بوو‪ .‬ئەویـش‬‫بــۆیە گەورەتــر بــوو‪ ،‬چــونكە پــاش ئەو ئەزمــوونە كــردی‪ .‬بەڵام كە نــاوی ئەو نــابەم‪ ،‬لەبەر ئەوەیە یەكەم ئەو هەڵەیە هــی‬‫دەفتەری سیاسی نەبوو‪ ،‬دەفتەری سیاسی هەر ئاگاداری ئەو بابەتە نەبوو‪ .‬ئەو لەوێ دانیشتبوو‪ ،‬لەپاشان ئەو نەچووبـوو لەگەڵ‬‫دوژمـن دابنیشـێ‪ .‬بە نییەتێكـی خێرخـوازانە لەگەڵ ژمـارەیەك لە كەسـایەتی یەكـانی ئۆپۆزیسـیۆنی كۆمـاری ئیسـلامی دانیشـت كە‬‫تیرۆری لێ كەوتەوە‪ .‬دیارە لەوهشدا دیسـان هەر هەڵەی دوكتـور سـەعید هەبـوو‪ .‬ئەمـن دواتـر زانـیم پۆلیسـی ئەڵمـان داوای لـێ‬‫كردبـوو كە ئیسـكۆرتی بـۆ دابنـێ‪ ،‬بەڵام بـۆ خـۆی قبـووڵی نەكردبـوو‪ .‬ئەوە هەڵەیەكـی گەورە بـوو‪ ،‬كە لە دەسـتدانی گیـانی لـێ‬ ‫كەوتەوە‪ .‬ئەویش گیانی كێ؟ شەخسی یەكەمی حیزب‪ .‬كەوابێ هەڵەی كوشەندە‪ ،‬بەمانای تەواوی وشەیە‪.‬‬‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬ئه‌م هه‌ڵه‌ی که ئێستا ئاماژه‌تان پێکورد‪ ،‬واتوه ئوهوهی کوه لوه مهسوهلهی تیورۆری دوکتوور قاسوملوودا هوهمووی‬‫ده‌فته‌ری سیاسی له‌و قۆناغه‌دا هه‌ڵه‌ی کرد و له مه‌سه‌له‌ی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ڕه‌فکه‌ندی دا‪ ،‬دوکتور شوهڕهفکهندی خوۆی‬ ‫هه‌ڵه‌ی کردوه‪ .‬پێتوایه ئه‌مه له مێەووی حیزب‌دا دووپا بێته‌وه؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬هیوادارم قه‌ت دووپات نه‌بێته‌وه‪ .‬جارێک له‌لایه‌ن به‌شی فارسی رادیۆ فه‌ڕانسه‌وه بۆ وتووێژێکی رادیۆیی‬‫بانگهێشت کرابووم‪ .‬یه‌کێک له پرسیاره‌کانیان ئه‌وه بوو که لێیان پرسیم‪ :‬دهبینـین پاسـهوان و ئیسـکۆرت یـان گـاردێکی زۆرت بـه‬‫ده‌وره‌وه‌یه‪ .‬بۆ وایه؟ ئه‌من ئه‌و شێعره‌ی «رووده‌کی»م هێنایەوه که ده‌ڵێ‪« :‬هر که ناموخت از گذشت روزگار‪ /‬هیچ نـاموزد ز هـیچ‬‫آموزگار»‪ .‬گوتم ئێمه دوو که‌س لـه رێبـهرانمان لـه‌و رێگایـهوه له‌ده‌سـت داون‪ ،‬کـهوابێ نـابێ ئـه‌وه دووپـات بێتـه‌وه‪ ،‬بهتایبـهتی‬ ‫نابێ رێگا بۆ سه‌رکه‌وتنی دوژمنی حیزبه‌که‌مان و نه‌ته‌وه‌که‌مان خۆش بکه‌ین‪.‬‬‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬مامۆستا با بێینه سوهر پرسویارێکی دیکوه‪ .‬پواش رووخوانی کۆموار بازنوهی رێکخسوتنهکانی حیزبوی دیمووكراتی‬‫كوردستان به‌ر ته‌سک ده‌بێته‌وه‪ .‬ئه‌گه‌ر ئێمه چاو لوه مێوەوو بکوهین‪ ،‬دهبینوین لوه کۆمهڵوهی «ژ‪.‬ک» دا بازنوهی رێکخسوتنهکانی‬‫به‌رین بووه‪ .‬بۆ وێنه‪ :‬له ناوچه‌کانی خواره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (کرماشان و‪ )...‬کۆمه‌ڵه‌ی «ژ‪.‬ک»بۆ کاروبواری کرماشوان‪،‬‬‫ئیلام و ته‌نانه خواره‌وه‌تریش‪ ،‬نوێنه‌ری تایبه‌تیی خۆی هه‌بووه‪ .‬له کۆمواری کوردسوتانیش دا کهسوێکی وه‌ک «ئیبوراهیم خوان‬ ‫‪373‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫نادری» و که‌سانێکی دیکه ڕۆڵیان هه‌بووه ئه‌گه‌رچی ئه‌و کا ئه‌و ناوچانه له‌ژێر دهسوهڵاتی کۆمواردا نوهبوون‪ ،‬بوهڵام ئینتمایوهک‬‫هه‌بووه به‌رانبه‌ر به کارکردن له‌و ناوچانه‌دا‪ .‬دواتر ده‌بینین (پاش رووخانی کۆمار) حیزبوی دێمووکرا بازنوهی رێکخسوتنهکانی‬‫به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه و چالاکی و هه‌وڵه‌کانی زیاتر چڕ ده‌کاته‌وه سه‌ر ناوچه‌ی موکریان‪ .‬ئایا پێتوانیه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌که که تائێسوتا‬‫کاریگه‌ریی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کووردهوه دیواره و ناسویۆنالیزمی کووردی بوه‌و جوۆرهی لوه موکریوان بوههێزه لوه ناوچوه‌کانی‬ ‫خواره‌وه به‌هێز نیه؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئه‌من شته‌که وا نابینم‪ .‬یه‌که‌م پێم وانیـه لـه‌کاتی کۆمه‌ڵـه‌ی «ژ‪.‬ک» دا رێکخسـتنی حیزبـی دیمـوكراتی‬‫كوردسـتان لـه کوردسـتان دا بـه تایبـه‌ت لـه باشـووری رۆژهـه‌ڵاتی کوردسـتان بهربـهرینتر بـووه تـا سـه‌رده‌می حیزبـی دیمـوكراتی‬‫كوردستان‪ ،‬به‌ڵام هه‌ندێک هۆی تایبه‌تی له ئارادان‪ .‬له‌و سێ ساڵه‌ی پێش دامه‌زرانی کۆمار‌دا کـه کۆمه‌ڵـه‌ی «ژ‪.‬ک»ه خـهباتێکی‬‫نهێنی له ئارادایه‪ .‬ئه‌و خه‌باته له سنه‪ ،‬مەهاباد‪ ،‬کرماشان‪ ،‬ورمێ و ئیلام هه‌ر نهێنی یه‪ .‬ئه‌و به‌ربه‌سته سه‌خته له بهرانبـهری‬‫دا نیه‪ ،‬به‌ڵام که حیزبی دێموکرات داده‌مه‌زرێ به تایبه‌تی که نزیک به پێـنج مانـگ دواتـر کۆمـاری کوردسـتان دادهمـهزرێ‪ ،‬ئـه‌و‬‫جاره حهساسییهتهکه له نێوان ئه‌و دوو ئۆردووگایه‌دا (سوسیالیستی و کاپیتالیستی) زیاتر ده‌بێ‪ .‬هه‌تا سه‌قز له ژێر ده‌سـه‌ڵاتی‬‫سۆڤییه‌ت دا بووه و له‌وێوه به‌ره‌وخوار له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بریتانیادایه‪ .‬ئه‌و دووانه‌ش حهساسـییهتیان بـه یـه‌کتر هـه‌بووه و کارهکـه‬‫سه‌ختتر بووه‪« .‬هێمن»ی ره‌حمه‌تی له شێعرێک دا ئاماژه‌ی پێـدهدا و ده‌ڵـێ کـه براکـانی باشـوورمان وا ده‌ڵـێن‪ .‬وتـووێژێکی سـاز‬‫کردوه له نێوان شاعیر و نیشتماندا‪ .‬له‌وێدا هێمن به شێوه‌یه‌کی هومێدوارانه ده‌ڵێ کـه نیگـهران مه‌بـه و ڕۆڵـهکانی نیشـتمان لـه‬‫غه‌می ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمانیش دا هه‌ن و‪ ،...‬به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاو لێ بکه‌ین دواتر به هیچ جـۆر وانیـه‪ .‬ئـه‌و هـه‌وڵ و تهقهلایـه کـه‬‫بۆ نفووزکردن له به‌شـه‌کانی دیکـه لهئارادایـه‪ ،‬هـه‌ر به‌رده‌وامـه‪ .‬به‌داخـه‌وه ئه‌گـه‌ر ئێسـتا بههـهردووکمان خـهریک بـین رهحمـهتی‬‫«ئیبراهیم نادری» بکه‌ینه دوو‪ ،‬پێمان ناکرێ‪ .‬له‌کاتی کۆماریش دا دیسان ئیبراهیم نـادری بەتەنیـا لـه نێـو کۆماردایـه‪ .‬بۆمـان‬‫نـاکرێ بـه دوو‪ ،‬چونکـه تـه‌نیا ئاڵقهیـه و ههوڵێکـه‪ ...‬بابهتهکـه زۆر سروشـتی یـه‪ .‬نـه‌ک هـه‌ر حیزبـی دێمـوکرات و کۆمـاری‬‫کوردستان‪ ،‬کۆمه‌ڵه‌ی «ژێ کاف»یش که‌م و زۆر به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و فه‌زایه کـه بـه داگیرکردنـی ئێـران پێکهـاتبوو دامـه‌زراون‬‫(هه‌ر دووکیان)‪ .‬دیاره زیاتریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی موکریان زیاتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌ت دا بووه‪ ،‬به‌ڵام به کرده‌وه هیچـی‬‫تێدا نه‌بوو‪ ،‬بۆشایی‪-‬یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی تێدا هه‌بوو‪ ،‬بۆیه له‌وێ ده‌ره‌تانی خۆنواندن و تێکۆشانی سیاسـی زیـاتر بـووه‪ .‬ده‌نـا ئەمـن‬‫زۆر جارم ئه‌وه گوتوه‪ ،‬ئه‌گه‌ر چاو له ڕاده‌ی وشیاریی سیاسی و خوێنده‌واری و زانیاریی بکه‌ین‪ ،‬ئـه‌و کـات کرماشـان و سـنه (یـان‬‫به قه‌ولی سنه‌یی یه‌کان بڵێین کورسان) زۆر له پێش مه‌هاباده‌وه بوون‪ .‬له‌باری رێژه‌ی دانیشتووانیشـهوه‪ ،‬مەهابـاد شـارۆچکه‌یه‌ک‬‫بوو لـه چـاو سـنه‪ ،‬سـنه شـارێکی چووکـه بـووه لـه چـاو کرماشـان‪ ،‬بـه‌ڵام ههلومهرجهکـه لـه مەهابـاد خوڵقـاوه و ئه‌مـه‌ش مێـژوو‬ ‫ده‌یخوڵقێنێ‪.‬‬‫مادح ئهحموهدی‪ :‬بوه پێوی ئوهو وتانوهی جوهنابتان‪ ،‬کهواتوه ههڵهکوه لهلایوهن حیزبوی دیمووكراتی كوردسوتانهوه نوهبووه و ئوهوه‬ ‫هه‌لومه‌رج دیاری کردوه‪.‬‬ ‫‪374‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عەبدوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬خـودی دامـهزرانی حیزبـی دیمـوكراتی كوردسـتان بـه مهرکهزییـهتی مـههاباد‪ ،‬یـان دامـهزرانی کۆمه‌ڵـه‌ی‬‫«ژ‪.‬ک» (ده‌کرێ بڵێین تا ڕاده‌یه‌ک) به مه‌رکه‌زییه‌تی موکریان (دیاره بـه واتـا گشـتی یه‌کـه‌ی سـابلاغیش به‌شـێکه لـه موکریـان‪،‬‬‫چونکه موکریان به شێوازی جۆراوجۆر باسی لێ ده‌کرێ‪ ،‬له هه‌ندێ جێگادا سه‌رده‌مانێک ورمـێ پایتـه‌ختی موکریانـه‪ ،‬لـه هه‌نـدێ‬‫به‌کارهێنان دا موکریان ته‌نیا به ده‌وروبه‌ری بۆکان ده‌ڵێن‪ ،‬له باری زمانه‌وانی یه‌وه خودی مه‌هابادیش وهبـهر موکریـان دهکـهوێ)‬‫له‌وێدا ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانێک هه‌یـه کـه لـه به‌شـه‌کانی دیکـهدا نیـه‪ ،‬ئـه‌وه له‌گـه‌ڵ ئـه‌وه‌ی شانسـه ( شـانس بـۆ بووژانـهوهی بیـری‬‫نهتهوایـهتی لـه هـه‌ر شـوێنێکی نیشـتمان پێـک بـێ هـه‌ر باشـه)‪ ،‬بـه‌ڵام لـه هـهمانکات دا تۆزێـک بـه‌د شانسـیی تێدایـه کـه لـه‌و‬‫جێگایان ـه‌ی ده‌تــوانن کاریگــهریی زیــاترین هــه‌بێ پێــک نــههاتووه‪ .‬بریــا ئــه‌و دهرفهتــهی لــه م ـههاباد پێکهــات لــه کرماشــان‬ ‫رهخسابایه‪.‬‬‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬مامۆستا یه‌کێک لوهو بابهتانوهی کوه ههنودێ کوهس زۆرجوار باسوی لێدهکوهن و تهنانوه بۆتوه جێوی مشوتومڕ و‬‫ڕه‌خنه‌گرتن‪ ،‬مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌یه که پاش رووخانی کۆمار «پێشه‌وا» خۆی ته‌سلیم ده‌کا‪ .‬ههنودێ کوهس له‌سوه‌ر ئوهو بواوهڕهن کوه‬‫ده‌ڵێن ئه‌مه له ڕووی ترسنۆکی یه‌وه‌یه که پێشه‌وا خۆی ته‌سلیم ده‌کا و له‌م روانگهیەوه ده‌ڵێن که ده‌با خۆی ته‌سلیم نه‌کردبا و‬ ‫ههڵهاتبایه و سه‌رۆکایه‌تیی خه‌باتی دژی رژێمی پادشایه‌تیی کردبایه‪ .‬ڕای جه‌نابتان له‌و پێوه‌ندی یه‌دا چیه؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬له‌م بارەیەوه ئه‌مه به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌ش ده‌که‌م‪ .‬به‌شێکیان ئه‌وه‌ی گۆیا پێشه‌وا له‌به‌ر تـرس ئـه‌وه‌ی‬‫کردوه‪ ،‬ئه‌وه تۆمه‌تێکه نه به چه‌سپی دوو قولوو (به قـهولی ئێسـتا) و نـه بـه ده‌رزی و درێشـان بـه پێشـه‌وا قـازی محهممـهدهوه‬‫نانووسـێ‪ .‬قـازی محهممـهد هـیچ گومـانی لـه‌وه دا نـهبووه کـه دهکـوژرێ‪ .‬هـیچ گومـانی نـهبووه‪ ،‬تووشـی تـهوههوم نـههاتوه‪ ،‬بـه‬‫پێچه‌وانه‌وه له‌به‌ر ئازایه‌تی بووه‪ .‬گوتوویه‌تی ئه‌من خۆم به ده‌سته‌وه ده‌ده‌م‪ ،‬بـه‌و مهبهستهشـی بـوو ئـه‌و بکـوژرێ‪ ،‬بـه‌ڵام خـه‌ڵک‬‫نه‌کوژرێ‪ .‬هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له ئازه‌ربایجان(به‌قه‌ولی سیاسی یـان ده‌سـته خۆشـکی کۆمـاری کوردسـتان) رووی دا‪ .‬بـه پێـی هه‌نـدێ‬‫ئاماری ناده‌قیق له‌وێ ‪ ٨١‬تا ‪٨٣‬هه‌زار که‌س کوژران‪ .‬به‌ڵام له کۆماری کوردستان و ناوچه‌کانی ژێـر دهسـهڵاتیدا لـه سـه‌ره‌تاوه تـا‬ ‫ئاخر به هه‌موویه‌وه له ‪ ٨٣‬که‌س تێنه‌په‌ڕی‪.‬‬ ‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬واته پێشه‌وا له کۆمار‌دا پێشی به‌و خوێنرشتنه گرتوه؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئه‌وه ئاکامی ئه‌و ئازایه‌تی یه‌ی پێشه‌وا بووه‪ .‬به‌داخه‌وه یـان بـه خۆشـی یـهوه تـه‌واوی شـاهیدهکان لـه‌م‬‫باره یەوه له‌وانه‌ن که دوژمنمانن‪ ،‬چونکه ئیزنی ئه‌وه‌یان نه‌داوه که خه‌ڵکی بێ لایه‌ن بچن یان لایه‌نگرانی کۆمار و پێشه‌وا بچـن‬‫بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی دادگا‪ .‬هه‌ر که‌سی خۆیان له‌وێ بوون‪ ،‬به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی کـه بۆخۆیـان ده‌ڵـێن (هـه‌موویان شـاهیدی ده‌ده‌ن) کـه‬‫پێشه‌وا تـا دواههناسـه بـه‌رگری و داکـۆکیی لـه ئامانجـه‌کانی کـردوه و هـه‌موو بهرپرسـیایهتی یه‌کـه‌ی گرتۆتـه ئه‌سـتۆ و بـه هـیچ‬‫جۆرێک نه‌پاڕاوه‌ته‌وه‪ .‬ته‌نانه‌ت ئه‌وه به ناوبانگه (حه‌تمه‌ن یان خوێندووتانه‌ته‌وه یان بیستووتانه) له شوێنێک دا جنێوێـک بـه‬‫کورد (ده‌ڵێن کوردی‪ )...‬ده‌ده‌ن‪ ،‬پێشه‌وا له‌سه‌ر کورسی یه‌کـه‌ی هه‌ڵده‌سـتێ و کورسـی یه‌کـه‌ی تـاو ده‌دا کـه لـه لایـهنی بهرانبـهری‬ ‫‪375‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫بدا و ده‌ڵێ ئەمن ئه‌وه لێره‌م چی به من ده‌ڵێن‪ ،‬بیڵێن‪ ،‬لێره‌م بۆ کوشتن‪ ،‬به‌ڵام ئیزنی ئه‌وه ناده‌م قسه به نه‌ته‌وه‌که‌م بگـوترێ‪.