Important Announcement
PubHTML5 Scheduled Server Maintenance on (GMT) Sunday, June 26th, 2:00 am - 8:00 am.
PubHTML5 site will be inoperative during the times indicated!

Home Explore Wtuwijekani Mamosta

Wtuwijekani Mamosta

Published by r_neqsi, 2016-11-04 07:33:13

Description: Wtuwijekani Mamosta

Search

Read the Text Version

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌گه‌ر بانگه‌وازی ئێمه بیسترابایه‪ ،‬زۆر ده‌مێك بوو حیزبی‬ ‫دێموكرا ده‌بووه به یه‌ك‬ ‫دیمانە‪ :‬جەعفەر شەریعەتی‬‫لە مێژووی حیزبی دێمۆکرات‌دا چەند جارێک جیـابوونەوە‪،‬لێکترازان یـان لەتبـوون رووی داوە‪ ،‬بەڵام هەر کـام لەم جیـابوونەوانە‬‫لە یەکەم بەیاننامەی راگەیاندنی هەڵوێستیاندا بەناوی حیزبی دێمۆکراتی‪ ...‬خۆیـان پێناسـە کـردۆتەوە‪ ،‬ئەمە بـۆ بەشـێکی زۆر‬‫لە خەڵکـی کوردسـتانو بگـرە تەنـانەت ئەو کەسـانەی بەدواداچـوون بـۆ پرسـە سیاسـییەکانی رۆژهەڵاتـی کوردسـتان دەکەن جێـی‬‫پرسیار بووەو تا ئێستاش رەنگە نەگەیشتبنە وەڵامی پێویست‪ ،‬بۆیە بە هێنانەگۆڕی چەند پرسـیارێک هەوڵ دراوە تـا ئەم باسـە‬‫رۆژەڤ بکرێ‌و رای کەسانی خـاوەن نەزەری وەک عەبـدوڵڵا حەسـەنزادە کە یەکێـک لە کەسـایەتییە ناسـراوەکانی مێـژووی حیزبـی‬ ‫دێموکراتەو لە چەند دەیەی رابردووی ئەو حیزبەدا لە سیاسەتدارێژەرانی بووە وەربگرین‪.‬‬‫جەعفەر شەریعەتی‪ :‬لەماوەی ‪ ٠٩‬ساڵ تەمەنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێوراندا چووار جیوابوونەوە‪ ،‬یوان بە وتەی ئێووە ‪-‬‬‫بۆئەوەی دوایی‪ -‬لەتبوون رووی داوە‪ ،‬هه‌موویان ناوی حیزبی دێمۆکراتیان لەسەر خۆیان داناوەتەوە‪ ،‬دەکورێ بڵوێن هوۆیەکەی‬ ‫چیە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬پێش هەر شتێک ده‌بێ بڵێم ئەمـن لێـرەدا نیـازی ئەوەم نـیە دیفـا لە بەرهەقـیو نـابەرهەقبوونی هـیچ‬‫لایەنێکی لەتبوونەکانی حیزبی دێمـوکڕات بـکەم‪ .‬کـاری مـن لێـرەدا هەر ئەوەیە کە بڵـێم بـۆچی هەمـوو لایەنەکـان نـاوی حیزبـی‬‫دێموکڕاتیـان بۆخۆیـان پاراسـتوە‪ .‬بەبـاوەڕی مـن لـه هەمـوو حاڵەتەکـانی نێـو حیزبـی دێمـوکڕاتی کوردسـتانیشو هەر حیزبێکـی‬‫دیکەشدا بەشێک لە ئەندامان لە حیزب جیا نابنەوه تا بچن ناوێکی تازە لەسەر خۆیان دابنـێن‪ .‬بـه‌ڵکوو ئەوە ئەنـدامەکانن کە‬‫لێکتر جیا دەبنەوە‪ .‬بۆیه هیچ لایەک نایەوێ پێوەندیی خـۆی لەگـهڵ ڕابـردووی هەوڵو تێکۆشـان و مێـژووی خەباتکـارانەی خـۆی‬ ‫بپچڕێ‪.‬‬‫پێمخۆشە ئەوەش زیاد بکەم که »انشـعاب» و «انشـقاق» ‪ -‬کە هەر دووکیشـیان عەڕهبـین‪ -‬لە زمـانی کـوردیدا هـیچ وشـەیەکیان‬‫جـگە لە «لەتبـوون» لە بەرامـبەردا نـیە‪ .‬کەوایە دەکـرێ بگـوترێ ئەم لایەن هەقەو ئەم لایەن نـاهەق‪ ،‬بەڵام نـاتوانین بڵێـین‬ ‫ئەمە لەتبوون نیە‪.‬‬ ‫‪501‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫جەعفەر شەریعەتی‪ :‬شانازی لە ناوی حیزبەکەدایە یان لە مێەووی حیزبەکەدا؟‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬دیـارە ئـه‌وه مێـژووی خـهباتو تێکۆشـانی حیزبێکـه کـه ده‌بێتـه هـۆی شـانازیی ئه‌نـدام و لایـهنگر و‬‫دۆسته‌کانی‪ ،‬به‌ڵام وه‌ختێک شانازییه مێژوویی یه‌کان ده‌گه‌ڵ ناوی حیزبێک ئاوێته ده‌بـن‪ ،‬سروشـتییه کـه ناوهکـهش ببێتـه مایـه‌ی‬ ‫شانازی و له‌لای هه‌مووان و ته‌نانه‌ت له‌لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش خۆشه‌ویست و جێگای ڕێز بێ‪.