Important Announcement
PubHTML5 Scheduled Server Maintenance on (GMT) Sunday, June 26th, 2:00 am - 8:00 am.
PubHTML5 site will be inoperative during the times indicated!

Home Explore Wtuwijekani Mamosta

Wtuwijekani Mamosta

Published by r_neqsi, 2016-11-04 07:33:13

Description: Wtuwijekani Mamosta

Search

Read the Text Version

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫قاسملوو چۆن ژیا‪....‬؟ گفتگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‪.‬‬ ‫ئاماده‌کردنی‪ :‬خالید موحه‌ممه‌دزاده‬‫رۆژێکى گه‌رمى هاوینى ‪ ٨٢١٢‬بوو که هه‌واڵى تیرۆر کرانـى د‪ .‬عهبـدولرهحمانى قاسـملوو لـه ناخـهوه عهبـدوڵڵاى حه‌سـه‌ن زاده ى‬‫هه‌ژاند‪ .‬ئه‌و هه‌ر له‌و ساته‌وه ده‌رکى به‌وه کرد کـه تێپهرانـدنى ئـه‌م کاره‌سـاته گه‌وره‌یـه بـۆحیزبى دێمـوکراتى کوردسـتانى ئێـران‬‫هه‌روا کارێکى ئاسان نابێت و زۆر چـاکیش دهیزانـى کـه کوشـتنى که‌سـایه‌تی یـه‌ک لـه قـهبارهى قاسـملوو تـا ئایندهیـهکى نادیـار‬‫سایه‌ى شوومى به سهرحیزبى دێموکرات و بزووتنه‌وه‌ى کوردیش دا ده‌کێشێ و جێ پرکردنه‌وه‌ى گـه‌لێک ئهسـتهمه‪ .‬چونکـه قاسـملوو‬‫یه‌کێک بوو له‌و سه‌رکرده کارامه و پراگماتیسته ده‌گمه‌نانه‌ى کورد که به زیاتر له هه‌شت زمان ده‌دوا و تـۆڕێکى پێوهنـدىی چـرو‬‫پڕیشى له پێوه‌ندیى دیپلۆماسى و له‌گه‌ڵ ده‌یان سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌کادیمیى و رۆژنامه‌نووسى به‌ناوبانگى جیهـان چـێ کردبـوو‪٨١ .‬‬‫سالهى کۆچى د‪ .‬قاسملوومان به ده‌رفه‌ت زانى کـه له‌گـه‌ڵ عهبـدوڵڵاى حەسـەن زادە لـه‌م بارەیـهوه بـدوێین‪ ،‬چونکـه هـیچ گۆمـانم‬‫نه‌بوو که ئه‌و ده‌توانێ زۆر شتى تازه‌ى له سه‌ر د‪ .‬قاسملو پێ بێ و پـێش بینـی یهکـهى ئێمـه‌ش وەڕاسـت گـه‌ڕا و ئـه‌م دانیشـتنهى‬ ‫ئێمه‌ش ئه‌م دیمانه‌ى لێکه‌وته‌وه که زۆر شتى تازه‌ى له خۆ گرتوه‪:‬‬‫پرسیار‪ :‬مامۆستا با له ماڵه‌باوانى د‪ .‬قاسملووهوە ده‌ست پێ بکه‌ین‪ ،‬دایک و باوکى قاسملوو کوێ بووون و کوهى و لوه کووێش لوه‬ ‫دایک بووه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬بـاوکى د‪ .‬قاسـملوو \"موحهممـهدئاغاى وسـووق\" یـه‌کێک بـووه لـه گـه‌وره پیـاوانى ناوچـهى ورمـێ و بهتـهعبیرى قـهدیم لـه‬‫فیئۆداڵه‌کان و ئاغایه‌کى گه‌وره\" بووه و تایفه‌یه‌کى گه‌وره‌ش بووه‪ ،‬دیاره ناوى \"قاسملوو\"ش له کوڕ و کچـهکانى موحهممـهدئاغاى‬‫وسووقهوه هاتوه‪ ،‬گونده‌که‌شیان ناوى گونـدى قاسـملوویه کـه لـه دۆڵـى قاسـملووش ههڵکـهوتوه‪ ،‬بۆیـه ئـه‌و نـاوه لـهوهڕا هـاتوه‪،‬‬ ‫ئه‌گینا با ب و باپیرى قاسملوو ئه‌و ناوه‌یان له سه‌ر نه‌بووه‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئێستا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یە کێ یان له ژیان دا ماون و له کوێن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دیاره دوو براى ماون‪ .‬یه‌کیان براى هه‌ره گه‌وره‌یانه که ئه‌ندازیار حوسێن قاسملوو ناویه‌تى که ره‌نگه ته‌مه‌نى ئێستا لـه‬‫نێوان ‪ ١٣‬تا ‪ ٢١‬سالدا بێ‪ ،‬چونکه زۆر گه‌وره‌تر بوو له دوکتـۆر قاسـملوو‪ ..‬دوکتـۆر قاسـملوو ئێسـتا ئه‌گـه‌ر مابایـه‪ ،‬تهمـهنى ‪١٢‬‬ ‫ساڵ ده‌بوو‪ .‬ئه‌وى دیکه‌شیان دوکتۆر عه‌لى قاسملوویه که دوکتۆرى لابراتوار له ئێرانه و پێموایه ئێستاش له ورمێ ئازمایشگاى‬ ‫هه‌بێ‪.‬‬ ‫‪151‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫پرسیار‪ :‬ئه‌ى دوکتۆر قاسملوو چه‌ند منداڵى هه‌ن و ئێستا منداڵه‌کانى له کوێن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬جارێکیـان نووسـیبوویان کـه قاسـملوو نـاوى منداڵهکـهى لنینـه! بۆیـه رۆژنامهنووسـێکى ئێرانـى لێدهپرسـى راسـته ئەتـۆ‬‫کوڕه‌که‌تت ناو ناوه لنین؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ ئەمن هه‌ر کوڕم نیه تا ناوى لنین بێ!‪ .‬قاسملوو دوو کچى هه‌ن‪ .‬یـهکیان نـاوى \"مینـا\"یـه‬‫که گه‌وره‌که‌یانه‪ .‬مێردى کردوه بـه پیـاوێکى سـوئیدى کـه ماوه‌یـه‌ک لـه سـوئید ده‌ژیـا‪ ،‬بـه‌ڵام ئێسـتا نیشـته‌جێی پـڕاگ پێتـهختى‬ ‫چێکه‪ .‬مێرده‌که‌ى تیجاره‌تى دار و ته‌خته‌ى ده‌کرد و ئێستا له پراگ ده‌ژى‪ .‬سێ کوڕى هه‌ن له مێرده‌که‌ى‪.‬‬‫کچه‌که‌ى دیکه‌شى ناوى \"هیوا\"یه‪ .‬ئه‌ویش مێردى کردوه و مێرده‌که‌شى سوئیدی یه‪ .‬کچێکى هه‌یه که ره‌نگه ئێستا تهمـهنى ‪ ٢٣‬سـاڵ‬‫بێ‪ .‬خۆى و کچه‌که‌ى ئێستا له فه‌رانسه ده‌ژین‪ .‬هه‌م بۆ خوى سه‌ڵته و هه‌م ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم کچه‌که‌شى مێردى نه‌کردوه‪ .‬دیـاره‬ ‫پێکه‌وه‌ش ناژین‪ ،‬دایکى له پاریس ده‌ژى و ئه‌ویش له شارێکى دیکه‌ى فه‌رانسه‌یه‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئه‌ى دوکتۆر قاسملوو چۆن ئاشنا ده‌بێ له گه‌ل هێلین قاسملوو؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬پێموابێ هێلین خانم که پێى ده‌ڵێین نه‌سرین بۆخۆى باسى کردوه‪ ،‬له وتووێژێک دا‪ .‬له زانکۆ پێکه‌وه ئاشـنا ده‌بـن و لـه‬ ‫پاشان بڕیارى ئیزدواج ده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئه‌ى ئێستا نه‌سرین قاسملوو له کوێیه و کارى چیه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬نه‌سرین خانم که د‪ .‬قاسملوو شه‌هید بوو مایه‌وه و مێردى نـهکردهوه‪ .‬ئێسـتا رهنگـه ‪ ١٣‬سـاڵ تهمـهنى هـه‌بێ‪ .‬بههـهرحاڵ‬‫ماوه‌یه‌ک له پراگ ده‌ژیا له به‌ر کچه‌که‌ى‪ ،‬خۆشى دیاره خه‌ڵکى پراگه‪ .‬پاشان گه‌رایه‌وه پاریس و دوو سێ ساڵ لـه پـاریس ژیـا‪.‬‬ ‫به‌ڵام ئه‌و سه‌فه‌ره‌ى بۆمى باس کرد که ده‌گه‌ڕێته‌وه پراگ و ره‌نگه بۆ هه‌میشه له پراگ بمێنێته‌وه‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬باشه پێوه‌ندیى ئه‌و بنه‌ماڵه یە له گه‌ل بزووتنه‌وه‌ى کوردستان چۆنه؟ ئایا دانه‌بڕاون؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬وه‌ک دابڕان پێم وانیه‪ .‬کچه‌کانى له پێوه‌ندیى له گه‌ڵ حیزبى دێموکرات دا تێکۆشانێکیان نه‌بووه‪ .‬نه‌سرین خانم ئیجگار‬‫زۆر زه‌حمه‌تى بۆ حیزبى دێموکرات کێشاوه‪ .‬ماوه‌یه‌کى زۆر له تاران بووه‪ ،‬له عێراق بووه‪ ،‬بـه تـه‌نیا ژیـاوه و بـه نهینـى ژیـاوه‪.‬‬‫زۆر کارى بۆ حیزبى دێموکرات کرد‪ .‬ره‌نگه خه‌ڵک نه‌زانێ ئه‌و ئارمهى ئێسـتاى حیزبـى دێمـوکراتى کوردسـتان دهسـتکردى نهسـرین‬‫قاسملوویه‪ .‬چونکه خانمێکى ده‌ست ره‌نگین و به‌هره‌مه‌نده‪ ،‬یان تهڕڕاحیى سـه‌ر کتێبهکـهى دوکتـۆر قاسـملوو‪ ،‬کتێبـى \"کوردسـتان و‬‫کورد\"یـش تـهرحى نهسـرین قاسـملوویه‪ .‬ماوهیـهکى زۆر سهرپهرسـتى ئـهموال و دارایـى حیزبـى دێمـوکرات بـوو‪ .‬دواى شـههیدبوونى‬ ‫‪152‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫دوکتـۆر قاسـملوو کـه هێنـدێک ئیشـکالات هاتـه پێشـێ و کارهکـه بـوو بـه ئۆرگـانى‪ ،‬لـه دهسـتى دا نـه‌ما‪ .‬پێوهنـدیى بـه حیزبـى‬‫دێموکراته‌وه هه‌رماوه‪ .‬به‌ڵام ئه‌گه‌ر بلێم ئه‌و پێوه‌ندی یه وه‌ک جاران گهرمـه‪ ،‬رهنگـه موبالەغـهم کردبـێ‪ .‬پێونـدی یهکـهى زیـاتر‬ ‫پێوه‌ندی یه‌کى عادى و له گه‌ل هێندێ که‌سیش له نێو حیزبى دێموکرات دا پێوه‌ندیى دوستانهى ماوه‪.‬‬‫هه‌روه‌ها هێندێ کارى دیپلوماتیمان له رێگـاى ئـهوهوە ده‌بـوو‪ .‬پێوهنـدیى حیزبـى دێمـوکرات لـه گـه‌ل دانیـهل میتـران و ته‌نانـه‌ت‬‫پێوندیى کورد له‌گـه‌ڵ دانیـهل میتـران بـێ تهئسـیر نیـه لـه کـار و تێکۆشـانى نهسـرین خـانم‪ .‬چونکـه ئاشـنایهتیى دوورودرێژیـان‬‫پێکه‌وه هه‌یه‪ .‬له گه‌ل زۆر که‌سایه‌تیى دیکه پێوه‌ندیى بۆ حیزبى دێموکرات پێک هێناوه‪ .‬ئه‌ویش زمان بـاش ده‌زانـى و کـوردییش‬ ‫ده‌زانێ و فارسی یه‌کى باشیش ده‌زانێ‪ ،‬که قسه ده‌کا غه‌یره فارس نازانێ که فارس نیه‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬دوکتۆر قاسملوو نووسین و کتێبى هه‌یه که تا ئێستا بڵاو نه‌کرابێته‌وه؟‬ ‫وه‌ڵام‪ :‬پێموانیه شتێکى واى هه‌بێ که بڵاو نه‌کرابێته‌وه‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئه‌ى کتێبى\"چل ساڵ خه‌با \" گوایه به‌رگى سێیهمهکهى به فهرانسهیى بلاو کراوه‌ته‌وه ئه‌وه راسته؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬چل ساڵ خه‌بات\" بۆ خۆى له پێشه‌کی یه‌که‌دا باسى ده‌کا که ئه‌و کتێبه سێ به‌رگ ده‌بێ‪ .‬به‌رگى یه‌که‌مى بـڵاو کـرده‌وه لـه‬‫جێژنى ‪ ٩١‬ساڵه‌ى حیزب دا‪ .‬بۆیه نـاوى نـابوو \"چـل سـال خـه‌بات\"‪ .‬بریـار وابـوو دوو بـهرگى دیکـهى دواتـر بنووسـێ‪ .‬بـه داخـه‌وه‬‫به‌رگى دووههمیشى بۆ ته‌واو نه‌بوو‪ .‬تـه‌نیا دوو فهسـڵى نووسـى‪ ،‬بـه داخـه‌وه شـه‌هید بـوو کـه دواى شـههیدبوونى ئـه‌و دوو فهسـڵه‬ ‫وه‌ک به‌رگى دووهه‌م چا‪ ،‬کرا‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئه‌ى مامۆستا نووسینى هه‌یه به زمانه‌کانى دیکه که نه‌کرابێ به کوردى؟‬ ‫وه‌ڵام‪[ :‬وتاری زۆرن بەڵام وەک کتێب] پێم وانیه هه‌بێ‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬باشه تۆ چۆن وه‌سفى د‪ .‬قاسملوو ده‌که‌ى؟‬ ‫وه‌ڵام‪ :‬باشترین شت ئه‌وه‌یه بڵێین دوکتۆر قاسملوو ئینسان بوو‪ .‬دوکتۆر قاسملوو ئه‌و رسته‌یه‌ى له باره‌ى زۆر که‌سه‌وه ده‌گوت که‬‫ده‌یگوت\" نـه فرشـتهیه و نـه شـه‌یتانه بـه‌ڵکوو ئینسـانه\"‪ .‬قاسـملوو ئینسـانێکى گـهورهبوو و بـه دیـدێکى ئینسـانی یـهوه تهماشـاى‬‫هه‌موو شتێکى ده‌کرد‪ .‬به‌ڵام قاسملوو ئینسانێک بوو که ئێسـتاش تێکۆشـهرانى رێگـاى ئـازادى ده‌بـێ لێـوهی فێـر بـن‪ .‬پیـاوێکى بـه‬ ‫‪153‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫فه‌رهه‌نگ‪ ،‬ئه‌هلى خوێندنه‌وه‪ ،‬زۆر زانا بوو‪ .‬به قه‌د سه‌د که‌سى وه‌ک ئێمـهى ده‌زانـى‪ ،‬بهوحاڵـه بـه قـه‌د سـه‌دان کـه‌س لـه ئێمـه‬ ‫موتاڵاى ده‌کرد‪ ،‬هه‌میشه له حاڵى فیربوون دا بوو‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬مامۆستا به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ى حیزب کێ نووسیویه‌تى تۆ یا دوکتۆر قاسملوو؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌گـه‌ر ئەمـن شـانازی یـهکم بـووبێ رهنگـه ئـهوهبێ کـه شـاگردێکى بـه وهفـاى دوکتـۆر قاسـملوو بـووم‪ .‬لـه کـونگرهى دوودا‬‫به‌رنامه و ئهساسنامهیهکمان هه‌بوو که زۆر دورودرێژ بوو به‌ڵام له ئاستى سیاسى دا به راستى نزم بوو‪ ٨٢١١ .‬که جـارێکى دیکـه‬‫هاتینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه بنووسین‪ ،‬دوکتۆر قاسملوو داىڕشت و له پاشـان مـهمانیش ده‌سـتمان تێیـدا هـه‌بوو‪.‬‬‫دیـاره ژمارهیـهک بـووین وه‌ک کـاک حه‌سـه‌ن رسـتگار و کـاک کـه‌ریم حیسـامى و کـاک مـوحەممەدئەمین سـیراجى و هـێمن بـووین و‬‫ئێمـه‌ش راى خۆمـان گوتـوه‪ ،‬بـه‌ڵام ئـه‌وه راسـتی یه‌کـه کـه پـاش یه‌کـه‌م جـار بهرنامـه و ئهساسـنامهى حیزبـى دێمـوکرات هـه‌موو‬ ‫ده‌ستکاری یه‌کانى بۆ کونگره‌کان ئه‌من کردوومه جگه له کونگره‌ى ‪ ٨٥‬هه‌ر چه‌ند له‌ویش دا ده‌ستم هه‌ر هه‌بوو‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬باشه هه‌بووه دوکتۆر قاسملوو ئه‌و ده‌ستکاری یانه تۆى قبووڵ نه‌بێ؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دیاره شتێکى وام له بیر نایه‪ ،‬به‌ڵام ئه‌من ئه‌و شتانه‌ى که فێریش بووم هه‌ر له خـۆى فێـر بـووم‪ .‬ئـهفکارى مـن لـه‌و زۆر‬‫نیزیک بوو‪ .‬ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌مێکیش به قازانجى خۆمیش بێ پێمخۆشه ئه‌وه بڵێم کـه برایـهکى کـاک دوکتـۆر سـه‌عید هه‌یـه کـه‬‫ئێستاش له پـاریس ده‌ژى‪ .‬سـاڵى ‪ ٨٢١٣‬ئـه‌من نوێنـهرى حیـزب بـووم لـه ده‌ره‌وه‪ ،‬زۆر هاوکـاریى منـى ده‌کـرد و زۆر خزمـهتى منـى‬‫ده‌کرد‪ ،‬ئه‌منیش زۆر سپاسم ده‌کرد‪ ،‬جارێکیان له‌گه‌ڵم ده‌هات بۆ لاى دوکتۆرى چاو دووباره سپاسم کرده‌وه و گوتم سپاسـت ده‌کـه‌م‬‫بۆ ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته ی له‌گه‌ڵ من دهیکێشى‪ ،‬گوتى کاکه ئەتۆ ئه‌و هه‌موو سپاس سپاسهت له چیه؟ خۆ من بـۆ تـوى ناکـه‌م بـۆ‬‫حیزبى ده‌که‌م‪ .‬گوتى بۆیه بۆ حیزبى ده‌که‌م دوکتۆر سه‌عید گوتوویه‌تى ئهگهرخوانهخواسـته سـبهى دوکتـۆر قاسـملوو بمـرێ هـه‌موو‬‫ئه‌وراقى حیزبى دێموکراتیش بفه‌وتێ‪ ،‬غـهمێک نیـه چونکـه عهبـدوڵڵاى حەسـەن زادە ده‌ی نووسـێتهوه‪ .‬ئه‌مـه‌م بۆیـه گێرایـهوه بـۆ‬‫ئه‌وه بوو که بلـێم ئەمـن لـه فیکـرى دوکتـۆر قاسـملوو نیزیـک بـووم‪ .‬بۆیـه شـتێکم لـه بیـر نیـه کـه ئەمـن نووسـیبێتم و ئـه‌و ره‌دى‬‫کردبێته‌وه‪ .‬زۆر جـار نووسـینهکانى خـۆى بـه مـن ده‌دا‪ .‬مهسـهلهن لـه کـونگرهى ‪ ٣‬زۆر سـهرقال بـوو‪ .‬راپـۆرتى کومیتـهى مهرکـهزى‬‫هه‌مووى به من سپارد‪ .‬ئه‌من نووسیم‪ ،‬بۆ کونگره‌ى ‪ ٩‬ئه‌من ئه‌ندامى کومیته‌ى مه‌رکه‌زى نه‌بووم‪ ،‬به‌ڵام چه‌نـد به‌شـێک لـه راپـۆرتى‬‫کومیته‌ى مه‌رکه‌زى که ده‌بوا ئه‌و بینووسیایه وه‌ک سکرتێر‪ ،‬به منـى سـپارد کـه بیـان نووسـم‪ .‬پاشـان بـه راسـتى زۆر بـه گـه‌وره‌یی‬‫یه‌وه دهىڕوانیه من بۆ ئه‌وشتانه‪ .‬لوتفى زۆر هه‌بوو به من‪ .‬ته‌نانه‌ت به‌رگى یه‌که‌مى کتێبى\"چل ساڵ خه‌بات\"ى کـه نووسـى ئەمـن‬‫له ده‌ره‌وه بووم‪ ،‬نوسخه‌یه‌کى ئیمزا کردبوو بۆى ناردبووم بۆ ده‌ره‌وه‪ .‬ئه‌من هێندێک تێ بینیم لـه سـه‌ر کتێبهکـهى هـهبوون و پـێم‬‫گوت با رۆژێک پێکه‌وه دانیشین و له‌سه‌رى قسه بکه‌ین‪ ،‬گوتى دانیشتنى ناوێ‪ ،‬ئه‌تۆ له سه‌ر نوسخه‌ى خۆت ئیسلاحیان بکـه ئـه‌و‬‫شتانه‌ى که پێت وایه وا نین‪ ،‬ئه‌من تایپى ده‌که‌مه‌وه و له چاپى دووهه‌م نوسخه‌ت بۆ ئیمـزا ده‌کـه‌م‪ .‬تـه‌نیا ئهنـدامى رێبـهرى کـه‬ ‫‪154‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫نووسخه‌ى ئیمزاکراوى له چاپى دووهه‌مى \"چل ساڵ خه‌بات\" هه‌یه ئـهمنم‪ .‬یـانى یـه‌ک کتێـب کـه نووسـیبووى کـه گـوتم تـێ بینـیم‬ ‫هه‌یه‪ ،‬گوتى بۆخوت ئیسلاحى بکه‌و بیده به تایپ‪ .‬ته‌نانه‌ت تەماشاى هه‌ر نه‌کرده‌وه‪ .‬ئه‌و ئیعتمادێکى سه‌یرى به من هه‌بوو‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬مامۆستا تۆ رۆژى تیرۆرکردنى دوکتۆر قاسملوو له کوێ بووى؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌و کاته ده‌فته‌رى سیاسى له قه‌ندیل بوو‪ .‬به‌یانی ئه‌و رۆژه‌ى کـه دوکتـۆر شـه‌هید بـوو هـهینى بـوو و جێژنـى قۆربـانیش‬‫بوو‪ ،‬له‌ماڵ دانیشتبووم‪ .‬دوکتۆر سه‌عید ناردى به شـوینم دا‪ .‬کـه پێمـانى گـوت دوکتـۆر قاسـملوو شـه‌هید کـراوه‪ .‬دوکتـۆر قاسـملوو‬‫پێش شه‌هیدبوونه‌که‌ى دیمانه‌یه‌کى کردبوو له سه‌ر کیمابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه کـه لـه بـارهى دهوڵـهتى عێراقـه‌وه قسـهى کردبـوو‪.‬‬‫ئـه‌من گـوتم کـارى دهوڵـهتى عێراقـه‪ .‬دوکتـۆر سـه‌عید گـوتى نـهوهڵڵا شـتێک هه‌یـه (ئـه‌وکات ئەمـن ئهنـدامى دهفتـهرى سیاسـى و‬‫کومیته‌ى مه‌رکه‌زى نه‌بووم) که ره‌نگه ئاگات لێ نه‌بێ‪ .‬ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کـه دوکتـۆر قاسـملوو دیـدارێکى هـه‌بووه له‌گـه‌ڵ نوێنـهرانى‬ ‫کۆمارى ئیسلامى به ناوى وتووێژ‪ .‬ئه‌وکات تێگه‌یشتم ئه‌وه کارى ئێرانه‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ده‌فته‌رى سیاسى ئاگادارى دانیشتنه‌که بووه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬به‌ڵێ به ته‌واوى ئاگادار بووه‪ .‬ئه‌وه له دوو سێ جێگاش گوتراوه‪ .‬ئه‌و وتووێژه که لـه سـهرهتاى سـاڵى ‪ ٨٢١٢‬و ئـاخیرى‬‫ساڵى ‪ ١١‬جارێک رووى داوه‪ .‬له‌وێدا یه‌کیه‌تیى نیشتمانى و شه‌خسى مام جه‌لال و پێموایه کاک نهوشـیروانیش به‌شـدار بـوون لـه‬‫دانیشتنه‌که‌دا و راپۆرتهکهشى دراوهتـهوه بـه کومیتـهى ناوهنـدى و لـه پاشـان بـۆ جـارى دووهـه‌م کـه لـه ژووئیـهدا بـوو جمهـوریى‬‫ئیسلامى به ناوى ئه‌وه‌ى که یه‌کیه‌تیى نیشـتمانى زار بـههاواره و شـت دهدرکێنـێ‪ ،‬یهکیـهتى نیشـتمانیى لابـرد لـه دانیشـتنهکهدا‪.‬‬‫بۆچى؟ چونکه ده‌یانزانى ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تیى نیشتمانى به‌شدار بووایه ئه‌وان نه‌یان ده‌توانێ تیرۆرى بکه‌ن‪ .‬چونکه جارى یه‌که‌م کـه‬‫یه‌کیه‌تیى نیشتمانى به‌شدار ده‌بێ و سه‌رپه‌رشتىی ده‌کا ده‌قیقه‌ن ‪ ٨٢‬کهسـى یهکیـهتى ئیسـکۆرتى ئـه‌و دانیشـتنهیان کـردوه‪ .‬بۆیـه‬‫ئه‌وان تێگه‌یشتوون ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تیى نیشتمانى به‌شدار بـێ ئـه‌و تیرۆرهیـان بـۆ نـاکرێ‪ ،‬لەبەر ئەوه‪ ،‬دوکتـۆر قاسـملوویان قـانیع‬‫کردوه که جه‌لال تاڵه‌بانى زاربههاواره و یهکیـهتیى نیشـتمانى زاربـههاواره بـا به‌شـدار نـه‌بێ‪ .‬ته‌نانـه‌ت ئه‌حمـه‌د بـن بـلاش کـه‬ ‫جارى پێشوو له‌گه‌ڵ بووه ئه‌ویشیان لابردوه چونکه نه‌یانویستوه بیکوژن‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬باشه کێ ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ى له دوکتۆر قاسملوودا پێک هێنابوو که به بێ به‌شداریى یه‌کیه‌تى بچیته ئه‌و وتووێەهوه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دیاره ره‌نگه ئه‌وه به‌د شانسیى میلله‌تى کورد بێ که عه‌قلى دوکتۆر قاسملوو به ده‌ست ئه‌وانـه ئیحاتـه کرابـێ‪ ،‬ده‌نـا چـۆن‬‫ده‌بوو دوکتۆر قاسملو به‌و هه‌موو ئه‌زمونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وان دابنیشێ‪ .‬له‌و نێوه دا که‌سى دووهه‌م دوکتـۆر فازیـل ره‌سـووڵ ده‌بـێ کـه‬‫قسـه‌یان له‌گـه‌ل کـردوه و ئـه‌ویش قسـهکانى بـه دوکتـۆر گهیانـدوه‪ .‬لێـره‌دا بـا بلـێم هێنـدێک کـه‌س دەڵـێن رهنگـه دوکتـۆر فازیـل‬ ‫‪155‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ره‌سووڵ ته‌ئسیرى هه‌بووبێ له‌وکاره‌دا‪ ،‬به‌ڵام دوکتۆر فازیل به ته‌واوى ئێنسانێکى خاوێن بوو‪ .‬دیاره گه‌نجێکى زۆر عاشـقی نـاو و‬‫ناوبانـگ بـوو‪ .‬کاتێـک کۆمۆنیسـتێکى تونـد بـوو‪ ،‬پاشـان بـوو بـه ئیسـلامی و گۆڤـارێکى دهردهکـرد بـه نـاوى\"الحـوار\" کـه ئـهفکارى‬‫ئیسلامیى بلاو ده‌کرده‌وه و له‌گه‌ڵ به‌نى سه‌در دۆستایه‌تیى هه‌بوو‪ .‬پاشان له گه‌ڵ کۆمارى ئیسـلامى پێوهنـدیى په‌یـدا کـرد‪ ،‬بـه‌ڵام‬‫دوکتۆر فازیل ره‌سووڵ به هیچ جۆر وا نه‌بوو که بیه‌وێ دوکتۆر قاسملو له‌داو بهاوێ‪ .‬وه‌ک نیه‌تى خێر دوکتۆر قاسـملووى هێنـابوو‬‫که ئه‌و وتووێژه بکرێ و مهسـهلهى کـورد لـه ئێـران دا چاره‌سـه‌ر ببـێ‪ .‬بـه‌ڵام کۆمـارى ئیسـلامى ئهویشـی له‌گـه‌ڵ دوکتـۆر قاسـملوو‬ ‫تیرۆر کرد بۆ ئه‌وه‌ى نهێنی یه‌که ده‌ر نه‌که‌وێ‪ .‬چونکه دوکتۆر فازیل ره‌سوول مابایه حه‌تمه‌ن نهێنی یه‌کانى ئاشکرا ده‌کرد‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬باشه مامۆستا باست له‌وه کورد کوه دوکتوۆر قاسوملوو پوێش شوههیدکرانى لوه وتوووێەێکى دا باسوى کیمیابواران کردنوى‬ ‫هه‌له‌بجه ده‌کا‪ .‬ده‌کرێ بڵێى چى گوتوه له‌و پێوندی یه‌دا؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬جارێک ئه‌من له رانیه بووم گوتیان قاسملوو شتێکى نووسیوه که ده‌ڵێ عێراق ده‌ستى له‌و کیمیابارانه‌دا نه‌بووه‪ .‬ئه‌مه وام‬‫له بیره له گۆڤارى \"کل العرب \"دا بـوو‪ .‬ئـه‌مـه هـهڵڵاى نایـهوه بـه‌ڵام ئـه‌و گوتبـووى لـه هه‌ڵه‌بجـه تـه‌نیا عێـراق شـیمایى بـهکار‬‫نه‌هێناوه‪ ،‬هه‌ر دوو وڵات به‌کاریان هێنـاوه‪ .‬هـه‌ر چه‌نـد گۆڤارهکـه لـه تیتـرى دیمانهکـهى دا نووسـیبوى‪ \":‬دوکتـۆر قاسـملوو ده‌ڵـێ‬‫عێراق چه‌کى شیمیایى به‌کار نه‌هێناوه\"به‌لام له خواره‌وه نووسیبووى که قاسـملوو ده‌ڵـێ هـه‌م عێـراق و هـه‌م ئێـران لـه هەڵهبجـه‬‫چه‌کى شیمیایى یان به کار هێناوه‪ .‬دوکتـۆر قاسـملوو لـه بـارهى حیزبـى به‌عسـه‌وه ههڵوێسـتێکى سـهربهخۆیخوازانهى هـه‌بووه کـه‬‫جێگاى ته‌قدیر بوو‪ .‬ئه‌و سه‌ربه‌خۆیى سیاسى حیزبـى پاراسـت‪ .‬ئـه‌وه یهکـهمجار نـه‌بوو‪ .‬جارێـک رێژیمـى بـه‌عس زینـدانى حیزبـى‬‫بۆمباران کرد که پێمان ده‌گوت زیندانى دۆله‌توو‪ .‬راگهیهندنێکمان ده‌رکرد که به توندى مه‌حکووممان کرد و به کارێکى فاشیسـتى‬‫ناومان هێنابوو‪ .‬دواى ئه‌وه ئه‌من و دوکتۆر قاسملوو سه‌فه‌رێکى ده‌ره‌وه‌مان کرد‪ .‬لـه کـهرکووک دهعوەتێـک بـۆ دوکتـۆر سـاز کرابـوو‬‫که ده‌بووایه لامان دابایه‪ .‬ئه‌من مهسئوولى ته‌بلیغات بووم‪ .‬دوکتۆر قاسـملوو کـه ئـهوانى دهناسـى وه‌ک پێناسـاندن گـوتى ئه‌مـه‌ش‬‫وهزیـرى ئیعلامـى ئێمه‌یـه! دوکتـۆر قاسـملوو ئێنسـانێکى شـوخ تـهبع بـوو‪ .‬کـابراى عـهڕهب گـوتى ئـه‌وه راگهیانـدراوى دۆلـهتووى‬‫نووسیوه؟ ئه‌منیش گوتم ئه‌تۆ ده‌ستوورى بۆمباران کردنى دۆلهتووت دابوو؟ ئه‌مه ده‌قاوده‌ق وشه‌کان بوون کـه هێنامانـه زمـان‪ .‬کـه‬‫دانیشتین دوکتۆر قاسملوو فه‌رمووى به‌یانى دۆله‌توو ئـه‌من نووسـیومه‪ .‬چـۆن ئـهتو ئیجـازه بـه خـۆت ده‌ده‌ى زینـدانى مـن بۆمبـاران‬‫بکه‌ى؟ زینـدانیم بکـۆژى؟ پێشـمهرگهم بکـوژى؟ بـه‌ڵام ئیجـازه بـه‌من نـادهى کـه مـهحکوومى بکـه‌م؟ حیزبـى دێمـوکرات پێوهنـدیى وا‬ ‫قبووڵ ناکا ‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬ئه‌م پێوه‌ندی یه سالمهى باسى ده‌که‌ى‪ ،‬له سه‌رده‌مى دوکتۆر قاسملوو ده‌ست پێده‌کا یوا پوێش دوکتوۆر قاسوملووش ئوهم‬ ‫پێوندی یه هه‌ر هه‌بووه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬له‌واقیع دا ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پـاش بـهیانى ‪٨٨‬ى ئـازار کـه ئـه‌من لـه کتێبـى \"نێـوه سـه‌ده تێکۆشـان\"یـش دا ئیشـارهیهکم‬‫پێکردوه‪ .‬ئێمه خۆمان ئه‌سله‌ن له فیکرى ئه‌وه‌دا نه‌بووین که پێوه‌ندیى له‌گه‌ل حیزبـى بـه‌عس بگـرین‪ .‬چونکـه بـهیانى ‪٨٨‬ى ئـازار‬ ‫‪156‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ده‌رچووبوو و کورد له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تى عێراق رێککه‌وتبوو‪ .‬پێمـان وابـوو لـه کانـالى بزووتنـهوهى کـوردهوه لـه عێـراق ده‌تـوانین ئـه‌و‬‫پێوه‌ندی یانه جێ به‌جێ بکه‌ین و پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان هەبێ‪ .‬ته‌نانه‌ت چووینه لاى مه‌رحوومى بارزانى بۆ ئه‌وه‌ى داواى لـێ‬‫بکه‌ین که مهحدوودیهتێکمان له‌سه‌ر بووه ئه‌و مهحدوودیهتهمان له‌سه‌ر هـهڵبگیردرێ‪ .‬کـهچى مـهرحووم بـارزانى رێنـوێنیى کـردین‬‫که له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تى عێراق پێوه‌ندیى به‌رقه‌رار بکـه‌ین‪ .‬بـاوه‌ڕ بکـه ئێمـه وا حـاڵى بـووین کـه بـارزانى گۆمـانى لێمـان هـه‌بێ کـه‬‫گوایا ئێمه پێوه‌ندیمان به ده‌وله‌تى عێراقه‌وه هه‌بێ گوتمان ئێمه چى و دهولـهتى عێـراق چـى؟ ئێمـه بـۆ ده‌بـێ له‌گـه‌ل دهوڵـهتى‬‫عێراق پێوه‌ندیى به‌رقه‌رار بکه‌ین؟ ئێمه هاتووینه‌ته لاى جه‌نابتان که پێوه‌ندی یه‌کى دیکه‌مان هـه‌بێ‪ .‬بـارزانى فـهرمووى ئێسـتا‬‫ده‌وله‌تى عێراق ده‌وله‌تى جاران نیه و ئێستا ئه‌وه حوکمى زاتى هه‌یه و وهزیـرى کـورد هه‌یـه‪ .‬لـهواقێع دا تێـى گهیانـدین ئـه‌وان‬‫نایانه‌وێ راسته‌وخۆ پێوه‌ندیى له‌گەڵ ئێمه پته‌و بکه‌ن‪ .‬هه‌ر له‌و سـهروبهندهش دوکتـۆر قاسـملوو گهرایـهوه و ئـه‌و پێونـدی یـهش‬‫به‌رقه‌رار بوو‪ .‬ئەمن له کتێبه‌که‌م دا روونم کردۆته‌وه و ههرکـهس پێـى خـۆش بـێ ده‌تـوانێ بـی خوێنێتـهوه کـه ئـه‌م پێوهنـدی یـه‬ ‫چۆن بووه‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬باشه مامۆستا دوکتۆر قاسملوو چ رۆڵێکى هه‌بوو له هێورکردنه‌وه‌ى شه‌رى نێوان کۆمه‌ڵه و حیزبى دیموکرا ؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌من جارێکى دیکـه باسـم کـردوه بـه‌ڵام بـڵاو نهکراوهتـهوه‪ .‬لـه دێ یـهکى ناوچـهى سه‌رده‌شـت کـه وه‌ک پایـهگاى کۆمهڵـه‬‫ده‌ناسرا و خه‌ڵکێکى زۆرى کۆمه‌له‌ى لێ بوو‪ ،‬پێشمه‌رگه‌ى ئێمه ده‌وریان دابوون کـه یـان ته‌سـلیم ده‌بـن یـان دهکـوژرێن‪ ،‬دوو شـهوو‬‫رۆژ ئه‌وگونده‌یان گه‌مارۆ کردبـوو‪ .‬دوکتـۆر قاسـملوو ده‌تـوانم بلـێم کـه ئیـدى تهقییـهوه‪ .‬گـوتى یـانى سـازمانێکى کوردسـتانى لـه‌م‬‫کوردستانه حه‌قى نیه گوندێکى هه‌بێ‪ .‬ده‌بێ ئێستا ده‌ورى ئه‌و دێ یه بهرەڵڵا بکه‌ن‪ .‬چما قه‌تڵوعامیان ده‌که‌ن؟ باوه‌ر بکه ئه‌گه‌ر‬‫هێزى پێشمه‌رگه یان ده‌فته‌رى سیاسى موقاوهمـهتیان بکردایـه لـه به‌رانبـه‌ر ئـه‌و داوایـهى دوکتـۆر قاسـملوودا ئـه‌وه دهسـتى لـهکار‬‫ده‌کێشایه‌وه‪ .‬بۆیه هه‌میشه لایه‌نگرى ئه‌وه بوو که ئه‌و مه‌سه‌لانه له رێگاى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن‪ .‬ئـه‌و هـیچ کـات لایـهنگرى‬ ‫ههلایسانى شه‌ڕى نێوان کۆمه‌ڵه و حیزبى دێموکرات نه‌بوو‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬مامۆستا ‪ ١٩‬سال به سه‌ر تیرۆرکرانى دوکتۆر قاسملوودا راده‌برێ‪ ،‬ئه‌و ئهندیشانهى ئه‌و تا چ رادهیوهک نههادینوه کوراون‬ ‫یا له بزووتنه‌وه‌ى کوردستان کارى له‌سه‌ر ده‌کرێ؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ده‌زانـى چۆنـه؟ شـتهکه نـابێ بـه \"مفلـق\" چـاو لـێ بکـه‌ین‪ .‬به‌شـێک لـه ئـهفکارى دوکتـۆر قاسـملوو ئه‌گـه‌ر بۆخـوى مابـا‬‫دهیگۆڕىن‪ .‬چونکه هه‌ر ده‌ورانێک فیکرێک و سیاسـهتێکى ده‌وێ‪ .‬بـه‌لام هینـدێ شـتى نـهگۆڕ هه‌یـه نـابێ بگـۆڕدرێن‪ .‬مهسـهلهن بـه‬‫ئه‌رزش زانینى سه‌ربه‌خۆیى سیاسى‪ ،‬دیفا له ئازادى‪ ،‬پابه‌ندبوون به ئاشتى و ئازادى و عه‌داڵه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى و مافى مرۆڤ و‬‫ئه‌وانه کۆمه‌ڵه چه‌مکێک بوون که له لاى دوکتۆر قاسملوو نهدهسڕانهوه‪ .‬به‌ڵام ئه‌گه‌ر حیزبـى دێمـوکرات بـهپێى زهمـان شـتێک لـه‬‫ئه‌فکارى دوکتۆر قاسملوو بگۆرێ ئه‌وه کوفر نیه‪ .‬له‌بیرمه له کونگره‌ى ‪ ٨٢‬دا مه‌سه‌له‌ى ئه‌وه‌ى کـه ئێمـه شـیعارهکهمان بگـۆرین بـه‬ ‫‪157‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫فیدرالیزم لەلایەن هێنـدێک رهفیقـهوه بـاس ده‌کـرا‪ ،‬بـه‌ڵام موخالیفـانى ئه‌وکه‌سـانه دنیایـان پـر کردبـوو لـه تـهبلیغات کـه ئـهها‬‫ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ رێبازى دوکتۆر قاسـملوو کـوێر بکه‌نـه‌وه‪ ،‬کـهچى بـۆ خۆیـان لـه کـونگرهى ‪ ٨٥‬دا قـانیع بـوون کـه نـهخەیر ده‌بـێ‬‫بگۆردرێ‪ .‬دیاره ئێمه ره‌نگه هه‌موومان نه‌مان توانیبێ رووحـى فهلسـهفهى دوکتـۆر قاسـملوو ده‌رک بکـه‌ین بـه‌ڵام ئـارهزووم ئه‌وه‌یـه‬‫حیزبى دێموکرات فه‌لسه‌فه‌ى فیکرى دوکتۆر قاسملوو قـه‌ت وه‌لا نـهنێ چونکـه بـه راسـتى رێبـازێکى راسـت و ئینسـانیى بـۆ حیزبـى‬ ‫دێموکرات دارشت ‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬مامۆستا تو زیاتر له ‪ ٢١‬سال له گه‌ل د‪ .‬قاسملوو ژیاوى ده‌توانى بلێى چى لاى تۆ به جێ هێشتوه و چ کاریگوهری یوهکى‬ ‫له سه‌رخو هه‌بووه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دوکتۆر قاسملوو تهعلیماتى بۆ هه‌موومان هه‌بوو‪ .‬ره‌نگه هێندێکان خۆیان به بێ نیـاز زانیبـێ کـه لێـى فێـربن‪ ،‬بـه‌ڵام لـه‬‫سه‌ر من ئه‌وه‌نده ته‌ئسیرى هه‌بووه که ده‌توانم بلێم له بارى سیاسی یه‌وه منى دروست کردوه‪ .‬وانیه که هه‌وڵێکى زیـاترى له‌گـه‌ڵ‬‫من دابـێ‪ .‬بـه‌ڵام ئەمـن بـاوه‌ڕم بـه پێشـکهوتووىی ئهندیشـهى دوکتۆرقاسـملوو لـه چـاو رهفیقـهکانى دیکـهمان هـه‌بوو‪ .‬بـاوهرم بـه‬‫سەلامهتى فیکر و عه‌قلیه‌تى قاسملوو هه‌بوو‪ .‬بۆیـه ئـه‌وه‌ى لـه دنیـاى سیاسـهت دا فێـری بـووم زۆربـهى لـه دوکتـۆر قاسـملوو فێـر‬ ‫بووم‪ .‬هه‌ر بۆیه‌ش ده‌توانم بلێم مامۆستا‌م بووه و دروستىکردووم‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬باشه مامۆستا تۆ بیست ساڵ له‌گه‌ڵ د‪ .‬قاسملوودا ژیاویت به تایبه له بوارى نووسین و وه‌رگێران و داڕشوتنى بهڵگوه و‬‫نووسینه حیزبی یه‌کان دا‪ ،‬ئێوه پرستان بوه یوه‌ک دهکورد و ئاگوادارى زۆر شوتى نووسوراو لوه حیزبوى دێمووکراتى‪ ،‬بوۆ توا ئێسوتا‬‫نه‌هاتووى ئه‌م به‌رهه‌مانه کۆ بکه‌یته‌وه و جیاکاری یه‌کیش پێک بێنیت که کامانه نووسینى دوکتۆر قاسملوویه و کامه نووسوینى‬‫تۆ یا ئه‌ندامێکى دیکه‌ى حیزبی یه؟ ئێستا جۆرێک تێکه‌ڵى ده‌بینرێ‪ .‬بۆ نموونه زۆر وتار و نووسین هه‌یه دیار نیوه لوه نووسوینى‬ ‫کێ یه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌وه هه‌م کـارى ده‌وێ و هـه‌م حهوسـهلهى ده‌وێ کـه ئـه‌من ئهوکاتـهم نـهبووه‪ .‬دیـاره ئەمـن دواى خوێندنـهوهى نووسـینێک‬‫ده‌زانم هى منه یان هى من نیه‪ .‬ئه‌وه که کێ نووسیویه‌تى ئاسـان نیـه‪ .‬ئەمـن بـۆ خـوم نووسـینهکانى د‪ .‬قاسـملو زوو دهناسـمهوه‪.‬‬‫هه‌رچه‌ند دوکتۆر قاسملووش وه‌ک زۆر رێبه‌رى دیکه جاروبار خه‌ڵک وه‌ک ئهحادیسى نه‌به‌وى چى یان پێخـوش بـێ حهدیسـێکى بـۆ‬‫ساز ده‌که‌ن و دەڵێن پێغه‌مبه‌ر واى گوتوه یان یه‌کێک شتێک که بۆ خۆى پێى خوشه بیڵێ سازى ده‌کا و ده‌لێ دوکتۆر قاسـملوو واى‬‫گوتوه‪ .‬ئەمن ئه‌گه‌ر بێم ئه‌وانه ده‌ستنیشان بکه‌م شتى وا ده‌بینم که به زمانى دوکتۆر قاسملووه‌وه ده‌گوترێ که له فیکـرى دوکتـۆر‬ ‫قاسملوو دووره به‌ڵام کابرا بۆخوى واى پێ باشه‪ .‬دیاره ئه‌و کاره هه‌ر بۆ دوکتۆر قاسملوو نه‌کراوه‪ ،‬بۆ خه‌ڵکى دیکه‌ش کراوه‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬مامۆستا دوکتۆر قاسملوو وه‌سیه‌تنامه‌ى هه‌بووه؟‬ ‫‪158‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫وه‌ڵام‪ :‬وه‌سیه‌ت نامه وه‌ک ئهوشێوهىە که باوه نا‪ .‬به‌ڵام یه‌ک وه‌سیه‌تى هه‌بووه ئه‌ویش ئهموالى حیزبـى کـه هـه‌بوو لـه ئورووپـا‬‫به‌ناوى ئه‌و بوو‪ ،‬حیسابێکى بانکى و خانوویه‌کمان که هـه‌بوو بـهناوى ئـه‌و بـوو‪ .‬بـۆ ئـه‌وه وهسـیهتنامهیهکى نووسـیبوو کـه ده‌ڵـێ‬‫ئه‌وه‌ى من هه‌مه لـه ئـهموالى مەنقـوول و غـهیره مـهنقوول هـهموى هـى حیزبـى دێموکراتـه‪ .‬دهشـلێ ئه‌گـه‌ر مـن شـتێکم بهسـهرهات‬‫ئـهرکى خێزانمـه کـه هـه‌مووی کـۆ بکاتـه‌وه و تـهحویلى حیزبـى دێمـوکراتى بـدا‪ .‬ئـه‌وه ته‌نانـه‌ت کتێبـهکانى خۆیشـى گرتـهوه‪.‬‬‫بنه‌ماڵه‌ى دوکتۆر قاسملوو نه‌بوونه خاوه‌نى هیچ شـتێکى دوکتـۆر قاسـملوو ته‌نانـه‌ت کتێبهکانیشـى‪ .‬ته‌نانـه‌ت لیباسـهکانى خۆشـى‬ ‫درا به حیزب‪.‬‬ ‫سه‌چاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٨٥ :‬ی جوولای ‪٢١١٢‬‬ ‫‪159‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪:‬‬ ‫\"ئەمن نه‌بوومایه خه‌ته فیکری یه‌کانى دوکتۆر قاسملوو له مێە بوو سڕابوونه‌وه\"‬ ‫سازدانى دیمانه‪ :‬خالید محه‌ممه‌دزاده‬‫عه‌بدولڵا حه‌سـه‌ن زاده سـکرتێرى پێشـووى حیزبـى دێمـوکرات و کهسـایهتیى دیـارى ئـه‌م پارتـه لـه‌م چاوپێکهوتنـهدا هـه‌موو ئـه‌و‬‫تۆمهتانـه ره‌د ده‌کاتـه‌وه کـه لـه پێوهنـدیى له‌گـه‌ڵ دوکتـۆر قاسـملوو لـه‌م رۆژانـه‌دا ده‌خرێتـه پـاڵى‪ .‬ئـه‌و گـوتى‪ \":‬نـهگوتراو و‬‫نه‌بیستراوم زۆر پێیه‪ ،‬ئاواتمه ئه‌و رۆژه نه‌یه که ناچار بم هه‌مووى بخه‌مه ڕوو\"‪ .‬ئه‌و که ده‌ڵـێ‪ \":‬ئـه‌من سـێ جـار بوومـه جێگـرى‬‫دوکتور قاسملوو\" نه‌یارانى خۆى به \"شه‌مشه‌مه کوێره\" ناو ده‌با له هه‌مان کات دا داوایان لێ ده‌کا‪ \":‬رۆژێک ده‌مامک له سـه‌ر رووى‬ ‫خۆیان لاده‌ن و له پشت میکرۆفۆن یان له‌سه‌ر ئانتێن به ناوى خۆیان قسه بکه‌ن و جواب وه‌ربگرنه‌وه‪\".‬‬‫پرسیار‪ :‬ماوه‌یه‌که ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوه که توو لوه سوهردهمى سوکرتێربوونى خوۆ لوه حیزبوى دێمووکرا دا عهکسوى دوکتوۆر‬‫قاسملوو قه‌ده‌غه کردبوو‪ .‬ئه‌مه تاچه‌نده راسته؟ دیاره ئه‌مه‌ش وه‌ک پرسویارێک لوهم رۆژانوهدا لوه نامهیوهکى سوهرئاواڵهش لوه‬ ‫یه‌کێک له سایته‌کان دا رووبه‌روو بۆته‌وه‪ .‬تۆ ده‌ڵێى چى؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌وه‌نده‌ى وهپاڵدرانى تۆمه‌تى ناڕه‌واى کوێرکردنهوهى رێبازى دوکتور قاسـملوو بـۆ مـن ناخۆشـه‪ ،‬زۆر لـه‌وه زیـاتر بـۆ مـن‬‫تاڵه که لـه‌و باره‌یـه‌وه دیفـا لـه خـۆم بکـه‌م‪ .‬کـورد گوتـهنى \"مـهبارهک نـه‌بێ\" پـاش بیسـت سـاڵ هاوسـهنگهرى و هاوخـهباتى و‬‫هاوکاریى نزیک له گـه‌ڵ دوکتـور قاسـملوو ئێسـتا بـه قسـهى که‌سـانێک کـه تـه‌نیا وه‌ک ئـامراز کـهڵک لـه نـاوى بـهرزى دوکتـورى‬ ‫شه‌هید وه‌رده‌گرن‪ ،‬ئه‌من ده‌بێ بێم پاکانه بکه‌م که وا نه‌بووه و وانیه؟ به‌ڕاستى دژواره‪.‬‬‫دوو حـهوتوو دواى کـۆنگرهى سـێزده ئـه‌من لـه وتارێـک دا بـۆ سـه‌دان کـادر و پێشـمهرگهى حیـزب باسـێکم لـه‌و بابه‌تـه کـرد کـه‬‫بیسـتوومه ئـه‌م دوایىیانـه (به‌داخـه‌وه) کهوتۆتـه سـه‌ر سـایتهکانیش‪ .‬ئێسـتا لـهبیرم نیـه لـه‌وێ دا چـیم گوتـوه‪ .‬بـه‌ڵام دووپـات‬‫کردنـه‌وه بـێ یـان شـتى تـازه‪ ،‬لـه‌و باره‌یـه‌وه هێنـدێک ده‌دوێـم‪ .‬ئهوهنـدهى پێوهنـدیى بـه عهکسـى دوکتـور قاسـملوو یـان دوکتـور‬‫سه‌عیده‌وه هه‌یه داستانه‌که به‌م جۆره بووه که زیاتر له سێ ساڵ پێش ئێستا ئه‌من پێشنیارم کرد که له جیاتى ئـه‌وه‌ى عهکسـى‬‫هه‌ر سێ رێبه‌ر له ژوورى کارى هاوڕێیان هه‌ڵواسین‪ ،‬وه‌ک هه‌موو حیزبه‌کانى دیکه یه‌ک عـهکس دابنێـین‪ ،‬جـا هـه‌ر کامێکیـان بـێ‬‫قه‌یدى نیه‪ ،‬به‌ڵام بۆخۆم عه‌کسى پێشـه‌وا وه‌ک دامهزرێنـهرى حیـزب و کۆمـار و یه‌کـه‌مین رێبـهرى حیـزب و یه‌کـه‌مین سـهرکۆمارى‬ ‫شه‌هید پێشنیار ده‌که‌م‪ .‬به‌ڵام هاوڕێیان گوتیان باشتر وایه هه‌ر سێکیان هه‌ڵاوه‌سین و له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا که پێموایه سێ‬ ‫‪160‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫ساڵ و نیو ده‌بێ عه‌کسى ئه‌و سێ رێبه‌ره له ژوورى کارى ته‌واوى به‌رپرسانى حیزب به دیواره‌وه ده‌بینرێ‪.‬‬‫به‌ڵام به داخه‌وه هێندێک که‌س وه‌ک فارس ده‌ڵێ تا ئێستاش \"استفاده ابزارى\" لـه‌و مه‌سـه‌له‌یه ده‌کـه‌ن و ئـه‌و بوختانـه نـاڕهوایـه‬‫ده‌ڵـێن و دهڵێنـهوه‪ .‬ئـه‌گینا ئـه‌وه ژوورى کارهکـهى مـن و ژوورى کـارى هـهمووانیش دهبینـى کـه عهکسـى هـه‌ر سـێ رێبـهریان لــێ‬‫هه‌ڵاوه‌سراوه و ئه‌گه‌ر بێیه ماڵه‌که‌شم ده‌بینى که سێ عه‌کسى دوکتور له ژوورى دانیشتنم دا هـه‌ن جگـه لـه ده‌یـان عـهکس کـه لـه‬ ‫ئاڵبۆمى عهکسهکانم دا راگیراون‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬باشه‪ ،‬مه‌به‌ست له \"کوێرکردنهوهى رێبازى قاسملوو\" که باست کرد و گوایه خراوه‌ته پاڵت چیه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌و که‌سه‌ى بڕیارى داوه درۆ بکا و بوختان هه‌ڵ به‌ستێ کارى بـه‌وه نـه‌داوه راسـتىیهکه چیـه؟ هـه‌روه‌ک وهختـى خـۆى بـۆ‬‫دوکتورى شه‌هیدیان هه‌ڵبه‌ست که نۆ میلیۆن دۆلار پووڵى له ناتۆ وه‌رگرتوه‪ ،‬ئێسـتاش ئـه‌و تۆمهتـه بـێ شـهرمانهیه دهدهنـه پـاڵ‬‫من‪ ،‬بێ ئه‌وه‌ى له هیچ کامیان دا خۆیان ناچار بزانن که به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ئیددیعاکهیان بێننه‌وه‪ .‬ئه‌گینا ئه‌من ده‌پرسم ئه‌و کاتـهى‬‫دوکتورى شه‌هید له نێومان دا مابوو‪ ،‬ئه‌وانه له کوێ بوون؟ ئه‌من سێ جار بوومه جێگرى دوکتور قاسملوو‪ .‬جارێکیان بـۆ خـۆم لـه‬‫سه‌فه‌ر بووم‪ ،‬دوکتور به سه‌فه‌ر چووبوو‪ .‬لـه سـه‌ر پێشـنیارى وى ئـه‌من کرابوومـه جێگـر‪ .‬ئـه‌و کاتـه جێگـرى سـکرتێر لـه پێـڕهوى‬‫نێوخۆدا دانه‌نرابوو‪ .‬دووجارهکهى دیکه ئه‌من و شـه‌هید دوکتـور شـهرهفکهندى کاندیـدا بـووین‪ ،‬هـه‌ردوو جـار ئـه‌من هـهڵبژێراوم و‬ ‫هه‌ردوو جاریش دوکتور قاسملوو ده‌نگى به من داوه‪ .‬له‌و باره‌یه‌وه پێمخۆشه هێندێ به‌ڵگه‌ى دیکه‌ش بێنمه‌وه‪:‬‬‫نیزیکیى فیکریى من له دوکتۆرى شه‌هید به راده‌یه‌ک بوو که له به‌ره‌به‌رى کۆنگره‌ى چواردا ئه‌وکاته که ده‌بـوو راپـۆرتى کومیتـهى‬‫ناوه‌ندى بۆ کۆنگره بنووسێ و زۆریش پڕکار بوو‪ ،‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌من ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى نه‌بووم داواى له من کرد چه‌نـد‬‫به‌شێکى راپۆرته‌که‌ى بۆ بنووسم و ئه‌من ته‌نیا که‌س بووم که له‌و باره‌یه‌وه یارمـهتیى دا‪ .‬لـه رۆژانـى پـێش کـۆنگرهى پێنجـهمیش‬‫دا که ئه‌وکاته ئه‌من ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسى بووم‪ ،‬نووسینى ته‌واوى راپۆرتى کومیته‌ى ناوهنـدیى بـه مـن سـپارد و کاتێـک بـۆم‬‫برده‌وه بێ ئه‌وه‌ى یه‌ک دێـڕى دهسـکارى بکـا داى بـه کومیتـهى ناوهنـدى و پـاش پهسـندى کومیتـهى ناوهنـدى هـه‌ر بـه خـهتى مـن‬ ‫پێشکێشى کۆنگره‌ى پێنجه‌مى کرد‪.‬‬‫سـاڵى ‪ ٨٥٢٩‬بـۆ مـاوهى شـه‌ش مانـگ وه‌ک نوێنـهرى حیـزب لـه پـاریس بـووم‪ .‬کـاک ره‌سـووڵ قـادرى دایـک بـراى شـه‌هید دوکتـور‬‫شه‌ڕه‌فکه‌ندى یه‌کجار زۆرى رێز لـێ دهگـرتم و زهحمـهتى پێـوه دهکێشـام‪ .‬ئـهمنیش زۆرم سـوپاس ده‌کـرد‪ .‬جارێکیـان کـه لـه گـهڵم‬‫ده‌هات بۆ لاى دوکتورى چاو دیسان داواى لێبـووردنم کـرد و گـوتم نـازانم چـۆن سوپاسـى ئـه‌و زهحمهتانـهت بکـه‌م‪ .‬کـاک ره‌سـووڵ‬‫گوتى‪ :‬ئه‌رێ ئه‌و سوپاس سوپاسهت له چیه؟ خۆ ئه‌من بۆتۆى ناکه‌م‪ ،‬بۆ حیزبى ده‌کـه‌م‪ .‬گـوتم جـا ئـه‌وه کـارى به‌سـه‌ر حیزبـهوه‬‫چیه؟ گوتى کاک سه‌عید گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ئه‌مڕۆ دوکتور قاسملوو شه‌هید بێ و هه‌رچى ئه‌ده‌بیاتى حیـزبیش هه‌یـه‬ ‫‪161‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫بفه‌وتێ‪ ،‬مه‌سه‌له نیه‪ ،‬چونکه فڵانکـهس (عهبدولڵاحهسـهن زاده) هـهمووى دێنێتـهوه سـه‌ر کاغـه‌ز‪ .‬که‌وایـه ئـه‌من لـه بـه‌ر خـاترى‬ ‫حیزب یارمه‌تیى تۆ ده‌ده‌م‪.‬‬‫پاش کۆنگره‌ى هه‌شت له خزمه‌ت دوکتور قاسملوودا لـه مهجلیسـێک دانیشـتبووین کـه زۆر که‌سـی دۆسـتى حیزبـى لــێ بـوو‪ .‬روویـان‬‫کرده دوکتور‌و پرسیان چۆنه فڵانکه‌س (واته ئـه‌من) نهبۆتـهوه ئهنـدامى کۆمیتـهى ناوهنـدى و دهفتـهرى سیاسـى! فـهرمووى جـا لـه‬‫خۆى بپرسن‪ .‬قسه هات و قسه چوو‪ .‬لێکڕا گوتیان پێویسته بچیه‌وه نێو رێبه‌رى‪ .‬ئه‌منیش گوتم جا خۆ بـه گـۆتره نـابێ‪ .‬ئه‌گـه‌ر‬‫وابێ ئه‌منیش وه‌ک هاوڕێیانى \"رێبه‌رایه‌تیى شۆرشگێڕ\" داواى کۆنگره‌ى نائاسایى ده‌که‌م‪ .‬دوکتور قاسـملوو هاتـه جـواب و فـهرمووى‬ ‫ئه‌تۆ قه‌ول بده ببیه‌وه ئه‌ندامى رێبه‌رى‪ ،‬به شه‌رتى پیاوان هه‌تا مانگێکى دیکه کۆنگره‌ى نائاسایى پێک دێنین‪.‬‬‫ته‌نانه‌ت کاتێک شه‌هیدیش بـوو‪ ،‬دوکتـور سـهعیدى شـه‌هید داواى لـه مـن کـرد کـه وه‌ک نیزیکتـرین یـارى دوکتـۆر قاسـملوو بچمـه‬‫پاریس و لـه رێوڕهسـمى بـهخاک سـپاردنى دا به‌شـدار بـ‌م‪ .‬ئهگـهرچى ئهوکاتـه ئـه‌من ئهنـدامى کومیتـهى ناوهنـدى نـه‌بووم و کـاک‬‫حه‌سه‌نى شه‌ره‌فى وه‌ک ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسى ئه‌ندامى دیکه‌ى ههیئـهتى دهفتـهرى سیاسـى بـوو‪ .‬بـه‌ڵام نووسـین و خوێندنـهوهى‬‫وتار له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدان و وتووێژى چاپه‌مه‌نى و هه‌ر شـتێکى لـه‌و پێوهندییـهدا دههاتـه گـۆڕێ بـه پلـهى یه‌کـه‌م رووى دهمـن‬ ‫بوو‪.‬‬‫وتارێک که له‌سه‌ر گڵکۆى دوکتور قاسملوو خوێندمه‌وه ئه‌وه‌نده له دڵه‌وه ههڵقوڵیبوو و له دڵان دا جێى خۆى کرده‌وه که جگه لـه‬‫زمانى کوردى به چه‌ند زمانى دیکه ته‌رجه‌مه کرا و بڵاو کرایه‌وه‪ .‬له‌بیرمه خـانمێکى فهرانسـهیى بـه کۆمـهگى هاوڕێیـهکى حیزبـى‬‫وتارهکـهى کـرده فهڕانسـهیى و دوایـهش کـردى بـه ئینگلیسـى‪ .‬لـێم پرسـى گـوتم‪ :‬ئێمـه سـهلیقهى ئورووپایىیـهکان ناناسـین‪ .‬بـه‬‫بـاوه‌ڕى تـۆ ئـه‌م وتـاره بـۆ ئورووپایىیـهکان چـۆن بـوو؟ خانمهکـه بـه یـه‌ک رسـته وه‌ڵامـى دایـه‌وه‪\" :‬وتـارێکى مێژوویـى بـوو لـه‬ ‫بۆنه‌یه‌کى مێژوویى دا‪\".‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئه‌ى ئه‌م قسانه چیه پشت سه‌رى تۆ ده‌کرێن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬به کورتى تا دوکتـۆر لـه ژیانـدا مـابوو ئـه‌من نیزیکتـرین یـار و یـاوه‌ر و هـاوبیر و هاوسـهنگهرى دوکتـور قاسـملوو بـووم‪.‬‬‫نـازانم لـه‌و سـێ چـوار سـاڵه‌ى دوایـى دا و ‪ ٨٣ - ٨٩‬سـاڵ پـاش شـه‌هید بـوونى خ ناکۆکىیـهک لـه نێوانمـان دا سـهرى هه‌ڵـداوه!!‬‫ئاواتى من ئه‌وه‌یه ئه‌و شه‌مشه‌مه‌کوێره شهوپهرستانه که هه‌ر له پشت په‌رده و له ژوورى داخراودا قسـه ده‌کـه‌ن‪ ،‬رۆژێـک دهمامـک‬ ‫له‌سه‌ر رووى خۆیان لاده‌ن و له پشت میکرۆفۆن یان له‌سه‌ر ئانتێن به ناوى خۆیان قسه بکه‌ن و جواب وه‌ربگرنه‌وه \"تا سیه روى‬ ‫شود هرکه در او غش باشد ‪\".‬‬ ‫‪162‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫نه‌گوتراو و نه‌بیستراوم له‌و پێوه‌ندىیه‌دا زۆر پێیه‪ ،‬ئاواتمه ئه‌و رۆژه نه‌یه که ناچار بم هه‌مووى بخه‌مه ڕوو‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬یانى ئێوه به هه‌موو بیر و ئه‌ندێشه‌کانى دوکتور قاسملوو وه‌فادارن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌من وه‌فا بۆ دوکتـور قاسـملوو بـه‌وه نـازانم کـه لـه حیـزب و سیاسـهتهکانی دا هـیچ ئاڵوگۆڕێـک پێـک نـههێنین‪ .‬چونکـه‬‫ئه‌گه‌ر بۆخۆشى مابا‪ ،‬ئاڵوگۆڕى پێک دێنا‪ .‬به‌ڵام به راشکاوى ده‌ڵێم له هه‌موو ئه‌ندامانى ئێسـتاى حیـزب کـه‌س بـه قـه‌د مـن لـه‬‫دوکتـور نزیـک نـهبووه‪ ،‬کـه‌س هێنـدهى منـى له‌گـه‌ڵ نـهژیاوه‪ ،‬کـه‌س بهقـهد منـى لــێ فێـر نـهبووه‪ ،‬کـه‌س هێنـدهى منـى لـه سـه‌ر‬‫نه‌نووسیوه و هێنده‌ى منى له‌سه‌ر نه‌گوتوه و که‌سیش هێنده‌ى منى پێ وهفـادار نـهبووه و نیـه‪ .‬دوکتـور قاسـملوو لـه گـه‌ڵ خـوێن و‬‫گۆشتى من تێکه‌ڵ بووه‪ .‬هه‌میشه یادى له ویژدانم و نـاوى له‌سـه‌ر زمـانم حـازره‪ .‬ته‌نانـه‌ت چه‌نـد جـار که‌سـانێک کـه خۆیـان لـه‬‫دوکتور به نزیک ده‌زانن‪ ،‬سوپاسیان کردووم که چۆن ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر یادى دوکتور حوزوورى زه‌ینم هه‌یـه و ئه‌وه‌نـده یـادى ده‌کـه‌م‬ ‫و ئاموژگارىیهکانى وه‌بیر دێنمه‌وه‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬که‌واته تۆ ئه‌مانه‌ى له سه‌ر ده‌گوترێ ره‌د ده‌که‌یته‌وه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬بـه تـهواوى‪ .