‬‬ ‫که وابێ به ته‌واوه‌تی نادروسته بڵێین له‌به‌ر ترس بووه‪.‬‬‫ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن (جارێکیش به‌و بۆنهیەوه هێرشم کرایه سه‌ر) به‌ڵێ پێم خرا‪ ،‬بوو که پێشه‌وا به پیر ئه‌رته‌شی شـاوه چـوو و‬‫ته‌سلیمیان بوو‪ ،‬پێشه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌ر قه‌رار بوو شه‌هید بێ پێم خۆش بـوو لـه چیـا شـه‌هید بووایـه‪ ،‬نـه‌ک لـه مه‌یـدانی چـوارچرا‪.‬‬‫به‌ڵام وه‌کوو ده‌ڵێن ‪ - :‬قسه‌ی من نیـه‪ -‬مێـژوو ئه‌وه‌یـه کـه بـووه‪ ،‬نـه‌ک ئـه‌وه‌ی کـه ئـاره‌زوو ده‌کـرا‪ .‬کـهوابێ پـێم باشـتر بـوو کـه‬ ‫پێشه‌وا قه‌ت ته‌سلیم نه‌بووایه‪ ،‬به‌ڵام ته‌سلیم بوونه‌که‌شی قه‌ت له‌به‌ر ترس نه‌بووە‪ .‬له ئازایه‌تی یه‌وه هاتوه‪.‬‬‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬مامۆستا بابه‌تێک له‌گۆڕێ دایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مێەوو بوه چواک و خراپوهوه دهبوێ بنووسورێتهوه‪ .‬مێوەوو بوه‬‫ئاره‌زووی که‌سێک و دوو که‌س نوابێ بنووسورێ‪ .‬لوه مێوەووی حیزبوی دێمووکرا دا ههنودێ بابوه ه‌وه‌ن بوۆ زۆر کوهس جێوی‬‫پرسیارن‪ .‬پێموایه جارێک دوکتور قاسملوو پێشنیاری ئه‌وه ده‌کا که کۆنگره‌ی دوو له مێەووی حیزبودا نهنووسورێتهوه‪ .‬جوهنابت‬‫ئه‌وه ده‌ڵێی که مێەوو به چاک و خراپه‌وه ده‌بێ بنووسرێ‪ .‬بابه‌تێک که لێره‌دا جێی پرسیاره‪ ،‬مه‌سه‌له‌ی « ئه‌حمه‌د تۆفیوق»ه کوه‬‫بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر سکرتێری حیزب بووه‪ ،‬به‌ڵام لوه مێوەووی حیزبودا‪ ،‬باسوێکی ئوهوتۆی لوێ نواکرێ‪ .‬لهحالێکودا بوه پێچهوانوهی‬‫رێبه‌رانی سه‌رده‌می خۆی که‌سایه‌تی یه‌کی ناسیۆنالیسوت و نهتوهوهیی بوووه‪ ،‬بوهڵام دهبینوین نهتوهنیا لوه دهیوهکانی رابوردوودا‪،‬‬‫ئێستاش هیچ ئاوڕێک له ژیان و خه‌باتی ئه‌حمه‌د تۆفیق نادرێته‌وه‪ .‬هۆی ئه‌وه‌ی له مێەووی حیزب‌دا باسی ئهحموهد تۆفیوق نواکرێ‬ ‫ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چی؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬له‌سه‌ر کاک عه‌بدوڵڵای ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) شتی زۆر گـوتراوه‪ .‬شـتی زۆر ناتـهبا له‌گـه‌ڵ یـه‌کتر‬‫گوتراوه‪ .‬له‌پێش دا ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر سکرتێری یه‌که‌ی قسه بکه‌م‪ .‬هه‌موو که‌س پێیان وایه ئه‌حمه‌د تۆفیق سـکرتێری حیـزب بـووه‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌من بزانم ئه‌حمه‌د تۆفیق سکرتێری حیزب نه‌بوو‪.‬‬ ‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬چۆن؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬دوو که‌س له رێبه‌رانی حیزبی دیموكراتی كوردستان سکرتێر نه‌بوون‪ .‬پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ئه‌حمـه‌د‬‫تۆفیق‪ .‬پێشه‌وا‪ ،‬پێشه‌وا بوو‪ .‬زۆر که‌س پێیان وایه‪ ،‬بۆیه به قازی محه‌ممه‌د ده‌ڵـین «پێشـه‌وا» چونکـه سـهرکۆمار بـووه‪ ،‬بـه‌ڵام‬‫قـازی محهممـهد هـه‌ر پێشـهوای حیـزب بـوو و بـه پێشـهوایی بـوو بـه سـهرکۆماری کوردسـتان‪ .‬پێشـتر پێشـه‌وا بـوو قـهتی پـێ‬‫نهگوترابوو «سکرتێر»‪ .‬عاده‌ته به رێبه‌رانی حیزب له جێگایەکدا ده‌ڵێن«به‌رپرس» له جێی دیکه »سـکرتێر» یـان «لیـدێر»‬‫و‪...‬ده‌ڵـێن‪ .‬پێشـه‌وا قـه‌ت پێـی نـهگوتراوه سـکرتێر‪ .‬لـه مهسـهلهی ئه‌حمـه‌د تـۆفیقیش دا ههیئـهتێک هـه‌بوو کـه پێیـان دهگـوت‬‫«هه‌یئه‌تی سکرتاریا»‪ ،‬که‌سی یه‌که‌می ئه‌و هه‌یئه‌ته ئه‌حمه‌د تۆفیق بوو‪ .‬ئه‌و مۆره‌ی که هه‌یانبوو‪ ،‬له‌لای ئه‌حمـه‌د تۆفیـق بـوو‪،‬‬‫که‌وابێ وه‌کوو ڕۆڵ‪ ،‬ڕۆڵی سکرتێری گێڕاوه‪ ،‬به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ی (سکرتێر) پێ نه‌گوتراوه و دواتر بۆیان دانـاوه‪ .‬ئـه‌من هاوچـهرخی‬ ‫‪376‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئه‌حمه‌د تۆفیق بووم‪ .‬ئه‌حمـه‌د تۆفیـق ههمـهکارهی حیـزب بـوو‪ ،‬بـه‌ڵام قـهتم نـاوی وه‌کـوو سـکرتێری حیـزب نهبیسـتوه‪ .‬به‌رپرسـی‬ ‫هه‌یئه‌تی سکرتاریای حیزب بوو‪.‬‬ ‫مادح ئه‌حمه‌دی‪ :‬باشه لانی که‌م خۆ که‌سی یه‌که‌می حیزب بووه؟ بۆ باسی ناکرێ؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬له‌و باره‌یەوه هـیچ گومـانم نیـه‪ ،‬وایـه‪ .‬کـه لـه مێـژووی حیزبـدا بـه‌و شـێوه‌یه باسـی لـێ نـه‌کراوه‪ ،‬هـۆی‬‫تایبه‌تیی خۆی هه‌یه‪ .‬ئه‌من به کورتی له کتێبی «نیو سه‌ده تێکۆشان»دا باسـم کـردوه‪ ،‬ئه‌حمـه‌د تۆفیـق کـاتی خـۆی لـه حیزبـی‬‫دێموکراتی کوردستان ده‌رکراوه‪ ،‬که‌سێک که له حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌رکراوه‪ ،‬له بۆنه‌کان دا یـادی ناکرێتـهوه‪ .‬نموونـه‌ی‬‫دیکـهمان لـه حیزبـهکانی دیکـهش دا هه‌یـه‪ ،‬بـه‌ڵام نامـه‌وێ ئامـاژه بـه هـیچ حیزبێکـی دیکـه بکـه‌م‪ .‬ئهوهنـدی حیزبـی دێمـوکراتی‬‫کوردستان بایه‌خی به ئه‌حمه‌د تۆفیق داوه‪ ،‬هیچ که‌س و لایه‌نێکی دیکه ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ بۆ ئـه‌و جـۆره که‌سـانه دانـهناوه‪ .‬بـه‌ڵام‬‫ئه‌گـه‌ر یـه‌کێک تهفسـیر و لێکدانـهوه ده‌کـا‪ ،‬مێـژوو دهنووسـێتهوه‪ ،‬مـافی بـێ ئـهملاو ئـهولای خۆیـه‌تی لـه »ئه‌حمـه‌د تۆفیـق»‬‫بکۆڵێته‌وه‪ .‬له که‌سایه‌تی و ئـه‌و ڕۆڵـهی کـه گێڕاویـه‪ ،‬لـه ههڵـهکانی‪ ،‬لـه خاڵـه بـاش و خراپـهکانی بکۆڵێتـهوه‪ .‬هـه‌ر وه‌ک بـۆ‬‫پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د‪ ،‬دوکتور قاسملوو‪ ،‬دوکتور سه‌عید و که‌سانی دیکه که شه‌هید بـوون یـان که‌سـانی دیکـه کـه مـاون‪ ،‬ئه‌گـه‌ر‬‫له که‌سایه‌تی یان ده‌کۆڵینه‌وه و هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنین‪ ،‬هه‌ق وایه باسی هه‌موو شتێک بکـرێ‪ .‬بـه‌ڵام ئیـدی نـاکرێ بڵێـین کـاتێ کـه‬‫باسی ڕێبه‌رانی شه‌هیدمان ده‌که‌ین ئێمه بڵێین‪ :‬قازی محه‌ممه‌د‪ ،‬ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ ،‬قاسملوو‪ ،‬شـهرهفکهندی‪ .‬چونکـه ئه‌حمـه‌د تۆفیـق‬‫کاتێک شه‌هید بووه (ئه‌من له قووڵایی ویژدانمه‌وه به شه‌هیدی ناو ده‌بـه‌م) نهتـهنیا سـکرتێر‪ ،‬رێبـهر‪ ،‬که‌سـی یه‌کـه‌م‪ ،‬ته‌نانـه‌ت‬‫ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش نه‌بووه‪ .‬ئێسته ئه‌وه باسێکی دیکه‌یه‪ ،‬با بێن و لێـی بکۆڵنـهوه‪ .‬باسـی ئـه‌و تۆمهتـه بـێ‬‫بنهمایانـهش ناکـه‌م کـه لـه‌م پێوننـدی یـهدا ده‌خرێتـه پـاڵ دوکتـۆر قاسـملوو‪ .‬زۆر جـار زێـدهڕهوی لـه وه‌سـفی دوکتـور قاسـملوودا‬‫ده‌کرێ‪ ،‬ئەمن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نیم‪ ،‬به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش هێندێ لایه‌ن لـه کهسـایهتیی دوکتـۆر قاسـملوو هێشـتا نهناسـراوه‪ .‬دوکتـۆر‬ ‫قاسملوو به‌خۆی بایه ته‌نانه‌ت دژی کوشتنی پاسدارێک بوو‪ ،‬هەتا دەگا به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کوژرانی یه‌کێک له رێبه‌رانی حیزب بێ‪.‬‬ ‫‪٢‬ی سێپتامبری ‪٢١٨١‬‬ ‫‪------------------------------------------‬‬ ‫بەشی دووهەم‬‫مادح ئەحمەدی‪ :‬مامۆستا بابێینە سەر قۆناغێكی دیكە پاش شوڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ‪١٠٥٩‬دا حیزبی دیمووكراتی كوردسوتان‬‫دێتەوە و لە لای رەشەمەدا تێكۆشانی لە میتینگێك¬دا لە مەهاباد و لە لایەن دوكتورقاسملووەوە رادەگەیەنێ دیسوان بەپێوی ئەو‬‫نەریتەی كە كۆمار لە مەهاباد دامەزرا‪ ،‬حیزبوی دیمووكرا لەوێ تێكۆشوانی ئاشوكرای خوۆی رادەگەیەنوێ‪ ،‬پرسویار ئەوەیە بوۆ‬‫حیزبی دیموكرا ئەو كا نەهاتە سنە و لەوێ تێكۆشانی ئاشكرای خۆی رابگەیەنێ و بارەگای سەرەكیی خۆی لەوێ دابنوێ و‬ ‫بتوانی لە بازنەیەكی بەرینتردا كاریگەری دابنێ و ئەگەر توانیبایە ئەوكا بارەگای سەرەكیی خۆی هێنابایە سنە بە نیسبە‬ ‫‪377‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫وتووێەەكان و زۆر بابەتی دیكەوە‪ ،‬هاوكێشەكان دەگۆڕدرا؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬لە سـاڵی ‪ ٨٥٣١‬كـومیتەی شارسـتانی مەهابـاد گۆڤـارێكی دەردەكـرد داوایـان لێكـردم كە وتارێكیـان بـۆ‬‫بنووسم ئەمن وتارێكم نووسی بە ناوی «دوو قسەی حیسابی» دوو قسە حیسابی یە كە باسی ئەوە دەكا كە خەڵكی هەموو شـارو‬‫ناوچەكان دێنە ئێرە دەڵێن ئەرێ بۆ پێمان راناگەن؟ بۆ كوردستان هەر مەهابادە كە ئێوە زیاتر سـەرنج دەدەنە ئەوێ؟ وتـارەكە‬‫درێژە‪ ،‬بەڵام كورت كراوەكەی ئەوەیە راستی یەكەی ئەوەیە با لە خۆمان بپرسین ئێمە لە مەهاباد ئەوەین كە دەبـێ ببـین؟ ئـێمە‬‫لە مەهابـادیش وا نیـین‪ ،‬هەمـوو گیانمـان كەموكـوڕی یە بـابەتەكە دەگەڕێـتەوە سـەر ئەوە كە ئەو بـوارەی ئەوكـات لە مەهابـاد‬‫هەبوو‪ ،‬بـۆ كـارێكی ئـاوا ئەو بوارەمـان لە سـنە نەبـووە لە سـنەش گرنگتـر لە كرماشـانیش نەمـانبوو بـۆ سـنە؟ بـۆ كرماشـان نە؟‬‫چونكە گەورەتـرین شـاری كوردسـتانی ئێـران سـنە نـیە‪ ،‬كرماشـانە بەتـایبەتی گرنگـایەتیی تـایبەتی هەیە‪ ،‬تەنـانەت ئەگەر لە‬‫رووی جوگرافیشەوە بەراوردی بكەیـن «هەر چەنـد ئەمـن جـوگرافیزان نـیم» كرماشـان تـارادەیەك ناوەنـدترە‪ ،‬كوردسـتانی ئێـران‬‫درێــژ و بــاریكە و كرماشــان لە هەمــوو رووێــكەوە لەبــارترە بەڵام ئــاخر دەبــێ بــوارت هەبــێ بــۆ ئەوكــارە هەر ئەبــوارەی كە‬‫بزووتنەوەی كوردی تێدا وەجووڵە كەوت لە سەرەتا «لە كاتی دەسپێكەوە» كۆمەڵەی ژێ كاف و حیزبی دیمـوكراتی كوردسـتان و‬‫كۆماری كوردستانی تێـدا دامەزرا‪ ،‬هەر ئەو بـوارە لە ویـش هەیە بـۆ وێـنە ئەمـن زۆرجـار نمـوونە ئەوە دێـنمەوە‪ ،‬كەسـێك خـاوەن‬‫گوندێكە‪ ،‬ئەو گوندە زەمینی جۆراوجۆری هەیە‪ ،‬ماوەیەك بە هەر هۆیەك ئەو گوندە بەجێ دێڵـێ‪( ،‬دەوڵەت دەری دەكـا یـان هەر‬‫هـۆیەكی دیـكە) دەیەوێ ئەو گونـدە ئـاوەدان بكـاتەوە‪ ،‬لە كوێـوە ئـاوەدانی دەكـاتەوە؟ لەو جێگـایەوە دەسـت پێـدەكا ئـاوەدانی‬ ‫بكاتەوە كە ئاسانترە‪ ،‬زەمینەكانی بەڕێژەوترن‪ ،‬بوارەكە لەوێ (لە مەهاباد) لەبارتر بوو بریا ئەو وەختی وابایە‪.‬‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬كەواتە جەنابت پێتوایە هەڵەكە لە حیزبەوە نەبوو؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬نەدەكـرا‪ .‬هەلـومەرجەكە شـتێكی دیـكەی جیـا لەوەی هەڵ نەدەگـرت‪ .‬دەنـا ئەو كـات كە ئـێمە لە سـاڵی‬‫‪٨٥٣١‬دا بە نهێنـی گەڕایـنەوە وڵات (ئەوه بـۆ دامەزرانـی دامودەزگـا نـیە بـۆ كـاری حیـزبیە) شـەش (‪ )٢‬كەس چـووینەوە‪ .‬رأسـی‬‫حیزبمان بۆ تاران دانا‪ ،‬چون تاران گرنگە‪ .‬دوكتـور قاسـملوو چـووە تـاران‪ ،‬برادرێكمـان چـووە كرماشـان‪ ،‬یەكێكمـان چـووە سـنە‪،‬‬‫یەكێكمـان چـووە ورمـێ‪ ،‬یەك لە مەهابـاد بـوو و یەكێكیشـمان لە نـاوچەی شـنۆ و نەغەدە بـوو‪ .‬واتە ئەو شـەش كەسـەمان ئەوا‬‫دابەش كرد‪ .‬لە دەرەوە كە بڕیارمان دا گوتمان دەبێ یەكێك لە كرماشان بێ‪ ،‬یەكێك لە سـنە بـێ‪ .‬ئەوە نەبـوو كە ئەو شـوێنانە‬‫لە بەرچاو نەگیرێن‪ ،‬بەڵام چونكە بوارەكە لەبار نەبوو لە كرماشان یان لە سنە تا ئەوكـات نەیتـوانی شـتێكی وا بكـا‪ .‬بـۆ وێـنە‬‫ئەگەر سـەرنجتان دابێتــێ‪ ،‬چەنــد مان ـگ دوای گەڕانەوەی ئـێمە‪ ،‬چەنــد مان ـگ دوای رووخــانی رێژیمـی شــاو چەنــد مانــگ دوای‬‫هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامی‪ ،‬گەورە پیاوی وەك دوكتور قاسملوو لە سـنە بـوو‪ ،‬دەیـانگوت نـابێ قسـە بكـا‪ ،‬مـافی ئەوەی نـیە‬‫قسە بكا‪ .