‬‬‫جەعفەر شەریعەتی‪ :‬بە رای ئێوە‪ ،‬مرۆڤەکان مێەوو دروست دەکەن‪ ،‬یان رێکخراو و حیزبەکوان؟ ئەگەر وەڵامتوان ئەوە بوێ کە‬‫مرۆڤەکان مێەوو دروسوت دەکەن‪ ،‬ئەی بوۆ ئێووە لە حودکدا کە بەشوی زۆری کەسوایەتییە ناسوراوەکانی حودکاتان پێوک دێنوا‪،‬‬ ‫ناوێکی دیکەتان بۆ خۆتان هەڵنەبەارد تا مێەوویەکی دیکە بنووسنەوە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەن زادە‪ :‬ئـه‌وه ڕاسـته کـه مێـژوو به‌رهـه‌می هـه‌وڵ و تێکۆشـان و لهسـهریهک کـرده‌وه‌ی مرۆڤهکانـه‪ .‬بـه‌ڵام داخـوا‬‫مرۆڤی تێکۆشه‌رو به‌رپرس حازر ده‌بێ پشت له مێژووی ده‌یان سـاڵ هـهوڵو خـهباتو قوربـانیدانی خـۆی بکـاو دهربهسـت بیـدا بـه‬‫که‌سانێک که به‌شێکن له‌و ههوڵو خه‌باته و به‌شیان به هه‌موو شـانازییهکانهوه هه‌یـه‪ ،‬بـه‌ڵام بـه هـهرحاڵ ئـاره‌ق و فرمێسـکێکی‬‫که‌متریان له پێناویدا ڕشتوه؟ ئێمه هه‌م بۆئه‌وه‌ی گه‌ڕابینه‌وه سه‌ر بناخه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕات و هه‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه بـه‬‫ویستی خه‌ڵک که کوردستانیبوونهکهیان به‌لاوه گرنگتره‪ ،‬وشه‌ی «ئێران»مـان لـه کۆتـایی ناوهکـه لابـردوه‪ ،‬کـه ئه‌مـه بـهجۆرێک‬‫ناوه‌کانی لێک جیا کردۆته‌وه‪ .‬به‌ڵام ئه‌مه قه‌ت وا ناگه‌یه‌نێ که لایه‌نی دیکه پتری هـه‌ق به‌سـه‌ر نـاو و ڕابـردووی ئـه‌م حیزبـهوه‬ ‫هه‌یه‪.‬‬‫جەعفەر شوەریعەتی‪ :‬پێتوان وانویە هێوز و پوتانسویهلێکی زۆر لەبواتی گوڕوتینبەخشوین بە خەبوا و چوالاکیی حیزبەکەتوان لەو‬ ‫پێناوەدا سەرک کراوە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬زۆر به‌داخـه‌وه لـه ئاکـامی ململانهیـهکی ناپێویسـتدا هـهردوولا وهخـت و ئێنێڕژیـی حیزبـی دێموکڕاتیـان‬‫سه‌رفی کێشه‌ی لاوه‌کی و شه‌ڕی لابه‌لا کرد ‪ -‬ئێستا کاملا ده‌ستپێشخه‌ر بوو‪ ،‬با بمێنێ‪ .-‬ئه‌گینا ئێمـه هـه‌ر لـه ڕۆژی یهکهمـهوه و‬‫له یه‌که‌م به‌یاننامه‌دا گوتمان خۆمـان بـه دوژمنـی لایـهنی به‌رامبـه‌ر و ئـه‌وان بـه دوژمنـی خۆمـان نـازانین و ئه‌گـه‌ر نـهمانتوانیوه‬‫پێکه‌وه درێژه به خه‌بات بـده‌ین ئامـاده‌ین وه‌ک دوو لایـه‌ن هـه‌موو جـۆره دۆسـتایه‌تی و هاوکارییـهک بکـه‌ین‪ .‬بهڕاسـتییش ئه‌گـه‌ر‬‫بانگه‌وازی ئێمه بیسترابایه‪ ،‬ئێستا یان ده‌مێک بوو حیزبه‌که ببۆوه به یه‌ک یان هـه‌ر نـه‌بێ هـه‌ردوو لا ئێنێرژییـهکی زۆریـان بـۆ‬ ‫ده‌مایه‌وه و زۆر پتر له ئێستا گه‌شه‌یان ده‌کرد‪.‬‬‫جەعوفەر شوەریعەتی‪ :‬ئەگەر ئێووە لە حیزبوی دێموۆکراتی کوردسوتاندا‪ ،‬سواڵی ‪٢١١٠‬ی زایینوی ن واوێکی دیکەتوان بوۆ خۆت وان‬ ‫هەڵبەاردبا‪ ،‬لە گۆڕەپانی خەباتی تەشکیلاتی و سیاسی‌دا حدک زۆر پتر لەوە کە ئێستا هەیە‪ ،‬نەدەچووە پێش؟‬ ‫‪502‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ڕه‌نگ بوو له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ده‌ستهه‌ڵگرتن لـه ڕابـردووی شهسـت سـاڵ خـه‌بات و فیـداکاری کـارێکی‬‫دژوار بووایـه‪ ،‬بـه‌ڵام ده‌کـرێ بڵێـین ئه‌گـه‌ر ئێمـه لـه نێوخـۆی وڵات و بهتایبـهتی لـه فهزایـهکی دێمـوکڕاتیدا کـاری سیاسـیمان‬‫کردبایه‪ ،‬ئه‌وه بژارده‌یه‌کی گونجاو بووایە‪ .‬ئـه‌وده‌م ده‌کـرا ماوه‌یـه‌کی دیـاریکراو بچیـه نێـو خـه‌ڵک‪ ،‬میتینـگ و سـیمیناری فکـری و‬‫سیاسی پێک بێنی‪ ،‬هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانت بۆ هه‌مووان ڕوون بکه‌یه‌وه‪« ،‬هێڵه گشتییه‌کانی سیاسه‌ت»ی خۆت به‌ریه نێـو چـین‬ ‫و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ و ئه‌مجار ڕابگه‌یه‌نی له‌مه‌ودوا له‌ژێر ناوی حیزبی‪...