Important Announcement
PubHTML5 Scheduled Server Maintenance on (GMT) Sunday, June 26th, 2:00 am - 8:00 am.
PubHTML5 site will be inoperative during the times indicated!

Home Explore Wtuwijekani Mamosta

Wtuwijekani Mamosta

Published by r_neqsi, 2016-11-04 07:33:13

Description: Wtuwijekani Mamosta

Search

Read the Text Version

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌مه ڕه‌نگه چاك بێت‪ ،‬ڕه‌نگه خـرا‪ ،‬بـێ‪ ،‬بـه‌ڵام ئەمـن بـه‌م جـۆره پێمخـۆش بـووه‪ ،‬لهسـەریەک نزیكـهی‬ ‫چوار هه‌زار وتارم نووسیوه‪ ،‬له‌م چوارههزاره ته‌نها ‪ ٥١‬تاكوو ‪ ٣١‬وتار ئه‌ده‌بین ئه‌وانی دیكه هه‌موویان سیاسین‪.‬‬‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬ناسری سوبحانی و ئهحموهدی مووفتی زاده دووكهڵوه زانوای كوردسوتانی رۆژهوهڵاتن‪ ،‬دكتوۆر عهبودولڕهحمان‬‫قاسملو له‌باره‌ی موفتی زاده ده‌ڵێت\" دڵسۆزی وامان له نێو كورد زۆر كه‌م بووه‪ ،‬ئوهو لهلایوهك خزموه دهكوا و ئێموهش لوه‬ ‫لایه‌ك\" جه‌نابت له باره‌ی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه چی ده‌ڵێیت؟‬‫عه‌بدوڵڵا حەسوەن زاده‪ :‬زۆر حـه‌ز ناكـه‌م لـه بـاره‌ی ئـه‌م دوو مامۆسـتایهوە قسـه بكـه‌م‪ ،‬بهتایبـهت مامۆسـتا ناسـری سـوبحانی‬‫چونكـه زۆر بـهكەمی دهیناسـم‪ .‬دیـاره ئه‌حمـه‌دی مـوفتی زادهم لـه نزیكـهوه دهناسـی‪ ،‬پیـاوێكی زۆر ڕۆشـنبیر و خوێنـدهوار بـوو‪،‬‬‫زانایه‌كی ئازا بوو‪ ،‬له ده‌ورانی خۆیدا بابه‌تی به‌ناوی خۆی دژ به شای ئێران دهنووسـی‪ .‬لـه‌باره‌ی بیـری سیاسـیی سـه‌رده‌می خـۆی‬‫له گه‌ڵ سیاسی یه‌كان له یه‌ك هێڵ دا نه‌بوو‪ ،‬ده‌یگوت\" خودموختاری له گیرفانی خۆم دایه\" به‌داخه‌وه له‌مه‌دا به هه‌ڵـه چووبـوو‪،‬‬ ‫چونكه ئه‌به‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی باوه‌ڕی به‌م جۆره شتانه نه‌بوو‪ ،‬به‌داخه‌وه دواتریش به‌ده‌ستی ئه‌وان له نێوچوو‪.‬‬ ‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬واته موفتی له ڕوانینی بۆ سیاسه‌تی ئێران به هه‌ڵه چووبوو؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬به‌ڵێ‪ .‬ئه‌مه شتێكی بیرخستمه‌وه جارێك له‌گه‌ڵ چه‌نـد هاوڕێیـهكی حیزبـی ده‌گـه‌ڵ چه‌نـد كاربهدهسـتێكی‬‫كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆ ببووینه‌وه‪ ،‬یه‌كێكیان گوتی\" هه‌رچی له قورئاندا نه‌بێ نایده‌ین به‌كورد‪ .‬ئەمن گوتم كێشه‌ی ئێمـه لـه‬‫گه‌ڵ حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی له سه‌ر شوڕووت و ئه‌ڕكانی ده‌ستنوێژ نیه تاكوو موڕاجه‌عه‌ی قوڕئان بكـه‌ین‪ ،‬بـه‌ڵام ئێمـه مامهڵهیـهكی‬‫ترتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین‪ :‬هه‌رشتێك قورئان گوتی مه‌یده‌ن بـهكوردان مـهمان دهنـێ‪(،‬بهپێكهنینـهوه)‪ .‬ئەمـن پـێم وایـه قورئـان جـۆرا‬‫وجۆریی مرۆڤه‌كان به ڕسمی ده‌ناسێ‪(،‬وجعلناكم شـعوبا وقبائـل‪ )....‬لێـره‌دا باسـی ئیختـیلاف ده‌كـه‌م نـه‌ك خـیلاف‪ ،‬چونكـه یه‌كـه‌م‬ ‫به‌مانای جیاوازی دێ‪ ،‬دووه‌م به‌مانای ناكۆكی دێ‪.‬‬‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬جه‌نابت سه‌رده‌مێك مامۆستای ئایینی و سه‌رده‌مێكیش مامۆستای سیاسه ‪ ،‬ده‌كرێ بپرسین هوهردوو چوهمكی‪:‬‬‫ئایین‪ ،‬سیاسه لای تۆ چۆن لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت‪ ،‬ئه‌كرێ ئاوێته‌ی یه‌ك بكرێن‪ ،‬یان نزیك خستنه‌وه‌یان لوه یوهكتر زیوان بوه‬ ‫یه‌كتر ده‌گه‌ێنن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬حه‌ز ده‌كه‌م بڵێم له هه‌ردووكیان من قوتـابی بـووم نـه‌ك مامۆسـتا‪ ،‬هـه‌رگیز ئیـدیعای مامۆسـتایهتی ئـه‌م‬‫دووانه‌م نه‌كردوه و ناشیكه‌م‪ .‬ئەمن ئه‌ندامی حیزبێكم نه‌یاری ئه‌وه‌یـه دیـن و سیاسـهت تێكـهڵاوی یـهك بكـرێن‪ ،‬بـه‌ڵام ئه‌مـه بـه‌م‬‫مانایه نیه كه‌سی سیاسه‌تمه‌دار ناتوانێ مه‌زهه‌ب و ئـایینی هـه‌بێ‪ ،‬یـان ئـه‌و كهسـهی ئـایین و مهزهـهبی هـه‌بێ نـاتوانێ سیاسـی‬‫بـێ‪ ،‬ئـه‌م دوو ڕێبـازه بهیهكـهوه هـیچ ناتـهبایی یەكیـان نیـه‪ .‬ئەمـن بـۆ خـۆم چه‌نـد سـاڵ فـهقێ و مـهلا بـووم لـه هـه‌مان كاتـدا‬ ‫‪401‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫تێكۆشـهرێكی سیاسـییش بـووم‪ ،‬بـه بـێ بـوونی هـیچ هـاودژی یەك لـه نێوانیـان‪ ،‬بـه پێچه‌وانـه‌وه خوێنـدهواری مهلایـهتیم زۆرجـار‬‫كۆمه‌كی ئه‌فكاری سیاسـیمی كـردوە‪ ،‬ئەمـن گـه‌ر فهقێیایـهتیم نـه خوێنـدبا خوێنـدهواریم نـهدهبوو! كهواتـه ئهمانـه لـه گـه‌ڵ یـهك‬‫ناكۆك نین به‌ڵام نابێ سیاسی یه‌كان ئه‌حكامی ئایینی بۆ موسوڵمانان شه‌رح بكه‌ن كه هیچ ئاگایان لێی نیه‪ ،‬ئەتۆ كـه زانیاریـت‬‫لە شتێك نه‌بێ پێویست ناكا به ناوی ئه‌رز و ئاسمان قسه بكه‌ی‪ ،‬به هه‌مان شێوه پیاوی ئایینی كه ئاگاداری سیاسه‌ت نیـه لازم‬ ‫نیه خۆی تێهه‌ڵقوتێنێ‪.‬‬‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬زۆرجار گوێمان لێده‌بێت ده‌ڵێن\" هه‌موو میلله‌تانی موسڵمان سوودیان لوه ئوایینی ئیسولام وه‌رگرتوووه توهنها‬ ‫كورد نه‌بێت\" به بۆچوونی تۆ ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ڕه‌نگـه ئـه‌م سـوودوهرنهگرتنه بـۆ بهدبـهختیی كـورد بگهڕێتـهوه‪ ،‬هـه‌ر بیـر و ئایدۆلۆژیایـهك كـه دێتـه‬‫پێشه‌وه هه‌موو میلله‌تان مافی خۆیانه وه‌ریبگرن‪ ،‬چونكه دواجار ئه‌مه ده‌بێته میراتی مرۆڤایه‌تی‪ ،‬به‌ڵام له نێو كـورد ئایـدۆلۆژیا‬‫خرا‪ ،‬به كارهێنراوه‪ ،‬بۆ نموونه كۆمۆنیستێكی كورد پێی وابووه ئەگه‌ر بڵێ كوردم ئابڕووی ده‌چـێ! موسـوڵمانی كـوردی وا هـه‌بووه‬‫پێی وابووه ئەگه‌ر بڵێ كوردم ئیمانی له‌ق ده‌بێ‪ .‬به‌ڵام لـه بنهڕهتـدا ئه‌مـه هه‌ڵه‌یـه موسـوڵمانی خوێنـدهوار ده‌تـوانێ بـه گـوێرهی‬‫ئه‌حكامی دین میلله‌ته‌كه‌ی به‌ره‌وپێش به‌رێ‪ ،‬به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك له بیـر و عهقیدهكـهی بـدا‪ .‬هـه‌روه‌ها دهتـوانرێ لـه هـه‌ر‬‫یه‌ك له قوتابخانه‌كانی‪( :‬ماركیزم ‪ -‬لیبڕالیزم ‪ -‬سۆسیالیزم) سوود وه‌ربگیرێ بـۆ بهرهوپێشـبردنی كۆمـهڵگا‪ .‬بـه‌ڵام پیـادهكردنی‬ ‫شتانێك كه پێوستیمان پێیان نیه له وانه‌یه دووچاری سه‌رئێشه‌و گیروگرفتمان بكاته‌وه‪.‬‬‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه تۆش وه‌ك مام هوهژارو مهسوعود محهموهد و ئوهوانی دیكوه یاداشوت و بیرهوهریوهكانت‬ ‫بنووسیه‌وه؟ بێگومان یاداشت و بیره‌وه‌ریه‌كانی كه‌سێكی وه‌ك جه‌نابت بۆ ئێمه خه‌رمانه‌یه‌كی پڕئه‌زموون ده‌بێت؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬زۆرجار له‌مباره‌یەوه پرسیارم لێكراوه و وهڵامـم داوه‌تـه‌وه‪ ،‬لهڕاسـتیدا دووشـت بوونـه هـۆی ئـه‌وه‌ی كـهمن‬‫بیـره‌وه‌ری ی ـهكانم نهنووســمهوه‪ ،‬یه‌كـه‌م‪ :‬ئەم ـن عــادهتێكی خـراپم ه ـهبووه‪ ،‬بیرهوهریــی ڕۆژانـهم نهنووس ـیوهتهوه بۆیــه ئێســتا‬‫ڕووداوه‌كانم له زاكیره‌دا تێكه‌ڵ بوون‪ .‬دووه‌م‪ :‬بهشـێك لـه بیـره‌وه‌ری یـهكانی مـن هـیچ بایـهخێكی بـۆ خـهڵك نیـه‪ ،‬وه‌ك‪ :‬خـه‌ڵكی‬‫كوێی و له كوێ بووی و دۆڵمه‌ت پێ خۆشتره یان قبووڵی‪...‬تـاد‪ .‬بهشـهكهی دیكـه مهسـهله سیاسـی یـهكانن‪ ،‬لهڕاسـتیدا نـاتوانی‬‫وه‌ك ڕوویان داوه بیان خه‌یته سه‌ر كاغـهز‪ ،‬دیـاره ئه‌مـه بـۆ مـن زۆر ناخۆشـه بهشـێكیان بنووسـمهوه و خۆشـم لـه بهشـهكهی دیـکە‬‫ببوێرم‪ ،‬له‌م ماوانه له‌دیمانه‌یه‌ك دا پرسـیارێكیان لێكـردم گـوتم حـه‌ز ناكـه‌م لـه‌م باسـه بـدوێم‪ .‬بههـهرحاڵ ئێسـتا دۆسـتێك لـه‬ ‫ڕێگای گفتۆگۆ له گه‌ڵمدا ده‌یه‌وێ یادگارییه‌كانم تۆمار بكات و بیانخاته سه‌ر كاغه‌ز‪.‬‬‫حهیدهرعهبدوڵڵا‪ :‬خوێنه‌ری كوردی بوه خوێندنوهوهی دوو لاپوهڕه یوان نووسوینی وتارێوك غورور دهیگورێ و وادهزانوێ هوهموو‬ ‫شته‌كان له خواروی ئه‌ون‪ ،‬تۆ ئه‌مه به نه‌خۆشی و ئافاتی خوێنده‌وارانی كورد له قه‌ڵه‌م ناده‌یت؟‬ ‫‪402‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬له كۆنه‌وه واباوه كه منداڵ له قوتابخانه شتێك فێر بوو‪ ،‬وادهزانـێ ئیتـر كۆتـایی بـه هـه‌موو زانسـتێك‬‫هێناوه‪ ،‬نازانێ تازه سه‌ره‌تایه و هێشتا ڕێگای زۆری ماوه بیبڕێ‪ ،‬مرۆڤ تاكوو زیاتر فێر بێ باشتر ده‌زانی كه زۆرشـت نـازانێ‪،‬‬‫چونكه بیری به‌ره‌و ده‌ریـای لـه بـن نـههاتووی زانسـت ده‌ڕوا‪ ،‬دیـاره ئـه‌م دیاردهیـه تایبـه‌ت بـه خوێنـه‌ری كـورد نیـه‪ ،‬بـه‌ڵام ئەوە‬‫خەراپە کە به‌داخه‌وه ژماره‌ی نووسەرهكانمان له ژماره‌ی خوێنه‌ران زیاترە‪ .‬ئەگه‌ر خوێنه‌ری جیددی لـه كوردسـتان حیسـاب بكـه‌ین‬‫له ‪ ٣١١‬كه‌س دهرنـاچێ‪ ،‬كـه‌چی لـه‌م لاوه ڕەنـگە بـهلانی كـه‌م ‪ ٨١١١١‬نووسـهرمان هـه‌بێ‪ ،‬ئه‌مـه شـتێكی زۆرخراپـه‪ ،‬له‌مـه سـهیرتر‬‫ئه‌وانه‌ی كه ده‌نووسن ده‌گه‌ڕێن ته‌نها وتاره‌كه‌ی خۆیان ده‌خوێننه‌وه‪ ،‬كاتی خۆی خوێنه‌ر پتربوون چونكـه بڵاوكـراوه كـه‌متر بـوون‪،‬‬‫ڕۆژانـه كـه ده‌چمـه ژووری كـاركردنم ڕۆژنامـه و گۆڤـارێكی زۆرم بـۆ دههێـنن زۆرجـار لـێم دهپرسـن خوێندووتنـهوه؟ ده‌ڵـێم نـا‪،‬‬‫ژماردوونم! ئەمن فریای عینوانهكانیش ناكه‌وم‪ .‬ئەمن پێم باشه ئه‌م شاڵاوه به‌ربڵاوه‌ی ڕۆژنامه‌كان چڕ بكرێته‌وه‪ ،‬له جیـاتی ئـه‌م‬‫هه‌موو ڕۆژنامه‌یه ڕۆژانه ته‌نها یه‌ك دوویه‌ك ده‌ربچن‪ ،‬به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئامانج ڕۆشن‪ ،‬بێگومـان به‌مـه فیكـری سیاسـی‬ ‫و كۆمه‌ڵایه‌تیمان شكڵ ده‌گرێ‪.‬‬‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬سه‌رباری ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی دا هاتووه كه‌چی ئێسوتاش عوهقڵی بهشوێك لوه مرۆڤوه‬ ‫رۆشنبیره‌كان وزه له خورافا وه‌رده‌گرێت‪ ،‬ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬دیـاره (ئـهودیو سروشـت) له‌گـه‌ڵ مـرۆڤ لـه دایـك بـووه و لهگهڵیشـی ده‌چێتـه گـۆڕ‪( ،‬فرانسـوا میتـران)‬‫پیاوێكی یـهكجار گـهورهبوو‪ ،‬یـهكێك بـوو لـه ڕێبـهره دهگمهنـهكانی دنیـا‪ ،‬بـه‌رده‌وام خـهریكی خوێندنـه‌وه بـوو‪ ،‬كاتێـك بـۆ ده‌وری‬‫دووه‌می سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردرا دیمانـهیەكیان له‌گـه‌ڵ كـرد پرسـیارێكیان لێكـرد گـوتی ئه‌مـه وتـه‌ی فلانـه نووسـه‌ره لـه فـلان‬‫كتێب‪ .‬گه‌ر دیمه‌نێكی بچكۆڵانه‌ی ته‌له‌فزیۆنیان نیشان بدایه ده‌یگوت‪ :‬ئه‌مه له فلان فیلمه و دهرهێنـهر و سیناریۆنووسـهكهی فـڵان‬‫وفڵانه‪ ،‬كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو زیرهكـی یـهش ده‌چێتـه لای فـاڵچی یەك بـۆ ئـه‌وه‌ی فـاڵی بـۆ بگرێتـهوه! لـهزاتی مـرۆڤ دا ئـه‌م‬‫مه‌یله هه‌یه‪ ،‬په‌یوه‌ندیی به زانست و پێشكه‌وتنه‌وه نیه‪ ،‬فهلسـهفهی خـوڕافی لـه مـرۆڤ دا نـامرێ‪ ،‬هـه‌موو ئادهمیزادێـك هه‌سـتی‬ ‫په‌رستنی تێدایه‪ ،‬هه‌یه بوتڵی ئاره‌ق ده‌په‌رستی‪ ،‬هه‌یه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ‪ ،‬هه‌یه نیشتیمان ونه‌ته‌وه‌كه‌ی‪...‬تاد‪.‬‬ ‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬به قسه‌ی تۆ بێت عه‌قڵ و زانست په‌یوه‌ندییان بهیهكهوهنیه؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ئـه‌م دووانـه هێنـدێ جـار یـهك ده‌گـرن و هێنـدێ جـاریش دژبهیـهك ده‌وه‌سـتن‪ ،‬كـاتی خـۆی لـه ئێـران‬ ‫شیعرێكیان ده‌گوت‪:‬‬ ‫”ملا شدن خ آسان عاقل شدن خ مشكل”‬ ‫واته‪ :‬بوونه مه‌لا چه‌ند ئاسانه ‪ ،‬عاقڵ بوون چه‌ند گرانه‪! .‬‬ ‫‪403‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬زۆرجار لێره‌وله‌وێ گوێمان لێودهبێت بهشوێك لوه نووسوهر و ڕۆشونبیرانمان توهنها به‌شوان و بواڵی ئوهدیب و‬‫نووسه‌رانی كۆن هه‌ڵده‌ده‌ن و نه‌وه‌ی نوێ به هیچ كلۆجێك به داهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێن نازانن‪ ،‬به بڕوای تۆ ئه‌مه به ههڵوهداچوون‬ ‫نییه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬من پێموایه ده‌بێ ئه‌مانه ئاشـت بكرێنـهوه‪ ،‬هـیچ كامیـان بـه ڕه‌هـا نـهگیرین‪ ،‬میللـه‌تێك ڕابـردووی نـه‌بێ‬‫حاڵی نیه‪ ،‬ئەگه‌ر ئێستای نه‌بوو ئاینده‌شی نیه‪ ،‬كه‌واته نـابێ ڕوابردوومـان بـڕووخێنین‪ ،‬هەروا نـابێ ئێسـتاش بـه هـیچ بگـرین‪.‬‬ ‫دیاره ههقیقهتێكیش هه‌یه ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌م‪ :‬هه‌تا خوێنده‌واری زیاتر بێ شاعیر كه‌متر ده‌بێ‪.‬‬ ‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬ئه‌مه چۆن و بۆچی؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬كاتێك خه‌ڵك نه‌خوێنده‌وار بوو شیعر له هه‌موو شـتێك زیـاتر لـه گـه‌ڵ بیـر و هـزر ده‌س لـهملان ده‌بـێ‪،‬‬‫بۆیـه بـرهوی پێـدهدرێ‪ ،‬هـه‌ر بۆیـه شـاعیر زۆر ده‌بـن‪ ،‬بـه‌ڵام لـه دوایـی دا تـه‌نها مومتازهكـان ده‌مێننـه‌وه ‪ ،‬ئێسـتاش ئەگـهر‬‫بههـهزاران كـه‌س شـیعر بنووسـن بـه دڵنیـایی لـه دوایـی دا تـه‌نها نایابـهكانیان ده‌مێننـه‌وه‪ ،‬بـۆ نموونـه‪ :‬ئەمـن ئێسـتا عه‌بـدوڵڵا‬ ‫په‌شێوم پێ شاعیره‌كی زۆر گه‌وره‌یه‪.‬‬‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬هه‌رچه‌ند له پێش ئه‌م دیمانه‌یه‌دا گوتت من زۆر ئه‌هلی موتاله‌عه نیم‪ ،‬به‌ڵام ئێموه زۆر بوهم قسوهیه ڕازی نوین‬ ‫چونكه نووسراوهكانت شتێكی تر ده‌ڵێن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬نـا‪ ،‬ئەمـن ئه‌مـه زۆر به‌ڕاسـتی ده‌ڵـێم‪ ،‬بهبیرمـه د‪ .‬قاسـملو گلـه‌یی لێـدهكردم دهیگـوت زۆر ناخوێنیـهوه‪،‬‬‫ئه‌مـه‌ش بـۆ ئـه‌و ژینگهیـه ده‌گه‌ڕێتـه‌وه كـهمن تێیـدا پـه‌روه‌رده بـووم‪ ،‬لـه هـه‌موو سـه‌رده‌می فهقێیایـهتم دا تاقـه كتێبێـك نـهبووه‬‫بیخوێنمه‌وه‪ ،‬به‌ڵكوو زۆرجار كتێبی ده‌رس خوێندنیشم له كه‌سێكی دیکە وه‌رگرتوە‪ ،‬ئه‌مه به تهوازوعـهوه نـاڵێم بـهڵكوو بـهواقیع‬ ‫حاڵی یه‌وه ده‌یڵێم‪.‬‬ ‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬ئه‌ی ئه‌م كوردییه په‌تیه پاراو و ناسكه له وه‌رگێڕانی كتێبه‌كان له كوێ هێناوه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬نـازانم پـاراو و ناسـكه یـان نـا‪ ،‬بـه‌ڵام ئـه‌م كـوردی یـهم لـه پێـرهژن و پیرهپیـاوان وهرگرتـوه باشـترین‬‫كوردیی په‌تی له‌لای پیره‌ژن و پیره پیاوی لادێ ده‌س دهكـهوێ‪ .‬لـه قوتابخانـه و زانكـۆ كـه‌س فێـری كـوردی نـابێ‪ ،‬بـهڵكوو لـه‬‫بیریشی ده‌چێته‌وه‪ .‬كوردیی په‌تی‪ ،‬فارسیی ڕه‌سه‌ن‪ ،‬عه‌ره‌بیی ئه‌صیل له نێو ئه‌وانه‌دایه كه خه‌ڵكی عادی و سـاده‌ن‪ .‬ئەمنـیش لـه‬ ‫گوند پێگه‌یشتووم و گه‌وره بووم ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆر بووه له سه‌ر پژانی زمانم‪.‬‬ ‫‪404‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬خه‌ون و خۆزیاكانی عه‌بدوڵڵا حسن زاده زۆرن‪ ،‬له به‌شێكیان ده‌سی شووتوه و بۆ بهشەكهی تریش دهروێشوانه‬ ‫كارده‌كا ‪ ،‬ده‌كرێ بزانین ئاواته‌كانی تۆ چین؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬دیاره ئاواته‌كانی مـن زۆرن‪ ،‬گـه‌وره‌تـرین ئـاواتم ئه‌وه‌یـه‪ :‬میللـه‌تی كـورد بگاتـه ڕێـزی میللـه‌تانی دنیـا‪.‬‬‫ئاواتێكێ دیكه‌م ئه‌وه‌یه‪ :‬میلله‌تی كورد گه‌ر بۆ ته‌جروبه‌ش بـێ چه‌نـد سـاڵێك برایـه‌تی تـاقی بكاتـهوه! دیـاره ئـه‌م برایـه‌تی یـه‬ ‫ڕێگای ئامانجه گه‌وره‌كان ته‌خت ده‌كا‪.‬‬ ‫حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا‪ :‬هێندێ نووسه‌ر و شاعیر و سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره له میەووی كوردا ههڵكوهوتوون‪ ،‬حهزدهكوهین لوه زموانی‬ ‫جه‌نابته‌وه هه‌ریه‌كه و به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك پێناسه بكرێت؟‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪:‬‬‫* قازی محه‌مه‌د‪ :‬گولێـك بـوو لـه سـهحرا ڕووابـوو‪ .‬گـوڵ لـه سـهحرا ڕووان دوومانـای هه‌یـه‪ :‬یه‌كـه‌م‪ :‬گـوڵ بـه ده‌گمـه‌ن نـه‌بێ لـه‬ ‫سه‌حرا ناڕوێ‪ .‬دووه‌م‪ :‬به‌داخه‌وه ئه‌م گوڵه‌ی سه‌حرا ڕووا زوو ههڵپڕووكا و ژاكا‪.‬‬ ‫* عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو‪ :‬كه‌سێك بوو بۆ وه‌ختێکی پێوست بوو نه‌ژیا‪ ،‬ئه‌و پیاوی ئێستا بوو‪ ،‬له ده‌ورانی خۆی خهساربوو‪.‬‬‫* مام هه‌ژار موكریانی‪ :‬خزمه‌تێكی زۆری به زمان و ئه‌ده‌بی كوردی كرد‪ ،‬له‌مباره یەوه ده‌بێ هـه‌موو كوردێـك خـۆی بـه قـه‌رزداری‬ ‫هه‌ژار بزانێ ‪.‬‬ ‫* هێمن ی شاعێر‪ :‬هێمن شاعیرێكی ناسك خه‌یاڵی زۆرگه‌وره بوو‪.‬‬ ‫* مه‌سعوود محه‌ممه‌د‪ :‬یه‌كێ له ده‌گمه‌ن بیریارانی كورد بوو‪ ،‬به داخه‌وه هه‌م نه‌ناسرا و هه‌م قـه‌دری نـهگیرا‪.‬‬ ‫* مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس‪ :‬مه‌لایه‌ك بوو دین و دنیای تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردبوو‪ ،‬پێشه‌نگی مه‌لایانی چه‌رخی خۆی بوو‪،‬‬ ‫خزمه‌تێكی یه‌كجار زۆری به فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی خۆی كرد ‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٨١ :‬ی ژوئیه‌ی ‪٢١٨٨‬‬ ‫‪405‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬هه‌موو ئه‌و راپه‌ڕینانه له‌كاتی گونجاوی خۆیان دا ده‌ستیان پێكردوه‬ ‫وتووێە‪ :‬ئه‌نوه‌ر حوسێن‬‫پرسیار‪ :‬ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت هه‌ر ده سواڵێك جارێوك رووداوگوهلێكی سیاسوی گرنوگ لوه خۆرهوهڵاتی ناوهڕاسوت روو بودا ‪ .‬ئایوا‬‫ده‌توانین رووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌و رووداوگه‌له حسواب بكوهین؟ كوه دهتوانێوت ده‌ور و نهقشوی جودی هوهبێت له‌سوه‌ر‬ ‫سیستمی سیاسی جیهانی و پێی بوترێت ئاڵوگۆڕ به قازانجی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌گه‌ر باش سه‌رنج بده‌ین دهبینـین كـه هـه‪r‬چه‌نـد دهكـرێ بڵێـین هـه‌ر دهسـاڵ رووداوێكـی گرنـگ لـه ناوچـه‌ی خۆرهـهڵاتی‬‫نێوهڕاسـت رووی داوه‪ ،‬بـه‌ڵام زۆربـه‌یان تـه‌نیا لـه چوارچێـوه‌ی یـهك وڵات دا بهرتهسـك بوونـه‌وه و هـیچ كامێكیشـیان سه‌رانسـه‌ری‬‫ناوچه‌كه‌ی نه‌گرتۆته‌وه‪ .‬به ئاسانی ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی ئێستا ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر دانراوه‪ ،‬له زۆربـه‌ی رووداوه‌كـانی‬ ‫پێش خۆی زۆرتری په‌لوپۆ هاویشتوه و وڵاتانێكی زیاتری گرتۆته‌وه‪.‬‬‫مهسهلێك هه‌یـه ده‌ڵـێ له‌هـه‌ر كوێیـهكی ئـه‌م جیهانـه ئهڵقهیـهك لـه زنجیـری كۆیلـهیی و ژێردهسـتی بپسـێ هـه‌موو ئـازادیخوازانی‬‫جیهان قازانجی لێ ده‌كه‌ن‪ .‬لێره‌ش دا ئه‌گـه‌ر بهومانایـه سـه‌یری رووداوهكـان بكـه‌ین رهنگـه بتـوانین حـوكمێكی وا بـده‌ین‪ .‬ئـه‌گینا‬‫پێم وایه ئه‌م رووداوانه به هیچ جۆرێك ناتوانن ئاڵوگۆڕ له سیستمی جیهانی دا پێك بێنن‪ ،‬به‌ڵام گومانم نیه ئه‌گه‌ر ئه‌م رهوتـه‬‫هـهروا بـهرهوپێش بـڕوات و بـهئاكامی دڵخـوازی خـۆی بگـا ئـاڵوگۆڕێكی گرنگـی بـه قـازانجی گـه‌لانی خۆرهـهڵاتی نێـوهڕاسـت لـێ‬‫ده‌كه‌وێته‌وه‪ .‬چونكه به‌شێك لهوگهلانه لـه داوی دیكتـاتۆری و سـهرهڕۆیی رزگـار ده‌بـن و هیـوا بـه رزگـاری لـه‌لای ئـه‌وانی دیكـهش‬ ‫به‌هێز ده‌كا‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬زۆر له چاودێران پێیان وایه ئه‌م ئاڵوگۆڕانه به ئه‌جێندای ئهمریكاو خۆرئاوایی ده‌ستیان پێكوردووه و ههنودێكیش پێیوان‬‫وایه نوهخێر خۆرسوك بووون و دهرئوهنجامی دیكتاتۆریوه و بێمافیوهكانی خوهڵك بووون‪ ،‬دواجوار خوهڵكی قسوهی دڵوی خۆیوان‬ ‫كردووه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬به باوه‌ڕی من غه‌درێكی گه‌وره‌یه كه ئێمه‌ش هاودهنـگ له‌گـه‌ڵ حكوومهتـه دیكتاتۆرهكـان ئـه‌و بزووتنـهوه ره‌سـه‌ن و گـه‌لی‬‫یانه به ده‌سكرد و ئاكامی دنه‌دانی ئـهمریكاو وڵاتـانی دیكـهی خۆرئـاوا دابنێـین‪ .‬پێموایـه هـه‌مووی ئـه‌و راپهڕینانـه لـه قـووڵایی‬‫كۆمـهڵی ئـه‌و وڵاتانـهوه سـه‌ریان هه‌ڵـداوه و ئه‌گـه‌ر لایـهنێك ده‌سـتی لـه پهیـدابوون و پـهرهگرتنیان دا هـه‌بێ تـه‌نیا رێژیمـه‬ ‫دیكتاتۆره‌كانی حاكم به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دان كه به زه‌بروزه‌نگی ده‌یان ساڵه‌یان خه‌ڵكه‌كه‌یان وه‌زاڵه هێناوه تا سه‌ره‌نجام لێیان‬ ‫‪406‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫راپه‌ڕیون‪.‬‬‫شتێكی ئاشكرایه كه ده‌سـه‌ڵاته مـه‌زن و بڕیاربهدهسـتهكان هـه‌موو كاتێـك بـه وردی بـه‌دوای ئـهوجۆره رووداوانـهدا ده‌چـن و هـه‌وڵ‬‫ده‌ده‌ن ره‌وته‌كه به‌جۆرێك بڕواته پـێش كـه زه‌بـر لـه قازانجـهكانی وان نـه‌دا‪ .‬ته‌نانـه‌ت هێنـدێ جـار رێ دهكـهوێ جـۆرێكیش لـه‬‫هاوكـاری لـه نێـوان بزووتنـه‌وه‌ی رزگـاریخوازیی وڵاتێـك و یـهك یـان چه‌نـد دهوڵـهتێكی بێگانـهش دا دێتـه ئـاراوه‪ ،‬وه‌ك ئـه‌وه‌ی‬‫هه‌رئێستا له وڵاتی لیبیادا به‌چاوی خۆمان ده‌ی بینین‪ .