‬باشە بۆ ئەوەی تۆ دامودەزگای حیزبی لەوێ دابنێی و ببێتە ناوەندی حیزبـی‪ ،‬شـوێنێكی ئـاوا نـاتوانێ بە كەڵـك بـێ‪.‬‬ ‫پێویست بە جێگایەك دەکا كە لە بار بێ‪ .‬پاشان لە مەهاباد بوارێكی وا هەبوو كە ئێمە بە تەواوەتی ناوچەكەمان خاوێن‬ ‫‪378‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫كردبووەوە (رەنگە پرسیاریشی لەسەر بێ)‪ ،‬تەنانەت پادگانیشی لێ نەما‪.‬‬‫مادح ئەحمەدی‪ :‬مامۆستا دێینە سەر ئەوە‪ .‬بەڵام یەك پرسیار بە نیسبە سنەوە‪ .‬یەكێك لەو هۆكارە سەرەكی یانە كە زۆر كەس‬‫باسی لێدەكەن‪ ،‬جیاوازە لەوەی كە جەنابت دەڵێوی «بووارەكە لەوێ لەبوار نەبووو»‪ .‬ئەویوش ئەوەیە كە دەڵوێن حیوزب حیسوابی‬ ‫لەسەر هەندێ مۆرە یان كەس كردبوو لە سنە كە زۆر لاواز بوون؟ ئەوەتان قبووڵە؟‬‫عەبوودوڵڵا حەسووەنزادە‪ :‬ئەوە نــاگەڕێتەوە بــۆ ئەو كــاتەی كە ئــێمە گەڕایــنەوە و ناوەنــدمان دامەزرانــد لە مەهابــاد‪ .‬ئەوە‬‫دەگەڕێتەوە بۆ دواتر‪ .‬بەڵێ رەنگە ئەمنیش قبووڵم بێ ئێمە باشمان عەمەل نەكرد‪ .‬لەسـەر یەك سـەرەڕای ئەوەی شـانازی دەكەم‬‫بە كار‌و تێكۆشـانی ئەوانەی كە لەوێ حیسـابمان لەسـەر كردبـوون كە هەندێكیشـیان نەمـاون و شـەهید بـوون‪ ،‬بەڵام ئـێمە لەوێ‬‫باش نەجووڵابووینەوە‪ .‬هەر چەندە بەو حاڵەش دواتر دەركەوت كە حیزبی دیمـوكرات لە سـنە غەریـب نـیە‪ .‬لە هەڵبژاردنێـك دا‬‫كە تێكیان دا‪ ،‬بەڵام ئەگەر تێـك نەچووبـایە‪ ،‬كاندیـداكانی ئـێمە دەچـوونە قۆنـاغی دووهەم‪ .‬واتە لە سـنە حیـزب ئەوەنـدە بـێ‬ ‫پێگە نەبوو ‪.‬‬‫مادح ئەحمەدی‪ :‬مامۆستا ئاماژەتان بە گرتنی پادگانی مەهاباد كرد كە ئەوكا ناوچەی سوەرەكیی ژێردەسوەڵاتی حیوزب بوو‌و و‬‫حیزب دەسەڵاتی تەواوی لەو نواوچەیە هەبووو‪ .‬زۆر كەس لەسوەر ئەو بواوەڕن كە حیوزب بە شوێوەیەكی چەكودارانە دێوتەوە و‬‫پادگانی مەهابادیش دەگرێ‪ ،‬بە گرتنی پادگوانی مەهابواد زەربەیەكوی گەورە دەدا لە وتوووێە و دانوسوتانەكان لەگەڵ دەوڵەتوی‬‫ناوەندی و ئەوە دەبێته بیانوویەك بۆ ئەوەی دانوستانەكان بەو شێوەیە كە پێویستە نەچێتە پێشەوە‪ .‬رای جەنابتوان لەم پێوەنودی‬ ‫یەدا چییە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬دانوستانەكان هێشتا دەستیان پێنەكردبوو‪ ،‬پێش گرتنی پادگانی مەهاباد‪ ،‬دوكتور قاسملوو یادداشتێكی‬‫بۆ خومەینی نووسی كە لەوێدا دەنووسێ «حەزرەتی ئیمام» ئەتۆ تا ئێستا سەلماندووتە لەگەڵ سەرەڕۆیی و دیكتاتۆری خەبـات‬‫دەكەی و ئازایـانە لەگەڵ كێشـەكان بەرەوڕوو دەبیـتەوە‪ .‬وەرە لەبەر حەقـیقەت و مێـژوو ئەتـۆ كە پێـت دەڵـێن بـوت شـكێن ئەو‬‫بوتەش كە پێی دەڵێن تۆمەتی (تجزیەطلبی) بشكێنە و مەسەلەی كورد چارەسەر بكە‪( .‬شتێكی ئاوا بوو‪ ،‬ئێستا وشە بە وشـە لە‬ ‫بیرم نیە‪ ).‬دڵنیابە كە مێژوو هەرگیز ئەو خزمەتەگەورەیە لە بیر ناباتەوە‪ .‬ئەو كات ئەوەمان كرد‪.‬‬‫پادگــانی مەهابــاد لە لایەكەوە شمشــێركی دێمــۆكڵێس بــوو لەســەر ســەری ئەو خەڵــكە‪ ،‬دەبــوو ئەو خەڵكــه (بەتــایبەت كە‬‫بزووتنەوەیەك هەبوو) فەزایەكـی هەبـووایە كە تێیـدا هەناسـە بـدا و مەترسـیی هێرشـكردنە سـەری لەسـەر نەبـایە‪ .‬دەبـوو ئەوە‬ ‫بكرێ‪ .‬بە نەخشەیەكی زۆر وەستایانە كرا‪.‬‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬واتە پێت وایە كارێكی باش بوو؟‬ ‫‪379‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬دیارە پێم كارێكی باش بوو‪.‬‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬لە رووی یاسایی یەوە ئایا كارێكی دروست بوو؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬لە رووی قانوونی یەوە سەیرەكەی ئەوەیە هەر ئەو رۆژەی پادگانی مەهابـاد گیـرا (دەوروبەری كـاتژمێر‬‫‪ ٨٢‬گیرا) سەعات ‪ ٢‬لە هەواڵەكاندا رادیۆ تاران خوێندیەوە كە «ئەمڕۆ پادگـانی مەهابـاد لە لایەن ئەفسـەرانی شۆڕشـگێری ئەو‬‫شــارەوە دەســتی بەســەردا گی ـرا»‪ .‬بەراســتییش هەروا بــوو‪ ،‬راســته بە هاوكــاری و هەمــاهەنگیی حیزبــی دێمــوكرات بــوو‪ ،‬بەڵام‬ ‫ئەفسەرەكانی نێو پادگان كاریگەریی زۆریان هەبوو‪.‬‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬واتە بەشی سەرەكیی سیناریۆكە ئەوان جێبەجێ یان كرد؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬بەڵـێ‪ .‬تەنـانەت ئەمـن بۆخـۆم تەداروكـاتی بەشـێك لە بەرەكەم دەكـرد‪ ،‬خـۆ ئـێمە چەكمـان نەبـوو‪،‬‬‫خەڵكمان لەم لاولەولاوە هێنابوو‪ .‬ئەمن ‪ ٣٥‬كەسم لە ناوچەكەی خۆمانەوە هێنابوو‪ .‬پێشتر بانگهێشتم كردبوون بـۆ یارمەتیـدانی‬‫حیـزب‪ .‬هەنـدێ خەڵكمـان رێكخسـتبوو‪ ،‬پێمـان گوتبـوون كە هەر هێـرش كـرا لەبەرەی خۆیـانەوە تەقە بـكەن‪ .‬لە پـڕ هەواڵیـان‬ ‫پێداین گوتیان هەستن سەنگەرەكانتان چۆڵ بكەن‪ ،‬پادگان تەسلیم بوو‪ .‬كەوابێ بە باوه‌ڕی من كارێكی باش كراوە‪.‬‬‫دەمەویست ئەوە زیاد بكەم‪ ،‬ئەوەی لە كوردیان كردە گوناحی كەبیرە (گەورە) سەیرەكەی ئەوە بوو یەك پادگـان لە دەوری تـاران‬‫نەما‪ .‬ئەمـن جارێكیـان لە وتـووێژێكی چـاپەمەنی دا یـان لەگەڵ رۆژنـامەی «كەیهـان» بـوو یـان لەگەڵ رۆژنـامەی «ئیتلاعـات»‬‫‪،‬گوتم بە پێی ئامارێك كە راگەیەندراوە یەك ملیۆن قەبزە چەك لە پادگانەكانی دەوروبەری تاران هاتۆتە دەرێ‪ .‬هیچی باسی‬‫ناكرێ‪ ،‬بەڵام ده‌وری ‪ ٣١١‬یان ‪ ٢‬هەزار تفەنگ له پادگانی مەهاباد هاتۆته دەرێ به قەولی مەشهوور بۆته «پیراهن عثمان‪».‬‬‫مادح ئەحمەدی‪ :‬مامۆستا پاش ئەوەی وتووێەهکان له گەڵ دەوڵەتی ناوەندی بەبنبەست دەگەن و ئیودی حیوزب و لایەنوه سیاسوی‬‫یه کوردەکان ناچار دەبن لەژێر گوشاری هێرشی هێزەکانی دەوڵە دا شار و گوندەکانی کوردستان چوۆڵ بوکەن و روو بکەنوه‬‫چیاکان‪ .‬ئێمه دەبینین حیزبی دێموکرا بوۆ بەرەنگواری خەبواتی چەکدارانوه هەڵودەبەێرێ‪ .‬ئایوا هویچ رێگوایەکی دیکوه نەبووو‬ ‫ئەوکا حیزبی دێموکرا بیگرێته بەر؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬با رێگای دیکه هه‌بوو‪ .‬خۆ ته‌سلیم و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان‪ .‬بۆئه‌وه‌ی چارهنووسـی ئێمـه‌ش ببێتـه چـارهنووسـی‬‫ئه‌وانه‌ی که پێیانوابوو ده‌کرێ به ته‌سلیم بوون و پاڕانه‌وه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی هه‌موو شتێک بکرێ‪ .‬خـۆ ئێمـه بـۆ بـه‌رگـری لـه‬‫خۆمان چه‌کمان تاو دا‪ ،‬حیزبی «توده« خۆ ئه‌وه‌ی نه‌کرد‪ .‬حیزبی توده هه‌مـوو شـتێکی کـرد‪ .‬بـه‌ڵام سـهرانـی ئـه‌وان پتـر کـوژرا یـا‬‫هی ئێمه‪ .‬سه‌رانی ئێمه یان گیانیان به سه‌لامه‌تی ده‌ربرد و درێژه‌ی خه‌باته‌که‌یان دا‪ ،‬یا به سه‌ربه‌رزی وه‌کو کورد ده‌ڵـێ بـه پێـوه‬ ‫‪380‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫مردن‪ .‬له حاڵێکدا هی ئه‌وانیان وه‌کوو به‌رخی قه‌سابی برده پای دار و له سێداره‌یاندان یـا هێنایانـه سـه‌ر تـهلـهفزیـۆن و هـه‌مـوو‬‫شتێکیان لێ بڵاو کردنه‌وه‪ .‬هیچ رێگای دیکه نه‌مابوو‪ .‬هه‌رچی هه‌وڵ بوو دامان‪ ،‬بو ئه‌وه‌ی شـه‌ڕ نـه‌بـێ‪ .‬بۆیـه تـا ئێستاشـی لـه‌گـه‌ڵ‬‫بێ هه‌ندێ رۆشنبیرمان لێ په‌یدا بوون که «دره‌نگ هاتوون و ده‌یانهه‌وێ زوو پێ بگه‌ن» سه‌رزه‌نشتی هـه‌مـوو شـتێک ده‌کـه‌ن‪ .‬ده‌نـا‬‫نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌وه‌نده سه‌رزه‌نشتی هێزه سیاسـییهکـان‪ ،‬بـه تایبـه‌تـی حیزبـی دێموکراتیـان نـهکـرد کـه بـۆ هێشـتیان ئـه‌و مـه‌رگ و‬‫ماڵوێرانییه تووشی میلله‌تی کورد بێ‪ ،‬چونکه هه‌رچی له توانا‌مان دابوو کردمان بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تی کورد تووشـی شـه‌ڕ نـه‌بـێ‪ .‬سـه‌ر‬‫شه‌قامه‌کانمان له‌بیرن‪ ،‬گه‌وره‌ترین درووشم ئه‌وه بوو «مرگ بر سازشکار» بوو که مه‌به‌سـتیان حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتان بـوو‪.‬‬‫یا ماوه‌یه‌ک هه‌ر دوو حزبی دێموکراتی کوردستانی عێراق و ئێرانیان تێک ده‌دا و ده‌یانگووت «دێموکرات و قیاده‪ ،‬ره‌نجی کوردیـان‬‫به بادا»‪ .‬چونکه ئێمه له مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی ‪ ١‬دا ( ناچمه ناو ورده‌کارییه‌کانی که چۆن بوو؟چـۆن نـه‌بـوو؟) دواتـر دوکتـور قاسـملوو‬‫له میتینگێکدا وتی به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئێمه ڕامان به‌رانبـه‌ر بـه قیـاده موقـت چییـه‪( .‬ئـه‌و کـات بـه پـارتی دێمـوکراتی کوردسـتانیان ده‬‫کووت «قیاده موقت»‪ .‬رێبه‌رایه‌تییه‌کی کاتیان پێـک هێنـابوو ) مـاده‌ی ‪ ١‬شـتێکی لاوهکییـه و ‪ ١‬مـادهکـهی دیکـه باسـی کێشـهکـانی‬ ‫کوردی ئێران ده‌کا‪ .‬به‌ڵام ئه‌و باسی کوردی عێراق ده‌کا کارێکی بێ جێیه‪ .‬له‌سه‌ر ئه‌وه له‌عنه‌تی ته‌واو دونیامان بۆ هات‪.‬‬ ‫که‌وابێ ئێمه هیچ نه‌ما نه‌یکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تووشی شه‌ڕ نه‌بین و میلله‌تی کورد تووشی مه‌رگ و ماڵوێرانی نه‌بێ‪.‬‬‫مادح ئەحمەدی‪ :‬مامۆستا پاش ئه‌م قۆناغه حیزبی دێموکرا دێ له چیاکانی قه‌ندیل جێگیر ده‌بێ‪ ،‬بوهڵام پواش چوهنود سوال لوه سواڵی‬‫‪ ١٥٥٢‬دا ناچار ده‌بێ له قه‌ندیل بێته خواره‌وه و له ده‌شتی کۆیه زه‌مین گیر بێ‪ ،‬زۆر که‌س ئوهموه بوه مێەوویتورین هوهڵوهی حیزبوی‬ ‫دێموکرا داده‌نێن‪ .‬وڵامی جه‌نابتان چییه؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬خۆزگـه ئـه‌و کـهسـانه لـه‌وێ بایـهن‪ ،‬نـه‌ک ژن و منداڵـهکانیـان لـه‌بـه‌ر رهحمـهتـی بۆمبـاران و کاتوێشـا و‬‫تۆپخانه‌دا بایه‪ ،‬هه‌ر بۆخۆیان له‌وێ بانایه و وه‌کوو زۆر له ئێمه بـه سـێ مانـگ یـه‌ک کـاتژمێر لـه‌سـه‌ر یـه‌ک خـهویـان لـێ نـهکـه‬‫وتبایه‪ .،‬ده‌بوو خه‌وت زۆر خۆش بێ که یه‌ک سه‌عات له‌سه‌ر یه‌ک بنووی‪ ،‬چونکه ساعه‌تی بێ گرمـهی تێـدا نـه‌بـوو‪ .‬کـوا ئێمـه بـه‬‫پێخۆشبوونی خۆمان هاتینه خوارێ‪ .‬بارودۆخێک که ئێستا هه‌یه‪ ،‬بێ گومان بـۆ ئێمـه دڵخـواز نیـه‪ ،‬بـه‌ڵام ئـه‌وه ئاکـامی ئـه‌وه نیـه‬‫که ئێمه هاتووینه کۆیه‪ ،‬به پێچه‌وانه هاتنه کۆیه ئاکامی بارودۆخێک بوو که ئێمه له‌وێ تێکهوتبووین‪ .‬باشه ده‌کرێ بـۆ مـاوهیـه‬ ‫کی نازانم چه‌ند ساڵی‪ ،‬ژن و ماڵ و هه‌موو ئیمکاناتت له‌به‌ر ڕه‌حمه‌تی تۆ‪ ،‬و کاتوێشا دابێ وبۆمباران بکرێ‪.‬‬‫مادح ئەحمەدی‪ :‬باشه مامۆستا زۆر که‌س ئه‌و پرسیاره ده‌کان ده‌ڵێن بۆ له سه‌رده‌می دوکتور قاسوملوو و دوکتوور شوهرهفکوهنودی دا‬ ‫ئه‌و گوشاره نه‌بوو؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬با نه‌ڵێین ئه‌و گوشاره نه‌بوو‪ ،‬چونکه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ئـه‌و گوشـاره لـه سـهردهمـی ئـهوانـدا نـه‌بـووه‪ ،‬ده‌بـێ‬‫بڵێین ئه‌وان سازشێکیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‪ .‬وانیه له سه‌رده‌می دوکتوور قاسملوو دا بووین‪ ،‬له شـه‌وی ‪٢٣‬ی گـهلاوێـژدا‬ ‫‪381‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫له «گه‌وره‌دێ» بووین (ئه‌ویش هه‌ر خاکی کوردستانی عێڕاقه) که بۆ ماوه‌ی ‪ ٩‬سه‌عات و ‪ ٨١‬ده‌قیقه له‌سه‌ر یه‌ک لێیـان دایـن‪ ،‬بـۆ‬ ‫مێژوو با ئه‌وه‌ی بڵێم‪ ،‬هه‌ر که گه‌وره دێمان به‌جێ هێشت‪ ،‬ئه‌من باوه‌رم وابوو که ده‌بێ بێینه جێگایه‌کی وه‌ک کۆیه‪.‬‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬بۆ راست کۆیه؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬نه‌مگووت کۆیه‪ .‬جێیـهکـی وه‌ک کۆیـه‪ .‬واتـه گـوتم بچینـه جێگایـهک کـه تۆپخانـه نـهمانگـاتێ‪ .‬مووشـهکـی‬‫دوورهـاوێژ دهگاتـه هـه‌مـوو جێگایـهک‪ ،‬هـهلیکۆپتـهر ده‌تـوانێ‪ ،‬بـه‌ڵام بـا لـه بـوردی تۆپخانـه دهربچـین‪ ،‬لـه‌بـه‌ر ئـه‌وه‌ی وتمـان بـا‬‫پشتمان به سنووره‌وه بێ‪ ،‬چووینه ئه‌وێ دوو ساڵ کوێره‌وه‌ری و خانوو ساز کردن و پاره لـه عـهرز کـردن لـه ئـاخردا ناچـار بـووین‬ ‫به جێی بێڵین‪ .