‬دا بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه تێده‌کۆشم‪.‬‬‫ده‌زانـین کـه به‌داخـه‌وه ههلومـهرجێکی لـه‌و بابه‌تـه بـۆ وڵاتـی ئێمـه هـه‌تا ئێسـتاش وه‌ک ئـاواتێکی دوورهدهسـت دێتـه بـه‌ر چـاو‪.‬‬‫که‌وایـه‪ ،‬بهپێچهوانـهی پرسـیاری ئێـوه ئهگـهرناوێکی دیکـهمان ههڵبژاردبایـه سـهرباری خۆبێبـهریکردن لـه هـه‌موو شـانازییه‬‫مێژوویییهکانمان ئێنێڕژییهکی زۆر پترمان پێویست بوو تا کۆمـهڵانی خـه‌ڵکی کوردسـتان ده‌گـه‌ڵ نـاو و بهرنامـه و ئامانجـه‌کانی‬‫حیزبـی تـازه ئاشـنا بکـه‌ین‪ .‬پێموایـه ئێسـتاش هـه‌ردوو بژاردهکـهمان له‌بـه‌ر دهسـتدان‪ :‬هاوکـاری و هاوپهیمانییـهکی پتـهو یـان‬‫جارێکی دیکه‪ -‬و پشـت بەخـوا بـۆ هه‌میشـه‪« -‬وهسهریهکخسـتنهوهی بنەمـاڵەی گەورەی حیزبـی دێمـوکڕات»‪ ،‬کـه دیـاره ئهمـهیان‬ ‫ویستی دڵسۆزانی گهلهکهمانە‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٢ :‬ی ئۆکتۆبری ‪٢١٨٥‬‬ ‫‪503‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران ده‌نگیان دا بۆ \"نا بۆ جمهوریی ئیسلامیی‬ ‫ئێران\"‪،‬‬ ‫وتووێەی حه‌وته‌نامه‌ی \"ئاوێنه \" ده‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‬ ‫ئا‪ :‬شاهۆ ئه‌حمه‌د‬‫عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده كه‌سایه‌تی دیاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سكرتێری پێشوی حیزبی دیموكرات‪ ،‬لـه‌م گفتوگۆیـهی ئاوێنـهدا‬ ‫ده‌ڵێت \"درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی وه‌كو شتێكی كاتی باشه‪\".‬‬‫ئاوێنه‪ :‬ئێستا هه‌مو سه‌رنجه‌كان رو له\"روحانی\"ن‪ ،‬تۆ وه‌ك سیاسیه‌كی كوردی به‌رهه‌ڵستكار‪ ،‬چ چاوهڕوانییوهكت هه‌یوه بهرامبوهر‬ ‫به‌م سه‌رۆكه‌ی بهریفۆرمخواز ناوده‌برێت؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كان پێویسته هه‌ندێك شـت بگـوترێ‪ :‬روحـانی دیاردهیـهكی تازهیـه‪،‬‬‫كه‌سێكه به‌سه‌ركۆمار هه‌ڵبژێردراوه كه نه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه‌تێ دڵخوازه‪ ،‬نه‌بۆ ئه‌وانـه‌ی دهیانویسـت كه‌سـێك هـهڵبژێردرێ‬‫كه دڵخوازیانه‪ .‬رێبه‌ری نیزامی جومهوری ئیسلامی حـه‌زی ده‌كـرد یـهكێك لـه پێـنج كاندیدهكـهی دیكـه دهرچوبایـه نـه‌ك روحـانی‪،‬‬‫چونكه هه‌مویان لهبیروڕای ئه‌و نزیكتربون تا روحانی‪ .‬واتا كۆمه‌ڵانی خـه‌ڵكی ئێـران دهنگیـان دا بـۆ \"نـا بـۆ جمهـوریی ئیسـلامیی‬‫ئێـران\"‪ ،‬ئـه‌گینا روحـانی دڵخـوازی خـه‌ڵكی نـهبو‪ ،‬ته‌نانـه‌ت لـه بهرنامهكهیـدا جگـه لهههنـدێك بـه‌ڵێنی بهقسـه‪ ،‬هـیچ شـتێكی‬‫ئه‌ساسی نـهبو بـۆ ئـه‌وه‌ی داخـوازی خـه‌ڵكی بێنێتـهدی‪ .‬ئێسـتا ئـه‌و هـهڵبژێردراوهو هـه‌ر كه‌سـێكی دیكـهش دهرچوبایـه لـه نیزامـی‬‫جومهـوریی ئیسـلامی ئێرانـدا بـه‌پێی ده‌سـتور سـهركۆمار بڕیـاردهر نیـه‪ ،‬ئـه‌وه‌ی لـهئێران بڕیـاردهره رێبـهری نیزامـه كـه ئێسـتا‬‫خامه‌نه‌ییه‪ ،‬واتا سهڵاحیهتهكان لای ئه‌ون‪ ،‬ئه‌وه سهركۆمار نیه خه‌تێكی تایبه‌تی بگرێته به‌ر‪ .‬ئه‌من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه خـودی‬‫خامه‌نه‌یی كابرایه‌كه موخالیفی دیموكراسی‌و بیری ئازاد‌و مافه نهتهوایهتیهكانه‪ ،‬به‌ڵام پیاوێكی نازیره‌ك نیه‪ .‬ئـه‌و دهزانـێ ئـه‌و‬‫بارودۆخـهی پێكـی هێنـاوه خ لـهنێوخۆی ئێـرانو خ له‌به‌رامبـه‌ر كۆمه‌ڵگـه‌ی نێونهتهوهییـدا قـابیلی ده‌وام نیـهو ده‌تـوانێ ئێـران‬‫به‌جارێك وێران بكا‪ .