‬نامـه‌وێ روونتـر بـدوێم‪ .‬بـه‌ڵام زۆر لـه خهتـه فیکرىیـهکانى دوکتـور قاسـملوو هـه‌ن کـه ئێسـتاش دروسـت و‬‫به‌جێن و ئه‌گه‌ر پێ داگرتنى من نه‌بووایه له لایه‌ن هێندێک که‌سه‌وه که خۆیان به پارێزه‌رى رێبـازى قاسـملوو دهناسـێنن (نـاڵێم‬‫ده‌زانن) له‌مێژ بوو سڕابوونه‌وه‪ .‬هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که حه‌ی بۆ ناو و یادى گه‌وره پیاوێکى وه‌ک دوکتور قاسملوو که له لایـه‌ن‬‫هێندێ که‌سى قاسملوو نه‌ناس و قاسملوو نه‌دیوه‌وه بکرێنه په‌یژه بۆ سـه‌رکه‌وتن به‌سـه‌ر رێبـوارانى راسـت و بـێ رووکێشـى رێبـازى‬‫دوکتورى شه‌هید و ئامۆژگارىیه هه‌میشه زیندووه‌کانى دا‪ .‬ئه‌من ده‌ڵـێم هـه‌موو موخالیفـانى قاسـملوو و هـه‌ر کهسـێکیش کـه هـه‌وڵ‬ ‫بدا که‌ڵکى خرا‪ ،‬له ناوى قاسملوو وه‌ربگرێ مه‌حکووم ده‌که‌م‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ری گیاره‌نگ ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٨٥ :‬ی جوولای ‪٢١١٢‬‬ ‫‪163‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫تایبه‌تمه‌ندی و كه‌سایه‌تیی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‪ ،‬له روانگه‌ی رێبه‌رانی حیزبه‌وه‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده! له ساڵرۆژی شه‌هیدكرانی كواك دوكتوور سوهعیددا دهربوارهی تایبهتمهندییوهكانی‬ ‫ئه‌خلاقی و شێوه‌ی مودیریه‌تی كاك سه‌عید بۆ خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی \"كوردستان\" به كورتیش بێ‪ ،‬بدوێن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬زۆر به‌خێر بێن‪ ،‬له‌م فورسه‌ته ئیستیفاده ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی سڵاوێك بۆ گیانی شه‌هیدی له‌یادنه‌چوو كـاك دوكتـور سـه‌عید و‬‫هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان و به تایبه‌تی شه‌هیدانی رێبه‌رمان به‌ڕێ بكه‌م‪ .‬بۆ ئه‌وه‌ی واریدی به‌حسه‌كه بـ‌م‪ ،‬ده‌بـێ بڵـێم دوكتـور‬‫سـه‌عید یـان وه‌كـوو نـاوی ئهسـڵیی خـۆی بڵێـین \"دوكتـور موحهممـهد سـادیق شـهرهفكهندی\" ئینسـانێكی بێئهنـدازه زیـرهك بـوو‪،‬‬‫بێئه‌ندازه به‌هۆش بوو‪ ،‬حافیزهیهكی ناڵێم بێوێنه‪ ،‬به‌ڵام به‌ڕاستی كه‌م وێنه‌ی هه‌بوو‪ ،‬شـتی لـه‌بیر نـهدهچوو‪ ،‬لهعـهینی حاڵـدا‬‫ئینسانێكی موتەوازیع‪ ،‬ئینسانێكی خۆش به‌رخورد له‌گـه‌ڵ رهفیقـانی‪ ،‬ئینسـانێكی خـاكی و ئینسـانێك بـوو كـه زۆر زوو ده‌ی تـوانی‬‫له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ببێتە ئاشنا و خه‌ڵكی جه‌زب بكا‪ .‬شتێكی دی كه له دوكتور سـهعیددا زۆر به‌رجه‌سـته بـوو‪ ،‬ئـه‌و سـیفهته بـوو كـه‬‫دوكتور سه‌عید پیاوێكی ئازا بوو‪ ،‬ئازایـه‌تی زۆر جـار خـهڵك بـه ئازایـهتیی لـه مه‌یـدانی شـه‌ڕدا لـه بهرابـهر خهتـهردا ده‌بینـێ‪،‬‬‫ئه‌من ئازایـه‌تی هـه‌ر لـه‌وێ دا خولاسـه ناكهمـهوه‪ ،‬بـه‌ڵام لـه‌و سـیفهتهش دا ئینسـانێكی به‌ڕاسـتی بـهوره بـوو‪ ،‬لـهوهختی هجـومی‬‫دوژمن دا‪ ،‬له‌وه‌ختی بۆمباران و تۆ‪ ،‬باراندا‪ ،‬له‌و وه‌ختانه‌دا كه مه‌رگ نیزیك ده‌بۆوه دوكتور سـه‌عید بـه هـیچ جـۆر نهدهخـهجڵا و‬‫ده‌ستوپێی خۆی ون نه‌ده‌كرد‪ ،‬حـه‌تا جاروبـار دهگهیشـته حـهدی ئـه‌وه كـه بـه‌بێ موبـالاتی حیسـابه و بـه كهمتهرخـهمی حیسـابه‪.‬‬‫به‌ڵام له‌وه زیاتر ئازایـهتیی ئـهخلاقیی هـه‌بوو‪ ،‬توانـای ده‌ربڕینـی بیروبـاوهڕی خـۆی هـه‌بوو‪ .‬لـهكن ئـه‌و كه‌سـانه كـه موخـالیفی‬‫بیروباوه‌ڕی ویش بوون‪ .‬ئه‌من ئه‌و كه‌سانه به ترسه‌نۆك ده‌زانم كه نه‌زه‌ری خۆیـان دهردهبـڕن بـۆ ئـه‌وه‌ی تـهڕهف پێـی خـۆش بـێ‪.‬‬‫ئینسان كه له باره‌ی ئه‌خلاقه‌وه ئازا بێ و شه‌هامه‌تی هه‌بێ‪ ،‬ده‌بێ بیروباوه‌ڕێك كه بۆخۆی پێی قانیعـه‪ ،‬بیڵـێ‪ ،‬جـا بـا یـهكێك‬ ‫موافیقی بێ‪ ،‬یه‌كێك موخالیفی بێ‪ ،‬له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئینسانێكی به‌ته‌واوی شوجا و ئازا بوو‪.‬‬‫دوكتور سه‌عید ده‌توانم بڵێم‪ ،‬له باری شێوه‌ی كاركردنه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك شێوهكاركردنێكی باشی هـه‌بوو‪ ،‬دهیتـوانی له‌گـه‌ڵ خـهڵك‬‫بگونجێ‪ ،‬ره‌نگه جارێك تووڕه بووبێ‪ ،‬ئه‌و تووڕه‌بوونه ته‌ڕه‌ف ناره‌حه‌ت ده‌كا یـان ئـازار ده‌دا‪ ،‬رهنگـه جارێـك حـه‌ق بـێ‪ ،‬جارێـك‬‫ناحه‌ق‪ ،‬چونكـه خـۆ شـهرت نیـه هه‌میشـه حـه‌ق لـه تـهرهفی ئـه‌و كه‌سـه بـێ كـه گـهورهتره‪ .‬بـه‌ڵام لهسـهریهك له‌گـه‌ڵ هاوكـارانی‬‫رابیته‌یه‌كی دۆستانه و ره‌فیقانه‌ی به‌رقه‌رار ده‌كرد‪ .‬خه‌سڵه‌تی باشـی زۆر تێـدا بـوون‪ .‬دیـاره دوكتـور سـه‌عید به‌داخـه‌وه زۆر تـازه‬‫بوو له كاری رێبهریدا‪ .‬یانی زۆر له كاری حیزبی‌دا نه‌مایه‌وه‪ .‬وه‌كوو ده‌زانین مه‌رحوومی دوكتـور سـه‌عید لـه سـاڵی ‪٨٥٣١‬دا بۆتـه‬‫ئه‌نـدامی رێبـهریی حیـزب‪ ،‬سـاڵی ‪٨٥١٨‬یـش شـه‌هید بـووه‪ .‬هـه‌موو عومرهكـهی لـه رێبـهریی حیزبـدا ‪ ٨٥‬سـاڵه‪ ،‬بـه‌ڵام رێبـهری بـه‬‫مه‌عنای سكرتێری ماوه‌یه‌كی كه‌متریش بوو‪ .‬هه‌تا جارێك دوكتور مه‌حموود قسه‌یه‌كی خۆشی گێڕایه‌وه‪ ،‬گـوتی ئێرانییـهكان لێیـان‬ ‫‪164‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫پرسیوم ئه‌رێ ئه‌وه پیاوێكی چۆنه و چۆن نیه‪ ،‬گوتوومه بابه‪ ،‬خۆ هێشـتا جێـی خـۆی خـۆش نـهكردوه‪ ،‬كـوێڕا خـهریكن بیكـوژن؟‬‫هه‌ر له ئێسـتاوه بهرنامـهی كوشـتنی هه‌یـه؟ گـوتی‪ ،‬گوتیـان جـا بـۆ پێتوایـه‪ ،‬دوكتـور قاسـملوو ئێمـه كوشـتوومانه‪ ،‬گوتوومـه خـۆ‬ ‫ئه‌منیش نه‌زانم‪ ،‬ئێوه ده‌زانن كه بۆخۆتان كوشتووتانه‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬به‌ڕێز مامۆستا‪ ،‬وه‌ك هواوڕێ و هاوسوهنگهرێكی دوكتوور سوهعید شوێوه‌ی مودیرییوه و رێبوهریی كواك سوهعید چوۆن‬ ‫هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬یـهكێك لـه نوختـه قووهتـهكانی دوكتـور سـه‌عید لـه ئـه‌مری رێبـهری دا‪ ،‬به‌ڕاسـتی مودیرییـهت و بهرنامـه بـوو‪ .‬دوكتـور‬‫قاسملوو مه‌علوومه له هه‌موومان و یه‌ك له‌وان له دوكتور سـهعیدیش بـه چه‌نـدین پلـه گـه‌وره‌تر و شـارهزاتر بـوو‪ .‬بـه‌ڵام لـهباری‬‫به‌رنامه‌ی كاره‌وه دوكتور سه‌عید لـه دوكتـور قاسـملوو بهبهرنامـهتر بـوو‪ .‬هـه‌موو ئـه‌و کارانـه كـه ده‌بـوو بیانكـا بهرنامـهی بۆیـان‬‫هـه‌بوو‪ ،‬دهینووسـی‪ ،‬دهفتـهری یادداشـتی هـه‌بوو‪ ،‬وهرهقـهی یادداشـتی هـه‌بوو‪ ،‬موراجهعـهی پێـدهكرد‪ ،‬لـه وهختـی پێویسـت دا‬‫ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ریان‪ ،‬بێجگه له‌وه‌ی گوتم‪ ،‬حافیزهیهكی وای هه‌بوو‪ ،‬كه باوه‌ڕم پێبكه زۆر ئیحتیاجی بـه‌و دهفتـهر و شـته نـه‌بوو‪.‬‬‫به‌ڵام له عه‌ینی حاڵ‌دا بۆخۆی ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی تێدا بوو كـه شـتهكانی لـه دهفتـهردا یادداشـت ده‌كـرد‪ ،‬دهگهڕایـهوه سـه‌ریان‪ ،‬لێـی‬‫ده‌پرسینه‌وه‪ .‬كه ئه‌وه له مودیریه‌ت دا زۆر موهیممـه‪ ،‬كارێـك كـه بهكهسـێك دهسـپێردرێ هـهروا بـهرهڵڵا نـهكرێ‪ ،‬وێڵـی نـهكا بـه‬‫ئومێدی خودا‪ ،‬جارێكی دیكه لـێی بپرسێته‌وه‪ ،‬ئـاخۆ گه‌یشـتۆته كـوێ‪ ،‬كارهكـه لـه قۆنـاغی جێبـهجێكردن دا گهیوهتـه كـوێ؟ چـی‬‫دیكه‌ی ده‌بێ بۆ بكرێ؟ دوكتور سه‌عید هه‌م بۆ كاری خۆی ئه‌وه‌ی هه‌بوو‪ ،‬هه‌م بۆ ره‌فیقانی و بۆ هاوكارهكـانی‪ .‬لـه بـاری رێبـهری‬‫یه‌وه رێبه‌رێكی قاتیع بوو‪ .‬له موقابیل كه‌مكاری و ئه‌وانه‌دا له سه‌ر هه‌سـت بـوو‪ ،‬زۆر حهسـاس بـوو‪ .‬قبـووڵی نـهدهكرد‪ ،‬دووبـاره‬‫ئه‌وه‌ی ده‌ڵێمه‌وه‪ ،‬ره‌نگه جاروبار به‌رخوردی توندی له‌گه‌ڵ ره‌فیقان كردبێ به‌ڵام پێموایـه ده‌تـوانم شـاهیدیی بـۆ بـده‌م كـه رهنگـه‬‫وه‌ك هه‌موو كه‌سێك یه‌كێكی خۆش ویستبێ و یه‌كێكی خۆش نه‌ویستبێ‪ ،‬به‌ڵام ئه‌و بهرخوردانـهی نـه له‌بـه‌ر ئـه‌وه بـوو كـه كـابرای‬‫خۆش ده‌وێ یان خۆشی ناوێ‪ ،‬له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌و پێی وایه ده‌بێ بیكا‪ ،‬كابرا ئه‌نجامی داوه بـه شـێوه‌یه‌كی بـاش‬‫یان نا‪ ،‬بۆیه به‌رخوردی پێكردوه‪ .‬به‌هه‌رحاڵ دووباره ئه‌وه‌ی تكرار ده‌كه‌مه‌وه یه‌كێك له نوخته قووهتـهكانی دوكتـور سـه‌عید لـه‬ ‫كاری حیزبی و به تایبه‌تی له كاری رێبه‌ری دا مودیرییه‌ت و به‌رنامه بوو‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬به‌ڕێز مامۆستا! ئهوكا دروشمی ستراتیەیی حیزبه‌كه‌مان دیمۆكراسوی بوۆ ئێوران و خودموختواری بوۆ كوردسوتان بوو‌و‪،‬‬ ‫دوكتور سه‌عید چۆن ده‌ی ڕوانیه مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬جارێ له‌پێش دا با بڵێم مافی دیاریكردنی چاره‌نووس‪ ،‬هه‌ر چه‌ند هێنـدێ جـار گـوتراوه كـه مـافی چـاره‌نووس بـۆ گـه‌لان‬‫مه‌عنای واقیعیی هـه‌ر ئه‌وه‌یـه كـه وڵاتـی سـه‌ربه‌خۆ‪ ،‬ده‌وڵـه‌تی سـهربهخۆیان هـه‌بێ‪ ،‬بـه‌ڵام مـافی دیـاریكردنی چـاره‌نووس تـه‌نیا‬‫ئیستقلال نیه‪ ،‬مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ئه‌وه‌یه كه میللـه‌تێك ئـازادیی پێبـدرێ بۆخـۆی بـه‌و شـێوه‌یه كـه بۆخـۆی پێـی باشـه‬ ‫‪165‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫چاره‌نووسی خۆی دیاری بكا‪ .‬پێی خۆش بێ له‌گه‌ڵ یـهكێكی دیكـه بـژی بـه شـێوه‌ی خودموختـاری‪ ،‬فیـدرالیزم‪ ،‬كونفـدرالیزم‪ ،‬هـه‌ر‬‫ته‌عیینی سهرنویشته‪ ،‬پێی خۆش بێ موسته‌قیل بێ و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێـك بێنـێ هـه‌ر بڕیـاردانی چارهنووسـه‪ .‬هـه‌ر جـۆرێكی‬‫بۆخۆی بیهه‌وێ سیستمێكی سوسیالیستی بێ‪ ،‬بیهه‌وێ سیستمێكی ئیسـلامی بـێ‪ ،‬بیهـهوێ سـه‌رمایه‌داری بـێ‪ ،‬بیهـهوێ هـه‌رچی بـێ‪،‬‬‫مادام ئازادانه بۆخۆی ته‌عیینی بكا‪ ،‬ئه‌وه مافی دیاریكردنی چاره‌نووسه‪ .‬به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێین لـه نێـوان خودموختـاری و وه‌رگرتنـی‬ ‫حه‌قی یه‌كگرتنه‌وه و دامەزراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورددا نه‌زه‌ری چۆن بوو‪ ،‬ئه‌و وه‌خت ده‌كرێ ئاوا جواب بده‌ینه‌وه‪:‬‬‫دوكتور سه‌عید ئینسانێكی حیزبـی بـوو‪ ،‬لـه مـاوه‌ی حیزبایـهتیی خۆشـیدا چه‌نـد مـانگی ئـهوهڵ نـه‌بێ‪ ،‬كـه هـه‌ر ئه‌نـدامی سـادهی‬‫حیزب بوو‪ ،‬ده‌نا ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی و پاش چه‌ند مانگان ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی بوو‪ ،‬پاشـانیش بـۆ ماوهیـهك جێگـری‬‫سكرتێر بووه‪ ،‬دوایی بۆته سكرتێر‪ ،‬یـانی چه‌نـد سـاڵێك لـه سـهدری رههبـهریدا بـووه‪ .‬كه‌سـێكی ئـاوا دیـاره تـابیعی سیاسـهت و‬‫شوعاری ئیستراتیژیكیی حیزبه‌كه‌ی ده‌بێ و ته‌بلیغی بۆ ده‌كـا‪ .‬كـهوابێ ئـه‌و موبـهللیغی خودموختـاری بـوو‪ ،‬وه‌ك شـێوه‌یه‌كی حـهقی‬‫تـهعیینی سهرنویشـت‪ ،‬كـه حیزبـی دێمـۆكراتی كوردسـتان بۆخـۆی دیـاری كردبـوو و ئـه‌و دیاریكردنـهش بـه‌بێ شـك هـهڵقوڵاوی‬ ‫لێكدانه‌وه‌یه‌كی قووڵی سیاسی و واقیعگه‌رایانه بووه‪.‬‬‫ئه‌مما ئه‌وه كه داخوا بیری بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی كورد چۆن بووه؟ ده‌توانم بڵێم به هـه‌موو عـومقی ئیمانـهوه بـاوه‌ڕی بـه‌وه هـه‌بوو كـه‬‫میلله‌تی كورد یه‌ك میلله‌ته‪ ،‬خاكه‌كه‌ی یه‌ك خاكـه‪ ،‬ده‌بـێ رۆژێـك لـه رۆژان ئـه‌و خاكـه و ئـه‌و میللهتـه یـهك بگرنـهوه‪ ،‬ده‌وڵـه‌تی‬‫موستهقیلیان هه‌بێ‪ ،‬هه‌ر بۆیه له پێنـاوی هاوكـاری له‌گـه‌ڵ به‌شـه‌كانی دیكـهی بزووتنـه‌وه‌ی كـورددا ئامـاده‌ی زۆر فیـداكاری بـوو‪،‬‬‫ئاماده‌ی زۆر هاوكاری بـوو‪ ،‬ئامـاده‌ی گـوزه‌ران و چاوپۆشـی لـه مـهنافیعی كـاتیی حیزبـی دێمـۆكراتی كوردسـتان بـوو بـه قـازانجی‬‫به‌شێكی دیكه له بزووتنه‌وه‌ی كورد‪ .‬قه‌ت له‌بیرم ناچێ‪ ،‬عهكسێكی یادگاریشم هه‌یه له‌گه‌ڵی‪ ،‬لـه ئێوارهیـهك دا كـه خهبـهر بـڵاو‬‫بۆوه كه‌ركووك ئازاد بووه‪ ،‬ده‌توانم بڵێم ئه‌و پیاوه ده‌ستوپێی خۆی لـێون ببوو‪ ،‬له خۆشحاڵی یان‪ ،‬چونكـه كوردسـتان هـه‌مووی‪،‬‬‫شـاری كـهركووك بـه شـارێكی هـه‌ره گرنگـی كوردسـتان دهزانـێ‪ ،‬لهعـهینی حـاڵ دا خهتـهر له‌سـه‌ر ئـه‌وه‌ی كـه كـهركووك له‌گـه‌ڵ‬‫كوردسـتانی ئـه‌مڕۆ یـان كوردسـتانێكی یـهكگرتوو نهخرێتـهوه هه‌میشـه لـه هـه‌موو شـارێكی دیكـه پتـره‪ .‬له‌بـه‌ر ئـه‌وه‌ی سـه‌رچاوه‌ی‬ ‫ژێرزه‌مینیی زۆر و به‌نرخی تێدایه‪.‬‬‫ئه‌و كابرایه ئه‌گه‌ر عه‌كسه‌كه‌ی ببینی وه‌كوو ده‌ڵین له‌بنان گوێیان پێده‌كه‌نێ‪ ،‬ئه‌وه‌نده خۆشحاڵه‪ ،‬هه‌میشـه چـاوی لـه‌وه بـوو كـه‬‫كـورد بگاتـه رۆژێكـی ئـاوا كـه بتـوانێ خاكهكـهی وهسـهر یـهك خاتـهوه و وڵاتێكـی موسـتهقیللی خـۆی هـه‌بێ‪ ،‬ئـه‌وه‌ی بـه حـهقی‬‫موسهللهمی خۆی ده‌زانی‪ ،‬له‌عه‌ینی حاڵیش‌دا وه‌ك گوتم ئه‌ندامی حیزبێك بوو‪ ،‬رێبه‌ری حیزبێك بوو كه شوعارهكهی خودموختـاری‬ ‫بوو‪ ،‬ته‌بلیغی بۆ ئه‌وه ده‌كرد‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬به‌ڕێز مامۆستا! قوناغه‌كانی جۆراوجۆری خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر شانی لاوان بووه‪ ،‬دوكتور سه‌عید چوۆن دهیڕوانیوه‬ ‫لاوان به گشتی؟‬ ‫‪166‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫وه‌ڵام‪ :‬پێموایه خه‌باتی میلله‌تی كورد یان هه‌ر میلله‌تێكی دیكه وا به‌ش نـاكرێ‪ .‬زۆربـه‌ی له‌سـه‌ر شـانی ئه‌وه‌یـه‪ ،‬رهنگـه زۆربـه‌ی‬‫زۆری له‌سه‌ر شانی زه‌حمه‌تكێشان بێ‪ ،‬چونكه زهحمهتكێشـان زۆربـه‌ی جامیعـهی ئێمـه پێـك دێـنن‪ .‬ده‌نـا تهقریبـهن له‌سـه‌ر شـانی‬‫ههمووانــه‪ ،‬یــهعنی لاوان رهنگــه نهقشــی ئیجرائــی یــان پتــر بــێ لــه موبــارزهدا‪ ،‬بــه‌ڵام سیاســهت گــوزاری مهعموولــهن كــاری‬‫گهورهترهكانه‪ ،‬ئی به تهجروبهترهكانه‪ .‬با موبالەغه نه‌كه‌ین له نه‌خشی هیچ توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا‪ ،‬دیاره لاوان هه‌م ئێنـرژی‬‫یان زۆره‪ ،‬هه‌میش به تایبه‌تی له قۆناخی ئه‌خیری ژیانی میلله‌تی كورددا‪ ،‬لاوان به‌شی زیاتریان بـه‌ر دهكـهوێ‪ ،‬بهتایبـهتی لـه‬‫هه‌لومه‌رجی ئێستامان دا‪ .‬ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن \"جمعیت جوان\" جه‌معییه‌تی جه‌وان پتره له جه‌معییه‌تی پیـر‪ .‬دوكتـور سـه‌عید وه‌كـوو‬‫هه‌موو كه‌س‪ ،‬وه‌كوو رێبـهرێك بـاوه‌ڕی بـه‌وه هـه‌بوو كـه دهبێبـایەخ بـه لاوان بـدرێ‪ ،‬لاوان ئامـاده بكـرێن‪ ،‬پـه‌روه‌رده بكـرێن بـۆ‬‫بهعۆدهگرتن و وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و مه‌سئوولییه‌تانه كه ده‌بێ له دوارۆژدا ئه‌وان بیگرنـه ده‌سـت‪ .‬لاوان وهسـیلهی جێبـهجێكردنن لـه‬‫كاتی لاوی‌دا‪ ،‬وه‌سیله‌ی به‌رنامه‌ریزی و رێبهریكردنن له كـاتی بهسـاڵ داچـوون دا‪ .‬بـه‌ڵام ئـه‌وه‌ی كـه رهنگـه دوكتـور سـه‌عیدی لـه‬‫یـهكی دیكـه جـودا كردبێتـهوه‪ ،‬ئه‌وه‌یـه ده‌گـه‌ڵ ئـه‌وه‌ی فاسـیلهی زهمـانیی عـومری لەگەڵ لاوهكـان زۆر بـوو ــ بههـهر حـاڵ دوكتـور‬‫سه‌عید كه شـه‌هید بـوو ‪ ٣٢‬سـاڵی ته‌مـه‌ن بـوو ــ بـه‌ڵام لـه لاوهكـان نیزیـك بـوو‪ ،‬زۆر تێكـهڵاو بـوو له‌گـه‌ڵ لاوان‪ .‬ده‌تـوانم بڵـێم‬‫جاروبار موبالەغهشی ده‌كرد‪ ،‬ئه‌ساسه‌ن له باری ته‌وازوعه‌وه دوكتور سه‌عید زۆرجار زیاده‌ڕۆیی ده‌كرد‪ .‬بـۆ وێنـه لهبیرمـه دوكتـور‬‫قاسملووی ره‌حمه‌تی به سه‌فه‌ر چووبوو‪ ،‬ئه‌ویش جێگری سكرتێر بوو‪ ،‬رۆژێكی چووم ته‌ماشام كـرد نیگابـانی نیـه‪ ،‬ئـهمنیش گـوتم‬‫بۆ نیگابانت نیه؟ گوتی وه‌ڵڵا گوتم با بۆخۆیان ئیسراحه‌ت بكه‌ن‪ .‬گوتم كارێكی زۆر خراپت كـردوه‪ ،‬یـانی چـی؟ بـۆ هـه‌ر دوكتـور‬‫قاسملوو خه‌ته‌ری له‌سه‌ره؟ یانی چی ئه‌تۆ به‌وه‌ی ده‌ڵێی توازو ‪ ،‬ئه‌وه توازو نیـه‪ ،‬ئـه‌وه بێموبالاتییـه‪ .‬دوایـه بـانگی بـرادهری‬‫به‌رپرسی پێشـمهرگهكانی نیگابـانم كـرد كـه ئێسـتا لێره‌یـه‪ ،‬گـوتم ئـه‌وه بـۆ كـاك دوكتـور سـه‌عید نیگابـانی نیـه؟ گـوتی بۆخـۆی‬‫گوتوویه‌تی نامه‌وێ‪ ،‬گوتم نه‌خەیر ئێوه بۆخۆتان لهبههانه به‌ندن بۆ ته‌مبه‌ڵی‪ ،‬ئه‌تۆ بڕۆ بۆی دابنێوه‪ ،‬جا ئه‌گه‌ر گوتی نـابێ‪،‬‬ ‫بڵێ فڵان كه‌س گوتوویه‌تی‪ ،‬ئه‌من ده‌چم جوابی ده‌ده‌مه‌وه‪ .‬ئیدی ئه‌وه بوو به‌قسه‌ی كردم و نیگابانیی دانایه‌وه‪.‬‬‫دوكتور سه‌عید وه‌سه‌ر خۆی نه‌هێنا‪ ،‬نه‌یگوت بۆ ناردووتهتـهوه‪ .‬ئـه‌و بهڕادهیـهك موبالهغـهی لـه تـوازو و فرووتـهنی دا ده‌كـرد‪.‬‬‫ده‌تدی وه‌ڕێ ده‌كه‌وت هه‌ر چه‌ند له باری ئه‌منییه‌ته‌وه جاروبار ئه‌وه بـه قازانجیشـه‪ ،‬بـه‌ڵام بـهخۆی و دوو پێشـمه‌رگه‌وه ده‌چـووه‬‫سه‌فه‌ر‪ ،‬له‌و ههلومهرجـهدا‪ .‬بـه كـورتی هـه‌م نیزیـك بـوو لـه لاوان هـه‌م موتەوازێعانـه له‌گـه‌ڵ لاوهكـان و خـه‌ڵكی دیكـه رهفتـاری‬‫ده‌كـرد‪ .‬له‌گـه‌ڵ ئـه‌وه‌ی وه‌كـوو گـوتم ئـه‌و وهختـه كـه نـۆره‌ی قاتیعییـهت ده‌هـات پیـاوێكی قـاتیع بـوو‪ ،‬پیـاوێكی بـه بڕشـت بـوو‪،‬‬ ‫پیاوێكی وا نه‌بوو بڵێی ده‌ستوپێ سپی یه‌و كاری له‌ده‌ست نایه‪.‬‬ ‫ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره ‪٩٢٨‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا‪ / .‬ڕێکه‌وتی ‪٨٥ :‬ی سێپتامبری ‪٢١١٢‬‬ ‫‪167‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬باس له جیابوونه‌وه‌که‌ی حیزبی دیموکرا ده‌کا‬ ‫سازدانی هیلال ئیبراهیم‬‫پرسیار‪ :‬ئه‌مڕۆ به‌یانێکتان بڵاوکردوه و تیایدا جیابوونه‌وه‌ی خۆتان له حیزبی دیمووکرا ڕاگهیانود‪ ،‬هۆکواری ئوهم جیابوونوهوه‬ ‫چیه؟‬‫وەڵام‪ :‬ئێمه له‌به‌یاننامه‌که‌دا نه‌مانگوتوه جیا بووینه‌ته‌وه بـه‌ڵکوو لـهتبوونمان قبـووڵ کـردوه‪ .‬ئێمـه جیـا نهبووینهتـهوه چونکـه‬‫ئێمه پێمان وانیه حیزبێک هه‌بێ ئێمه لێی جیا ببینـهوه‪ .‬حیزبێـک هه‌یـه کـه ئێمـه نـهمان توانیـوه تێیـدا ئیـداره بکـه‌ین و لـه‌ت‬‫بـووین‪ .‬لـه‌ت بوونهکـه دوو سـاڵه هه‌یـه و به‌شـێک حـاکم بـووه و بهشـێکیش مـهحکووم‪ .‬نهگهیشـتینه رێککـهوتنێک چونکـه ئـه‌وان‬ ‫بڕیاری خۆیان دابوو‪ .‬ئێمه جیا نه‌بووینه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر پێش هه‌موویان هی ئێمه نه‌بێ‪ ،‬ئه‌وا به‌شێک بووین له‌و حیزبه‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له‌نێو راگه‌یاندن دا وا بڵاو ببۆوه که ئێوه که‌مینه‌ن و ئه‌وان زۆرینه‪ ،‬که‌واته ئێوه لوهوان‬ ‫جیا بوونه‌ته‌وه نه‌ک له بوون‪.‬‬‫وەڵام‪ :‬ئێمه هه‌میشه گوتوومانه‪ ،‬ته‌نانه‌ت لهیاداشتهکهش دا نووسیومانه کـه ده‌سـته‌واژه‌ی کهمینـه و زۆرینـه دروسـت نیـه چونکـه‬‫تا ئێستاش مه‌علووم نیه کام لا زۆرینه‌یه و کام لا که‌مینه‪ .‬پاشان ئه‌و شـتانه هه‌میشـه قـابیلی گـۆڕانن بـه‌ڵام لـه‌نێو ئه‌نـدامانی‬ ‫کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دا ئه‌وان زۆرینه‌ن و ئێمه که‌مینه‪ .‬ئه‌وه ڕاسته ‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬ئایا حکومه و پهرلوهمان و حیزبوهکانی باشوووری کوردسوتان بهتایبوهتی پوارتی و یوهکێتی هویچ هوهوڵ و نواوبەیوانی‬ ‫یه‌کیان نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان؟‬‫وەڵام‪ :‬ئه‌مه چه‌ندین جاره حکوومه‌ت و لایه‌نه سیاسی یه‌کان و سه‌رکرده‌کانی کورد و حیزبه‌کانی دیکە و به‌ناوی پهرلهمانیشـهوه‬‫دوو جـار هـاتوون و ئێمـه گوتوومانـه کـه بـه‌رده‌وام پێشـوازی لـهنێوبژیوانی ده‌کەن بـه‌ڵام ئـه‌وان رهتیـان کردۆتـه‌وه و گوتوویانـه‬ ‫ئه‌وانه کێشه‌ی ناوخۆیین و ئێمه بۆ خۆمان حه‌لیان ده‌که‌ین و ئێوه قسه‌ی لێ مه‌که‌ن‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئه‌م له‌تبوونه وه‌ک تۆ ناو لێنا‪ ،‬کار ناکاته سه‌ر ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؟‬ ‫وەڵام‪ :‬بێگومان شتێکی باش نیه‪ .‬ئێمه به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی خۆمان کردوومانه‪ .‬به‌ڵام ئێمه گه‌یشتبووینه بارودۆخێک که ئه‌و‬ ‫‪168‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫له‌تبوونه باشتر بوو له‌و پێکه‌وه‌بوونه‌مان چونکه تواناکانمان له‌ململانێی یه‌کتردا خه‌رج ده‌کرد‪ .‬بـه‌هۆی ئـه‌وه بـوو کـه ئێمـه ئـه‌و‬‫لهتبوونـهمان قبـووڵ کـرد ده‌نـا نـهمان دههێشـت قبـووڵ بکـرێ‪ .‬بـۆ ئـه‌وه‌ی تواناکـانی ئێمـه چیتـر لـهنێوخۆدا خـهرج نـه‌بێ هـه‌ر‬ ‫که‌سه‌مان به‌جیا هه‌وڵه‌کانمان ئاراسته‌ی جه‌مهووریی ئیسلامی بکه‌ین له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی میلله‌تی کورددا‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬که‌مپه‌کانتان و خێزانه‌کانتان تێکه‌ڵ به‌یه‌کن‪ ،‬ئه‌ی ئه‌مه کێشه دروست ناکا ‪ ،‬چۆن ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن؟‬‫وەڵام‪ :‬باره‌گانمان و که‌مپه‌کانمان تێکه‌ڵن و ده‌بێ لێک جیا بکرێنه‌وه‪ .