‬گوزه‌رانمان بۆ نه‌ده‌کرا‪.‬‬‫مادح‪ :‬مامۆستا شتێکی دیکه له‌م پێوه‌ندییه‌دا که زۆر جار باس ده‌کرێ و له هوهنودێ شووێن بینیومانوه و نواوی جوهنابیشوت دێونن‪ .‬ده‬ ‫ڵێن له ئاکامی مامه‌ڵه‌یه‌کدا حیزبی دێموکرا له قه‌ندیل هاته خواره‌وه؟‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئه‌و قسانه له‌مێژه هه‌زم بووه‪ .‬بۆ وڵام دانه‌وه نابن‪.‬‬‫موادح‪ :‬ئوه‌ی مامۆسوتا ئوهوهی کوه راسوت دهشوتی کۆیوه دیواری ده‌کورێ‪ .‬ئایوا حیزبوی دێمووکرا ئوهوهی بوه دڵخووازی خوۆی ه‌وه‬ ‫ڵبەاردووه؟‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئێمه له جێی جۆراوجۆر گه‌ڕاین که جێگایه‌کمان ده‌ست بکه‌وێ‪.‬‬ ‫مادح‪ :‬باشتر له ده‌شتی کۆیه نه‌بوو؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬خۆشتر له ده‌شتی کۆیه زۆر بوون‪ .‬به‌ڵام ده‌شتی کۆیه له زۆر رووه‌وه باشتر بوو‪ .‬یـه‌کـه‌م جێگایـهکـی زۆری‬‫هه‌بوو‪ .‬ئه‌گه‌ر سه‌رنجت دابێ ئێستا ئه‌و جێگایه‌ی دام و ده‌زگاکانی حیزبی تێدایه‌و ئێمه‌ی لێین‪ ،‬جێگایه‌کی یـهکجـار زۆره‪ .‬لـههـیچ‬‫شوێنێک ئه‌وه‌نده جێگا ده‌ست نه‌ده‌که‌وت‪ .‬جگه له‌وه به‌شێکی زۆریش خانوبه‌ره هه‌بوون که سازمان کـرد‪ .‬لـه هـه‌مـوو گرینگتـر لـهمـه‬‫یاندا من مه‌سئولییه‌تی وه ئه‌ستۆ ده‌گرم‪ .‬ئه‌من بۆخۆم ته‌جره‌به‌م له سه‌ر خه‌ڵکی کۆیـه هـه‌بـوو‪ ،‬خـه‌ڵکـی کۆیـه خـهڵکێکـی زۆر شـه‬‫ریفن‪ ،‬زۆر نیشتمان په‌روه‌رن‪ ،‬له‌گه‌ڵ غه‌ریبه‌ی زۆر به تهفاهومن‪ ،‬لێی ژیابووم ئه‌من بۆخۆم پێشنیارم کرد که ئه‌گـه‌ر لـه دهوروبـه‬‫ری کۆیه و خودی شاری کۆیه جێگایه‌کمان ده‌ست بکه‌وێ باشه‪ ،‬هاتین پێیـان پێشـنیار کـردین‪ ،‬کـه پێیـان پێشـنیار کـردین‪ ،‬ئـه‌مـن‬ ‫وتم کۆیه جێگایه‌کی باشه با بچینه ئه‌وێ‪.‬‬ ‫‪382‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‪ :‬ئه‌گه‌ر بزانم خه‌باتی ‪ ٠٥‬ساڵه‌ی حیزبی دێموکرا بێ ئاکامه‪ ،‬سبه‌ینێ به‌جێی دێڵم‬ ‫(به‌شی سێیه‌م و کۆتایی)‬‫مادح ئەحمەدی‪ :‬مامۆستا له ساڵی ‪١٠٥٩‬دا که حیزب یه‌ک ده‌گرێته‌وه‪ ،‬بنکه‌یه‌کی دیکه هه‌یه \"قوهڵا سوه‌یده یوان دۆڵوه رهقوه\"‪ ،‬بوۆ‬ ‫ئه‌وکا ئه‌وێتان ته‌حویل دایه‌وه؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬ئـه‌و دوو شـوێنه بۆیـه بـوون چونکـه دوو لایـه‌ن بـووین‪ .‬پاشـان ئـهوێش زۆرجـار دهکهوتـه بەر هێرشـی‬‫تۆپخانه‪ .‬خۆ ده‌زانین ئێره‌ش (کۆیه) که‌وتۆته به‌ر هێرش‪ ،‬به‌ڵام له جۆرێکی دیکه یان ته‌یاره یان لهشکهرکهشیی بۆ کراوه یـان‬‫مووشه‌کی دوورهـاوێژی بـۆ هـاتوه‪ ،‬بـه‌ڵام ئـه‌وێ هـه‌ر دهکهوتـه بـه‌ر هێرشـی تۆپخانـه‪ .‬دواتـریش هۆیـهک نـه‌بوو کـه ئێمـه لـه‌وێ‬‫بنکه‌یه‌کمان هه‌بێ‪ .‬له‌وه‌ختی دوو حیزبی‌دا هێندێ بنکەمان له‌وێ بوون‪ ،‬کاتێ یـهکمان گرتـهوه مهرکهزییـهتی حیـزب لێـره بـوو و‬‫ئه‌وانیشمان هێنایه ئێره‪ .‬خه‌ڵکه‌که به‌شێکیان له ده‌وروبه‌ری رێبـهری بـوون (لێـره مانـه‌وه) و بهشـێکیان چوونـه ئـه‌و ئۆرگانانـهی‬ ‫که له جێی دیکه بوومانن‪.‬‬‫ئه‌گه‌ر لـهبیرمان بـێ مهسـهلهکه زۆر درێژخایـهنتره لـه‌وه‪ .‬ئه‌گـه‌ر لـه قـووڵاییش دا بـووین ناچـار بـووین كـۆی بکه‌ینـه‌وه‪ .‬چونکـه‬‫هه‌لومه‌رجێک خوڵقا که ئیدی ئه‌منیه‌ت نه‌بوو‪ .‬له‌و رێگاوبانانـهدا بـه ده‌یـان کهسـمان شـه‌هید و برینـدار بـوون‪ .‬ده‌ڵـێن لـه پـاش‬‫شه‌ڕ هه‌موو که‌س ژه‌نراڵه‪ ،‬ئه‌وانه‌ی له‌خۆڕا ته‌حلیل ده‌که‌ن و تێیـدا نـین‪ ،‬بـه کـهیفی خۆیـان تـهحلیل ده‌کـه‌ن‪ ،‬مـافی خۆیانـه بـا‬‫ته‌حلیلی بکه‌ن‪ ،‬به‌ڵام که له نێو واقعیهتهکهدا ده‌ژی ده‌بینی شتێکی دیکه‌یه‪ .‬بـۆ وێنـه ئـه‌من زۆرجـار ئیعتـراز بـه‌وه‌ی ده‌کـه‌م کـه‬‫یه‌کێک ده‌ڵێ \"رووناکبیره‌کان و سیاسی یه‌کان\"‪ ،‬ده‌ڵێم چما سیاسـی یـهکان تاریـک بیـرن؟ ئه‌وانـه چونکـه سیاسـیین‪ ،‬روونـاکبیرن‪.‬‬‫جا هێندێک له رووناکبیرانی غه‌یره حیزبی ئه‌و ره‌خنانه ده‌گرن‪ ،‬به‌ڵام له نێو حیزب‌دا یه‌ک که‌سیش نه‌یگوتوه بـۆ بچینـه ئـه‌وێ؟‬‫یـه‌ک کـه‌س نـهیگوتوه بـۆ لـه قه‌نـدیل بێینـه خـوارێ؟ چونکـه لـه قه‌نـدیل ژیـان نـهدهکرا‪ ،‬بـه تایبـه‌تی ئێمـه لـه قه‌نـدیل ‪٥١١‬‬ ‫بنه‌ماڵه‌مان هه‌بوو‪ .‬ژن و منداڵ خۆ ناکرێ هه‌موو رۆژێک له‌به‌ر ره‌حمه‌تی تۆ‪ ،‬و کاتیووشادا بێ ‪.‬‬‫مادح ئەحمەدی‪ :‬مامۆستا جیا لهمانوه‪ ،‬لوه مواوهی ئوهو سواڵانهدا کوه حیزبوی دێمووکرا لوه دهشوتی کۆیوه جێگیوره‪ ،‬بههوهرحال‬‫ده‌ره‌تانی خه‌باتی چه‌کداری بوه‌و شوێوه‌ی پێشووو کوه حیوزب دهیكورد نوهما‪ .‬ههلومهرجهکوه وابووو کوه زۆرجوار جوهنابت یوان‬‫که‌سانێکی دیکه له حیزب‌دا باسیان کردوه‪ ،‬به‌ڵام بۆ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا (به‌تایبه لوه سوهردهمی دهسوهڵاتی خاتوهمی دا) حیزبوی‬‫دێموکرا هه‌وڵی نه‌داوه گرووپ و رێکخراوی نیمچه لیگاڵ پێک بێنێ؟ بۆ وێنه له ساڵی ‪ ١٠٩٥‬یان ‪ ١٠٩١‬دا کۆموهڵێک ویسوتیان‬‫حیزبێک دروست بکه‌ن له نێوخۆ و پێوه‌ندی یان به کۆمه‌ڵێک که‌سه‌وه ه‌وه‌بوو لوه ده‌رێ‪ ،‬توا هوهواڵی ئهموه بوه حیوزب گهیشوت‪،‬‬‫حیزب راگه‌یه‌ندراوی دا و به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌ی که هه‌یه‌تی پێشی به دروستبوونی ئه‌و حیزبه گر و ههڵوهشوایهوه‪ .‬بوۆ حیزبوی‬ ‫دێموکرا نه‌یتوانیوه له‌و ده‌رفه‌تانه که‌ڵک وه‌رگرێ‪ ،‬گرووپ و رێکخراوی جۆراوجۆر دروست بکا؟‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬جارێ با باسی ئه‌وه نه‌که‌ین که حیزب رۆڵی هه‌یه یان نیه؟ ئاگای لێیه یان ئاگای لێ نیه؟ ئه‌وه‌یان‬ ‫‪383‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫با له‌وێ راوه‌ستێ‪ ،‬به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان و رووناکبیرانی کورد به ده‌یـان رێکخـراوی غـهیره حیزبـی یـان دروسـت کـردوه کـه بـه‬‫جۆرێک له جۆره‌کان (ره‌نگه ته‌واو نه‌بێ‪ ،‬هیچ شـتێک لـه دونیـا تـه‌واو نیـه) جێگـای حیزبـی سیاسـی یـان پـڕ کردۆتـه‌وه‪ .‬خـه‌ڵک‬ ‫کردوویه‌تی‪ .‬ئێمه چیین؟ ئێمه‌ش ئامرازێکین بۆ ئامانجه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه وه‌کوو ئه‌و گرووپانه‌ی دیکه‪.‬‬‫مادح ئەحمەدی‪ :‬مامۆستا له‌م نێوانه‌دا یه‌ک شت هه‌یه‪ ،‬حیزبی دێموکرا به‌پێی رابردوو‪ ،‬به‌پێی ئه‌زموون‪ ،‬به‌پێی ئه‌و کهسوایهتی‬ ‫یانه که هه‌یه‌تی‪ ،‬ده‌ی توانی ده‌قیقتر عه‌مه‌ل بکا یان ئه‌وه‌ی هانده‌ری کۆمه‌ڵێک که‌س بێ که شتێک دروست بکه‌ن‪.‬‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ده‌ته‌وێ بڵێم حیزبی دێموکراتی کوردستان ئه‌وانی دروست کردوه؟‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬نا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه‪.‬‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬حیزبی دێموکرات حیزب دروستکه‌ر نیه و دروسـتیش ناکـا‪ ،‬بـه‌ڵام خـه‌ڵک هه‌یـه بۆخـۆی دروسـتی کـردوه‪،‬‬ ‫هه‌مووشمان ده‌زانین‪.‬‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬به‌ڵام حیزبی دێموکرا ده‌توانێ کاریگه‌ریی هه‌بێ‪.‬‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬له‌و شـتانهدا ئـه‌من نامـه‌وێ ئـادرهس بـده‌م و ئیـددیعا بکـه‌م‪ .‬ئـه‌من شـتی وا ناکـه‌م‪ ،‬بـه‌ڵام له‌سـه‌ر ئـه‌و‬‫قسه‌یه ئه‌من پێم خۆش بـوو ئـه‌و بهیانییـهی کـه باسـی ده‌کـه‌ی (ئـه‌وه نـابێ راگهیهنـدراو بـێ‪ ،‬ده‌بـێ بهیانییـه بـێ‪ .‬چونکـه ئـه‌و‬‫دووانه جیاوازی یان هه‌یه) لێره له‌به‌ر ده‌ستمان بایه و بمانزانیبایه که داخوا ئێمه چیمان گوتوه‪ .‬چه‌ند که‌س له‌نێو ئه‌نـدامانی‬‫حیزبی دێمـوکراتی کوردسـتان دا (لـه نێوخـۆی وڵات)‪ ،‬پێشـنیاریان کـرد کـه حیزبێکـی ئاشـکرا دروسـت ده‌کـه‌ین‪ ،‬وه‌ک ئـه‌وه‌ی لـه‬‫کوردستانی تورکیا هـه‌بوو‪ .‬وه‌ک \"ده تـه پـه ‪\" (DTP).‬ئێمـه باوهڕمـان وابـوو کـه فـه‌زای سیاسـیی ئێـران له‌گـه‌ڵ فـه‌زای سیاسـیی‬‫تورکیـا جیـاوازیی هه‌یـه‪ .‬ئـهتۆ حیزبێکـی سیاسـیی جیـددی دامـهزرێنی‪ ،‬هـیچ ئیزنـی چـالاکیی پـێ نـادهن‪ ،‬پاشـان ئهنـدامان و‬‫مۆره‌کانی خۆت ده‌خه‌یته مه‌ترسی یه‌وه‪ .‬ئه‌تۆ ئه‌و حیزبه دروست ده‌که‌ی‪ ،‬که‌سه باشه‌کانی خۆت که هه‌تـه (خ ئه‌نـدامی حیزبـه خ‬‫دۆستی حیزبه) ده‌یخه‌یه نێو ئه‌وێ یان نا؟ ئه‌گه‌ر ده‌یخه‌یه نێو ئه‌و حیزبه‪ ،‬ئه‌وه ئه‌وانت خستۆته مه‌ترسی یه‌وه‪ .‬خـه‌ڵکی خـرا‪،‬‬‫ده‌یه‌وێ بێ‪ ،‬ڕەتی دهکهیەوە یان نا؟ ئه‌گه‌ر ڕەتی بکهیەوە‪ ،‬ئه‌وه حیزبه‌که‌ت ئاشکرا کردوه که ئه‌وه حیزبێکـی جیـددی یـه و دژی‬‫کۆماری ئیسلامی یه‪ .‬به‌قه‌ولی کورده‌واری ده‌یکه‌یه \"گۆلێ کـا بـهکری\" هـه‌موو جـۆره تـهیر و تـووری دونیـای تێـدا کـۆ ده‌که‌یتـه‌وه‪،‬‬‫ئه‌وه حیزب نیه‪ .‬پێمـان وابـوو فـه‌زای سیاسـیی ئـه‌وێ ئـه‌وه هـه‌ڵ نـاگرێ کـه حیزبـی سیاسـیی جیـددیی تێـدا دابمـهزرێ‪ ،‬که‌وایـه‬‫باشـتره خهڵکهکـهی ژوورێ بـه‌و شـتانه‌ی کـه هه‌یـه خۆیـان سـهرقاڵ بـکەن‪ .‬یهکیـهتیی نووسـهرانه‪ ،‬یهکیـهتیی هونهرمهندانـه‪،‬‬ ‫ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌مه‪ ،‬ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی یه و‪ ...‬ئه‌وانه بکه‌ن که شتی سیاسی نین‪.‬‬ ‫‪384‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫\" ‪\"NGO‬كان دامه‌زرێنن و په‌ره‌یان پێ بده‌ن باشتره‪ .‬رای ئێمه ئه‌وه بووه‪ .‬ته‌نانه‌ت له جێگایه‌کی دیکه‌دا گوتمان ئێمـه پێمـان‬‫وایه فه‌زای سیاسیی ئێستا ئه‌وه هه‌ڵ ناگرێ‪ ،‬پاشان ئێمه خـۆ خـاوه‌نی کوردسـتانی ئێـران نیـین‪ .‬ئێمـه لـه‌وێ دهسـهڵاتدار نیـین‪.‬‬‫ئه‌گه‌ر له کوردستانی ئێران ده‌سه‌ڵاتدار بوایه‌ین‪ ،‬حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشـی بـه دروسـت بـوونی حیزبـی دیکـه نـهدهگرت‪.‬‬‫خه‌ڵک ئـازاده بۆخـۆی حیـزب دادهمـهزرێنی یـان نـا‪ ،‬ته‌نانـه‌ت ئیزنـی دامه‌زرانـدنی حیـزبیش خـۆ خـه‌ڵک لـه حیزبـی دێمـوکراتی‬‫کوردستان ئیجـازه وهرنـاگرێ‪ ،‬ئیزنـی دامه‌زرانـدنی حیزبـی سیاسـی ده‌بـێ لـه ده‌وڵـه‌ت وهربگیـرێ‪ .‬لـه هـیچ شـوێنێکی دنیـا ئیزنـی‬‫دامه‌زراندنی حیزبی سیاسی لـه حیـزب وهرنـاگیرێ‪ ،‬لـه وه‌زاره‌تـی نێوخـۆ وهردهگیـرێ‪ .‬ئێمـه گوتمـان ههلومهرجهکـه لـهبار نیـه و‬‫حیزبی سیاسیی ئاوا له کوردستانی ئێران ناتوانێ چالاک بێ و به‌رهه‌مدار بێ‪ ،‬به‌وحاڵه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج هـه‌بێ ئێمـه پێمـان‬‫خۆشه هه‌زار گوڵ بپشکوێ‪ .‬ئه‌وه نازانم له‌کوێیه‪ ،‬به‌ڵام کاتی خۆی چا‪ ،‬بووه‪ .‬که‌ی ئێمه نه‌مان هێشـتوه؟ باشـه ئێمـه بـۆ نـهمان‬‫هێشتوه؟ دامان نـا کـه حیزبـی دێمـوکرات بهیاننامهیـهکی ده‌رکـرد کـه نـابێ ئـه‌و حیزبـه دابمـهزرێ‪ ،‬خـه‌ڵک بـۆ بهقسـهی حیزبـی‬ ‫دێموکرات ده‌کا؟ ده‌سه‌ڵاتداره له‌وێ؟‬‫ئه‌وه‌م ئێستا وه‌بیر هاته‌وه‪ ،‬ئێمه ئاگامان له هه‌ندێ جموجۆڵ هـه‌بوو‪ ،‬هێنـدێک جموجـۆڵی گومانـاوی هـهبوون‪ ،‬لـه جێگایـهک دا‬‫ئاماژه‌مان به‌وه کردوه‪ ،‬له ده‌رێ کۆمه‌ڵێک که‌س خه‌ریک بـوون حیزبێـک بـه‌ناو ئـه‌وه(‪ )...‬و بـه غـهرهزی دیکـه بـۆ کـوردی ئێـران‬ ‫دروست بکه‌ن‪ ،‬ئێمه له جێگایه‌ک دا به‌ره‌وڕووی ئه‌وه بووینه‌وه و خه‌ڵکمان له‌وه ئاگادار کرده‌وه‪.‬‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬ده‌توانی ناوی ئه‌و کهسانهمان پێ بڵێی؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬بۆ ناویان به‌رم‪ .‬هیچ زه‌رووره‌تێکی نیه‪ .‬ره‌نگه خه‌ڵکێک بۆخۆیان بزانن‪ .