‬بۆیه ئه‌من وا تێده‌گه‌م خـودی خامهنـهیی دهیـهوێ ئـه‌و گـرژیو ئاڵۆزیـهی له‌گـه‌ڵ دنیـای ده‌ره‌وه‌ی هه‌یـه تـا‬‫راده‌یه‌كی مومكین خاو بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی زیاتر نه‌كه‌وێته سه‌ر ئێران‌و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی هه‌ن كه‌م بكرێنه‌وه ‪.‬‬‫له‌م حاڵه‌ته‌دا قبوڵكردنی حه‌سه‌ن روحانی له‌لایه‌ن خامهنهییـهوه به‌شـێكی له‌بـه‌ر ئه‌وه‌یـه كـه ئـه‌و خاوكردنهوهیـه ده‌گـه‌ڵ دنیـای‬ ‫ده‌ره‌وه له‌ڕێگای سهركۆمارێكهوه كه بهمیانهڕهو ناسراوه ئاسانتره‪ .‬پێموایه تهخفیفێك له په‌یوه‌ندی نێوان ئێران‌و دنیای‬ ‫‪504‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ده‌ره‌وه‌دا روو ده‌دا‪ ،‬ته‌نانـه‌ت لـه په‌یوه‌نـدی ده‌گـه‌ڵ پهروهنـدهی ئهتۆمییشـدا كرانهوهیـهك ده‌بـێ‪ .‬دنیـای ده‌ره‌وه سـه‌ره‌ڕای ئـه‌وه‌ی‬‫لـه‌باره‌ی تیرۆریـزمو مهسـهلهی ئـهتۆمیو ئهوانـهوه به‌رامبـه‌ر بـهئێران ڕاوه‌سـتاوه چه‌نـد سـالێكه هـیچ نـه‌بێ بـۆ بــههێزكردنی‬‫هه‌ڵوێستی خۆیان باسێكیش له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ئێراندا ئازادی نیه‪ ،‬دیموكراسـی نیـه‪ ،‬خـهڵك دهگیـرێ‪ ،‬نهتـهوهكان مافیـان نیـه‪،‬‬‫ئــایینو مهزههبــهكانی جگ ـه لــههی خۆیــان مــافو ئازادییــان نیــه‪ .‬وا بیرده‌كه‌م ـه‌وه لــهبواری نێوخۆییشــدا دیســان كرانهوهیــهك‬‫له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زهرفیهتهدا كه كۆماری ئیسلامی هه‌یه‌تی‪ ،‬نه‌ك ئه‌وه‌ی خـه‌ڵكی ئێـران یـاخود میللـه‌تی كـورد یـاخود حیزبـی مـن‬‫دهیانـهوێ‪ ،‬ڕوو ده‌دا‪ .‬رهنگـه لهشـهش مـانگی یه‌كـه‌می سـهرۆكایهتیی روحانیـدا ههنـدێك لـه زینـدانیانی سیاسـی ئـازادبكرێن‪،‬‬‫له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌سی وه‌ك موسـهویو كـهڕوبی كـه لهماڵهكـهی خۆیانـدا حـهبس كـراون حهسـاریان له‌سـه‌ر هـهڵبگیرێ‪ .‬له‌گـه‌ڵ‬‫ئه‌وه‌شدا مه‌رج نیه ئه‌و قسانه‌ی من ده‌قاوده‌ق بێنه دی‪ ،‬به‌ڵام پێموایه له نێوخۆی ئێرانیشـدا كرانهوهیـهك روو ده‌دا‪ ،‬بهڕادهیـهك‬ ‫كه زیان بهبناغهكانی كۆماری ئیسلامی نه‌گه‌یه‌نێ‪.‬‬‫ئاوێنه‪ :‬ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر خالیدی عه‌زیزی سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردسوتان ئامواژهی بوه‌وه دا كوه ئێووه وه‌ك حیزبوی‬‫دیموكرا روحانیتان پێ موناسبتره‪ ،‬ئایا ئه‌مه مهسیجێكه لهلایوهن ئێووهوه بوۆ دهسوهڵاتدارانی نووێی ئێوران بوۆ ئوهوهی بكهونوه‬ ‫گفتوگۆوه؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬نـا مهسـهلهكه گفتوگـۆ نیـه‪ ،‬بـه‌ڵام ئـه‌وه قسـهیهكی مهنتیقییـه‪ .‬ههنـدێك كـه‌س هـه‌ن بـه وشـهیهكی‬‫نه‌شیاویش ده‌ڵێن هه‌مویان وه‌ك یـهكن‪ .‬ئـه‌و قسـه‌یه قسـهیهكی بـێ مهنتیقـه‪ .‬واتـا ههركهسـێك كـهمترین تێگهیشـتنی لـه وهزعـی‬‫ئێران هه‌بێ عه‌قل قبوڵی ناكا بڵێ خاته‌می‌و ئه‌حمـه‌دی نـهژاد وه‌ك یـهكن؟ لـه هـه‌ر وڵاتێكـدا بیگـری نـاكرێ هـهموان وه‌ك یـهك‬‫دابنێی‪ .‬بۆ نمونه ناتوانی بڵێی ئۆباما‌و بوش (كـارم بـه‌وه نیـه كامیـان بهباشـتر ده‌زانـی) وه‌كـو یـهكن‪ .‬ئـه‌وه قسـهیهكی مـهنتیقی‬‫نیه‪ .‬به‌ڵام كاتێك كاندیده‌كانی دیكه له‌نمونه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بون كه توندڕهوو بنئاژۆخواز بـوو‪ ،‬ئه‌مـه میانـهڕهوه‪ ،‬مهنتیقییـه‬‫بڵێی ئه‌و باشتره یان هه‌رنه‌بێ كه‌متر خراپه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ئێران بـاوه ده‌ڵـێن پیـاو لـهنێوان خـرا‪،‬و خراپتـردا خراپهكـه‬‫قبوڵ ده‌كا‪ .