‬به‌ڵام هیچكام له‌مانه به‌تایبه‌تی ئه‌گـه‌ر هاوكـاری یهكـه بـه‌پێی بڕیـار و‬ ‫په‌سندی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بێ‪ ،‬له ره‌سه‌نایه‌تی و قهدروڕێزی بزووتنه‌وه رزگاریخوازی یه‌كه كه‌م ناكه‌نه‌وه‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬له‌ناو ئه‌و هاوكێشه سیاسیانه‌ی سه‌ره‌وه پرسیاری گرنگ بۆ من ئه‌وه‌یه‪ .‬ئایا پێتان وایه ئوهو رووداوانوه لوه كوا و سواتی‬‫مێەوویووی خۆیانوودا روویووان داوه؟ پێتووان وایووه ئاكامووهكانی ئووهم شۆڕشووانه دهتوووانێ مووافی زهوتكووراوی خووهڵك و كهمینووهو‬ ‫ژێرده‌سته‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگێڕنه‌وه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬بۆ به‌شی یه‌كـه‌می پرسـیاره‌كه بـاوه‌ڕم وایـه كـه ناڕهزایـهتیی خـه‌ڵكی ئـه‌و وڵاتانـه لـه حكوومهتـه سـهرهڕۆكانیان لـهمێژه‬‫سه‌ری هه‌ڵداوه‪ ،‬به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه تـا ئـه‌م دوایـی یانـه زهمینـهی هاتنهمهیـدان و راپـهڕینیان بـۆ نهڕهخسـاوه‪ .‬كـاتێكیش زهمینـهی‬‫بزووتنه‌وه‌یه‌ك رهخسـا هـیچ ره‌وا نیـه راپـهڕینێك وه‌دوا بخـرێ و دهرفـهتێك لـه كـیس بـدرێ‪ .‬بهوپێیـه بـاوه‌ڕم وایـه هـه‌موو ئـه‌و‬ ‫راپه‌ڕینانه له‌كاتی گونجاوی خۆیاندا ده‌ست پێكراون‪.‬‬‫به‌شی دووه‌می ئه‌و پرسیاره پرسیارێكی زۆر به‌جێیه‌و له‌راستی دا پرسی هـه‌ره گرنگـی هـه‌ر شـۆڕش و راپـهڕینێكیش هـه‌ر ئه‌وه‌یـه‪.‬‬‫ئه‌زموونی زۆر وڵاتی دنیا ده‌ری خسـتوه كـه رووخانـدنی دیكتـاتۆری زۆر ئاسـانتره لـه بنیاتنـانی دیموكراسـی‪ .‬كهوایـه مهسـهلهكه‬‫به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه كه ئه‌وانه‌ی راپه‌ڕینێك وه‌ڕێ ده‌خه‌ن و به‌سه‌ركه‌وتنی ده‌گه‌یه‌نن ئه‌وه‌نـده وشـیاری و یـهكڕیزی یـان لـه نێـودا‬‫هه‌یه كه ده‌سكه‌وته‌كانیان بپارێزن‪ ،‬یان هه‌روه‌ك راپه‌ڕینی پڕشكۆی ساڵی ‪٨٢١٢‬ی گه‌لانی ئێران له‌نیوه‌ی رێگادا قۆڵبڕێكیان لێ‬ ‫په‌یدا ده‌بێ شۆڕشه‌كه‌یان به‌لاڕێ دا به‌رێ و ده‌سكه‌وته‌كانیان زه‌وت بكا‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬پرسویارێكی تور هوهر لوهم بارهیوهوه ئهوهیوه‪ ،‬ئایوا ده‌تووانین چواوهڕوانی ئوهوه بكوهین‪ ،‬پرۆسێسوی دیموكراسوی ببێتوه‬ ‫ئه‌ڵته‌رناتیڤی سیستمه سیاسیه تۆتالیتا‌ر و دیكتاتۆره‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌گه‌رچی له هێندێكی ئه‌و وڵاتانه‌دا راپه‌ڕین هه‌م بۆ نان بوو هه‌م بۆ دیموكراسی‪ ،‬به‌ڵام سروشتی زاڵ به‌سـه‌ر هـه‌موویان‬‫دا دیموكراسیخوازی بـوو‪ .‬لـه زۆربـه‌ی ئـه‌و وڵاتانـهی تائێسـتا راپـهڕینیان تێـدا وه‌ڕێ كـهوتوه لـه جیـاتی پادشـایهتیی میراتـی‪،‬‬‫ســهركۆماریی میراتــی حكوومــهتی كــردوه و راپــهڕینی خــه‌ڵك بــۆ كۆتــایی هێنــان بــه دیكتــاتۆریی ده‌یــان ســاڵهی فــهرمانڕهوا‬‫سـهرهرۆیهكان بـهرپا بـووه‪ .‬بهوحاڵـه‪ ،‬سـهرباری پهلـهقاژهی دیكتـاتۆره كۆنـهكان بـۆ پاراسـتنی ده‌سـه‌ڵاتی خۆیـان‪ ،‬له‌به‌رئـه‌وه‌ی‬ ‫‪407‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست زه‌وی یه‌كی به‌پیته بۆ پێگه‌یاندنی دیكتاتۆره‌كان‪ ،‬مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌ر هه‌یه كه دیكتـاتۆری لـه سـیمایهكی‬‫نوێتردا سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‪ .‬ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا‪ ،‬ئه‌من وابیر ناكه‌مه‌وه كـه دیكتـاتۆری به‌شـێوه‌ی رابـردوو دهرهتـانی سـهرههڵدانهوهی‬ ‫هه‌بێ‪ .‬چونكه له‌جێدا ئه‌و جۆره حكوومه‌تانه دهورانیان به‌سه‌ر چووه‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬دوو بۆچوون هه‌یه‪ ،‬سه‌باره به‌وه‌ی ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‪ ،‬ره‌نگه چاره‌نووسی شۆڕشوهكانی خوهڵك بكهوێتوه دهسوت‬‫هێووزه ئیسوولامیهكان و بزووتنووهوهی فهنوودهمێنتالیزم؟ ئهگووهری دووهموویش دهڵێووت‪ ،‬نووهخێر ئیسوولامیهكان یووهكێك ده‌بوون لووه‬ ‫ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نووس و شۆڕش و رووداوه‌كان؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬كـه‌س نـاتوانێ نكـووڵی لـه‌وه بكـا كـه ئیسـلام وه‌ك دینـی زۆربـه‌ی زۆری دانیشـتووانی وڵاتـانی خۆرهـهڵاتی نێوهڕاسـت‪،‬‬‫به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوودا راپه‌ڕینیان به‌خۆیانه‌وه دیوه‪ ،‬جێگـه و پێگهیـهكی بـههێزی هه‌یـه‪ .‬هـه‌روه‌ها‬‫حاشا له‌وه‌ش ناكرێ كه حیزب و رێكخراوه ئیسلامی یه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا لـه بـههێزترین و رێكخراوتـرین هێـزه سیاسـی یـهكانن‪.‬‬‫به‌وحاڵه ئه‌من وای نابینم كه ئیسلامی سیاسی پاش رووخانی دیكتـاتۆری یـهكان لـه هـیچ كـام لـه‌م وڵاتانـهدا ده‌سـه‌ڵاتی سیاسـی‬‫بگرێتـه ده‌سـت‪ .‬ئـه‌زموونی میسـر لهوبارهیـهوه بـه نموونـه دێنمـهوه‪ .‬پـێم وایـه هـه‌مووان قبووڵیانـه كـه لـه‌كاتی راپـهڕین بـهدژی‬‫ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ك دا ئیخوانولموسـلیمین بـههێزترین رێكخـراوی سیاسـیی ئۆپۆزیسـیۆن بـوون‪ .‬كـه‌چی نـه‌ك هـه‌ر هـهوڵیان‬‫نه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دا بگـرن بـهڵكوو بـه راشـكاوی گوتیـان ئێمـه رێژیمـی ئێـران وه‌ك ئۆلگـوو ته‌ماشـا ناكـه‌ین و‬‫نامانـهوێ حكوومـهتێكی ئیـدئۆلۆژیكی دامـهزرێنین‪ .‬بـهباوهڕی مـن ئه‌مـه له‌بـه‌ر ئـه‌وه نـه‌بوو كـه ئـه‌وان حـه‌ز نهكـهن دهسـهڵاتێكی‬‫ئیسلامی دامه‌زرێنن‪ .‬به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه واقیعبینانه ده‌یان زانی سیستمێكی ئیسلامی به مانا تایبه‌تی یه‌كه‌ی ئه‌گـه‌ر داش‬ ‫بمهزرێ شانسی خۆڕاگرتنی نیه‪ ،‬یان به‌جۆرێكی دیكه‌ی بڵێین ڕێگه‌ی مانه‌وه‌ی پێ نادرێ‪.‬‬‫كه‌وایه زیاتر ئه‌وه ڕێی تێ ده‌چێ كـه لـه ئایهنـدهی دوای رووخـانی دیكتاتۆرهكـان دا ئیسـلام و ئیسـلامی یـهكان وه‌ك فاكتـهرێكی‬‫كاریگه‌ر له‌و وڵاتانه‌دا ده‌ركه‌ون و مۆركی خۆیان له سیستمی ده‌سه‌ڵات و قانوون و پهسندكراوهكانیان بده‌ن هـه‌روه‌ك لـه عیراقـی‬ ‫پاش رووخانی به‌عس دا دیومانه‌و ده‌ی بینین‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬رۆڵی چه‌په‌كان و لیبڕاڵه‌كان له‌ناو ئه‌م شۆڕش و ئاڵوگۆڕانه‌دا زۆر باش نابینرێوت‪ .‬ئهموه مانوای پاشهكشوهی بزوتنوهوهی‬ ‫چه‌پ و ماركسیسته‌كان نییه‪ ،‬یان په‌یوه‌سته به ترادیسیۆن و په‌یوه‌نییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی جیهان و كلتوری عه‌ره‌ب؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬وا بزانم تا ئێره لیبراڵه‌كان وه‌ك كۆمه‌ڵ و حیزب و رێكخراو له هیچكام له‌م وڵاتانه‌دا بوونێكی به‌رچاویان نیه و مادام‬‫رێكخراویش نین چاوه‌ڕوانیی شوێن‌دانان و رۆڵگێڕانیان لێ ناكرێ‪ .‬هێزه چه‌په‌كانیش به تایبه‌تی حزبـه كۆمۆنیسـتهكان لـه مێـژه‬‫له حاڵی پاشه‌كشه‌دان و وه‌ك هێزێكـی شـوێن دانـهر لـه هـیچ كـام لـه‌م وڵاتانـهدا حیسـابیان له‌سـه‌ر نـاكرێ‪ .‬دیـاره پێوهنـدی یـه‬ ‫‪408‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫كۆمهڵایـهتی یـهكان و كولتـووری عـهرهبییش كاریگـهریی خـۆی هه‌یـه‪ .‬بـه‌و حاڵـهش وا تێدهگـهم چهپـهكان‪ ،‬بـه تایبـه‌تی چـه‌پی‬ ‫دیموكرات دیسان ده‌توانن له ئایندهی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا وه‌ك فاكته‌رێك مه‌تره‌ح بن و حیسابیان له‌سه‌ر بكرێ‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئه‌م شۆڕش و راپه‌ڕینانه‌ی كه سه‌ره‌تاكه‌ی وڵاتی تونسه و میسر‌و لیبیایه كۆتاییه‌كه‌ی كوێیه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬پیاو هه‌ر ده‌بێ غه‌یبزان بێ هه‌تا بتوانێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه‪ .‬ئه‌گه‌ر به دڵخواز و ئاره‌زوو بێ هـهموومان حـه‌ز‬‫ده‌كه‌ین ئه‌م وشتره له‌به‌ر ده‌ركی هـه‌موو دیكتاتۆرهكـانی خۆرهـهڵاتی نێوهڕاسـت و ته‌نانـه‌ت هـه‌موو جیهـان بخـهوێ و ئـه‌و دنیایـه‬‫ببینین كه له مێژه خه‌ونی پێوه ده‌بینین‪ .‬به‌ڵام راستی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه ته‌نیا ئارهزوویـه و هـیچ روون نیـه هـه‌تا كـوێ و‬‫هه‌تا چه‌نده بڕ ده‌كا‪ .‬نابێ له‌خۆمان بگۆڕین كه راپه‌ڕینی دژی دیكتاتۆری له خۆرهه‌ڵاتی نێوهڕاسـت و بـاكووری ئـهفریقا ده‌گـه‌ڵ‬ ‫هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێشتا رێگایه‌كی دوورودرێژی له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناخی مه‌به‌ست‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬كورد وه‌كو یه‌كێك له نه‌ته‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‪ .‬چۆن ده‌كرێت سوود لوهم ئاڵوگۆڕانوه وهربگورێ‪ ،‬چارهنووسوی‬ ‫داهاتووی كورد دوای ئه‌م رووداوانه چی و چۆن ده‌بێت؟ و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی لێده‌كرێت؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌وه‌یه كه كورد و نیشتمانه‌كه‌ی لـه‌نێو چه‌نـد وڵات‬‫دا دابه‌ش كراون و له‌ئاكام دا پێمان خۆش بێ یان ناخۆش مه‌سه‌له‌ی كوردیش به‌كرده‌وه دابه‌ش بووه و بۆته چـوار مهسـهله‪ .‬لـه‌و‬‫حاڵه‌دا وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره كارێكی دژواره‪ .‬ئێستا ئه‌گه‌ر كورد هه‌مووی لهیـهك وڵات یـان بڵێـین لـه یـهكێك لـه‌م وڵاتانـهدا‬‫ژیابایه ده‌كرا له‌و باره‌یه‌وه بیروڕایه‌ك ده‌ربڕین‪ .‬به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین ته‌نیا وڵات له‌وانه‌ی راپه‌ڕینیان تێدا به‌رپا بووه‌و كوردیـان‬‫لێ ده‌ژی سووریه‌یه‪ .‬به‌داخه‌وه رێژه‌ی كورد له‌نێو حه‌شیمه‌تی سووریه‌دا به‌ڕاده‌یه‌ك نیه كه بتوانێ شوێنێكی به‌رچاو له‌سه‌ر رهوتـی‬‫رووداوه‌كان دابنێ و وه‌ك فاكته‌رێكی چاره‌نووسساز حیسابی بۆ بكرێ‪ .‬ده‌گه‌ڵ هه‌مووی ئهمانـهش دا بـاوه‌ڕم وایـه هـه‌ر ئاڵوگۆڕێـك‬‫به‌ره‌و كرانه‌وه و دیموكراسی له هه‌ر وڵاتێكی كوردنشین دا روو بدا كاریگه‌ریی ئـه‌رێنی له‌سـه‌ر بـارودۆخی كـوردیش دادهنـێ‪ .‬بۆیـه‬‫هیوادارم حیزب و رێكخراوه نیشتمانی یه‌كانی كورد له سووریه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا یـهكڕیز و یـهك هه‌ڵوێسـت بێنـه مه‌یـدان و جـێ‬‫په‌نجـه‌ی خۆیـان له‌سـه‌ر رووداوهكـان دابنـێن و بـه هاوكـاری ده‌گـه‌ڵ هێـزه نیشـتمانی یـهكانی سه‌رانسـه‌ری سـووریه لـه رێگـای‬ ‫دامه‌زراندان و سه‌قامگیركردنی سیستمێك دا هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه كه مافه ڕه‌واكانی هه‌مووان و یه‌ك له‌وان كورده‌كان مسۆگه‌ر بكا‪.‬‬‫ئاره‌زوو ده‌كه‌م بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی له ئێـران و توركیـهش بهڕادهیـهك پـه‌ره بگـرێ و پـێش بكـهوێ كـه كـوردی ئـه‌و دوو‬‫به‌شه گرنگه‌ش به یاری كردنی رۆڵێكی كاریگه‌ر بتـوانن بـه‌ره‌و وهدیهێنـانی مافـه رهواكانیـان هـه‌نگاو ههڵێننـهوه‪ .‬بهخۆشـی یـهوه‬‫كورد له عیراق بۆخۆی به‌شێكه له ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسـپه‌كانی سـه‌ر رێگـا بـه‌ره‌و دابـین كردنـی هـه‌موو مـاف و ئـازادی‬ ‫یه‌كانی ده‌چێته پێش‪.‬‬ ‫‪409‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫پرسویار‪ :‬كوردسوتانی نووێ تاكوه رۆژناموهی كوردییوه‪ .‬كوه بوه گرنگییوهوه سوتاک و پاشوكۆیهكی بوۆ ئوهم شوۆڕش و راپهڕینانوه‬ ‫كردووه‌ته‌وه‪ .‬پێت وایه ئه‌م هه‌وڵه چۆن ده‌كرێت خوێنه‌ری كورد سوودی لێوه‌ربگرێت؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌و كاره‌ی كوردستانی نوێ ده‌ستی داوه‌تێ كـارێكی پیـرۆزه و ده‌تـوانێ خوێنـه‌ری كـورد ده‌گـه‌ڵ زۆر بـواری پێوهندیـدار بـه‬‫(بـه‌هاری عـه‌ره‌ب) و بیروبۆچـوونی خـه‌ڵكی جۆراوجـۆر لهوبارهیـهوه ئاشـنا بكـا‪ .‬بـه‌ڵام بـۆ ئـه‌وه‌ی ههوڵهكـه سـوودی زیـاتری لـێ‬‫وه‌رگیرێ وا به باش ده‌زانم هه‌وڵ بـدا كهسـانێك بـدوێنێ كـه بهشـێكن لـه رووداوهكـان یـان ههرنـهبێ لـه نزیكـهوه دهگـهڵیان لـه‬ ‫پێوه‌ندیدان ‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی کوردستانی نوێ ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٨١ :‬ی ئۆکتۆبری ‪٢١٨٨‬‬ ‫‪410‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬كورد كەوتۆتە ژێر كاریگەریی میللەتانی دەسەڵاتدار بەسەریەوە‬ ‫سڤیل (محەمەد گۆران)‬‫ساڵی ‪ ٨٢٢٥‬وەكو خۆی دەڵێت \"ژنم هێناوە\" باوكی چوار كوڕ و دوو كـچە‪ ،‬لەژیانـدا ‪ ١‬سـاڵ مەلایەتـی كـردوە و دواتـر تـێكەڵ بە‬‫كـاری سیاسـی بـووە‪ ،‬مامۆسـتا (عەبـدوڵا حەسـەن زادە) كەسـایەتیی سیاسـی و رۆشـنبیری و كـۆمەڵایەتیی رۆژهەڵاتـی كوردسـتان‪،‬‬‫لەساڵی ‪ ٨٢٢٢‬ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و لەسـاڵی ‪٨٢١٨‬یـش بـووەتە ئەنـدامی دەفـتەری سیاسـی حزبـی دیمـوكراتی كوردسـتانی‬‫ئێران‪ .‬لەنێوان ساڵانی ‪ ٨٢٢٣‬بۆ ‪ ٢١١٩‬بۆ دوو خول لەسەر یەكتری سكرتێری گشتی حزبی دیموكرات بـووە‪ .‬ئێسـتا لە تەمەنـی ‪١٢‬‬ ‫ساڵیدایە و زیاتر لە ‪ ٨٥‬كتێبی وەرگێڕاو و نوسراوی هەیە‪.‬‬‫سڤیل‪ :‬بەشێكی زۆری نووسەر و شواعیر و سیاسوەتوانانی كوورد لە نەوەی ئێووە‪ ،‬لە قوتابخوانەی ئوایینی پەروەردە بووونە و مەلا‬‫بوونە‪ ،‬بەڵام زۆر بە كەمی مەلایەتییان كردووە؟ بێگومان ئێووەش یەكوێ لەو كەسوایەتییانەی كووردن كە مواوەیەك مەلایەتیتوان‬ ‫كردوە و دواتر وازتان هێناوە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەمن پێموانیە بە گشتی ئەو حوكمە دروست بـێ‪ ،‬چـونكە زۆربەیـان تـا كۆتـایی ژیانیـان مەلایەتـی یـان‬‫كردوە‪ ،‬بەڵام لەو ‪ ٢١‬ساڵەی دوایی دا‪ ،‬بەشێك لە ئەدیبان و شـاعیران وازیـان لە مەلایەتـی هێنـاوە‪ .‬ئەمـن بەش بەحـاڵی خـۆم‬‫لەوانە نیم‪ ،‬چـونكە خـۆم بە ئەدیـب نـازانم و شـاعیریش كە هەر نـیم‪ ،‬بەڵام بۆخـۆم كە وازم لە مەلایەتـی هێنـاوە‪ ،‬هۆكـارەكەی‬‫ئەوە بووە كە لەلایەك كەوتوومەتە مەیدانی سیاسی و كارە سیاسی یەكە ئەو مەیدانەی لێ بەرتەنگ كـردوومەوە و پێوسـت بـووە‬‫زیاتر خۆم بۆ كارە سیاسی یەكە تەرخان بكەم‪ ،‬لەلایەكی دیكەش‪ ،‬ژیانی مەلایەتی بە جۆرێك بوو‪ ،‬وەك كورد دەڵـێ نە قەدر و‬‫قودبی مابوو‪ ،‬نە ئەو جەزابیەتەی جارانی هەبوو‪ .‬ئەمن لە زەمانی دەرس خوێندنیش دا زۆرم حەز پێی نەبوو‪ ،‬بەڵام لە دێـیەك‬‫لەدایـك بـووم‪ ،‬چەنـد سـاڵم دەرسـی مەلایەتـی خوێنـد و پاشـتریش لە دوای مەلایەتـی بە چەنـد سـاڵێك‪ ،‬ئینجـا بـۆ یەكەمجـار‬‫قوتابخانەی دەوڵەتی هاتۆتە دێیەكەی ئێمە‪ ،‬بۆیە دواتریش كە وە نێو كاری مەلایەتی كەوتـم‪ ،‬زۆرم حەز لێـی نەبـوو‪ ،‬چـونكە‬ ‫تەماشام دەكرد‪ ،‬ژیانەكە لەگەڵ دنیای تازە تاڕادەیەكی زۆر لەیەك دوورن‪.‬‬ ‫سڤیل‪ :‬ئێوە بە هەمووی چەند ساڵ كاری مەلایەتیتان كردووە؟‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬نزیك بە حەوت ساڵ‪ ،‬شەش ساڵ لە رۆژهەڵاتی كوردستان‪ ،‬ساڵێك كەمێك زیاتریش لە باشووری‬ ‫‪411‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫كوردستان‪.‬‬ ‫سڤیل‪ :‬بەرێكەو یا بەخۆشەویستی ژیانی هاوسەریتان بەیەكەوە ناوە؟ تائێستا چەند منداڵتان هەیە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬سـاڵی ‪ ٨٢٢٥‬ژنـم هێنـاوە‪ ،‬چـونكە نە پێمخۆشـە باسـی هاوسـەرگیری بـكەم‪ ،‬نە حەز دەكەم بڵـێم ژیـانی‬‫هاوسەریم پێك هێناوە‪ ،‬دەڵێم ژنـم هێنـاوە‪ ،‬لە زمـانی كـوردی دا پیـاو ژنـێ دێنـی و ژن مێـردی دەكـا‪\" ،‬هاوسـەرگیری\" نـازانم لە‬‫كـوێ ڕا هـاتوە‪ .‬ژن هێنـانی مـن بەخۆشەویسـتی و دڵـداری نەبـوو‪ ،‬پـێم وایە دوو مـانگیش دەبـوو ژنـم مـارە كردبـوو‪ ،‬ئینجـا بـۆ‬‫یەكەمجار لە نزیكەوە دیومە و قسەم لەگەڵ كردوە‪ .‬لە كۆمەڵی ئەوكاتەی كوردەواری دا بەتایبەتی بۆ كەسـێك كە لە جلـوبەرگی‬‫مەلایەتی دا بووایە كارێكی وا ئاسان نەبوو دڵداری لەگەڵ كەسێك دا بكا‪ .‬ناڵێم قەتم دڵداری نەكـردوە‪ ،‬بەڵام بـۆ مەلا ئاسـان‬‫نەبوو دڵداری بكا و بە دڵدارییش ژن بێنـێ‪ .‬ئـێمە منـداڵمان زۆر بـووە‪ ،‬بەڵام بەپێـی ئەو وەزعیـیەتەی تێـی دا دەژیـاین‪ ،‬مـردن‬‫بەشـی خـۆی دەبـرد‪ ،‬یەك لە سـێی منـداڵەكانم مـردوون‪ .‬ئێسـتا شـەش منـداڵم هەن و سێشـم مـردوون‪ ،‬دەبێـتە نـۆ منـداڵ‪ ،‬كە لە‬ ‫زیندووەكان دوویان كچن و چواریان كوڕن‪ ،‬سەیر ئەوەیە مردووەكانیش‪ ،‬دوویان كوڕ بوون و یەكێكیان كچ بوو‪.‬‬‫سڤیل‪ :‬هەموو میللەتێك لە رووی دابونەریتی كۆمەڵایەتی ستانداردێكی هەیە‪ ،‬بەڵام هەست ناكەن كە دەتوانرێ بگوترێت كورد‬‫ئەوەی نییە؟ بۆ نموونە لەرۆژهەڵاتی كوردستان‪ ،‬رەدووكەوتن وەك دیاردەیەكی ئاسایی چاوی لێ دەكرێت‪ ،‬بەڵام لە باشوووری‬‫كوردستان دەچێتە قاڵبی نامووسپەرستی و زۆرینەی ئەو ژنانە دەكوژرێن لەسەر وەهوا كارێكیوان؟ زۆر بەراوردكواریی دیوكەش‬ ‫هەیە‪ ،‬كورد بۆچی كەلتوور و دابونەریتێكی یەكانگیری نییە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬دیسانەوە پێم وایە ناكرێ ئاوا بەگشتی بگوترێ كە كورد شتێكی نیە وەكوو ئاداب و رێوشوێنی تـایبەت‬‫بە خــۆی كە لەهەمــوو نەتەوەكەدا هەبــێ‪ ،‬كــوردیش ئەوەی هەیە‪ ،‬لە شــتە باشــەكانی‪ ،‬كــورد بەشــێوەیەكی گشــتی میهرەبــانە‪،‬‬‫میـوانگرە‪ ،‬حەز بەدۆسـتایەتی دەكـا‪ .‬شـتە خراپەكـانی بگـری‪ ،‬دیسـانەوە بەشـێوەیەكی گشـتی نەوەك لەسـەر هەمـوو كەسـێك ئەو‬‫حوكمە بدەین‪ ،‬كورد لەگەڵ یەكتـر ناتەبـان و بەیەكەوە رێـك نـاكەون‪ ،‬ئەوانە لە خەسـڵەتە خراپەكـانی كـوردن‪ ،‬بەڵام ئەوە كە‬‫لە بەشەكانی كوردستان هەندێك جیاوازی هەیە لەبارەی كوشتنی نامووسپەرستی یەوە‪ ،‬ئێمە بمـانەوێ و نەمـاوێ كـورد كەوتـۆتە‬ ‫ژێر كاریگەریی میللەتانی دەسەڵاتدار بەسەریەوە‪.‬‬‫ئەمن لە بەغدا بووم بۆیان گێـڕامەوە‪ ،‬كە لە نێـو عارەبـان دا‪ ،‬ئەو پیـاوەی ژنەكەی تـۆمەتی خـراپەی لەسـەر بـێ‪ ،‬پێـی دەڵـێن‬‫شانی خۆڵاوی یە‪ ،‬هەر لەو گەڕەكەی لێـی دەژیـام‪ ،‬بۆیـان گێـڕامەوە‪ ،‬دووكەس زۆر هـاوڕێ دەبـن و لە چایخـانەیەك دانیشـتوون‪،‬‬‫یەكێكیان قوڕی بەسەرشانیەوە بووە‪ ،‬هاوڕێیەكەی پێی دەڵێ‪ ،‬ئەرێ شانت بەچی خۆڵاوی بووە؟ كابرا هەڵدەسـتێ دەچێـتەوە مـاڵ‬‫و دێتەوە‪ ،‬بە هاوڕێكەی دەڵێ‪ ،‬گەواد ئێستاش ئەمن شانم خۆڵاوی یە؟! ئەویش دەڵێ‪ ،‬ئەی ئەوە نـیە هەر خـۆڵاویە؟ دەچـێ بـۆی‬‫دەتەكێنـێ‪ .‬دوایە دەردەكەوێ كـابرا لەسـەر ئەوەنـدە قسـە چـۆتەوە ژنەكەی خـۆی كوشـتوە‪ .‬لەنێـو عارەبـان ئەو دابە زۆر بـووە‪،‬‬ ‫‪412‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫زیندە بەچاڵ كردنی كچان و قفڵ لەزاری دان و زۆرشتی دیكەی نائینسانی لەنێو عەرەبـان دەرهەق بە ژنـان كـراوە‪ ،‬بەڵام لەنێـو‬‫ئێرانی یان دا بەو ئەندازەیە نەبووە و رەنگە ئەوە كاریگەریی هەبـێ‪ .‬لە نێـو كـوردی رۆژهەڵاتـی كوردسـتان دا‪ ،‬عـادەتەن ئەوەی‬‫پێی دەگوترێ توندوتیژی‪ ،‬بەڕاستی وەكوو باشوور نیە‪ ،‬لێرە هەردوو كەس ناكۆكی یان لێ پەیدا بوو بەئاسانی دەسـت بـۆ چەك‬‫دەبەن‪ .‬لە رۆژهەڵاتـی كوردسـتان بە هەزاران جـار رێ كەوتـوە‪ ،‬دووكەس كە چەكیـان پـێ بـووە‪ ،‬ئەگەر ناكۆكییشـیان كەوتبێـتە‬ ‫نێوان‪ ،‬تفەنگەكانیان فڕێ داوە و بە زللە لە یەكتریان داوە‪.‬‬‫سڤیل‪ :‬رەدووكەوتن لە رۆژهەڵاتی كوردستان‪ ،‬لە حالە دەرچووە و بۆتە دیاردە‪ ،‬ئێوە رەدووكەوتنوی كچوان و رەدووكەوتنوی‬ ‫ژنانیش‪ ،‬چونكە زۆرجار ژنی بەمێردیش رەدو دەكەوێت‪ ،‬چۆن دەبینن و تاچەند هەق بە ئافرەتەكە دەدەن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬لە كۆمەڵی كوردەواریدا‪ ،‬رەدووكەوتنی كچان لەسـەدا ‪ ٢٣‬و زیاتریشـی‪ ،‬ئەمـن بە هەقـم زانیـوە‪ ،‬چـونكە‬‫هەر لەو كۆمەڵەی كە من تێی دا گەورە بووم‪ ،‬لە زۆربەی حاڵەتەكـان دا‪ ،‬بـۆ ئەوەی كچێـك بە مەیلـی خـۆی مێـرد بكـات‪ ،‬تەنیـا‬‫ڕێگا ئەوە بـووە كە رەدوو بـكەوێ‪ .‬دەیـان نـاردە سـەری و چەنـدجارێك داوایـان لە بـرا و بـاوكی دەكـرد و ئەوان حـازر نەدەبـوون‬‫بیدەن بەو كوڕە كە كچەكە بۆخۆی دڵی دەیهەوێ‪ ،‬مەجبوور بوو رەدوو بكەوێ‪ ،‬بۆیە ئەگەر عەیـبەیەك لە مەسـەلەكەدا هەبـووبێ‬‫ئەوە بــۆ بــاوك و بــرای كــچەكە دەگەڕایەوە‪ .‬تەنــانەت رەدووكەوتنــی ژنــی بەمێــردیش حــالاتێكی زۆری تێــدا بــووە كە دیســان‬‫تاوانەكەی هەر گەڕاوەتەوە بۆ سەر كەسوكار‪ .‬وەختی خـۆی بە نـابەدڵ بەمێـرد دراوە‪ ،‬لەسـەر پشـتی لانكـێ مـارە كـراوە و گەورە‬‫بەچووكەی پێ كراوە‪ ،‬كەوابوو ئەویش بەجۆرێك لەجۆران دەتوانین بڵێین پاساوێكی هەیە‪ ،‬بەڵام ژنێك كە بەمەیلی خـۆی مێـردی‬‫كردوە و كەس زۆری لێ نەكردوە و دواتر بە هەندێك هۆی كە عەقڵانی نەبێ‪ ،‬رەدوو بكەوێ‪ ،‬ئەمن ئەوەی بەشتێكی زۆر قێزەون‬‫دەزانــم‪ .‬دیــارە بەخۆشــی یەوە ئێســتا لە خــۆرهەڵاتی كوردســتان زوربەی هەرە زۆری كچــان بە دڵخــوازی خۆیــان شــوو دەكەن و‬ ‫هەربۆیە ڕەدووكەوتنی ژنانیش و كچانیش یەكجار زۆر كەم بۆتەوە‪.‬‬ ‫سڤیل‪ :‬بۆچوونی ئێوە لەسەر فرەژنی چییە؟ بۆخۆ قە بیر لێی كردۆتەوە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬فرەژنی بە ئایینی ئیسلام رێگای پێ دراوە‪ ،‬بەڵام ئازادیی تەواو بەپیـاو نەدراوە كە بە ئـارەزووی خـۆی‬‫چەنـد ژن بێنــێ و مەرجــی بــۆ دان ـراوە كە یەكـێ لەو مەرجــانە بە عەدالەت رەفتــاركردنە‪ .‬ئەگەر بیكەی ـنە قســەیەكی خــۆش و‬‫گاڵتەئامێز‪ ،‬دەڵێین ماڵوێرانتر لەو پیاوەی ژنێك دێنێ‪ ،‬هەر ئەوەیە كە دوو ژنان دێنێ! شتێكی ئـاواش هەیە (بەپێكەنیـنەوە)‪.‬‬‫بۆیە ئەمـن بەش بەحـاڵی خـۆم قەت بیـرم لەوە نەكـردۆتەوە كە زیـاتر لە ژنـێكم هەبـێ‪ .‬لە یەك قسـەش دا فرەژنـی بەكـارێكی‬ ‫باش نازانم‪.‬‬‫سڤیل‪ :‬لەحەفتاكانی سەدەی رابردوودا‪ ،‬وەرگێڕانی رۆمانی (گێلە پیاو) سەدایەكی گەورەی هەبووو؟ بیورۆكەی وەرگێڕانوی ئەو‬ ‫رۆمانە چۆن بۆ ها ؟ بەكام لە دیمەكانی رۆمانەكە زۆر پێكەنیت؟‬ ‫‪413‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬پـاش ئەوەی رۆمـانەكەم بە فارسـی خوێنـدەوە‪ ،‬دووسـێ جـار داوام لە هەردوو خوالێخۆشـبووان هەژار و‬‫هێمن موكریانی كرد‪ ،‬كە ئەوان بیكەن بە كوردی‪ ،‬چـونكە هەژار بەتـایبەتی لە (عەزیـز نەسـین) قسەخۆشـتر بـوو‪ ،‬بەڵام بەهەر‬‫هۆكارێك بوو‪ ،‬ئەوان نەیانكرد‪ ،‬ئەمنیش كە زۆر حەزم دەكرد بكرێ بە كوردی‪ ،‬غیـرەتم وەبەرخـۆم نـا و گـوتم بـا بۆخـۆم بـیكەم‬‫یان دەیگرێ یان نایگرێ‪ ،‬وا بوو كردمە كوردی و بەخۆشی یەوە باش دەرچوو و پێشوازی¬یەكی گەرمی لێ كرا‪ .‬بۆخۆشم نـاتوانم‬‫بڵێم كە بە كام لە دیمەكان زیاتر پێ كەنیـوم‪ ،‬بەڵام بـۆ ئەوكـاتە رەنـگە دیمەنـی بەننـایەكەم بەلاوە سـەرنجراكێش بـووبێ‪ ،‬كە‬‫لەگەڵ ئیشكردن لەسەر دیوارێك‪ ،‬قسە بەملا و بەولای خۆی دەڵێ‪ ،‬ئەمن بۆخۆم لە كوردەواری دا زۆرجار ئەو دیـمەنەم بە چـاوی‬ ‫خۆم بینیوە‪.‬‬ ‫سڤیل‪ :‬هەموو كەسێك لەخواردن دا‪ ،‬بەشی خۆی نەوسنە‪ ،‬تۆ زیاتر حەز بەچ خواردنێك دەكەی؟‬‫عه‌بدوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ئەمـن لەو رووەوە دان بە هەنـدێك شـتی خـۆم دا دەنـێم‪ .‬ئەمـن زۆرخـۆر نـیم‪ ،‬بەڵام ئەوەی پێـی دەڵـێن‬‫(نەوسن) نەوسنم و شتی خۆشم پێ خۆشە‪ ،‬بەوحاڵە لە ژیانم دا نەبووە بڵێم ئەمن ئەو خواردنەی ناخۆم‪ ،‬خواردنەكانی كـۆمەڵی‬‫كوردەواریم زۆربەیان پێ خۆشن‪ ،‬هەتا ئەوانەی پێیان دەڵێن (رەشە چێشت) ماشێنە و تڕخێنەو ساوارو ئەو شـتانە‪ .‬مەعلوومیشـە‬‫لەنێو خواردنەكان دا‪ ،‬ئەوانەی گۆشتیان تێدایە خۆشترن‪ ،‬بەڵام نە ئاشقی خواردنێكی تایبەتیم‪ ،‬نە خواردنێك هەیە بڵێم‪ ،‬هـیچ‬ ‫وەختێك نایخۆم‪ ،‬رەنگە پێم خۆش نەبێ‪ ،‬بەڵام هەر خواردنێكی پێتە پێشم دەیخۆم‪.‬‬ ‫سڤیل‪ :‬ئەی لەگەڵ بەجێگەیاندنی سیلەی رەحم و سەردانیكردنی دۆست و خزمان‪ ،‬چۆنیت؟‬‫عه‌بدوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬خۆشـترین بەشـی ژیـان ئەوەیە كە ئینسـان لەگەڵ دۆسـت و رەفیـق و خزمـان یەكتـر ببینـێ و لەگەڵیـان‬‫دابنیشێ و ئەوان بەسەرت بكەنەوە و ئەتۆ بچی سەریان بدەی‪ ،‬بەڵام بەداخەوە هەلومەرجی ئێستای ژیانی مـن زۆر رێگـای ئەوەم‬ ‫پێ نادا‪ ،‬چونكە جموجۆڵ و هاتوچۆكردنەكە لە هەندێ باری ئەمنی و كۆمەڵایەتی یەوە‪ ،‬رەنگە ئاسان نەبێ‪.‬‬ ‫سڤیل‪ :‬وەرزشكردن لایەنێكی گرنگی ژیانە؟ لەو رووەوە چۆنن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەو وەرزشانەی هونەرین‪ ،‬دەكرێ بڵێم هیچیانم نەكردوە‪ ،‬فوتباڵە‪ ،‬والیباڵە‪ ،‬باسكیتباڵە و مەلەیە ‪،‬‬‫ئەوانەم هیچی نەكـردوە‪ ،‬بەڵام بە واتـا گشـتی یەكەی‪ ،‬ئەمـن بە وەرزشـەوە مـاوم‪ .‬هەمـوو بەیـانی یـان بەر لەوەی لیبـاس دەبەر‬‫بكەمەوە‪ ،‬نیوسەعات لە ژوورەكەی خۆم دا وەرزش دەكەم‪ ،‬ئەم وەرزشانە دوكتۆرەكان بۆیان دەستنیشـان كـردووم‪ ،‬بەڵام ماندووشـم‬‫دەكەن‪ .‬هەمـوو رۆژێكـیش نزیـك بە یەك سـەعات پیاسـە دەكەم‪ ،‬زۆریـش سـوودم لێـی بینیـوە‪ ،‬ئەگەر دە رۆژان لەسـەریەك ئەوە‬ ‫نەكەم‪ ،‬شەوان خەوم لێ ناكەوێ و دەست و قاچم دەتەزن و پێیەوە ناڕەحەت دەبم‪.‬‬ ‫‪414‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫سڤیل‪ :‬لەباری كۆمەڵایەتی و سیاسیی ژیانت دا‪ ،‬لەچ شتێك پەشیمانی و دەبووا ئاوا نەكردبووا؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬لە هەڵوێسـتە سیاسـی یەكـانم پەشـیمان نـیم‪ ،‬هەمـوو كەسـێك لە ژیـانی دا كارێـك یـان قسـەیەك یـان‬‫نووسینێكی وای كردوە لێی پەشیمان بووبێ‪ ،‬بەڵام ئەمن باس لە هێڵە گشـتی یەكـان دەكەم‪ .‬لەبـاری كـۆمەڵایەتی یەوە‪ ،‬كەسـێكی‬‫كۆمەڵایەتیم و پەیوەندی یەكی باشم لەگەڵ دەوروبەرم هەبووە و هەیە‪ ،‬هەلـومەرجێكم بـۆ خوڵقـاوە كە نەم ‪ -‬توانیـوە زاڵـم بـ‌م‬‫(بەپێكەنینەوە)‪ ،‬هەندێك كـاری ناشـیرینی كـۆمەڵایەتی و ئەخلاقـی هەبـوون‪ ،‬نـازانم رەنـگە كەسـێك شـتێكی لـێ دیـبم و بۆخـۆم‬‫نەزانـم (بەپێكەنیـنەوە) بەڵام لانـی كەم بەوە بەناوبانـگ نـیم كە ئەوەم كـردوە‪ .‬رێگـای نیشـتمانپەروەری و خـزمەت بە گەل و‬‫نیشتمانم گرتۆتە پێشێ‪ ،‬بەپێی توانایەكی كەم كە لە خـۆمم دا شـك بـردوە‪ ،‬خـزمەتم بە زمـان و ئەدەبـی كـوردی كـردوە‪ ،‬بـۆیە‬ ‫دەلیلێك نابینم كە لە هێڵە گشتی یەكانی ژیانم پەشیمان بم‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٨ :‬ی ژانویه‌ی ‪٢١٨٨‬‬ ‫‪415‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ ...:‬چۆنە تا ئێستا ماویت؟!‬ ‫رێبوار سیوه‌یلی‬‫كاتێ لەم زەمەنی تۆپباران و گرتن و سێدارە و تاوانانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا‪ ،‬خۆم ئامادە دەكرد بـۆ نوسـینی پۆرترێتێـك‬‫لەسەر هاوڕێ و برا كوردەكانی خۆرهەڵاتم‪ ،‬لەنێوان دوو ناودا تێدا مام‪ ،‬كە ئـاخۆ چـۆنە ئەوان بەپێـی ناوەكانیـان لە روانـگەی‬‫ئەو ئایینەوە كە لە ئێـران دا حوکمـدارە‪ ،‬دوو مرۆڤـی یـاخین و ناوەكەیـان نەبـۆتە قەدەرێـك بـۆ كەسـایەتی یـان‪ ،‬ئایـا ئەمە بە‬ ‫دیموكراسییەتی ئایینی لێك بدەینەوە‪ ،‬یان بە خیانەتی ئەوان لە ناوی خۆیان؟‬‫(حەسەن زادە) بە گشتیی بەرخوردێكی ئەدەبیانەی لەگەڵ بوون و ژیانـدا هەیە و هەمـوو شـتێك بە فیلـتەری زمـانێكی ئەدەبیـدا‪،‬‬‫كە خاڵی نیە لە وشەئارایی و جوانی‪ ،‬تێدەپەڕێنێت‪ .‬ئەو بە پیاوێـك دەچێـت كە تەشـتێكی پـڕ لە وشـەی ئەدەبیـی لە بەردەمـی‬ ‫خۆیدا دانابێ و هەرشتێكی بێتە بەردەستی‪ ،‬سەرەتا لەو تەشتەی هەڵدەكێشێ و دەیخووسێنێ\" ‪.‬‬‫دوو ناوەش بریتین لە‪ :‬عەبدوڵڵای حەسەن زادە و عەبدوڵڵای موهتەدی‪ ،‬كە وێڕای ئاگـاداریم لە نـاكۆكی یەكـانی جـارانی نێـوان‬‫هەردوو ئەو حیزبەی ئەوان كـاری تێـدا دەكەن و نـاكۆكیی سـاڵانی دوایـی نێوخـۆیی هەردوو حیـزب خۆیـان‪ ،‬هێشـتا ئەوان بە دوو‬‫كەسایەتیی تێكۆشەر و مكوڕ لەسـەر داواكـاریی نەتەوەیـی كوردەكـانی خـۆرهەڵات‪ ،‬دەزانـم‪ ،‬كە مانەوەیـان لە هەرێمـی كوردسـتان‬‫هەمیشە دڵنیایی یەكی گەرمیان بە من و نەوەی مـن بەخشـیوە تـا دڵنیـا بـین كە مرۆڤـی خەباتكـار و بەهـای مـاف‪ ،‬لەم زەمەنـی‬‫سۆپەرماركێت و مەسرەفگەرایی یەدا‪ ،‬هێشـتا لێـرە جـێگەی دەبێـتەوە‪ .‬هەڵـبەت تێـدامانەكەم‪ ،‬لەبەر ئەوە نەبـوو كە دوودڵ بـووم‬‫لەسەر كامیـان بنووسـم‪ ،‬چـونكە ژمـارەی ئەو كەسـایەتی یە كـوردانەی خـۆرهەڵاتی وڵات‪ ،‬زۆرتـرن لەوەی تەنیـا بە یـادكردنەوەی‬‫دوانیان پێمان ‪ -‬وابێت‪ ،‬ئەركی خۆمان لە ئاستیان دا جێبەجێ كردوە‪ .‬ئەگەر دوودڵی ‪ -‬یەكیشم لەوبارەوە هەبووبێ‪ ،‬زیـاتر هـی‬‫ئەوە بــووە كە كامیــان پــێش ئەوەی تریــان بــخەم‪ ،‬ئەگەرچــی لە ڕووی جــۆرایەتی یەوە‪ ،‬مــن ڕێــزی چــوونیەكم بــۆ خەبــاتی‬‫هەردووكیـان هەیە و لە دڵەوە پـێم وایە‪ ،‬ئەمجـۆرە كەسـایەتی یـانە هەڵـكەوتەی مێـژوویەكن‪ ،‬كە هاوكـات بە گەورەبـوونی مـن‪،‬‬‫ئەوانیش جێ دەستی خۆیان لە رووداوەكانی ناوچەكەدا بەجێهێشتوە‪ .‬لەگەڵ تێگەیشـتنی زیاتریشـم بـۆ مێـژووی ئەو تەمەنەی بە‬‫شەخسیی تیا ژیاوم‪ ،‬بۆم دەركەوتوە بەبێ ناوی ئەو كەسایەتی یانە وێناكردنی ئەو مێژووەش بڕێكی زۆر لەمانای خـۆی لەدەسـت‬ ‫دەدات‪.‬‬‫دواجار پاڵپشت بە یادوەری یە دوورەكانی منداڵیم‪ ،‬بڕیارم دا سەرەتا لەسەر مامۆستا عەبـدوڵڵای حەسـەن زادە‪ ،‬پیاوێـك كە لە‬‫هەوەڵێڕا لە رێگەی وەرگێڕانەكانیەوە ناسیم‪ ،‬دەست پێ بكەم‪ .‬هەڵبەت پێویستە ئەوەش بەیاد بهێنمەوە‪ ،‬كە شـۆڕش و خەبـاتی‬ ‫‪416‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان دا‪ ،‬زنجیرە ناوێكی ئەوەندە درەخشان و نەمـری پـێ بەخشـیوین‪ ،‬كە جـگە لە هەڵبـژاردن لە‬‫نێوانیان دا هیچی دیكەمان لەدەست نـایەت‪ .‬نـازانم حەسـەن زادە خوێنـدن و پێگەیشـتنی زانسـتی و رۆشـنبیریی لە كـوێی وڵات دا‬‫بەئەنجام گەیاندوە‪ ،‬بەڵام هەمیشە لە زمانی ئەودا رەگوڕیشـە رەسـەن و دانسـقەكانی زمـانی كـوردیم بینیـوە‪ .‬حەسـەن زادە‪ ،‬پتـر‬‫لەوەی سیاسی یەكی پیشەیی بێت‪ ،‬سیاسی یەكی پراكتیكی یە و بارودۆخ و هەلومەرجێك بەسەریدا سەپاند‪ ،‬كە سیاسـەت بكـاتە‬‫چارەنووسـی خـۆی‪ ،‬لەكاتێـك دا ئەگەر ئەو هەلـومەرجە جەبـری یـانە نەبوونـایە‪ ،‬ئاسـایی بـوو حەسـەن زادە توانـایی ئەدەبـی و‬‫زمـانیی خـۆی بكـردایەتە ئەو چارەنووسـە‪ .‬لەگەڵ ئەوەشـدا ئەو زمـانزانێكە نزیـك لە رۆحـی زمـان و زینـدوویی ئەبەدی یـانەی‬‫زمــانەوە‪ .‬ئەو لە نەوەی ئەو كەســایەتی یە كــوردانەیە‪ ،‬كە ســەنگەرێكی هەرە گرنگــی بــۆ گرتــووین‪ ،‬كە لانــیكەم‪ ،‬لە هەمــوو‬‫پارچەكـانی كوردسـتان دا و بەدرێژایـی سـەدەی بیسـتەم‪ ،‬لە مەترسـیی بەردەم شـاڵاوی دوژمنـان دا بـووە‪ .‬دڵنیـام خۆشەویسـتیی و‬‫گرنگـی پێـدانی حەسـەن زادە بە زمـان‪ ،‬جـگە لەوەی هەسـتیاری یەكـی قـووڵی لە پشـتەوەیە‪ ،‬ئـاواش لە گرنگـی دانـی ئەو بە‬‫شوناسەوە‪ ،‬هاتوە‪ .‬شوناسێك‪ ،‬كە سەرەتاكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی منـداڵی و یەكەمـین یـادوەری یەكـانی ئەو بە خـاكەوە‪.‬‬‫ناكرێ تۆ لە گوندێكی نزیكی شارۆچكەی سەردەشت گەورە بووبیت‪ ،‬كیلەبەردینە و مووشێنت كردبـێ و بانـت بە بـاگردێن گێڕابێـت‬‫و قوڕ و كات بۆ دیوار تێكەڵ كردبێ و بێڵنەت كردبێ و بە وەروەران بانت ماڵی بێ و لە بەهاران دا كانیت خـاوێن كـردبێتەوە و‬‫زەوی كـێڵان و تۆوچانـدنت دیبـێ و جۆماڵـت كردبـێ و دیـاری و پریاسـكەت بـۆ كچـان لە بنـبەردان دانـابێ و گوێـت لە زیـرەك و‬‫ماملێ‌ی نەمر گرتبێ‪ ،‬خاك سەنجی ڕانەكێشابیت و قوڕاوی نەبووبیت و تەپوتۆز لە شان و ملت نەنیشتبێ و قامكـت نەقڵیشـابن و‬‫چەوسانەوە و هەژاری و كوردبوونـت لە ئاسـتە هەرە هەرە خـاكەڕایی یەكەیـدا ئەزمـوون كردبـێ و نەبـووبیتە عەبـدوڵڵای حەسـەن‬‫زادە‪ .‬ئەو نە لە ناچاری یەوە‪ ،‬بەڵكوو بە پێویستی و لە ڕەوەندێكی مێژوویی دا بـۆتە ئەو مـرۆڤەی كە تێكۆشـان بكـاتە سـتایلی‬‫ژیانی خۆی‪ .‬حەسـەن زادە لەو مـاوە زۆرەی خەبـاتی خۆیـدا‪ ،‬كە بـۆ ئەو دەبێـت جـێگەی سـەربەرزی بێـت‪ ،‬كە زۆریـنەی جـاران بە‬‫هەڵبژاردن ئەركی پێ سپێردراوە‪ ،‬دەسـتی لە چەنـد شـتێك هەڵ نەگرتـوە و بەردەوام لە كەنـار تێكۆشـانە سیاسـی و ڕێكخراوەیـی‬ ‫یەكانی دا‪ ،‬پەیوەندیی خۆی بەو خەسڵەتانەوە پاراستوە‪:‬‬‫یەكەم‪ :‬پەیوەنـــدی یەكـــی فراوانـــی بە نووســـەران و ڕۆشـــنبیرانەوە و كـــرانەوەی بێســـنووری لەگەڵیـــان دا‪ .‬ئەگەرچـــی زۆر لە‬‫بیروڕاكـانی ئەو بـۆ هەنـدێك لە رۆشـنبیران جـێگەی بـاس و قسـەن‪ ،‬بەڵام ئەو یەكـێكە لەو سیاسـی یە دەگمەنـانەی كە هەمیشـە‬‫پەیوەنـدیی خـۆی لەگەڵ ئەم تـوێژەدا راگرتـوە و پێمـوایە هەم سـوودی بەخشـیوە و هەم سوودیشـی وەرگرتـوە‪ .‬ئەم خەسـڵەتەی‬‫حەسەن زادە‪ ،‬جگە لەوەی دەگمەن و جێگەی ستایشە‪ ،‬ئاواش ئەو لە زۆرینەی سیاسـی یە كـوردە هاوچەرخەكـانی جیـا دەكـاتەوە‪،‬‬‫كە یان شەڕێكی ئاشكرایان لەگەڵ رۆشنبیران راگەیانـدوە‪ ،‬یـان پێیـان وایە سیاسـەت دەبێـت بەدوور بێـت لە رۆشـنبیری‪ .‬حەسـەن‬‫زادە‪ ،‬ئەگەر لە ئاسـتی بەرهەمـیش دا نەبێـت‪ ،‬ئەوە لە ئاسـتی شـێوەی ژیـان و كردەكـی دا سیاسـی یەكـی ڕۆشـنبیر و لە گەلێـك‬ ‫بواردا خاوەن هزرینی تایبەت بە خۆیەتی‪.‬‬ ‫‪417‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫دووەم‪ :‬پەیوەنـدییی بەردەوامـی ئەو بە ئەدەبیـاتەوە‪ :‬حەسـەنزادە لە چـل سـاڵی ڕابـردوودا یەکـێکە لەو کەسـایەتیانەی کە لە‬‫ئەدەبیات دابڕ نەبووە و هەمیشە لەسەرەتاتکێکرندا بووە تا پێمان بڵێت ئەویـش لەوێـیە‪ ،‬لەو شـوێنەدا کە مـرۆڤ پێویسـتیی بە‬‫گرتنی پەیوەندییەکی ئەڵتەرناتیڤ لەگەڵ ژیان و مرۆڤەکانی تر‪ ،‬هەیە‪ .‬سەلیقەی ئەدەبیـی حەسـەنزادە بەو بەرهەمانەشـییەوە‬‫دیارە کە زانستیی و سیاسین‪ .‬ئەو بە گشتیی بەرخـوردێکی ئەدەبیـانەی لەگەڵ بـوون و ژیانـدا هەیە و هەمـوو شـتێک بە فیلـتەری‬‫زمانێکی ئەدەبیدا‪ ،‬کە خاڵیی نـیە لە وشـەئارایی و جـوانی‪ ،‬تێـدەپەڕێنێت‪ .‬ئەو بە پیاوێـک دەچێـت کە تەشـتێکی پـڕ لە وشـەی‬ ‫ئەدەبیی لە بەردەمی خۆیدا دانابێ و هەرشتێکی بێتە بەردەستی‪ ،‬سەرەتا لەو تەشتەی هەڵدەکێشێ و دەیخووسێنێ‪.‬‬‫سێیەم‪ :‬ئەو مرۆڤێكی سیاسی یە‪ ،‬بەڵام پەیوەندی یەكی تایبەتییشی لەگەڵ نەزیلە و قسەی نەستەق و نـوكتەگێڕانەوەش هەیە‪.‬‬‫زۆر نـــین ئەو كەســـانەی كە لە ژیـــانی سیاســـیی خۆیـــان دا نوكتەیـــان بیرنەچـــووبێتەوە‪ ،‬ئەو لە دەگمەنەكانیـــانە و ئەمەش‬‫سـەرمایەیەكی ڕەمزیـی بـۆ دروسـت كـردوە‪ .‬مـن بۆخـۆم كـاتێ بیـر لە نـوكتە و سیاسـەت دەكەمەوە‪ ،‬ئـاوای دەبیـنم‪ :‬نـوكتە ژانـر و‬‫جۆرێكی دەربڕینی بێوەفایە‪ ،‬ئەگەر نەیكەیت‪ ،‬دەتكات! یان ئەوەتا سیاسەت و سیاسـیكار دەبـنە بـابەت و نـاوەڕۆكی نوكتەكـان و‬‫خەڵك پێیان پێدەكەنێ‪ ،‬یان ئەوەتا سیاسیكار بەهـۆی نوكتەكـانەوە تەمەنـی خـۆی لە ژیانێـك دا كە ئیتـر بەسـەر چـووە‪ ،‬درێـژ‬‫دەكـاتەوە‪ .‬سـەرانی كۆمـاری ئیسـلامی لە جـۆری یەكەمـن و مامۆسـتا حەسـەن زادە لە جـۆری ئەمەی دوایـی یـانە‪ .‬ئەو لە میـانەی‬‫ژیانی خۆیدا پانتایی یەكی بۆ پێكەنین و شادبوون نەهێشتباوە‪ ،‬لەمێژ بوو لە سیاسەت و لە ژیانیش دا بیر دەچۆوە‪ .‬لە سـەدەی‬‫بیستەم و ئەم سەدەیەش دا‪ ،‬كۆماری ئیسـلامی لە هەمـوو قـۆڵێكەوە تـۆپێكی بە كوردبـوونی حەسـەن زادە و هاوزمـانی یەكـانەوە‬‫نــاوە و هــیچ شــوێنێك نەمــاوە لە ژیــانی كوردیــدا بۆمبــارانی نەكــات و لە ســێدارەی نەدات‪ ،‬كەچــی ئەو كــوردە سەرســەختانەی‬‫خـۆرهەڵات بە هەمـوو شـتێك پـێ دەكەنـن و نـوكتەی لەسـەر دروسـت دەكەن‪ .‬مـن پێشـنیار دەكەم كۆمـاری ئیسـلامی كـۆمیتەیەكی‬‫تـایبەت بـۆ بنەبڕكردنـی نـوكتە پێـك بێنـێ‪ ،‬تـا كەسـانی وەك حەسـەن زادە‪ ،‬كە خەبـاتی پێشـمەرگایەتی و تێكۆشـان لەنـاوی‬ ‫نەبردن‪ ،‬بە تۆمەتی نوكتەكردن ڕاپێچی دادگا بكات‪.‬‬‫هەمیشە بە حەسەن زادە و هاوخەباتەكـانی دا بیـرم دەكەوێـتەوە‪ ،‬ڕێگـای تێكۆشـان چەنـدە دوور و درێـژە‪ .‬خـودایە مـرۆڤ دەبێـت‬‫چەندە پشوودرێژ و ماندوونەناس بێت‪ ،‬تا بەرگەی ژیانێـك بگرێـت‪ ،‬كە ناچـارە بـژی و بەری ڕەنجـی بـۆ ژیانێـك بێـت‪ ،‬كە ئیتـر‬‫بۆخۆی نەماوە و كەسانی تر لێی بەهرەمەند دەبن‪ .‬من‪ ،‬وێڕای ئاواتی تەمەن درێژی بۆیان‪ ،‬نـازانم هـاوڕێ و تێكۆشـەرانی كـورد‬‫لە رۆژهەڵات‪ ،‬لە تەمەنـی خۆیـان دا بەری ڕەنجـی خۆیـان لـێ دەكەنەوە‪ ،‬یـان جێـی دەهـێڵن بـۆ نەوەكـانی پاشـەڕۆژ‪ .‬بەڵام دوو‬‫ڕاسـتی دەزانـم‪ :‬یەكەم ئەوەیـانە خەبـاتی ئەوان هەمیشـە رێگرێـك بـووە كە نەهێڵێـت كوردەكـانی ئەوێ لەوە زیـاتر بێڕێـزی و‬‫دەستدرێژی یان بكرێتە سەر‪ ،‬كە كراوە‪ .‬دووەم‪ :‬ئازادیی ئێمە هەرگیز مانای پڕاوپڕی خۆی وەرناگرێ هەتا ئەوانیش ئازاد نەبن‬‫و ئەوەش كە ئێمە بۆیان دەكەین‪ ،‬زۆر كەمترە لەوەی كە پێویستە بۆیان بكرێت‪ .‬سڵاو لە تێكۆشـانتان‪ ،‬ئەی كەسـانێك كە پەتـی‬ ‫سێدارە هەرگیز لە ملتان جوێ نەبۆتەوە‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪١ :‬ی فێوریه‌ی ‪٢١٨٨‬‬ ‫‪418‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬داڕشتنی زمانی یەکگرتوو‪ ،‬یان ئێستانداردی کوردی کاری نەفەر‬ ‫نیە‪.‬‬ ‫وتووێە لە گەڵ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪:‬‬ ‫کەمال مەریوانی‬ ‫پاییزی ‪ ٨٥١١‬ئەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ جەنابیان ئەنجام دراوە‪ .‬کاتێک بوو هەموومان لە یەك سەنگەردا بووین‪ .‬کڕنۆش بو‬ ‫شەرەفی ئەو رۆژانە‪.‬‬‫کەماڵ‪ :‬بەرێزوخۆشەویست مامۆستا عبداللەی حسن زادە سکرتێری حیزبوی دێمووکراتی کوردسوتانی ئێوران! پوڕ بە دڵ سپاسوتان‬‫دەکەم کە سەرەڕای سەرقاڵی و کاری سیاسیتان دەرفەتی ئەم چاوپێکەوتنەتان بوۆ پێوک هێنواین‪ .‬ئەگەر دەکورێ کوورتەیەک لە‬ ‫ژیانی خۆتمان بۆ باس بکەی؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەمن سپاستان دەکەم کە منتان بەسەر کردەوه‪ .‬لە بارەی ژیانی خـۆمەوە نـازانم چیتـان بـۆ بـاس بـکەم‪.‬‬‫ئەوەی کە مەربووتە بە ژیانی شەخسـیمەوە دەتـوانم بڵـیم‪ :‬ئەمـن سـاڵی ‪ ،٨٥٨١‬بەو جـۆرەی کە بۆخـۆم سـاغ بـۆتەوە‪ ،‬لە دێیەکـی‬‫چکۆلەی مەنتیقەی سەردەشت لە بنەماڵەیەکی فەقیرو دەستکورتی لادێیی لە دایك بووم‪ .‬بابم بە شـوغڵی جـۆڵایەتی منـداڵەکانی‬‫خۆی دەژیاند‪ .‬بۆخـۆم وەبیـرم نـایە‪ ،‬چـونکە زۆر منـداڵ بـووم کە ئەوم لە دەس چـوو‪ .‬بە هیممەتـی بـراگەورەکەم کە لە واقیعـدا‬‫هەر براگەورە نەبوو‪ ،‬بەڵکوو باب بوو‪ ،‬گەورە کرام‪ .‬پێم وایە هەشت سـاڵە بـووم لە مەدرەسـەی دێ کە ئەو وەخـتەی مەدرەسـەی‬‫مەلاو فەقێیان بوو‪ ،‬دەستم بە خوێندن کرد و فارسی و ئەو کتێبە وردیلانە کە ئەو وەختی باو بوون و ئێستا بە جارێکی ناویـان‬‫لە بیر چـۆتەوە‪ ،‬خوێنـدمن‪ .‬ئەوانەم لای فەقـێ و مەلای جۆراجـۆر خوێنـدوە‪ .‬قەت مامۆسـتایەکم نەبـوو بـۆ مـاوەیەکی دوورودرێـژ‬‫دەرسم پێ بڵێ‪ .‬رەنگە جاری وا بـووبێ هەر رۆژەی لەلای یەکێـك دەرسـەکەم خوێنـدبێ‪ .‬زۆریـش رەنـگە پێتـان سـەیر بـێ کە بڵـێم‬‫جـاری وا بـووە دەرسـەکەم لە کـن ئـی وا خوێنـدوە کە ئەونـدەی فارسـی نەدەزانـی کە ئەمـن ئیسـتفادەی لـێ بـکەم‪ .‬بەو شـێوەیە‬‫ئەوەڵین مەرحەلەکانی خوێندنم لە لادێ خۆێند‪ .‬لە پاشان خوێندنی علوومی ئاینیم دەست پێ کرد‪ .‬بە شار و دێهاتی کوردسـتان‬‫و زۆرتـر لە مەنتـیقەی سەردەشـت و بـانە و پیرانشـارو زۆر بە کەمـی بە کوردسـتانی عێراقـدا گەڕام‪ .‬لە سـاڵەکانی ئـاخردا لە‬‫شاری مەهاباد لە مەدرەسـەیەکی رەسـمیدا کە دەوڵەت داینـابوو بە نـاوی مەدرەسـەی علـوومی دینـی‪ ،‬دەرسـی علـومی عەرەبـی یـان‬‫علوومی دینیم تەواو کـرد‪ .‬سـاڵی ‪ ٨٥٩١‬خوێنـدنی زانسـتە ئایینییەکـانم تەواو کـرد و بە شـێوەیەك کە ئەو وەختـی بـاو بـوو‪ ،‬لە‬ ‫‪419‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫دێیەکی مەنتیقەی سەردەشـت بـووم بە مەلا‪ .‬زۆر بە سـادەیی دەتـوانم بڵـێم ژیـانی شەخسـیی مـن ژیـانی بەشـێک لە مەحروومتـرین‬ ‫توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواری لە لادێ بوو‪ ،‬ئەوێش لە لادێی مەنتیقەیەکی دواکەوتووی ئێران و لە نێو وڵاتێکی دواکەوتوو‪.‬‬‫کوردســتانی ئێــران بــۆ خــۆی نــاوچەیەکی دواکەتــووی ئێــران و لە نێــو کوردستانیشــدا سەردەشــت کە مەنتیقەیەکــی ســنوورییە‪،‬‬‫مەنتیقەیەکی فەقیرنشین بوو‪ .‬ئەو سەردەمە ژیـانی خەڵکـی زیـاتر لە سـەر کشـتوکاڵ و ئاژەڵـداری بەڕێـوە دەچـوو‪ .‬ئەو بەشـەش‬‫لەو نـــاوچەیە گەشـــەکردوو نەبـــوو‪ .‬بەڵام ئەگەر مەنتـــیقەی ئـــێمە لەبـــاری \"اقتصـــادی ‪ -‬اجتمـــاعی\"یەوە رەنـــگە یەکێـــك لە‬‫دواکەوتــووترین ناوچەکــان بــووبێ‪ ،‬لە ســاڵەکانی دوای شــەڕی دووهەمــی جیهــان و تەنــانەت لە ســاڵەکانی شــەڕی دووهەمــی‬‫جیهانیشدا ئەو مەنتیقەیە کە لە بەشی مەرکەزیی کوردستانی ئێران هەڵکەوتوە‪ ،‬لە باری سیاسییەوە مەنتیقەیەکی چـالاك بـوو‪.‬‬‫دەزانین کە حیزبی دێموکرات و کۆماری کوردستان لە مەهابادیش زۆر لێی نزیکن‪ .‬ئێستا سەردەشت بـۆتە شارسـتانێکی سـەربەخۆ‪.‬‬ ‫پێشتر بەخشێك بوو لە شارستانی مەهاباد‪ .‬لە بەر ئەوە فەعالیەتی حیزبی هەر لە زەمانی کۆماری کوردستانەوە تێیدا هەبوو‪.‬‬‫زۆر منـداڵ بـووم‪ ،‬بەڵام شـعوورم دەکـرد کە دوو بـرای گەورەم ئەنـدامی حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتان بـوون‪ .‬لە بەر ئەوەی ئـێمە‬‫ماڵە دێهاتی بووین و دایك و بابم نەخوێندەوار بوون‪ ،‬مەعلوم نەبوو ئەمن خ سـاڵێك و خ مانگێـک و خ رۆژێـك لە دایـك بـووم‪.‬‬‫بەڵام بـۆ خـۆم کە دوایـی تەحقـیقم کـرد لە سـاڵی ‪٨٥٨١‬دا لە دایـک بـووم‪ .‬کەچـی سـاڵی ‪ ٨٥٥٢‬ئەمـن لەگەڵ حیزبـی دێمـوکراتی‬‫کوردســتانی ئێــران ئاشــنا بــووم‪ .‬ســا‌ڵی ‪ ٨٥٥٢‬تەمەنــم ئەو پەڕەکەی دەگەیشــتە ‪ ٨٣‬ســاڵ‪ .‬بەو حــاڵەش وەك ئەنــدامی حیزبــی‬‫دێموکراتی کوردستانی ئێران وەرگیرام‪ .‬ئەو وەختی نازانم ئوسوولەن بەرنامە و ئەساسنامەی حیـزب هەر بە دەسـتەوە نەبـوو یـان‬‫زۆر رەعایەت نەدەکرا‪ .