‬ره‌نگه ئه‌تۆش له‌و که‌سانه بی‬ ‫که بزانی‪.‬‬‫مادح ئەحمەدی‪ :‬مامۆستا ئهگوهر پرسویاری دیکوه نهیهتوه گوۆڕێ‪ ،‬وه‌ک دوا پرسویار‪ .‬ئهمسواڵ ‪ ٠٥‬سواڵ بهسوهر تێکۆشوانی حیزبوی‬‫دێموکراتی کوردستان دا تێپه‌ڕی‪ .‬به‌و پێیه‌ی که حیزبوی دێمووکرا وه‌ک دهسوهڵاتی سیاسوی خواوه‌نی بسوتێک خواک نیوه و لوه‬‫پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان نیشته‌جێیه‪ .‬زۆر که‌س ده‌ڵێن حیزبی دێموکراتی کوردستان خواوه‌ن ‪ ٠٥‬سواڵ خوهباتی بوێ ئاکاموه‬ ‫(ئه‌مه ڕای من نیه) وەڵامی جه‌نابتان چیه؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬بسته خاک و ئه‌وانه هی من نیه‪ ،‬به‌ڵام با حه‌قی تألیفی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌م لێ نه‌ستێندرێ‪ .‬مهسـهلهی‬ ‫بستێ خاکمان نیه‪ ،‬ره‌نگه به ده‌یان جار (ئه‌وه‌ڵ جار و ئاخر جار) ئه‌من به‌کارم هێنابێ‪ .‬بۆخۆم باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه‪.‬‬‫ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه که بڵێین حیزبی دێموکرات خاوه‌ن ‪ ٢٣‬ساڵ خه‌باتی بێ ئاکامه‪ .‬ئه‌وانـه‌ی وادهڵـێن رهنگـه بـۆ رهخنـهگرتن یـان‬‫دژایـهتی کردنـی حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتان ئـه‌وه بڵـێن‪ .‬بەڵام بـه‌بێ ئـه‌وه‌ی بۆخۆیـان بـزانن‪ ،‬تـه‌واوی بزووتنـه‌وه‌ی کـورد لـه‬‫سه‌ره‌تای مێژووه‌وه تا ئێستا به بێ ئاکام داده‌نێن‪ .‬چون خه‌باتی حیزبی دێموکرات بـێ ئاکامـه؟ هـه‌ر ئێسـتا زۆرکـهس پێـی وایـه‬‫(که دیاره هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یـه) حیزبـی دێمـوکرات لـه کۆیهیـه‪ .‬ئه‌گـه‌ر حیزبـی دێمـوکرات لـه کۆیـه بـێ‪ ،‬ئـه‌من یـه‌ک رۆژی تێـدا‬ ‫‪385‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئه‌ندام نابم‪ .‬حیزبی دێموکرات له نێو رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‪ .‬به‌ڵام خه‌ڵک بۆ ئه‌وه ده‌بینـێ؟ ئـه‌ی ئـه‌و خـه‌ڵک و لایـهنگرهی کـه‬‫له نێوخۆی وڵات‌دا هه‌یه‌تی‪ ،‬ئه‌و وشـیاری یـه سیاسـی یـه کـه دروسـت بـووه‪ ،‬ئـه‌و هێڵـه فیکـری یـه سیاسـی یـه (کـه هێڵـی فکریـی‬‫حیزبی دێموکرات له هی هه‌مووان له خه‌ڵک نزیکتره)‪ ،‬ئه‌وه چیه؟ ئـه‌و بـه رێکهوتـه؟ ئه‌گـه‌ر ئـه‌و خهباتـه نهبایـه‪ ،‬ئه‌گـه‌ر ئـه‌و‬‫خه‌باته چه‌کدارانه‌یه نه‌بایه ئێستا که‌سێک ده‌ما؟ ره‌نگه هـهزارو یـه‌ک تێبینیمـان له‌سـه‌ر خـهباتی ( \"‪\"PKK‬بـه ئاشـکرا نـاوی‬‫دێنم) هه‌بێ‪ ،‬به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی تورکیا ئێستا زیندوویه‪ ،‬ئاکامی ئه‌و خه‌باته چه‌کدارانه ( بهقـهولی‬‫تۆ‪ ،‬یان به قه‌ولی ئه‌وانه‪ .‬ئیشەڵڵا ئه‌وه قسه‌ی تـۆ نیـه) بـێ ئاکامـه بـووه کـه \"‪ \"PKK‬کردوویـهتی ‪ . PKK‬کـوا چـی کـردوه؟‬‫کوردستانی رزگار کردوه؟ بستێ خاکی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و خـاکی لـه شـاخی قه‌نـدیل هه‌یـه‪ .‬ئێمـه‌ش لـه‌و دهشـته پـان و بهرینـه‬‫خاکمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‪ .‬به‌ڵام خۆ خاکی ئێمه نیه‪ .‬ئێمه ئه‌و ئیددیعایانه ناکه‌ین که کوردستان هه‌موو موڵکی ئێمه‌یه‪ .‬ئـه‌و شـتانه‬‫عادهتـهن لـه حیزبـی دێمـوکرات دا جێگایـان نیـه‪ .‬کـهوابـێ وا نیـه‪ .‬خـه‌بات وا نیـه یـان گه‌یشـتۆته ئه‌وپـه‌ڕی خـۆی یـان ئه‌گـه‌ر‬‫نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی خۆی‪ ،‬ئه‌وه خه‌باتێکی بێ ئاکام بووه‪ .‬به باوه‌ڕی مـن ئـه‌و وشـیاری یـه سیاسـی یـه کـه ههمانـه‪ ،‬ئـه‌وه کـه‬‫خه‌ڵک له‌باری سیاسی یه‌وه له‌باری بۆچوون بۆ کێشه‌کانه‌وه‪ ،‬ده‌تـوانم بڵـێم خـه‌ڵکی رۆژهـه‌ڵاتی کوردسـتان لـه‌نێو حیزبـه سیاسـی‬‫یـهکان دا لـه حیزبـی دێمـوکرات (لـه بـاری فیکـری یـهوه باسـی تهشـکیلات ناکـه‌م) لههـهمووان نزیکتـرن‪ ،‬ئـه‌وه‌ش ئاکـامی ئـه‌و‬‫خه‌باته‌یه که کردوویه‌تی‪ .‬باوه‌ڕم بهشتی وا نیـه‪ .‬سـبهینێش بـزانم وایـه‪ ،‬بـهجێـی دێڵـم‪ .‬ئه‌گـه‌ر بـزانم خـهباتی ‪ ٢٣‬سـاڵه‌ی بـێ‬‫ئاکامه‪ ،‬بۆ خۆم ماندوو بکه‌م؟ لانیکه‌م ‪ ٢ - ٣‬ساڵم ته‌مه‌ن ماوه خه‌ریکی ژیانی خـۆم ده‌بـم‪ .‬پـێم خۆشـه ئـه‌وه‌ش زیـاد بکـه‌م کـه‬‫ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی هه‌رگیز نه‌یتوانیوه هه‌موو به‌رنامه‌کانی له کوردستان پیاده بکا‪ ،‬له‌به‌ر ئـه‌و بـه‌ره‌نگاری یـه چهکدارانهیـه‬ ‫بووه که له کوردستان به‌ڕێوه براوه‪.‬‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬زۆر سپاس مامۆستا‪.‬‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬سپاس بۆ ئێوه‌ش‪.‬‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬به‌ڵام هه‌ر هیچ نهێنی یه‌کت نه‌درکاند و هیچ شتی زیاتر له‌وانه نهگو که پێشتر باست کردوون‪.‬‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬نا‪ .‬باشه شتی واشمان باس کرد که باس نه‌کرابوون‪.‬‬ ‫مادح ئەحمەدی‪ :‬دیسان سپاس مامۆستا‪.‬‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی کوردستان و کورد ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪١ :‬ی ئۆکتۆبری ‪٢١٨١‬‬ ‫‪386‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬هەرکەس پێیوابێ لە لەتبوون قازانجی کردووە‪ ،‬لە هەڵەدایە‬ ‫رۆماڵ ‪ -‬زریان جەوهەر‬‫لە بەرەبەری ساڵرۆژی لەتبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا‪ ،‬عەبدوڵڵا حەسەن زادە سکرتێری پێشـووی ئەو حیـزبە و‬‫دیارترین کەسایەتیی ناو حیزبی دێموکرات باس لە هۆکارەکـانی لەتبـوون و زیانەکـانی دەکـات و هاوکـات ئاشـکرای دەکـا کە بە‬‫دوای لێک جیـابوونەوەی بـاڵە نـارازی یەکـانی نـاو حیـزبەکەی‪ ،‬لە لایەن خەڵکـی رۆژهەڵاتـی کوردسـتانەوە کەوتـنە بەر لـۆمە و‬‫سەرزەنشت‪ .‬لەم دیمـانەیەدا حەسـەن زادە هاوکـات بـاس لە هەلـومەرجی ئەمـڕۆی ئێـران و رووداوەکـانی روژهەڵاتـی کوردسـتانیش‬ ‫دەکات‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬سكرتیری [پێشووی] حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سەبارەت بە پرسی دیموكرات و هۆكـاری دوولەت‬ ‫‪ -‬بونیان‪ ،‬پێوەندیی نێوان حیزبەكانی كوردستانی رۆژهەڵات بەو شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی زریان جەوهەری دایەوە‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئێستا ئێوە دوولەتبونە كێ لە ئێوە خاوەنی خەباتی حیزبی دیموكراتە؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئەوە شتێكی نامەنتیقی یە كەسێک بانگەشەی ئەوە بكـا کە بەشـێك خـاوەنی مێـژووە بەشـێك خـاوەنی مێـژوو نـیە‪ .‬ئەوەی‬‫هەیە هەردووكمـان هاوبەشـین لەسـەركەوتن و لە شكسـتەكانی دا‪ ،‬رەنـگە كەسـێكیان زیـاتری خەبـات كردبـێ‪ ,‬هەردوو بەشـەكە‬‫خاوەنی بەشێك لە شانازی و شكستەكانن‪ .‬كە رووبەروو قسە بكەین رەنگە هەریەكە قسەی خۆی بكـا بەڵام كە بـۆ رۆژنـامە قسـە‬‫بكەین ئەوە شتێكی ترە‪ .‬وەكوو ئەوە وایە كە چوار برا لەیەك ماڵ بن دواتر جیا بـنەوە‪ .‬هەر یەكێکیـان مـافی ئەوەی هەیە بڵـێ‬ ‫ئەمن خاوەنی مێژووی باب و باپیرانم بەڵام ناتوانێ ئەوانی دیکە بێ بەش بكا‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬كوردەكانی رۆژهەڵا چ هەڵوێستێكیان هەبوو لەو جیابوونەوەیەتان؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئەمن ناوی لێ نـانێم جیـابوونەوەی [لایەک] لە لایەكـی دیـکە بەڵكـوو حیزبـی دیمـوكرات لەت بـووە‪ .‬ئـێمە لەو كـاتەوەی‬‫لەت بـووین لە هەمـوو لاوە كەوتـووینە بەر شـاڵاوی رەخـنە و تـانە و لـۆمە و سەرزەنشـتی كوردەكـانی رۆژهەڵات ئەوەش كـارێكی‬ ‫بەجێیە‪ ،‬چونكە هەر كەس پێی وابێ لە لەتبوون قازانجی كردوە ئەوە لە هەڵەدایە‪.‬‬ ‫‪387‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫پرسیار‪ :‬دەڵێن پارتەكانی باشوور لەبەر دەسەڵا ڕێك ناكەون بەڵام ئێوە لەبەر بێكاری بەیەكەوە هەڵ ناكەن تۆ دەڵێی چی؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئەوە قسەیەكی بەجێ نیە بەبەڵگەی ئەوەی كە پێمان بڵێن ئێسـتا لەبەر بێكـاری تووشـی لەتبـوون بـوون‪ ،‬خـۆ سـی سـاڵ‬‫لەمەوبەر لە نێو جەرگەی وڵات‌دا بووین بەشـێكی زۆری نـاوچە و دێهاتەكـانی وڵاتمـان لەبەر دەسـتدا بـوو‪ ،‬تووشـی لەت بـوونیش‬ ‫هاتین‪.‬‬‫خۆ ئەو كات بێكار نەبووین ‪ ٢١‬بۆ ‪ ٢٨‬ساڵ پێش ئێستا بەسەدان چەكداریشـمان هەبـوو‪ .‬بـۆیە لەتبـوون هۆكـاری جۆراوجـۆر هەن‪،‬‬ ‫تایبەت بەكوردیش نیە‪ ،‬بەڵكوو لە هەموو جیهان ئەوە هەیە‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬بەڵام ئێمە لە قۆناغی رزگاری دایون‪ ،‬سوەركەوتنمان بە یەكڕیوزی و یەك هەڵوێسوتی یە‪ ،‬پێتووانیە ئەو حیزبوانەی كوورد‬ ‫بەرژەوەندیی تایبەتی پێش بەرژەوەندیی نەتەوەیی دەخەن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئەمن پێموایە ئەوە حوکمێكی كەمێك ستەمكارانەیە‪ ،‬ڕەنگە داوایەكی بەجـێ بـێ كە بڵێـی ئێـوە لەت مەبـن‪ ،‬بەڵام نـاكرێ‬‫حیزبێـك تۆمەتبـار بـكەی كە لەت بـوو بەوەی بەرژەوەنـدیی نەتەوەیـی لەبەر چـاو نەگرتـوە‪ .‬تەنـانەت لە هەمـوو لەتبوونەكـان‬‫ڕەنـگە هەردووكیـان لەهەڵەدا بـن‪ ،‬رەنـگە یەكێكیـان لەهەڵەدا بـێ‪ ،‬بەڵام هەردووكیـان پێیـان وایە كە بەرژەوەنـدیی لایەنەكە و‬‫بەرژەوەندیی نەتەوەكەی لەو لەتبـوونەدایە‪ ،‬بەتـایبەت حیزبـی كوردسـتانی خـۆرهەڵات ئەگەر لەبەر قـازانجی مـیللەت نەبـێ ئەو‬ ‫قوڕشێلی یە بۆ دەكا‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬تاچەندە بوونی دەستی ئیتلاعاتی ئێران لەولە بوونەدا دەبینن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬هەرگیز نامەوێ هیچ كامێكیان تۆمەتبار بكەم‪ ،‬دیارە ئەگەر ئیتلاعاتی ئێران سـوود لەو لەتبوونـانە وەرنەگـرێ‪ ،‬شـتێكی‬‫ناسروشـتی یە‪ ،‬بەڵام تـۆ بڵێـی لەبەر خـاتری ئیتلاعـات لەت بـووبین؟! باشـە حیزبەكـانی كوردسـتانی باشـوور كە لە هەشـتاكان‬‫لەتبـوون تـۆ بڵێـی لەبەر خـاتری دەزگـای ئەمنـی عێـراق لەت بـووبن؟! ئەوانە تـۆمەتێكن لە شـەڕەجنێوی سیاسـی دەچـن‪ .‬ئەمـن‬‫بەوانەی خۆشم و دژەكانی خۆشم گوتوە هێندە سەخی مەبن لە بەشینەوەی تۆمەت دا‪ ،‬فڵان جاسووسە! چۆن جاسووسە كە خـاوەنی‬ ‫‪٨١‬بۆ ‪ ٢١‬ساڵ خەباتە؟ بێ بەڵگە تۆمەتباری بكەی؟!‬‫پرسیار‪ :‬لەماوەی رابردوودا ‪ ٢‬خەباتكاری كۆمەڵە لە ئێران گیانیان بەخت كرد عومەری ئیلخوانی زادە لەبەیانێوك دا بوێ ئاگوایی‬‫خۆی لەو چەند خەباتكارە دەربڕی ئەوەش نیگەرانیی لوێ كەوتەوە گوتیوان ئەو هەڵوێسوتەی نواوبراو لەبەر خواتری یەكێتوی و‬ ‫پارتی بووە؟‬ ‫‪388‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئەمـن پێمـوایە هەر یەكـێ لە پارتەكـانی دیـکەی كوردسـتانی بـاكوور یـان رۆژهەڵات كە لەبەر خـاتری ئەو ئەزمـوونە‪،‬‬‫هەندێك ریعایەت بكا كارێكی خرا‪ ،‬نیە‪ ،‬بەڵام ئەوەی كـاك عـومەر لەبەر دڵـی یەكێتـی و پـارتی نەبـوو بەڵكـوو كـومەڵێ شـتی‬‫دیکەی بەدوادا هـات وەك یەكـێ لە ئەنـدامانی ئەو حیـزبە گـوتی ئیتلاعـات دزەی كـردۆتە ریزەكانمـان‪ ،‬كەسـانێكی بەلای خۆیـدا‬‫راكێشاوە‪ ،‬باسی ئەوەی كرد كە ئەو شتانە روویان داوە نەك هەر ئەوە بەڵكوو ئەوەی سـەقز‪ ،‬هـی دیـکە هەموویـان زنجیرەیەكـی‬ ‫پێكەوەبەستراون لە ئایندە لە تەلەفزیۆن نیشان دەدرێ‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئێوە هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی ئێران تاچەندە لە بەرژەوەندیی كورد دەبینن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دیــارە مەبەســتت ئۆپۆزســیۆنی غەیــری كــوردە‪ ،‬ئەوەی جــێگەی داخە ئۆپۆزســیۆنی هەمــوو بەشــەكانی كوردســتان دەركــی‬‫تەواویـان بـۆ مەسـەلەی كـورد نـیە بەتـایبەت ئەوە لەئێـران زەقتـرە‪ ،‬لە كێشـەی كـورد بەتەواوی نەگەیشـتوون‪ ،‬ئەوەش بەشـێكی‬‫زۆری خەتــای دەوڵەتەكــانە كە رێگەیــان نەداوە دەنگــی كــورد بەو جــۆرەی كە هەیە ببیســترێ‪ .