‬هه‌ندێك كه‌س ئیراد له‌وه ده‌گرن‪ .‬باشه‪ ،‬ئه‌گه‌ر وایه بۆ ناچن بیڕوخێنن تا هه‌مومان چه‌پڵه‌یان بۆ لێبده‌ین؟ كهوایـه‬‫په‌یامی خالیدی عه‌زیزی مه‌به‌سته‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه‪ .‬هه‌رله‌وكاته‌دا ئاشكرایه كه حیزبـی دیمـوكرات لهكۆنـهوه بـڕوای وا بـووه كـه‬‫مه‌سه‌له‌ی كورد نه له‌ئێران نه له‌هیچ جیگایه‌كی دیكه رێگا چاره‌سه‌ری عه‌سكه‌ریی نیـهو ده‌بـێ بـهرێگای گفتوگـۆی ئاشـتیخوازانهدا‬‫چاره‌سه‌ربكرێ‪ .‬ئێستاش ئه‌گه‌ر سهرۆکكۆماری ئێران شتێكی باش بكا‪ ،‬ئێمه‌ش نه‌ڵێین باشه خه‌ڵكی دی ده‌ڵـێن كـاری باشـی كـرد‪.‬‬‫بۆ نمونه ئه‌گه‌ر گوتی له قوتابخانه‌دا تا پۆلی چواری سه‌ره‌تایی خوێندن به‌زمانی كوردی بێ ئێمه ده‌بێ بڵێین هیچ نیه؟ مرۆڤـی‬ ‫مه‌نتیقی وا ناڵێ‪ ،‬به‌ڵكو ده‌ڵێ ئه‌مه به‌شێكه لهداخوازهكانی خه‌ڵك‌و خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌وانی دیكه‌ش به‌رده‌وامه‪.‬‬‫ئاوێنه‪ :‬هاتنه سه‌ركاری روحانی به‌بڕوای تۆ چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر پهیوهندیوهكانی كۆمواری ئیسولامی و هوهرێمی كوردسوتان‬ ‫ده‌بێت؟‬ ‫‪505‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌من دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئـه‌وه‌ی له‌سـه‌ر ئـه‌و پهیوهندییانـه بڕیـاری كۆتـایی ده‌دا‪ ،‬رێبـهری نیزامـه نـه‌ك‬ ‫سهركۆمار‪ ،‬به‌ڵام هه‌رله‌و كاته‌دا پێموایه ته‌عامول له‌گه‌ڵ ڕوحانی ڕه‌نگه ئاسانتربێ تا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد‪.‬‬‫ئاوێنه‪ :‬ئایا روحانی ده‌توانێت ده‌ستی قاسومی سولێمانی و سووپای قوودس كوور كاتوهوه لهئاڕاسوتهكردنی سیاسوهتی ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫ئێران به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق یاخود له‌وه‌دا خۆی ده‌ستی كورته؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌من گوتم ئه‌وه سهركۆمار نیه كه ئـه‌و كارانـه ده‌كـا‪ .‬بـه‌ڵام ئه‌گـه‌ر چراسـهوزی پـێ بـدرێ یـاخود لـه‌وه‬‫نه‌ترسێ كه ئه‌و شتێك بڵێ‌و رێبه‌ر ره‌تی بكاته‌وه بـۆ نـاتوانێ؟ بـه‌ڵام ئه‌گـه‌ر بزانـێ پیشـتوانیی رێبـهری لهپشـت نیـه نایكـا‪ .‬بـۆ‬‫نمونه له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا دیتمان سهركۆمار وه‌زیرێكی لاده‌برد رێبه‌ر ده‌یگوت ده‌بێ بێته‌وه جێگای خـۆی‪ ،‬ئـه‌ویش ناچـار‬ ‫بو به‌قسه‌ی بكا‪ .‬بۆیه پیاوی عاقڵ شتێك ناڵێ دواتر لێی هه‌ڵوه‌شێته‌وه‪.‬‬‫ئاوێنوه‪ :‬لووهناو پهكهكوه گۆڕانكارییووهك روی داوه‪ ،‬ئێوووه خوێندنوهوهتان بووۆ ئوهم گۆڕانكارییووه چییووه لوهم كاتووهدا‪ ،‬پێتانوایووه‬ ‫هاتنه‌پێشه‌وه‌ی بایقو هۆزا وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌پشتیوانی ئێران بوه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌من نه‌زۆر زانیـاریم لـه ئالوگۆڕهكـانی نێـو پهكهكـه هه‌یـه نـه دهشـمهوێ ئـه‌و تۆمهتانـه لـهملاو لـهولا‬‫بـده‌م‪ .‬ئـه‌وه‌ی قبـوڵ ده‌كـه‌م كـه كۆمـاری ئیسـلامی چه‌نـدی بـۆی بكـرێ دهیـهوێ بـه‌ناوی دۆسـتایه‌تی ده‌سـت لههـهمو به‌شـه‌كانی‬‫بزوتنه‌وه‌ی كورد وه‌ربدا تا له‌نێوه‌وه ده‌ستی لێبوهشێنێ‪ ،‬وه‌كو كورد ده‌ڵێ دوژمنی خۆی به‌هه‌نگوین بخنكێنێ‪ .‬به‌ڵام ئـه‌من نامـه‌وێ‬‫كه‌س تۆمه‌تبار بكه‌م به‌وه كه پیاوی ئێرانه‪ .