‬داوامان کردوه که ئه‌و ره‌فیقانه بۆ خۆیـان کۆمـهک بکـه‌ن‬‫به‌شێوه‌یه‌کی زۆر شارستانی یانه و دۆستانه وا بکه‌ین تێکه‌ڵاو نه‌بن و هه‌ر که‌سه و بچێته جێگایه‌ک‪ .‬ئه‌گـه‌ر ئـه‌وانیش هاوکـاریی‬‫نه‌که‌ن ئه‌وا ئه‌و ئه‌رکه ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی ده‌سـه‌ڵاتدارانی ئێـره و ئێمـه داوامـان لهحکوومـهت و پهرلـهمان و هـه‌ردوو پـارتی‬ ‫ده‌سه‌ڵاتدار کردوه که یارمه‌تیمان بده‌ن تاکوو بتوانین به‌بێ هیچ گیروگرفتێک و رووداوێکی ناخۆش لێک دوور بکه‌وینه‌وه‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬ئه‌زموون هه‌یه که ئه‌و ناکۆکی یانه پێکدادان و توندوتیەی لێ‪-‬که‌وتۆته‌وه‪ ،‬هه‌روه‌ک حیزبی دیموکرا و رێبه‌رایه‌تیی‬‫شۆڕشگێر له‌رابردوو یان هه‌ر دوو رێکخراوی کۆمهڵوه‪ ،‬توۆ ههسوت ناکوهی نواکۆکیی ئوهمجارهش تونودوتیەی و پێکودادانی لوێ‬ ‫بکه‌وێته‌وه؟‬‫وەڵام‪ :‬به‌ش به‌حاڵی خۆم پێموایه راسته‪ ،‬له‌لایه‌که‌وه هه‌ر شه‌ڕ و هه‌ڵڵا هه‌ڵدایسێ به‌ڵام ئه‌گـه‌ر هـه‌ردوو لا ئامـاده‌ی شـه‌ڕ بـن‪.‬‬‫ئێمه ئاماده‌ی وه‌شاندنی زللهیهکیش نیین و نامانه‌وێ هیچ روو بدا‪ .‬له‌به‌ر ئه‌وه نیه که ئێمه که‌مینه‌ین به‌ڵام به‌هیچ جۆر مـل بە‬‫هیچ جۆره کارێـک و ته‌نانـه‌ت قسـهیهکی خـراپیش نـادهین‪ .‬هیـوادارم کـه هـیچ شـتێکی خـرا‪ ،‬روو نـه‌دا بهتایبـهتی ئێمـه له‌سـه‌ر‬‫زه‌ویی خۆمان نیین و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵانه‌ی هه‌مانه بۆ نموونه له‌گه‌ڵ کۆمهڵـهدا کـه چه‌نـد سـاڵێک لهحاڵـهتی شـه‌ڕدا‬ ‫بووین‪ ،‬به‌ڵام له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا هیچ کارێکمان به‌سه‌ر یه‌کتره‌وه نه‌ما ‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئایا پارتی و یه‌کێتی ده‌وریان نیه له‌نزیک کردنه‌وه و ناکۆکی یه‌کان ‪ -‬دا؟‬‫وەڵام‪ :‬ئه‌وه‌ی راستی بێ ده‌وریان گێڕاوه و هه‌وڵیان داوه بـۆ نزیـک بوونـهوهمان‪ .‬ئێمـه پێمـان گوتـوون کـه پێمـان خۆشـه خۆمـان‬‫چاره‌س ـهری کێش ـه‌کان بکــه‌ین به‌پێچه‌وان ـه‌ش زۆر پێشــوازی لهه ـهوڵ و یارم ـه‌تی یــهکانی ئێــوه ده‌کــه‌ین و زۆر سوپاســی هاتنــه‬ ‫ناوهوهشتان ده‌که‌ین‪ .‬به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر هیچ دانێکی پێدا نه‌ناوه بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی هیچ لایه‌ن و نێوبژیوانێک‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬به‌چ ناوێکه‌وه درێەه به‌چالاکی یه سیاسی یه‌کانتان ده‌ده‌ن و ئایا فۆرم و شێوازی کارکردنتان ده‌گۆڕن یا نا؟‬ ‫وەڵام‪ :‬ئێستا ئێمه کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و جێگران و موشاویرانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیین‪.‬‬ ‫‪169‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫دوایه‌ش حه‌قی خۆمانه ناوێک بۆ خۆمان دیاری بکه‌ین‪ .‬حه‌قی خۆشمانه حیزبی دیموکراتی کوردستان بین‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬یانی هه‌ر به‌ناوی حیزبی دیموکراته‌وه ؟‬ ‫وەڵام‪ :‬ئه‌گه‌ر واش بێ ئاسایی یه به‌ڵام ئێمه هه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستانین‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬ئه‌مه چۆن ده‌بێ‪ ،‬یه‌ک ناو و یه‌ک ده‌زگای راگه‌یاندن و یه‌ک رێکخراو‪ ،‬هه‌ست ناکه‌ی ئه‌مه به‌ره‌و توندوتیەیتان به‌رێت؟‬‫وەڵام‪ :‬هه‌ندێک شت هه‌یه لێکمان جیـا کاتـه‌وه‪ .‬بـا لێـت نهشـارمهوه کـاتی خـۆی کـه حیزبـی دیمـوکرات و رێبهرایـهتی شۆڕشـگێر‬‫هه‌بوو‪ ،‬ئه‌من وه‌کوو خۆم هه‌میشه له‌دژی ئه‌وه بووم که نابێ ناوه‌که‌یان وه‌ک یه‌ک بێ‪ ،‬ئێسته‌ش ههروایـه‪ .‬بـۆ نموونـه کۆمهڵـه و‬ ‫کۆمه‌ڵه‪ .‬چریکهای فیدایی هه‌بوون به چه‌ندین ناوه‌وه‪ .‬بۆیه شتێکی ئاسایی یه‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬لهرۆژههڵا دا رێکخراوێک نه‌بووه جیا ببێتوهوه و توهجاوزی ئوهو حاڵهتوه بکوا کوه بوهفۆرم و شوێوازێکی نوێووه بێتوه‬ ‫مه‌یدان؟‬‫وەڵام‪ :‬با نه‌بێ‪ ،‬به‌ڵام مومکینه له‌ئاینده شتی وا روو بدا‪ .‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هـیچ گونـاهێکی تێـدا نیـه‪ .‬هـیچ که‌سـێک بـۆی نیـه‬ ‫موحاسەبهی ئه‌و که‌سه بکا که ناوی کوڕێکی بنێ به‌ڵام ئه‌و ناوه هه‌بێ ‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئێستا زۆربه‌تان لهکۆیهن‪ ،‬ئایا داوای ئه‌وه ناکه‌ن که باڵی زۆرینه کۆیه به‌جێ بهێڵێ و بڕوا بۆ هه‌ولێر؟‬‫وەڵام‪ :‬بۆ داوای ئه‌وه بکه‌ین‪ .‬ئێمه هه‌موومان له‌ژێر سێبه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا ده‌ژیین‪ .‬ئێمه هه‌وڵه‌که‌مان ئه‌وه‌یـه‬‫بۆ خۆمان بتوانین ماڵه‌کانمان و بنکه‌کانمان لێک جیا ببنه‌وه‪ .‬ئه‌گه‌ر نه‌مان توانی داوای هاوکاری له حکوومه‌تی هـه‌رێم ده‌کـه‌ین‬‫له‌م بارەیەوه هاوکاریمان بکه‌ن‪ .‬ئه‌گینا ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کمان نیه له‌کوێ بین‪ .‬ئێمه لێره بین یان له هه‌ولێر‪ ،‬ئه‌وان لێـره بـن‬ ‫یان له هه‌ولێر‪ ،‬هیچ کێشه‌یه‌کمان نیه‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه ‪ :‬ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس نیوز ‪ /‬ڕێکه‌وتی ‪١ :‬ی دێسامبری ‪٢١١٢‬‬ ‫‪170‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫کۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانیى مامۆستا عه‌بدوڵڵا حەسەن زادە\"‬ ‫ئاماده کردن‪ :‬هێەا مه‌نگوڕ‪.‬‬‫کـاتژمێر ‪٢‬ى پـاش نیـوەڕۆى ‪٨٥‬ى دیسـهمبرى ‪٢١١٢‬ى زایینـى کۆنگرهیـهکى رۆژنامـهوانى بـه بهشـداریى راگهیهنـهره کوردسـتانى و‬‫ده‌ره‌کـی یـهکان لـه شـارى هـه‌ولێر (هوتێـل هـه‌ورامان ) بـۆ بـه‌ڕێز‪ ،‬عه‌بـدوڵڵا حه‌سـه‌ن زاده‪( ،‬ئهنـدامى ههیئـهتى بهرێوهبـهریی‬ ‫حیزبى دێموکراتى کوردستان)سه‌باره‌ت به دووکه‌رت بوونى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران ساز درا‪،‬‬ ‫ئه‌مه‌ش ده‌قى وتهکانیەتی‪:‬‬‫سه‌ره‌تا به‌رێزیان به ناوى کورد و کوردستان و به ناوى خوێنى شه‌هیدانى حیزبى دێمۆکراتى کوردستان له ڕیـزى پێشـهوه قـازى‪،‬‬‫قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندى‪ ،‬قسه‌کانى خۆى ده‌ست پێ‌کرد و وێـراى بـه خێرهێنـانى پـهیامنێر و راگەیێنـهرهکان‪ ،‬وتـى‪ :‬هـه‌ر وه‌ک لـه‬‫ڕاگه‌یه‌ندراوى ‪٢‬ى دیسه‌مبرى ‪ ٢١١٢‬دا هاتوه‪ ،‬به‌شێک له ئه‌ندامانى ده‌فته‌رى سیاسى‪ ،‬کومیته‌ى ناوه‌ندى‪ ،‬جێگـران و ڕاوێژکـارانى‬‫کومیتـهى ناوهنـدى و کـادر و پێشـمهرگهى حیزبـى دێمـۆکراتى کوردسـتانى ئێـران‪ ،‬ڕهسـمهن بـهجیا کـارکردنى حیزبـى خۆیـان لـه‬‫زۆرینه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاند و چالاکیى حیزبى خۆیان له ژێر ناوى (حیزبى دێموکراتى کوردستان)دا ده‌ست پێ‌کرد !!‪ .‬بـا‬‫هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بن که‌س له حیزبى دێموکراتى کوردستان جیا نه‌بۆته‌وه! نه ئێمه نه برایانى دیکه‌مان!‪ .‬حیزبى دێمـوکراتى‬‫کوردستانى ئێران به داخێکى گرانه‌وه له ئه‌نجامى پێشێلکردنى هێندێک له پرێنسیپه دێموکراتیکه‌کان‪ ،‬که (هه‌م جێـى شـانازیى‬‫حیزب و هه‌م جێى شانازیى دۆستان و بزوتنه‌وه‌ى گه‌لى کورد بوون) نه‌یانتوانى به یه‌که‌وه درێـژه بـه خـه‌بات بـده‌ن‪ ،‬لـه مـاوهى‬‫زیاتر له دوو ساڵ و نیوى رابردوودا به‌شێکى زۆر له ئه‌ندامانى ڕیزى هه‌ره پێشه‌وه‌ى حیزبى دێموکراتى کوردستان‪ ،‬لـه بـه‌ر ئـه‌و‬‫بۆچوونه بیرتهسکانهى پاوانخوازان دا خرابوونه په‌راوێز و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کى زۆرى ئه‌و به‌شه‌ى که به ناوى ئۆپۆزسیۆن نـاوى‬‫ده‌رکرد! به ئاکـام نهگهیشـت‪ .‬نێوبژیـوانیى بهشـێکى زۆر لـه ئـهحزابى کوردسـتانى لـه نێوانیـان دا دوو حیزبـى دهسـهڵاتدارى ئـه‌م‬‫به‌شـه لـه کوردسـتان (پـارتى دێمـوکراتى کوردسـتان و یهکیـهتیى نیشـتمانى کوردسـتان) و زۆر لـه ئـهحزابى دیـکەى ئـه‌و بهشـهى‬‫کوردستان و هێندێک له ئه‌حزابى کوردستانى کوێستان (ڕۆژهـه‌ڵات) و هێنـدێک کهسـایهتیى نێوخـۆى حیـزب و ده‌ره‌وه‌ى حیـزب و‬‫ئه‌ندامانى پارڵهمانى هـه‌رێمى کوردسـتان‪ ،‬هـهمووى ئه‌وانـه لـه ئاکـامى گـوێ ڕانـهگرتنى به‌شـى زۆرینـهى کومیتـهى ناوهنـدى بـێ‬‫ئاکام مانه‌وه‪ .‬کار گه‌یشتبووه جێگایه‌ک که هه‌ر وه‌ک له به‌یاننامه‌ى ئه‌وان دا هـاتبوو بـهکردهوه حیـزب دوو کـهرت ببـوو‪ .‬حیـزب‬‫واى لێ هاتبوو له جیاتى هه‌وڵه‌کان و تواناکان بۆ به‌ربه‌ره‌کانى بـه دژى دوژمنـانى مـاف و ئـازادی یـهکان و وهدیهێنـانى هیـوا و‬ ‫‪171‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئاواته‌کانى گه‌لى کورد خه‌رج بکرێن‪ ،‬سه‌رفى به‌ربه‌ره‌کانى له گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کران‪ ،‬ده‌کرێ بگوترێ که ئه‌و حیزبه له زۆر بـارهوه‬‫فه‌له‌ج ببوو‪ .‬کاتێک ئێمه له هه‌وڵه‌کانمان نا‌ئومێد بووین‪ ،‬پێمان باش بوو که تواناکان و هه‌وڵه‌کانمان ئـازاد بکـه‌ین‪ ،‬بـهجودا‬‫کار بکه‌ین و له‌جیاتى ئه‌و ململانێیه ناڕه‌وایه بکه‌وینه ململانه‌یه‌کى پیرۆز‪ ،‬هه‌وڵ بده‌ین هه‌ر لایه‌نه و به جودا کـار بـۆ گه‌یشـتن‬‫به ئامانجه‌کانمان‪ ،‬بۆ خزمه‌ت به خه‌بات و گـهلى کـوردیش وه‌ک دادوه‌ر هـهڵبژێرین‪ .‬ئێمـه کارمـان خهباتـه بـۆ وهدهسـت هێنـانى‬‫مــاف و ئــازادى بــۆ خــهڵکى کوردســتانى ئێــران و ڕووى خــهباتمان لــه کۆمــارى ئیســلامیى ئێــران و ئــه‌و دهوڵهتــه داگیرکــهر و‬‫زۆردارانه‌یه که ده‌سه‌ڵاتى زاڵمانه‌یان به سه‌ر گه‌لى کوردستان دا سه‌پاندوه‪ .‬کارى ئێمه بـه هـیچ شـێوه‌یه‌ک بهربـهرهکانى له‌گـه‌ڵ‬‫رهفیقهکان و هاوسه‌نگه‌ره‌کانى پێشوومان نیه‪ .‬نه له بوارى پڕوپاگه‌نده‌دا و نه له هیچ بـوارێکى دیـکەدا‪ ،‬ئێمـه لـه هـیچ بوارێـک‬‫دا ده‌ست پێشخه‌ر نابین‪ .‬به‌و هیوایه که ئه‌وانیش ئه‌و رێگایه بگرنه به‌ر‪ ،‬به‌باوه‌ڕى من ئه‌گه‌ر ئـه‌وانیش ئـه‌و رێگایـه بگرنـه بـه‌ر‬‫ئه‌و نائۆمێدی یه که هێندێک لایه‌نى گرتۆته‌وه و ئه‌و خه‌مانه که چوونه‌ته دڵى بهشـێکى زۆر لـه خـهڵکى کوردسـتان دهڕهونـهوه‪.‬‬‫زۆر که‌س گریاوه‪ ،‬به دڵنیایی یه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر باش کار بکه‌ین ئه‌و فرمێسـکانه ده‌بنـه قاقـاى پێکـه‌نین‪ .‬ئـه‌و حیزبـه لـه مێـژ‬‫بوو پێویستیى به نوێ بوونه‌وه هه‌بوو‪ ،‬راسته حیزبێکى به دیسیپلین بـووین و شـانازى بـه رابردوومانـهوه ده‌کـه‌ین‪ ،‬بـه‌ڵام حیـزب‬‫نابێ له سه‌ر رابردووى خۆى بژى‪ ،‬ده‌بێ به‌رده‌وام له‌حاڵى نوێ بوونه‌وه‌دا بێ‪ .‬ئه‌وه قسه‌ى ئه‌مڕۆم نیه‪ .‬پتـر لـه سـێ سـاڵ پـێش‬‫ئێستا به‌رنامه‌م بۆ ئه‌و کاره داوه که لە کومیته‌ى ناوه‌ندى په‌سه‌ندیش کراوه‪ ،‬به‌ڵام بـهدهلایلێک کـه لێـره‌دا مـهجال نیـه باسـیان‬‫بکه‌م جێبه‌جێ نه‌کرا‪ .‬که‌واته باوه‌ڕ به‌ئاڵوگۆڕ له نێو ئێمه‌دا ئه‌مڕۆ دروسـت نـهبووه و ئـه‌و ململانـه نێوخـۆیی یـه نـه‌ی دههێشـت‬‫ئاڵوگۆڕ دروست بێ‪ .‬ئێستا ئێمه له جیاتى ئه‌وه‌ى به دژى لایه‌نى به‌رامبه‌ر خۆمان تهعری که‌ین‪ ،‬هه‌ر وه‌کوو ئـه‌و خاڵانـهى کـه‬‫لـه ژێـر نـاوى هێڵـه گشـتی یـهکان دا بڵاومـان کردۆتـه‌وه‪ ،‬ئێمـه دهمانـهوێ ئـاڵوگۆڕ لـه شـێوهى سیاسـهت کـردن و بهرێوهبـهرى و‬‫سـازماندههى و بهرنامـه و پـهیرهودا پێـک بێنـین‪ .‬ئـه‌و ههوڵـه ڕه‌نگـه بههیمـهتى ئـه‌و چه‌نـد کهسـهى کـه وه‌ک رێبـهریى حیـزب‬‫ناسراون نه‌یه‌ته دى‪ .‬ئێمه له‌و بواره‌دا پشتمان به هێزى ئه‌و لاوانه و ئه‌و نوخبه و خوێندکارانه به‌سـتوه کـه بـه ڕۆحـى سـه‌رده‌م‬‫په‌روه‌رده بوونه و ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش به‌رن و چون حیزب وه‌سیله‌یه‌که بۆ ئه‌و کاره ده‌یانه‌وێ له نێو ڕیزه‌کانى حیزبـى‬‫دێموکراتى کوردستان دا خه‌بات بکه‌ن‪ ،‬بۆ نوێ بوونه‌وه‌ى حیزبه‌که‌مان‪ .‬ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادیى موتڵـهق هه‌یـه لـه نێـو حیزبـى‬‫دێموکڕات دا‪ ،‬تا ئه‌و جێگایه‌ى ئازادىی فه‌ردێک نه‌بێته مـانیعى ئـازادیى فـهردێکى دیـکە یـان قـازانجى گشـتى نهخاتـه مه‌ترسـی‬‫یـهوه‪ .‬ئـازادیى بیروبۆچـوونى گـروو‪ ،‬لـه نێـو حیزبـدا بهرهسـمى دهناسـین‪ ،‬باوهڕمـان بـه زهرورهتـى کـهڵک وه‌رگـرتن لـه هـه‌موو‬‫تواناکانى ئه‌ندامانى حیزب هه‌یه‪ ،‬به بێ له به‌رچاوگرتنى ناوچه و ڕه‌گـه‌ز و هـه‌ر مهزهـهب و دینێـک! باوهڕمـان بـه زهرورهتـى‬‫موشارەکهتى گشتى له بڕیاردان دا هه‌یه‪ ،‬هه‌ر که‌س له مەوقیعیهتى خۆى‪ ،‬ئهنـدامانى کومیتـهى ناوهنـدى جۆرێـک به‌شـداری یـان‬‫هه‌یه ئه‌ندامانى دیکەش به جۆرێک‪ ،‬به واتاى ئه‌وەیه که ده‌بێ بریارى ئه‌م حیزبه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه خـهڵکى تێـدا به‌شـدار‬‫بـێ‪ .‬به‌رامبـه‌ر بـه کۆمـارى ئیسـلامى‪ ،‬ئـه‌و ڕێژیمـه بە دژمنـی مـاف و ئـازادیی گـهلى کـورد و هـه‌موو گـهلانى ئێـران دهناسـین‪ ،‬بـه‬‫رێژیمێکى تیرۆریست و تیرۆریستپهروهر ده‌ناسین‪ ،‬سیاسه‌ته‌کانى له باره‌ى ئاژاوه‌نانه‌وه له‌ناوچه‌دا‪ ،‬له بـارهى دژایـهتیى ئاشـتى‬‫نێونه‌ته‌وه‌یى و ئاشتى له ناوچه‌دا له باره‌ى خۆته‌یارکردن به‌چه‌کى ئه‌تۆمى مه‌حکووم ده‌که‌ین‪ .‬کۆمـارى ئیسـلامى لـهحاڵێک دا بـه‬ ‫‪172‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ملیاردهـا دۆلار خـهرجى وهدهسـتهێنانى چـهکى ئـهتۆمى ده‌کـا کە زۆربـهى خـهڵکى ئێـران هـه‌ژار و برسـین و نـان نیـه بیخـۆن‪ .‬رۆژ‬‫له‌گه‌ڵ رۆژ قیمه‌ت له بازاره‌کان هه‌ڵده‌کشێ و وه‌ده‌ستهێنانى نانێک بـۆ ژیـان موشـکیله‪ ،‬رێژیمێـک کـه رێژیمێکـى گـهلى و دڵسـۆز‬ ‫بێ له جیاتى چه‌کى ئه‌تۆمى نان به خه‌ڵکى خۆى ده‌دا‪.‬‬‫له نێو هێزه کوردستانی یه‌کان هـهڵمان ئه‌وه‌یـه کـه پێوهنـدى دۆسـتانه و برایانـهمان له‌گـه‌ڵ هـه‌موو هێـزه کوردسـتانی یـهکان دا‬‫هه‌بێ‪ ،‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هه‌ر لایه‌نه‌ى بارودۆخى تایبه‌تیى خـۆى هه‌یـه‪ ،‬هـه‌ر وه‌ک گوتومانـه دوو حیزبـى گـه‌وره لـه کوردسـتانى‬‫گه‌رمێن جێى تایبه‌تی یان هه‌یه ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه که ئێمه لێره‌ین‪ ،‬ره‌نگه گله‌یی زۆرمـان لـه‌و دوو حیزبـه هـه‌بێ‪ ،‬بـه‌ڵام بـه‬‫یارمه‌تیى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان شانازی یان بۆ کورد له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان زیاتر به‌ده‌ست هێناوه‪ ،‬ئه‌و به‌شـه لـه‬‫کوردستان و ئه‌و رۆڵه‌ى کورد له بنیات نانى عێراق دا هه‌یبووه کوردى هه‌موو جیهانى پێ سه‌ربه‌رز بووه‪ ،‬به نیسبه‌ت کوردسـتانى‬‫ئێرانه‌وه باوه‌رمان به پێویستیى لێک نزیک بوونه‌وه‌ى هێزه کوردستانی یه‌کان هه‌یه هه‌تا ده‌گاته پێکهێنانى بـه‌ره یـان ئێئتـیلاف‬‫یان هاوپه‌یمانى یان هه‌ر ناوێک که له سه‌رى رێک ده‌که‌ون‪ .‬له چوارچێوه‌ى ئێران دا باوه‌رمان به‌وه هه‌یه که ده‌بێ هه‌موو هێزه‬‫سیاسی یه‌کانى ئۆپۆزسیون پێکه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان کار بکه‌ن بۆ رزگـاریى ئێـران لـه‌و بارودۆخـهى کـه تێیدایـه‪ ،‬لـه نێـو هێـزه‬‫سیاسی‪-‬یـهکانى ئێـران دا خۆمـان لـه‌و که‌سـانه بـهنزیک ده‌زانـین کـه باوهریـان بـه دوو ئهسـڵى زۆر بنـهرهتیى دێمۆکراسـى و مافـه‬‫نه‌ته‌وایه‌تی یـهکان هـه‌بێ لـه پاشـانیش ئـه‌و رێکخـراو و حیزبانـهى نوێنهرایـهتیى گـهلانى زۆر لێکـراوى ئێرانـى ده‌کـه‌ن‪ ،‬چونکـه‬‫ئه‌وان هاوده‌ردى ئێمه‌ن‪ .‬به‌رامبه‌ر به وڵاتانى دراوسێ سیاسه‌تى ئێمه ئه‌وه‌یه که ده‌بێ هۆکارى ئارامى و ئاسـوودهیى لـه ناوچـهدا‬‫بـین‪ ،‬پێوهنـدىی دۆسـتانهمان له‌گـه‌ڵ وڵاتـانى درواسـێ دا هـه‌بێ بـه بـێ ده‌سـت وه‌ردان لـه کاروباریـان و بـه‌بێ له‌ده‌سـت دانـى‬ ‫سه‌ربه‌خۆیی خۆمان‪.‬‬‫هه‌ر له‌و کاته‌دا پێمان وایه زه‌رووره‌تى هه‌یه که کورد له هه‌ر به‌شێکى کوردستان پشـتیوانى لـه به‌شـه‌کانی دیـکە بکـا‪ .‬ئه‌مـه بـه‬‫هیچ جۆر به ماناى ده‌ست تێوه‌ردانی کارى وڵاتانى دراوسێ نیه‪ .‬ئێمه میلله‌تێکین‪ ،‬کوردستان یه‌ک وڵاته و به سه‌ر چـوار وڵاتـدا‬‫دابه‌ش کراوه‪ ،‬که‌واتـه حـهقى خۆمانـه پشـتیوانى لـه مـافى بهشـهکانى دیـکەى کوردسـتان بکـه‌ین‪ .‬بـۆ چـى بـۆ ئێمـه رهوایـه لێـره‬‫پشتیوانى له خه‌ڵکى گواتیمالا بکه‌ین ئه‌گـه‌ر گرفتێکیـان هـه‌بێ‪ ،‬بـۆ ره‌وا نیـه پشـتیوانى لـه هـاوخوێن و هاورهگـهزهکانى خۆمـان‬‫بکه‌ین‪ ،‬له بوارى نێونه‌ته‌وه‌یى دا هه‌روه‌ک باسمان کردوه باوه‌رمان به هـه‌موو ئـه‌و پهیماننامـه نێونهتـهوهیی یانـه هه‌یـه کـه لـه‬‫پێنـاوى ئاشـتى و ئـازادى و دێموکراسـى و مـافى مـرۆڤ دا بهسـتراون و خۆمـانى پـێ پابه‌نـد ده‌زانـین و بـه پێویسـت ده‌زانـین‬‫پێوهندىی دۆسـتانه و چالاکمـان له‌گـه‌ڵ هـه‌موو دهوڵـهتانى پـارێرهزهرى ئـازادى و دێموکراسـى دا هـه‌بێ و رۆژ بـه رۆژ پتـهوترى‬‫بکـه‌ین‪ .‬هـه‌ر وه‌ک باسـمان کـرد ئێمـه بـۆ دوژمنایـهتیى لایهنهکـهى دیـکە سـاز نـهبووین‪ ،‬پێمـان خۆشـه هـه‌ر دووکمـان بکهوینـه‬‫ململانێیه‌کى مه‌شروعه‌وه بزانین کامەمان وه‌پێش ده‌که‌وین‪ ،‬زه‌مینه‌یه‌ک بخوڵقێنین که بتوانین لـه داهاتوویـهکى نزیـک دا له‌گـه‌ڵ‬‫یه‌کتر هاوکارى بکه‌ین له چوارچێوه‌ى به‌ره‌ى کوردستانى دا هیچ گرفتێکمان نیه‪ ،‬هیچ موشکیلێکمان له سه‌ر ناویشیان نیـه و هـیچ‬ ‫‪173‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫مافێکیش به‌وان ناده‌ین ناو بۆ ئێمـه دیـارى بکـه‌ن‪ ،‬حیزبـى دێمـۆکراتى کوردسـتان ئـى ههموومانـه‪ ،‬مـافى هـه‌ر دوولایـه لەو نـاوه‬‫که‌ڵک وه‌رگرن‪ ،‬به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر چاو له ریزهکانیشمان بکه‌ن ئه‌وانه‌ى ئێسکیان له‌و حیزبه‌دا ورد بووه زۆربه‌ى هه‌ره زۆریان لـه‬ ‫لاى ئێمه‌ن‪ ،‬سه‌رکه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى گه‌لى کورد له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان بەئاوات ده‌خوازم‪.‬‬ ‫***‬‫تێبینی‪( :‬ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى به‌رێوه‌به‌رى حیزبى دێموکراتى کوردستان) له حیزبـی دێمـۆکراتی کوردسـتان دا وجـوودی نیـه و ئـه‌م‬‫نووسینه ته‌نیا نووسه‌ری ئه‌م رێپۆرتاژه نووسیویه‌تی و مامۆسـتا وه‌ک کهسـاتی یـه‌کی سیاسـیی گۆڕه‌پـانی خـه‌بات لـه نێـو حیزبـی‬‫دێمۆکراتی کوردستان دا بۆ ڕوونکردنه‌وه و ڕهوشـهنگهری لـه سـه‌ر لـه‌ت بـوونی حیزبـی دێمـۆکراتی کوردسـتانی ئێـران لـه‌و کـۆنگره‬ ‫ڕۆژنامه‌وانییه‌دا به‌شداریی کردوه‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٨٥ :‬ی دێسامبری ‪٢١١٢‬‬ ‫‪174‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ عەبدوڵڵا حەسەنزادە‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئەوەتا ئەمن هەم لەبەر کورسی ڕامکردوە و کورسی بەدوای مندا هاتوە‬ ‫خالید موحەممەدزادە‬‫بەدوای دووکەرتبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانـدا رۆژی ‪٨٥‬ی دیسـامبری ‪ ٢١١٢‬کـۆنگرەیەکی ڕۆژنـامەوانی بـۆ عەبـدوڵڵا‬‫حەسـەنزادە‪ ،‬کەسـایەتیی دیـاری ئەم حیـزبە‪ ،‬لەشـاری هەولێـر پێـکهـات‪ .‬نـاوبراو بە دوای پێشکەشـکردنی باسـێک لەسـەر ئەو‬‫دووکەرتبـوونەی حیزبـی دێمـوکرات‪ ،‬وەڵامـی پرسـیاری کۆمەڵێـک لە ڕۆژنامەنووسـانی بەشـداری ئەو کونفرانسـەی دایەوە‪ .‬ئەوەی‬ ‫لێرەدا دەخرێتە ڕوو ئەو پرسیار و وەڵامانەیە کە لە نێوان ڕۆژنامەنووسان و حەسەنزادەدا هاتوونەتە گۆڕێ‪.‬‬‫زاگورۆس‪ :‬لایەنوی بەراموبەر ئێووەی وەک لادەر نواو هێنواوە‪ .‬هەوڵوێسوتی ئێووە چویە؟ پرسویاری دواتورم لە پێوەنودیی لەگەڵ‬‫جیابوونەوەی باڵێکی دیکەی حیزبە بە ناوی ئارارا کە ئەمانیش جیوابوونەوەی خۆیوان ڕاگەیانود‪ .‬توا چەنودە ڕاسوتە‪ .‬پرسویاری‬ ‫دواتر ئەوەیە ئایا ئێوە لە کۆیە دەمێننەوە؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬لەپـێشدا لەسـەر ئەو نـاوانە پێمخۆشـە ئەوە بڵـێم کە ئەوە یەکێـک لەو شـتانەیە کە ئـێمە ئـارەزوو‬‫نـاکەین ببـێ‪ ،‬ئەویـش ئەوەیە کە ئەو شـتانە سـواون و زۆر کـۆن بـوون‪ .‬نیـزیکەی بیسـت سـاڵ پـێش ئێسـتا بـۆ جەمعێـک کە لە‬‫کۆنگرەی هەشتدا ڕیزی خۆیان جیا کردەوە‪ ،‬بەکار دەبرا‪ .‬ئەو ئیستیلاحە زۆر کۆن بووە و ئیستاش ئەوانە هەوڵیـان ئەوەیە بڵـێن‬‫ئەوە هەر ئەوانن‪ .‬ئیـددیعا دەکەن خـۆ ئێسـتا جیـابوونەوەیەک نەبـووە‪ ،‬جیـابوونەوەیەکی دائـیم هەبـووە و جـارێکی دیـکە ئـیعلان‬‫کراوەتەوە‪ .‬باشە ئەوان ئەوکات لە چی‌یان لادابـوو؟ چووبـوونە پـاڵ کۆمـاری ئیسـلامی؟ ئەوانە ئەو کـات بەشـێک لە سـادق تـرین‬‫تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات بوون‪ .‬ئەمن نالێم نەدەبوو بیکەین‪ ،‬چونکە تازە کراوە‪ .‬بە نەدەبـوو هـیچ عیلاجێـک نـاکرێ‪ .