‬لەبیــرمە لەســەرەتای جمهــوری‬‫ئیسلامی نزیك بە دووساڵ بە ئاشكرا خەباتمان هەبوو‪ ،‬شەهید دوكتـۆر قاسـملوو چەنـد جـار داوای كـرد لە رادیـۆو تەلەڤیزیـۆنی‬‫ئێران لەسەر داخوازی گەلی كورد و حیزبی دیموكرات بە ئاشكرا قسە بكات‪ .‬هەتا گوتیشی با خەڵكـی بـزانن ئـێمە جیـاوازیخواز‬‫نیـین‪ .‬بەشـێكی ئەوەیە بەشـێكی تـری دەمـارگرژی لایەنەكـانە كە ئۆپۆزسـیۆنن بەرانـبەر بە نەتەوە بندەسـتەكان كەم و زۆر یەك‬ ‫هەڵویستن‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬كەواتە جیاوازی نیە لە نیوان دەسەڵا و ئۆپۆزسیۆن لە ئیران؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬هەندێكیان هەڵوێسـتیان باشـە یەكێكیـان راهـی كـارگەرە كە بەداخەوە ئەوانـیش ئێسـتا تووشـی لەتبـوون هـاتوون‪ ،‬ئەوی‬‫دیکە بەشێكە لە چریكەكانی پێشوو بەناوی سازمانی ئیتحادی فیدایی‪ ،‬ئەوانە لەبارەی بـابەتی نەتەوەیـی بیروبـاوەڕی جوانیـان‬ ‫هەیە تەنانەت داوای [دیاری کردنی مافی] چارەنووس بۆ كورد و نەتەوەكانی دیکە دەكەن‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬پێتوانیە كورد لەرێگەی پەرلەمانەوە بچێتە پەرلەمانی ئێران لەوێ ئۆپۆزسیۆن بێ باشترە لەوەی كەلێرەوە خەبا بكا؟‬ ‫وه‌ڵام‪ :‬جا هەمیشە هەوڵی ئێمە ئەوە بووە وەك هێمن دەڵێ‪:‬‬ ‫كوا بەخۆشی خۆم بەجێ دێڵم وڵاتی خۆشەویستم‬ ‫من لەترســی گوللەوو باتووم و دار و شـەق هەڵاتــم‬ ‫‪389‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫ئێمە بۆ بەخۆشیی خۆمان دێینە ئێرە؟ ئەوە دەوڵەتە رێگەی بەخەباتی سیاسی دیپڵۆماسی نەداوە‪ ،‬ئەگەر نا هەموو كاتێک ئێمە‬‫داوای ئەو خەباتە مەدەنی یەمان كردوە وە لە سەرەتای دامەزرانی كۆماری ئیسـلامی هەوڵـی دنیامـان دا بـۆ ئەوەی كـورد جـارێكی‬‫دیکە تووشی شەڕ و ئاوارەیی نەبێـتەوە‪ ،‬بەڵام شـەریان بەسـەردا سـەپاندین‪ .‬ئێسـتاش ئەو نیـزامە رێـگە بەهـیچ كەس نـادا نەك‬‫هەر بە ئێمە‪ .‬ئەوەتا حیزبی سیاسی هەیە هەموو شتێکی كوماری ئیسلامیی قبووڵە بەڵام قەدەغە كـراوە‪ ،‬مووسـەوی و كەڕڕووبـی‬‫لە دامەزرێنەرانی كوماری ئیسلامین‪ ،‬یەكێكی وەك ئیبراهیمی یەزدی كە نەوەد ساڵە‪ ،‬لە چوارچێـوەی کۆمـاری ئیسـلامیدا خەبـاتی‬‫كردوە‪ ،‬هاشـمی سـەباغیان یەكێـك بـوو لەمـۆرە هەرە دەمارگرژەكـان‪ ،‬ئێسـتا لە زینـدان كـراوە‪ ،‬هەمـوو ئەوانە دەبینـین كە چیـان‬ ‫لەگەڵ دەكرێ‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئێوە چارەسەری كێشەی كورد لەچی دا دەبینن؟‬ ‫وه‌ڵام‪ :‬زیاتر لە ‪ ٣١‬ساڵ داوای خودموختاریمان دەكرد‪ ،‬ئێستا داوای فیدراڵی دەكەین‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬حاجی ئەحمەدی دەڵێ من دیموكرا و كۆمەڵە نیم بە ئەمری یەكیەتی و پارتی هەڵسم و دانیشم‪ ،‬ئێسوتا مون نووێنەری‬ ‫دیاری گەلی ئێرانم تۆ دەڵێی چی؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬مـافی خـۆیەتی ئەو بانگەشـەیە بكـا‪ ،‬هەر حیزبێـک خەبـات دەكـا وەك بازرگـان وایە‪ .‬هەریەكەی بە جۆرێـك بانگەگەشـە‬‫دەكا‪ ،‬بەڵام ئەمن بە شانازی دەزانم كە حیزبە سیاسی یەکـان بنكەكەیـان لە باشـووری كوردسـتان بـێ‪ .‬هاوكـاری و تێگەیشـتنیان‬ ‫لەگەڵ هێزە دەسەڵاتدارەكانی كوردی باشوور هەبێ‪ ،‬ئەوە لە هەڵبژاردنێكی خاوێن دەردەكەوێ‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬پەیوەندیتان لەگەڵ پەژاك چۆنە؟‬ ‫وه‌ڵام‪ :‬پەیوەندیی باشمان هەیە ناکۆکیی ئەوتۆمان نیە‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬بۆ ئێران ئەوەندە دژایەتیی پەژاك دەكا وەك لە پارتەكانی تر؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬من لەگەڵ ئەو قسەیەت نیم كە دژایەتـی ئەو زیـاتر دەکـا‪ .‬ئێسـتاش رەنـگە ئێـوە كەمتـر چـاودێریی ئەو بابەتـانە بـكەن‬‫دەنـا كە سـەیر بـكەن دەبیـنن ناوهێنـان یـان لێكـۆڵینەوە لەسـەر كـۆمەڵە و دیمـوكرات زۆر زیـاترە لە هـی پـژاك‪ .‬تـا ئیسـتا لە‬‫كوردستانی باشوور بەسەدان كەسی ئێمە بەدەستی تیرۆریستەكانی کۆماری ئیسـلامی شـەهید و برینـدار بـوون هـی ئەوانـی دیـکەش‬ ‫كەمتر لەسەد كەس نین‪ ،‬بەڵام هیچ پژاكێك لە كوردستانی باشور تیرۆر نەكراوە‪.‬‬ ‫‪390‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫پرسیار‪ :‬ئێوە هەڵویستی پارتەكانی كوردستانی باشوور چۆن دەبینن بەرانبەر بە كوردەكوانی رۆژهەڵا لە عەلموانی و ئیسولامی‬ ‫یەكان؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دەكـرێ حیزبێكـی دیـکە زۆر نەتەوەییتـر لە پـارتی و یەكیەتـی بێـتە بەر چـاو بەهـۆی ئەوەی كە ئەوان لە دەسـەڵاتدان‬‫قســەكانیان بــاجی زیــاتر هەیە‪ .‬بــۆیە ئەوان لەســەر خۆیــان پێویســت دەكەن كە خــۆ لە دروشــمی گەورە بپــارێزن چــونكە لە‬ ‫دەسەڵاتن‪ ،‬رێكەوتنی جۆراوجۆریان هەیە و قسەكانیان زیاتر لەسەر دەكەوێت‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬زیاتر مەبەستی پرسیارەكەم ئەوە بوو كە ئیسلامی یەكانی كوردستان بەوە تۆمەتبار دەكرێن كەسەر بەئیتیلاعاتن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئیسـلامی یەكـان موسـڵمانن‪ ،‬ئیـرانیش بانگەشـەی ئیسـلامی بـوون دەكـا بەڵام هێـزە ئیسـلامی یەكـان كە ئیسـتاهەن تـانەی‬‫ئەوەیان لێ نادەم كە پیاوی ئیـرانن هەڵوێسـتی باشـیان هەیە ئـێمە لە ئیسـلامی یەكـان تەنهـا لە بـزووتنەوەی ئیسـلامی شـتێكی‬ ‫تایبەتیمان هەیە كە كاتی خۆی ‪ ١‬كەسی ئێمەیان گرت و تەسلیمی ئیرانیان كردنەوە‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئەوە شەخسی بوو یان حیزبی بوو؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬وەختێک ئەندامێکی حیزب كارێك دەكا تا ئەو كاتەی حیزب پێی نازانێ دە كرێ كەسی بێ‪ ،‬بەڵام كە حیـزب پێـی زانـی‬‫و هیچی نەكرد دیـارە ئەو حیـزبە قبـووڵیەتی‪ .‬ئەویـش وابـوو ئیسـتا ئەوكەسـە یەكـێكە لە فەرمانـدەكانی بـزووتنەوەی ئیسـلامی‪.‬‬ ‫بزووتنەوە هەڵوێستەكەی قبووڵ كرد ‪.‬ئەگەر سەرەتاش ئاگای لێنەبووبێ خۆ دوایە زانیویەتی‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئێوە ئەو بارودۆخەی كوردستان چۆن دەبینن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئەو بارودۆخە بەبـاش یـان خـرا‪ ،‬دەسـكەوتێكە بـۆ گەلـی كـورد وەك ئەوە وایە ‪ ٩‬بـرا لەزینـدان بـن یەكێكیـان ئـازاد بـێ‬‫دەستكەوتە بۆ هەمویـان‪ ،‬یەكیـان بۆخـۆی ئـازاد بـووە بەڵام تـا چەنـدە كـاریگەریی هەبـێ‪ ،‬وەڵامـی ئەوە زۆر ئاسـان نـیە‪ .‬ئەوەی‬‫ئێستا هەیە لە فیـدرالیزم زیـاترە‪ ،‬بە جۆرێـك لە جۆرەكـان سـەربەخۆیی یە‪ ،‬بەڵام لە بەرانـبەر تەحەددای گەورەدایە‪ .‬كـورد لە‬‫باشوری كوردستان لێ نەبۆتەوە‪ ،‬رێگەی سەختی لەپێشە بۆ چەسپاندنی دەسكەوتەكان‪ ،‬كورد لەباشوور سـێهەم بەشـی كوردسـتانە‬‫خ لەرووی خاك و خ لە رووی حەشیمەتەوە‪ ،‬دەكرێ ئێمە لە دادگای جیهـانی بڵێـین دوو هینـدە و كـوردی بـاكوور بڵێـت مـن چـوار‬‫هێندە‪ ،‬ئەوەی بۆ كوردی باشوور دەكرێ بۆچی بۆ ئێمە ناكرێ‪ ،‬ئەوە رەنگە لەو رووە سوودی هەبـێ و لەداهـاتوو بتـوانن كـۆمەكی‬‫رۆژهەڵات [و] بـاكوور بـكەن‪ .‬ئەگەر بە قسـەیەكی خێـریش بـێ‪ .‬ئەگەر چـاوەڕوان بـین دەسـەڵاتی كـوردی لە باشـووری كوردسـتان‬ ‫بەجۆرێک كۆمەگی پارچەكانی دیکە بكا و دراوسێكانی لەخۆی بكاتە دوژمن‪ ،‬كارێكی واقیع بینانە نیە‪.‬‬ ‫‪391‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫پرسیار‪ :‬كورد لە كوردستانی باشوور كۆمەڵێك پۆستی سیادیی هەبوووە بەڵام ئەوان پەیوامێكی روونیوان نەبوووە بوۆ پارچەكوانی‬ ‫تری كوردستان؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئەوانە پـارتی سیاسـین بەڵام لەهەمـان كـات دا حكـوومەتن‪ .‬حكـوومەت نـاتوانی وا بەئاسـانی هەڵویسـتی خـۆی وەرگـرێ‬‫بەرانبەر بە بەشێكی كوردستان كە لە وڵاتێكـی دراوسـێ دایە ئەوە جـۆرێكە لە دەسـت‪-‬تێـوەردان‪ ،‬بـۆ ئـێمە دیـارە كە بـۆ چـی ئەو‬ ‫هەڵوێستەیان نیە‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی رۆژهەڵات تایمز ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٢٢ :‬ی نوامبری ‪٢١٨١‬‬ ‫‪392‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عەبدوڵڵا حەسەن زادە‪ :‬زۆربوونی بنکەو پێگەی نیزامی بۆ هەر رێەیمێک نیشانەی لاوازی یەتی لە‬ ‫نێو خەڵک دا‬ ‫میدیا ‪ -‬ئەحمەد سەفا‪:‬‬‫میدیا‪ :‬دوای تێپه‌ڕبوونی ‪ ٠١‬ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا‪ ،‬چ خوێندنه‌وه‌یه‌كتان بۆ پێگه‌ی ئێستای كۆماری ئیسولامیی ئێوران‬ ‫هه‌یه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران ره‌نگه له روانگه‌ی لایه‌نگرانی خۆیـه‌وه رێژیمێكـی سـهقامگرتوو بێـت‪،‬‬‫به‌ڵام به رای من ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر وه‌ك رێژیمێك كه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر میللهتهكـهی خۆیـدا هـه‌بێت‪ ،‬لاوازتـره‪،‬‬‫حاشا لـه‌وه‌ش نـاكرێ كـه بـه زهبروزهنـگ خـۆی سـهپاندوه و موخالیفـهكانیی بێـده‌نگ كـردوون‪ ،‬بـه‌لای منـه‌وه توانـا و ده‌سـه‌ڵاتی‬‫رێـژیم ئه‌وه‌یـه كـه حكوومـهت به‌سـه‌ر دڵـی خهڵكـدا بكـا‪ ،‬نـه‌ك حكوومـهت بـه زه‌بـری سـهرهنێزه و كوشـت و كوشـتار‪ .‬ئه‌گـه‌ر لـه‬‫ریفراندۆمی ساڵی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئێران‌دا رێژیم ‪%٢٣‬ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ بوو‪ ،‬ره‌نگه ئێستا ‪ %٢١‬ی له‌گـه‌ڵ نـهمابێ‪،‬‬‫خۆ به وه‌ی نیـه لـه هـه‌موو شـوێنێك پایگـا و پێگـهی سـهربازیی دانـاوه‪ ،‬هه‌رچه‌نـده رژێمێـك بنكـه و پێگـهی سـهربازیی زیـاتری‬‫هه‌بێ‪ ،‬نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له نێو خه‌ڵكه‌كه‌ی دا ئه‌وه‌نـده لاوازه‪ ,‬ئـه‌وه‌ی ئـه‌و رێژیمـه ئێسـتا دهیكـا‪ ،‬هیچـی نیشـانه‌ی بهدهسـهڵاتی‬‫نیه‪ ،‬به‌ڵكوو نیشانه‌ی لاوازی یه له ده‌سه‌ڵاتداری دا‪ ،‬خۆ ئیسـتقراری رێـژیم بـه زۆربـوونی پایگـا و بنكـهی سـه‌ربازی یـهوه نیـه‪،‬‬‫ئه‌مه زیاتر نیشانه‌ی لاوازی یه‪ ،‬حكوومه‌ت كاتێك ده‌توانێ ئیستقراری هه‌بێ‪ ،‬كه به‌بێ چاودێری به‌رده‌وام به‌سـه‌ر خهڵكهكهیـهوه‬‫حوكم بكـا‪ .‬ئه‌گـه‌ر دهسـهڵاتێك ناچـار بـێ بـۆ راگرتنـی خـۆی لـه‌سـه‌ر هـه‌ر تهپۆڵكهیـهك پایگایـهكی سـه‌ربازی دابنـێ‪ ،‬نیشـانه‌ی‬‫ئه‌وه‌یه كه پایگای جه‌ماوه‌ری و خـهڵكیی نیـه‪ ,‬تـا ئـه‌وه‌ی زیـاتر بـێ‪ ،‬هـه‌ر بۆیـه بـهرای مـن له‌گـه‌ڵ ئـه‌وه‌ی كـه رێژیمـی كۆمـاری‬‫ئیسلامی له رووی سه‌ربازی یه‌وه به‌هێزه و به زۆری و توندوتیژی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا زاڵه‪ ،‬رێژیمێكی له‌رزۆك و بـێ ئایندهیـه و نـه‬ ‫خه‌ڵك نه له ناوخۆی دا قبووڵیه‌تی و نه له دنیای ده‌ره‌وه‌ش دا‪.‬‬ ‫میدیا‪ :‬ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران چۆن ده‌بینی؟‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬به‌داخـه‌وه تـهوازونی ناتـه‌واو هه‌یـه‪ ،‬هێزەکـانی ئۆپۆزسـیۆن ده‌توانیـت بـه ئۆپۆزسـیۆنی نێوخـۆیی و‬‫ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌كی‪ ،‬هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنی رێكخراو و ئۆپۆزسیۆنی رێكنهخراو‪ ،‬دابـه‌ش بكـهی‪ .