‬ئه‌وه‌نـده‌ی بۆخـۆم ئاگـادار بـ‌م جـهمیل بایـك ئـه‌و كهسـهی جێگـای مـوراد قـهرهیلانی‬‫گرتوه‌ته‌وه پیاوێكی زیره‌كه‪ .‬له‌نێو خۆیاندا وا مه‌شهوره كه تۆزیك توندڕه‌وه بـه‌ڵام مـادام هـه‌ڵبژارده‌ی خۆیانـه ئێمـه هـه‌ر ده‌بـێ‬ ‫بڵێین پیرۆزه‪.‬‬ ‫ئاوێنه‪ :‬پێتوایه له درێەكردنهوهی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانیدا ئێران رۆڵی بینیوه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌من زۆرم پێ ناخۆشه كه ئێمـه بڵێـین لههـهمو شـتێكدا ئێـران رۆڵـی بینیـوه‪ ،‬زۆریـش لـه‌وه بێـزارم كـه‬‫ئیراده‌ی كورد‌و حیزب‌و حكومهتو په‌رله‌مان هه‌موی به كه‌م دابنێین‌و بڵێین هێزێكی ده‌ره‌كی كاریگه‌ریی هه‌بوه‪ .‬حاشـا لـه‌وه ناكـه‌م‬‫كه ئێران هـه‌م لـهعێراقو هـه‌م له‌هـه‌رێمی كوردسـتانیش دهیـهوێ كـار بكـاو تـا ڕادهیـهكیش نفـوزی هه‌یـه‪ ،‬بـه‌ڵام ئـه‌وه‌ی بڕیـاری‬‫هـه‌رێمی كوردسـتان ده‌دا ئێـران نیـه‪ ،‬بـه‌ڵكو سـه‌رۆكایه‌تی ههرێمـه‪ ،‬حكومهتـه‪ ،‬پارلهمانـهو حیزبـه سیاسـییهكانن بهدهسـهڵاتو‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‪.‬‬ ‫ئاوێنه‪ :‬را چییه به‌رامبه‌ر به‌و درێەكردنهوهیه‪ ،‬ئایا كارێكی باش بو؟ وه‌ك ده‌وترێت ته‌نانه هێزه كوردیه‌كانی پارچه‌كانی‬ ‫‪506‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫تری كوردستان داوایانكردوه بارزانی ئه‌و درێەكردنهوهیه په‌سه‌ند بكا ؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ئـه‌و درێژكردنهوهیـه بـهئیرادهی ئهكسـهریهتی پهرلـهمان بـوه ههرلـهو كاتـهدا ئێمـه‌ش ده‌زانـین لێـره‌دا‬‫جۆرێك له بنبهسـت دروسـت ببـوو كێشـه‌یه‌كی سیاسـی دروسـت ببـو كـه ئه‌گـه‌ر ئـاوا تێپـه‌ڕ بوایـهو چارهسـهرێك نهكرایـه ره‌نـگ بـو‬‫بۆشایی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دروست بێ‪ .‬ئه‌من پێموایه ئه‌و چاره‌سه‌ره وه‌كو شتێكی كـاتی باشـهو پێشـم وانیـه كـه ده‌بـێ‬‫حهتمـهن ئـه‌و دو سـاڵه درێـژ بكرێتـهوه‪ .‬ئه‌گـه‌ر مهسـهلـهی ده‌سـتور لـهماوهی شـه‌ش مانگـدا چاره‌سـه‌ر بـو ئـه‌و كاتـه دهگـونجێ‬‫هه‌ڵبژاردنێكی دیكه بكرێ‌و سه‌رۆكێكی تازه هه‌ڵبژێردرێ كه له‌وانه‌شه كه‌سێكی تـازه نـه‌بێ بـه‌ڵكو خـودی كـاك مه‌سـعود بـارزانی‬ ‫هه‌ڵبژێردرێته‌وه‪ .‬ئه‌و كاته ده‌ستور بڕیار ده‌دا ئایا كاك مه‌سعود ده‌توانێ خۆی كاندید بكاته‌وه یان نا؟‬ ‫ئاوێنه‪ :‬تۆ وتت ئه‌و درێەكردنهوهیه بڕیاری په‌رله‌مان بوه‪ ،‬ئایا په‌رله‌مانی كوردستان كارێكی یاسایی و شه‌رعی كرد؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬په‌رله‌مان بۆ كاری ناشه‌رعیی كردوه‪ ،‬كام قانون هه‌یه بڵێ ئه‌وه ناشه‌رعییه؟ ئایا قانونێـك هه‌یـه بڵـێ‬‫په‌رله‌مان ناتوانێ ئه‌و كاره بكا؟ ئه‌مه شـتێكی تـازهش نیـه‪ .‬بـۆ نمونـه لـه دروسـتبونی یه‌كـه‌م پهرلـهمانی كوردسـتان كـه رێـژه‌ی‬‫پـهنجا بهپـهنجا بـو پارلـهمان مـاوه‌ی خـۆی ههنـدهی ته‌مـه‌نی خـۆی درێـژ كـرده‌وه‪ .‬ئه‌مـه لـهوڵاتانی دیـش ڕوده‌دا‪ .‬ئـه‌من بۆخـۆم‬ ‫ئاره‌زوم نه‌ده‌كرد ئه‌و قه‌یرانه دروست ببێ‪.‬‬ ‫ئاوێنه‪ :‬باسی ده‌ستور كرد‪ ،‬را له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان چییه كه مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌من كاتی خۆی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان‌م خوێندۆتـهوهو هه‌رچه‌نـده مافنـاس نـیم‪ ،‬هێنـدێ‬‫ورده تێبینیشم له‌سه‌ری هه‌بوه كه له‌جێگای خۆیدا ده‌رم بڕیون‪ .