‬هەر چۆنیك بوو چونکە ئەمن نەوجەوانێکی بە قەد و قەوارە تەواوپێگەیشتوو بووم‪ ،‬بە ئەنـدامی حیزبـی‬‫دێمـوکراتی کوردسـتانی ئێـران وەرگیـرام و لەو مـاوەیەدا ئەمـن فەعـالیەتی سیاسـیم بەو شـێوەیە کە دەکـرا ئەو وەختـی خەڵـك‬‫فەعالیەتی سیاسی هەبێ‪ ،‬لە چوارچێوەی تەشکیلاتی حیزبی دێمـوکراتی کوردسـتاندا هەبـووە‪ .‬لە واقیـع دا ئەو وەختـی خەبـاتی‬‫سیاسی بە شێوەیەکی زۆر مونەززەم نەبوو‪ .‬ئێمە لە دێهات ئەندامی حیزب بووین‪ .‬جاروبـار کـادرێکی حیزبـی دەهـات و یەکترمـان‬‫دەدیـت‪ .‬ئەگەر بەیـانیەیەکی حیزبـی هەبـا‪ ،‬وەرمـان دەگـرت و بڵاومـان دەکـردەوە‪ .‬لەو کـاتەدا ئەمـن واریـدی حیزبـی دێمـوکراتی‬ ‫کوردستان بووم و لەگەڵ بەشیك لە هاوساڵانی خۆم یان گەورەتر لە خۆم‪ ،‬ئەو جۆرە تێکۆشانەم هەبووە‪.‬‬‫بەڵام فەعالیەتی سیاسیی من بە شێوەیەکی جدی و فەعـالانە لە سـاڵی ‪٨٥٩٢‬دا دەسـت پێـدەکا کە بـزووتنەوەی سـاڵەکانی ‪- ٩٢‬‬‫‪ ٩١‬دەسـتی پـێ کـرد‪ .‬دیـارە هاوڕێیـانی حیزبـی‪ ،‬کـادر و پێشـمەرگەکان لە نێـو مەنتـیقەدا بـوون و زۆریـش تێکەڵاویمـان پـێکەوە‬‫هەبوو‪ ،‬یەکترمان دەدی‪ .‬لەوەڕا گوزارش لە من درا کە ئەمن یەکێـك لە فەعـالینم‪ ،‬یەکێـك لە پایەگاکـانی ئەو بـزووتنەوەیەم و‬‫کەوتمە بەر نەزەری پۆلیسـی ئێـران‪ .‬جارێـك بانگیـان کـردم‪ ،‬لە واقیعـدا بە جەلـب بردیـانم بەڵام بە شـێوەیەك نەجـاتیم بـوو‪.‬‬‫دوایە بـۆم دەرکەوت کە ئەم ـن وا کەوتــوومە ژێ ـر زەرەبــین‪ ،‬ئەگەر وڵات بە جـێ نەهــێڵم رەنــگە بــکەومە زینــدان‪ .‬زینــدانی ئەو‬ ‫‪420‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫وەخت ـیش زۆر شانســت هێنابــایە ‪ ٨١‬ســاڵ و ‪ ٨٣‬ســاڵیان دەدایەی‪ ،‬بــێجگە لە تەعزیــب و ئەزیەت و ئــازار‪ .‬لە مێــژیش بــوو ئەو‬‫سوننەتە خراپە داکەوتبو کە تێکۆشەرانی کوردی ئێرانی ئەگەر دەکەوتـنە خەتەرەوە رایـان دەکـرد بـۆ کوردسـتانی عێـراق‪ .‬دیـارە‬‫ســوننەتی \"مهــاجرت\" لە هەمــوو شــوێینێکی دنیــا هەیە بەڵام ئەگەر حوســنی هەیە ئەو عەیبەشــی هەیە کە تێکۆشــەران کەمێــك‬‫تەمبەڵ بار دێنێ‪ .‬ئەگەر دەرەتانی دەربـازبوون هەبـێ‪ ،‬تێکۆشـەرێك لەبەر بـاری خەتەرەکە‪ ،‬شـان خـاڵی دەکـا‪ .‬بـۆیە پـێم وایە‬ ‫ئەوە سوننەتێکی باش نیە‪.‬‬‫ساڵی ‪ ٨٥٩٢‬لە ئاخری پاییزێدا بوو یان لە ئەوەڵی زستاندا (زۆر چاك لە بیرم نیە) مەجبـوور بـووم کوردسـتانی ئێـران بە جـێ‬‫بێڵـیم‪ .‬هـاتمە کوردسـتانی عێـراق و تەماسـم لەگەڵ هاوڕێیـانی حیزبـی گـرت کە بەشـێکی زۆریـان لە کوردسـتانی عێـراق بـوون و‬‫ئەوەی کە پێـی دەگـوترا بەڕێـوەبەریی حیـزب‪ ،‬لە کوردسـتانی عێـراق بـوو‪ .‬لەوێـدا ئیـدی دەسـتم کـرد بە فەعـالیەتی سیاسـی بە‬‫شـێوەیەکی جـدیتر کە مـونجەر بـوو بەوەی پـاش سـاڵێك‪ ،‬سـاڵ و نیوێـك چـوومە کونفرانسـی ‪٢‬ی حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتان‪.‬‬‫لەوێــدا بڕیارێــك هەبــوو کە کــومیتە ناوەنــدی تەرمــیم بکــرێتەوە‪ .‬ئەنــدامانی کــۆمیتەی ناوەنــدی کە لە کــونگرەی دووهەمــدا‬‫هەڵبژێردرابـوون بە شـێکی زۆریـان کوژرابـوون‪ ،‬تەحویـل درابـوونەوە‪ ،‬لەبەیـن چووبـوون لە جـووڵانەوەکەی ‪ ٩١ - ٩٢‬و پێشـترو‬‫دواتردا‪ .‬بۆیە کونفرانس بڕیـارێکی وای دا کە کـومیتە ناوەنـدی تەرمـیم بکـاتەوە‪ .‬سـێ کەسـی هەڵبـژاردن کە یەکیـان مەرحـوومی‬‫هێمنی شاعیر بوو‪ ،‬یەکیان کاك حەسەنی رەسـتگار و سێهەمینیشـیان ئەمـن بـووم‪ .‬لەو وەخـتەوە ژیـانی مـن لەگەڵ ژیـانی حیزبـی‬‫دێموکراتی کوردستان لە واقیعدا لێك گرێ درا‪ .‬هەمووی ساڵێك دواتر ئیدی بە یەکجاری ژیانی شەخسیم بە جێ هێشت و وەکـوو‬‫کادرێکی دائیمی کەوتمە خزمەتی حیزبی دێمـوکراتی کوردسـتان‪ .‬رەنـگە ئەو بەشـەی کە مەربـووت بە ژیـانی مـن بـێ‪ ،‬ئەوی دیـکە‬ ‫ئێحتیمالەن ئەو کەسانەی کە چاویان بەم وتووێژە دەکەوێ لەوێ بەم لاوە ئاگاداری‌یان لە ژیانی سیاسی من هەبێ‪.‬‬ ‫کەماڵ‪ :‬مامۆستا جەنابتان وەك دوو سیمای سیاسی و ئەدەبی ناسراون‪ ،‬بفەرموون مێەووی کام دونیایان بە تەمەنترە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬رەنگە ئاسان نەبێ ئەو دووانە‪ ،‬ئەو دوو ژیانە سیاسـی و ئەدەبـییەی مـن لە بـاری زەمـانییەوە لە یەك‬‫جودا بکەینەوە یان یەکێکیان پێش ئەوی دیـکە بخەیـن‪ .‬ئەمـن نـامەوێ شـوعار بـدەم‪ ،‬بڵـیم ژیـانی مەحـروومییەت لە کوردسـتاندا‬‫هەر زوو لە منداڵییەوە منی وادار کرد کە واریدی کاری سیاسی بم یان منی بە زوڵم و زۆری رێژیمی پاشایەتی لە ئێران ئاشـنا‬‫کــرد‪ .‬ئەوە کەمێ ـك وەك شــوعار دەچــێ‪ .‬چــونکە ئیعتــراف دەکەم لەگەڵ ئەوەی ئەم ـن لە خــانەوادەیەکی مەحروومــدا ژیــاوم‪ ،‬لە‬‫مەنتیقەیەکـی مەحروومـدا ژیـاوم و لە دێیەکـی مەحروومـدا ژیـاوم‪ ،‬رەنـگە زۆری پێـوە خرابـێ تـا ئەمـن تێـبگەم عیللەتـی گشـتی‪،‬‬‫عیللەتـی بنەڕەتیـی ئەو بەدبەختییـانە نیزامـی پاشـایەتییە‪ ،‬نیزامێکـی وابەسـتەیە‪ .‬تێگەیشـتنی ئەو شـتانە زۆر ئاسـان نەبـوو‪.‬‬‫بەڵام بەهەر حاڵ وەك عەرزم کـردن لە تەمەنێکـی زۆر کەمـدا ئەمـن واریـدی حیزبـی سیاسـی بـووم‪ .‬کەوابـێ ئەگەر بەو مەعنـایە‬‫بیگرین‪ ،‬ژیانی سیاسیی من رەنگە لە پێشـەوە بـێ‪ .‬پـێم خـۆش نـیە ئەگەر خەڵکـیش پـێم بڵـێ‪ ،‬بۆخـۆم ئیـددیعای ئەوە بـکەم کە‬‫ئەدیبم یان ئوسوولەن خاوەنی شوێنەوار و بەرهەمـی ئەدەبـیم‪ .‬تەنیـا دەتـوانم بڵـێم یەکێـك لەو شـتانە کە لە حیزبـی سیاسـیمدا‬ ‫‪421‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫بوونە باعیسی ئەوە کە ئەمن بێمە پێشتر و فەعالتر بـ‌م‪ ،‬ئەوە بـووە کە هێنـدێك توانـای نووسـین و ئەو کـارانەم تێـدا هەبـوو‪.‬‬‫کەوابـێ ئەم دووانە لە واقیعـدا پـێکەوە ئـاوێتە بـوون‪ .‬هەر لەو کـاتەدا کە هەوڵـی سیاسـیم هەبـووە‪ ،‬هەوڵ و بـایەخ پێـدانی‬‫ئەدەبییشم هەبووە‪ .‬مەسەلەن لە بیرمە نازانم ببووم بە ئەندامی حیزب یان نەببـووم‪ ،‬عەلاقەیەکـی زۆرم بە خوێنـدنەوەی شـیعر‬‫و ئەدەبیات (کە ئەو وەختی زۆرتر فارسی بوو‪ ،‬کوردیمان بە زەحمەت دەست پـێ ڕادەگەیشـت) هەبـوو و زۆر چـاكم وەبیـر دێـتەوە‬‫کە ئەمن پێش ئەوەی کە بـبم بە ئەنـدامی حیـزب (هەر قوتـابی بـووم)‪ ،‬لە دێـیەکەی خۆمـان دەمخوێنـد‪ ،‬یەکێـك لە شـتەکان کە‬‫ئەو وەختی باو بوو‪ ،‬شەڕە شیعر بوو‪ .‬شەڕە شیعرم دەکرد‪ .‬جاری وا بوو دوو رۆژان لەگەڵ کەسێکی خەریکی شـەڕ شـیعر دەبـووین‪،‬‬‫هەر لێم نەدەبڕا‪ .‬ئەویش هەر لێی نەدەبڕا دیارە‪ .‬جاری وابوو ئەوەندە ئەهمیەتم پـێ دەدا کە لە گەڵ رەفیقەکـانی خـۆم لەگەڵ‬‫دوو سێیەکیان‪ ،‬دەبووم بە تەرەف بە تاقی تەنـێ‪ .‬ئەونـدەم ئەهمـیەت بە مەسـائیلی ئەدەبـی دەدا‪ .‬کەوابـێ ئەو شـتانە نـاتوانین‬‫یەکێکیان بەو جۆرە پێش ئەوی دیکەیان بخەین‪ .‬بەڵام بە هەر سورەت باری سیاسی پتر بە سەر ژیانی مندا زاڵ بووە و بەشـێکی‬‫پتر لە ژیانی منـی گرتـۆتەوە تـا بـواری ئەدەبـی‪ .‬چونکـه کـاری ئەدەبـی لە واقیعـدا ئەگەر بـووبێتم‪ ،‬بەشـیکی کـاری ئەدەبـی لە‬‫چوارچێوەی مەسائیلی سیاسی‌دا بووە کە بەشی زۆری ئەوانە لە راستیدا مڵکی منیش نەبوون و بـوونە مڵکـی ئەو حیـزبەی کە ئەمـن‬‫پێی وابەستە بووم‪ .‬ئەوەی دیکە ئەگەر وەك ژیانی ئەدەبی حساب بکەیـن‪ ،‬ئەوەیـان کەوتـۆتە دوای ژیـانی سیاسـی‪ .‬هەم لەبـاری‬‫زەمـانیەوە کەوتـۆتە دوای‪ ،‬هەم لە بـاری بـایەخ پێـدانەوە‪ .‬یەعنـی کـاری مـن کـاری ئەدەبـی نەبـووە‪ .‬بەڵام چـونکی عەلاقەم بە‬‫مەسائیلی ئەدەبی هەبووە‪ ،‬جاری وابووە کـارێکی ئەدەبییشـیم بە بەریەوە کـردوە‪ .‬ئەو کـارانە تـابیع بـوون لە کـاری سیاسـیی مـن‬ ‫نەك وەکوو بڵێی پیشەیەکی ئەساسیی من‪.‬‬‫کەمال‪ :‬مامۆستای خۆشەویست وەك وەرگێڕێکی بە توانا چوۆن بوو‌و دەسوتتان دایە کواری وەرگێوڕان‪ ،‬کەی یەکەم وەرگێڕانوی‬ ‫خۆتان بڵاو کردۆتەوە؟ دەقی یەکەم وەرگێڕانتان چییە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەوە نەزەری جەنابتە کە ئەمن موتەرجیمێکی بە توانام‪ ،‬هیوادارم وەکوو دەڵێن شایسـتەی ئەو لـوتفەی‬‫ئیـوه بـ‌م‪ .‬مەسـەلەی کـاری تەرجەمە (بـۆیە دەڵـیم کـاری تەرجەمە چـونکی هەم تەرجەمەم پـێ لە وەرگیـڕان کـوردی تـرە و هەم‬‫مترجمم پێ لە وەرگێر کوردی ترە‪ ،‬ئەگەر دقیقەتتان کردبێ ئەو کارانەی کە ئەمن کـردوومن لە هیچیـان نەم ‪ -‬نووسـیوە وەرگێـر‬‫فلان کەس‪ .‬ئەوەی بە دەستی خۆم بووبێ نووسیومە فلان کەس کردوویە بە کوردی‪ .‬چـونکە وشـەی وەرگێـڕان بۆشـتی دیـکە هـاتوە‪.‬‬‫ناڵیم خراپە بەڵام زۆر بە کەیفم نیە)‪ .‬کاری تەرجەمە کە دەسـتم داوەتـێ‪ ،‬لە واقیعـدا هەر کەسـێ تـاو بـداتە کـاری تەرجەمە‬‫پێم وایە‪ ،‬تەجرەبەی من ئەوە دەڵێ کە شتێك دەبینێ بە دڵیەتی‪ ،‬دەشـبێنێ لە نێـو زمـانەکەی خۆیـدا نـیە‪ .‬پێـی وایە دەبـێ بە‬ ‫زمانەکەی خۆی هەبێ و خەڵکی دیکە بیبینن‪ ،‬ئەودەم لەخۆشی ڕا دەبینێ کە بیکاتە زمانی خۆی‪ .‬بۆیە تەرجەمەی دەکا‪.‬‬‫ئەوەڵـین شـت کە پـاڵی پێـوە نـام تەرجەمە بـکەم‪ ،‬شـتی سیاسـی بـوو‪ .‬لە بیـرمە سـاڵی ‪ ٨٥٣١‬بـوو کە بـۆ یەکەم جـار فکـری‬‫تەرجەمەیەك کەوتە مێشکی منەوە‪ .‬نامیلکەیەك هەبوو کە رێکخراوی رووناکبیرانی کوردی ئێـران لە دەرەوەی وڵات دەری کردبـوو‪.‬‬ ‫‪422‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئەوەندەی ئەمـن بـزانم هەرچەنـد بە نـاوی دوکتـور قاسـملووی نەبـوو بەڵام نووسـینی دوکتـور قاسـملوو بـوو‪ .‬نـامیلکەکە بە زمـانی‬‫فارسـی بـوو بە نـاوی \"واقعیـت خلقهـای ایـران وافسـانەء م‪ .‬ماکـان\"‪ .‬ئەو نـامیلکەیە جوابـدانەوەی مەقـالەیەك بـوو کە یەکێکـی‬‫ئێرانی‪ ،‬یەکێکی لە واقیعدا شۆڤینیست‪ ،‬مەسەلەی ئێرانی بە ناوی \"افسانە خلقهای ایران\" نووسـیبوو‪ .‬گـاڵتەی بەبـوونی خەلـق و‬‫گەل و نەتەوەی جۆراوجـۆر لە ئێرانـدا دەکـرد‪ .‬ئەوانـیش جوابیـان دابـۆوە کە مەفهـوومەکەی ئەوە بـوو کە بـوونی چەنـد گەلـی‬‫جۆراوجــۆر لە ئێرانــدا واقیعییەت ـێکە و ئەوەی ئەتــۆ ئیــدیعای دەکەی افســانەیە‪ .‬کە خوینــدمەوە زۆرم پــێ جالــب بــوو‪ .‬عەرزی‬‫مەرحـوومی دوکتـور قاسـملووم کـرد‪ ،‬گـوتم بریـا بە کـوردی ببـایە‪ ،‬یـان بە کوردیتـان نووسـیبایە‪ .‬گـوتی جـا ئـیمە لە دەرەوە بـۆ‬‫ئەوانەمـان نووسـیوە کە کوردییـان نەزانیـوە‪ .‬گـوتم باشـە ئەوە بکـرێ بە کـوردی چـۆنە؟ ئەویـش گـوتی جـا کـوردییش دەزانـی و‬‫فارسییش دەزانی‪ ،‬بۆ نایکەی بە کـوردی؟ دیـارە بۆخـۆم تەرحـی مەسـەلەکەم هەر بـۆیە بـوو کە دەمویسـت بـیکەم بە کـوردی بەڵام‬‫ئەویش کە پیشـنهادی کـرد و هـانی دام‪ ،‬دەسـتم پێکـرد‪ .‬جـالبیش ئەوە بـوو چـونکی شـتەکە زۆر کەم بـوو‪ ،‬زۆریشـم عەلاقە پێـی‬‫هەبوو لە ماوەیەکی یەکجار زۆر کورت‌دا بابەتەکە‪ ،‬کە ئەگەر ئێستا لە بیرم بێ (چونکە بەڕاسـتی نـیمە لە کتێبخانەشـدا نـیمە)‬‫لە حەجمــی بچووكــدا پەنجــا شەســت س ـەفحەیەك زیــاتر نەبــوو‪ ،‬زۆریشــم عەلاقە پێــی هەبــوو‪ ،‬وابــزانم بە رۆژێــك دوو رۆژان‬‫ئەوپەڕەکەی دوو رۆژ‪ ،‬دەنا ئەگەر موبـالەغەم نەکردبـێ بە یەك رۆژ‪ ،‬تەرجەمەم کـرد‪ .‬چـونکە شـتێکی کەم بـوو‪ .‬کە بـردمەوە بـۆ‬‫لای دوکتور قاسملووی‪( ،‬چونکە یەکەم ئەزموونم بوو‪ ،‬پێم باش نەبوو بۆ خۆم هەروا لێی رازی بم) دامەوە‪ ،‬دیتم کەم دەسـتکاری‬‫کردبوو‪ .‬یەعنی شتی وا کە ئەمن تێیدا بە غەڵەت چووبم‪ ،‬کەم بوو‪ .‬چونکی بەهەر سوورەت ئەمـن واریـدی ئیسـتیلاحاتی سیاسـی‬‫نەبووم بەو سوورەتەی ئەو وارید بوو‪ .‬ئیدی دامان چاپیان کرد‪ .‬لە بیرمە دوو جـار چـا‪ ،‬کـرا‪ .‬جـاری ئەوەڵیـان سـاڵی ‪ ٨٢١٨‬کە‬‫دەبێتە ساڵی ‪٨٥٣١‬ی هەتاوی‪ .‬ئەوە یەکەم کاری وەرگێرانی من بوو‪ .‬دووهەمین کارم کە وەکوو کتێبێك دەردەچوو‪ ،‬ئەمەیـان ئیـدی‬ ‫ناوی خۆشمی لەسەر بوو‪ ،‬کاری تەرجەمەی کتێبی دوکتور قاسملوو \"کوردستان و کورد\" بوو‪.‬‬‫\"کوردستان و کورد\" هەر وەك دوکتور قاسملوو لە پێشەکییەکەیدا نووسیویەتی‪ ،‬داستانێکی سـەیری هەیە‪ .‬کوردێـك نووسـیویەتی‪،‬‬‫بەڵام نیزیك بە چارەکە قەرنێك دوای نووسینی کراوە بە کوردی‪ .‬ئەم کتێبە وەك تێزی دوکتورا لە چێکوسلواکی بە زمـانی چێکـی‬‫نووسرابوو‪ .‬لە پاشان دانشـگای براتیسـلاوا دەیکـاتە سـلوواکی و چاپیشـی دەکـا‪ .‬ئیـدی زمـانی ئەسـڵیی نووسـینی ئەم کتێـبە قەت‬‫چا‪ ،‬نەکراوە‪ .‬دوای ئەوە کرابوو بە ئینگلیزی‪ ،‬کرابوو بە عەرەبی‪ .‬ئەمن عەرەبییەکەم دەست کەوت‪ ،‬خوێندمەوە‪ .‬کە خوێنـدمەوە‬‫لە گەڵ ئەوەی کتێبەکە ئێشکالاتی زۆر بوو‪ ،‬لە بواری چاپەوە غەڵەتی زۆری تێدا بوو‪ .‬جاری وا هەبوو حاشیە ببـوو بە مەتـن‪،‬‬‫مەتن ببوو بە حاشیە‪ ،‬زۆر شتی خراپی تێدا هەبـوو‪ ،‬بەڵام دیـتم کتێبێکـی باشـە‪ .‬کـارێکی باشـیش دەبـێ ئەگەر بکـرێتە کـوردی‪.‬‬‫دوکتـور قاسـملووش لە تەنیشـتمەوە بـوو‪ .‬پرسـم پـێ کـرد کە ئەگەر پێـت بـاش بـێ دەیـکەم بە کـوردی‪ .‬گـوتی زۆرم پـێ باشـە‪.‬‬‫باوەڕکە‪ ،‬ئەگەر ئاوا لە نزیکەوە نەبا‪ ،‬نەمدەتوانی بیکەم‪ .‬چونکە کتیبەکە هێندە عەیبی لە چاپەکەیـدا هەبـوون‪ .‬لە تەنیشـتی‬‫دوکتور قاسملووی دەستم پێ کرد‪ .‬بە قەولی کورد دەڵێ \"دوور لە ئێستام\" عەلاقەیەکی سەیریشم هەبـوو‪ .‬لەگەڵ ئەوەی کە کـارم‬‫زۆر بوو‪ ،‬کاری دیکەم دەکرد‪ .‬بەڵام زۆر چاك لە بیرمە و هیچ موبالەغەیەکیشی تێدا نیە‪ ،‬وەختێکی نووسیمەوە لە سەر کـاغەزی‬ ‫‪423‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫فولسکاب یان ‪ ٥١١ ، A4‬سەفحە بوو‪ .‬حەوتووی ئەوەڵێ ‪ ٨١١‬سەفحەیم لێ تەرجەمە کرد‪ .‬بەڵام حەفتەکەی دیکە سـەفەرم کەوتە‬‫بەرێ و ئەوە کەمێــک وەختــی کێشــا تــا ئەوی دیــکە تەرجەمە بــکەم‪ .‬ئەوە کــارێکی گەورە بــوو‪ .‬چــونکە کتێــبەکە بــۆ خــۆی‬‫لیکۆڵینەوەیەکی سیاسی ئابووری یە‪ .‬لە عەینی حاڵ‌دا لە بەر ئەوەی بۆ دونیای دەرەوە نووسـراوە‪ ،‬شتێکیشـی لە بـارەی مێـژوو و‬‫جۆغرافیاوە بۆ نووسراوە‪ .‬کتێبیکی بەکەلك بوو‪ .‬ئەوە ئیـدی کە چـا‪ ،‬بـوو (ئەگەر ئێسـتێ پێیـدا بچـمەوە زۆر شـتی لـێ دەگـۆڕم)‬‫بەڵام خەڵك پێیان باش بوو‪ .‬ئەوە بوو بە بناخە بـۆ کـاری تەرجەمەی مـن‪ .‬دەتـوانم بڵـێم ئەوەڵ کـاری تەرجەمەم \"کوردسـتان و‬‫کورد \" بوو نەک \"واقیعییەتی گەلانـی ئێـران و ئەفسـانەی م‪ .‬ماکـان\"‪ .‬چـونکە بە قەولـی هێنـدێ لە ئەدیبـان‪ ،‬ئەو تەنیـا سـەرە‬ ‫مەقەستێك بوو‪ ،‬شتێکی بەو سوورەتە نەبوو‪.‬‬ ‫کەمال‪ :‬دەکرێ باسی ئەو کارانە بکەن کە ئیستا بڵاوتان کردوونەتەوە؟ مەبەستتان لە تەرجەمەی ئەو کتێبانە چی بوو؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ئەو کـارانە کە ئەمـن کـردوومن‪ ،‬پـێم خۆشـە دوو شـتیان لە سـەر بڵـیم‪ :‬یەکەم ئەوەیە کە لە دونیـای‬‫دەرەوەی خۆمدا ئەمن زیاتر بە تەرجەمەوە ناسراوم‪ ،‬ئەوانەی دەمناسن وام دەناسن‪ .‬رەنگە ئەوانەی لەو بوارەدا دەمناسن کەم بـن‬‫بەڵام زیاتر وەك تەرجەمە خەڵك کارەکانی من دەناسێ‪ .‬لە کاتێكدا ئەمن کاری ئەدەبـیم بە نووسـین دەسـت پـێ کـردوە نەك بە‬‫تەرجەمە‪ .‬ئەگەر حسابیشــی بــکەم هەرچەنــدە کتێــب کەمە‪ ،‬وەك کتێــب بەڵام کــاری نووســینم رەنــگە چەنــد بەرابەری کــاری‬‫تەرجەمەم بـێ‪ .‬ئێسـتە نـاتوانم بە وردی بڵـێم چەنـد بەڵام لانـی کەم پێـنج شـەش بەرابەری کـاری تەرجەمەیە‪ .‬ئەگەر رۆژێـك‬‫بمتوانیبایە ئەوەی بە ناوی وەرگیراو یـان بە نـاوی خـۆم نووسـیومە‪ ،‬کـۆی کەمەوە‪ ،‬دەردەکەوێ ئەمـن سـێ‪ ،‬چـوار هەزار مەقـالەم‬‫نووسیوە‪ .‬کەوابێ کاری من لە ئەساسدا کاری نووسین بووه‪ ،‬لە دوایە بۆتە تەرجەمە‪ .‬شتی دووهەم کە پـێم خۆشـە لەو بـارەیەوە‬‫بیڵێم ئەوەیە کە ئەو شتانەی ئەمن کردوومن خ لەنووسین و خ لە تەرجەمە‪ ،‬بەشێکی زۆریـان (لە نووسـیندا لە سـەدا نەوەد) بە‬‫ناوی خۆمەوە نین‪ .‬ئەو بەشەیان یان ملکی حیزبە یـان نـاوێکی وەرگیـراوی بـۆ دانـراوە‪ .‬ئەوانەی بەنـاوی خـۆمەوە بـڵاو بـوونەوە‪،‬‬‫رەنگە زۆر کەم نەبن‪ .‬ئەگەر بە قەد ئەوەی دیکەش نەبن زۆر کەم نین‪ .‬بەڵام ئەو کـارانەی کە ئەمـن وەکـو تەرجەمە کـردوومن و‬‫بە ناوی خۆمەوە بڵاو بوونەوە و خەڵك پێیان دەزانی‪ ،‬چەند بەرهەمی ئەدەبین کە زۆربەیان لە عەزیز نەسین و یاشار کەمـالن‪.‬‬‫لە عزیــز نەســین دووکتێــبم تەرجەمە کــردوون؛ یەکیــان بە نــاوی \"پەخــمە\" بــوو کە لە کوردییەکەیــدا بــوو بە \"گــیلە پیــاو\"‪.‬‬‫دووهەمیشیان \"خاطرات یك تبعیدی\" کە بوو بە \"بیرەوەرییەکانی دوورخراوەیەك\"‪ .‬ناوە فارسییەکەی زۆر شیرین ترە‪ .‬لە پاشـان‬‫ئەو سیلسیلە کتێبەی یەشار کەمال نووسـەری کـوردی تـورکی نـووس \"ئیـنجەمەمەد\" کە تـا ئێسـتا سـێ بەرگ لە چـواربەرگی ئەسـلی‬‫کـراوە بە کـوردی‪ .‬لە بەر ئەوەی ئەمـن تـورکی نـازانم و بەرگـی چوارەمیشـی بە فارسـی‪ ،‬بە داخەوە تـا ئێسـتا نـیە‪ ،‬ئەوەیـان‬‫نەکـراوە‪ .‬دوایە داسـتانێك لە جەك لەنـدەنە‪ .‬مجمـوعەیەك لە داسـتانەکانی عەلـی ئەشـرەف دەرویشـیانە کە بە نـاوی \"هەتـاو\"‪،‬‬‫یەکیک لە چیرۆکەکانەوە چاپم کردوە و مەجموعەیەکی دیکە لە کورتە چیرۆك و مقالات کە لە بیـرم نـین‪ ،‬هەریەکە لە جێـیەك‬‫بـڵاو بـۆتەوە‪ .‬هەریەکە لە رۆژنـامەیەك‪ ،‬لە مەجەللەیەكـدا‪ .‬لە بیریشـم نـیە ئایـا لە سـەر هیچیـان نـاوی خـۆمم نووسـیوە یـان‬‫نەمنووسیوە‪ .‬رەنگە بەشی هەرە زۆریان ناوی منیان لە سەر نەبێ‪ .‬ئەو کارانە کە ئەمـن کـردوومن و نـاوی خۆمیـان لە سـەرە پـێم‬ ‫‪424‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫وایە هەر شـەش حەوت شـتن‪ .‬سـێ جلـد لە ئیـنجە مەمەد‪ ،‬دوو بەرهەمـی عزیـز نەسـین‪\" ،‬سـپید دنـدان\"ی جەك لەنـدەن‪ ،‬لە گەڵ‬‫\"هەتـاو\" کە لە چێروکەکـانی ئەدیبـی گەورەی کـورد بەڵام دیسـان بە داخەوە فارسـی نـووس کـاک عەلـی ئەشـرەفی دەرویشـیان‪،‬‬ ‫تەرجەمەم کردوە‪ .‬ئەگەر شتی دیکە هەبێ رەنگە لە بیرم نەبێ‪.‬‬‫ئەوە کە ئەنگیزەکە چیە؟ پێموابێ لە موتەرجیمێکەوە بۆ یەکی دیکە فەرق دەکا‪ .‬لە پاشـان پـێم وابـێ کـاری یەک مـوتەرجیمیش‬‫لە هەر تەرجەمەیەكدا شتێکە‪ .‬تەجرەبەی من ئەوەیە کە ئەگەر کەسێك شتێکی خوێندەوە بەو شەرتە کە مایەی تەرجەمەی تێـدا‬‫هەبێ‪ ،‬بۆخۆی پێی خۆش بوو تەئسیری لێ وەرگرت‪ ،‬ئەگەر تەرجەمەی بکا‪ ،‬بەو شەرتەی بۆ خـۆی مـایەی هەبـێ خوێنەرەکـانیش‬ ‫پێیان خۆش دەبێ‪.‬‬‫لە بیـرمە کە جلـدی ئەووەڵـی ئیـنجە مەمەدم کـردە کـوردی‪ ،‬بـۆ هێنـدێ لە دۆسـتانم نـاردبوو بە دیـاری‪ ،‬زۆریـان نامەیـان بـۆ‬‫نووسیبووم‪ .‬وەکوو شتێك بڵێین گەیشتنی دیارییەکەیان راگەیاندبوو‪ .‬یەکێکیـان نـامەیەکی بـۆ نووسـیبووم شـتێکی تێـدابوو؛ دەڵـێ‬‫پیرۆزبایی ئەو ئینتخابەت لێ دەکەم‪ ،‬شتێکی باشت هەڵ بژاردوە بۆ تەرجەمە‪ .‬دیارە دەتـوانم بڵـێم ئەوەی کە لەوێـدا منـی هـان‬‫دا‪ ،‬ئەوە بـوو کە ئەمـن خـۆم و کـۆمەڵی کـوردەواری و لە واقیعـدا ئەو فەزایە کە تێیـدا ژیـابووم‪ ،‬بە جۆرێـك لە جـۆران تێـدا‬‫دەدیتەوە‪ .‬هەر چەندە ئەمن پێش ئەوەی ئینجە مەمەد بخوێنمەوە بریارم دابوو تەرجەمەی بکەم‪ .‬ئەوەنـدە تەعـریفم بیسـتبوو کە‬‫هەر دەگەرام بە دوایـدا بیخـوێنمەوە و ئەگەر ئەمنـێش ئـاوای لـێ حـاڵی بـ‌م‪ ،‬تەرجەمەی بـکەم‪ .‬سـەیر ئەوەیە کە پـێش ئەوەی‬‫بیبینــیم کە نــاوەکەیم بیســتبوو‪ ،‬چەنــد جــاران داوام لە مامۆســتا شــوکر مســتەفا کــوردی زان و تــورکی زان و عەرەبــی زان و‬‫تەرجەمەزانی گەورە کرد‪ .‬دەمگوت شتێکی ئاوام بیستوە‪ ،‬تۆ دەبێ تورکییەکەیت هەبێ و خۆێندبیتتەوە‪ ،‬تەرجەمەی بـکە‪ .‬نـازانم‬‫بۆ چی نەیکرد‪ .‬دەیگوت زۆر زەوقم لێی نیە‪ .‬دوایە کە فارسییەکەیم دەست کەوت و خوێندمەوە‪ ،‬بە دڵم بوو‪ ،‬دەسـتبەجی دەسـتم‬ ‫کرد بە تەرجەمەی‪.‬‬‫مەســەلەن \"ســپید دنــدان\"ی جەك لەنــدەنم کە تەرجەمە کــرد‪ ،‬ئەوەی کە منــی پــاڵ پێــوە نــا بــۆ ئەوەی بــیکەم بە کــوردی بە‬‫دەرەجەیەکی کەمتـر ئەو مەفهـوومە بـوو کە تێیـدایە‪ ،‬مەفهـوومێکی زۆر بەرزی ئیجتمـاعی‪ ،‬دەرسـیکی زۆر گەورەی ئەخڵاقیـی تێـدا‬‫هەیە‪ .‬کتیبی جەک لەندەن پێمان دەڵێ کە موحیتی ژیان‪ ،‬تەربیەتی ئیجتماعی چەندە دەتوانێ فرشتەیەك بکا بە دێـو‪ ،‬دێوێـك‬‫بکاڕبە فریشتە‪ ،‬درندەیەك بکا بڕ ئینسـاڕ‪ ،‬ئینسـانێك بکـا بە درنـدە‪ ،‬بۆخـۆی مەعنـایەکی زۆر گەورەیە‪ ،‬بەڵام زیـاتر لەوە ئەو‬‫ئیبداعە کە ئەو کابرایە کردبـووی‪ ،‬ئەو توانـایە کە ئەو کـابرایە لە نووسـین و خەلـق کردنـی ئەسـەرێکی وادا بە کـاری بردبـوو‪،‬‬‫منی هان دا کە بیکەم بە کوردی‪ .‬هەر چەنـدە ئێسـتاش بە راسـتی شـکم هەیە کە ئەمـن تـوانیبێتم ئەوه وەدەرخەم‪ ،‬بیهێـنمە نێـو‬‫کوردییەکەی‪ .‬چـونکە ئیسـتیلاحاتیکی تێـدایە‪ ،‬هێنـدێ تەعبیـری تێـدا هەن کە زۆر زەحـمەت بـوو ئینسـان بتـوانێ لە زمـانەکەی‬‫خۆیدا کە بە داخەوە زۆر خزمەتی نەکراوە‪ ،‬دەوڵەمەند نیە‪ ،‬ئەوەی پەیدا بکـا‪ .