‬ئه‌گـه‌ر هـهركام لـه وانـه لـه بـه‌ر‬‫چاو بگرین‪ ،‬یه‌كجار زۆر به‌ربڵاون‪ ،‬حیزبه موخالیفه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی زۆرن‪ ،‬خه‌ڵكی ناڕازی له رێـژیم یـهكجار زۆرن‬ ‫‪393‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫و بـه ئاسـانی دهكـرێ بڵێـین ‪ %٢٣‬ی موخـالیفن‪ ،‬بـه‌ڵام لـه بهرئـهوهی نـه‌ك ئۆپۆزسـیۆنی رێـك نـهخراو‪ ،‬بـهڵكوو ئۆپۆزسـیۆنه‬‫رێكخراوه‌كه‌ش له نێو خۆیدا ته‌بایی و یه‌كگرتوویی نیه و هاوكاریی یه‌كتر ناكه‌ن و له بـار و دۆخێكـی لاواز و نالـهباردا به‌سـه‌ر‬‫ده‌بــه‌ن‪ ،‬بــه جۆرێــك نــاكرێ هیــوای ئــهوهت هــه‌بێ كــه ئــه‌و ئۆپۆزســیۆنه بتــوانێ له‌گــه‌ڵ كۆمــاری ئیســلامی بــهرهنگاری یەكــی‬ ‫چاره‌نووسسازی هه‌بێ‪.‬‬ ‫میدیا‪ :‬له‌چاو ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه سه‌راسه‌ری و ئێرانی یه‌کان‪ ،‬دۆخی ئۆپۆزسیۆنی كوردی چۆنه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ناكرێ به ره‌شبینی ته‌ماشای شـتهكان بكـه‌ین‪ ،‬بـه‌لام بتـهوێ و نهتـهوێ بزووتنـه‌وه‌ی كـورد بهشـێكه لـه‬‫بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری و ره‌نگه زۆر جار شیعاری به ئاره‌زوو بدرێ كه كورد كاری به ئێران چیه و واز له ئێران بێنین و با لێـی‬‫جودا بینه‌وه و هه‌ندێك شتی وه‌هـا‪ ،‬ئه‌گـه‌ر كه‌سـێك ده‌تـوانێ لـه ئێـران جـودا بێتـه‌وه‪ ،‬بـا جـودای كاتـهوه و ئەمنـیش ئـه‌و كاتـه‬‫ده‌ستخۆشیی لێ ده‌کەم‪ ،‬به‌ڵام خۆ ئه‌وه مـومكین نیـه‪ ،‬ئۆپۆزسـیۆنی كـوردیش بهشـێكه لـه ئۆپۆزسـیۆنی سهراسـهری ئێرانـی‪ ،‬ئه‌گـه‌ر‬‫ئۆپۆزسیۆنی سه‌راسه‌ری له وه‌زعێكی خرا‪ ،‬دایه‪ ،‬ئۆپۆزسـیۆنی كـوردی نـاتوانێ كارسـاز بێـت‪ ،‬بـه‌ڵام ئۆپۆزسـیۆنی كـوردی لـه چـاو‬‫ئۆپۆزسیۆنی به‌شه‌كانی دیکە ئاماده‌تره‪ ،‬له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه له‌و هه‌لومه‌رجه‌ش دا نیه كه چـاوهڕوانیی لـێ بكـرێ كـارێكی وا‬‫بكا‪ ،‬چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ربڵاوی‪-‬یه‌شی نه‌بێ‪ ،‬ئه‌وه نیه كـه بتـوانێ به‌رامبـه‌ر بـه ده‌سـه‌ڵاتی ئێـران كـارێكی ئهساسـیی لـه ده‌سـت‬‫بـێ‪ ،‬ئه‌گـه‌ر ههلومـهرجێكی وه‌كـوو سـاڵی ‪ ١١ - ١٢‬روو بـدا‪ ،‬ئۆپۆزسـیۆنی كـوردی ده‌تـوانێ كارێـك بكـا بـه تهجرهبـهوهرگرتن لـه‬‫رابردوو له كوردستان مهوقعییهتێكی زۆر باڵا به‌ده‌ست بێنێ‪ ،‬هه‌ر وه‌كـوو ئۆپۆزسـیۆنی كـورد لـه ئێـراقیش تـوانی ئـه‌و كـاره بكـا‪،‬‬ ‫به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ته‌نێ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی رووبه‌ڕوو بێ و زۆر له‌وه‌ش رێكوپێكتر بێت‪ ،‬ناتوانێ كارساز بێ‪.‬‬‫میدیا‪ :‬ده‌گوترێ كۆماری ئیسلامی ئێران له ژێر فشارێكی نێوخۆیی و جیهانی دا لاواز بووه‪ ،‬ئۆپۆزسیۆنی سهراسوهری ئێورانیش‬‫لاوازه‪ ،‬به‌شه كوردییه‌كه‌شی كۆك نین و پێكه‌وه ناته‌بان‪ ،‬كوهوابوو داهواتووی سیاسویی ئێوران بوه كووێ دهگوا و چ ئوهنجامێكی‬ ‫دەبێ؟‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬هێمن له شیعرێكی خۆیدا (ئێواره‌ی پاییز) ده‌ڵێ‪:‬‬‫(گوتم كه‌وابێ ئاشنا به‌شی ئێمه له ناوچوونـه‪ ...‬گــوتی نـــا‪ ,‬نــا‪ ،‬دوور بــنواڕه‪ ،‬دوور بنـواڕە‪ ،‬ئـــــاســــۆ روونــه)‪ ،‬بۆیـه له‌گـه‌ڵ‬‫هه‌موو ئه‌وانه‪ ،‬رێژیمی كۆمـاری ئیسـلامیی ئێـران رێژیمێكـی بـێ ئایندهیـه و ئۆپۆزسـیۆنی ئێـران و ئه‌وانـه‌ی كـه دهیانـهوێ ئێـران‬‫بگۆڕن‪ ،‬ئاینده‌یان پتـر روونـه‪ ،‬واتـه وهزعـی رێـژیم ئه‌وانـه بـه‌ره‌و لـه یـهك نزیكبوونـهوه و هاوكـاری پـاڵ پێـوه دهنـێ و رهنگـه‬‫هۆكاری ده‌ره‌كییش به جۆرێك كاریگه‌ر بێ‪ ،‬هه‌رچه‌نده ئەمن به پێچه‌وانه‌ی رای زۆر كه‌س‪ ،‬نه هومێـدم پێیـهتی و نـه ئـارهزووش‬‫ده‌كه‌م ئێران به واسیته‌ی هجوومی خاریجی بگۆڕێ‪ ،‬ئەمن ئـاره‌زوو ده‌كـه‌م ئێـران بـه ده‌سـتی ئێرانـی یـهكان بگـۆڕی و كـورد وه‌كـوو‬‫خۆی به‌شی تێیدا هه‌بێ‪ ,‬نه‌ك ئه‌مریكا و ئورووپا بێن و بۆمان بڕووخێنن‪ ،‬چونكـه ئـه‌وان ئه‌گـه‌ر هـاتن بـۆ خۆیـانی دهڕووخێـنن‪،‬‬ ‫‪394‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫نه‌ك بۆ ئێمه‪ ،‬به‌لام به‌هه‌ر حاڵ ره‌نگه ئه‌م لایه‌نه‌ش هۆكارێك بێ‪ ،‬بۆیه پێوایه ئۆپۆزیسیۆن ئایندهی هه‌یـه و كۆمـاری ئیسـلامی‬ ‫بێ ئاینده‌یه‪.‬‬‫میدیا‪ :‬راتان به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌ی سه‌وز چیە؟ ئایوا شوهپۆلێك بوو‌و‪ ،‬كۆتوایی پێهوا ‪ ،‬یوان جوهماوهریتر و بوههێزتر سوهر هوهڵ‬ ‫ده‌داته‌وه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ره‌نگه خه‌ڵكێكی زۆر پێیوابێ ئه‌وه‌ی كه به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ناو ده‌برا‪ ،‬ئێسـتا تـه‌واو بـووه و كۆتـایی‬‫هاتوه‪ ،‬من زۆر جار وتوومه‪ ،‬بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ته‌نیا له ئاغایانی مووسه‌وی و كه‌ڕووبی و لایه‌نگرانیان دا نابینم‪ ،‬ئۆپۆزسـیۆنی‬‫سه‌وز به‌و ناوكـه پتـهوه ده‌زانـم كـه لـه قـووڵایی بزووتنـه‌وه‌ی خـه‌ڵكی ئێرانـدا سـه‌ری هه‌ڵـداوه و ئـه‌وه رهنگـه بـه شـێوه‌ی كـاتی‬‫سه‌ركوت بكـرێ‪ ،‬یـان لاواز بـێ‪ ،‬بـه‌ڵام فـهوتانی نیـه‪ ،‬زینـدووه و دهمێنـێ و ئهمڕۆكـه خهفهیـه‪ ،‬سـبه‌ی سـه‌ر هـه‌ڵ ده‌داتـه‌وه‪ .‬لـه‬‫نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌زا قسـه‌م كـردوون‪ ،‬ئـه‌وه‌ی كـه پێـی دهگـوترێ ئۆپۆزسـیۆن و بزووتنـه‌وه‌ی سـه‌وز‪ ،‬یـانی بزووتنـه‌وه‌ی‬‫ناڕهزایـهتی بـه هـه‌موو چـین و توێژهكانیـهوه‪ ،‬لـه بـه‌ر ئـه‌وه‌ی ئه‌وانـه‌ی كـه لـه‌و بزووتنهوهیـهدا هاوبـه‌ش بـوون‪ ،‬خـۆ یهكدهسـت‬‫نه‌بوون‪ ،‬به‌ڵكوو له حیزبی جۆراوجۆر و چین و توێژی جۆراوجۆر هاتبوون‪ ،‬ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه خـۆ هـه‌ر ئـی كـهڕووبی و مووسـهوی‬‫نیه‪ ،‬وه‌كوو ده‌زانین ئیستاش به‌هێزه‪ ،‬وه‌ك له پێشووش دیتمـان توانـای لـه رێـژیم بڕیبـوو‪ ،‬به‌شـێكی زۆری لـه كارهكـانی فهلـهج‬‫كردبـوو كـه نـهتوانێ بهرنامـه ئاسـایی یـهكانی واتـه جێژنـی ئـایینی و بۆنـه تایبـه‌تی یـهكانی خـۆی بـهڕێوه بـهرێ‪ ،‬هـه‌ر بۆیـه‬ ‫داهاتووی رێژیم به ره‌شی ده‌بینم و به داهاتووی ئۆپۆزسیۆن گه‌شبینم و بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵك سه‌رده‌كه‌وێ‪.‬‬‫میدیا‪ :‬زۆربه‌ی لایه‌نی سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سیاسه‌تی خوهباتی چهكدارانوهی وه‌لا نواوه و رووی‬‫له كاری سیاسی و مه‌ده‌نی كردوه‪ ،‬ئایا به‌رده‌وامیی ئه‌و شێوه خه‌باته تا سه‌ر ده‌بێ‪ ،‬یا كورد به به‌ناچاری جارێكی دیوکە دهسوت‬ ‫ده‌داته‌وه چه‌ك؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬دهكـرێ بڵێـین كـه ئۆپۆزسـیۆنی كـورد لـه سـهرتاوه خـهباتی چهكدارانـهی وه‌ك شـتێكی ئایـدیال و بـه‬‫ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵ نه‌بژاردوه و هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی داسه‌پاوی زانیـوه‪ ,‬هـه‌وڵی داوه ئه‌گـه‌ر بكـرێ لـه رێگـه‌ی ئاشـتیخوازانهوه‬‫میللـه‌ت بـه داخـوازی یـهكانی خـۆی بگـا‪ ،‬ته‌نانـه‌ت ئـه‌وده‌م كـه دهیـانگوت ئـازادی لـه لوولـهی تفـه‌نگ دایـه‪ ،‬حیزبـی دیمـوكراتی‬‫كوردستان ده‌یگوت مه‌سه‌له‌ی كورد رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی نیه‪ ،‬واته وانیه كه هه‌مووی به یه‌ك شێوه بێ‪ ،‬به‌ڵام ئێسـتاكه ئیمكـانی‬‫ب ـهڕێوهبردنی خ ـهباتی چهكدارانــه نی ـه و وهســتاوه‪ ،‬زیــادهڕۆیی ل ـه‌م بــاره یەوه كــه ئ ـه‌م ش ـێوه خهباتــه ت ـهواو بــووه و ده‌بــێ‬‫خواحافیزیی لێ بكرێ و ده‌وری به‌سه‌ر چووه‪ ,‬زۆر له‌و قسانه دروست نین‪ ،‬به‌ڵكوو ده‌بێ وا بڕوانینه ئه‌م شێوه خه‌باته‌ش كـه لـه‬‫واقیع دا شێوه‌یه‌كی دڵخواز نیه‪ ،‬به‌ڵكوو دوژمن به‌سه‌رت دا ده‌یسه‌پێنێ و وه‌ك یه‌كێك له رێبازه‌كانی خه‌بات قـه‌ت نـابێ لـه بیـر‬‫بكرێ‪ ،‬چونكه هه‌میشه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه هێزێك كه داوای ماف و ئازادی یه‌كانی ده‌كات‪ ،‬له لایـه‌ن رێژیمـهوه پـهلامار بـدرێ‬‫و ئـه‌و كاتـهش خـۆ كـاری شـۆڕگێری بهرهنگاربوونهوهیـه‪ ،‬نـه سـهردانهواندن‪ ،‬لهلایـهكی دیـکەهوه زۆر قسـه بـۆ شـۆردنهوی مێشـكی‬ ‫‪395‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫خه‌ڵكه‌كه ده‌كرێ كه چه‌ك باوی نه‌ماوه و سه‌رده‌می ئه‌و جۆره خه‌باتانه به‌سه‌ر چووه‪ ،‬خۆ چه‌كداركردن و بـه دهسـتهێنانی چـه‌كی‬‫نوێ به‌رده‌وام كاری دوژمنهكانـه‪ ،‬ته‌نانـه‌ت لـه ئاسـتی جیهـانیش دا ئـه‌و ركابـهری یـه هه‌یـه‪ ،‬هـه‌ر دوێنـێ خهبـهر بـڵاو بـۆوه كـه‬‫ئه‌مریكا خه‌ریكی داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی چه‌كی تاقی كراوه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتوو بووه و ده‌یه‌وێ له سه‌رڕا تاقی بكاتـهوه‪ ،‬ئه‌گـه‌ر خـهباتی‬‫چه‌كدارانه باوی نه‌ماوه‪ ،‬ئه‌و هه‌موو چه‌كه بۆچیه و ئه‌و میلیاردانه بۆ خه‌رج ده‌كرێن؟ بۆ وا خه‌ڵك رابێنین كه نـابێ زللـهش لـه‬ ‫دوژمنه‌كانمان بده‌ین‪ ،‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تا ئه‌و جێیه‌ی مومكینه‪ ،‬نابێ خۆ بخه‌ینه خه‌باتی چه‌كدارانه‪.‬‬‫میدیا‪ :‬ئه‌ی بۆ له حاڵێكدا حیزبوهكان كواری چهكدارانوه ناكوهن و رۆژ توا ئێوواره بوه شوان و بواهۆی خۆپیشواندان و ناڕهزایوهتی‬‫ده‌ربڕین و كاری مه‌ده‌نی هه‌ڵده‌ڵێین‪ ،‬له‌ولاوه‌ش له ‪ TV‬یه‌كانیان خۆراكه تهبلیای یه‌كه‌یان هه‌ر پێشمه‌رگه و شوههید و تفهنگوه‬ ‫و سروودی شۆڕشگێڕی یه‪ ،‬ئایا ئه‌مه سیاسه‌تێكی دوو جانبه و دوفاقی نیه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری هه‌موو جۆرێكی تێدایه و خه‌ڵكانێك هه‌ن كه به‌مـه كـهی ده‌كـه‌ن و بـه‌وه هه‌سـتی‬‫خۆڕاگری یان تێدا زیندوو راده‌گیرێ‪ ،‬ئه‌گه‌ر ئەمن ‪ TV‬یه‌كم هه‌بایه‪ ،‬یان به‌ر پرسیارهتیی ‪ TV‬یه‌كم به ده‌سـت بـا‪ ،‬ره‌نـگ بـوو‬‫له‌م دیمه‌نانه‌م كه‌م كردباوه‪ ،‬ئه‌مه پێی ده‌گوترێ ئاژیتاسیۆن و بۆ وه‌ختێك ده‌بێ كه به‌و كاره‌وه خه‌ریكی‪ ،‬بۆ ئـه‌وه‌ی ئـه‌م گیانـه‬‫زیندوو رابگری‪ ،‬هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی وڵاتی ئێمه زیاتر دوو ده‌سته‌ن‪ ,‬ده‌سته‌یه‌ك كه پێگه‌یشتووترن ده‌ڵـێن‪ ،‬ده‌وران دهورانـی كـاری‬‫مه‌ده‌نی یه و ئه‌مه راسته‪ ،‬ده‌سته‌یه‌كی تر هاواریانه كـه بابـه خـوراین‪ ,‬بـۆ پێشـمه‌رگه نایەتـهوه‪ ،‬ئهمانـهش هـه‌ر راسـت ده‌كـه‌ن‪،‬‬‫ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك سه‌روكاریان هه‌یه‪ ،‬به تایبه‌ت پاسـدار و بهسـیجی و جـاش ئه‌گـه‌ر هه‌سـت بـه بـوونی پێشـمه‌رگه بكـه‌ن و‬‫پێشمه‌رگه له‌وڵاتدا شك به‌رن‪ ،‬كه‌مێك له ره‌فتار و ئاكاری توندوتیژی خۆیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‪ ،‬ئەمـن تێكـهڵاوێك لـه‌و دووانـه بـه‬‫خرا‪ ،‬نازانم‪ ،‬هه‌ر چه‌نده له‌و به‌شه‌ی كه باست كرد‪ ،‬كه‌م ده‌كه‌مه‌وه‪ ،‬به‌ڵام قه‌ت نامـه‌وێ گیـانی خهباتگێڕانـه و خۆشه‌ویسـتی و‬‫خه‌باتی چه‌كدارانه له خه‌ڵكی ئێمه‌دا بمرێ‪ ،‬چونكه كه كوشتت ئه‌و گیانه شۆڕشـگێڕانهیهت بـۆ زینـدوو نابێتـهوه‪ ،‬ئـه‌م دوژمنـهی‬‫كه ئێستا ره‌حم به ئیبراهیمی یه‌زدیی ‪ ١١‬سـاڵه ناكـات و دهیگـرێ لـه حاڵێكـدا حـهتتا ویلایـه‌تی فهقیهیشـی قبووڵـه‪ ،‬چـۆن لـه‬ ‫میلله‌تی كورد قبووڵ ده‌كا و سه‌ر بۆ داخوازی یه‌كانی داده‌نوێنێ؟