‬ئێستا كـه ئـه‌و گهڵاڵهیـه چوارسـاڵ پـاش پهسـندكردنی له‌لایـه‌ن‬‫پارله‌مانه‌وه نهخراوهتـه بـه‌ر رێفرانـدۆم‪ ،‬بهشـتێكی باشـی ده‌زانـم كـه بڕیـاردراوه جـارێكی دیكـه بخرێتـه بـه‌ر موناقهشـهو هـه‌وڵ‬ ‫بدرێ كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌ی دروست بێ‪ ،‬ئه‌مجار بخرێته رێفراندۆمه‌وه‪.‬‬‫ئاوێنه‪ :‬قسه‌یه‌ك هه‌یه كه حیزبوی دیمووكراتی كوردسوتان و سوكرتێرهكهتان زۆر لوهپارتی نزیوك كهوتونهتوهوه‪ ،‬هۆكواری ئوهم‬ ‫نزیكبونه‌وه‌یه چییه‌و له‌سه‌ر چ ئهساسێكه؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌مه له‌جێدا دروست نیه‪ .‬حیزبـی دیمـوكراتی كوردسـتان نهدهیـهوێ لـهپارتی نزیـك بێتـهوهو لهیـهكێتی‬‫دوربكهوێتهوهو نهدهیـهوێ لهیـهكێتی نزیـك بێتـهوهو لـهپارتی دوربكهوێتـهوه‪ ،‬بـه‌ڵكو حیزبـی دیمـوكرات ئـه‌و دو حیزبـه وه‌كـو دو‬‫هێزی كوردی‌و خهباتكارو خاوه‌ن سهڵاحیهتو دو حیزبی شـهریكه حـوكم له‌هـه‌رێمی كوردسـتان دهناسـێ كـه هه‌میشـه هـه‌وڵی داوه‌و‬ ‫هه‌وڵ ده‌دا پێوه‌ندیی گه‌رمی برایانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیان هه‌بێ‪ .‬ئه‌و قسانه‌ی باست كردن هه‌ندێك كه‌س پێیان خۆشه بیانكه‌ن‪.‬‬ ‫‪507‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫ئه‌گه‌ر ئه‌وه خێرێكی بۆ وان تێدا بێ قه‌یدی چیه با نانێكی لێ بخۆن‪.‬‬‫ئاوێنه‪ :‬ههسوت ناكوهن پوارتی زۆر هاتوهتوه نێو‌و روداوهكوانی هوهردو حیزبوی دیموكراتوهوهو دهیانوهوێ توۆ بكه‌نوه ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫گه‌مه‌كه‌و لهیهكگرتنهوهدا خالیدی عه‌زیزی و مسته‌فای هیجری رۆڵ ببینن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬هه‌رچه‌نـد ئـه‌من لهرێبـهریی حیزبـدا نـیم بـه‌ڵام ده‌زانـم تائێسـتا نـه ئـه‌و دو حیزبـه وه‌كـو حیـزب‪ ،‬نـه‬‫عونسورێكی رێبه‌ریی ئه‌و حیزبانه به‌هیچ كه‌س له‌رێبه‌رانی حیزبی دیموكراتیان نه‌گوتوه كه ئێوه كاری چاكتان كرد لـهتبون یـان‬‫نزیك مه‌بنه‌وه‪ .‬ئه‌وه‌نده‌ی له‌وباره‌یه‌وه گوترابێ هه‌ر ئه‌وه بوه كه گوتویانه ئه‌و لهتبونه كارێكی خرا‪ ،‬بو‪ ،‬یهكگرتنـهوه كـارێكی‬‫باشه‪ .‬ئێستا چۆن بڵێین ئه‌وان كارێگهرییان له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لێك نزیك نه‌بینه‌وه؟ رهنگـه بڵـێن كارناكـهن بـۆ ئـه‌وه‌ی‬‫ئێمه یه‌ك بگرینه‌وه‪ ،‬به‌ڵام ئه‌وه كاری تێكۆشـهرانی حیزبـی دیموكراتـه‪ .‬ئێمـه جارێكیـان له‌سـاڵی ‪ ٨٢٢٩‬دا دولهتییـهكی دیكـهمان‬‫تێدا هه‌بو‪ .‬هه‌رچه‌ند پێشتر خـه‌ڵكی دیكـه نێوبژیوانییـان كردبـو‪ ،‬بـه‌ڵام بۆخۆمـان بهیهكـهوه دانیشـتینو بوینـهوه به‌یـه‌ك‪ .‬ئێمـه‬‫نابێ بۆ خۆمان تێكی بدهینو چاوه‌ڕوان بین خه‌ڵكی دیكه بێن ڕێكمان خه‌نه‌وه‪ .‬به‌ڵام ئـه‌وه كـارێكی ئاسـان نیـه كـه ئـه‌وان بـێنو‬‫بڵـێن دو حیزبـی دیمـوكرات یهكبگرنـهوه له‌به‌رئـه‌وه‌ی ئـه‌وان پهیوهنـدییان له‌گـه‌ڵ ئێـران ههیـهو ڕه‌نگـه ئه‌گـه‌ر شـتی وا ڕو بـدا‬‫ئێرانییه‌كان بڵێن ئێوه بۆچی ته‌داخول له‌كاروباری ئێران‌دا دهكهنو ده‌تانه‌وێ دوژمنانی ئێمه ڕێكخه‌نه‌وه‪ .‬بۆ ئه‌وه‌ی دیكـه هـه‌وڵی‬‫هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی ناوێ‪ .‬ئه‌من بۆخۆم لهڕێبهرایـهتیی حیزبهكـهم كشـاومهوهو شـتێكی سروشـتییه كـه بڕیـاری حیـزب له‌لایـه‌ن‬ ‫ڕێبهرایهتییهكهیهوه بدرێ‪.