‬بەڵام‬‫ئەوە مەنتیقێکی باش نیە هەر کەس لەگەڵ ئێمە نەبوو دۆژمنمانە‪ .‬یانی چـی؟ ئەو کەسـە دوژمنـی ئـێمەیە کە لەگەڵ دوژمنمـانە‪.‬‬‫نەک هەر کەس لەگەڵمان نەبوو دوژمنمانە‪ .‬هەر کەس دوژمنمان نەبوو دۆستمانە‪ .‬ئێمە پێڕەوی لەم مەنتـیقە دەکەیـن‪ ،‬نەک لەو‬‫مەنتیقە‪ .‬ئێستاش ئێمە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتداین‪ .‬ئەوەی کە حیزبی دێموکرات وەک سیاسەت و پرەنسیپ پێڕەویـی لـێ‪-‬‬‫دەکـا ئەگەر رۆژێـک دانیشـتین بە داوەری هێنـدێک داوەری بە ئینسـافی بـێلایەن سـابیتی دەکەیـن کە پرەنسـیپە دێموکراتیکەکـانی‬‫حیزبـی دێمـوکرات پـاش ڕێبەرانـی شـەهیدمان‪ ،‬قـازی‪ ،‬قاسـملوو و شـەرەفکەندی هەمـوو بەرهەمـی ئەو بەشـەیە کە ئێسـتا ئەو‬ ‫بەڕێزانە ئەو ناوەی لەسەر دادەنێن‪.‬‬ ‫‪175‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫لەسەر مەسەلەی مانەوەمان لە کۆیە‪ ،‬ئێمە لە ئەوەڵەوە گوتوومانە نە ئێمە ئەوانمان پێ دەردەکـرێ و نە ئەوانـیش ئێمەیـان لە‬‫کـۆیە پـێ دەردەکـرێ‪ .‬حکـوومەتی هەرێمـی کوردسـتانیش کە لەوێ حـاکمە ئەگەر بـیەوێ هەموومـان دەربکـا خـۆ مقـابلەی لەگەڵ‬‫ناکەین‪ ،‬بەڵام هیچ مەنتیقی تێدا نیە ئێمە بۆ ئەوان دەربکا یان ئەوان بۆ ئێمە دەربکا‪ .‬لە عەینی حاڵیش‌دا ئەگەر بـێن دەزانـن‬‫کە لە کۆیە چەندی لای ئێمەیە و چەندی لای ئەوانە‪ .‬کەوابێ ئێمە لە کۆیە دەبین و ئەوانیش لە کۆیە دەبـن‪ .‬بەڵام دەبـێ لێـک‬‫جیا بکرێینەوە‪ .‬تـا ئەو کەفوکـوڵە دادەمرکـێ و شـەڕە قسـە نەبـێ‪ .‬ماشـەڵلا ئەوان کەمێکـێش لەو بـارەیەوە ئـازان‪ ،‬هەمیشـە لە‬‫هەوڵی هێرشدان کە ئەوە ئازایەتی نیە‪ .‬بۆ هـیچ کەس شـانازی نـیە تفەنـگ بە ڕۆڵەی کـوردەوە بنـێ‪ .‬ئەمـن ئێسـتا و لەبەردەم‬ ‫ئێوەدا دەڵێم نەفرەت لەهەر گوللەیەک دەکەم کە لەدەستی کوردێک دەرچووبێ بەرەو کوردێک‪.‬‬‫ڕۆژهەڵا تیڤی‪ :‬لە بەیاننامەکەتاندا باسی لەتبوونی حیزبی دێموکراتتان کردوە بەو مانایە کە بواڵی بەڕێوز مسوتەفا هیجوری بە‬‫حیزبی دێموکرا دەزانن‪ ،‬کەواتە مەسەلەی ئەنودامەتی ئێووە لە ئینتەرناسویۆنالی سۆسیالیسوتدا بە موافی خۆتوان دەزانون یوان‬ ‫ئەوان؟ دووەم پرسیار‪ ،‬سیاسەتتان بەرامبەر بە کۆمەڵە چۆن دەبێ؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئێمە پێمانوایە هیچ ناکۆکییەک نیە لەوەی ئێمە حیزبی دێموکرات بین و ئەوانـیش حیزبـی دێمـوکرات‬‫بن‪ ،‬ئەو ناوە سەبتی هیچ لایەک نیە‪ .‬هەر دووکمـان میراتگـری شـانازییەکـانی حیزبـی دێمـوکراتین‪ .‬کەوابـێ زۆر سروشـتییە کە‬‫هەر دووکمان لێی ئیستفادە بکەین‪ .‬ئێمە گوتوومانە ئینتەرناسیۆنالی سۆسیالیست وەک بنەماڵەی گەورەی خۆمان سەیر دەکەین و‬‫هەوڵ دەدەیـــن پـــلەی ئەنـــدامەتیی خۆمـــان لەوێـــدا بەریـــنە ســـەرێ‪ .‬بەڵام ئەوە پێویســـتی بەوە هەیە لەگەڵ بەرپرســـانی‬‫ئینتەرناسیۆنالی سۆسیالیست قسە بکەین کە داخوا هەر دووکمان وەردەگرن بە ئەندام یان یەکێکمان دەناسـن‪ ،‬ئەوە مەسـەلەیەک‬‫نـیە کە ئێسـتا بتـوانین بڕیـای لەسـەر بـدەین و سـاغی بکەیـنەوە‪ .‬لە عەینـی حاڵـدا مەسـەلەیەکی زۆر مـوهیمیش نـیە‪ ،‬بەڵام‬‫مەسـەلەی پێوەنــدیی لەگەڵ هێــزە کوردســتانییەکـان زۆر مــوهیمە‪ .‬ئــێمە لەگەڵ هەمــوو رێکخـراوە کوردســتانییەکــان باوەڕمــان‬‫بەدۆستایەتی هەیە‪ ،‬باوەڕمان بەهاوکاری هەیە‪ .‬کۆمەڵەش لەڕیزی پێشـەوەی ئەو هێـزانەیە کە لە کوردسـتانی ئێـراندا خـاوەنی‬‫ڕابردووی سیاسی و نفوزی سیاسین و هەڵوێستیشان بەرامبەر بە ئێمە لە ‪ ٢١ - ٨٣‬ساڵی ڕابردوویشدا دۆستانە و برایانە بـووە و‬ ‫پێوەندییشمان بەردەوام دەبێ‪.‬‬‫کوردستان ڕاپۆر ‪ :‬جەنابی مامۆستا‪ ،‬ئێوە خەتی تیرەتان لە ناوی حیزبەکەتاندا داناوە‪ .‬ئەمە بۆ تخکردنی خەبواتی نەتەوەیوییە‬‫یان تەنیا بۆ جیاکارییە لەگەڵ باڵەکەی دیکەی حیزب‌دا؟ ئایا ئێوە ئەگەر هەڵنەبەێردرێنەوە بە سوکرتێر لەگەڵ ئەو حیوزبە کوار‬ ‫دەکەن؟ پێتان وانیە کەسانێک تووشی نائۆمیدی بوون لەم رووداوە‪ .‬بۆ نموونە خۆلادانی کەسێک وەک بابا عەلی مێهرپەروەر؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬ئەمـن ئێسـتاش هەر سـکرتێری ئەو رێکخـراوە نـیم‪ .‬کاریشـیان لەگەڵ دەکەم وەک سـەربازێک‪ .‬ئەگەر‬‫ئەوان لوتفیـان لەگەڵــم هەیە وەک ئەنــدامێکی کــارا قبووڵیــان ک ـردووم‪ ،‬شــانازیی پێــوە دەکەم‪ .‬بەڵام وەک پێشــمەرگەیەک لە‬‫خزمەتیان دام‪ .‬ئەوەی مەربووتە بە کاک باباعەلی‪ ،‬پێموانیە کاک بابەعەلی نائۆمید بـێ‪ ،‬بەڵام ئیعتـرازی کـاک بـابەعەلی زۆر‬ ‫‪176‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫بەجێیە چونکە کاک بابەعەلی جگە لەوەی تێکۆشەرێکە ‪ ٢١‬ساڵە لەم حیزبەدا ژیان بەخـت دەکـا‪ ،‬هەوڵیکـی یەکجـار شەریفیشـی‬‫دا بــۆ ئەوەی ئەم حیــزبە دووچــاری ئەوە نەبــێ‪ .‬یەکێــک لە چــالاکترین دڵســۆزان بــوو کە لەو بــوارەدا تــێکۆشــا کە بەداخەوە‬‫هەوڵەکانی ئەویش بە هیچ جێگایەک نەگەیشتن و تەنانەت زۆریش بێحورمەتییان پێ‌کرد‪ .‬ئێمە لە جـوابی ئەو کشـانەوەی ئەودا‬‫شتێکمان نووسی و ئێستاش دەیڵێم کە زۆر بەداخین لەو هەڵوێسـتەی و هیـواداری هەڵوێسـتی قەتعـی نەبـێ‪ .‬زۆر بە شـانازییەوە‬‫حازرین لە ریزی هەر پێشەوەی ڕێبەریی حیزب‌دا لە خرمەتیدا هاوکاری بکەیـن‪ .‬ئـارەزووم ئەوەیە ئەو تـووڕەیییە جێگـای خـۆێ‬‫بـدا بە گەڕانەوە‪ .‬خەڵکـی دیـکەش ڕەنـگە دوچـاری نائۆمیـدی بـووبن‪ ،‬بەڵام ئەگەر ئـێمە کـار بکەیـن کە بـۆ ئەوەش کـار دەکەیـن‬‫ئـارەزووم ئەوەیە کە ئەو نائۆمیـدییە تەبـدیل بێـتەوە بە ئۆمیـد‪ .‬بەڵام ئەو داشـەمان کە دانـاوە چەنـد مانـا دەتـوانێ ببەخشـێ‪،‬‬‫یەکێکیان کە لە هەموویان موهیمترە بۆ ئێمە ئەوەیە کە گەڕاویـنەتەوە سـەر ئەسـڵ‪ .‬حیزبـی ئـێمە تـا سـاڵی ‪ ٨٢١١‬نـاوی حیزبـی‬‫دێموکراتی کوردستان بووە‪ .‬ئەو حیزبەی بەدەستی بەتوانای پێشـەوا قـازی مـوحەممەد دانـرا نـاوی حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتان‬‫بوو‪ .‬هیچی دیکەی لەگەڵ نەبوو‪ .‬شتێکی دیـکەی کە تێـدایە ئەوەیە کە ئەمـڕۆ وەختـی ئەوە هـاتوە کە کوردسـتان وەک کوردسـتان‬‫بناسین‪ .‬هەڵوێستی دەوڵەتەکان بەرانبەر بە کورد بەوە ناگۆڕێ کە ناوی خـۆت بنێـی حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتانی ئێـران یـان‬‫تورکیا یان سووریە‪ .‬ئەوان دایانناوە کە ئێمە جیاوازیخوازین‪ .‬ئەوەی لەگەڵمان کراوە دەیکەن‪ .‬بەڵام ئێستا کـاتی ئەوەیە ئـێمە‬ ‫خۆمان پێناسە بکەینەوە وەک میللەت و خاکێک‪ .‬کەوایە ئامانجمان ئەوەیە کەمێک پڕڕەنگ تر بێ‪.‬‬‫کوردستان تیڤی‪ :‬دەسەڵاتی سیاسیی ئێرە تا چەند ئاگاداری ئەم جیابوونەوەی ئێوەیە؟ ئەم جیابوونەوەیە لە چویەوە سوەرچاوەی‬ ‫گرتوە‪ .‬هەست دەکرێ پەشیمانبوونەوەیەک هەیە؟ ڕای ئێوە لەسەر ڕاپۆرتی بیکەر هاملتۆن چۆنە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئەوانەی پێیان خۆشە هەموو شتێک بە ڕەشبینییەوە ببینن هێندێک شـتی خـرا‪ ،‬دەڵـێن وەک ئەوەی کە‬‫ڕەنـگە ئەم لایەن و ئەو لایەن تەئسـیریان هەبـووبێ لەم کـارە‪ .‬ئەمـن لێـرە بە مەسـئولییەتەوە رادەگەیەنـم کە لە هـیچ هێزێکـی‬‫سیاسی و هیچ ئینسانیک غەیری هەوڵ بۆ یەکپارچەیی هیچمان نەدیـوە و ئەوەی دیـکە هەمـووی بوختـانە‪ .‬دیـارە ئـێمە ئێسـتا بـۆ‬‫چارەسـەری کێشـەکانی خۆمـان حکـوومەتی کوردسـتانمان ئاگـادار کـردۆتەوە‪ ،‬چـونکە ئەو بـرادەرانەی ئـێمە بە نەفەسـێک چـاو لە‬‫مەسـەلەکە دەکەن کە پێیـانوایە کە ئەوان بەتەنیـا حیزبـی دێمـوکراتن و ئەوانـی دیـکە هـیچ نـین کە هەر ئەو مەنتـیقەش بـوو‬‫حیزبـی دێمـوکراتی دوچـاری ئەوە کـرد‪ .‬ئـێمە پێمـانوایە حیزبـی دێمـوکرات دەبـێ حیزبـی هەمـووان بـێ بە مـافی وەک یەک و بە‬‫ئەرکی وەک یەکەوە و بە بیروباوەڕی جیاوازەوە‪ .‬حیزبێک یەکدەنگیی تێدا بێ حیزب نـیە‪ .‬چـونکە یـان دیکتـاتۆریی تێـدایە یـان‬‫یەکێک بیر دەکاتەوە ئەوانـی دیـکەش دەبـێ وەدوای بـکەون و هەقـی بیرکردنەوەیـان نـیە‪ .‬ئەوەش حیـزب نـیە‪ .‬باسـی پەشـیمان‪-‬‬‫بوونەوە کرا‪ .‬شتێک بەناوی پەشـیمانبـوونەوە لە ئـارادا نـیە‪ .‬ئـێمە لە ئەوەڵەوە موخـالیفی لەتبـوون بـووین‪ .‬بەڵام وەزعێـک کە‬‫پێشهاتبوو حیزبی دێموکراتی فەلەج کردبوو‪ .‬ئـێمە گەیشـتینە ئەو بـاوەڕە کە ئەگەر ئەو وەزعە درێـژەی هەبـێ حیـزب هەمـووی‬‫دەمرێ‪ .‬بەڵام ئەگەر بەجودا کارەکانمان بکەین سـەعی دەکەیـن ئەو بەشـەی خۆمـان ببـووژێنینەوە‪ .‬ئارەزوومـان ئەوەیە بەشـەکەی‬‫دیـکەش پـێش بـکەوێ‪ .‬ئـارەزووم ئەوەیە بەشـەکەی دیـکەش بێتەسـەر ئەو بیـرە نیشـتمانی و نەتەوەیـییەی پـێکەوە کـار بکەیـن‪.‬‬ ‫‪177‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئەگەر نەمانتوانی لەنێو حیزبیکدا بین با لە دەرێی حیزب پێکەوە کار بکەین‪ .‬تەنـانەت ئـارەزووم ئەوەیە فەزایەک بخـوڵقێنین‬‫کە بتوانین جارێکی دیکە پێکەوە بین‪ .‬لە یەک کەلامدا ئێمە یەکیەتیخوازین‪ ،‬بەڵام یەکدەستخواز نیـین‪ ،‬نامـانەوێ تەنیـا یەک‬‫دەنگ هەبێ‪ .‬دەمانەوێ پلووڕالیزمی فیکری لەنێو حیزب‌دا هەبێ و ئەو حیزبەش دەتوانی زۆر بیروبۆچوونی جیاوازی تێدا هەبـێ‪.‬‬‫بەڵام لە پێوەندیی لەگەڵ ڕاپۆرتی بیکەر هاملتون‪،‬ئە من قەت دوچاری نائۆمیدی نابم‪ ،‬بۆ من زۆر شتێکی تازە نەبوو‪ .‬پێمـوابێ‬‫شـــتی وا هەر دەبـــێ بەڵام مەوقیفـــێکە زۆر خـــرا‪ ،‬بـــوو‪ .‬نە لەگەڵ مەســـڵەحەتی ئەمریکایییەکـــان ڕیـــک دەکەوێ‪ ،‬نە لەگەڵ‬‫مەسـلەحەتی عیراقییەکـان‪ ،‬نە لەگەڵ کـورد و نە لەگەڵ بڕیـاری عێراقییەکـان کە سـاحیبی قەزیـیەکەن ڕێـکدەکەوێ‪ .‬عێراقـی‪-‬‬‫یەکـان بۆخۆیـان ڕێـک کەوتـوون لەسـەر ئەوەی کە مەسـەلەی کەرکـووک بخـرێتە ڕیفرانـدۆمەوە‪ .‬ئێسـتا بـۆچی یەکێـک لەوسـەری‬ ‫ئۆقیانووسەکانەوە بێ و پێشنیار بکا ئەوە دوابخرێ؟‬‫کوردستان ئۆنلاین‪ :‬مامۆستا‪ ،‬ئەمە چەندین جارە حیزبی دێموکرا لە دەبێ‪ .‬ئەمە چۆن دەبینوی و ئایوا جیواوازی هەیە لەگەڵ‬‫لەتبوونەکانی دیکە؟ ئایا ئێوە دوای ئەو هەڵوێستانە بەرنامەتان هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ئێوران و کوارکردن لەگەڵ ڕوونواکبیران و‬ ‫نوخبەی کوردی لە ئێران؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬ڕنـگە ئەو شـتانەی لە حیزبـی دێموکراتـدا ڕوویـان داوە زیـاتر بـن لە سـێ و چـوار جـار‪ .‬هێنـدێکیان‬‫کشـاونەوە و دووبـارە پەیوەسـتبـوونەوە‪ .‬لە واقیـعدا پەیوەسـتبوونەوە پەیوەسـتبوونەوەی ڕێبەرایەتیـی شۆڕشـگێڕ بـوو لە سـاڵی‬‫‪٨٢٢٢‬دا بوو‪ .‬ئەوانەی دیکە وەک فەرد گەڕاونەتەوە‪ .‬بەڵام ئایا جیاوازی هەیە یان نا؟ لێم گەری بـا بەشـێکی زۆری هەڵگـرم بـۆ‬‫ئاینـدە‪ .‬بەڵام لێـرەدا دەمەوێ دوو شـت بڵـێم‪ :‬ئـێمە گوتوومـانە زۆرایەتیـی کـۆمیتەی ناوەنـدی و کەمـایەتیی کـۆمیتەی ناوەنـدی‪.‬‬‫نەمانگوتوە زۆرایەتیی حیزب و کەمایەتیی حیزب‪ .‬هەتا لە جێگـایەکیش لە ڕۆژنـامەی کوردسـتاندا نووسـیومانە کە ئەوە دروسـت‬‫نیە ئەو ئیسلاحە بەکار بێ‪ .‬چونکە ئێستا نە ڕوونە و نە مەعلوومە و بۆ داهاتوویش قابیلی گـۆڕانە‪ .‬هەر ئێسـتا ئەگەر تەماشـا‬‫بکەی حیزبی دێموکرات لە زۆر جێگادا بەشی زۆری لای ئێمەیە و لە هێندێک جێگاشدا لەلای ئەوانە بەڵام بێجگە لەوە هێنـدێک‬‫فەرقی دیکەش هەیە کە هیوادارم هاوڕێیانی موقابیلمـان دوچـاری تەوەهـوم نەبـن‪ .‬مەسـەلەن ئێسـتا لەگەڵ سـاڵی ‪ ٨٢١١‬بەراورد‬‫ناکرێ‪ .‬یەکەم ئەوکات [هاوڕێیـانی ڕێبەرایەتیـی شۆرشـگێڕ] هـیچ ئەنـدامێکی کـۆمیتەی مەرکەزییـان لەگەڵ نەبـوو‪ .‬ڕێبەرایەتیـی‬‫شۆڕشگێڕ یەک ئەندامی کۆمیتەی مەرکەزیی لەگەڵ نەبوو‪ .‬چونکە کۆنگرەیەک گیرابوو هـیچ کـام لەوان خۆیـان کاندیـد نەکردبـوو‪.‬‬‫‪ ٢‬کەسـیان کاندیـد بـوون بەڵام نەیـانکرد‪ .‬ئەوە فەرقـی زۆرە‪ .‬لە پاشـان بلیمەتێکـی وەک دوکتـور قاسـملوو لە مەیدانـدا بـوو‪.‬‬‫کەسانێکی ئەوکات هەبوون بە وەزنی حیزبی دێموکرات دەناسران لەولایە‪ ،‬بەڵام ئێسـتا تەماشـای وەزنەکـان و سـیماکانی حیزبـی‬‫دێموکرات بکەین ئەو کەسـانەی شـارەزان ڕەنـگە قەزاوەتێکـی دیـکە بـکەن‪ .‬ئـارەزووم ئەوەیە هاوڕێیـان خۆیـان لە جێگـای دوکتـور‬ ‫قاسملوو دانەنێن‪ .‬هیچمان ناگەینە قاسملوو‪ ،‬بەڵام ئیتر با ئەو تەوەهومە بۆ ئەوانیش پەیدا نەبێ‪.‬‬ ‫فەتاح کاویان‪ :‬من یەکێک لەو کەسانە بووم کە مامۆستا بووم کە باسی کرد لە حیزب جیابووینەوە‪ .‬پێمخۆشە ئەوە بڵێم لێرە‬ ‫‪178‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ژمارەی ئەو برادەرانەی کە ئەوکات لەگەڵ ئێمە بوون و ئێستا لەگەڵ خەتی حیزبی دێمـوکراتی کوردسـتان و مامۆسـتادان لەسـەدا‬‫پێـنج کەمتریشـن‪ .‬کەوابـێ سـەدا ‪٢١‬ی ئەو کەسـانەی کە خەتـی مامۆسـتایان قبـووڵ کـردوە هەمـوو ئەو کەسـانەن کە وەفـادارانە‬‫لەگەڵ دوکتور قاسملووی شەهید مـاونەوە‪ .‬کەوابـوو بە هـیچ جۆرێـک نـاتوانن ئەوانە کەلـیمەی لادەر بەکـار بێـنن‪ .‬ئەوکـاتیش لە‬ ‫خەتی ئەساسیی حیزب لامان نەدابوو‪ ،‬بەڵام ئێستا هەر کەس ئەوە بڵێ بۆخۆی باش دەزانی سەد لە سەد درۆ دەکا‪.‬‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئـێمە بەوانمـان دەگـوت لادەر‪ ،‬چـونکە ئەوان لە بڕیـاری کـۆنگرەی ‪ ١‬لایـان دابـوو‪ .‬ئیسـتا ئەوان دەڵـێن‬‫لادەر‪ ٩ ،‬جار خۆی لادەرە‪ ،‬بۆ؟ لە کۆنگرەی ‪ ٨١‬ئێمە قبووڵمان کردوە دەبینەوە یەک حیزب‪ .‬لە کۆنگرەی ‪ ٨٨‬هەر ئەوەیـان قبـووڵ‬‫کردوە و لو کۆنگرەی ‪ ٨٢‬و ‪٨٥‬یش قبووڵمـان کـرد کە ئەمـانە وەک هەموویـان ئەنـدامی حیزبـی دێمـوکراتن‪ .‬ئەگەر ئێسـتا کەسـێک‬‫بەوان بڵێ لادەر لە بڕیاری چوار کۆنگرە لایداوە‪ .‬لەپاشان بۆ ئەوەی بزانن ئەو وشەیە چەندە نادروستە بزانن کاتی خـۆی ئـێمە‬‫ڕێککەوتننامەیەکمـان ئیمـزا کـرد لەسـاڵی ‪ ٨٢٢٢‬دا کە لە بەنـدی ‪١‬ی‌دا هـاتوە هەر بڕیـارێکی لە ‪٢‬ی مارسـی ‪ ٨٢١١‬بەدواوە لە‬‫لایەن هەر لایەنێکمـانەوە دەرچـووە هەر بەخشـنامەیەکی دەرچـووە ئەگەر پـێچەوانەی ئەم ڕێککەوتننـامەیە بـێ بەتـاڵە‪ .‬کەواتە‬‫هەر ئەوکات بڕیارمان دا کە ئەو کەلیمەیە مەحکووم و بەتاڵە‪ .‬پاشان لەسەر بەرنامەمـان بۆنێـو ڕوونـاکبیران؛ جـا ئەگەر ئـێمە‬‫ئەوە نەکەین چی دەکەین؟ کاری نوێ بەفیکری نـوێ دەکـرێ‪ .‬ئەوە پێویسـتیی بەهێـزی نـوێ و خوێنـدنەوەی نـوێ هەیە‪ .‬کەوابـێ‬ ‫دەچینە نێو ڕووناکبیران و ڕووناکبیران دێنە نێو حیزب‪.‬‬‫کۆمەڵ تیڤی‪ :‬میکانیزمێکتان لەبەرچاو گرتوە بۆئەوەی لە نێوانتاندا شەڕ بەرپا نەبێ؟ دەتوانەوێ لە داهواتوودا کوۆنگرە بگورن؟‬‫ئایوا ئەمە شوەڕی دەسوەڵا نویە؟ ئەو فشوارانەی کە ئێسوتا لەسوەر ئێوران هەن دەوریوان بینیووە لەسوەر ئەو لەتبووونەی حیزبوی‬ ‫دێموکرا ؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬میکانیزمی ئێمە بۆ ئەوکارە سەبرو تەحەممولە‪ .‬هەر وەک لەو رۆژانەدا هەموو شتێکمان کرد بـۆ ئەوەی‬‫شــتی خــرا‪ ،‬ڕوو نەدا و ئەمەش بەردەوام دەبــێ‪ .‬ئارەزوومــانە ئەو ڕەفیقــانەی دیکەشــمان ئەو کــارە بــکەن و ئــاواتمە هێــزە‬‫کوردسـتانییەکـانی دیـکەش چـاوەدێر بـن بەسـەرمانەوە و ئەو لایەنە بە کـورد بناسـێنن کە خەتابـارە‪ .‬بەڵام بـۆ کـۆنگرەگرتن‪،‬‬‫مەعلوومە ئەگەر یەک بوایەتین هەر کۆنگرەمان دەگرت‪ .‬ئێستا کە بووین بە دوو‪ ،‬حەتمەن کۆنگرە دەگرین‪ ،‬ئێستا دەمـانەوێ زۆر‬‫ئاڵۆگۆڕ بکەین‪ ،‬ناتوانین بیکەین‪ .‬دەبێ بچینە کۆنگرە‪ .‬بۆ نموونە ئێستا بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆی حیزبی دێمـوکرات پێویسـتی‬‫بە گۆڕین هەیە‪ .‬ئێمە ناتوانین بیگۆڕین تا نەچینە کۆنگرە‪ .‬کەواتە کار دەکەین تا کۆنگرە‪ .‬شەرعییەتیشمان هەیە‪ .‬بـۆ؟ چـونکە‬‫کۆمیتەی ناوەندی لەت بووە‪ .‬بەشێکی لەگەڵ ئـێمەیە و بەشـێکی لەگەڵ ئەوانە‪ .‬بە چەنـد عەدەد کەم و زۆر شـەرعییەت لەدەسـت‬ ‫نادا‪ .‬کەوابێ شەرعییەتمان هەیە بۆ کۆنگرە و پاشان دەچینە کۆنگرە و ڕێبەرییەکی تازە و خەتێکی تازە هەڵدەبژێرین‪.‬‬ ‫لەسەر شەڕی دەسەڵات دوو شت بڵێم‪ :‬ئەوەڵەن شەڕی دەسەڵات تاوان نیە‪ .‬هەر حیزبێک کە دادەمەزرێ بەو ئاواتە دادەمەزرێ‬ ‫‪179‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫بەو جۆرەی کە بۆخۆی بە مەسڵەحەتی میللەت دەزانێ بەرنامەکەی بەرێـوەبەرێ‪ .‬ئەمە سروشـتییە‪ .‬لە پاشـان ئەگەر شـەڕ لەسـەر‬‫دەسەڵات تاوانە‪ ،‬شەڕ بۆ پاوان‌کردنی دەسەڵاتیش چوار جـار تـاوانە‪ .‬ئیختلافـی ئـێمە لەگەڵ ئەو هاوڕێیـانە ئەوە بـوو کە ئەوان‬‫دەسـەڵاتیان پـاوان کردبـوو لە دەسـت خۆیـاندا‪ .‬ئەوان لە دێموکراسـی ئەو تەعبیرەیـان هەبـوو کە دێموکراسـی مانـای ئەوەیە کە‬‫کەمایەتی دەبێ پێڕەوی لە زۆرایەتی بکا‪ .‬لەحاڵێکدا ئێوە هەمووتان ڕووناکبیرن‪ ،‬ئەوە پێناسەی دێموکراسی نـیە‪ .‬ئـێمە تەنیـا‬‫دیکتاتۆری و دێموکراسیمان نیە‪ .‬دیکتاتۆریی فەردیمان هەیە‪ ،‬دیکتاتۆریی کەمایەتیمـان هەیە‪ ،‬دیکتـاتۆریی زۆرایەتیمـان هەیە‪،‬‬‫دێموکراسیمان هەیە‪ .‬سەرەتایی ترین ئەلفوبێی دێموکراسی موراعاتی مـافی کەمیـنەیە لە لایەن زۆرایەتـییەوە‪ ،‬کە بەداخەوە لە‬‫قامووسی ئەو هاوڕێیانەدا هیچ جێگایەکی نیە‪ .‬بەڵام دەمەوێ بڵێم شەڕی دەسەڵاتی چی؟ ئەوانەی کە ئەو حەرەکەتەیـان بەڕیـوە‬‫بـردوە چەنـد کەسـێکن‪ ،‬بەشـێکیان ئەنـدامی دەفـتەری سیاسـی و کـۆمیتەی ناوەنـدین و لەدەسـەڵاتدان‪ .‬چـی دیکەیـان دەوێ؟ خـۆ‬‫لەدەسـەڵاتدا بـوون‪ .‬بەشـێکی دیکەشـیان کەسـانی وەک مـنن‪ .‬ئەمـن سـەددی پـۆڵایینم لە بەرانـبەر دەسـەڵاتدا دروسـت کـردوە‪.‬‬‫لەواقیعدا بە زەبری من بەنـدێک لەنێـو پێـڕەوی نێوخـۆی حیـزب جێگیـر کـرا کە ئیجـازە بەمـن نەدا بـۆ جـاری سـێیەم بـبمەوە بە‬‫سـکرتێر‪ .‬یـانی کەسـێک عاشـقی دەسـەڵات بـێ کـاری وا دەکـا؟ نەخەیـر ڕاسـت بـۆ ئەوەی نەبـمەوە بە سـکرتێر ئەو بەنـدەم دانـا‪.‬‬‫ئەساسنامەی ئێمە بەندێکی تێدایە دەڵێ‪ :‬هیچ کەس دوای دوو دەورە سکرتیری ناتوانێ ببیتەوە بە سکرتێر‪ .‬ئەوە پێشـنیاری مـن‬‫بوو‪ .‬لە کۆنگرەی ‪ ٨٢‬دا دەیانویست لایبەرن‪ ،‬گوتم ئەوەتان پێ بڵێم عومری من لەحیزبدا بەقەد عـومری ئەو مـاددەیەیە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫ئەمڕۆ لایبەرن من ئیستعیفا لە حیزب دەکەم و دەڕۆم‪ .‬کەوابێ مەسەلە شەڕی دەسەڵات نیە‪.‬‬‫بەڵام بە نیسـبەت ئەو فشـارانەی لەسـەر ئێـران هەن‪ ،‬بـۆ ئـێمە بەپـێچەوانە شـکانەوە‪ .‬دەبـوا هەر دوو لامـانی هـان بـدایە کـار‬‫بکەین(ئێمەی هان دا)‪ .‬ئەمن پێنج ساڵ پێش ئێستا بە نووسین نووسیومە کە هەلومەرجێک خۆڵقـاوە دەتـوانین ئیسـتیفادەی لـێ‪-‬‬‫بکەین‪ ،‬بەڵام بۆ ئەوەی ئیستیفادەی لێبکەین تەنیا یەک رێگامان هەیە‪ ،‬ئەویش ئەوەیە بەهێز بین‪ .‬نووسـیبووم ئـێمە دەتـوانین‬‫لە چوار پلەدا خۆمان بەهێز بکەین‪ .‬ئەوەڵ‪ ،‬ڕیزەکانی خۆمان بەهێز بکەین‪ .‬دووەم‪ ،‬ڕیزی هێزە کوردسـتانییەکـان پـتەو بکەیـن‪.‬‬‫سـێیەم‪ ،‬ڕیـزی خۆمـان لەگەڵ ئەو هێـزە ئێرانـییـانە پـتەو بکەیـن کە نـوێنەری هێزێکـی میللـین‪ .‬دواتـریش لەگەڵ هەمـوو هێـزە‬ ‫ئێرانییەکان‪ .‬بەڵام وەک دەڵێن دەستێک تەنیا دەنگی نایە منداڵێک بۆی ناکرێ کایە‪.‬‬‫ڕۆژنامەی نوێ‪ :‬جەنابت گوتت لەگەڵ برادەران مەسەلەی سیاسیمان نەبووە و مەسایلی رێکخراوەیوییە زیواتر‪ .‬پێوتوانویە هەر‬‫چوارچێوەی رێکخراوەیییە جۆرێک تێڕوانینی سیاسیی لەپشتە؟ پرسیاری دووەمم ئەوەیە کە جەنابوت لە رۆژنوامەی چواوەدێر‬‫باسی ئەوە کردوە کە ئێمە تاکەی لەسەر سفرەی قازی‪ ،‬قاسملوو و شەرەفکەندی نان بخوێن‪ .‬ئەمە چۆنە؟ ئایە ئێوە ڕوانگەتان‬ ‫وەک برادەران وایە بە نیسبە ڕابردووی حیزبەوە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬زۆر جار خەڵک دەڵێ ئەوە شتی سیاسـیی تێـدا نـیە و شـەڕە لەسـەر دەسـەڵات‪ .‬ئوسـوولەن شـەڕە لەسـەر‬‫ئەوە کە ئێمە بە شێوەی دێموکراتێک ڕەفتار بکەین یان یەکێکمان ببین بە ساحیبی ڕۆحیشـیان‪ .‬ئەوە بۆچـوونێکی تەواو سیاسـی‪-‬‬ ‫‪180‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫یە‪ .‬تەنانەت کاتی خۆی کە ئێمە بەرنامەمان هەبوو لەگەڵ ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێڕ یەک بگرێنەوە ئەوە ئیختلافێکی سیاسـی بـوو‪.‬‬‫ئێمە پێمان وابوو یەککەوتنەوەی ڕیزەکانمان باشە‪ .‬ئەوان پێیان وابوو نەخەیر ئەو ناکۆکییە نیعمەتی خـوایە و نـابێ لەدەسـتی‬‫بـدەین ئەوانەی ئەو کـاتەی کە لە ڕێبەرایەتـی شۆڕشـگێڕدا بـوون ئێسـتا لە تەرکیبـی ئـێمە پێـنج لە سـەدن بەڵام دەبـێ ئەوەش‬‫بگوترێ ئەو سەدی پێنجە‪ .‬سەدی پێنجێکی بە کەیفیەت و بەوەزن و باشن‪ .‬دەبێ ئەوە بگوترێ‪ .‬لە پاشـان هەر دوو ئەوانەمـانن‬‫کە وەحدەتخواز بووین‪ .‬یەکیەتیی ڕیزەکانی ئەو حیزبەمان دروست کرد و پاشـان پاراسـتمان‪ .‬بەچـی پاراسـتمان؟ بە ئیمتیـازدان‬ ‫بە تەرەفی بەرانبەر‪.‬‬‫لەسـەر مەسـەلەی قـازی و قاسـملوو؛ ئەوە دوو مانـای هەیە‪ :‬یەکیـان سروشـتییە‪ .