‬بەڵام بە هەر سـوورەت ئەنگیـزەکە ئەوە بـوو کە‬ ‫‪425‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئەو خەللاقیــیەتە کە جەك لەنــدەن بە خەرجــی دابــوو لە خولقانــدنی ئەو بەرهەمەدا‪ ،‬ئەوە بــخەمە ســەر کــاغەز و بــیخەمە‬‫بەرچاوی خۆێنەرانی کوردی هاوزمانم‪ .‬جا بۆیە دەڵێم رەنگە هۆیەکە جۆراوجۆر بێ‪ ،‬بۆ هەر کتێبیـك ئەنگیـزەیەك هەبـێ‪ ،‬شـتێك‬ ‫هەبێ کە پاڵت پێوە بنێ بۆ ئەوەی تەرجەمەی بکەی‪.‬‬‫کەمال‪ :‬مامۆستای خۆشەویست چاپی بەشی یەکەمی حەمەدۆك هەروەك ئاگادارین دەنگدانەوەیەکی زۆری لە نێو‌و خوێنەرانودا‬ ‫پێكهێنا‪ .‬ئەکرێ بفەرموون ئەم دەنگدانەوەیە بە هۆی زمانەکەوە بوو یان پربایەخ بوونی ناوەرۆکی رۆمانەکە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەمـن لە پێشـباری جڵـدی ئەوەڵـدا شـتێکم نووسـیوە‪ ،‬بە ئیمـانەوە نووسـیومە‪ .‬هـیچ وەختێکـی شـتێك کە‬‫دەنووسم بۆ ئەوەی نانووسم کە خەلك پێی خۆش بێ‪ .‬ئەگەر باوەڕم پێـی نەبـێ‪ ،‬ناینووسـم‪ .‬بـا خەڵـك پێـی نـاخۆش بـێ‪ .‬ئەمـن‬‫لەوێ دا شـتیکم نووسـیوە مەسـەلێك هەیە کە دەڵـێ متـرجم رەنـج بەخەسـارە‪ ،‬چـونکی ئەگەر کـارەکەی خـرا‪ ،‬دەرچـوو خەڵـك‬‫سەرکۆنەی وی دەکەن‪ ،‬ئەگەر چاکیش بـوو ئـافەرین بـۆ نووسـەرەکی دەنێـرن‪ .‬بە هەر حـاڵ بە بـاوەڕی مـن مـوتەرجیم خۆشـەچینی‬‫مەزرەعەی نووسـەرەکانە‪ .‬بەرهەم نووسـەر خوڵقانـدوویەتی‪ ،.‬فەزڵەکە بـۆ ویـیە‪ .‬لەوێـدا گوتـوومە لە ئێسـتارا ئەوەم قبـووڵە!‬‫ئینجەمەمەد داستانێکە لە نێو داستانان دا هەڵی بژێری‪ .‬لەوێدا وام گوتوە‪ .‬دەنا کورد دەڵێ داستانیکە داسـتانانی پـێ بشـکێنی‪.‬‬‫ئەگەر شتێك دەڵێ‪ ،‬وای دەڵێ‪ .‬بۆ وێنە دەڵێ ئەوە پیاوێکە پیاوانی پێ بشـکێنی‪ .‬ئەمـن لەوێـدا وام نەگوتـوە‪ .‬چـونکە دەترسـام‬‫بۆ زۆر لە خوێنەران شتی وا ئاشنا نەبێ‪ .‬یەکجار زۆر مەعنـایەکی بەرزی تێـدایە‪ ،‬یەکجـار زۆر بە زمـانێکی ئێنسـانی نووسـراوە‪.‬‬‫ئەمن بۆ خۆم لە خوێندنەوەی ئینجەمەمەد جڵدی ئەووەڵدا و لە تەرجەمەیـدا و لە نووسـینەوەکەیدا رەنـگە زۆر جـار فرمێسـك بە‬‫چاومدا هاتبێ‪ ،‬زۆرجار پێکەنینم هاتوە‪ .‬ئەوەندە لەرۆحی ئینسانی‪ ،‬لانی کەم لەرۆحـی ئێنسـانێکی دێهـاتیی وەکـوو مـن نـزیکە‪.‬‬‫کەوابێ ئەگەر خەڵك قبووڵی بوو بەشی ئەساسی و گەورەیـی هەر دەگەڕێـتەوە بـۆ مـوحتەوای خـودی رۆمـانەکە‪ .‬بەڵام حەقـم پـێ‬‫بدەن کە بڵـێم ئەمنـیش رەنـگە تـوانیبێتم مەعنـایەکە نەقـل بـکەم‪ ،‬بـۆیە خەڵـك تێـی گەیشـتوون‪ .‬دەنـا ئەگەر ئەمـن نەمتوانیبـا‬‫مەفهومی ئەو داستانە بێنمە نێـو زمـانی کـوردی‪ ،‬خـۆ خەڵـك لێـی حـاڵێ نەدەبـوون هەتـا پێیـان خـۆش بـێ‪ .‬رەنـگە ئەوە شـتێکی‬ ‫تێدابێ کە لە سەر یەك کارەکەی منیش کارێك بووە کە خەڵك پێی رازی بوون‪.‬‬‫کەمال‪ :‬مامۆستا فەرمووتان زۆر بابە و نووسوراوەتان هەیە کە لەوانەیە بە نواوی خۆتوانەوە بوڵاو نەبوووبێتەوە‪ ،‬بەو مانوایە کە‬‫جگە لە ناوی جەنابتان ناوێکی دیکەتان بۆ نووسینی بەکار بردبێ‪ ،‬دەکرێ بۆ ناساندنی هەموو بەرهەمەکانتوان ئامواژە بەو نواوانە‬ ‫بکەن؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ئەو نووسـراوانە کە بە نـاوی مـنەوە بـڵاو نەکـراونەتەوە رەنـگە بەشـێکی زۆر کەمتریـان حەتتـا نـاوی‬‫وەرگیراو یان مستعار یان ناسناویشیان بە قەولی جەنابـت لە سـەر بـێ‪ .‬بەشـی هەرە ئەساسـییان رەنـگە ئەو وتـارانە بـن کە بـۆ‬‫ئەدەبیاتی حیزب نووسراون‪ .‬مەسەلەن ئەمن چەند ساڵ لە رادیو کارم کردوە‪ ،‬لە رۆژنامە کارم کردوە‪ ،‬ئەوانە ئیدی بوونە مڵکـی‬‫حیــزب‪ .‬قەت قەت لە ئەدەبیــاتی حیزبــدا ئەمــن یەك شــتم بە نــاوی خــۆم نەنووســیوە مەگەر ئەو وەخــتەی قســەم کــردوە‪ ،‬کە‬ ‫‪426‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫گوتوویانە ئەوە قسەی فڵان کەسە‪ .‬دەنا هیچ وەختێکی مەقالەم کە نووسیوە ناوم لە سەر نەنووسیوە خ بۆ رادیـو خ بـۆ رۆژنـامە‪.‬‬‫کەوابێ هەر بێ ناون‪ .‬بەڵام وەختێکـی لەم لاولا دەمنووسـی‪ ،‬بـاوەڕکە بۆخۆشـم نـازانم چـۆن بـوو‪ ،‬لە خـۆرا دەمنووسـی‪ ،‬پەرویـز‪،‬‬‫نازانم عادل‪ ،‬منوچهر‪ ،‬یەعنی مەقـالەم دەنووسـی و دەمـدا بە رۆژنـامەیەك و نـاوێکم لە بنـی دەنووسـی‪ .‬بۆخۆشـم ئێسـتا وەبیـرم‬‫نایەتەوە‪ .‬بەڵام هێندێ رۆژنامە هەن کە ئەگەر رۆژێك بۆخۆم مەجالم هەبێ پێیاندا بچمەوە رەنگە بیان ناسـمەوە‪ ،‬ئەو وەختـی‬‫ناوەکانم وەبیر دێتەوە‪ .‬دەنا ناوەکان ئێستێ بە تایبەتی کە لەناکاو ئەو پرسـیارەت لـێ کـردم بەراسـتی لەبیـرم نـین خ نـاوێکم‬ ‫گوتوون‪ .‬رەنگە بە هەشت نۆ دە ناوم شتی وا نووسیبێ‪.‬‬ ‫کەمال‪ :‬مامۆستا بە ڕای جەنابتان موتەرجیمێکی سەرکەوتوو دەبێ هەڵگری چ تایبەیمەندییەك بێ؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬رەنـگە ئەو پرسـیارە ئەگەر بـتەوێ جـوابی چـاکی بـۆ وەربگـری باشـتر بـێ لەو کەسـانە بـکەی کە بە‬‫حەقیقەت کاریان کاری ئەدەبی و تەرجەمەیە و لە پاشان لە سەر تەرجەمە شتیان خوێنـدۆتەوە یـان شـتیان نووسـیوە‪ .‬بەڵام بە‬‫هەر سـوورەت شـتێك کە ئەمـن بۆخـۆم پێـی موعتەقیـدم ئەوەیە کە پێمـوایە بـۆ کـاری تەرجەمە دوو شـتی ئەساسـی پێویسـتن؛‬‫یەکەمیان ئەوەیە کە ئەو کەسەی تەرجەمە دەکا دەبێ هەر دوو زمانەکە خ ئەوەی بـۆی تەرجەمە دەکـا‪ ،‬خ ئەو زمـانە کە لێـیەوە‬‫تەرجەمە دەکا‪ ،‬باش بزانێ‪ ،‬بەحەددی لازم بیزانێ‪ .‬ئەمەش بـۆ ئەوەیە کە زۆرجـار ئەتـۆ لە تەرجەمەدا نـاتوانی ئەو کەلیمـاتە‬‫کە تووشیان دەبی بێنی مەعنایان کەی‪ .‬جاری وایە کابرا شتێکی بە کار هێناوە قابیلی تەرجەمەکردن نیە‪ .‬دەبێ مشـابهی ئەوەی‬‫لە زمانەکەی دیکەدا ببینیەوە‪ .‬نموونەیەکت بۆ دێنمەوە‪ :‬لە فارسی‌دا دەڵێن (زیر این کاسە نیم کاسـەای هسـت) زۆر جـار دەبینـی‬‫مەسەلەن نووسراوە (لە ژێر ئەم کاسەیە نیو کاسەیەك هەیە) یان (ئەم کاسـەیە نیـو کاسـەیەکی هـا لە ژێـرا)‪ .‬ئەوە هـیچ نـیە‪،‬‬‫ئەوە تەرجەمە نیە‪ ،‬ئەوە کەلیمە مەعناکردنەوەیە‪ .‬دەبێ بزانی کورد دەڵی چی؟ کورد دەڵێ ئەو ماستە بێ موو نـیە‪ .‬بـۆیە دەبـێ‬‫هەر دووك زمانەکە بزانی‪ .‬پاشان کە زمانەکەت زانی دەبێ تەرجەمەش بزانی‪ .‬ئەو قسەیە رەنگە سەیر بێ کە زمانەکان دەزانـی‬‫بـۆ دەبـێ تەرجەمەش بزانـی! بەڵام پێمـوابێ ئەوە قسـەیەکی واقیعـییە‪ .‬چـونکی ئەگەر قەرار بـێ هەرکەس دوو زمـان یـان سـێ‬‫زمانی زانین‪ ،‬مترجم بێ‪ ،‬دەتوانین بڵێین مترجم دەبنە دە‪ ،‬بیست‪ ،‬سی بەرابەری ئەوەی کە ئێسـتە دەناسـرێن‪ .‬مەسـەلەن لە نێـو‬‫کورددا ئەتۆ ئەگەر ئێستە حیساب بکەی رەنـگە بڵێـی ‪ ٨١١‬مـوتەرجم هەیە وەك مثـال دەڵـێم‪ .‬رەنـگە هەزارت هەبـێ‪ ،‬ئەوە مـوهیم‬‫نیە‪ .‬بەڵام بۆ نموونە ئەگەر ئێستە لە نێو کورددا ‪ ٨١١‬موتەرجیم هەیە‪ ،‬ئەو وەخت بە هەزاران موتەرجمیت دەبـێ‪ .‬کەوابـێ دەبـێ‬ ‫فەننی تەرجەمەش بزانی‪.‬‬‫بۆ تەرجەمە شتێکی دیکە کە ئەمن بە لامەوە گرنگە‪ ،‬ئەمانەتە‪ .‬ئەمانەت لە گەیاندنی مەفهوومێكـدا کە نووسـەر مەبەسـتی بـووە‬‫نەك لەوەدا کە کەلیمەکــانی هەمــوو بێنــی‪ .‬ئەتــۆ کەلیمەکــانی رەنــگە هەر تەرجەمە نەکەی‪ .‬بەڵام ئوســوولەن تەرجەمەیەکــی‬‫سەرکەوتوو ئەوەیە جوملەیەکی کە کابرا دەێڵێ بخـوێنیەوە‪ ،‬لە پاشـان ئەوەی لە بیـر خـۆت بەریەوە‪ ،‬بزانـی بە زمـانەکەی خـۆت‬‫مەسـەلەن بە کـوردی ئەو جـوملەیە چـۆن دەڵـێن‪ ،‬ئەگەر کوردێـك ئەو قسـەیە بکـا چـۆنی دەڵـێ‪ .‬ئەو ئەمـانەتە بە بـاوەڕی مـن‬‫ئەساسە لە تەرجەمەیەکی باش‌دا‪ .‬یەعنی کابرا رەنـگە بتـوانێ شـتی باشـتر لە موئەللیـ بڵـێ‪،‬بەڵام کە دەتەوێ شـتی باشـتر لە‬ ‫‪427‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫موئەللی بڵێی کتێبێك بنووسە‪ .‬ئەتۆ کە شـتێك تەرجەمە دەکەی بـۆ چـی دێـی شـتی خـارج لەوەی دەڵێـی! ئەمـن لە مـوتەرجیمی‬‫زۆر گەورە دیومە کە بە راستی ئەو گلەییەی پێ واریدە‪ .‬بۆ خۆی چووە شتی گوتوە‪ ،‬دەباشە ئەتۆ بڵێ دەنووسم‪.‬شـتی لەوی چـاتر‬ ‫کۆکەوە‪ .‬بەڵام کە تەرجەمە دەکەی‪ ،‬دەبێ ئەوە بنووسی کە نووسەر مەبەستی بووە‪ .‬لە پاشان سەبك زۆر گرنگە‪.‬‬‫ئەمن شـتێکت بـۆ بـاس بـکەم‪\" ,‬گێلەپیـاو\" کە وەختـی خـۆی لە تـورکیەکەدا نـاوێکی دیـکەی بـووە‪ ،‬نـاوی پەخـمەی نەبـووە‪\" ،‬تەك‬‫دلێـك\" بــووە‪ ،‬رەزا هم ـراە کە ئەم ـن لە تەرجەمەی وی ڕا ک ـردوومە بە کــوردی‪ ,‬نــاوی لــێ نــاوە پەخــمە‪ .‬ئەمن ـیش کــردوومە بە‬‫گێلەپیاو‪ .‬خوێنـدبوومەوە‪ ،‬زۆر زۆرم پـێ خـۆش بـوو‪ .‬چەنـد جـار ئەو وەخـت ئەمـن داوام کـرد‪ ،‬دەپـارامەوە لەبەر خوالێخوشـبووان‬‫مامۆسـتا هەژار و مامۆسـتا هـێمن کە یەکێکیـان بیکـاتە کـوردی‪ .‬لە بەر ئەوەی هەر دووکیـان ئەهلـی زەوق و قسـەی خـۆش بـوون‪.‬‬‫ئەوەش شتی فوکاهییە‪ .‬لە خۆم را نەدەدی‪ .‬کەچی ئەوان بەهەر دەلیلێك بوو کە بۆخۆیان دەیـانزانی‪ ،‬نەیـانکرد‪ .‬عـاقیبەت وەك‬‫کورد دەڵێ تانووتێکم لە خۆم دا‪ .‬گوتم چیە بۆ هێندە ترسنۆکی! دە بیکە یان دەیگرێ یان نایگرێ‪ ،‬کردم‪ .‬کەوایە متـرجم دەبـێ‬‫سەبکی نووسەرەکەش بێنێتە نێو زمانە تازەکە‪ .‬ئەگەر لە گەڵ سەبکی وی نائاشنایە‪ ،‬با نەیکا‪ .‬مەسەلەن بە نەزەری مـن هەمـوو‬‫کەس حەقی نیە ئاساری عەزیز نەسین بکا بەکوردی‪ .‬ئاساری عەزیز نەسین بەزمـانەکەی خـۆی (کە بە داخەوە ئەمـن نەمتوانیـوە‬‫لەزمانەکەی خۆیەوە شتەکانی بخوێنمەوە) ئەگەرخەڵك دەی خوێنیتەوە پێی خۆشە‪ .‬بێجگە لەبارە ئیجتماعی و ئینتیقـادییەکەی‪،‬‬‫پێکەنینی پێی دێ‪ .‬چونکی ئەو لە واقیعدا فرمێسکەکانی بە شێوەی پێکەنـین دەرخـواردی خەڵـك دەدا‪ .‬عەزیـز نەسـین ئەو دەردە‬‫کۆمەڵایەتییانە بە شێوەی گاڵتەجاری دەرخواردی خەڵك دەدا‪ .‬ئەگەر ئەتۆ نەتوانی ئەوەی بێنیە نێـو زمـانی خـۆت‪ ،‬حەقـت نـیە‬‫بیکەی‪ .‬ئەمن خ هەقم هەیە بچم کتێبێك لەسەر موسیقی تەرجەمە بکەم کە هیچی لێ نازانم‪ .‬کتیبیك لەسەر نەقاشـی تەرجەمە‬‫بـکەم کە هیچـی لـێ نـازانم‪.‬مەسـەلەن ئەمـن لەو شـتانەدا کە تەرجەمەیـان دەکەم یـان باشـتر بڵێـین تەرجەمەم کـردوون‪ ،‬چـونکە‬‫بەداخەوە ئێستا ئەمن کاری وام بۆ ناکرێ‪ ،‬هەمیشە سەعیم کردوە لە نێو کـاری تەرجەمەدا دوو شـتان‪ ،‬دوو کـاران بـکەم‪ :‬یەکەم‬‫ئەوە بووە کە ئەو مەتڵەبە بە زمانی کوردی چۆن دەگوترێ وای بڵێم‪ .‬ئەوەی کە لە پێشێدا گوتم‪ ،‬نەك بێـنم کەلیمەکـان مەعنـا‬‫بکەم‪ .‬یەك کەلیمەی فارسی یان عەرەبی بێنم‪ ،‬کوردییەکەی لەجێ دابنێم بەڵکوو بزانم ئەو جوملەیە بە کوردی چۆن دەگـوترێ‪.‬‬‫دووهەم ئەوە بووە هەوڵم داوە زۆر سەریع (دیارە ئاسانیش نیە) خۆم لەجێی ئەو کەسە دانـێم کە قسـەکان دەکـا‪ .‬یەکێـك رەنـگە‬‫لێی درابێ‪ ،‬یەکێك رەنگە مەغروور بێ‪ ،‬یەکێك رەنگە زاڵم بێ‪ ،‬حوکم دەکا‪ .‬هەموو جـۆرێکی دی‪ ،‬دەبـێ سـەعی بـکەی بچـیە نێـو‬‫رۆحیاتی وییەوە یان هیچ نەبـێ رۆحیـاتی ویـت کە دیـوە لە جـامیعەدا‪ ،‬موجەسسـەمی بـکەی‪ .‬مەسـەلەن قەت پێمخـۆش نـیە شـتی‬‫کەشتییەوانێك تەرجەمە بکەم‪ .‬قسەیەك لە زمان کەشتییەوانێکەوە بکەم‪ .‬چـونکە بەحەیـاتی خـۆم رەنـگە سـەفەرێکی کـورتی نیـو‬‫سەعاتی سواری کەشتی بووبم‪ .‬دەنا ئەسڵەن سـواری کەشـتی نەبـووم‪ .‬کەوابـێ نـازانم کەشـتییەوانێك چـۆن قسـە دەکـا‪ ،‬چـۆن بیـر‬‫دەکاتەوە‪ .‬قەت سەفەرێکی فەزاییم نەکردوە و نازانم تەسەوری فەزانەوەردێك چیە؟ ئەوانە بۆ سـەرکەوتنی تەرجەمە بە بـاوەڕی‬ ‫من زۆر موفید دەبن‪.‬‬ ‫کەمال‪ :‬جەنابتان رۆڵی تەرجەمە لە بەرەپێش بردنی فەرهەنگ و ئەدەب چۆن دەبینن؟‬ ‫‪428‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬بە باوەڕی من وەرگێڕان لە هەموو زمانێكدا بۆ بەرەوپێش بردنی فەرهەنگـی ئەو مـیللەتەی کە تەرجەمە‬‫بۆ زمانەکەی دەکرێ یەکجـار زۆر کـاریگەرە‪ ،‬ئەمە لە دووبـارەوە کـاریگەرە؛ لە بـارێکەوە ئەدەبیـاتی گەلان‪ ،‬ئەو مەفهوومـانە کە‬‫لە لای خەڵکی دیکە هەن‪ ،‬ئەوانە دێنێتە نێو فکـر و فەرهەنـگ و کولتـووری میللەتـی خـۆیەوە‪ .‬بە تـایبەتی بـۆ ئـێمەی کـورد کە‬‫ئەگەر واقعبینانە تەماشا بکەین‪ ،‬لە گەڵ ئەوەی بە خۆشییەوە بەشی خۆمان هەیە‪ ،‬لە گەورە گەورانـی تـاریخی ئەدەب و هـونەر‬‫و هەموو شتێك بەشی خۆمان هەیە‪ ،‬بەڵام موبالەغەیە کە پێمان وابێ ئـێمە لەو بـارەیەوە لە پـێش میللەتـانی دیکەیـن‪ .‬خەڵکـی‬‫دیکە لەمە دەوڵەمەندترە‪ ،‬لە چێهرەی ئەدەبی و تـاریخی و عیلمـی و لە هەمـوو بوارەکـانی ژیانـدا‪ .‬کەوابـێ لە لایەك ئەو فکـرە‬‫دێنینە نێـو میللەتـی خۆمـان و فەرهەنگـی میللەتەکەمـان و تێگەیشـتنی میللەتەکەمـان و زانسـتی گشـتیی میللەتەکەمـانی پـێ بەرز‬ ‫دەکەینەوە‪ .‬لە لایەکی دیکەشەوە بۆ خودی زمانەکە وەسیلەیەکی زۆر باشی پەرەپێدانە‪.‬‬‫ئەمن لە \"مقدمە\"ی یەکەم جڵدی حەمەدۆكدا شتێکم نووسیوە‪ ،‬بەراستی وابوو‪ .‬مەیـدانی کارەسـاتەکانی ئەو رۆمـانە دێهـاتە‪ ،‬شـاخ‬‫و داخە‪ .‬ئەمنیش بۆ خۆم پەروەردەی ئەو فەزایەم‪ .‬لە دێ و شـاخ و داخ گەورە بـووم‪ .‬ژمـارەیەکی زۆر کەلیمـاتی کـوردیم هەبـوو‪،‬‬‫دەمزانـی‪ ،‬کە پـێم وایە ئەگەر کتێبێکـی وام نەکـردایە بە کـوردی‪ ،‬قەت قەت جارێـك نەدەکەوتـنە سـەر کـاغەز‪ ،‬مەسـەلەن لە‬‫مەقـالەی سیاسـیدا باسـی تیرەگـی چـادرێ بـۆ دەکەم؟! باسـی ئەو شـتانە نـاکەم‪ .‬بەڵام لەوێـدا مەجـالی زۆر گەورە هەیە کە ئەو‬‫کەلیمــاتە ئەگەر دەزانــی‪ ،‬بێنــیە س ـەر کــاغەز‪ ،‬خەڵکــی دیــکە لێــت فێ ـر ب ـن‪ .‬ئەگەر نــایزانی‪ ،‬دەبــێ بــۆی بگەڕێــی‪ .‬دەبــێ لە‬‫فەرهەنگانـدا بـۆێ بگەڕێـی‪ .‬لە خەڵکـی بپرسـی‪ .‬مەسـەلەن زۆرجـاری وا هەبـوو‪ ،‬ئەمـن لەدەوروبەرم پرسـیوە‪ ،‬مەسـەلەن کەسـم‬‫وەدەسـت نەکەوتـوە‪ ،‬خێـزانم نەخوێنـدەوارە‪ ،‬لەخێـزانمم پرسـیوە‪ ،‬ئەرێ ئەو شـتە چـۆنە مەفهـوومەکەم بـۆ بـاس کـردوە‪ ،‬تـێم‬‫گەیاندوە‪ ،‬چەند کەلـیمەی گوتـونن‪ ،‬چەنـد نـاوی گوتـوون‪ ،‬جارێکیـان شـتێکی بە زاریـدا هـاتوە‪ ،‬تەماشـام کـردوە ئەو کەلـیمەیە‬‫راسـتە‪ .‬کەوابـێ زمـانەکەش دەوڵەمەنـد دەکـا‪ ،‬ئێنسـان کە دەیەوێ تەرجەمە بکـا لە زمـانێکی دیـکەوە‪ ،‬مەجـالێکی بەرینتـری بـۆ‬‫پەیدا دەبێ بۆ بە کارهێنانی زمانی کوردی‪ .‬کەوابێ حەتا لە باری زمانیشەوە نەك تەنیـا لە بـاری مـوحتەواوە‪ ،‬کـاری تەرجەمە‬ ‫کۆمەك بە پەرەگرتن و بەرەوپێش چوونی فەرهەنگی هەموو میللەتێك دەتوانێ بکا‪.‬‬ ‫کەمال‪ :‬بفەرموون بۆ ئێستای زمانی کوردی چ جۆرە بابە و نووسراوەیەك بۆ وەرگێڕان پێویستە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬رەنگە حوکمێکی وا ئاسان نەبێ‪ ،‬چونکی هەر شتە بایەخی خۆی هەیە‪ ،‬تام و چێـژی خـۆی هەیە‪ .‬بەلام‬‫رەنگە بۆ سـەلیقەکان فەرقـێ بکـا‪ ،‬هەر کەسـە \"تـوجە\" بە شـتێکی دەکـا‪ ،‬ئەگەر ئـێمە نەیەیـن ئەوانە یەکێکیـان پـێش یەکێکیـان‬‫بخەین‪ ،‬رەنگە باشتر بێ‪ ،‬بۆ ئەوەی ئێمە لە هەموو مەجالەکاندا خاوەنی کاری تەرجەمە بین لە زمانە جۆراوجۆرەکـانی دنیـاوە‪،‬‬‫بەڵام رەنگە بـۆ ئەمـرۆی میللەتـی کـورد ئەو باسـانە کە لە دنیـادا نووسـراون و ئیرتباتیـان بە تـاریخی میللەتـی کـوردەوە هەیە‪،‬‬‫ئیرتباتیان بە حقـووقی \"بـین الملـل\"ەوە هەیە‪ ،‬لە بـاری ئەوەی میللەتێـك کە داوای ئـازادیی خـۆی دەکـا دەبـێ چیـی هەبـێ‪ ،‬ئەو‬‫ئەسـناد و بەڵگەنامـانە کە لە ئارشـیوی دەوڵەتـان و میللەتـانی دیـکەدا هەن و بە جۆرێـك لە جـۆران پێوەنـدییان بە مەسـەلەی‬ ‫‪429‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫کـوردەوە هەیە‪ ،‬ئەوانە پەیـدا بکـرێن و بخـرێنە سـەر زمـانی کـوردی‪ .‬پاشـان بە شـێوەیەکی گشـتی ئەو بابەتـانە کە پێونـدی بە‬‫مەسەلە سیاسییەکانەوە پەیدا دەکەن‪ ،‬هەر چەندە هەموو کەسێ رەنـگە خـۆی بە ئوسـتاد بزانـێ‪ ،‬بەڵام میللەتـی کـورد دەبـێ ئەو‬‫شتانە فێر بێ‪ .‬هیچ گوناح نیە لە خەڵکی فێر بین‪ .‬هونەرە لەخەڵکی فێر بین‪ .‬رەنگە ئەوانە بۆ ئێستێ پڕ مەنفەعەت تـر بـن‪.‬‬‫ئەمـن بـۆ خـۆم زیـاتر رۆمـانم کـردوە بە کـوردی لە کـارە ناسـراوەکانمدا‪ ،‬چـونکی رۆمانیشـم زۆر پێخۆشـە‪ .‬وەختـی خـۆی پتریشـم‬‫پێخۆش بوو‪ .‬بەڵام رەنگە ئیستێ (رۆمان هەر چەندە زۆر جار مەعنایەك بە رۆمان دەردەبـڕی‪ ،‬مەسـائێلێکی سیاسـی‪ ،‬ئیجتمـاعی‪،‬‬‫ئینتقادی‪ ،‬تەنـانەت پزشـکی دەتـوانی بەرۆمـان دەرببـڕدرێ)‪ ،‬بەڵام لەسـەریەك رەنـگە بـۆ ئێسـتای کـورد رۆمـان لەئەولەوییەتـدا‬‫نەبێ‪ .‬ئەو مەسائیلەی کە لەباری سیاسییەوە‪ ،‬لەبـاری بەرەژووربردنـی ئاگـایی سیاسـی و تـاریخییەوە خـزمەت بە قەزیەی کـورد‬‫دەکەن‪ ،‬رەنگە ئەگەر ئەولەوییەت بەوانە بدرێ‪ ،‬باشتر بێ‪ .‬بەڵام تیکـراری دەکەمەوە پـێم وا نـیە بـاش بـێ هـیچ نـاحیەیەك لە‬ ‫ناحیەکانی فەرهەنگ و زمان و کو‌لتوور‪ ،‬بە جێ بێڵین بۆ بەشێکی دیکە‪ .‬رەنگە بتوانی ئەولەوییەت قایل بی‪.‬‬ ‫کەماڵ‪ :‬ئایا جەنابتان لە بیری داڕشتنی زمانێکی ئێستاندار و یەکگرتووی کوردی دا نین؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئوسوولەن داڕشتنی زمانی یەکگرتوو‪ ،‬یان ئێستانداردی کوردی کاری نەفەر نـیە‪ .‬کـاری یەك کەس نـیە‪،‬‬‫کاری جەمعە‪ .‬بە بێ شك دروست کردنی زمانێکی ئێستانداردی کوردی بە تایبەتی کوردی بە گشتی یەکـێکە لە پێداویسـتییەکانی‬‫چەسپانی وجوود و یەکیەتیی میللەتی کورد‪ .‬بەڵام ئەوە بە زۆر شتەوە بەستراوەتەوە‪ .‬پێش هەموو شـتێك بەوەوە بە سـتراوەتەوە‬ ‫کە ئایا کورد هەلومەرجێکی بۆ خوڵقاوە کە بتوانێ زمانی یەکگرتوو دروست بکا؟‬‫بۆ ئەوەی زمانێکی یەکگرتوو دروست بێ‪ ،‬دەبێ دەسەڵاتێکی سیاسی هەبێ کە ئەو زمانە یەکگرتـووە بە کـار ببـرێ‪ .‬عەرزم کـردی‬‫کە بە یەك نەفەر زمانی ئێستاندارد دانانرێ‪ .‬بەڵام دایدەنێین جەمعێکیش دروستی دەکەن و جەمعێك لە زمان‌ناسان و زمانزانـان‬‫کـۆ دەبـنەوە زمـانێکی ئەدەبیـی یەکگرتـوو پێشـنیار دەکەن‪ ،‬ئەگەر دەسـەڵاتێکی سیاسـی نەبـێ‪ ،‬خـۆ خەڵـك جـوابی ئەو جەمـعە‬‫نادەنەوە‪ .‬خەڵك پێرەویی لـێ نـاکەن‪ .‬مەسـەلەن ئەگەر هەر ئێسـتە دانێـین ئیسـتلاحات دادەنێـین بـۆ فـلان کەلـیمە لە فارسـیدا‪،‬‬‫لەعەرەبیدا‪ ،‬لەئینگلیسیدا‪ ،‬لەچدا‪ ،‬کوردییەکەی فڵان دادەنێین‪ .‬ئەوەلەن ئەوەی کە ئێستا هەر کەس و بۆ خۆی دەسـت پێـدەکا و‬‫شتێك دەنووسێ‪ ،‬زۆری زەرەر داوە‪ .‬بەڵام ئەگەر جمعێـك بینووسـن‪ ،‬ئەگەر دەسـەڵاتێك لەپشـتی نەبـێ‪ ،‬خـۆ خەڵـك دیسـان جـواب‬‫نادەنەوە‪ .‬دەبێ دەسەڵاتێک‪ ،‬مەرکەزێکی فەرهەنگی هەبێ کە دەسەڵاتی سیاسییشی لەپشتبێ‪ .‬ئەگەر لەکتێبێك دا چاوی پـێکەوت‬‫کەلیمەیەکی دیـکە غەیـری ئەو کەلیمـانە دانـراوە‪ ،‬ئەوەی حەزف کـا‪ ،‬بیگـۆڕێ‪ .‬بەڵام ئێسـتە نووسـەر بـۆ خـۆی شـتێکی لە مقابـل‬‫شــتێكدا دانــاوە‪ .‬ئەگەر لە رۆژنــامەدا کەمەقــالەی بــۆ چــا‪ ،‬دەکەن‪ ،‬لێــی بگــۆڕن‪ ،‬تــووڕە دەبــێ و قبــووڵ ناکــا‪ .‬مەقــالەکەی‬ ‫وەردەگرێتەوە و لەو شتانە‪.‬‬ ‫جگە لەوە وەختێکی کوردستان بەسەر چەند وڵات‌دا دابەش کراوە‪ ،‬بە داخەوە دوو مانعی زۆر ئەساسی هەن لە رێگای دروست‬ ‫‪430‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫کردنی زمانی یەکگرتـووی کوردیـدا‪ .‬یەکیـان هەر شـتە سیاسـییەکەیە‪ ،‬وەختێکـی قەوارەیەکـی سیاسـیمان نـیە‪ ،‬ئێجـازە نـادا ئەوە‬‫دروست بێ‪ .‬میللەتی کورد ئێستا تۆزێک شانسـی هێنـاوە کە لە دەسـت خەتـی رووسـی نەجـاتی بـووە‪ ،‬بەڵام لانـی کەم دوو خەتـی‬‫هەیە‪ .‬خەتی عەرەبـی و خەتـی لاتینـی کە ئەو دووانەش ئـیملای جۆراوجۆریـان هەیە کە بەداخەوە ئەویـش هەر یەکگرتـوو نـیە‪.‬‬‫بەڵام مانعێکی دیکە هەیە کە بە داخەوە لە نێو خۆمـان هەڵقوڵیـوە‪ ،‬تەعەسسـووباتێکی بـێ جـێیە کە لە نێـۆ خـۆی کوردەکانـدا‬ ‫هەیە‪.‬‬‫مەسەلەن زۆر جاران باسی ئەوە دەکەم‪ ،‬حەسرەتیشی بۆ دەخۆم کە تەماشا دەکەم میللەتی عەرەب نیزیك بە دووسەد میلێونە‪ ،‬بـا‬‫بڵێــین ‪ ٨٣١‬میلیــۆن حەشــیمەتە‪ ،‬بیســت و دوو دەوڵەتیشــی هەیە‪ .‬بە بــێ شــك ســەدان لەهــجەی جۆراوجــۆری هەیە کە رەنــگە‬‫هێندێکیان لەیەکتر حاڵی نەبن‪ ،‬بەڵام هەموویان بەیەك زمان قسە دەکەن‪ .‬بەیەك زمـان دەنووسـن کە دەڵـێم قسـە دەکەن‪ ،‬ئەو‬‫وەختەی بە رەسمی قسە دەکەن‪ ،‬لەرادێو لە تەلەفزیۆن لەکونفراسە \"بین المللـی\"یەکانـدا‪ .‬لەمـاڵی خـۆی‪ ،‬لەکـووچە و بـازاڕ هەر‬‫کەس و بە لەهــجەی مەحەللیــی خــۆی قســە دەکــا‪ .‬یــان مەســەلەن هەر لە ئێرانــی خۆمــان‪ ،‬ئەمــن دیــومە کە خەڵکــی نــاوچە‬‫جۆراوجۆرەکانی ئێران بەفارسی مەحەللی قسەیان کردوە‪ ،‬یەك کەلیمەیان لێ حاڵی نەبووم‪ .‬بەڵام کە دێ لەگەڵ من قسـە دەکـا‬‫بەفارسیی رەسمی قسە دەکا‪ ،‬لێی حاڵی دەبم‪ .‬کەچی کوردەکە ئیسڕاری هەیە کە هەرکەس بەلەهـجەی مەحەللیـی خـۆی بنووسـێ‪.‬‬‫ئەوە بەڵایەکە لە نێو خۆماندایە‪ ،‬مانعێکە کە بۆ خۆمان دامانتاشیوە‪ .‬زۆر جاریش \"توجیە\" دەکـرێ کە گویـا ئەوە خـزمەت دەکـا‪.‬‬‫باشە‪ ،‬بڵێی ئیمە ئاگاهتر بین لەئینگلیسییان‪ ،‬لە ئەڵمانییان‪ ،‬لە عەرەبان‪ ،‬لە چینییان؟! بۆ هیچ میللەتێـك دوو زمـانی نـیە‪،‬‬ ‫کورد دەبێ دووزمان و سێ زمان و چوار زمانی هەبی؟! ئەوەش یەكێکە لە کۆسپەکان‪.