‬‫میدیا‪ :‬جاربه‌جار له هێندێك راگه‌یاندن و دیمانه‌دا‪ ،‬ته‌نانه لوه لایوهن رێبهرایوهتیی حیزبوی دیمووكراتی كوردسوتان‪ ,‬ده‌گووترێ‬‫ئه‌گه‌ر رێەیم ئازادی بدا‪ ،‬زمانی كوردی ئازاد بكا‪ ،‬ریفراندۆم بكا‪ ،‬زیندانیی سیاسی به‌ر بدا و ده‌یان له‌و ئه‌گه‌رانه‪ ،‬ئوهوا ئاموادهن‬ ‫بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه‪ .‬ئایا ئه‌و خه‌ون و ئه‌گه‌رانه تا چه‌ند له واقیعی ئه‌مڕۆی ئێران دوورن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەمن به ناوی حیزب قسه ناكه‌م و وه‌ك خۆم قسه ده‌كه‌م‪ ،‬ئەمن ئـه‌و قسانهشـم پـێ خـۆش نیـه‪ ،‬بـه‌ڵام‬‫ئه‌و قسانه بۆ خۆیان وان‪ ،‬ئه‌گه‌ر پوورێ دوو سـمێڵی هـهبان‪ ،‬پێیـان دهگـوت مامـه‪ ،‬ئـه‌وه لـه‌و قهبیلهیـه‪ ،‬راسـته ئه‌گـه‌ر كۆمـاری‬‫ئیسلامی رێگه بدا به هه‌موو حیزبه‌كان و ئازادیی ته‌واو هه‌بێ و چالاكیی سیاسی بكرێ و كه‌سـیش نـهیانگرێ‪ ،‬زۆر بێمانـا ده‌بـێ‬‫چه‌ك له شان له ده‌ره‌وه‌ی سنوور بمێنیته‌وه‪ ،‬به‌ڵام ئه‌و ئه‌گه‌ره به هیچ جۆر نایه‌ته دی‪ ،‬ئه‌وه له تیۆری دا راسته‪ ،‬پێم‌خۆش نیـه‬ ‫‪396‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫هێندێ كه‌س باوه‌ڕ بكه‌ن ره‌نگه شتی وابكرێ‪ ،‬له‌گه‌ڵ ئـه‌وه‌ی لـه بـاری عـهقڵی یـهوه ئـه‌و ئیحتیمالـه نابڕێتـهوه‪ ،‬ئەمـن پێموایـه‬‫نه‌ك ‪ ،%٢٢‬به‌ڵكوو له ملیۆن دا یه‌ك له نۆسهدونهوهد و نۆ هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د ونۆ‪ ،‬ئیمكانی چـاكبوونی كۆمـاری ئیسـلامیی‬‫ئێران نیه و ئه‌وه‌ی كه رژێمی كۆماری ئیسلامی ئیجازه به حیزبێكی وه‌ك حیزبی دیموكرات بدا‪ ،‬چالاكیی سیاسـی بكـا‪ ،‬بۆیـه ئـه‌و‬ ‫قسانه بایگانی كه‌ین و هه‌ر نه‌یكه‌ین‪ ,‬چاكتره‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٢١ :‬ی دێسامبری ‪٢١٨١‬‬ ‫‪397‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬قازی محه‌مه‌د‪ ،‬گوڵێك بوو له سه‌حرا ڕووابوو‬ ‫دیمانه‪ :‬حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‬‫مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده نووسه‌رێكی وشه ناسك و وه‌رگێڕێكی زمان پاراوه‪ ،‬نووسراوه‌كانی ئه‌و سیخناخن له گوزارشـتی تـه‌ڕ‬‫و خۆشكهڵهی كوردی‪ ،‬ئه‌و یه‌كێكه له‌و نووسه‌ره سه‌ركه‌وتوانه‌ی توانیویه‌تی له بـواری نووسـین دا سـیحر بئافرێنێـت‪ .‬دوای ئـه‌وه‌ی‬‫له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه پرسیاره‌كانم بۆ ڕه‌وانه‌كرد‪ ،‬ئه‌و خۆی له‌م باسه دزیه‌وه به پاساوی ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئه‌م جۆره پرسـیارانه‬‫نیه و پێویسته كه‌سی لێهاتوو وه‌ڵامیان بداته‌وه‪ ،‬به‌ڵام ئه‌مه نه‌بۆوه مایه‌ی ڕازی بوونی من‪ ،‬شه‌وێك له ماڵی تایبه‌تی خـۆی بـه‬‫خزمه‌تی گه‌یشتم‪ ،‬دوای تكا و موجامه‌له‌یه‌كی زۆر قه‌بووڵی گفتوگۆكه‌ی كـرد‪ ،‬وه‌لـی بـه خه‌نـده و پێكهنینـهوه گـوتی‪ :‬كـوردهواری‬ ‫ده‌ڵێن\" گه‌ر كه‌چه‌ڵ به تۆبزی بنێرنه مازووان له دارێ هه‌ڵناڕوانێ‪\".‬‬‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬وه‌ك ئاشكرایه جه‌نابت شاره‌زایێكی باشت له رێنووسی زمانی كوردی هه‌یه‪ ،‬چه‌ندانجار بانگهێشت كراوی بۆ‬‫دیاریكردنی زمانێكی ستاندارد بۆ نووسین‪ ،‬به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئێستا ئه‌م خه‌ونه له مێەینهی به‌شێك لوه زموانزان و نووسوهرانی‬ ‫كورد نهترووكاوه‪ ،‬به بۆچوونی تۆ ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬به بۆچوونی من پرسـیارهكهت دوو داخـوازی ههڵـدهگرێ‪ ،‬ڕێنـووس شـتێكه و زمـانی سـتانداردیش شـتێكی‬‫دیكه‌یه‪ ،‬له باره‌ی رێنووسی زمانه‌وه ڕه‌نگه كه‌م و كوڕیمان هه‌بێ‪ ،‬به‌ڵام هێندێک كار كراون‪ ،‬ئەگه‌ر هـه‌موویان بچنـهوه سـهریهك‬‫رێنووسمان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش ده‌بێ‪ ،‬گیروگرفته‌كه ئه‌وه‌یه‪ :‬ئه‌وانه‌ی ده‌نووسـن كـه‌متر گـوێ بـه ڕێنـووس ده‌ده‌ن‪ ،‬ئـه‌و گۆڤـار و‬ ‫ڕۆژنامانه‌ی له كوردستان ده‌رده‌چن كه‌متر هه‌ڵه‌بڕی و جوانكردنی ڕێنووسیان پێوه دیاره‪.‬‬‫مامۆستا جمال عه‌بدول شتێكی جوانی نووسیوه له سه‌ر ڕێنووسی كوردی‪ ،‬پێشكه‌شی ئهكادیمایای كوردستانی كردووه‪ ،‬به ره‌ئی مـن‬ ‫گه‌ر ئه‌مه په‌سند بكرێت گرفتی ڕێنووسمان زۆر كه‌م ده‌بێ‪.‬‬‫له باره‌ی ڕێزمانیشه‌وه ئه‌وانه‌ی خۆیان به شـاره‌زا ده‌زانـن‪ -‬ههڵبـهت مـن خـۆم بـه شـاره‌زا نـازانم ‪ -‬ده‌تـوانن گفتوگـۆی چڕوپـڕی‬‫له‌باره‌وه بكه‌ن‪ ،‬به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی گرنگتر ئه‌وه‌یه‪ :‬كه ئایا ڕێنووس په‌یوه‌ندیی به زمانی ڕسمی یـهوه هه‌یـه یـان نـا؟ بـه بـاوه‌ڕی‬ ‫من ده‌بوو زمانی ڕەسمی بۆ وڵات زۆر زوو بیری لێ كرابایەوه و بڕیاری له سه‌ر درابایه‪.‬‬ ‫‪398‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫له كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكردنی زمانی ڕەسمی به‌شداربووم‪ ،‬له نێو كۆبوونه‌وه‌كه شـیعرێكی حـاجی قـادری كـۆییم بـه نموونـه‬ ‫هێنایەوه‪:‬‬‫به‌م چه‌شنه‌یه(صه‌رف)ی عیشقبازی (موسته‌قبه‌ل)ی كه‌متره له مازی گوتم به داخه‌وه ئێمه ڕابردوومان باشتره لـه ئێسـتا‪ ،‬ده‌یـان‬‫سـاڵه زمـانی كـوردی ڕێڕهوێكـی باشـی بۆخـۆی دروسـت كـردوه‪ ،‬بـه‌ڵام ئێسـتا خهریكـه ده‌ی شـێوێنن‪ .‬ئێسـتا تهلـهڤیزیۆن‪ ،‬ڕادیـۆ‪،‬‬‫ڕۆژنامه‪ ،‬به چه‌ند زمانێكی له یه‌ك جیا په‌خش ده‌كرێن‪ ،‬به‌داخه‌وه ئه‌مـه‌ش زیـاتر بـۆ ڕاكێشـانی خهڵكـه بـۆ خۆیـان‪ ،‬هه‌رچه‌نـد‬ ‫ده‌زانم به‌مه خۆم خوێن تاڵ ده‌كه‌م‪.‬‬‫له وانه‌یه خه‌ڵك حه‌ز بكات به شێوه‌زاری گه‌ڕه‌ك و تیره‌ی خۆی قسه بكات و منداڵهكیشانیان پێی بخوێنن‪ ،‬به‌ڵام ده‌بـێ زمـانی‬‫ڕەسمی له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه بێ‪ ،‬خوێندن به زمانی زگماك نه‌ك به شـێوه‌زاری زگمـاك هـهقی هـه‌موو میللـه‌تانی سـه‌ر زه‌وی‬ ‫یه‪.‬‬‫حه‌یده‌ر عهبودوڵڵا‪ :‬بوهڵام مامۆسوتا ئایوا لهموهدا زۆریینوه ڕهچواو دهكرێوت‪ ،‬یوان كهمیینوه؟ یواخود پێوهرێكیدیكوه بوۆ ئهموه لوه‬ ‫به‌رچاوده‌گیرێت؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬نه‌خێر له دروستبوونی زماندا هیچ كاتێك زۆرینه و كه‌مینه ڕه‌چاو ناكرێ‪ ،‬هێندێك ڕووداوی دیكـه هـه‌ن‬ ‫كه زه‌مینه بۆ ئه‌مه ده‌ڕه‌خسێنن‪ ،‬جاری واهه‌یه ئابووری یه‪ ،‬گه‌لێ جار سیاسی یه‪ ،‬زۆرجاریش ئایینی یه‪...‬تاد‪.‬‬‫وه‌ك پێشتر گوتوومه و ده‌یڵێمه‌وه بۆ نموونه‪ :‬بۆ به هێزبوونی زمانی عه‌ره‌بی كه زمانی قوڕه‌یش بوو دوو هـۆی سـه‌ره‌كی ده‌سـتیان‬‫وه‌ده‌ستی یه‌ك داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شێوه‌زاره ببێته زمانی هه‌موو عـه‌ره‌ب‪ .‬یه‌كـه‌م هـۆ‪ :‬ئـایینی یـه‪ ،‬كـاتی خـۆی بوتخانـهی كهعبـه‬‫هه‌بووه له سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت خه‌ڵك ڕوویان تێكردوه‪ ،‬هاوكات به رۆخ ئه‌مه‌شه‌وه هۆی دووه‌م كـه ئـابووری یـه پشـتگیری ده‌كـا‪،‬‬‫بازاڕی عوكاز كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه خـهڵك بـۆ مامه‌ڵـه‌ی بازرگـانی ڕووی تێدهكـهن و باسـی عهشـیرهت و تیـره‌ی خۆیـان ده‌كـه‌ن‬ ‫به‌زمانێك كه ئه‌وان به‌زمانی ڕسمیی خۆیانیان داناوه‪ ،‬ئیتر ئه‌وان واز له زمانی كۆڵان و عه‌شیره‌تی خۆیان ده‌هێنن‪.‬‬‫دیاره هه‌موو میلله‌تانی دنیـا پـێش ئـه‌وه‌ی هه‌سـتی نهتهوایـهتی یـان هـه‌بێت هه‌سـتی زمانیـان هـه‌بووه‪ .‬گـه‌لێ كـه‌س پێیـان وایـه‬‫زمانی عه‌ره‌بی بۆیه بەم شێوەزارە دروست بووە‪ ،‬چونكه قوڕئان بـه‌م زمانـه هـاتوه‪ ،‬بـه‌ڵام ئه‌مـه ڕاسـت پێچهوانهیـه‪ ،‬لهڕاسـتی دا‬‫قورئان به‌زمانی عه‌ره‌بان هاتوه‪ .‬ئێستاش عه‌ره‌ب شانازی به زمان و ئـه‌ده‌بی جاهیلیهتـهوه ده‌كـه‌ن كـه پـێش ئیسـلام بـه سـه‌دان‬‫ساڵ ئه‌م زمانه هه‌بووه‪ .‬زمانی كوردییش له قۆناغه‌كانی مێژوودا ئه‌م هه‌وڵانه‌ی داوه‪ ،‬سه‌رنج بده كاتێك لـه ناوچـه‌ی هـه‌ورامان‬‫ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بره‌وی پێده‌درێ خه‌ڵك له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكەوە ڕووی تێده‌كه‌ن و ئاواتیـان ئه‌وه‌یـه زمـانی تهكیـه و‬ ‫‪399‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫خانه‌قا فێر بن‪ .‬شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی خه‌ڵكی شاره‌زووره كـه‌چی شـاكارێكی زۆر مـه‌زن و گـه‌وره بـه شـێوه‌زاری هـهورامی‬‫ده‌خوڵقێنێ‪ .‬نموونه‌یه‌كی دیكه لـه هـه‌ردوو كوردسـتانی ڕۆژهـه‌ڵات و ڕۆژئـاوا هـهركاتێك بزوتنـهوهی كوردایـه‌تی هەڵگیرسـابێتهوه‬ ‫له‌و شوێنه هەڵگیرساوهتهوه كه به‌و زاراوه یە دەدوێن كه ئێمه بەههڵه پێی ده‌ڵێین سۆرانی‪.‬‬ ‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬بۆچی زاراوه‌ی (سۆران)ی هه‌ڵه‌یه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬چونكـه مـن بـاوه‌ڕم بـه دابه‌شـكردنی زمـان نیـه‪ ،‬نـاكرێ بڵێـین زمـانی سـۆرانی و بـادینی و هـهورامی‪...‬‬‫ئه‌مانه شێوه‌زارن ناشێ یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکەدا بسه‌پێنین ئه‌وانه بنـزاراوهن نـه‌ك زمـانی ڕه‌سـمی كـه لـه سـه‌رووی هـه‌موو‬ ‫ئه‌مانه‌وه‌یه‪.‬‬‫به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی وای كردوه ئه‌م زه‌روره‌ته پڕبایه‌خه جێبه‌جێ نه‌كرێ دووشت بووه یه‌كـه‌م‪ :‬دهمـارگیریی خوێنـدهوارانمان‪ .‬دووه‌م‪:‬‬‫بڕیاری سیاسی كه تاكوو ئێستاش له سه‌ر زمانێكی ستاندارد قەراری خۆی نـه‌داوه‪ .‬ئەمـن گوتوومـه زمـانی رسـمیمان هه‌یـه بـه‌ڵام‬‫ده‌بـێ لێیگـهڕێین و پێشـی پێنـهگرین‪ ،‬ژیـان بـه‌ره‌و پـێش هـه‌نگاو دهنـێ‪ ،‬چـهمك و وشـهی نـوێ دێنـه نێـو زمانـهوه بـه‌ڵام نـابێ‬ ‫هه‌ركه‌سه‌و له‌لای خۆی وشه داتاشێ‪ .‬دروستكردنی وشه پێوسته له رێگای دەزگا و پڕۆژەوە بێ‪.‬‬‫دیاره بڕیاری سیاسی زمانی ستاندارد دروست ناكا‪ ،‬چونكه زمان له ڕه‌وتی مێژوویـی دا خـۆی دروسـت كـردوه‪ ،‬بـه‌ڵام پێوسـته بـی‬‫چهسپێنێ‪ ،‬ده‌سه‌ڵات توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بانگهێشتی پسپۆڕان بكات و له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆ بكـا بـۆ ئـه‌وه‌ی لـه ئـهنجام دا زمـانێكی‬ ‫ڕەسمی بۆ نووسین دیاری بكرێ‪.‬‬‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬مامۆسوتا عهبودوڵڵا حسون زاده بوه پڕاكتیكوی لوه گوهڵ سیاسوه تێكوهڵاوه و بوه تیوۆریش لوه گوهڵ ئوهدهب و‬ ‫وه‌رگێڕان‪ ،‬واته كه‌متر قه‌ڵه‌می له‌باسی سیاسه كوتاوه ئه‌مه بۆچی؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬له وانه‌یه گیروگرفته‌كه ئه‌وه بێ کە تۆ هه‌موو نووسینه‌كانی عه‌بـدوڵڵا حەسـەن زاده‌ت نهخوێندبێتـهوه‪،‬‬‫ئەتۆ نه‌هاتووی نووسینه‌كانی عه‌بدوڵڵا حەسەن زاده بخوێنیه‌وه هاتووی وهرگێڕانـهكانی عه‌بـدوڵڵا حەسـەن زاده‌ت خوێندوهتـهوه‪،‬‬‫له‌مه‌ش ڕاست ده‌كه‌ی چونكه هه‌موو وه‌رگێڕانه‌كانی من جگه له \"كورد و كورستان\" ئه‌ده‌بین‪ .‬به‌ڵام نووسینه سیاسی یـهكانی مـن لـه‬‫سه‌دا نه‌وه‌ت و هه‌شت به ناوی خوازراون‪ ،‬ئینجا بۆت ده‌رده‌كه‌وێ نووسینه‌كانی مـن لـه سـه‌دا هه‌شـتا لـه باسـی سیاسـهت ده‌دوێـن‪،‬‬ ‫ته‌نها لەسه‌دا بیستی له باسی ئه‌ده‌بیات دایه‪.‬‬ ‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬به‌ڵام ناوی خوازراو له سه‌ر نووسینه‌كانت دا زیان به خوێنه‌ران ناگه‌ێنێت؟‬ ‫‪400‬‬


Like this book? You can publish your book online for free in a few minutes!
Create your own flipbook