‬ئەو ئەفکـارە کە قـازی هێنـای بـۆ کـاتی خـۆی‬‫پێشکەوتووترین بیری سەردەم بوو‪ ،‬بەڵام کـۆن دەبـێ‪ .‬ئەوەی قاسـملوو هێنـاویەتی کـاتی خـۆی بـاش بـووە بەڵام مابـا دەیگـۆڕی‪.‬‬‫کەوابـێ نـابێ هەر بەدوای ئەوە بکەویـن‪ .‬دەبـێ شـت بگـۆڕین‪ .‬ئەوان خۆیـان مابـان دەیـانگۆڕی‪ .‬تەنـانەت ئەو ئەفکـارەی ئەوان‬‫هێناویانە ئەگەر تازەش مابن‪ ،‬نابێ دەوڵەمەند بکرێ؟ نابێ شتی دیکەشی بخرێتە سەر‪ .‬بۆ؟ ئەگەر ئـێمە نیمـانە بـا ئەو لاوانە‬‫لەگەڵمان بـکەون کە منـداڵی ئەو عەسـرەن‪ .‬عەرەب دەڵـێ‪ :‬هەر ڕۆژگارێـک دەوڵەتـی خـۆی و پیـاوانی خـۆی دەوێ‪ .‬بـا بـیدەیـنە‬‫دەست ئەو لاوانە‪ .‬مانای دیـکە ئەوەیە کە لە پشـت سـەنگەری دوکتـۆر قاسـملوویەوە تەقە لە خەڵکـی بـکەی‪ .‬مەسـەلەن نووسـیان‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە کوێرکەرەوەی ڕێبازی قاسـملوویە‪ .‬بە بەشـداریی هەموویـان گـوتم ئەری کێتـان بە قەد مـن لەگەڵـی ژیـاوە؟‬‫کێتان بەقەد من لێی فێر بووە؟ کێتان بەقەد من لەسەری نووسیوە؟ کێتان بەقەد مـن باسـتان کـردوە؟ ئەو کـاتیش کـاک مسـتەفا‬‫هیجــری هەســتا گــوتی ســپاس بــۆ مامۆســتا و لە کەســێکی وەک مامۆســتاش هەر ئەوە چــاوەڕوان دەکــرێ‪ .‬بەڕابردووداچــوونەوە‬‫ئـازایەتیی دەوێ‪ ،‬یـانی هـیچ تـاوان نـیە هەسـتی بڵێـی ئەو فیکـرەم خـرا‪ ،‬بـوو‪ .‬ئەوەش دوو مانـای هەیە‪ ،‬ئەویـش ئەوەیە کە‬‫ئەوکات چاک بووە و ئێستا بەکار نایە‪ .‬مەسەلەن ئەو کات ئیمە کە جیـا بـووینەوە و لە کتێـبەکەی خۆیشـمدا نووسـیومە چـاو لە‬‫ئەدەبیـاتی ئەو حیـزبە بـکە کە زۆری جنێـودانە بەوی دیـکە‪ .‬دەباشـە بـابە بـۆ جنێـو بەمـن دەدەی بـڕۆ کـاری خـۆت بـکە‪ .‬دوکتـور‬‫قاسملوو دەیگوت وای دادەنێین دوو دوکاندار لە پاڵ یەکەوە میوە دەفرۆشن‪ .‬هەر دووکیان هەقیان هەیە بڵێن میوەی مـن تـازەیە‪،‬‬‫بەڵام حەقیـان نـیە بڵـێن میـوەی جیـرانەکەم کرمـۆڵە‪ .‬بـا تەعریفـی کـالای خـۆی بکـا‪ .‬ئەوانەی کە هیچیـان پـێ نـیە خۆیـان بە‬ ‫جنێودان بە خەڵکی دیکە پێناسە دەکەن‪.‬‬‫چاوەدێر‪ :‬باس لەوە دەکرێ لایەنەکەی دیکە خوازیاری بەسوتنی کوۆنگرەیەک بوۆ چارەسوەرکردنی کێشوەکان بووون بەڵام ئێووە‬ ‫ڕازی نەبوون‪ .‬پرسیاری دووەم‪ ،‬هۆکاری دروستنەبوونی بەرەی کوردستان لەچیدا دەبینی؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬لە بارەی پرسیاری ئەوەڵەوە بەڕەسـمی ئەو بـرادەرانە پێشـنیاری پێـکهێنـانی کـۆنگرەی نائاسـایییـان‬‫نەکردوە‪ .‬ئەمما ئەگەر پێشنیار بکرایە ئێمە موخالەفەتمان دەکرد‪ .‬چونکە کـۆنگرەی ئاسـایی و نائاسـایی لەو فەزایەی تێـیدایـن‬‫وەک یەکە‪ .‬ڕەفێقێکی ئەوان لە کۆبوونەوەیەکی دەرەوەی وڵات‌دا گوتوویەتی نیگەرانی کۆنگرەی ‪ ٨٩‬مەبـن‪ ،‬لە ئێسـتاڕا دەزانـین لە‬ ‫‪181‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫کـۆنگرەی ‪ ٨٩‬خ کورسـییەک کێـی لەسـەر دانیشـتوە‪ .‬جـا ئەو کـۆنگرەیە بە ئاسـایی بگیـرێ یـان نـا‪ ،‬مەعلـوومە نەتـیجەکەی لە‬‫کۆنگرەی ‪ ٨٥‬چاکتر نابێ‪ .‬بۆ ئاگاداریتان هەتا ئێستا ئەو هاوڕێیـانە نەیـانهێشـتوە بە ئـازادی لە پشـت میکرۆفـۆن ئـێمە قسـەی‬‫خۆمـان بکەیـن‪ ،‬قەت ئیجـازە نەدراوە‪ .‬ئەو خەڵـکەی کە لەگەڵیشـیانە تەنیـا یەک قسـەیان بیسـتوە و ئیجازەیـان نەداوە قسـەی‬‫موخالی ببیسـتن‪ .‬خەڵکێکـی ئاوایـان لە دەوری خۆیـان کـۆ کـردۆتەوە‪ .‬پـێم باشـە ئامـاژە بە خاڵێـک بـکەم‪ .‬ئـاخرین پـاراگرفی‬‫کۆمیتەی مەرکەزی بۆ کۆنگرەی ‪ ٨٥‬ئەوە بـوو کە دەڵـێ‪ \" :‬هاوڕێیـانی خۆشەویسـت‪ ،‬زامنـی سـەرکەوتن لە هەمـوو ئەو بـوارانەی کە‬‫بــاس کــران و لەهەر بــوارێکی دیــکەی کــاری حیزبــی و ڕێکخراوەییمــاندا بەســتراوەتەوە بە پاراســتن و پتەوتــر کردنــی ڕیــزی‬‫تەشـکیلاتیمان‪ .‬ئەگەر لە خۆمـان نەگـۆڕێن هەمـوو کـادر و پرسـنێلی حیـزب بـۆ بەڕێـوەبردنی ئەرکەکـانی سەرشـانمان و لابردنـی‬‫کۆسپەکانی سەر ڕێگامان بەڕاستی کەم و ناتەواوە هەتا دەگا بەوەی کە ئەم حیـزبە نەتـوانێ لە هەمـوو تواناکـانی خـۆی کەڵـک‬‫وەربگـرێ و بەشـێکیان تووشـی دوورەپەرێـزی بکـا‪ ،‬یـان لەوەش خراپتـر بیـانخـاتە پەراوێـزەوە‪ .‬حیزبـی دێمـوکرات لە دەسـت‬‫هێندێک ململانێی ناڕەوا زۆری چەشتوە و زیانی دیـوە‪ .‬بـا پەیمـان بـدەین ئەم نەخۆشـییە خاشـەبڕ بکەیـن و وەرن لەگەڵ خـوێنی‬‫شـــەهیدان و لەگەڵ گەل و نیشـــتمان پەیمـــانی ژنـــان و پیـــاوانی بەرپـــرس تـــازە بکەیـــنەوە کە نەک هەموومـــان‪ ،‬هەر کەس‬‫لەبەرخۆیەوە هەستی دووبەرکی لەخۆماندا بکوژین‪ ،‬بەڵکـوو لەهەر کەسێشـمان دی یەکپـارچە برگژیـدا بچێـنەوە \" ئەو پـاراگرافە‬‫بە زۆرایەتییەک کە ئەوان هێنایـانە کـۆنگرە ڕەد کـرایەوە‪ .‬یـانی لە کـۆنگرەدا هاوکـاری و پێکەوەکارکردنیـان ڕەد کـردەوە‪ .‬ئەوە‬ ‫دەردەخا مەسەلەکە چیە‪.‬‬‫دەلایلــی س ـەرنەکەوتنی بەرەی کوردســتانی یەک و دوان نــین‪ ،‬بەڵام ئەگەر تێــیدا س ـەرنەکەوتین هــۆیەکەی ئەوە نەبــووە کە لە‬‫ئامانجەکـاندا یەکمــان نەگرتــۆتەوە‪ .‬لەسـەر ئامانجەکانمــان ئەگەر کەمێکــیش تەفاوەتمــان هەبـووبێ کەم بــووە زیــاتر لەســەر‬‫میکانیزمی پێکەوەکارکردنی ئەو بەرەیە تێک چۆتەوە نەیتوانیوە درێژەی هەبێ‪ .‬هیوادارم لە داهـاتوودا بە ڕۆحێکـی دیـکە و بە‬ ‫نەفەسێکی دیکەوە بۆ ئەو مەسەلەیە بچین‪.‬‬‫گۆڤاری ژنان‪ :‬مامۆستا‪ ،‬بۆ ژنان لە حیزبی دێموکرا و بەتایبە لە ڕێبەریی ئەم حیوزبەدا ڕۆڵوی بەرچاویوان نەبوووە؟ حیزبوی‬ ‫ئێوە بۆ تێکۆشانی ژنان و ڕۆڵی ئەوان لە ڕیبەریدا چی لە بەرنامەدایە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئەمن هەمیشە سەرنجی ئەوەم داوە پیاوەکـان کە پرسـیار دەکەن باسـی پیـاوان نـاکەن‪ ،‬بەڵام کە ژنـان‬ ‫پرسیار دەکەن باسی ژنان دەکەن!‬ ‫فەتاح کاویان‪ :‬زۆڵمیان لێکراوە‪ ،‬بۆیە‪.‬‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬لێرەدا دەگەرێمەوە سەر یەکێک لە قسەکانی دوکتور قاسملوو کە زۆر بە سەراحەت دەیگوت‪ :‬پیاوانی‬ ‫‪182‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫حیزبی دێموکرات لە بەرانبەر مەسەلەی ژناندا کۆنەپەرستن‪ .‬ئەوە لەنێـو حیزبـی دێمـوکرات هەبـووە‪ .‬ئەمـن لە ڕێبەرانـی حیزبـی‬‫دێموکراتم دیوە کە ڕازی نەبووە کچەکەی بە ئارەزووی خۆی مێـرد بکـا‪ .‬ڕازی نەبـووە کـچەکەی بچێـتە بـواری تێکۆشـانی ژنـانەوە‪.‬‬‫کەوابێ ئەوە دیـدێکی کۆنەپەرسـتانە بـووە کە لەسـەرمان زاڵ بـووە‪ .‬ئـێمە گوتوومـانە دەبـێ میکـانیزم هەبـێ‪ ،‬پێمخـۆش نـیە ئەو‬‫میکانیزمە زۆر بەوردی باس بکەم بەڵام دەبێ میکانیزمێک دروست بکەین کە مەجبوورمان بکـا بەشـێک لە دەنگەکانمـان بـدەین بە‬ ‫ژنان‪ .‬ئەو میکانیزمە ئێستا لای من هەیە‪.‬‬‫هەولێر پۆست‪ :‬مامۆستا‪ ،‬ئێوە ئەندامی دیکە لە بەشەکانی دیکەی کوردستان وەردەگرن؟ دەنگوۆی ئەوە هەیە کە لە هێنودێک لە‬ ‫شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ئەو لەتبوونەی حیزب هەیە‪ ،‬ئێوە پەیامتان چیە بۆ ئەو خەڵکە؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬لە بەشـەکانی دیـکەی کوردسـتان ئـێمە ئەساسـنامەمان تـا ئێسـتا دەڵـێ ئەو کەسـانە دەبـنە ئەنـدامی‬‫حیزبی دێموکرات‪ ،‬یان کوردی ئێران بن یان دانیشتووی کوردستانی ئێـران بـن‪ .‬کەوایە بەپێـی ئەو خـاڵە حەقـی ئەنـداموەرگـرتن‬‫لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بەخۆمان نـادەین‪ .‬بەڵام یەکپـارچەیی و پێکەوەبـوون لەگەڵ بەشـەکانی دیـکەی کوردسـتان لەوێـدا‬‫بە باشــی بــاس کــراوە‪ .‬لەگەڵ ئەوەی لەهەر وڵاتێ ـکدا مەلــومەرج و سیاس ـەتێک هەیە بەڵام خــاڵی هــاوبەش زۆرن و ئیمکــانی‬ ‫هاوکاری لەگەڵ یەکتر زۆرە‪.‬‬‫لەسەر ئەو مانگرتن و نارەزایەتییە کە گوایە دەبێ ببێ‪ ،‬ئەمن هێندێک شتم پێگەیشتوە بە ناوی ناڕەزایەتی لە هەموومان یـان‬‫گوایا ناڕەزایەتی لە لایەکمان‪ .‬بەڵام پەیامی من ئەوەیە ئەو ناڕەزایەتییە کە هەیانە لەسەر سەرو سـەر چـاوم‪ .‬خەتـای ئـێمەی‬‫تێدایە ئەمن لەپشت ئەو تریبوونەوە بە هەموو دڵەوە داوای لێبووردن لە خەڵکی کوردسـتان دەکەم‪ .‬لەگەڵ ئەوەی ویژدانـی خـۆم‬‫بە شاهید دەگرم بەشێکی یەکجار زۆر کەم لەو خەتایەم بەر دەکەوێ‪ .‬ئێستا مەجالی ئەوە نیە کە ئەو شتانە بـاس بـکەم‪ ،‬بریـا‬ ‫کاتی هاتبایە‪.‬‬‫ئاڵای ئازادی‪ :‬باشە ئەو جیابوونەوەیە چۆن دوو ساڵ دوای کۆنگرەتوان ڕووی دا؟ پاشوان لەسوەر چ بنەموایەک دەڵوێن سوەدی ‪٥١‬ی‬ ‫خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئێوەدایە؟ چەندەتان توانیوە دێموکراسی لەنێو حیزب‌دا جێگیر بکەن؟‬‫عەبوودوڵڵا حەسووەنزادە‪ :‬لەڕاســتیدا هەر دوای کــۆنگرەی ‪ ٨١‬کە ئــێمە بڕیــاری یەکگــرتنەوەی حیزبمــان دا لەو رۆژەوە ئەوان‬‫هەوڵیـان داوە ئەو بڕیـارە هەڵوەشـێننەوە‪ .‬پێشـتر ئەمـن لە پـێش کـۆنگرەی ‪ ٨١‬کە کـاک مسـتەفا سـکرتێر بـوو و ئەمـن جێگـری‬‫سکرتێر بووم‪ ،‬دوو جار چوومە لای‪ .‬پێمگوت یەکگرتنەوەی حیزب داخوازی خەڵکە‪ ،‬خەڵک دەیەوێ‪ .‬ئەوە شانازییەکـی گەورەیە‪،‬‬‫با ئەو شانازییە بە تۆ ببڕێ‪ .‬ئەوکات پێیوابـوو ئەوە خیـانەتە؛ ڕاسـت گـوتی \" بە خیـانەتی دەزانـم \"‪ .‬بەڵام دواتـریش چەنـد‬‫جار باسی کردوە کە \" ئەمن تەسلیم بووم‪ ،‬بەڵام پێم کارێکی غەڵەت بووە \" هەر بۆیە لە ماوەی ئەو ‪ ٨١‬ساڵەدا هیچ کات ناوی‬ ‫‪183‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫لادەر لە زاری موبارەکیان نەکەوت‪ .‬هەروەک چۆن ئێستا بەکاری دەبەن‪.‬‬‫ئەمـن عەرزم نەکـردی نیـوەی خەڵکمـان لەگەڵە‪ ،‬ئەمـن عەرزم کـردی هەر ئێسـتا تەماشـا بکەیـن لە نێـو ڕیزەکـانی حیـزبدا لە‬‫جێیەک نیوە زیاترمان لەگەڵە و لە جێیەک نیوە کەمترمـان لەگەڵە‪ .‬ئەوەش پاشـان داهـاتوو ڕوونـی دەکـاتەوە‪ .‬بـۆیە ئیـددیعای‬‫وام نەکردوە چونکە بە زەحمەت نیوەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ حیزبی دێموکراتە‪ .‬خەڵکی کوردستان ڕەنگە یەک لە سـێی کـاری‬‫بە کـاری حیزبـایەتی نەبـێ‪ .‬هەر چەنـد حیزبەکـانی دیـکەش هەن بەڵام بەبـاوەڕی مـن هەتـا ئێسـتاش زۆرتـری لەگەڵ حیزبـی‬‫دێمـوکراتە‪ .‬بەڵام ئەی حیزبەکـانی دیـکە؟ کەسـی دیکەیـان لەگەڵ نـیە؟ بـۆیە واقیعبینـانە نـیە بڵێـین نیـوەی خەڵکـی کوردسـتان‬‫لەگەڵ حیزبـی دێمـوکراتە‪ .‬لەسـەر ئەوەی چەنـدەمان توانیـوە دێموکراسـی لەنێـو حیـزبدا جێگیـر بکەیـن ئەمـن دەتـوانم بڵـێم لە‬‫کۆنگرەی ‪٨١‬ەوە ئێمە هەوڵمان داوە دێموکراسی لەنێو حیزب‌دا سەقامگیر بکەین‪ .‬دیموکراسی لەنێو حیزب‌دا وەک پێوەندیی حیزبـی‬‫هەمیشە هەبووە بەڵام یەک شت نەبووە لە نێو حیزب‌دا‪ ،‬ئەویش حەقی بیڕوڕای موخالی بەرانـبەر بە سیاسـەتەکانی حیـزب‪ .‬لە‬‫کۆنگرەی ‪ ٨١‬دا بڕیارێکمان پەسند کرد کە ئەوە لە شەش مانگ پـێش کـۆنگرە وەئـازادە‪ .‬لە کـۆنگرەی ‪ ٨٨‬گۆڕیمـان بەوەی کە هەر‬‫لە دوای کۆنگرەوە هەموو کەسێک ئازادە لەنێو حیزب‌دا ڕای موخالیفی حیزب بڵاو بکـاتەوە‪ .‬لە کـۆنگرەی ‪٨٢‬دا کردمـانە بڕیـار کە‬‫دەستەبەندیی نهێنـی تـاوانە تاسـەر حەددی خیـانەت بەڵام هەمـوو کەسـێک هەقـی هەیەلەسـەر هەر سیاسـەت و هەر شەخسـێک و‬ ‫هەر بڕیارێکی حیزب و ئۆرگانێک ڕایەکی موخالیفی هەیە بە ئاشکرا لە کۆبوونەوەکاندا باسی بکا‪.‬‬‫رادیۆ نەوا‪ :‬باسی کۆنە پەرەستیی نێو حیزبت کورد‪ ،‬بەرنوامەی ئێووە چویە بوۆ لابردنوی ئەم کۆنەپەرسوتییە و بەشوداریی ژنوان؟‬ ‫حیزبی داهاتووتان ناوی دەنێی چی و ئایا خۆتان دەکەن بە سکرتێر؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬ئەوەی کە کارمـان نەکردبـی‪ ،‬وا نـیە‪ ،‬بەڵام گـوتم دەبـێ میکانیزمیـک هەبـێ بـۆ بەشـداریی ژنـان لە‬‫ئیدارەی حیزب و کۆمەڵدا‪ .‬ئەوەی دیکە سکرتێریی عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ ،‬ئەسڵەن ئەو مەسـەلەیە‪ .‬ڕاسـت نـیە‪ .‬دەنـا ئەوانەی لە‬‫نیزیکەوە شاهیدن و تەنانەت موخالیفینی منیش دەزانن لەوەتا ئەمن هەم لەبەر کورسی ڕامکردوە و کورسی بەدوای مندا هـاتوە‪.‬‬ ‫ئەمن قەت بەدوای کورسیدا ڕامنەکردوە‪.‬‬‫فەتاح کاویان‪ :‬من بۆ تەئییدی ئەو قسەی مامۆستا یەک شـت دەڵـێم‪ .‬کەم کەس لە حیزبـدا هەیە لەو هەڵوێسـتانەی مامۆسـتا کە‬‫دەیگوت سکرتێری ناکەم ناڕەحەت نەبووبێ‪ .‬پێش کۆنگرەی چواریش ئەندامەتیی کۆمیتەی مەرکەزیی نەکرد‪ .‬لە کۆنگرەی ‪ ١‬یشـدا‬‫نەیکرد‪ .‬قبووڵاندن و بە تەسویبگەیانـدنی ئەوەی کە سـکرتێر حەقـی نـیە زیـاتر لە دوو دەورە سـکرتێر بـێ مامۆسـتا خـۆی بـوو‬‫باسی کرد‪ .‬یەکێک لەو کەسانەی کە زیاتر لەهەر کەسێکی دیکە قەڵس بووە لەو هەڵوێسـتانەی مامۆسـتا‪ ،‬ئەمـن بـووم‪ .‬هەمیشـە‬ ‫کورسی بەدوای ئەو کەوتوە‪.‬‬ ‫‪184‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ڕۆژهەڵا تیڤی‪ :‬مامۆستا‪ ،‬باسی ئەوە کرد کە نیوەی خەڵک لەگەڵ حیزبی دێموکراتە‪ .‬ساڵانی ڕابردوو باسی ئەوەتوان دەکورد‬‫کە زیوواتر لە ‪%٩١‬ی خەڵووک لەگەڵ حیزبووی دێموووکراتە‪ .‬چووۆنە ئێسووتا باسووی ئەوە دەکەن کە نیوووەی خەڵووک لەگەڵ حیزبووی‬‫دێموکراتەکوانە؟ پێوتوانویە ئەم سیاسوەتە یەکێوک لەو هۆکوارانەیە کە نەیهێشوتوە بەرەی کوردسوتانی بە ئاکوام بگوا ؟ ئەمە‬ ‫سیاسەتێکی پاوانخوازانە نیە کە بەسەر حیزبی دێموکرا دا زاڵ بووە؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬ئەمـن پرسـیارەکەت ڕاسـت دەکەمەوە کە ئەمـن قەت وام نەگوتـوە‪ .‬گوتوومـانە لە هەڵبژاردنێـکدا کە‬‫ساڵی ‪ ٨٥٣٢‬بەڕێوە چوو حیزبی دێموکرات بەتەنیا سـەدی ‪١٢‬ی دەنگەکـانی کـۆ کـردەوە‪ .‬ئەو ئامـارە هەیە و مـاوە‪ .‬تەنیـا شـتێکم‬ ‫گوتوە کە دەلێلێک بۆ گۆڕانی ئەوە نیە‪ .‬نە بە موسبەت نە بە مەنفی‪.‬‬‫ڕۆژنانەی کوردستان‪ :‬مامۆستا‪ ،‬لایەنی بەرانبەر ئێوە تاوانبار دەکەن کە هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشوەکانتان وەڵام‬ ‫نەداوەتەوە‪ ،‬ئەمە چۆنە؟ گۆیا ئێوە نێوبەیوانیی خەڵکی دیکەتان ڕەد کردۆتەوە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئێمە گوتوومانە تەوافوقێـک کە دەکـرێ دەبـێ ئیمـزا بکـرێ‪ .‬تەنـانەت داوامـان کـردوە کە زەمـانەتێکی‬‫ئیجرایی هەبێ و دۆستێکێش لە نێوانماندا هەبێ بۆ ئەوەی سبەینێ ئەو لایەنەی کە لێی لادەدا بە خەڵکی بناسێنین‪ .‬لە لایەکـی‬‫دیکەشـەوە لەو ڕۆژەوە کە داخوازەکانمـان پێشـان داون گوتوومـانە خەڵکێکـی زۆر دەرکـراون لەبەر هۆکـاری جینـاحی‪ .‬کەوابـێ ئەو‬‫بڕیارانە ڕابگرن و بەوانی دیکەشدا بچنەوە‪ .‬کەچی هەر لەو ماوەیەدا بە دەیان کەسی دیکەیان دەرکردوە بێ هیچ دەلیلێک‪ ،‬جـگە‬‫لە بۆچوونی جیابیری‪ .‬بەڵام لە بـاری نێوبژیـوانیی خەڵکـی دیـکەوە ڕۆژنـامەی چـاوەدێر ڕۆژێـک پرسـیاری لە مـن کـرد کە لەگەڵ‬‫نێوبژیوانیی خەڵکی دیکە دەڵێن چی؟ ئەمن بەڕاستی پێشـم وانەبـوو بـۆ چـاپکردنە‪ ،‬گـوتم ئەمـن داوای نێوبژیـوانی نـاکەم بەڵام‬‫نێوبژیوانی بەشتێکی زۆر سروشتی دەزانم و پێم باشە‪ .‬ئەوە دەسـتتێوەردان نـیە‪ .‬ئەمـن خـۆم چـووم لە نێـوان پـارتی و یەکیتـیدا‬‫نێوبژیوانیم کردوە‪ .‬ئایا ئەوان سەربەخۆیی یان لەدەست دا؟ لە نێـوان پـارتی و پەکەکە و لە نێـوان پەکەکە و هەر دوو حیزبـی‬‫کوردستان لە ساڵی ‪٨٢٢٢‬دا نێوبژیوانیم کردووە‪ .‬ئایا ئەو حیزبانە سەربەخۆیییان لەدەست داوە؟ کـاک مسـتەفا هیجـری هەر لەو‬‫ژمارەی چاوەدێر دا نێوبژیوانیی ڕەد کردۆتەوە‪ .‬بۆیە ئێمە نێونژیوانیمان ڕەد نەکـردۆتەوە‪ .‬ئەوان هەوڵـی نێوبژیـوانییـان لە بـار‬ ‫بردوە‪.‬‬ ‫بەرێوەبەری کۆنفرانسەکە و ئامادە کردنی ئەم دەقە‪ :‬خالید موحەممەدزادە‬ ‫دێسامبری ‪ ٢١١٢‬ماڵپەڕی گیارەنگ‬ ‫‪185‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪:‬‬ ‫ململانێی ناڕەوا تائێستا حیزبی دیموکراتی ورد کردوە و ئەمجارەش هەر وردی دەکا‬ ‫ڕۆژنامەی میدیا‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە کە لە کۆنگرەکانی ‪ ٨١‬و ‪ ٨٨‬و ‪٨٢‬دا سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو‪ ،‬لە دوای کۆنگرەی‬‫‪ ٨٥‬کە مستەفا هیجری بوو بە سکرتێری حیزب کەوتە باڵی ئۆپۆزیسیۆن و کەمینەوە‪ ،‬کە دواجار ئەو باڵە لە رۆژی ‪/ ٨٢ / ٢‬‬ ‫‪ ٢١١٢‬بەیاننامەی کارکردنی خۆیان بەجیا بەناوی ( حیزبی دیموکراتی کوردستان ‪ -‬ئێران) بڵاو کردەوە‪.‬‬ ‫عەبدوڵڵای حەسەنزادە ئەوە رەت دەکاتەوە کە ئەوان جیابووبنەوە بەڵکوو دەڵێ حیزبەکە لەت بووە‪:‬‬ ‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬نەدەکرا پێکەوە بمێننەوە و حیزبەکە لە نەکەن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئێمە هەوڵی دنیامان دا کە ئەو حیزبە لەت نەبێ‪ ،‬بەڵام ئەوان پێکەوە بوونێکیان دەویست کە بەشێک‬‫ساحیبی حیزبەکە بن و بەشێکێش بێگانە و بێ دەسەڵات بن‪ .‬ئیمە قەت باوەڕمان بەهاوبەشیی وا لە حیزب‌دا نەبووە‪ ،‬هەمیشە‬‫گوتوومانە حیزب دەبێ هی هەمووان بێ‪ ،‬بەدەسەڵات و ئەرکی وەک یەکەوە‪ ،‬بەڵام بەبیروباوەڕی جیاوازەوە‪ .‬دەبێ لە حیزب‌دا‬‫رێگەی دەربڕینی بیروڕا بۆ هەمووان هەبێ‪ ،‬بەڵام ئەوان رێی هیچ ئازادییەکی بیروڕا هەروەها مەجالی هیچ هاوبەشییەکیان لە‬‫بڕیاریشدا نەدەدا‪ .‬لەو بارەشەوە نموونە یەکجار زۆرن بۆ نموونە بە دەیان بڕیاری دەفتەری سیاسی دراون کەچی ئەندامانی‬‫دەفتەری سیاسی لەو قۆلەی ئەوان بەنامەحرەمی دەزانن ئاگایان لێنەبووە‪ .‬زۆر کار تاکلایەنە کراون‪ .‬نموونەیەکی دیکە‪،‬‬‫ئەوانەی شارەزای حیزبی دیموکراتن دەزانن ئەوانەی ئێستا لەگەڵ ئێمە هاوفکرن کەسانی بەتوانایان لە بواری نووسین و کاری‬‫رادیۆ و تەلەڤزیۆدا یەکجار زۆر تێدان‪ ،‬بەڵام کە تەلەڤزیۆنی تیشک دانراوە یەک نەفەریشی بۆ نموونە لەو بەشە تێدا نەبووە‬‫کە ئەوان بەنامەحرەمیان زانیوە‪ ،‬هەموویان لە خۆیانن‪ .‬لە زۆر شتی دیکەشدا وایانکردوە کە ئەو حیزبە دەبێ یەکدەست بێ و‬‫هەموو شتێک لەوان بێ‪ .‬لەبەر ئەوەش نەمانتوانی چیتر ئاوا درێژە بە لەگەڵ یەکترمانەوە بدەین‪ ،‬زۆر خەڵکیان سزا دا و زۆر‬‫خەلکیشیان ناچار کرد بڕوا‪ .‬ئەوەندە ئاڵوگۆڕەی لە نێو حیزبی دێموکراتی کوردستاندا کراون جورج بوش کە بووەتە سەرۆک‬ ‫ئەوەندە ئالوگۆڕەی لە ئەمریکایەکی ‪ ٥١١ - ٢١١‬میلیۆن کەسیدا نەکردوە‪.‬‬ ‫‪186‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬بوونی ئەو کوتلەبەندییە لە ناو حیزبی دێموکرا دا دەگەڕێتەوە بۆ کەی؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬دوو جۆر بیرکردنەوە لە حیزبێکی دێموکرات‌دا شتێکی ئاسایییە و‪ ،‬دەتوانم بڵێم لە رۆژی دامەزرانی‬‫حیزبی دێموکراتەوە هەیە‪ ،‬لە رۆژی دامەزرانی پارتی‪ ،‬لە رۆژی دامەزرانی حیزبی شیوعییەوە و لە رۆژی دامەزرانی موجاهیدینی‬‫خەلقەوە هەبووە بەڵام گرنگ ئەوەیە کە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ‪ .‬ئەمن دوو جار لە جەناحدا بووم‪ ،‬پێش کۆنگرەی ‪ ٨١‬لە‬‫جەناحدا بووم و پاش کۆنگرەی ‪٨٥‬یش لە جەناحدا بووم‪ ،‬ئەگەر نا هەمیشە وەک کەسێکی بێلایەن رەفتارم کردوە‪ ،‬پێش‬‫کۆنگرەی ‪ ٨١‬ئێمە جیاوازییەکی سیاسیمان هەبوو‪ ،‬ئێمە یەکخستنەوەی حیزبی دێموکرات و حیزبی دێموکراتی کوردستان ‪-‬‬‫رێبەرایەتی شٶڕشگێڕمان بەکارێکی باش دادەنا‪ ،‬بەڵام ئەوان زۆر جار ئەوەیان بەخیانەت ناو دەبرد‪ .‬دوای کۆنگرەی ‪ ٨٥‬لە‬‫ئەنجامی کردەوە پاوانخوازییەکانیاندا ئەمن لەگەڵ جەناحێک کە لە کەمایەتیدا بوون کارم کردوە‪ ،‬ئەوان لە کۆنگرەی ‪٨٥‬دا لە‬‫هەموو کۆنگرە ‪ ١‬کەسیان لە موخالیفانیان دانابوو لەکۆمیتەی ناوەندی و ‪ ٨٣‬کەسیان بۆ خۆیان دانابوو‪ .‬ئەوانی دیکەش دەیان‪-‬‬‫توانی لە کۆنگرەکانی دیکەدا وا بکەن‪ ،‬بەڵام هیچ کاتێک لە دوو کەس زیاتر تەفاوەتی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندییان‬ ‫دانەناوە لە کەمایەتییەکانی دیکە‪ ،‬بۆ ئەوەی ئەو حیزبە هی هەمووان بێ‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬بەڵام حەسەنی شەرەفی دەڵێ ئەو کوتلەبەندییە بەو شێوەیە لە کۆنگرەی ‪ ١١‬و لەسەردەمی بوونی تۆ بە‬‫سکرتێر دەستی پێکردوە‪ ،‬کاتێک پێش کۆنگرە دەنگۆتان لەسەر مستەفا هیجری بڵاو کردوونەتەوە بۆ ئەوەی ئەو بە سکرتێر‬ ‫دەرنەچێتەوە کە دوای تیرۆرکردنی شەرەفکەندی ببووە سکرتێر؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەوە بۆخۆی شتێکی عەنتیکەیە بەوە بڵێی سەرەتای جەناحبەندی‪ ،‬چونکە لە دوای راپەرینی گەلانی‬‫ئێران دژی رێژیمی شا دوو جار لەتبوون لە حیزبی دیموکرات‌دا رووی داوە‪ ،‬جارێکیان لە کۆنگرەی چوارەمدا کە کۆمەڵێک خۆیان‬‫ناونا (پەیڕەانی کۆنگرەی چوارەم) لە حیزب جیا بوونەوە‪ ،‬ئیتر ئینشیعابی تەواو بوو‪ ،‬بەڵام چونکە چوونەوە نێو حکوومەت‬‫شەرعیەتی شۆڕشگێڕانەیان لە دەستدا‪ .‬جارەکەی دیکەش لە کۆنگرەی هەشتەمدا کۆمەڵێک بەناوی ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێڕەوە جیا‬‫بوونەوە کەسیان لە کۆمیتەی ناوەندیدا نەبوو‪ ،‬بەڵام شەرعیەتی شۆڕشگێرانەی خۆیان پاراست لە سەنگەری پێشمەرگایەتیدا‬‫مانەوە‪ ،‬کە جەناحبازی نەبوو چۆن دوو ئینشیقاقی لێ کەوتەوە؟ لە کۆنگرەی ‪ ٨١‬یەکگرتنەوە بووە‪ .‬بەڵام کە ئەوە دەڵێن دان‬‫بەشتێکدا دەنێن کە ئەوان دژی یەکیەتیی ریزەکانی حیزبی دێموکرات بوون لەسەردەمی مندا هەوڵ دراوە حیزبی دێموکرات کە‬‫دوو پارچە بوو یەک بگریتەوە‪ .‬دواتر جگە لەوەی حەقمانە لەنێو خۆی حیزب‌دا بەبەرەکانیی یەکتر بکەین‪ ،‬با یەک بەڵگە‬‫بێننەوە کە ئەمن لە دەرەوە قسەیەکم دژی کاک مستەفا هیجری یان کاک حەسەنی شەرەفی یان هەر کەسێکی دیکە کردبێ‪،‬‬ ‫ئەگەر توانیان هەرچی گوتویانە با ڕاست بێ‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬تۆ دەڵێی ئێمە حیزبێکی دێموکراتی دوو پارچەمان کردوە بەیەک‪ ،‬کەچی خۆشت کە ئەوکا لە‬ ‫سەرکرایەتیدا بووی بە ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕتان دەگو لادەر‪ ،‬ئێستا پێتوایە ئەوە هەڵە بوو کە واتان پێدەگوتن؟‬ ‫‪187‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەو بڕیارە کە بەسەر ئەواندا درا لەبەر ئەوە بوو چونکە ئەوان لە بڕیارەکانی کۆنگرەی هەشتەم لایان‬‫دابوو‪ ،‬دواتریش لادەر هێندە جنێوێکی عەجیب و غەریب نیە دیارە شتی زۆر ناڕەوامان بەیەکتر گوت‪ ،‬ئەمن ‪ ٨١‬ساڵ پێش لە‬‫کتێبی خومدا وەک خاڵێکی رەشی حیزبی دێموکراتی کوردستان دامناوە‪ ،‬ئەوان ئەوکات لە بڕیاری کۆنگرە لایان دابوو‪ ،‬ئەوانیش‬‫دیسان لە ماوەی ئەو ‪ ٨٢‬ساڵەدا وشەی لادەریان بۆ ئەوان بەکار هێناوە‪ ،‬ئیستاش بەرامبەر ئێمە بەکاری دەهێنن‪ ،‬کە خۆیان‬‫چوارجار لادەرن‪ ،‬چونکە ئەوە بڕیاری کۆنگرەی ‪ ٨١‬بووە‪ ،‬کۆنگرەکانی ‪ ٨٥ ،٨٢ ،٨٨‬تەئییدیان کردوەتەوە‪ .‬ئیمە لەکاتی‬‫یەکگرتنەوە دا رێککەوتنیکمان ئیمزا کرد کە لە یەکێک لە بەندەکانیدا هاتوە هەر بڕیار و بەیاننامەیەک لە دوای ‪/ ٨٢ / ٢٢‬‬‫‪ )٨٢١١(٨٢٢٢‬لەلایەن هەرلایەکەوە دەرچووبێ ئەگەر پێچەوانەی نێوەرۆکی ئەم رێککەتننامەیە بێ بەتاڵ و بێ ئیعتیبارە‪.‬‬‫ئەگەر ئێمە بەوانمان گوتوە لادەر بەتاڵە ئەگەر ئەوان بە ئێمەیان گوتوە فراکسیۆن بەتاڵە‪ ،‬ئەگەر ئێمە ئەوانمان لە حیزب‬‫دەرکردوە بەتاڵە و بە پێچەوانەشەوە‪ .‬گرنگیشە بزانرێ کاتی خۆی لە لایەن ئێمەوە حەسەنی شەرەفی ئیمزای کرد و لەلای‬ ‫ئەوانیشەوە فەتاحی کاویان‪.‬‬ ‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬بەڵام ئەوان دەڵێن ئێمە بەوانمان نەگوتوە لادەر؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬نەخێر دەیڵێن‪ ،‬هیچ کات ئەو وشەیە لەزاریان نەکەوتوە و ئێستاش دەیڵێن‪ ،‬بە تایبەتییش لەژێر‬ ‫پەردەدا ئێستا پێماندەڵێن لادەری کۆن و نوێ‪ ،‬کەوابێ ئەوانیش لە بڕیاری ‪ ٩‬کۆنگرە لایان داوە‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬حەسەنی شەرەفی لە بارەی کەمینەی کۆنگرەکانی پێشوو‪ ،‬دەڵێ کە کەمینە ئەو کا بەبێدەنگی مابووەوە‬‫هی ئەوە نەبووە زۆرینە زۆر بە لوتف بووە لە گەڵیان‪ ،‬بەڵکوو هی ئەوە بووە کە کەمینەی ئەو کا پابەندی رێبەرایەتی‬‫بووە‪ ،‬هەروەها دەڵێ کەمینەی ئەوکا رۆژێک وەک کەمینەی ئێستا کێشەکانی نەخستە ناو راگەیاندن و نەخستە سەر‬ ‫سایتەکان؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەن زادە‪ :‬لە ماوەی ئەو دوو ساڵ‌و نیوەدا چەندین جار بەو برادەرانەمان گوتوە ئێوە کە لە کەمایەتیدا بوون‬‫خۆتان زۆر بەمەغدوور دەزانن‪ ،‬هەموو هەوڵیکتاندا بۆئەوەی خۆتان لەو غەدرە رزگار بکەن‪ ،‬باشە لەو سێ کۆنگرەیەدا لە‬‫کامیان لەهەمووان مەغدوورتر بوون ئاوا دەگەڵ ئێمە رەفتار بکەن‪ ،‬هەر کەس پێی خوار دانا بە تاوانبار و خاینی دادەنێین‪،‬‬‫ئامادە نەبوون بیکەن‪ ،‬ئیمە لە کۆنگرەی ‪٨٢‬دا بڕیاریکمان پەسەند کردبوو کە دەڵێ کوتلەبەندیی نهێنی تاوانە تاسنووری‬‫خیانەت‪ ،‬هەموو کەس دەستی لێهەڵگرت ئەوان دەستیان لێهەڵنەگرت بۆ ئەوەی لە کۆنگرەی ‪٨٥‬دا سەرکەون‪ ،‬کۆنگرەی ‪ ٨١‬کە‬‫لە هەولێر بەسترا زۆرایەتییەکی زۆر موتلەق بەبێ دەستەبەندی نهێنی لەدەست ئێمەدا بوو‪،‬بەڵام تەفاوەتی زۆرایەتی و‬‫کەمایەتی لە کۆمیتەی ناوەندیدا بە سێ کەس دەرچووە‪ ،‬پێش کۆنگرە ‪ ٩‬کەس لەوان لە مەکتەبی سیاسی‌دا بوون و ئەمن‬‫بەتەنیا لایەک بووم‪ ،‬لەدواییدا بە هەوڵی من ئەو مەکتەب سیاسییە وەکوو خۆی هەڵبژێردرایەوە‪ ،‬لەکاتی کار دابەش‬‫کردنیشدا هەرچی کۆمیسیۆن و پۆستی گرنگە درایە ئەوان‪ ،‬ئەوەش وای کرد رووبەڕووی نارەزایەتییەکی زۆری هاوڕێیانم ببمەوە‬ ‫‪188‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫و پێیان دەگوتم بۆ هێندە ئیمتیازیان دەدەیێ‪ ،‬ئەمنیش پێمدەگوتن ئێمە هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی بەشێک لە حیزب کە‬‫لێمان دوور بوو لەگەڵ حیزب یەکبگرێتەوە‪ ،‬ئێستا کە بەشێکمان هێناوەتەوە چۆن وا بکەین بەشێکی دیکە بڕوا‪ .‬لێرەدا پێم‪-‬‬‫خۆشە ئەو نموونەیەش بێنمەوە جارێک لە نێو خێزانەکاندا باس کرابوو‪ ،‬خێزانی رەفیقێک کە ئەو کات لە کەمایەتیدا بوون‬‫گوتبووی‪ :‬ئێوە بەچییەوە دەنازن‪ ،‬هەتانەو نیتانە سکرتێرێکی رەق و رووق‪ ،‬کەچی بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێر‪ ،‬سلێمانی‪،‬‬‫بەغدا‪ ،‬فەرانسەو ئورووپا هەموویان لە ئیمەن‪ ،‬راستیشی دەکرد‪ ،‬ئێمە بەو شێوەیە بووین لە گەڵیان‪ ،‬بەڵام ئەوان هەرچی‬‫بێرەحمی بوو لە کار دابەشکردندا دەیانکرد‪ ،‬هەروەها هەوڵیان دەدا مرۆڤە بە تواناکان لە لایەنی موقابیل حەزف بکەن نەک‬ ‫مرۆڤە بێتواناکان‪ .‬پاشتریش وەک مرۆڤی پلە دوو تەماشای کەسانی دیکەیان دەکرد جا لە هەر بەرپرسایەتییەکدا بووبن‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬ئەوان دەڵێن ئێمە لە ‪ ٢١‬خاڵەکەی ئێوە نزیکەی ‪ ١٥‬خاڵی ئێوەیان قبووڵ کردن‪ ،‬کەچی دواتر ئێوە (پێش‪-‬‬ ‫شەر )تان بۆ داناون تا لەگەڵیان دابنیشن بۆچی پێششەرتتان دانان؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬حەسەن شەرەفی لە چاوپێکەوتنەکەی ئێوەدا دەڵێ‪ :‬عەبدوڵڵای حەسەنزادە گوتی ئەمن پێش شەر‌تم‬‫هەن‪ .‬بۆخۆی دەزانێ کە وانیە‪ ،‬ئەسڵەن وشەی پێششەرت بەسەر زاری مندا نەهاتوە‪ .‬لە بیست خاڵەکەی ئێمە تەنیا یەک‬‫خاڵیان بەتەواوی قبووڵ کردوە کە ئەویش ئەوەیە رێگە بەکادرانی حیزبی بدرێ هەم کاری حیزبی بکەن و هەم بخوێنن‪ .‬کەچی‬‫‪ ٨٢‬خاڵی دیکە کە باسیان کردوون یان بۆ رەتکردنەوە باسیان کردوون یان بۆ شێواندن‪ .‬نەمانگوتوە پێششەرت‪ ،‬بەڵکوو گوتمان‬‫موافەقەتنامەیەک کە پێیدەگەین دەبێ ئیمزای بکەین چونکە ئێمە متمانەمان بەیەکتر نەماوە‪ ،‬هەتا ئێمە لەگەڵ ئەوە بووین‬‫نێوبژیوانێکی دەرەوەی حیزبیشی تێدابێ‪ .‬هەروەها لە ماوەی گفتوگۆکاندا بەدەیان کەسیان بەهۆی ئەوە کە لە باڵەکەی دیکەن‬ ‫دەرکرد‪ ،‬گوتمان دەبێ ئەوانە بگەڕینەوە ئەو بڕیارانە دەبێ هەڵوەشێنەوە‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬ئەوان دەڵێن ئێوە گوتووتانە پێش گفتوگۆکان دەبێ ئیمزا بکەین کە حیزب دووباڵە‪ ،‬ئەوانیش بە ئێوەیان‬ ‫گوتوە ئێمە گفتوگۆ بۆ ئەوە دەکەین کە نەبێتە دوو باڵ نەک لە ئێستاوە ئیمزا لەسەر ئەوە بکەین؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬جیاوازی یەکی ئێمە و ئەوان ئەوەیە کە ئێمە شتەکان بەئاشکرا دەڵێین‪ .‬بەڵام ئەوان بەدزیەوە‬‫دەیانڵێن‪ ،‬هەمووکات گوتوومانە جەناحبوون نەتاوانە‪ ،‬نەگوناحەو نەجنێوە‪ .‬بەڵام وەرن باجەناحەکان بەشێوەیەکی شارستانیانە‬‫پێکەوە رەفتار بکەن‪ ،‬لەیەکێک لەبیست خاڵەکەدا شتێکیان نووسیوە کەهەر وەکوو ئێوە کاتی خۆی لە کەمایەتیدا بوون‬‫حیسابتان بۆ کراوە و قسەتان دەگەڵ کراوە و بە تەرەفێک دانراون‪ ،‬ئێوەش تەرەفەکە بەرەسمی بناسن‪ .‬مەبەستیش لەو‬‫بەرەسمیناسینە ئەوە نەبووە کە بەرەسمی بنووسن بەڵكوو لەوەوە هاتوە کە کاک مستەفا هیجری کەمن لەگەڵی دانیشتووم‬‫دەیگوت نە جەمعم قبووڵە‪ ،‬نە جەناحم قبووڵە نە تۆماریشم قبووڵە‪ ،‬تۆماریش لەوەوە هاتوە کە لە یەک تاکە کۆبوونەوە کە‬‫قسەی ئازادمان دەکرد‪ ،‬کەسێک هات و بەناوی عرفانی رەهنموون دەستی بە جنێوان کرد‪ ٢٢١ ،‬ئیمزا کۆکرایەوە کە دەبێ ئەو‬ ‫‪189‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫برایە سزا بدرێ‪ .‬ئەوە تۆمارەکە بوو‪ ،‬هیچ سزایان نەدا و ئێستا کردوویانەتە نوێنەر لە سلێمانی‪ ،‬بۆیە دەمانگوت دەبی قبووڵ‬‫بکەن کە جەناحیک هەیە‪ ،‬ئێستا ئینشاڵڵا بۆیان دەرکەوتبێ کە ئەوەی ئەوان دەیانگوت چەند پێشمەرگە و کادرێک لە حیزب‬ ‫جیا بوونەوە چین و چەندن‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬ئەوە قسەی ئەوانی دیکە نیە‪ ،‬بەڵام قسەیەکی وا هەیە کە دەڵی‪ :‬دەوری یەکیەتی و کۆمەڵە لە جیابوونەوەی‬ ‫ئێوە و دەرکردنی بەیاننامەی جیابوونەوەی ئێوەدا هەبووە‪ .‬لەو بارەوە چ دەڵێن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەوە قسەی ئەوانە‪ ،‬بەڵام قسەی دزییانە‪ ،‬قسەی ئاشکرایان ئەوەیە کەحەسەنی شەرەفی لە‬‫چاوپێکەوتنەکەدا دەڵی کەس نەبوو‪ ،‬ئەوەش راستە‪ ،‬چونکە لەماوەی ئەو دوو ساڵ و چوار مانگ‌و نیوەدا یەک حیزب یەک کەس‬‫لەو دنیایەدا قسەیەکی وایان بە ئێمە نەگوتوە کە بۆنی ئەوەی لێبێ‪ ،‬کە پێیانخۆشە ئەو حیزبە لەت بێ‪ ،‬هەموویان هاواریان‬‫کردوە کە هەوڵ بدەن رێک بکەون‪ ،‬ئەو قسانە هەمووی بوختانە‪ .‬کە ناتوانن ئیسپاتی بکەن‪ ،‬بەدزییەوە دەڵێن بە قسەی‬ ‫سەلاحی موهتەدییان کردوە‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬ئێوە قە گوتووتانە ئەوانی دیکە یان خودی مستەفای هیجری تەمایول و هاوسۆزییەکی لەگەڵ پارتی‬ ‫هەیە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئێمەش تەمایول و هاوسۆزیمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە‪ ،‬ئێمە هەوڵی یەکجار زۆرمان‬‫داوە کە تەنانەت بە قەدەر میلیمیتر و میلیگرامیش جیاوازی لە پێوەندیی رەسمیی ئێمە لەگەڵ هەر یەک لە پارتی و یەکیەتی‬‫وەک دوو هێزی دەسەڵاتدار نەمێنێ‪ .‬بەڵام کاتی خۆی کە کاک مستەفا هیجری وتووێژێکی لەگەڵ ئێوە کردبوو دەڵێ‪ :‬ئێمە هەر‬‫لە زەمانی د‪ .‬قاسملووەوە تەعادولمان لە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو دوو هێزەدا پێکهێناوە‪ ،‬ئێستا کۆمیتەی ناوەندی دەیەوێ‬‫ئەگەر ئەو تەعادولە گۆڕاوە راستی بکاتەوە‪ ،‬چووم پێمگوت ئەوە چیە گوتووتە‪ ،‬لە یەک قسەدا دوو ئیددیعات کردوە کە هیچی‬‫وانیە‪ ،‬یەکێکیان ئەوەیە کە تۆ دەڵێی لە زەمانی د‪ .‬قاسملووی ئەو تەعادولە هەبووە‪ ،‬زۆر بەداخم کە وابووە بەڵام لە زەمانی‬‫د‪ .‬قاسملوودا ئێمە شەڕمان دەگەڵ پارتی هەبوو‪ ،‬بریا نەبووایە‪ ،‬بەڵام بووە‪ ،‬لەگەڵ یەکیەتی شەڕمان نەبوو‪ ،‬ئەوە کوێی‬‫تەعادولە‪ ،‬دوای ساڵ‌ونیوێک لە شەهیدبوونی د‪ .‬قاسملوو ئەو جا پەیوەندیی ئێمەو پارتی بەرەسمی دەستی پێکردۆتەوە‪،‬‬‫حاڵەتی شەڕ و ناخۆشیمان بەخۆشییەوە نەبوو‪ ٢١ ،‬پێشمەرگەی ئەوان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە نێو بارەگاکانی ئێمەدا بوون‬‫پاراستوومانن لە هێرشی سوپای عێراق‪ ،‬پێشمەرگەی ئێمە لە ئێران چووبوونە نێو بارەگاکانی ئەوان و پەنایان دابوون و‬‫رەتیانکردبوون‪ ،‬بەڵام حاڵەتی رەسمیی پەیوەندییەکە تا ساڵ‌ونیوێک دوای شەهیدبوونی د‪ .‬قاسملوو نەگەراوەتەوە‪ ،‬لەپاشان‬‫پێم بڵێ لە کوێدایە ئەو پەیوەندییە تێکچووە‪ ،‬گوتی وەڵڵا مەبەستم ئەوە نەبووە‪ ،‬گوتم ئەی بۆ وادەڵێی‪ ،‬نەخەیر دەتەوێ وا‬ ‫نیشان بدەی کە گوایە پەیوەندی بەلایەکدا کەوتوە و مەبەستیشت ئەوەیە پەیوەندیی من لەگەڵ یەکیەتی خوشتر بووە و‬ ‫‪190‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫ئێستا دەتەوێ راستی بکەیەوە‪ .‬کەنگی وایە‪ ،‬قەت وانەبووە‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬ئەوان دەڵێن پێمانگوتن وەرن با لە کۆنگرە مەسەلەکان یەکلا بکەینەوە ئێوە ئەوەتان رە کردوە‪ ،‬ئێوە‬ ‫بۆچی رازی نەبوون؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬هیچ کاتێک پێشنیارێکی وا لەلایەن ئەوانەوە نەکراوە‪ ،‬بەڵام ئەگەر ئەوەشیان گوتبا ئێمە رەتمان‬‫دەکردەوە‪ .‬چونکە وەک چۆن کۆنگرەی ‪ ٨٥‬یان ئامادە کردبوو‪ .‬کۆنگرەی ‪ ٨٩‬شیان ئامادە کردبوو‪ .‬کابرا دوو ساڵ پێش گوتوویەتی‬ ‫نیگەرانی کۆنگرەی ‪ ٨٩‬مەبن لە ئێستاوە دەزانین خ کورسییەک کێی لەسەر دادەنیشێ‪ .‬دەیویست بمانباتە ئەو کۆنگرەیە‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬دەنگۆی ئەوە هەیە کە جەلیلی گادانی گوتوویەتی ئێمە دەمانزانی دەرناچینەوە بۆیە دەبووا جیا بێنەوە‪،‬‬ ‫حەسەنی رستگاریش گوتبووی ئەو حیزبە لە دەکەین‪ .‬ئایا ئەوە راستن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەمن هیچ ئەو شتانەم نەبیستوە‪ ،‬بەڵام ئەوەی ئەوە دەڵێ با ئیسپاتی بکا‪ .‬دوو رۆژ پێش ئیعلانی ئەو‬‫مەسەلەیە کاک جەلیل گادانی هەر دوو رۆژ لەسەریەک هاتۆتە لای من گوتوویەتی کوڕە بزانن رێگایەک پەیدا نابێ‪ ،‬دەتوانم‬ ‫بڵێم یەکێک لەوانەی زیاتر لە هەمووانی پێ‌ناخۆش بووە جەلیلی گادانی بووە‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬تۆ دەڵێی دەبێ مومتەلەکاتی حیزب لە نێوان هەر دوو لاتاندا بەش بکرێ‪ ،‬بەڵام ئەوان رازی نین و دەڵێن هیچ‬ ‫حیزبێک نیە مومتەلەکاتی لەگەڵ لێجیابووەکانی دابەش کردبێ‪ ،‬وەڵامی ئێوە چیە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬دوای لەتبوونەکە دیدارێکمان پێکەوە هەبوو‪ ،‬ئەو قسەیان فەرموو کە لە ناوی حیزبەوە بگرە تا هەموو‬‫شتەکانی دیکە هەمووی هی حیزبی دێموکراتە‪ ،‬ئێوەش لە حیزبی دێموکرات رۆیشتوون و دەچنە کوێ بڕۆنە ئەوێ‪ .‬ئەمنیش‬‫پێمگوتن هەر ئەو عەقلیەت و مەنتیقەیە حیزبی دێموکراتی گەیاندە ئەو رۆژەی‪ .‬باشە ئێمە دەیبەینە لای دادگا‪ ،‬لای یاسای‬‫حکوومەتی هەرێم داخوا خ یاسایەک رێ بەوە دەدا حیزبێک کە لەت بووە مومتەلەکاتی ئەو حیزبە لای یەکێک بێ‪ .‬شەریفترین‬ ‫و مرۆڤانەترین کاریش ئەوەیە کە تۆ لە جیاتی ئەوەی بۆخۆت تۆڵە بستێنێ بچی موراجەعە بە یاسا بکەی‪.‬‬ ‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬بەڵام ئێوە حیزبێکی باشووری کوردستان نین و لێرە مۆڵەتتان نیە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬جا چیە‪ ،‬خۆ کۆمەڵە کەسێک هەین‪ .‬ئەوجارە جیاواز لەئینشیقاقەکانی پێشوو ‪ ٢‬ئەندامی مەکتەبی‬‫سیاسی و ‪ ٩‬ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ‪ ٣‬ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی و ‪ ٢‬ئەندامی راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی بەگشتی‬ ‫دەکاتە ‪ ٨٥‬کەس لەگەڵ ئێمەن‪ .‬پاشان با بێین تەماشا بکەین لە قاعیدەی حیزب‌دا خ نەخش و نیگارێکە‪ ،‬داخوا کێ لەولایە‬ ‫‪191‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫کێ لەملایە‪ .‬بەڵام ئێمە ئەوە دەدەینە دەست یاسا‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬دەگوترێ گوایە تۆ داوا کردبوو بکرێی بە سەرۆکی حیزبی یان سەرۆکی دەستنیشان کردنی بەرژەوەندی‬ ‫حیزب؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەن زادە‪ :‬نەخەیر ئەوە لە بنەرەتەوە راست نیە و‪ ،‬هەموو ئەو تۆمەتانەش ئەوان دروستیان دەکەن‪ .‬هەرچەندە‬‫شتێکی خراپیشە‪ ،‬بەڵام ئەمن لەتەواوی ژیانی خۆمدا لە بەر کورسی هەڵاتووم‪ .‬ئەگەر وێڵی دەسەڵات بام چۆن لە کۆنگرەی ‪٨٨‬دا‬‫پێشنیارم دەکرد نابێ هیچ کەس زیاتر لەدوو دەورەی لەسەریەک خۆی بۆ سکرتێرایەتی حیزب بپاڵیوێ‪ ،‬لەکۆنگرەی ‪٨٢‬‬‫دەیانویست ئەو مادەیە لاببەن‪ ،‬گوتم کەیفی خۆتانە‪ ،‬بەڵام عومری من لەحیزبی دێموکرات‌دا بەقەد عومری ئەو مادەیەیە‪،‬‬ ‫ئەمڕۆ لایبدەن ئەمنیش هەر ئەمڕۆ ئیستیقالە دەکەم لە حیزبی دیموکرات‪.‬‬ ‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬ئێستا تۆ دەتوانی بڵێی من قەتعەن نابم بە سکرتێر و سەرۆکی ئەو باڵەی کە جیا بووەتەوە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬با رۆژان و رووداوەکان ئەوە نیشان بدەن‪ ،‬بەڵام بۆ قەتعەن نەبم ئەگەر میللەتی کورد و ئەو بەشەی‬‫حیزبی دیموکرات کە منی تیدام پێیوابوو زەروورە ببم بۆ بڵێم نابم‪ .‬جارەکانی دیکەش هەروا بوومێ‪ .‬لە کاتی کۆنگرەی ‪٨٢‬دا‬‫ئەمن گوتبووم خۆم بۆ ئەندامەتیی کۆمیتەی ناوەندی هەڵنابژێرمەوە‪ ،‬رازی ببون‪ ،‬مابووەوە پایەی سکرتێری‪ ،‬دوو باڵ بوون‬‫لەسەر ئەوە رێکنەکەوتن‪ .‬هەر دووکیان یەک لەوان جەنابی کاک مستەفای هیجری و کاک حەسەنی شەرەفی نەجارێک دە جار‬‫هاتنە لام دەیانگوت نابێ بکشێیەوە دەبێ ئەو حیزبە و یەکگرتوویی ئەو حیزبەی رزگار بکەی‪ .‬دوایێش کاک حەسەنی شەرەفی‬‫بەدەستی خۆی گوڵێکی گەورەی سازکرد و کاک مستەفای هیجرییش پێشکێشی کردم وەک رێزگرتنێک لە رۆڵی من لە رزگارکردنی‬ ‫یەکڕیزیی حیزب لە تێکچوون‪.‬‬ ‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬پارە و حیسابی بانکییەکانی حیزب لەدەست ئێوەدان یان ئەوان؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬دیارە کاک حەسەنی شەرەفی لەو رووەشەوە خۆی لە راستییەکان لاداوە‪ ،‬کە دەڵێ ئاگام لە هیچ نیە‬‫لەو بارەوە‪ ،‬ئەوە راست نیە‪ .‬ئێمە کاتی خۆی هەیئەتێکمان بۆ دروست کرد‪ ،‬بەڵام خەرجکردن و دەرهێنانی پارە لەو حسابە‬ ‫بانکییانە بەدەست سکرتێر و جێگری سکرتێر و کەسێک کە لە ئوروپایە‪ ،‬بە ئیمزای ئەوان دەبێ‪ ،‬کەوابێ بەدەست ئەوانەوەیە‪.‬‬ ‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬ئەی ئێوە پارە لەکوێ دێنن؟‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬داوا دەکەین ئەو پارەیەی کە هەمانە بەشی بکەین‪ ،‬ئینجا ئەوان لە کوێی پەیدا دەکەن ئێمەش لەوێی‬ ‫‪192‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫پەیدا دەکەین‪.‬‬ ‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬ئەوان دەڵێن نە پارتی و نە یەکیەتی هاوکاریی دارایی نادەنە حیزبی دێموکرا ؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬هەر ئەوەندە دەڵێم کە لێرەشدا راستییەک نەگوتراوە‪ ،‬بۆجارێکیش بووایە دەبووا راستی بگوترابایە‪،‬‬ ‫بەوە دەگوترێ ناسپاسی‪.‬‬‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬ئەوان دەڵێن بەکارهێنانی ناوی حیزبی دیموکرا و رۆژنامەی کوردستان و لە ئایندەدا بە کارهێنانی ناوی‬‫رادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران‪ ،‬ناوی بەکێشەن لە نێوان ئێمە و ئەواندا ئەگەر ئەو ناوانە هەڵگرن لەسەر خۆتان ئامادەین‬ ‫وەک دوولا هاوکاری و هاوپەیمانییان بکەین؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئیمەش بەهەمان شێوە دەڵێین ئامادەین هاوکارییان بکەین ئەگەر ئەوان ئامادە بن ناوی حیزبی‬ ‫دیموکرات لەسەر خۆیان لابەرن‪.‬‬ ‫ڕۆژنامەی میدیا‪ :‬بەڵام ئەوان دەڵێن ئێمە زۆرینەین؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬دەی جا چیە ئەوان زۆرینەن‪ .‬ناوی حیزبی دیموکرات لەسەر کەس تاپۆ نەکراوە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا بۆ‬‫ئەوەی لەگەڵ ئەو عەقلیەتە دوچاری کێشە نەبین ئێمە هاتووین گەڕاوینەتەوە سەر ئەسڵی حیزبەکەمان کە ئەو حیزبە لە‬ ‫سەرەتاوە کە دامەزراوە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە‪.‬‬‫سەرچاوە‪ :‬ڕۆژنامەی میدیا ژمارە‪ - ٢١٨ :‬ڕێکەوتی‪٢٢ :‬ی دێسەمبەری ‪٢١١٢‬‬‫‪193‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫دیمانەیەکی ئاژانسی کوردستان بۆ دەنگوباس لە گەڵ مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫دیمانە‪ :‬عومەر عەلی‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬نووسـەر و سیاسـەتوانی ناسـراوی کوردسـتانی ئێـران‪ ،‬سـکرتێری پێشـووی گشـتیی حیزبـی دێمـوکراتی‬‫کوردستان بوو‪ ،‬کە لەم دواییەدا دوچاری لەتبوون هات‪ ،‬لە دیمانەیەکی کە ئاژانسی کوردسـتان بـۆ دەنگوبـاس(ئاکـانیوز) لەگەڵـی‬‫سـاز کـرد‪ ،‬پێـداگریی لەسـەر ئەوە کـرد کە ئەو لێکتـرازانەی لە نێـو حیـزبە کـوردییەکانـدا روو دەدات بەپـلەی یەکەم بـۆ شـێوەی‬ ‫بەڕێوەبردنی حیزب و جۆری پێوەندیی کەمینەو زۆرینە لە حیزبەکاندا دەگەرێتەوە‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬دیاردەی لەتبوونی حزبە کوردییەکان‪ ،‬بەجیاوازیی ئایدیۆلۆجیاکانیانەوە‪ ،‬دیارەیەکی بەرچاوە لە مێوەووی بوزووتنەوەی‬‫سیاسیی کوردستاندا و تا ئێستەش درێەەی هەیە‪ ،‬ئێوە وەک قاڵبوویەکی دنیا سیاسە و سوەرکردەیەکی بوزووتنەوەی کووردی لە‬ ‫کوردستانی ئێران‪ ،‬هۆکاری ئەم دیارەیە بۆچی دەگێڕیەوە؟‬‫وەڵام‪ :‬ڕينگە دیاردەی لەتبوون تەنیا تایبەت بە حیزب و ڕێکخـراوە کوردییەکـان نەبـێ‪ ،‬ئـێمە برینـی خۆمـان دێشـێ بـۆیە زیـاتر‬‫ئەوان دەبینین‪ ،‬ئەگینا لەنێو حیزبە ئەوروپایی و ئەمریکـایی و عەرەب و فارسەکانیشـدا دیـاردەی لەتبـوون بـووە و هەیەو ڕەنـگە‬ ‫لە داهاتوویشدا هەرببێ‪.