‬‬‫دەگەرێمەوە سەر بەشی ئەوە ی جوابەکەم کە ئەوەڵەن دروست کردنی زمانی ئێستاندارد کاری یەك نەفەر نـیە‪ ،‬کـاری جەمـعە‪ .‬لە‬‫پاشانیش ئەوە ئیحتیاجی بەوە هەیە کە کورد لە پێشدا شتێکی دیکەی هەبێ‪ ،‬دەسەڵاتێکی سیاسیی هەبێ‪ .‬ئێستە رەنـگە وەختـی‬‫ئەوە بێ کە کورد بمانەوێ و نەمانەوێ دوو بەشی ئەساسیی هەیە‪ .‬بەشێکی بە خەتی لاتین دەنووسێ بەشێکی دیکەی بە حروفـی‬‫عەرەبی دەنووسێ‪ .‬ئەگەر هەوڵ بدرێ بە بـێ تەعەسـوبی نـاوچەگەری و ئەوانە هەردووکـی ئەوانە لانـی کەم بـۆ ئەو دوو لەهـجە‬‫ئەسڵییە (کرمانجیی خوارووو کرمانجیی ژووروو) زمانێکی ئێستاندارد‪ ،‬یـان نیـوە ئێسـتاندارد دروسـت بکـرێ‪ ،‬ئەوە سـەرکەوتنێکی‬‫زۆرە تا لە مەرحەلەیەکی دیـکەدا کە ئەگەر ئیمکـانی هەبـوو ئەوە بگـۆڕدرێ بە تـاقە یەك زمـان‪ .‬چـونکی ئێسـتا ئەگەر تەماشـا‬‫بـکەی بە داخەوە هەر لەوە کە بۆخۆمـان لێـی حـالێ دەبـین و پێـی دەنووسـین و پێـی دەخـوێنینیەوە‪ ،‬لەوەدا زمـانی جۆراوجـۆر و‬ ‫خەتی جۆراوجۆر هەن‪ ،‬هێندەمان هەیە پیاو سەری لێ تێك دەچێ‪.‬‬ ‫کەمال‪ :‬بە ڕای جەنابتان سەرکەوتووترین کتێبی (رۆمان)ی وەرگێڕدراوی کوردی کامەیە؟‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬پێموایە ئەوپرسیارە لە ئیمامی رەببانییش بکەی جوابی پێ نادرێتەوە‪( .‬پێ دەکەنێ) چونکە وەك‬ ‫‪431‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عەرزم کردی ناتوانین لە نێو هەموواندا شتێك ببینیبەوە‪ .‬خۆ مەسەلەن لە رۆمان‌دا‪ ،‬رۆمانەکـان هەموویـان لە یەك بـابەت نـین‪.‬‬‫لە مەجـاڵاتی جۆراوجـۆردا کـابرا مەتـلەب بە رۆمـان دەردەبـڕێ‪ .‬لە پاشـان لە شـێوازی ئەوەی کە زیـاتر مەعـرووفە لە سـهبکی‬‫جۆراوجۆردا رۆمان دەنووسرێ‪ .‬بۆیە بە باوەڕی من کارێکی یەکجار موشکیلە کە پیاو ئەوە هەڵبژیرێ‪ .‬جـگە لەوە شـتێکی دیـکەش‬‫تەئسـیری هەیە‪ ،‬جـاری وا هەیە رەنـگە رۆمـانەکە باشـتر بـێ‪ ،‬ئەوەی کە کردوویەتـی بە کـوردی باشـی نەکردبـێ‪ .‬یەعنـی ئەمـن‬‫شتێکم کردوە بە کوردی‪ ،‬خراپم کردوە‪ ،‬ئەتـۆ شـتێکت کـردوە‪ ،‬باشـت کـردوە‪ .‬ئەگەر یەکێـك دەیخـوێنیتەوە لە شـتە باشـەکەی تـۆ‬‫باشتر حاڵی دەبێ‪ .‬رەنگە ئەویان پەسند بکا‪ .‬بەڵام کێ دەڵێ ئەو شتە کە ئەمن تەرجەمەم کردوە‪ ،‬ئەسڵەکەی لە ئەسـڵی ئەوەی‬ ‫کە ئەتۆ تەرجەمەت کردوە‪ ،‬باشتر نیە؟! مومکینە ئەویش هەبێ‪.‬‬‫لە سەریەك نـامەوێ جـوابێکی ئـاوا بە قەتعـی بـدەمەوە‪ .‬بەڵام لەو رۆمـانە تەرجەمە کـراوانەی کە خوێنـدوومنەوە لە سـەر یەك‬‫ئەمــن نووســینەکانی یەشــار کەمــاڵم پــێ لەوانــی دیــکە ســەرکەوتووترن‪ .‬هەر لەبەر ئەوە نــیە کە ئەمــن بــۆ خــۆم تەرجەمەی‬ ‫بەشێکیانم کردوە‪ ،‬بەڵکوو هەر لەجێدا پێموایە نووسەرێکی گەورەیە‪ ،‬بەتوانایە‪ .‬دەریایەکە بۆخۆی‪.‬‬ ‫کەمال‪ :‬مامۆستای بەرێز و خۆشەویست راتان لە سەر ئەم موتەرجیمانەی خوارەوە چیە؟‬ ‫مام هەژار‪:‬‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬هەژار پێمـوایە سـەحی نـیە هەر وەکـوو موتەرجیمێـك بیناسـین‪ .‬هەژار پـێش ئەوەی مـوتەرجیم بـێ‪،‬‬‫زمانزانە‪ .‬پێش ئەوەی موتەرجیم بێ بەراستی نووسەرە‪ .‬دەنا مەسەلەن لەباری تەرجەمەکەیەوە کە گـوتم‪ ،‬لەبەشـێکی دیـکەدا کە‬‫گـوتم جاروبـار گلەیـیم هەیە لەمـوتەرجیمێکی گەورە‪ ،‬راسـت ئەوم لەفکـردا بـوو‪ .‬کـاك هەژار لە تەرجەمەدا ئەو ئەمـانەتەی کە‬‫ئەمـن پێمـوایە پێویسـتە رەعـایەتی بکـا‪ ،‬رەعـایەتی نەکـردوە‪ .‬بـۆ خۆشـی دەڵـێ لە واقیعـدا مەسـەلەن لەپێشـەکیی تەرجەمەی‬‫شـێعرەکانی خەیامـدا دەڵـێ ئەمـن نەهـاتووم فارسـی فێـری کـوردان بـکەم‪ ،‬هـاتووم رۆحـی شـێعرەکانی خەیـامم دەرهێنـاوە‪ ،‬رۆحـی‬‫شــێعرەکانم کــردوە بەکــوردی‪ .‬لەنێــو ئەو تەرجەمــانەدا کە ک ـراون‪ ،‬لانــی کەم بەزەوقــی مــن‪ ،‬تەرجەمەکەی هەژاری لەهەمــووان‬‫سـەرکەوتووترە‪ ،‬باشـتر لێـی حـاڵی بـووە‪ .‬بە عەینـی وەزن هێنـاویەتی‪ ،‬بە وەزنێکـی دیـکەی نەهێنـاوە‪ .‬بەڵام زۆر جـار شـتێکی‬‫گوتــوە‪ ،‬ئەگەر ئەتــۆ بێنــی تەماشــای بــکەی و فارسییەکەشــی بزانــی‪ ،‬ئەســڵەن نــاتوانی بڵێــی ئەوە تەرجەمەی فــڵانە شــێعرە‪.‬‬‫مەرحوومی نەبی قادری کە ئەم ساڵانە کۆچی دوایی کرد‪ ،‬کارێکی کرد‪ ،‬ئەمن پێم کارێکی زۆر گەورە بوو‪ .‬توانیبـووی نـازانم ‪٨٣١‬‬‫‪ ٢٣١ -‬دانە لە چوارینەکــانی هەژاری لەگەڵ چوارینەکــانی خەیــامی بێنێــتەوە بەر یەك‪ .‬ئەوە کــارێکی یەکجــار زۆر گــران بــوو‪.‬‬‫ئەوەندە دوور کەوتـۆتەوە‪ .‬لەتەرجەمەی نەسریشـدا مامۆسـتا هەژار هەر وا بـوو‪ .‬لەو بـارەیەوە رەنـگە بـۆ خـۆم ئینتقـادم هەبـێ‪،‬‬‫بەڵام ئەو کـوردییە کە ئەو دەیزانـی‪ ،‬جـارێکی نووسـیومە پـێم وایە کەم‪ ،‬سـێ چـوار کەس هەن بەقەد وی کەلیمـاتی کـوردی و‬‫مـوفرەداتی کوردییـان لەکـن بـووبێ‪ .‬بە ئەغلەبـی لەهجەکـانی زمـانی کـوردی ئاشـنا بـوو‪ .‬لەپاشـانیش نووسـەرێکی گەورە بـوو‪،‬‬ ‫‪432‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫موتەرجیمێکی بە ڕاستی سەرکەوتوو بوو‪ .‬نەك هەر موتەرجیم بۆ کوردی‪ ،‬موتەرجیم بۆ فارسی‪ .‬وەختی خۆی نازانم بەنـاوی خـۆم‬‫بـوو یـان بە نـاوی کەسـێکی دیـکە شـتێکم نووسـیوە‪ ،‬باسـی \"قـانون در طـب\" دەکەم‪ ،‬دەڵـێم قـانوون فارسـی زمانێـك بەعەڕەبـی‬‫نووسیویەتی‪ ،‬بەڵام چەند ساڵ تێپەری و نەفارسـێك ئەوەنـدەی عەرەبـی زانـی نەعەرەبێـك ئەوەنـدەی فارسـی زانـی کە قـانوونی‬‫ئیبنـی سـینا بکـاتە فارسـی‪ .‬کەچـی کوردێـك لەو نێـوەدا پەیـدا بـوو کە عەرەبـی و فارسـییەکەی ئەوەنـدە بە قـووەت بـوون ئەو‬ ‫بەرهەمە گەورەیەی هێنایە سەر زمانی فارسی‪ .‬هەژار بۆ خۆی لە واقیعدا دەریایەکە لە زۆر بواردا‪.‬‬ ‫کەماڵ‪ :‬عەزیز گەردی‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬عەزیز گەردی‪ ،‬دەتوانم لەو بارەیەوە تەعریـ بـکەم کە بە خۆشـییەوە ئەو زمـانی ئێنگلیسـی دەزانـێ و‬‫زۆر شتان لە زمانە ئەسڵییەکەوە تەرجەمە دەکا‪ .‬ئەمـن نایشـارمەوە کە یەکێـك لە کەمایەسـی یەکـانی کـاری تەرجەمە کە ئەمـن‬‫لە ژیانمـدا کـردوومە ئەوەیە کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو کـارانەی کـردوومن و ئاشـکران (چـونکە ئەمـن شـتم هەیە کە ئێسـتەش‬‫نامهەوی ئاشکرای بکەم) لە زمـانێکی دووهەمەوە تەرجەمە کـراوە‪ .‬جـاری وا هەیە چەنـد جـار تەرجەمە کـراوە‪ .‬مەسـەلەن کتێبـی‬‫دوکتور قاسملووی لەزمانی چێکـی ڕا کـراوتە سـڵوواکی‪ ،‬لەسـڵوواکی ڕا کـراوەتە ئێنگلیسـی‪ ،‬لەئینگلیسـی ڕا کـراوەتە عەرەبـی‪ .‬جـا‬‫ئەو جار ئەمن لە عەرەبییەکەی ڕا کردوومە بە کوردی‪ .‬عەزیز گەردی بۆخۆی دەسەڵاتی بە سەر زمانی ئێنگلیسـیدا دەشـکێ و زۆر‬‫لە دەقەکـانی لە ئێنگلیسـییەوە تەرجەمە دەکـا کە ئەوە شـتێکی باشـە‪ .‬لەپاشـان لەبـارەی زمـانەوە لەگەڵ هەمـوو حــورمەت و‬‫شانازیم بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەو بوارەدا کار دەکەن‪ ،‬عەزیـز گەردی سـەرێکی دیـارە لە نێـو سـەراندا بـۆ رەوانیـی زمـانەکەی‪.‬‬‫زمانێکی رەوان دەنووسێ‪ .‬زۆر ئاسان مەتلەب بە دەستەوە دەدا‪ ،‬کە ئەویش بە باوەری من شتێکی گـرنگە پیـاو بتـوانێ مەتـلەب وا‬‫بەدەســتەوە بــدا کە بەیەکجــار خوێنــدنەوە‪ ،‬خــوێنەر لێــی حــاڵی بــێ‪ .‬مەجبــوور نەبــێ جــارێکی دیــکە بگەرێــتەوە ســەری تــا‬‫مەفهـوومەکەی تێبگـا‪ .‬دیـارە ئەو ئەو ئێسـتە زۆر لاو نـیە‪ ،‬بەڵام بەهەرحـاڵ عەزیـز گەردی رۆژگـارێکی زۆری لە پێشـە‪ .‬چـونکی‬ ‫عومری کەمە‪ ،‬دەتوانێ لەوەش زیاتر پێش بکەوێ‪.‬‬ ‫کەماڵ‪ :‬شوکور مستەفا‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬شوکور مستەفاش هەر وەك هەژار نابێ تەنیا وەك موتەرجیم چاوی لێبکرێ‪ .‬شوکور مسـتەفا بە بـاوەڕی‬‫من بۆ خۆی \"دائرة المعـارف\"ێـکە‪ .‬پیـاوێکی یەکجـار بە توانـایە‪ .‬پێمـوایە لەپێشـدا باسـم کـرد‪ ،‬کـوردییەکی یەکجـار زۆر وەسـیع‬‫دەزانێ‪ .‬زۆر وەسیع زمانی کوردی دەزانێ‪ ،‬نەك هەر لەهجەی شوێنی ژیانی خۆی‪ ،‬لەهجەکانی دیکەش ناڵێم بەقەد هەژار دەزانـێ‬‫بەڵام بە لەهجەکانی دیـکەش ئاشـنایەتیی زۆری هەیە‪ .‬تەنـانەت بە لەهـجەی زازایـی‪ ،‬کە پـێم وابـێ هەژار بەقەد وی لەهـجەی‬‫زازایـی نەدەزانـی‪ .‬تـورکییەکی یەکجـار زۆر بـاش دەزانـێ‪ ،‬عەرەبییەکـی زۆر بـاش دەزانـێ‪ .‬ئـاخر ئەمـن حەقـم هەیە لە بـارەی‬‫عەرەبییەوە قسە بکەم‪ ،‬چونکە عەرەبی ئەگەر باش نازانم تێی دەگەم‪ ،‬دەتوانم قەزاوەتی لە سـەر بـکەم‪ .‬رەنـگە کەم نووسـەری‬ ‫‪433‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عەرەب‪ ،‬عەرەبییەکــی ئــاوا رەوان و فەســی و جــوان بنووســێ‪ .‬لەپاشــان لە فەننــی تەرجەمەدا زۆر واریــده‪ ،‬ئەوجــار لەبــاری‬‫تاریخییەوە‪ ،‬لەزۆر باری دیکەوە‪ ،‬لەوەدا کە پێی دەڵێن فەرهەنگی گشتی‪ ،‬ئەو کابرایە دەریـایەکە بۆخـۆی‪ .‬جـگە لەوە ژیـانێکی‬‫یەکجار پڕ بەرهەمیشی هەیە‪ ،‬هەر ئێستە تەماشا بکە هەر دەبینی ئەوە کتێبێکە هی شوکور مستەفا کە دەردەچـێ‪ ،‬بە عەرەبـی‪،‬‬‫بە کوردی‪ ،‬لە تورکییەوە بۆ عەرەبی‪ ،‬لە عەرەبییەوە بۆ کوردی‪ .‬ژیانێکی زۆر پڕ بەرهەمی هەیە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی تا حەددێکیش‬‫بە ساڵدا چووە‪ ،‬رەنگە ئەگەر لێم قەڵس نەبێ لە منیش گەوەرتر بێ (پێدەکەنێ) ئەویش بە نەزەری من یەکێك لەو کەسـانەیە‬ ‫کە میللەتی کورد کەمی هەن‪ ،‬بە داخەوە‪ ،‬بریا زۆری وای بوایەن‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٨ :‬ی ئاوریلی ‪٢١٨٨‬‬ ‫‪434‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫فەرمانی خومەینی بۆ هێرش بۆ سەر کوردستان‬ ‫دیمانەی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا‬‫لەبەر ئەوەی خومەینی مەقامێكی مەزهەبیـی هەبـوو ئەو بڕیـارە بە فتـوا تەعبیـر كـرا‪ ،‬ئەگەر نـا فتـوای قەتـڵ و عـامی خەڵكـی‬‫نەدا دیمـانەی ئاژانسـی هەواڵـدەریی كوردپـا لەگەڵ عەبـدوڵڵا حەسـەن زادە چـالاكی سیاسـی لە پێوەنـدی لەگەڵ روودای ‪٢١‬ی‬ ‫گەلاوێژی ساڵی ‪٨٥٣١‬ی كوردستان‪.‬‬‫كوردپوا‪ :‬خوومەینی بەردەوام لە لێودوان و وتەكانیودا باسوی لە پێكەوەژیوانی برایەتوی دەكورد‪ ،‬بەڵام بینیموان كە فتووای ‪٢٩‬ی‬‫گەلاوێەی ‪١٠٥٩‬ی لێكەوتەوە‪ ،‬ئاخۆ ئەم بڕیارە سەرچاوەیەكی مەزهەبیی هەبوو یان دژایەتی كردن بوو‌و لەگەڵ پرسوی كوورد؟‬ ‫ئێوە پێتان وایە ئەو بڕیارەی خۆمەینی لە ئەنجامی راوێە لەگەڵ دەوروبەرەكانی هاتبووە ئاراوە؟‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬ئەو فەرمــانەی كە خــومەینی وەكــوو فەرمانــدەی \"كــل قــوا\" دەری كــرد‪ ،‬لەلایەكەوە لەبەر ئەوە بــوو‬‫کەخومەینی تەنیا دەسەڵات بوو لە ئێـران دا‪ ،‬پاشـان دەوروبەرەكەی وایـان حـاڵی كردبـوو كە هەمـوو دنیـا لەژێـر ئەمـری ئەوە و‬‫تەنیا لە كوردستان خەڵكێكی یاخی پەیدا بوون كە سەرپێچی لە بڕیارەكانی دەكەن‪ ،‬ئەوانەی كە ئەویان حـاڵی كردبـوو بە دوو‬‫جــۆر خراپیــان تێگەیانــدبوو یەكیــان ئەوە بــوو لە كوردســتان تەنیــا تــاقمێكی كەم ـن كە ئاژاوەیــان نــاوەتەوە و ســەرپێچی لە‬‫فەرمانەكانی ئەو دەكەن‪ ،‬ئەوی دیـکەش ئەوە كە خەڵكـی كوردسـتان لەو تـاقمە بێـزارن‪ .‬ئەوە بـوو كە فەرمـانی دا هەمـوو هێـزە‬‫چەكدارەكان هێـرش بـكەنە سـەر كوردسـتان و لەلایەكـی دیكەشـەوە داوای لە خەڵـك دەكـرد كە یـاخی یەكـان بگـرن و تەسـلیمیان‬‫بكەنەوە‪ .‬مەسەلەی باس كردنیشی لە برایەتی ئەوە بوو كە ئەوكات لە دەسەڵات دا نەبوو و رەخنەی لە دەسەڵاتی حەمەڕەزا شـا‬‫دەگـرت و باسـی لە برایەتـی هەمـوو موسـڵمانان دەكـرد و مەبەسـتی لەو برایەتـی یە دابـین كردنـی مـافی گەلانـی ئێـران نەبـوو‪،‬‬ ‫بەڵكوو مەبەستی ژیان لەژێر سێبەری ئیسلامی خومەینی دا بوو‪.‬‬‫كوردپا‪ :‬ئەم وتانەی خومەینی كەلە رۆژنامەی كەیهاندا چاپ و بڵاو بۆتەوە‪ ،‬دەڵێ‪ :‬ئێمە زۆرمان هەوڵ دا كەلە كوردستان شوەڕ‬‫ساز نەبێت و تەنانە بۆ خۆم یوونسی پارێزگاری ئەوكاتی سنەم بانگ كرد و پێم گو كە دەبێ لە كوردستان ئاشتی و ئوارامی‬‫سەقامگیر ببێت‪ ،‬بەڵام ئەو ئاشتی و ئارامیە نابێ بەنرخی تێكچوونی باری خۆش بەێوی و ئاسایشی خەڵكوی مەدەنیوی كوورد تەوا‬ ‫ببێت‪ ،‬ناوبراو وتوویەتی ئێمە ئەو بڕیارەمان بۆ سەر ئەشرار داوە‪ ،‬رای ئێوە لەم بارەوە چیە؟‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬لەبەر ئەوەی خومەینی مەقامێكی مەزهەبیی هەبوو ئەو بڕیارە بە فتوا تەعبیر كرا‪ ،‬ئەگەر نا فتوای‬ ‫‪435‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫قەتڵ و عامی خەڵكـی نەدا‪ ،‬بەلام لەبەر ئەوەی كە هێـزە سیاسـی یەكـان لەگەڵ خەڵكـی لێـك جێـا كردنەوەیـان كـارێكی ئاسـان‬‫نەبوو‪ ،‬ئەو حوكم و فەرمانە وەكوو فتوا تەعبیر كرا بۆ سەر خەڵكی كوردستان‪ ،‬پاشانیش زۆر روون و ئاشـكرا بـوو كە خـومەینی‬ ‫لە یوونسی و کەسی دیکە چی دەویست ئەو دەیگوت سەرەتا گەمارۆ و دوایی موزاكەرە ‪.‬‬ ‫كوردپا‪ :‬هۆكاری ئەوەی كە خەڵك و هێزە سیاسی یەكان لێك جیا نەدەكرانەوە چی بوو؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬چۆن ئەوان مافەکانی هەموو خەڵكی كوردستانیان داوا دەكرد و هیچ شتێكیان وەكوو دەستە و گـروو‪ ،‬بـۆ‬ ‫خۆیان نەدەویست و هێرشی حكوومەت بۆ سەر حیزبەكان بە واتای هێرش كردن بۆ سەر خەڵكی كوردستان بوو‪.‬‬‫كوردپووا‪ :‬وەك كەسووێكی بووێلایەن رەخوونە لە كردەوەكووانی ئەوكوواتی هێووزە سیاسووییەكانی كووورد چوویە؟ و پێووت وایە هێووزە‬ ‫سیاسییەكان دەیانتوانی چ كارێكی باشتر بۆ وەدیهاتنی مافە سیاسییەكانی كورد بكەن كە نەیانكرد‪.‬‬‫عه‌بدوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬تەنیـا ریگـایەك كە دەكـرا هێـرش بـۆ سـەر كوردسـتان رابگیـرێ ئەوە بـوو كە حیزبەكـان تەسـلیم بـن و‬‫هەرچـی كۆمـاری ئیسـلامی دەیگـوت ملكەچـی بانـایە‪ .‬خـومەینی لە سـازمانەكانی دیـكەش رازی نەبـوو بـۆ وێـنە قەتڵوعـام كردنـی‬‫حیزبی تودە و لایەنگرەكانی‪ ،‬یان ئەوەی كە موجاهیدین خۆیان بە كـوڕ و كچـی خـومەینی دەزانـی‪ ،‬بەڵام فەرمـانی لەنـاو بردنـی‬ ‫دان ‪.‬‬‫رەنگە هێزە سیاسی یەكان رەخنەی جوزئی یان لەسەر بێـت بەڵام بە گشـتی دەبـایە تەسـلیم ببـان كە ئەویـش شایسـتەی ئینسـانی‬ ‫ئازادیخواز نیە‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٢١ :‬ی ئاگۆستی ‪٢١٨٨‬‬ ‫‪436‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی یه‌کان نه‌شێوێن‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‬‫به‌بۆنه‌ی پێکهاتنی \"کۆنفڕانسی ڕاوێـژی نه‌تـه‌وه‌یی\"یـهوه بـه‌ڕێز کـاک هـادی سـۆفی زاده وتـارێکی لـه سـایتی \"هه‌ڵوێسـت\"دا بـڵاو‬‫کردۆته‌وه که له‌ودا حیزبه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به توندی داوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه‌و تۆمه‌ت لێدان و بهتایبـهتی به‌شـی‬‫شێری به حیزبی دێموکڕات به‌خشیوه‪ .‬له‌و نێوه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سابیت بکا که گۆیا حیزبی دێموکڕات له ڕێگای قازانجی نه‌ته‌وه‌یی و‬‫ته‌نانه‌ت ڕێبازی ڕێبه‌رانی شه‌هیدیشی لای داوه‪ ،‬به‌شێک له وتووێژێکی ‪ ٨٥‬سـاڵ لهمهوبـهری مـن ده‌گـه‌ڵ ڕۆژنامـهی “کوردسـتان”ی‬ ‫به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یروسه‌مه‌ره و ئامانجدار مۆنتاژ کردوه و به به‌ڵگەی هێناوه‌ته‌وه ‪.‬‬‫هه‌م وتاره‌که‌ی کاک هادی قسـه‌ی زۆر ههڵـدهگرێ و هـه‌م ڕه‌نگـه ئـه‌و حیزبانـهش کـه تۆمـهتیان لـێ دراوه قسـه‌ی خۆیـان هـه‌بێ‪.‬‬‫به‌ڵام ئه‌من کارم به هیچکام لـه‌م دوو لایهنـه نیـه‪ .‬تـه‌نیا وه‌ک جـۆره وه‌ڵامێـک بـۆ تۆمهتـهکانی ئـه‌و دۆسـته لـهخۆم‪ ،‬ده‌قـی ئـه‌و‬‫به‌شه‌ی وتووێژ ده‌گه‌ڵ ژماره ‪٢٢٢‬ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان ده‌خه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ران‪ .‬هیـوادارم بـهوردی بیخوێننـهوه تـا ده‌رکـه‌وێ‬‫ئه‌م وتووێژه بێ بڕوایی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به هاوکاریی نێوان هێزه کوردستانییه‌کان ده‌سه‌لمێنێ‪ ،‬یان قسه‌کانی کـاک‬ ‫هادی دروستیی بۆچوونی ئه‌وکاتی حیزبی دێموکڕات ده‌رده‌خه‌ن‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و به‌شه‌ی وتووێەی ساڵی ‪١٠٩٩‬ی منه که پێوه‌ندیی به \"کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی\"یه‌وه هه‌یه‪:‬‬ ‫کوردستان‪ :‬یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی که له چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا باسیان له‌سه‌ر بوو \"کۆنگره‌ی نهتوهوهیی\" بوو‌و کوه ‪P.K.K‬‬‫خه‌ریکه دایمه‌زرێنێ‪ .‬له‌وانه‌یه له پلینۆمیش دا باسی هاتبێته گۆرێ‪ .‬حیزب بۆچی نایه‌وێ له‌و کۆنگره‌یه‌دا بهشودار بوێ؟ بێجگوه‬‫له‌وه به بۆچوونی به‌ڕێزتان ئێستا کاتێکی باشه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و کۆنگره‌یه؟ هه‌ر لوهو پێوهندییوهدا هێنودێک لوه بهشودارانی‬‫کۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ر باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که هۆی به‌شداری نه‌کردنی به‌شێک له رێکخوراوه کوردییوهکان ‪ -‬وه‌ک حیزبوی‬‫دێموکرا ‪ -‬سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی ئه‌و حیزبه‌یه له بڕیارداندا‪ .‬ئوهو قهزاوهتوهتان پێچۆنوه؟ ئهگوهر ئوهو کۆنگرهیوه بوه‌و شوێوهیهی‬ ‫ده‌ستی پێکردوه‪ ،‬دامه‌زرێ چ شوێنێکی له ره‌وتی رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی کورددا ده‌بێ؟‬ ‫هاورێ سکرتێر‪ :‬راسته له‌چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا بـازاڕی \"کـۆنگرهی نه‌تـه‌وه‌یی\" گـه‌رم بـوو‪ ،‬یـان باشـتر بڵـێم لـهتهلـهڤزیۆنی‬‫‪ P.K.K‬دا زۆری بـاس لێـوه کـرا‪ ،‬بـه‌ڵام ئ ـه‌وه‌ی راسـت بـێ لـه پلینـۆمی کۆمیت ـه‌ی ناوه‌نـدیی حیزبـی دێمـوکرات دا بـه شــێوه‌ی‬‫ناراسته‌وخۆ نه‌بێ‪ ،‬قسه‌ی لێ نه‌کرا‪ .‬چونکـه هـه‌ر وه‌ک لـه پێشـهکیی پرسـیارهکهتاندا هـاتوه‪ ،‬ئـه‌وه یـه ک ‪ P.K.K‬ه دهیـهوێ‬ ‫‪437‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫شتێکی له‌و بابه‌ته دامه‌زرێنێ و زۆر لـه حیزبـه سـه‌ره‌کی یـه‌کانی کوردسـتان و یـه‌ک لـه‌وان حیزبـی دیمـوکرات نهخشـێکیان تێیـدا‬‫نیه‪ .‬ئه‌گه‌ر بمه‌وێ جوابی پرسیاره‌که بده‌مه‌وه له پێشدا ده‌بێ بڵێم ئـه‌وه‌ی ئێـوه بـه پرسـیارێک هێناوتانهتـه گـۆڕێ‪ ،‬لانـی کـه‌م‬‫چوار پرسیاره که هه‌ر کامیان پێویستیی به وه‌ڵامی خۆی هه‌یه‪ ،‬بۆیـه ده‌مـه‌وێ رێگـه‌م بـده‌ن هـه‌ر کـام لـه لایهنـهکانی پرسـیاری‬ ‫ئێوه که له راستیدا هه‌ر کامه‌یان پرسیارێکه به جیا وه‌ڵام بده‌مه‌وه‪.‬‬‫له پێش دا ئه‌وه که \"حیـزب بـۆچی نایـهوێ لـه‌و کۆنگرهیـهدا به‌شـدار بـێ؟\" هـه‌ر چه‌نـد‪ ،‬جـاری دیکـهش گوتوومـه‪ ،‬بـه‌ڵام دیسـان‬‫ناچارم دووپاتی بکه‌مه‌وه کـه وهختێـک ئـه‌و پرسـیار و وهڵامـه بـۆ بڵاوکردنهوهیـه‪ ،‬پیـاو نـاتوانێ بـه راشـکاوی لـه بـاره‌ی هـه‌موو‬‫مه‌سه‌له‌کانه‌وه بدوێ‪ .‬به‌و حاڵه‌ش تێده‌کۆشم ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ بیروبۆچوونی حیزبی دیمـوکراتی کوردسـتانی ئێـران لـه‌و باره‌یـه‌وه‬‫روون بکه‌مه‌وه‪ .‬حیزبی دیموکراتی کوردستان هه‌موو کاتێک باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووه که هـه‌ر چه‌نـد کوردسـتان لـه نێـو چه‌نـد وڵاتـدا‬‫دابه‌ش کراوه و هه‌ر به‌شه هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت بـه خـۆی هه‌یـه‪ ،‬بـه‌ڵام دیسـانیش ده‌کـرێ و ده‌بـێ لایهنـه جۆراوجۆرهکـانی نێـو‬‫بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی خـه‌ڵکی کوردسـتان هێنـدێ بیروبۆچـوون و سیاسـهت و پرهنسـیپی هاوبه‌شـیان هـه‌بێ‪ ،‬کـه هـه‌موویان‬‫پابه‌ندیان بن و هێندێ خه‌تی سوور دیـاری بکـه‌ن کـه هـیچ لایـهنێک حـهقی نـه‌بێ لێیـان تێبپـهڕی‪ .‬زۆر لـه حیـزب و رێکخـراوه‬‫کوردسـتانی یـهکان شـاهیدن کـه حیزبـی ئێمـه لـه رابـردوودا بـۆ ئـه‌و مه‌به‌سـته تێکۆشـاوه و ته‌نانـه‌ت هێنـدێ ئهسڵیشـی پێشـنیار‬ ‫کردوون که له‌سه‌ریه‌ک جێگای پشتیوانی و په‌سندی زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه بوون‪.‬‬‫که‌وایـه ئـه‌وه کـه حیزبـی دێمـوکرات نوێنـه‌ری خـۆی نانێرێتـه کۆبوونـهوهکانی ‪ MEDTV‬بـۆ بـاس لـه کـۆنگرهی نه‌تـه‌وه‌یی‪ ،‬یـان‬‫کۆنگره‌ی نیشتمانی (هه‌ر جاره ناوێکی له‌سه‌ر داده‌نرێ) له‌به‌ر ئه‌وه نیه که حیزب حه‌ز به لێک نزیکبوونـهوهی هێـزه کوردسـتانی‬‫یه‌کان ناکا‪ .‬به‌ڵكه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه ئه‌و کۆبوونه‌وانه زیـاتر بـه هـهوڵێکی تـهبلیغاتی بـۆ بازاڕگـهرمی بـه قـازانجی تاقـه‬‫حیزبێکی کوردستانی واته ‪ P.K.K‬ده‌زانـین‪ .