‬‬‫لەبارەی حیزبە کوردییەکانەوە ڕەنگە هۆی جۆراوجۆر هەبێ‪ ،‬بەڵام مەرخ نییە ئەوەی من دەیڵێم هەموو حیزبەکان بگـرێتەوە‪ .‬بگـرە‬‫زیـاتر پێوەندیـدارە بە حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتانی ئێـران‪ ،‬کە لەوبـارەوە وەک دەڵـێن رێکـوردی شـکاندووە‪ ،‬چـونکە هەنـدێ‬‫لەتبوون لەنێو حیزبی دێموکرات‌دا هەبـوون کە ئێسـتەش خەڵـک نایـانزانێ‪ ،‬بـۆ نمـوونە وەختێـک کـۆمیتەی شۆڕشـگێڕی لـێ دروسـت‬‫بوو‪ ،‬وەختێک بەڕیوەبەرایەتیی کاتی لێ دروست بوو‪ ،‬ئەوەی مەشوورە \"قیادەی موەقەت\" لە پارتی دیموکراتی کوردسـتاندا دروسـت‬‫بووە لە کاتیکدا زۆر پێش ئەوە لە لە حیزبی دێمـوکراتی کوردسـتانی ئێرانـدا دروسـت بـوو کە نیـوی \"ڕێبەرایەتیـی کـاتی\" کە ئەو‬ ‫کات ناوی ئێرانی هەر لەگەڵ نەبوو‪.‬‬‫ئەوەی مـن لە حیزبـی دێموکراتـدا دەیبیـنم بەشـی زۆری نـاگەرێتەوە سـەر ئەوە کە نـاکۆکیی بیروبـاوەڕ لەسـەر پرسـە سیاسـییەکان‬‫هەبـێ‪ ،‬بـۆ نمـوونە دوایـن لەتبـوون لە حیزبـی دێمـوکرات کە روویـداوە‪ ،‬ئـێمە لە کـۆنگرەیەک هەسـتاوین کە هەمـوو ئەو شـتانەی‬ ‫پەسند کراون لەوێ‪ ،‬یەکێک لەو لایانەی کە دوای لەتبوون ئامادەی کردووە‪ ،‬ئێمە لەوبارەوە بە رێکەوتنێکی فیکری گەیشتووین‪.‬‬ ‫‪194‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫لەبەرئەوە بـابەتەکە زیـاتر دەگەریـتەوە سـەر شـێوەی مـودارا کـردن لەگەڵ یەکتـرو شـێوەی لەبەرچـاوگرتنی مافەکـانی ئەنـدامانی‬‫حیزب لەلایەن سەرکردایەتیی حیزبەوە‪ ،‬یان بڵێین گـوێڕایەڵیی کەمـایەتییە بـۆ زۆرایەتـی‪ ،‬کە مـن بەشـبەحاڵی خـۆم بـاوەڕم بەو‬ ‫کەمایەتی و زۆرایەتییە نییە‪ ،‬یان لەبەرچاوگرتنی مافی کەمایەتییە لەلایەن زۆرایەتی‌یەوە‪.‬‬‫من باورەم بە زۆرایەتی و کەمایەتی نییە‪ ،‬چونکە کەمایەت و زۆرایەتـی ئەگەر هەمیشـەیی بـێ لە حیزبـدا شـتێکی زۆر ترسـناکە‪،‬‬‫کەمایەتی و زۆرایەتی هەیە‪ ،‬یاسایەکی بۆ دانراوە‪ ،‬بەو پێیە کەمـایەتی دەبـێ پێـڕەوی لە بڕیـاری زۆرایەتـی بکـات‪ ،‬بەڵام ئەوە‬‫نابێ هەر دووکیان لە قالب کرابن ئەم دەستە کەمایەتی و ئەو دەستەیەکی زۆرایەتییە‪ ،‬بۆ نموونە ئەندامانی کـۆمیتەی ناوەنـدیی‬‫حیزبێک ‪ ٢٨‬کەسن‪ ،‬جارێکیان ‪ ٨٣‬یـان دەبـنە زۆریـنەو شەشـەکە دبـنە کەمیـنە‪ ،‬جـارەکەی تـر ‪ ٣‬لەم شـەش کەسـە و ‪ ٨١‬لەو ‪٨٣‬کەی‬ ‫پێشوو دبنە زۆرینە و بەو شێوەیە‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬ئەگەر لە ئەزموونی حیزبی دێموکرا دەرچین و بە گشتی سەیری دیاردەی لەتبووونی حیوزبە کوردییەکوان بکەیون‪ ،‬بوۆ‬‫نموونە لە کوردستانی عێراق‪ ،‬هۆکارەکەی بە رای ئێوە چییە‪ ،‬جیاوازیی بۆچوون و مەبوادینە‪ ،‬بەرژەونودییە‪ ،‬یوان دەسوتیوەردانی‬ ‫دەرەکییە؟‬‫وەڵام‪ :‬ئەوەی من دەیزانم بەشـی هەرە زۆری هۆکـارەکە جـۆری بەڕێـوەبەرایەتی و ئیـدارەی حیـزبە‪ ،‬ئەگینـا نەک لەنێـو لەتبـوونی‬‫حیزبەکاندا بگرە لەنێو حیزبەکانیشـدا ئەگەر تەماشـا دەکەی ئەو لێکـدووری و جیـاوازی بیروبـاوەڕ نیـیە‪ ،‬بـۆ نمـوونە دوو حیزبـی‬‫سەرەکیی باشووری کوردستان وەرگـرین پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان و یەکیتیـی نیشـتمانیی کوردسـتان‪ ،‬لە شـیکردنەوەی کۆتاییـدا‬ ‫هەردووکیان یەک شتیان دەوێ‪ ،‬چی بنەڕەتی و سەرەکی هەیە کە ئەم دووانە تێیدا کۆک نەبن‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬راستە بە گشتی وایە‪ ،‬بەڵام ئەی بۆچی دوو حیزب هەڵگری هەموان ئایودیۆلۆجیان‪ ،‬حیزبێکیوان لە دەبوێ‪ ،‬کەچوی ئەوی‬ ‫تریان کە ڕەنگە گەورەترو بەتەمەنتریش بێ درزی تێناکەوێ؟‬‫وەڵام‪ :‬کام حیزبی گەورە هەیە تێی نەکەوتووە؟ پارتی دیمـوکرات کەمـی تێکەوتـووە؟ ئایـا گەورەتـرین و بەرابردووتـرین حیزبـی‬‫باشووری کوردستان تێی نەکەوتـووە؟ هەمـوو تێـی کەوتـووە‪ ،‬ڕەنـگە هەنـدێ حیـزب مـاوەیەکی پتـری بـوێ‪ ،‬لەپاشـان هەنـدێ شـت‬‫ڕۆڵی خوی ببینێ‪ ،‬بۆ نمـوونە لە پـارت یـدا‪ ،‬شـتێک هەیە لەزمـانی بیانیەکانـدا پێـی دەڵـێن \"ئۆتـۆریتە\"‪ ،‬سـەرکردایەتیی پـارتی‬‫ئۆتــۆریتەیەکی تــایبەتی هەیە‪ ،‬وەختــی خــۆی بەرجەســتە بــووە لە خوالێخۆشــبوو مســتەفا بــارزانی و ئێســتەش بەخــودی کــاک‬‫مەسعوودەوە‪ ،‬ئەوە ناوی لێ نانێم دەسەڵات سەپاندن‪ ،‬بۆ خۆی مەرکەزییەتێک هەیە خەڵکەکە گـوێڕایەڵیی زیـاتری بـۆ قسـەکانی‬ ‫ئەو هەیە‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬واتە مەرکەزییەتی حیزب ئەو سوودەی هەیە یەکپارچەییی حیزب دەپاریزێ‪ ،‬بەڵام بەدیوێکی تردا بوونی رای جیاواز‬ ‫‪195‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫و ململانەی ئاراستەکان لە نێو حیزبیکدا‪ ،‬کە ڕەنگە لەتبوونیشوی لوێ بکەوێوتەوە‪ ،‬گەرموگووڕی و کێبەرکوێ لەنێوو ئەو حیوزبەدا‬ ‫دروست دەکا ‪ ،‬کە شتێکی ئەرێنییە‪ ،‬چۆن ئەو دوو خاسییەتە ئەرینییەی ئەو دوو مۆدێلە لە حیزب کۆ بکەینەوە؟‬‫وەڵام‪ :‬پێمـوایە نەبـوونی حیزبگەلـی جۆراوجـۆر نەبـوونی کـوتلە جێـی مەترسـییە‪ ،‬ئەگەر نەبیـتە دەسـتەبەندی لە بەرامبەریـدا‪،‬‬ ‫هەردووکیان نیشانەی پێگەیشتنی فیکری و فرەیی و کرانەوەن‪ ،‬هەموویان شتی باشن‪ ،‬ئەوەی خراپە پێکەوە هەڵنەکردنە‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬ئەگەر لەتبوون دیاردەیەکی باو بێ لە کوردستان و دنیوادا‪ ،‬ئایوا ئەمە ئەوە دەگەیەنوێ ئوێمە هەر حیزبیوک دروسوت بوو‌و‬ ‫چاوڕێ بین ئەمڕۆ یان سبەی تووشی لەتبوون ببێ؟‬‫وەڵام‪ :‬پێموایە مەرج نییە هەمیشە تووشی لەتبـوون بـبن‪ ،‬هەق وایە لە دەروونـی حیزبیکـدا هەوڵ بـدەین ئەو پێوەنـدییانە وابـن‬‫خەڵــک ناچــار نەبــن لەبەر ئەوە بیروڕایــان جیــایە لە حیــزبەکە جیــا ببــنەوە یــان وابــکەن لەت ببــێ‪ ،‬ئەوەیــش رووبەرووی‬‫ڕێبەرایەتییەکە دەبێتەوە‪ .‬با بوارێ ساز ببێ ئەوەی رای جیاوازی هەیە لە نێو حیزب‌دا بیخاتە روو‪ ،‬بانگەشـەی بـۆ بکـات‪ ،‬بـا لە‬ ‫کۆنگرەیەکی تردا ئەو ببێ بە زۆرینە و سەرکردایەتی بەدەستەوە بگرێ و ئەوانی تر پێڕەوی لێبکەن‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬پێت وانییە پێویستە بیر‌و بەرژەوەندیی هاوبەش لەباریاندا بێ بەسەر ناکۆکییەکانی نێوخۆی حیزب‌دا زاڵ بن؟‬ ‫وەڵام‪ :‬دەبێ وابی‪ ،‬دەبێ وابێ‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬چێ بکەین بۆ ئەوەی وابێ؟‬‫وەڵام‪ :‬دەبێ قبووڵ بکەین ئێمە مـرۆڤین‪ ،‬بـوونەوەری زینـدوو بیـرکەرەوەین‪ ،‬لەقالـب نەدراویـن هەمـوو وەک یەک بیـر بکەیـنەوە‪،‬‬ ‫دەبێ ڕی بدرێ لە نێو حیزب‌دا بیروباوەڕی جۆراوجۆر بخرێتە روو‪ ،‬بێ ئەوەی کەس لەسەر ئەوە دەربکرێ‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬ئەری ڕۆڵی توێەی رووناکبیری نێو حیزب لەو کێشەیەدا چییە؟‬ ‫وەڵام‪ :‬پێموایە رووناک‌بیر دەبێ زیاتر ئەفکاری نوێ بینێ و بەقەناعەت پێکردن بڵاوی بکاتەوە‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬چەندە لەگەڵ ئەوەی نابێ رووناک‌بیر لە نێو حیزب‌دا بێ؟‬ ‫وەڵام‪ :‬من ئەسڵەن لەگەڵ ئەو رایە نیم کە رووناک‌بیر لە بەرامبەر حیزبییەکان دادەنێ و پێموایە کەسێک کە دەبێتە حیزبی بۆ‬ ‫‪196‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫خــۆی روونــاکبیرە‪ ،‬جــونکە روونــاکبیری رێــژەییە‪ ،‬حیزبییەکــان روونــاکبیرن ئەوانــیش روونــاکبیرن‪ ،‬بەڵام هەنــدێ کەس دەڵــێن‬ ‫رووناکبیری پابەند(مولتەزیم) نابم ئەوەیان رەحەتترە‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬کامیان ڕۆڵی زیاتر‌و گرینگترە‪ ،‬رروناکبیری پابەند یان ناپابەند؟‬‫وەڵام‪ :‬پێمـوایە روونـاکبیری پابەنـد گرینگتـرە و پتـر کـاری پـێ دەکـرێ لەوەی دەیەوێ ئـازاد بـێ و هەر قسـان بکـات چـونکە‬‫روونـاکبیرانی دەرەوە ئەگەر هەمـوو یەک بـن ئەوە حیـزبین‪ ،‬ئەگەر یەک نـابن تـاکەکەس دەبـن‪ ،‬تاکەکەسـیش نـاتوانێ کـاریگەری‬‫دابنێ‪ ،‬ئێستە هەزار رەخـنە دەگـرن لە حیزبەکـان بە تـایبەت لە باشـووری کوردسـتان لە دوو حیزبـی گەورە‪ ،‬باشـە خوانەخواسـتە‬‫مەترســییەک رووی لە وڵاتەکە کــرد‪ ،‬لە هەمــوو روونــاکنیرێکی ئــازاد دەپرســم‪ :‬کــی بەرگــری دەکــات و بەرگــری رێــک دەخــات‪،‬‬‫حیزبەکـان یـان رووناکبیرەکـان؟ زۆر ناخۆشـە بڵێـین \"رووناکبیرەکـان و حیزبییەکـان\" ئەی بـۆ حیزبەکـان تـاریکبیرن؟ ئایـا لەوە‬‫خراپتر دەڵێن \"رووناکبیرەکان و سیاسییەکان\" ئایا رووناک‌بیر هەیە سیاسی نەبێ؟ دەتوانی بڵـێ مـن روونـاکبیری ئـازادم و حیزبـی‬‫نیم‪ ،‬بەلام ناتوانی بڵی سیاسی نـیم‪ ،‬هەر ئەوەی کە دەڵـێ سیاسـی نـیم بـۆ خـۆی سیاسـەتە‪ ،‬ئـاخر لە نێـو میللەتـی زۆرلێکـراو دا‬‫دەتوانی بڵێیت کەس نییە سیاسی نەبـێ‪ .‬هەنـدێ دەربـڕین بەکـار دیـنن کە تەماشـایان دەکەیـت ڕەنـگە جـوان بـن و کارێگەریشـیان‬ ‫لەسەر گویگر هەبێ‪ ،‬بەڵام کە لێیان دەکۆڵیتەوە وانییە‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬رۆرێک لە حیزبە کوردییەکان لە رابردوودا لە خەباتی سیاسییاندا شوێنکەوتووی ئایدیۆلۆجیای موارک بووون‪ ،‬ئێسوتەیش‬‫حیزبی کوردی هەن پیڕەوی لە ئایدیۆلۆجیای ئایینی دەکەن‪ ،‬پێتانوایە ئایدیۆلۆجا چەندە خزمەتوی بوزووتنەوەی سیاسویی کوورد‬ ‫دەکا ؟‬‫وەڵام‪ :‬ئایدیۆلۆجیا بەواتای واقیعیی خۆی‪ ،‬کەشتی فیکرییە‪ ،‬بەبڕوای من هیچ وەختێـک بـاش نەبـووە ئێسـتەش هەر بـاش نیـیە‪،‬‬‫نە مارکسـیزمم پـێ باشـە ببێـتە ئایـدیۆلۆجیای حیزبێـک‪ ،‬نە ئیسـلامیزمم پـێ باشـە‪ ،‬هەرکەس موسـڵمانە کەیفـی خـۆیەتی‪ ،‬بەڵام‬ ‫ئەگەر ئایدیۆلۆجیا بەواتای بیروبۆچوونی سیاسی‪ ،‬ئەوە حیزبایەتی و سیاسەت بەبێ ئەوە مومکین نییە و هەر دەشمێنێ‪.‬‬ ‫‪---------------------‬‬‫عەبدوڵڵا حەسەن زادە جگە لەوەی یەکێک بووە لەسـەرکردە کوردییەکـانی بـزووتنەوەی ئـازادیخوازی کوردسـتانی ئێـران‪ ،‬نووسـەر و‬‫وەرگێڕێکی ناسراویشە‪ ،‬یەکێک لە کارە دیارەکانی بەکوردیکردنی رۆمانی \"حەمەدۆک\"ی یەشار کەمال‪ ،‬رۆماننوسـی ناسـراوی کـوردی‬ ‫تورکیایە‪( .‬ئاکانیوز)‬ ‫ئاژانسی کوردستان بۆ دەنگوباس‬ ‫‪197‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵا هه‌ر كه‌سه‌ی له شوێنێك و له خێمه‌یه‌ك دانیشتوون‬ ‫دیمانه‪ :‬فه‌ره‌یدوون بێوار‬‫فه‌ره‌یدوون بێووار‪ :‬حیزبوه كووردی یوهكانی كوردسوتانی ڕۆژهوهڵا لهلایوهنی بوهرهی چهكوداری كوهمتر چوالاكن‪ ،‬ئهموهش دوو‬‫خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت‪ ،‬خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه پێی وایه پارتی و یوهكێتی ڕێگوا نوادهن ئوهو شوێوازه خهباتكردنوه بوهكار بهێونن‪،‬‬ ‫ئه‌وه‌ی تریان پێی وایه‪ ،‬حیزبه‌كان به‌خۆیان قه‌ناعه‌تیان به به‌رده‌وامیی خه‌باتی چه‌كداری لاوازه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ئهمانـه هـهردووكیان ڕاسـتن‪ ،‬سـه‌باره‌ت بـه ئێمـه هـه‌ر له‌سـه‌ره‌تاوه شـێوازی خـهباتی مـهدهنی و ئاشـتی‬‫یانه‌مان پێ باشتر بووه‪ ،‬هیچ میلله‌تێك حـه‌ز ناكـا هـه‌ر بكـوژێ و لێـی بكـوژرێ‪ .‬به‌شـێكی دیكـهی وهڵامهكـه ئه‌وه‌یـه كـه هەرێمـی‬‫كوردستان شوێنی حه‌وانه‌وه و په‌ناگه‌ی ئێمه‌یه نابێ گیروگرفتی بۆ دروست بكه‌ین‪ ،‬حه‌ز ناكـه‌م نـاو لـه‌و مه‌سـه‌له‌یه بنـێم فشـاری‬‫پارتی و یه‌كێتی‪ ،‬چونكه هیچ كاتێك بارودۆخه کە به‌وه نه‌گه‌یشتوه كه ئـه‌وان فشـارمان بـۆ بێـنن تـا واز لـه خـهباتی چهكـداری‬‫بێنـین‪ .‬ڕه‌نگـه بـه داخـوازی یـهكی برایانـه داوایـان لـه ئێمـه كردبـێ كـه موراعـاتی وهزعـی ناسـكی كوردسـتان بكـه‌ین‪ ،‬جارێكیـان‬‫له‌بیرمه چه‌ند نوێنه‌رێكی حكوومه‌تی ئێران هاتبوون بۆ سه‌ڵاحه‌دین‪ ،‬منیش هه‌ر له‌وكاته‌دا به نوێنه‌رایه‌تی حیـزب لـه‌وێ ئامـاده‬‫بووم‪ ،‬ئه‌وكات هه‌ردوو سه‌رۆكی كورد له‌وێ بوون‪ ،‬به مـام جـهلالم گـوت‪ :‬هـه‌ر ڕێكـهوتنێك كـه له‌گـه‌ڵ حكوومـهتی ئێـران دهیكـهن‬‫یه‌كه‌م خاڵی با ئه‌وه بـێ كـه حكوومـهتی هـه‌رێمی كوردسـتان بڕیـاری دا هـه‌موو چـالاكی یـه سـه‌ربازی یـهكانی حیزبـی دیمـوكرات‬‫ڕاگرێ‪ ،‬ئێمە بۆخۆمان ڕای دەگرین‪ .‬مام جه‌لال گوتی ئەتۆ ده‌زانی خ ده‌ڵێی؟ گوتم‪ :‬به‌ڵێ‪ ،‬ئه‌وه قسه‌ی خۆم نیه به‌ڵكوو بڕیـاری‬‫مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبه‪ ،‬مادام حكوومه‌تی ئێران ئاماده بـێ ڕێكکـهوتن له‌گـه‌ڵ \"حكوومـهتی هـه‌رێمی کوردسـتان\" مـۆر بكـا‪ ،‬ئێمـه‬‫ئـه‌و هه‌ڵوێسـته وهردهگـرین و بڕیـاری خۆمـان دهكهینـه قوربـانی‪ ،‬ئـه‌وه هـه‌ر ئێسـتا نیـه كـه ئێمـه شـێوازی خـهباتی مـهدهنیمان‬‫هه‌ڵبژاردوه ته‌نانه‌ت بڕیاری ئاشتیخوازانه یان هه‌ڵبژاردنی شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نی وای له ههنـدێك لایـه‌ن كردبـوو كـه خـهڵك‬‫هان بده‌ن تا خۆپیشاندان دژی ئێمه و پارتی بكه‌ن‪ ،‬بڵێن دیموكرات و قیاده ڕه‌نجی كوردیان به‌با دا‪ ،‬چه‌ندین جار ئێمـه ڕ‌امـان‬‫گه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ئاماده بێ ته‌نیا خودموختاری بـه كوردسـتان بـدا پێشـمهرگهكانمان دهنێـرین شـان بهشـانی سـوپای‬ ‫ئێران شه‌ڕی سه‌ربازانی عێراق بكات‪ ،‬ئه‌وه‌مان چه‌ند جار له‌كاتی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران دا گوتوه‪.‬‬‫فه‌ره‌یدوون بێوار‪ :‬باشه بۆچی هه‌وڵتان نه‌دا له سه‌رده‌می خاته‌می كه ئهوكا سیاسه‌تی ئێران كوهمێك كراوهتور بوو‌و‪ ،‬پوڕۆژهی‬ ‫خودموختاریی كوردستان زیندوو بكه‌نه‌وه؟‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬موحه‌ممه‌د خاته‌می ئه‌دیبه‪ ،‬قسه‌ی جوانی كردوه‪ ،‬به‌ڵام هیچ كاتێك باسی له خودموختاری یان‬ ‫‪198‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫خودگه‌ردانی نه‌كردوه‪ ،‬خودگه‌ردانی پڕۆژه‌یه‌ك بوو كـه حیزبـی تـووده گهڵاڵـهی كـرد‪ ،‬بـه‌ڵام هـیچ كاتێـك خاتـهمی لـه‌و سـهردهمه‬‫نه‌هاتوه ئیشی له‌سه‌ر بكا‪ ،‬ئه‌وان هه‌میشه له‌دوای فرسه‌تێك دهگـهڕان‪ ،‬ته‌نانـه‌ت قسـهیهكی خوالێخۆشـبوو \"خومـهینی\" ئـه‌و كاتـه‬‫زۆر باس ده‌كرا كه گوتبووی‪ ،‬یه‌كه‌مجار گه‌مارۆیان بده‌ن ئه‌و جا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكـه‌ن‪ ،‬ئـه‌وان نـهیان دهویسـت گفتوگـۆ لـه گـه‌ڵ‬ ‫كورد بكه‌ن‪ ،‬به‌ڵكوو ته‌نیا دهیانەویست كورد بخافڵێنن‪.‬‬‫فه‌ره‌یدوون بێوار‪ :‬په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران چۆنه‪ ،‬ئایا تاچه‌ند له‌گه‌ڵ بیروڕای حیزبه كوردسوتانی یوهكانن‬ ‫كه ئه‌و ڕێكخراوه به یارمه‌تیده‌ری به‌ع دژ به خه‌ڵكی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن؟‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬له‌گـه‌ڵ ئـه‌وه‌ش دا ئێمـه موجاهیـدین بـههێزێكی گـه‌وره‌ی ئۆپۆزسـیۆنی ئێـران ده‌زانـین‪ ،‬بـه‌ڵام هێـزه‬‫سیاسـییهكانی كوردسـتان كـهمتریان په‌یوه‌نـدی یـان له‌گـه‌ڵ هه‌یـه‪ ،‬پێمـوابێ ئـه‌و شـته بـه‌و جـۆره نیـه‪ ،‬ده‌ڵـێن لـه سیاسـهت دا‬‫نهدۆستایهتیی یه‌كجاری و نه دوژمنایه‌تیی یه‌كجاری هه‌یه‪ ،‬چه‌ند له‌و هێزانه كه پێشتر لـه یـهكتریان دهكوشـت و یـهكتریان بـه‬‫خـائین نـاو ده‌بـرد ئـه‌مڕۆ هاوپـهیمانی یـهكترن‪ ،‬ئێسـتا ئـهمریكا موجاهیـدینی لـه لیسـتی تیرۆریسـتان نههێناوهتـه ده‌ره‌وه و‬‫پارێزگارییشیان لێ ده‌كا‪ ،‬ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه‌ش ئه‌مریكا به‌جۆرێك له جۆره‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه ده‌كـا كـه‌چی‬ ‫له لیستی تیرۆریستانیش دای ناوه‪.‬‬‫فه‌ره‌یدوون بێوار‪ :‬بۆچی تاوه‌كوو ئێستا حیزبه سیاسی یه‌كانی كوردستانی ڕۆژهوهڵا پڕۆژهیوهكی چارهسوهری نهتوهوهیی یوان‬ ‫نه‌بووه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬پڕۆژه هه‌بووه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه كـه هێشـتا لـه‌ت نـهببوون‪ ،‬بـه‌ڵام بـه‌ڕای‬‫من كێشه‌ی گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و حیزبانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و له‌سەر خـاكی خۆیـان نـین‪ ،‬لـه‌نێو خـه‌ڵكی خۆیـان‬‫نین‪ ،‬ئه‌و زه‌رووره‌ته به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه سوودی لێ نابینین‪ ،‬هه‌ر كه‌سه‌ی له شـوێنێك و لـه خێمهیـهك دانیشـتوون لـه مه‌یـدانی‬‫خه‌باته‌كه‌دا نین كه ئه‌و زه‌رووره‌ته هه‌سـت پـێ بكـه‌ن‪ ،‬و فشـاریان له‌لایـه‌ن كۆمـهڵانی خهڵكـهوه له‌سـه‌ر نیـه‪ ،‬مه‌به‌سـتم ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫خاكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته واتا كوردستانی عێراقیش‪.‬‬‫فه‌ره‌یدوون بێوار‪ :‬هه‌ست ده‌كرێت كه كه‌متر حیزبه كوردی یه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵا جه‌ماوه‌ریان هه‌یه‪ ،‬ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‬‫ده‌گێڕنه‌وه كه حكوومه‌تی ئێران گرنگی یه‌كی ته‌واو به دێهاتوهكان و شواره كووردی یوهكان ده‌دا و خزموهتگوزاری یوان بوۆ‬ ‫ده‌با بۆیه كه‌متر خه‌ڵك ڕوو له پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كا ؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬نازانم ئه‌نـدامی حیزبـهكان بـۆ كـهمن‪ ،‬ئەگـهر ئه‌نـدامانی حیزبـهكان هـه‌ر ئهوهنـدهن كـه لێـرهن بـابڕۆن‬ ‫باره‌گا داخه‌ن و خواحافیزیان بێ‪ ،‬ئێمه به‌شی ههرهكهممان له ده‌ره‌وه‌ین‪ ،‬به‌شی هه‌ره زۆریشمان له نێوه‌وه‌ی وڵاتین‪،‬‬ ‫‪199‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫ته‌عبیرێكی دیكه به‌كار دێنین‪ :‬ئه‌وانه‌ی ترساون هه‌ڵاتوون و ئه‌وانه كه ئازان له‌وێ ماون‪.‬‬‫بـه‌ڵام بـۆ ده‌بـێ پێمـان وابـێ میللـه‌تێك هـه‌ر ده‌بـێ برسـی بـێ ئه‌وسـا حیزبـی سیاسـیی هـه‌بێ‪ ،‬خـۆ گەلانـی تێـریش هـه‌ر حیزبـی‬‫موعارهزیـان هه‌یـه‪ ،‬بـه‌ڵام خـهڵك بـهژیری و وشـیاریی خـۆی توانیویـهتی ده‌وڵـه‌ت بـهڕێوه ببـا نـه‌ك بـه بهرنامـهداری ده‌وڵـه‌ت‪،‬‬‫سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی وڵاتی ئێران ‪%٥٣‬ی خـه‌ڵكی كوردسـتان لـه‌ژێر هێڵـی هـه‌ژاری دا ده‌ژیـن‪ ،‬خـهڵكێك هه‌یـه لـه‬ ‫كوردستان حه‌زیان له‌كاری حیزبایه‌تی و سیاسی نیه‪ ،‬به‌ڵام ئه‌وانه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م له خه‌ڵكی كوردستان پێك دێنن‪.‬‬‫فه‌ره‌یدوون بێوار‪ :‬له كوردستانی ئێران چه‌ندین ڕۆژنامه‌و بڵاڤۆك به زمانی كوردی ده‌رده‌چن‪ ،‬خوێندن له زانكۆكان بوه زموانی‬ ‫كوردی هه‌یه‪ ،‬ئایا ئه‌مه جۆرێك نیه له ده‌رفه‌تدان به ئازادیی ڕاده‌ربڕین؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬له‌پێش دا با ئه‌وه‌تان بۆ ڕوون كه‌مه‌وه كه تاوه‌كوو ئێستا له كوردستان زانكۆی كوردی نیه‪ ،‬به‌ڵكوو دوو‬‫به‌ش هه‌یـه كـه بـه زمـانی كـوردی بخوێنـدرێ نـازانم ده‌سـت پێكـراوه یـان نـا‪ ،‬پێـنج شـه‌ش سـاڵه بڕیـاری لێـدراوه و زۆریـش بـه‬‫دەسکەوتێكی گه‌وره له قه‌ڵه‌م دراوه‪ ،‬لهحاڵێكـدا لـه زه‌مـانی شـادا لـه كوردسـتانی ئێـران دوو به‌شـی زمـانی كـوردی ده خوێنـدرا‪،‬‬‫ئه‌وانه زانكۆ نین به‌ڵكوو كۆلێژی زمـانی كـوردین كـه بهتـهمان بخوێنـدرێن‪ ،‬ئـه‌و ڕۆژنامـه و گۆڤـاره كـوردی یانـهش كـه ده‌رده‌چـن‬‫به‌ڕاستی به دهسـكهوتی خـوێنی چه‌نـدین سـاڵه‌ی گـه‌لی كـوردی ده‌زانـم‪ ،‬له‌گـه‌ڵ ئـه‌وه‌ش دا نـابێ حاشـا لـه‌وه بكـه‌م كـه ڕێژیمێـك‬ ‫چه‌نده دژی ئازادییش بێ ئەگه‌ر خاڵی ئیجابیی هه‌بوو ده‌بێ باس بكرێ‪.‬‬‫فه‌ره‌یدوون بێوار‪ :‬پاش كه‌رتبوونه‌كه‌ی حیزبی دیموكرا باس له‌وه ده‌كرا كه هوهر لایوهكتان لوهو دووباڵوه یوهكێك لوه حیزبوه‬ ‫سه‌ره‌كی یه‌كانی كوردستان پاڵپشتیتان ده‌كا ؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەمن ناڵێم خه‌ڵك ئه‌و قه‌زاوه‌ته ناكا‪ ،‬به‌ڵام ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی له‌نێو ئه‌و حیزبه‌ی خۆماندا بوومه‬‫به ته‌واوی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‪ ،‬حیزبی دیموكراتی كوردستان نه‌سه‌ر به‌پارتی یه و نه‌سه‌ر به یـهكێتی یـه‪ ،‬و نهسـهر بـه پـارتی‬‫ده‌بێ و نه سه‌ر یه‌كێتی ده‌بێ‪ ،‬به‌ڵام دۆستی هه‌ردوو لایانه‪ .‬جا خه‌ڵك بۆخۆی خ ده‌ڵێ خۆ زاری خه‌ڵكی توورهگـه نیـه ئەمـن بـی‬‫به‌ستم‪ ،‬ئەمن دیسانه‌وه ده‌ڵێم نه له‌پێش لهتبوونێ نه له‌پاش لهتبوونێ نه له سه‌ره‌وه نه له‌خواره‌وه قسه‌یه‌كم نهبیسـتوه بـاس‬‫له پێ خۆشبوونی له‌ت له‌ت بوون بكه‌ن‪ ،‬هه‌وڵی زۆریش درا له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه تاوه‌كوو نه‌هێڵێن ئه‌و لـه‌ت بوونـه دروسـت بـێ‪،‬‬ ‫به‌ڵام له‌یه‌ك دوور بووین‪.‬‬‫فه‌ره‌یدوون بێوار‪ :‬پاش هاتنی ئه‌مریكا بۆ عێراق و هاتنه‌ئارای قسه‌وباسی لێدانی ئێران له‌لایه‌ن ئوهمریكا هویچ بهرهیوهكتان پێوك‬ ‫نه‌هێناوه؟‬ ‫‪200‬‬


Like this book? You can publish your book online for free in a few minutes!
Create your own flipbook