‬هـه‌ر بۆیهشـه کـه جێگـاو رێگـا و ته‌نانـه‌ت خـهرجی هـاتوچۆی زۆربـه‌ی بهشـدارانی‬‫کۆبوونـهوهکانیش هـه‌ر ئـه‌و حیزبـه دابینـی ده‌کـا و به‌شـێکی بـهرچاوی وهختـی کۆبوونـهوهکانیش بـۆ حهمدوسـهنای ئـه‌و حیزبـه و‬‫له‌ویش زیاتر سه‌رۆکه‌که‌ی ته‌رخان ده‌کرێ‪ .‬به‌و پێیه ئێمه ئه‌و کۆبوونهوانـه بـه هـهوڵێکی جیـددی بـۆ لێـک نزیکبوونـهوهی هێـزه‬‫کوردستانییه‌کان نازانین‪ .‬پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر به راستی ده‌مانه‌وێ زمانی هاوبـه‌ش بدۆزینـهوه‪ ،‬بـۆ له‌سـه‌ر تهلـهڤزیۆن؟ بـۆ‬‫له ئورووپا؟ بۆ راسـت بـه نـاوی کـۆنگرهی نه‌تـه‌وه‌یی؟ کـێ ئـه‌و نـاوه‌ی دانـا؟ کـێ نـاوکی بـڕی و بـانگی بـه گـوێدا دا؟ چۆنـه کـه‬‫به‌رنامه‌که‌ی ئاشکرا ناکرێ؟ ئامانجه دوور و نیزیکه‌کانی چین و کامه حیزبی سیاسیی کورد بهتایبـهتی حیزبـه سـهرهکییهکان لـه‬ ‫ئاماده‌کردن و گهڵاڵهکردنیاندا به‌شدار بووه؟‬‫جێگای سه‌رنجه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌شێکی کوردستاندا گه‌لی کورد نیوهدهسهڵاتێکی دامه‌زراندوه و دهرهتـانی ئـه‌وه هه‌یـه‬‫کوردهکـان له‌سـه‌ر خـاکی کـورد پێکـه‌وه دانیشـن و بیـر لـه چاره‌سـه‌ری گیروگرفتـهکانیان بکه‌نـه‌وه‪ ،‬بـۆ تاقـهجارێکیش بیـر لـه‌وه‬ ‫‪438‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫نهکراوهتـهوه کـه ئـه‌و کۆبوونهوانـه لـه کوردسـتان پێـک بـێن‪ .‬ته‌نانـه‌ت حیزبـی پێشـهنگی کـۆنگرهی نه‌تـه‌وه‌یی بـه سیاسـهت و‬‫هه‌ڵوێسته دوور لـه واقیـع بینییـهکانی وهزعێکـی وای پێـک هێنـاوه کـه ئـه‌و دهرهتانـهی لانـی کـه‌م بـۆ به‌شـداربوونی خـۆی لـه‌نێو‬‫بردوه‪ .‬پاشان نابێ ئه‌و راستی یه له‌به‌رچاوان ون بووبێ که له دواکۆبوونهوهکانی \"کومیته‌ی ئاماده‌کار\"دا که ئه‌م دوایی یانـه لـه‬‫بێلژیک گیرا‪ ،‬له‌و چوار حیزبه که هه‌موو شاره‌زایانی وه‌زعی سیاسیی کوردستان به حیزبی هـه‌ره سـه‌ره‌کیی کوردسـتانیان ده‌زانـن‪،‬‬‫سـێیان نوێنـهریان به‌شـدار نـه‌بوو‪ .‬جگـه لهمـهش له‌گـه‌ڵ حورمـهتی زۆرم بـۆ هـه‌موو ئـه‌و که‌سـانه‌ی لـه ههرشـوێنێکی ئـه‌م جیهانـه‬‫کارێک و ته‌نانه‌ت قسه‌یه‌کی خێریش بـۆ کـورد ده‌کـه‌ن‪ ،‬لـه نیزیکـهی سـه‌د کـه‌س بهشـدارانی کۆبوونـهوه کهسـێكمان نـهدی کـه لـه‬‫کوردستانه‌وه و به‌تایبه‌تیی له مه‌یدانی خه‌باتی به‌کرده‌وه‌ی كوردستانەوە چووبێ‪ .‬تۆ بڵێی ئەوانەی لەسـەر خـاكی كـورد دەژیـن و‬‫بە گۆشـت و پێسـت و ئێسـك و خـوێن ئازارەكـانی گەلـی كـورد هەسـت پـێ دەكەن‪ ،‬كەمتـر دڵسـۆزی كـورد بـن و كەمتـر حەز لە‬ ‫بەیەكگەیشتنی هێزە سیاسییەكانی نێو بزووتنەوەی كورد بكەن؟‬‫سـەیرتر ئەوەیە هەر لەو كۆبـوونەوەیەدا بـێجگەلە دوو سـێ كەسـایەتیی بەوەجـی كـورد‪ ،‬هـیچ كەس جـگە لە كوردسـتانی تـوركیە‬‫باسـی بەشـێكی دیـكەی كوردسـتان ناكـا و لە دەوڵەتـی تـوركیەش بەولاوە هـیچ دەوڵەتێـك بە دوژمـن و تەنـانەت بە موخـالیفی‬‫كـوردیش نـاو نابـا‪ .‬كـار بەوەندەشـەوە ناوەسـتێ و زۆر لەوانە كە هەر بـۆ خۆپێشـاندانێك چـوونە كۆبـوونەوە بـێ پەردە هێـرش‬‫دەكەنە سەر حیزبە سیاسییەكانی كوردسـتانو ئەوەی شـیاوی خۆیـانە بەوانـی دەڵـێن‪ .‬سـەرەنجامیش سـەرۆكی حیـزبەكە خـۆی‪ ،‬لە‬ ‫دوورەوە هەڕەشە دەكا‪ ،‬جنێو دەدا و تۆمەت و بوختان بەسەر حیزبە سیاسی یەكاندا دابەش دەكا‪.‬‬‫كەم كەس هەیە نەزانێ كە بەشـێك لەوانەی لە كۆبوونەوەكـانی ‪ MEDTV‬بەشـدار دەبـن خ وەك رێكخـراو و خ وەك تـاكە كەس‬‫بەشێكن لە ‪ ، P.K.K‬یان بە مەبەستی ئاڵتێرناتیوتاشین بۆ حیزبە كوردسـتانییەكان لەلایەن ‪ P.K.K‬وە قـوت كـراونەتەوە‪.‬‬‫بەراستی ئەمە نیشانەی هەوڵدان بۆ یەكیەتیـی كـورد و یەكخسـتنی دەنگـی كـوردە؟ خـۆ ئاشـكرایە ئەم هەوڵە نەزۆكەش وەك زۆر‬‫هەوڵــی دیــكەی لەم بــابەتە زۆر ناخــایەنێ پــووچەڵ دەبێــتەوە‪ ،‬بەڵام بەهەر حــاڵ رادەی نیازپــاكیی ئــاڵاهەڵگرانی كــۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی دەردەخا‪.‬‬‫زۆر بەداخەوەم كە ناچارم بڵێم ئەو حیزبەی ئاڵای كۆنگرەی نەتەوەیی هەڵكردوە و چارەنووس بۆ هەمـوو كوردسـتان دیـاری دەكـا‬‫و سەرۆكەكەی بە سەرۆكی \" ‪ ٩١‬میلیۆن كورد\" دادەنێ‪ ،‬لەگەڵ سـێ دەوڵەتـی حـاكم بەسـەر كوردسـتان دا نەك هەر پێوەنـدی هەیە‬‫(كە ئێمە بە ڕەوای دەزانین)‪ ،‬بەڵكوو زۆر جار بە زیانی بەشـەكانی دیـكەی كوردسـتان هاوكارییـان دەكـا‪ .‬كەسـێك كە بە زمـانی‬‫خۆی دەڵێ \" ئەگەر كورد كەسی لە من باشتری دەست دەكەوێ‪ ،‬با بیكـاتە سـەرۆك\" واتە كەس لە خـۆی باشـتر بـۆ سـەرۆكایەتیی‬‫هەموو كورد شك نابا‪ ،‬ئەو كاتەی بەرنامە بۆ چارەسەری مەسەلەی كورد پێشان دەدا و لە دەزگا تەبلیغاتییەكەشـیەوە چەنـد رۆژ‬‫پێـی هەڵدەگـوترێ‪ ،‬تەنیـا باسـی كـوردی تـوركیە دەكـا و بـۆ ئەو بەشـەش بە پـێچەوانەی دروشـمە قەبە و نەزانخەڵەتینەكـانی‬ ‫‪439‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫شتێك پێشنیار دەكا كە تا ئێستا پـرۆژەی لەوە سـاواتر و سـاكارتر پێشـنیار نەكـراوە‪ .‬قسـە لەو بـارەیەوە زۆرە‪ ،‬بەڵام بـۆ بـڵاو‬‫كـردنەوە ناشـێن‪ .‬خـۆزگە رۆژێـك دەرەتـانی ئەوە پێـك دەهـات كە راسـتەوخۆ هەم ئـێمە و هەم لایەنەكـانی دیـكە و بەتـایبەتی‬‫حیزبی پێشەنگی \"كۆنگرەی نەتەوەیی\" قسە بۆ كۆمەڵانی خەڵكـی كوردسـتان بـكەن و بە دوور لە چـاوی كـامێرا‪ ،‬ئەوەی باوەڕیـان‬ ‫پێیەتی هەڵی رێژن‪.‬‬ ‫لە وەڵامی ئەو بەشە لە پرسیارەكەدا كە دەڵێ \"ئێستا كاتێكی باشە بۆ دامەزراندنی ئەو كۆنگرەیە؟ \"‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬عەرزتـان دەكەم لە جێـدا موافیـق نـیم شـتەكە لە \" كـۆنگرەی نەتەوەیـی\"دا كـورت بكـرێتەوە‪ .‬بەڵام وەك‬‫زەمان‪ ،‬پێموایە ئێسـتا ئەو وەخـتەیە كە دەبـێ كوردەكـان بە حیـزب و رێكخـراو و كەسـایەتییە نیشـتمانییەكانەوە لە دەوری یەك‬‫كۆبنەوە‪ ،‬هەل ومەرجی سیاسیی كوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان لێك بـدەنەوە‪ ،‬بیرێـك لە دواڕۆژی كـورد و كوردسـتان‬‫بكەنەوە و تێبكۆشن زمانێكی هـاوبەش بـدۆزنەوە كە بە لەبەرچـاوگرتنی هەمـوو تایبەتمەنـدییەكانی وەزعـی سیاسـیی جیهـان لە‬‫كۆڕوكۆمەڵە نێونەتەوەیییەكاندا پێی بـدوێن‪ .‬وەك دەزانـین ئەمـڕۆ لە هەمـوو كاتێـك زیـاتر لە دنیـادا بـاس لە مەسـەلەی كـورد‬‫دەكــرێ و مەســەلەكە لە هەروەختێكــی دیــكە باشــتر ناســراوە و تەنــانەت (وەك لە پێشــەوە گــوترا) بەرەو ئەوە دەچــێ كە‬ ‫كۆنفرانسێكی نێونەتەوەییش بۆ باسی مەسەلەی كورد لە ژێر چاوەدێریی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا پێك بێ‪.‬‬‫كەوایە زەمـان‪ ،‬زەمـانێكی موناسـیبە و ئەوەی بـۆتە كۆسـپی گەیشـتن بەو ئامـانجە‪ ،‬ئەو بـارودۆخە نالەبـارەیە كە كوردەكـان لە‬ ‫پێوەندی یە نێوخۆیی یەكاندا لە گەڵی بەرەوڕوون و بەداخەوە بەشێكیشی دەسكردی خۆیانە‪.‬‬‫كەوایە‪ ،‬ئەگەر ناكۆكی یە نێوخۆیی یەكان چارەسەر بكرێن و هەوڵـی خۆسـەپاندن و لەنێـوبردن یـان نەدیتنـی لایەنەكـانی دیـكە‬‫كۆتـایی پـێ بهێنـرێ و یەكێـك خـۆی نەكـاتە ئاڵتیرنـاتیوی هەمـووان‪ ،‬هەم دەكـرێ و هەم دەبـێ لە فەزایەكـی سـالمدا هێـزە‬‫سیاسییە كوردەكان‪ ،‬هەر نەبێ زۆربەیان و بەتایبەت سەرەكییەكانیان لەگەڵ شەخسیەتە نـاودار و دڵسـۆزەكانی كـورد لە دەوری‬‫یەك كۆبنەوە و بیرێك لە دوارۆژی نەتەوەكەیان بكەنەوە‪ .‬لەو حاڵەدا هـیچ پێویسـتیش نـیە فۆرمـوولی ئامـادە و قالـبدارێژراوی‬ ‫\"كۆنگرەی نەتەوەیی\" كە بەشی زۆری هێزە سیاسییەكان لە ئامادەكردنیدا نەخشیان نەبووە‪ ،‬بكرێتە تاقەرێگا و تەنیافۆرموول‪.‬‬‫بێمە سـەر باسـی ئەو بەشـەی پرسـیارەكە كە ئیشـارە بە هـۆی بەشـدار نەبـوونی هێنـدێ لە حیزبەكـان لە روانـگەی كەسـانێك لە‬‫بەشــدارانی كۆبــوونەوەی بروكســێلەوە دەكــا‪ .‬لە روانــگەی ئەو جەنابــانەوە گۆیــا بــۆ نمــوونە حیزبــی دێمــوكرات بــۆیە نەچــۆتە‬‫كۆبوونەوەی ‪ MEDTV‬چونكە سەربەخۆیی بڕیاردانی نیە و حیزبێكی قـازانج پەرسـتە‪ .‬بەراسـتی ئەگەر لەبەر ئەوە نەبـایە كە‬‫خەڵكێكی زۆر ئەم قسانە دەبیسێ و دەبینێ و لەوانەیە هێندێك كەسی ناشارەزا هەبن باوەڕیان پێ بكەن‪ ،‬ئەم جۆرە قسـانە بـۆ‬ ‫‪440‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫باسكردن و وەڵامدانەوە نەدەبـوون‪ .‬بەڵام چـونكە هەمـوو كەس وەك یەك ئاگـای لە رووداوەكـان نـیە و حیـزبە سیاسـییەكان وەك‬ ‫ئێمە ناناسێ‪ ،‬كورتە وەڵامێك بۆ ئەو ئیددیعایە خەرا‪ ،‬نیە‪.‬‬‫رەنـگە لە روانـگەی ئەو جۆرەكەسـانەوە سـەربەخۆیی بڕیـاردان بەوە بڵـێن كە هەروەخـت حیزبـی دێمـوكرات بـانگی كـرا و بلیتێكـی‬‫تەیــارە‪ ،‬یــان قەتــار و جێگــای حەوانەوە بــۆ نوێنەرەكــانی دابــین كــرا‪ ،‬دەســبەجێ بــی لێكــدانەوە و بــێ هەڵســەنگاندنی ئەو‬‫كۆبوونەوەیە كە بۆی بانگهێشت دەكرێ \"لبیك\" بڵێ و راست وەك ئەو جۆرە \"شەخسییەت\"انە بچێ بكەوێتە پەسن بێژیی خـانەخوێ‬‫و هێرش بۆسەر حیزب و لایەنێك كە خانەخوێ لە هەڵوێست و سیاسـەتەكانی نـارازی یە‪ .‬لە حاڵێكـدا حیزبـی دێمـوكرات و هەر‬‫حیزب و رێكخراوێكی جیددی و بەرپرسی دیكە خاوەنی پرەنیسیپ و بیروباوەڕ و لێكدانەوەی خۆیەتی و بـۆ حیزبێكـی سـەربەخۆی‬‫خاوەنی سەربەخۆیی بڕیاردان نەهاتوە ببێتە پاشكۆی جەرەیانێكی دیكە و بێ ئەوەی نرخێك بۆخۆی و ئەندام و لایەنگرەكـانی و‬‫ئەو خەڵكە كە نوێنەرایەتییان دەكا‪ ،‬دابنـێ‪ ،‬خـۆی بكـاتە سـەنابێژی حیزبێكـی سیاسـی‪ ،‬یـان هەر كەس و جەرهیانێـك‪ .‬حیزبـی‬‫دێمـوكراتی كوردسـتانی ئێـران سـەربەرزە كە جـگە لە قـازانجی خەڵكـی كوردسـتان هـیچ شـتێك رێوشـوێنی پـێ نیشـان نـادا و‬‫دارولەلەی بۆ دانانێ‪ .‬ئەوانەی تۆمەتی نەبوونی سەربەخۆیی بڕیاردان لە حیزبی دێموكرات دەدەن‪ ،‬ئەگەر خاوەنی نیازێكی پـاك‬‫و هەر لەو كــاتەدا \" ســەربەخۆیی بڕیــاردان\" و تەنــانەت ســەربەخۆیی بیركــردنەوە بــن‪ ،‬زۆربــاش دەزانــن كە لە نێــو حیــزبە‬‫كوردســتانییەكاندا ئەوەی لە هەمــووان زیــاتر حــازر بــووە نرخــی ســەربەخۆیی سیاســی و ســەربەخۆیی بڕیــاردان بــدا‪ ،‬حیزبــی‬‫دێموكراتە‪ .‬داخوا ئەوە حیزبی دێموكراتە كە هەر رۆژە دەكەوێتە حەمدوسەنای یەكێك لە دەوڵەتانی حاكم بەسەر كوردسـتاندا و‬‫تەنانەت خۆی بە پارێزەری قـازانجی ئەم و ئەو دەوڵەت دەزانـێ‪ ،‬یـان حیـزب و كەسـانی دیـكە كە لە تریبـوونی وانەوە هێرشـی‬ ‫تەبلیغاتی دەكرێتە سەر حیزبی دێموكرات و زۆر هێزی سیاسیی دیكەی كورد؟‬‫ئــاخر به‌شــی پرســیارهکهتان وا بــزانم ئــه‌وه بــوو کــه ئه‌گــه‌ر \"کــۆنگرهی نهتــهوهیی\" دامــهزرێ خ تهئســیرێک له‌ســه‌ر خــهباتی‬‫رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان داده‌نێ‪ .‬له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێ عه‌رز بکه‌م کـه لێـک نزیـک بوونـه‌وه و پێکگهیشـتنی هێـزه سیاسـی‬‫یه‌کانی کوردستان هه‌روه‌خت ببێ و له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بـێ‪ ،‬شـوێنه‌واری لـهبار له‌سـه‌ر وره‌ی شۆرشـگێڕانی کـورد دادهنـێ و ده‌بێتـه‬‫مایه‌ی هیوا و دڵخۆشیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستان‪ .‬رهنگـه ئـه‌و شـوێنهواردانانه لـه زۆر حاڵهتـدا بـه‌رچاو و بـه کـرده‌وه نـه‌بێ‪.‬‬‫بـه‌ڵام ئه‌گـه‌ر تـه‌نیا تهئسـیری رهوانـی و مهعنهوییشـی هـه‌بێ‪ ،‬ده‌تـوانێ لـه بـهرهوپێشبردنی رهوتـی خـهباتی رزگاریخوازانـهدا‬ ‫کاریگه‌ر بێ‪.‬‬‫بـه‌و حاڵـهش‪ ،‬به‌داخـه‌وه پـێم وانیـه پێکهـاتنی \"کـۆنگرهی نه‌تـه‌وه‌یی\" بـه‌و شـێوه‌یه کـه رهوتهکـهی ده‌ڕواتـه پـێش‪ ،‬شـوێنهوارێکی‬ ‫به‌رچاو دابنێ‪ ،‬هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه به‌و ئیمکاناته تهبلیغاتییهوه که ‪ P.K.K‬له ده‌ستیدا هه‌یه‪ ،‬زۆریشی پڕوپاگه‌نده له‌سه‌ر‬ ‫‪441‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫بکرێ‪ .‬وه‌ک له‌پێشدا باسم کرد له چوار حیزبی سه‌ره‌کیی کـورد‪ ،‬هـه‌ر ئێسـتا سـێ حیـزب دوور لـه‌و ههوڵانـهن کـه بـۆ پێکهێنـانی‬‫\"کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی\" له ئارادان‪ .‬لهوهشڕا که دیاری کراوه تا ئاخری زستانی ئه‌مساڵ کـۆنگره دروسـت بـێ‪ ،‬بهئاشـکرا دیـاره کـه‬‫ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ وه‌ها کۆنگره‌یه‌ک دروست بکه‌ن زیاتر بـاره تهبلیغاتییهکـهیان بـۆ گرنگـه تـا ئاکـامی بـهکردهوهی پێکهێنـانی‪.‬‬‫قسه‌ی خۆمان بێ زۆر به دووریشی ده‌زانم ئه‌و حیزبانه که ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی \"کـۆنگرهی نه‌تـه‌وه‌یی\" پهکهکـهدا‬ ‫نین‪ ،‬وا به ئاسانی بکه‌ونه دوای دروشمه بریقه‌داره‌کانی ‪ P.K.K‬و ببنه پاشکۆی \"کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی‪\".‬‬‫له‌وانه‌یـه بپرسـرێ کـه کـۆنگرهی نه‌تـه‌وه‌یی دروسـت ده‌بـێ یـا نـا؟ ئـه‌من پێموایـه ئه‌گـه‌ر مهسـهله دروسـتکردنی شـتێک بـه نـاوی‬‫\"کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی\" به هه‌ر قیمـهتێک و هـه‌ر نێوهرۆکێـک بـێ‪ ،‬ئـه‌وه نـه‌ک هـه‌ر ده‌تـوانێ تـا بـه‌هاری سـاڵی تـازه دروسـت بـێ‪،‬‬‫به‌ڵکوو ده‌یتوانی چه‌ند ساڵ پێش ئێستاش دامه‌زرێ‪ .‬به‌ڵام ئه‌گه‌ر لـه کـۆنگرهی نهتـهوهییمان بـوێ‪ ،‬وه‌ک ئیـددیعا ده‌کـرێ ببێتـه‬‫مه‌رجه‌عێک بۆ هه‌موو کورد و نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو به‌شـه‌کانی کوردسـتان بکـا‪ ،‬ئـه‌وه زۆر سـاویلکانه و خۆشـباوهڕانهیه کـه پێمـان‬ ‫وابێ به‌بێ به‌شداریی زۆر له هێزه بنه‌ره‌تییه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد شتێکی وا دروست ده‌بێ‪.‬‬‫له کۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ‪ MEDTV‬دا گوترابوو که حیزبی دێموکرات ئه‌گه‌ر کۆنگره دروست نه‌بوو‪ ،‬ده‌ڵێ‪\" :‬ئێمه گوتمان دروسـت‬‫نابێ\" و ئه‌گه‌ریش دروست بوو ده‌ست ده‌کا به تاری و په‌سه‌ندکردنی‪ .‬بۆیه ئه‌مـه‌م وهبیرهێنانـهوه کـه بڵـێم ئه‌وانـه‌ی بـه‌م جـۆره‬‫له‌سه‌ر حیزبی دێموکرات قسه ده‌که‌ن و بیر ده‌که‌نه‌وه‪ ،‬لانی که‌می ئه‌وه‌یه کـه بڵـێم ئـه‌م حیزبـهیان نهناسـیوه‪ .‬حیزبـی دێمـوکرات‬‫حیزبێکی مه‌سئووله‪ ،‬نه له‌خۆڕا ده‌بێته په‌سن بێژی هیچ حیـزب و لایـهنێک و نـه لـه خـۆوهش هێـرش دهکاتـه سـه‌ر هـیچ کـه‌س و‬‫لایه‌ن و جه‌ره‌یانێک‪ .‬له رابردووش‌دا شتی وا دروست بووه که ئێمه باوه‌ڕمان به دروسـت کـردن و تێدابهشـداربوونی نـهبووه‪ ،‬بـه‌ڵام‬‫که دروستیش بووه هیچ وهخـت خهراپـهیمان نـهگوتوه و هـه‌ر لـه‌و کاتـهدا بـه خـۆڕایی بـه بـهژن و باڵاشـیمان ههڵنـهگوتوه‪ .‬حـه‌ز‬‫ده‌که‌م ئهوهشـی لـێ زیـاد بکـه‌م کـه هـه‌ر جـهرهیانێک و هـه‌ر ئۆرگانێـک بـه‌بێ به‌شـداریی حیزبـی دێمـوکرات دروسـت بـێ و بتـوانێ‬‫خزمه‌تی باش به به‌ره‌وپێشچوونی بزووتنه‌وه‌ی کورد بکا‪ ،‬حیزبـی دێمـوکرات نـه‌ک بـه شـوورهیی نـازانێ‪ ،‬بـه‌ڵکوو بـه شانازییشـی‬ ‫ده‌زانێ پشتیوانیی لێ بکا و به چاکه باسی کاره باشه‌کانی بکا‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٩ :‬ی نوامبری ‪٢١٨٨‬‬ ‫‪442‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫\"عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئێمە وەکوو حیزبى دیموکرا لەکەس قبوڵ ناکەین داواى‬ ‫ناوگۆڕینمان لێ بکا ‪ ،‬کەسیش لەسەر ناو ناکوژین\"‬ ‫گۆڤارى واڵا‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده سکرتێرى پێشووى حزبى دیموکراتى کوردستان‪:‬‬‫* گۆڤـارى واڵا دیـدارێکى تـایبەتی لەگەڵ سیاسـەتمەدار و پێشـمەرگە و شۆڕشـگێرى کوردسـتانى خـۆرهەڵات و سـیماى ناسـراوى‬ ‫کوردستان و ناوچەکە و سکرتێرى پێشووى حزبى دیموکراتى کوردستان ساز داوە‪.‬‬‫لەبـارەى پەیوەنـدییەکانى ئەمریکـا و هێـزە کوردییەکـانى خـۆرهەڵات و هەر ئەگەرێکـى چـاوەڕوان نەکـراو خ لە بـوارى سـەبازى‪،‬‬ ‫دیبلۆماسى‪ ،‬کە دواى چەندین دانیشتن دێت لەنێوان هەردوولایەن لە ئێستا و رابردوودا‪.‬‬‫بـاس لە پەیوەنـدییەکانى حیزبـى دیمـوکراتى کوردسـتان لەگەڵ لایەنەکـانى تـر وەک کـۆمەڵە و موجاهیـدینى خەڵـق‪ ،‬مامۆسـتا‬‫عەبـدوڵڵا حەسـەن زادە سیاسـەتمەدارو سـکرتێرى پێشـووى حزبـى دیمـوکراتى کوردسـتان بۆچـوونى تـایبەتى خـۆى هەیە کە لەم‬ ‫دیدارەدا خراوەتەڕوو‪.‬‬‫جگە لەوەى پێی وایە حیزبەکەى ئەو‪ ،‬نە داواى لە کەس هەیە کە ناویـان بگـۆڕن و نە کەسـیش لەسـەر ئەو مەسـەلەیە دەکـوژن‪،‬‬‫نە لە کەسـیش قبـوڵ دەکەن داواى نـاوگۆڕینى حیزبەکەیـان لـێ بکـات‪ .‬لە وەڵام بە قسـەکانى خوسـرەوى عەبدوڵڵاهیـدا مامۆسـتا‬ ‫ئەمەى وت‪.‬‬ ‫ئەم دیدارە مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده لە ئێستادا بە پێویست زانرا‪ ،‬بەو هیوایەى بتوانرێت کاریگەریى خۆى هەبێت‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬لە کاتێکدا زۆربەی دیکتاتۆرانی عەرەبی و ناوچەکە کۆتایی‌یان پێها ‪ ،‬بەڵام جیهوان چواوی لەسوەر ئێورانە‪ ،‬کە کەی و‬ ‫چۆن دەڕووخێت‪ ،‬ئایا ئێران دوایین وڵاتە کە دەکەوێتە بەر هێرش و پەلاماری خەڵکی وڵاتەکەی‪ ،‬ئێوە چاوەڕێی ئەوە دەکەن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬جـارێ لەپێشـدا بـا بڵـێم پـێم وانیـیە زۆربەی دیکتاتۆرەکـانی نـاوچە کۆتایییـان پـێ هـاتبێ‪ ،‬چـونکە‬‫ناشکوری نەبێ ئەوانەی مـاون زیـاتر لەوانەن کە ڕووخـاون‪ .‬ئەوە ڕاسـتە کە بەهـۆی سیاسـەتە چەوتەکـانی کۆمـاری ئیسـلامییەوە‬ ‫هەم لە نێوخۆی وڵات و هەم لە دنیای دەرەوە خەڵکێکی زۆر تامەزرۆی ڕووخانی ئەو ڕیژێمە و هاتنەسەرکاری سیستمێکی‬ ‫‪443‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫دیموکڕات و گەلی لە ئێراندان‪ .‬بەوپێیە ئەمن نە ئارەزوو دەکەم و نە پێشبینـی دەکەم دەوڵەتـی ئێـران دوایـین دەوڵەت بـێ کە‬‫بکەوێتە بەر شاڵاوی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەم وڵاتە‪ ،‬بەو مانایە کە حەز دەکەم زۆر زووتـر و پـێش زۆران نـۆرەی بگـاتێ‪ .‬بەڵام‬‫دەگەڵ ئەوەی بێزاریی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لەم ڕێژیمە لەمێژە دەستی پـێ کـردوە و ڕۆژبەڕۆژیـش لە پەرەگرتنـدایە‪ ،‬وا دێـتە‬‫بەرچـاو کە جـارێ هەلـومەرج بـۆ ڕاپەڕینێکـی یەکـلاکەرەوە نەڕەخسـاوە‪ .‬ئەمەش بەو مانـایە نـیە کە کـۆمەڵی ئێـران ڕەنـگە بـۆ‬ ‫ماوەیەکی زۆر دوورودرێژ بتوانێ مل بۆ ئەو زوڵموزۆر و زەبروزەنگە ڕابکێشێ و متەقی لێوە نەیە‪.‬‬‫وەک دەزانین ڕاپەڕینی خەڵکی توونس کە بوو بە سەرەتای ڕاسانێکی بەربەرین له چەنـد وڵاتـی عەڕەبیـدا و تائێسـتا ڕووخـانی‬‫سـێ دیکتـاتۆریی چەنـدین سـاڵەی لێکەوتـۆتەوە‪ ،‬بەڕواڵەت لە شـەپڵاغەیەکەوە سـەری هەڵـدا کە پـۆلیس لە سەوزیفرۆشـێکی‬‫عارەبانەبەدەستی وەشاند‪ .‬لەکاتێکـدا بۆهەمـووان ڕوونە کە ئەگەر نـارەزایەتیی کەڵەکەبـووی چەندسـاڵە نەبـووایە‪ ،‬ئەو زلـلەیە‬‫نەدەبـووە پڕیشـکی هەڵگیرسـانی ئەو ئـاگرە بەتـین و دیکتاتۆرسـووتێنە‪ .‬خـۆ دیکتـاتۆریی ئیسـلامی لە ئێرانـدا لە هەربـارێکەوە‬‫ســەیری بــکەی لە دیکتــاتۆرییەکەی تــوونس ڕیشــەدارتر و ســامناکترە‪ .‬هەربــۆیە هەردەم چــاوەڕوان دەکــرێ ڕووداوێکــی ســادە‬ ‫تەقینەوەیەکی گەورەی لێبکەوێتەوە‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬بە پێی هەندێک سەرچاوە‪ ،‬دانیشتن و قسە و باس لە چەند مانگی رابردوودا لە نێوان ئێووە وەکووو حیزبوی دیمووکراتی‬‫کوردستان و لایەنە کوردییەکان و ئۆپۆزسیۆنی ئێران و ئەمریکادا هەبووە‪ ،‬دەکرێت پێم بڵێن ئەو قسوە و باسوانە چوی بووون و‬ ‫تەنها قسە و دیالۆگ بوون‪ ،‬یان بە ئەجێندا و بەرنامەی سیاسی و سەربازی بووە و باستان لە چی کردووە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆرە ئەمن لە ڕێبەریـی حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتاندا نەمـاوم‪ ،‬نە لە هیچکـام‬‫لەو دانیشتن و قسەوباسانەدا ئامادە بووم و نە ئاگاشم لە وردەکارییەکـانی ئەو دیـدارانە هەیە‪ .‬ئەوەنـدە دەزانـم کە پێوەنـدیی‬‫نێوان حیزبی دیموکرات و ڕێکخراوە سیاسییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیـکەی ڕۆژئـاوا شـتێکی‬‫تازە نیە و هەرکام بەپێی دەرەتانی خۆی هەوڵی داوە ڕاو بۆچوونەکانی بۆ ئەو لایەنانە شی بکاتەوە‪ .‬بۆخـۆم وای بـۆ دەچـم کە‬‫دیــدارەکانی ئەم دوایییــانەش کەم وزۆر هەر لەو چوارچێــوە گشــتییەدا بــوون و هەڵنەکشــاون بەرەو داڕشــتنی ســتڕاتیژییەکی‬ ‫سیاسی یان لەوەش زیاتر سەربازیی هاوبەش‪.‬‬‫ڕەنگە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمریکا بەرنامەی پەلاماردانی ئێرانی بەدەستەوە بێ ئـاوڕێکی جیـددیتر لە ڕێکخراوەکـانی کـورد و‬‫غەیرە کوردی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بداتەوە‪ .‬بەڵام وای دەبینم کە نە پەلاماردانی ئێران لە دەسـتووری کـاری (هەرنەبـێ ئێسـتای)‬‫دەوڵەتی ئەمریکادا هەیە و نە بەقسەی ئەو ڕیکخراوانەش پەلاماری ئەم وڵاتە دەدا یان ئەگەر بەرنـامەی پەلامـاری بەدەسـتەوە‬ ‫بوو لێی پاشگەز دەبێتەوە‪.‬‬ ‫‪444‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫پرسیار‪ :‬کەسێکی بەشداربوو نزیک لە دانیشتنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئێران و ئەمریکا بە منی راگەیاند کە دانیشوتن بوووە بەڵام بڕیوار‬‫نەدراوە رووخانی ئێران ساغ بکرێتەوە هۆکاری ساغ نەبوونەوەکە چیە‪ ،‬بۆچی ئەمریکا و خۆرئاوا خۆیان ساغ نواکەنەوە هۆکوار‬ ‫و فاکتەرەکانی چین؟‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬حەز دەکەم ئەگەر ئەو کەسـە نیـزیکە \"لە دانیشـتنەکانی ئۆپۆزیسـیۆنی ئێـران و ئەمریکـا\" زانیـاریی‬‫زۆرتری داوە بە ئێوە‪ ،‬منیشی لێ ئاگادار بـکەن‪ .‬بـۆ وەڵامـی پرسـیارەکە لەپێشـدا بـا بڵـێم هـیچ ئـارەزوو نـاکەم ئەمریکـا و هـیچ‬‫وڵاتێـک پەلامـاری ئێـران و هـیچ وڵاتێکـی دیـکە بـدەن و دەگەڵ ئەوەی زۆر تـامەزرۆی ڕووخـانی کۆمـاری ئیسـلامیم پێمخۆشـە ئەو‬‫ڕێژیمە لە ژوورەوە و بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بڕووخێ‪ .‬بەڵام ئەوە کە بۆچی خۆیـان سـاغ نـاکەنەوە (بۆخـۆم جـواب دەدەمەوە‪،‬‬‫نەک لەجیاتی وان)‪ ،‬پێموایە چونکە ئەمریکا و ئەوانی دیکە ئێستا چـاکتریش دەزانـن شـەڕو لەشکرکێشـی بـۆ سـەر وڵاتـان یـانی‬‫چـی‪ .‬ڕاسـتە ئەمریکـا و هاوپەیمانەکـانی دەتوانایانـدا هەیە پەلامـاری ئێـران بـدەن و بەپـێچەوانەی فڕوفیشـاڵی دەمڕاسـتەکانی‬‫کۆماری ئیسلامی‪ ،‬لە ماوەیەکی کورتیشدا ئەو ڕێژیمە بڕووخێنن‪ .‬بەڵام ئەزموونی عێڕاق و ئەفغانسـتان پێیـان دەڵـێ ڕووخانـدنی‬‫ڕێژیمێـک لە سـەقامگیرکردنی ڕیژێمێکـی دیـکە و ڕووخانـدنی دیکتـاتۆری لە جێگیرکردنـی دێموکراسـی دژوارتـرە‪ .‬جـگە لەوانەش‪،‬‬‫ڕێبەریــی ئەمریکــا لەنێوخــۆدا ئەوەنــدە گیروگرفتــی هەیە کە پێویســتیی بە دروســتکردنی گیروگرفــت لە دەرەوەی وڵات نەبــێ‪.‬‬‫بەکورتی وا بیر دەکەمەوە کە تا ئەوکاتەی مەترسیی ئێران لەسـەر قازانجەکانیـان زۆر بە نیزیـک و جیـددی نەبیـنن‪ ،‬نایـانەوێ‬‫بەرەیەکـی تـازەی شـەڕ لەگەڵ ئێـران بـکەنەوە‪ .‬پـێموایە دەسـەڵاتدارانی تـارانیش هەر بـۆیە ئەوەنـدە قارەمانبـازی دەردێـنن و‬ ‫فڕوفیشاڵ و چاووڕاو دەکەن‪.‬‬‫پرسویار‪ :‬چوۆن دەکرێوت ئۆپۆزسویۆنی عەرەبوی‪ ،‬کۆتوایی بە دەسوەڵاتی دیکتاتۆرەکوان بێونن بەڵام ئێووە (کوردسوتانی ئێوران و‬‫ئۆپۆزسۆنی فارس و تورک‪ )..‬هەر لە ئۆردوگاکان چاوەڕێی فریادڕەسوێک بون ئێرانتوان بوۆ نەجوا بودا ‪ ،‬ئەگەر وا نویە ئامواژە‬ ‫بەرچاوەکان چییە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەور و نەخشی کاریگەرتان دەبێ لە رووخانی ئێران دا؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ئەمـن پـێم وانـیە هیچکـام لە هێزەکـانی ئۆپۆزیسـیۆنی ئێـران (بە کـورد و غەیـری کـوردەوە) چـاوەڕێی‬‫فریادڕەسێک\" بن‪ .‬تەنانەت هێنـدێک لایەنـی ئۆپۆزیسـیۆنی غەیریکـورد زۆرجـار ڕایانگەیانـدوە کە ئەگەر ئێـران پەلامـار بـدرێ‪،‬‬‫شانبەشانی کۆماری ئیسلامی دژی هێزی پەلاماردەر دەجەنگن‪ .‬دیارە بۆخۆم هەروەک ئارەزوو ناکەم ئێران بکەوێـتە بەر پەلامـاری‬‫دەرەکی ئاواتەخوازیشم هیچ هێزێکی کوردی دوچاری ئەو هەڵەیە نەبێ کە ڕۆڵەکانی کورد بۆ دیفا لە کۆماری ئیسلامی بەکوشـت‬ ‫بدا‪.‬‬‫ڕێگام بدەن ئەوەش زیاد بکەم کە نە ئاوارەبوونی تێکۆشـەرانی سیاسـی و نە ئەو شـتەی نـاوی نـراوە ئۆردووگانشـینی و مـاوەیەکە‬‫بۆ کوتانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵات کەڵکی لێوەردەگیرێ‪ ،‬هیچیان تایبەتی کوردی ڕۆژهەڵات نـین و ئـازادیخوازانی دیـکە و‬‫لەنێـو وانـدا ئـازادیخوازانی کـوردی بەشـەکانی دیـکەی کوردسـتانیش تووشـی بـارودۆخی وا نەخـوازراو هـاتوون‪ .‬پاشـان مەرج نـیە‬‫ئەگەر ئەمڕۆ نیشانەیەکی بەرچاو لە هەڵگیرسانی ڕاپەڕینێک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدی نـاکەین‪ ،‬دەسـت لە هومێـد‬ ‫‪445‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫بەردەیــن و پێمــان وابــێ هەتاهەتــایە هەروا دەبــین‪ .‬حەوتــوویەک پــێش شــەپڵاغە مێژوویــییەکە بەبیــری کەســدا نەدەهــات‬‫هەستانەوەیەکی ئەوەندە بەشکۆ لە توونس بەرپا ببێ و هەر لەنێو بزووتنەوەی کوردیش‌دا لەبیرمە ساڵی ‪ ٨٢١١‬دوای ڕاوەسـتانی‬‫شەڕی ئێران و عێڕاق یەکێک لە ڕێبەرانی هەرە ئازا و ورەبەرزی کوردی باشوور لەلای ئێمە گوتی \"بۆ بیست ساڵی دیکە حیسـابی‬‫کوردی عێڕاق ڕۆیی\"‪ .‬کەچی دیتمان تەنیا دووساڵ دواتر ئەو هەلومەرجە زێڕینە ڕەخسـا و کـوردی باشـووریش ئەو حەماسـەیەیان‬ ‫خوڵقاند‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬بەداخەوە لەگەڵ هەر هێزێکی سیاسیی کوردستانی ئێران قسە دەکەی پێوت دەڵوێ\" هویچ ئاینودەیەکی نزیوک نوابینم بوۆ‬ ‫رووخانی کۆماری ئیسلامیی ئێران\" ئەم بێهیوایییە لە چییەوە سەرچاوەی گرتوە؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬بەداخەوە پەرشوبڵاویـی هێـزە سیاسـییەکانی کوردسـتانی ڕۆژهەڵات و لەویـش زیـاتر وەزعـی شـپڕێوی‬‫ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی هەلومەرجێکی خوڵقاندوە کە هیوا بە ئـاڵوگۆڕێکی نیزیـک لە ئێرانـدا زۆر نەبـێ‪ .‬بەوحـاڵە بـاوەڕ‬‫ناکەم هیچ هێزێکی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵات و تەنانەت هیچ تێکۆشـەرێکی کـوردیش تووشـی بێهیـوایی بـووبێ‪ .‬چـونکە پـێموایە‬‫تێکۆشەری ڕێگای ڕزگـاری ئەگەر هومێـدی لەدەسـت دا یـان دەمـرێ یـان لانـی کەم واز لە خەبـاتی سیاسـی دێنـێ و وەدوای ژیـانی‬‫تـایبەتیی خـۆی دەکەوێ‪ .‬ڕۆژگارێـک هێـزی سیاسـیی وا هەبـوو ڕۆژ و مـانگی بـۆ ڕووخـانی کۆمـاری ئیسـلامی دیـاری دەکـرد‪ .‬ئەمە‬‫بەباوەڕی من باش نەبوو‪ ،‬چونکە دەبووە هـۆی ناهومێـدی‪ ،‬یـان هەرنەبـێ بێمتمـانەیی کـۆمەڵانی خەڵـک بە قسـە و بەڵێنەکـانی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن‪ .‬پێموایە کارێکی باشە کە حیزبی سیاسی واقیعبین بێ و هومێدی بەدرۆ نەدا بە هاونیشتمانانی تینووی ئازادی‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬لە کاتێکدا ئێمە قسوە لەسوەر داهواتووی ئێوران دەکەیون بوۆ خەڵکوی کوردسوتانی ئێوران بەڵام خەسورەوی عەبودوڵڵاهی‬‫بەرامبەر ئێوە دەڵی‪ :‬نەک ئەگەری رێککەوتنەوەی هەردوو حیزبی دیموکرا نییە بەڵکوو ئەگەری شوەڕی براکووژییش هەیە؟‬‫ئەم بۆچوونووانە تووا چەنوود واقیعووین و دەکرێووت وەکوووو بۆچوووونی حیزبووی دیموووکراتی کوردسووتانی ئێووران سووەیر بکوورێن و‬ ‫یەکگرتنەوەتان چی بەسەرها ؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەم پرسیارە هەق وایە بەرەوڕووی کاک خوسرەوی عەبـدوڵڵاهی‪ ،‬یـان حیـزبەکەی بکـرێتەوە و بـۆ مـن و‬‫کەسی دیکە نیە لەجیـاتی وان وەڵام بـدەینەوە‪ .‬ئەوەنـدەی پێوەنـدیی بە حیزبـی دێمـوکڕاتی کوردسـتانەوە هەیە‪ ،‬ئەم حیـزبە نە‬‫داوای ناوگۆڕین لەکەس دەکا‪ ،‬نە لەسەر ناو کەس دەکوژێ و نە داوای ناوگۆڕینیش لەکەس قبووڵ دەکـا‪ .‬ئەوەش کە داخـوا ئەمە‬‫سیاسەتی حیزبەکەیەتی یان نا؟ هەر دەبێ لەخۆیان بپرسرێ‪ .‬بەڵام لە عورفی سیاسی و دیپلۆماسیدا وا باوە کاتێـک وتەبێژێـک‬‫یــان نوێنەرێــک قســەیەکی پــێچەوانەی سیاســەتی حیــز ب و دەوڵەت دەکــا‪ ،‬ڕوونکــردنەوەیەک دەدرێ کە ئەمە بیــرو بۆچــوونی‬ ‫خۆیەتی و حیزب یان دەوڵەت لێی بەرپرس نیە‪.‬‬ ‫بۆ بەشی کۆتایی پرسیارەکە دەبێ بڵێم بەباوەڕی من ئەوەی ئەمڕۆ دەبێ قسەی لێبکرێ و هەوڵی بۆ بدرێ کرانەوەی دەرگای‬ ‫‪446‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫دیالۆگ و دامەزراندنی پێوەندییەکی سالم و دۆستانە و دواتر بیروڕاگۆڕینەوە و هاوکـاریی خەبـاتگێڕانەیە‪ .‬ئەگینـا واقیعبینـانە‬‫نیە لەو کەشوهەوا دەروونییەدا کە کۆنەهاوڕێکانمان بۆخۆیان دروست کردوە قسە لە یەکگرتنەوە بکرێ‪ .‬وابزانم هەمـوو لایەک‬‫ئاگادارن کە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هیچ پێشمەرجێکی بۆ دانیشتن و دیـالۆگ نـیە و لە هەر دەرفەتێکیشـدا ئامـادەیی خـۆی‬‫بۆ ئەوە ڕاگەیاندوە‪ .‬بەڵام بەداخەوە لایەنـی بەرامـبەر تائێسـتا نەک هەر بـۆ ئەوە ئامـادە نەبـوون‪ ،‬بەڵـکە لەجێـدا حەز نـاکەن‬ ‫ئەو باسانەیان لەگەڵ بێتە گۆڕێ‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬پێکهاتنی بەرەیەکی هاوبەشی نێوان ئۆپۆزسیۆنی کوورد و فوارس و توورک‪ ،‬بەلوووچ‪ ،‬کە نویە هۆکواری چویە پێتوانوایە‬ ‫گرنگ و زەروورییە؟‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬قسـەی تێـدا نـیە کە دەمـێکە پێکهێنـانی هاوپەیمـانییەک لەنێـو حیـزب و ڕێکخـراوە سیاسـییەکانی‬‫ڕۆژهەڵاتــی کوردســتاندا و هەوەهــا دروســتکردنی هاوپەیمــانییەکی بەرینتــر لەنێــو ڕێکخــراوە سیاســییەکانی ســەربەگەلانی‬‫زۆرلێکـراوی ئێـران و لەوەش بەربڵاوتـر‪ ،‬پێکهێنـانی بەرەیەک لە هەمـوو هێزەکـانی ئۆپۆزیسـیۆنی ئێـران بـۆتە پێویسـتییەکی‬‫مێژوویــی‪ .‬بەڵام بە هــۆی هێنــدێ کۆســپی ڕێکخراوەیــی و جاروبــار دەروونــی و لەهەمــووان پتــر نەبــوونی ڕێبەرایەتیــی هێــزە‬‫سیاسییەکان لە نێوخۆی وڵات و لەنێو ئەو خەڵکەدا کە هەموویان لەپێناوی ئامانجەکانیدا خەبـات دەکەن‪ ،‬تـا ئێسـتا بەداخەوە‬ ‫هیچکام لەو ئەرکە نیشتمانییانە جێبەجێ نەکراون‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬بە وردی پەیوەندیی نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵە و موجاهیدینی خەڵق چۆنە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬زۆر بەکورتی دەڵێم پێوەنـدیی حیزبـی دێمـوکڕاتی کوردسـتان دەگەڵ کـۆمەڵە (بە هەمـوو قۆڵەکـانیەوە)‬‫پێوەنـدییەکی دۆسـتانەیە‪ .‬بەڵام تـا ئەو جێگـایەی ئاگـادارم هـیچ پێوەنـدییەک لە نێـوان ئـێمە و موجاهیدینـدا نـیەو لەجێـدا‬ ‫موجاهیدین جگە لە سازمانی خەبات پێوەندیی دەگەڵ هیچ ڕێکخراوێکی کوردستانی نیە‪.‬‬‫* ئەو دیمـانەیە لە لایەن واڵا پرێسـەوە بەر لە روونکـردنەوەکەی خوسـرەو عەبـدوڵاهی لە مەڕ هەڵبەسـتراوبوونی وتەکـانی لە‬ ‫خۆرنیوز‪ ،‬بڵاوکراوەتەوە‪.‬‬ ‫** ئەوەی لە سەرەوە بڵاو کراوەتەوە‪ ،‬دەقاودەق لە واڵا پرێسەوە گواستراوەتەوە‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٥١ :‬ی دێسامبری ‪٢١٨٨‬‬ ‫‪447‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ململانه‌ی سیاسی بۆته کۆسپی دروست بوونی زمانی یه‌کگرتوو‬ ‫ئاماده‌كردنی هه‌رێم عوسمان‬‫كه‌وانه‪ :‬وه‌ك ئه‌زانرێت بێئه‌ندازه پێناسه بۆ زمان كراوه‪ ،‬به‌ڵام لام مه‌به‌سته روانینی خۆتان‪ ،‬یان گه‌ر بڵێم ئێوه بۆ خۆتوان زیواتر‬ ‫له‌گه‌ڵ كام پێناسه‌یه بۆ زمان هاوڕان؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬وا بزانم مه‌به‌ستی ئێوه پێناسه‌ی زمان به گشتییه‪ ،‬نـه‌ك زمـانێكی تایبـه‌تی وه‌ك بڵێـین زمـانی كـوردی‪.‬‬‫له‌و باره‌یه‌وه ئه‌من ئـه‌و پێناسـهیهم به‌دڵـه كـه ده‌ڵـێ‪ :‬زمـان ئاسـانترین‪ ،‬خێراتـرین و گشـتگیرترین واتـه (جـامعترین) ئـامرازی‬‫تێكگهیشـتنی مرۆڤهكانـه‪ .‬ئه‌گـه‌ر كـه‌مێك سـه‌رنج بـده‌ین دهبینـین ئێمـه بـه زمـان‪ ،‬بـه نووسـین‪ ،‬بـه ئیشـاڕه‪ ،‬بـه مـۆڕس و بـه‪..‬‬‫ده‌توانین مه‌به‌سته‌كانی خۆمان له بهرامبـهرهكانمان حـاڵی بكـه‌ین‪ .‬بـه‌ڵام هیچیـان بـه ئه‌نـدازه‌ی زمـان خێـرا و ئاسـان و گشـتگیر‬‫نین‪ .‬ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌توانین به پێنج ده‌قیقه به زمان ده‌ری ببڕین‪ ،‬ده‌بێ زۆر ئازا بین تـا بتـوانین بـه چارهكـه سـهعاتێك بـی‬ ‫نووسین‪.‬‬‫كه‌وانه‪ :‬گه‌ر بكرێت لهروانین و وردبوونوهوهی خۆتوان بوۆ ئێسوتای زموانی كووردی‪ ،‬له‌سوه‌ر هه‌نودێك لوهو گرفتانوه بودوێن كوه‬ ‫رووبه‌رووی زمانی كوردی بوونه‌ته‌وه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬گیروگرفتی زمانی كوردی زۆرن كه هێنـدێكیان نـه بهویسـتی كـورد دروسـت بـوون و نـه تـه‌نیا بـهكوردیش‬‫چاره‌سه‌ر ده‌كرێن‪ ،‬له‌وانه ده‌توانین گیروگرفتـی پارچهپارچـهیی كوردسـتان لـه هـه‌مووان بهگـهورهتـر دابنێـین‪ .‬ئـه‌و دابهشـبوونهی‬‫كوردسـتان هێنـدێ كۆسـپی قـانوونیی له‌سـه‌ر ڕێگـای یـهكگرتنی زمـانی خوێنـدن و نووسـین بـۆ هـه‌موو كوردسـتان دروسـت كـردوون‪.‬‬‫له‌لایه‌ك چونكه كورد له باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵات به پیتی عه‌ڕه‌بی ده‌نووسن و له باكوور‌و ڕۆژئاوا ‪ -‬ئه‌گه‌ر دهرهتـانی نووسـین هـه‌بێ‪-‬‬‫به‌پیتی لاتین‪ ،‬له‌لای دیكه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هـهركام لـه پارچـهكانی كوردسـتان لـه‌ژێر ده‌سـه‌ڵاتی دهوڵهتێكـدان‪ ،‬دهرهتـانی ئـه‌وه‬‫نیه شاره‌زایانی ئه‌و بوواره ڕیزه ڕێنوێنی و بڕیارگه‌لێك ده‌ربكه‌ن كه له هه‌موو شوێنێك په‌یڕه‌وی یان لێبكرێ‪ .‬هـه‌ر بۆیـهش لـه‌و‬‫دوایی یانه‌دا كه ئـهكادیمیای كـورد لـه هـه‌ولێر دهیهویسـت هـهوڵێك بـۆ زمـانی سـتاندارد بـدا‪ ،‬مهسـهلهكهی لـه‌ژێر نـاوی \"زمـانی‬‫فه‌ڕمی له هه‌رێمی كوردسـتان\" دا هێنـابووه گـۆڕێ كـه پێموایـه هـهنگاوێكی بـه‌جێ و كردهیـی (عملـی) بـوو‪ .‬گیروگرفتـی دیكـه كـه‬‫خه‌تاكه‌ی زیاتر دێته‌وه سه‌ر خۆمان هێندێ ده‌مارگرژیی ناوچه‌یی و زاراوه‌یی یه‪ .‬وه‌ك ده‌زانین هه‌رئێستا له‌و جێیانه‌ی دهرهتـانی‬‫نووسین به زمانی كوردی ڕه‌خساوه (به‌جیاوازیی زۆری و كه‌مییه‌كه‌ی) ده‌كرێ بڵێین به هه‌موو زاراوه‌كان كتێـب و گۆڤـار و ڕۆژنامـه‬ ‫‪448‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫بـڵاو دهكرێنـهوه‪ .‬كـار گهیوهتـه جێگایـهك كـه جـاری وایـه زاراوهیـهك بـه \"زمـان\" داده‌نـرێ‪ .‬گیروگرفتـی گـهورهتریش ئه‌وه‌یـه كـه‬‫به‌داخـه‌وه دهسـهڵااتی كـوردی لـه‌و باره‌یـه‌وه تاڕادهیـهكی زۆر كهمتهرخهمـه و هـهروا بزانـه بهرپرسـایهتییهكی لـه‌و پێوهندییـهدا‬ ‫له‌سه‌ر شان نیه‪.‬‬‫كه‌وانه‪ :‬زمانی ستاندارد چیه؟ ئایا زمانی ستاندارد زمانێكی دروستكراوه یان هه‌ر زمانه سروشوتییهكهیه؟ ئێموه ههنووكوه زموانی‬ ‫ستانداردمان هه‌یه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬له‌ڕاستیدا ئێوه سێ پرسیارتان كردۆته پرسیارێك‪ .‬بۆیه به‌ناچار وه‌ڵامه‌كه‌ی له سێ بهشـدا دهدرێتـهوه‪:‬‬‫زمانی ستانداردی هـه‌ر نهتهوهیـهك بریتـی یـه لـه‌و زمانـه كـه هـه‌موو ئه‌نـدامانی سـه‌ر بـه زاراوه بـن زاراوه جۆراوجۆرهكـانی ئـه‌و‬‫نهتهوهیـه لـه قوتابخانـه و ئیـداره و نامهنووسـین و پێوهندییـه نه‌تـه‌وه‌یی یهكانیانـدا بـهكاری ده‌بـه‌ن‪ .‬ئـه‌و زمانـه زمـانیكی‬‫دروســتكراو و داتاشــراو و لــهلاوهخوازراو نیــه‪ ،‬بــهڵكوو لــه بناخــهدا یــهكێك لــه زاراوهكــانی هــه‌ر ئــه‌و زمانهیــه كــه بــهپێی‬‫ههلومـهرجێكی تایبـهتیی سیاسـی‪ ،‬ئـابووری‪ ،‬ئـایینی و هـی تـر بـۆی ڕهخسـاوه خـه‌ڵكی سـهربهههموو زاراوهكـانی دیكـه لهگـهڵی‬‫ئاشنابن و بتوانن به ڕێك وپێكی قسه‌ی پێبكه‌ن و دواتر پێی بنووسن و پێی بخوێننه‌وه‪ .‬بـه دڵنیـایی یـهوه ده‌تـوانین بڵێـین لـه‬‫هیچ زمانێكیشدا ئه‌مه بڕیارێكی سیاسیی له‌پشت نه‌بووه‌و ته‌نیا ههلومـهرجی دیـاریكراو پێكـی هێنـاوه‪ .‬بهڕاشـكاوی ده‌تـوانم بڵـێم‬‫تـا سـی چـل سـاڵ لهمهوبـهر كـورد زمـانی سـتانداردی هـه‌بوو‪ ،‬هه‌رچه‌نـد بـهحوكمی واقیعـی تـاڵ و داسـهپاوی كوردسـتان‪ ,‬هـه‌موو‬‫كورده‌كان له‌گه‌ڵی ئاشنا نه‌بوون و به‌كاریان نه‌ده‌هێنا‪ .‬شاره‌زایان ده‌زانن كه زمانی كوردی چه‌ند جـار بناخـهی زمـانی سـتاندارد‪,‬‬‫یان زمانی یه‌كگرتووی داناوه‪ ،‬جارێك زاراوه‌ی كرمانجیی ژووروو بۆ ماوه‌یه‌ك بۆته زمـانی سـتاندارد و خوێنـدهواران و شـاعیرانی‬‫سه‌ر بهزاراوهكانی دیكه وه‌دوای كه‌وتوون‪ ،‬سه‌رده‌مێك زاراوه‌ی هه‌ورامی ئه‌و شانسه‌ی پێ بڕاوه كـه به‌داخـه‌وه هیچیـان درێژخایـهن‬‫نه‌بوون‪ .‬سه‌ره‌نجام له نیزیك به دوو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ره‌وه كرمانجیی خواروو ئه‌و دهرفهتـهی بـۆ ڕهخسـاوه و ته‌نانـه‌ت لـه نیزیكـهی‬‫سه‌د ساڵ له‌مه‌پێشه‌وه له‌به‌شێكی كوردستاندا به ڕه‌سمییش ناسراوه‪ .‬دیاره ته‌نیا له‌و به‌شه‌ش كـه ئاشـكرایه باشـووری كوردسـتانه‬‫ده‌ره‌تانی خوێندن به زمانی زگماكی بـۆ كـورد ڕهخسـاوه‪ .‬بـه‌ڵام جێـی داخـه كـه ئێسـتا نـاتوانم بڵـێم زمـانی سـتانداردمان هه‌یـه‪،‬‬‫چونكه له‌ئاكامی هێندێ ململانه‌ی سیاسی و هێندێ هه‌ستی ناوچه‌گه‌ریدا بمانه‌وێ نهمانـهوێ لـه‌و بـووارهدا بـهرهودوا گهڕاوینـهوه‬‫و له‌حاڵێكدا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر تـۆپی زه‌وی دوو زمـانی سـتانداردی نـین‪ ،‬لـه‌نێو كـورددا هـه‌وڵ ده‌درێ دوو زمـان و ته‌نانـه‌ت‬‫چـوارپێنج زمـانی سـتانداردیش \"دروسـت\" بكـرێن‪ .‬جێگـای داخـه كـه ئه‌وه‌نـده‌ی بۆخـۆم ئاگـادارم ده‌سـه‌ڵاتی كـوردیش لهوبارهیـهوه‬ ‫به‌ته‌واوی خه‌مسارده‪.‬‬ ‫كه‌وانه‪ :‬بۆچی له ئێستادا نا‌توانیت بڵێیت زمانی ستانداردمان هەیه‪ ،‬مه‌گه‌ر كرمانجی خوارو وه‌ك ستاندارد خۆی نه‌سه‌پاندووه؟‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬به‌هیچ جۆر ناتوانین بڵێین زاراوه‌ی كرمانجیی خواروو وه‌ك زمانی ستاندارد جێی گرتوه‪ ،‬یان وه‌ك ئێوه‬ ‫‪449‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ده‌ڵـێن خـۆی سـهپاندوه‪ .‬هـه‌روه‌ك بـاس كـرا ئێسـتا بهزۆربـهی زاراوهكـان كـاری نووسـراو و بیسـراو و بینـراوی میـدیایی دهكـرێ‪.‬‬‫لهكاتێكـدا بـوونی زمـانی سـتاندارد بهومانایهیـه كـه ئهوكاتـهی كـار دهگاتـه سـه‌ر نووسـینی ڕهسـم ی و كتێبـی ده‌رسـی و هـی تـر‬‫خه‌ڵكی سه‌ربه هه‌موو زاراوه‌كان ئه‌و زمانه به‌كار بێنن كه پێی دهگـوترێ زمـانی سـتاندارد یـان زمـانی یـهكگرتوو‪ .‬ئێسـتا زۆرتـر‬ ‫هه‌رئه‌وانه به كرمانجیی خواروو ده‌نووسن كه خۆیان به‌و زاراوه‌یه ده‌دوێن‪.‬‬ ‫كه‌وانه‪ :‬ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌درێت بۆ دوو ستانداردی تا چه‌ند زیانی هه‌یه‪ ،‬زیانه‌كانی چین؟ ده‌سه‌ڵا ده‌بێ چی بكا ‪ ،‬كه نایكا ؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین یـهكێك لـه گرنگترینـی پێكهێنـهرهكانی نه‌تـه‌وه زمـانی هاوبهشـه‪ ،‬نـه‌ك زاراوه‌ی‬‫هاوبه‌ش‪ .‬چونكه دهكـرێ بڵێـین هـه‌موو ئـه‌و زمانانـهی خـهڵكێكی زۆر قسـه‌یان پـێ ده‌كـه‌ن خـاوه‌نی زاراوه‌ی جۆراوجـۆرن و ئـه‌وه‌ی‬‫هه‌مووان پێكه‌وه گرێ ده‌دا زمانه هاوبه‌شه‌كه‌یه‪ .‬به‌وپێیه بوونی دوو زمانی ستاندارد‪ ،‬یان زیاتر (كه هێندێ جار بانگهشـهی بـۆ‬‫دهكـرێ) زیـان لـه یهكیـهتیی نهتـهوهییمان ده‌دات و مهترسـیی ئـه‌وه‌ی لـێ دهكـرێ بـه تێپـهڕینی ڕۆژگـار هـه‌سـتی یهكپارچـهیی‬‫نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو ڕۆڵه‌كانی نه‌تـه‌وه‌ی كـورددا بهتـهواوی لـه‌نێو بچـێ‪ .‬پێموایـه لـهجێی دیكـهدا گوتوومـه كـه زمـانی یـهكگرتوو بـه‬‫فه‌رمان و بڕیاری سیاسی دروست نابێ‪ .‬به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد ده‌توانێ زمان‌ناسان و شاره‌زایان ڕاسـپێرێ له‌سـه‌ر باشـترین‬‫شێوه‌زار بۆ زمانی ستاندارد ساغ بنه‌وه و ڕێ‌و شوێنی پێویست بۆ پیاده‌بوونی دیاری بكه‌ن‪ .‬دواتریش ده‌سه‌ڵات پشتی بگرێ كه لـه‬ ‫هه‌موو شوێنێك و هه‌موو بوارێكدا كاری پێ بكرێ‪.‬‬ ‫كه‌وانه‪ :‬گه‌ر زمانی ستانداردمان نیه بۆ نیمانه گه‌ر هه‌شمانه بۆ دانی پێدا نانرێت؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬وه‌ڵامی ئه‌م پرسـیارهم لـه پرسـیارێكی پێشـتردا دایـه‌وه‪ .‬بـه‌ڵام لێره‌شـدا ئه‌وه‌نـده‌ی لـێ زیـاد ده‌كـه‌م كـه‬‫لهبـهرچاوگرتنی قـازانجی حیزبـی و ململانـهی سیاسـی بۆتـه كۆسـپی ئـه‌وه‌ی ده‌سـه‌ڵاتی سیاسـی بـه قـازانجی دروسـتبوونی زمـانی‬ ‫یه‌كگرتوو بێته مه‌یدان و ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بگێڕێ‪.‬‬ ‫كه‌وانه‪ :‬چی وا ده‌كا زمانی ستاندارد گرنگ بێت؟ بۆ گرنگه؟‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬زمـانی سـتاندارد گـه‌وره‌ترین و كاریگـهرترین هـۆی پێكـهوه گرێـدانی ئه‌نـدامانی هـه‌ر نهتهوهیهكـه‪.‬‬‫ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بزانین هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ژماره‌ی حه‌شیمه‌تیان زۆره و سه‌رزه‌مینێكی به‌رینیان هه‌یـه خـاوه‌نی‬‫زاراوه‌ی جۆراوجـۆرن و ئه‌گـه‌ر زمـانێكی هاوبـه‌ش نـه‌بێ كـه هـه‌موویان بیخـوێنن و پێـی بنووسـن و پێـی بخوێننـهوه و لهئاكامـدا‬‫بیكه‌نه ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندیی نێوانیان‪ ،‬به‌شه‌كانی نه‌تـه‌وه لێـك بێگانـه ده‌بـن و لـه دواڕۆژێكـی دوورتـردا هـیچ دوور نیـه یهكیـهتیی‬‫نه‌تـه‌وه‌یی خۆیـان له‌ده‌سـت بـده‌ن‪ .‬ئێمـه لـه بنـهوپاڵی خۆمـان دهبینـین كـه نهتـهوهكانی دراوسـێمان بـه زاراوه‌ی جۆراوجـۆرهوه‬ ‫‪450‬‬


Like this book? You can publish your book online for free in a few minutes!
Create your own flipbook