‬‬ ‫ئاوێنه‪ :‬تا چه‌ن د له ئه‌دای خالیدی عه‌زیزی رازیت و پێتوایه سه‌ركه‌وتوبوه له‌كاری سكرتێریی ئه‌م حیزبه‌دا؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ئێمـه ده‌بـێ ههلومـهرجی خـه‌بات لێـك بدهینـهوه‪ .‬ههلومـهرجی خـهباتی ئۆپۆزسـیۆنی ئێرانـی بهگشـتی‬‫موناسیب نیه‌و له‌حاڵی به‌ره‌وپێشچوندا نیه‪ .‬به‌ڵام ئه‌دای كاك خالید لـه‌و چوارچێوهیـهدا ئهدایـهكی سـه‌ركه‌وتو بـوه‪ ،‬توانیویـهتی‬‫رێزی ئه‌م حیزبه بپارێزێ‪ ،‬توانیویه‌تی سیاسه‌تێكی ئوسولی به‌رێته پێشه‌وه‪ .‬ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دیموكراتی كوردسـتان لـهخولی‬‫ســكرتێریی كــاك خالیــدی عهزیزیــدا سیاســهتێكی وای نهگرتۆتــه پــێش كــه دۆســتانی حیــزب لێــی دور بكهونــهوهو ئه‌مــه لــه‌م‬ ‫هه‌لومه‌رجه‌دا كه ئێستا ده‌گوزه‌رێ به‌سه‌ركه‌وتن حیساب ده‌كرێ‪.‬‬‫ئاوێنه‪ :‬له‌یادی تیرۆركردنی قاسملودا تۆ وتت‪ :‬قاسملوو شه‌ره‌فكه‌ندی به‌شێكی هۆكاری تیرۆركردنه‌كه‌یان ئه‌وه بوو كوه خۆیوان‬ ‫كه‌مته‌رخه‌م بون‪ ،‬بۆ ئێستا ئه‌م قسانه دهكهیتو پێشتر شتی وا نه‌وتوه ئایا ئه‌مه نابێته ئه‌ستۆپاكی بۆ بكوژه‌كانی؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌مه شتێكه ئێوه لێی ئاگادار نین‪ .‬ئه‌من هه‌مو كاتێك ئه‌وه‌م گوتوه‪ .‬ته‌نانه‌ت پێش شه‌هیدكرانی ئه‌من‬ ‫‪508‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫گله‌ییم لێكردوه كه بۆ پێتوایه دڵت له‌گه‌ڵ خوای خۆت پاكه‌و هیچ مه‌ترسییه‌كت له‌سه‌ر نیه؟ به‌خۆی و یه‌ك پێشمه‌رگه‌وه ده‌گـه‌ڕا‪.‬‬‫ئه‌من باوه‌ڕم وایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هـه‌ر كارهسـاتیك ده‌بـێ لهههڵـهكانی خۆمانـهوه ده‌سـت پێبكـهین‪ .‬دوكتـۆر قاسـملو یـان هـه‌ر‬‫رێبـهرێكی دیكـه ئه‌گـه‌ر وابزانـێ دوژمنهكـهی نـایكوژێ زۆر لهههڵهدایـه‪ .‬مهعلومـه ئـه‌وان دهیانویسـت بیكـوژن‪ .‬كـهواتا دهبـو ئـه‌و‬‫رێبه‌ره بۆ خۆی زیاتر ئاگای له‌خۆی بێ‌و ئه‌منیه‌تی خۆی بپارێزێ‪ .‬دوكتۆر قاسملو زۆر به‌كه‌مته‌رخه‌می به‌بێ نێگابان چوه له‌گـه‌ڵ‬‫تێرۆریسته‌كاندا دانیشتوه‪ .‬ده‌ی باشه‪ ،‬ئه‌مه بۆ پاكانه بۆ جومهوریی ئیسـلامیی ئێرانـه؟ مهعلومـه ئـه‌وان دهیانـهوێ بیكـوژن نـه‌ك‬ ‫هه‌ر ئه‌و‪ ،‬به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ خالیدی عه‌زیزی و مسته‌فای هیجری و كێ و كێ بكوژن‪ .‬كه‌واتا ئه‌وان ده‌بێ ئاگایان له‌خۆیان بێ‪.‬‬‫ئاوێنه‪ :‬ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه له‌وه‌ته‌ی كتێبی \"ئه‌زمونی خه‌با \" بڵاوكردوه‌ته‌وه‪ ،‬پارتی له‌زۆربه‌ی بۆنه‌دا بانگت دهكوا ‪ ،‬چوی‬ ‫له‌پشت ئه‌مه‌وه‌یه ئایا ده‌یانه‌وێ ئیحتوا بكهنو به‌ره‌و لای خۆیان راتكێشن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌مه‌ت له‌چی ڕا بۆ ده‌ركه‌وتوه؟ له كتێبی ئه‌زمونی خه‌باتدا نه بهپارتیم ههڵـداگوتوه نـه دوژمنایـهتیم‬‫كردوه نه بهیهكێتیم ههڵداگوتوه نه دوژمنایه‌تیم كردوه‪ .‬له‌باره‌ی هه‌ردوكیانه‌وه هه‌م هه‌قیقه‌تی وهزنهكهیانم گوتـوه‪ ،‬ئه‌وه‌نـده‌ی‬‫بۆ خۆم تێی گهیشتومو هه‌م كهمو زۆریش ره‌خنه‌م له‌كارو سیاسه‌ته‌كانیان گرتوه‪ .‬ڕاسـته ئـه‌من لـهزۆر لـه موناسـهبهكانی هـه‌ولێر‬‫بانگهێشـتن ك ـراوم ب ـه‌ڵام له‌س ـلێمانی پتــریش بانگهێشــتن ك ـراوم‪ .‬ل ـه‌وه‌ش گــهڕێ ك ـه بانگهێشــتن بــۆ ئ ـه‌و موناســهباته كــهمتر‬ ‫بهئاگاداریو بڕیاری ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌كانه‪.‬‬‫ئاوێنه‪ :‬مام جه‌لال هاوڕێیه‌كی نزیك و به‌رده‌وام پشتیوانی تۆ بوه‪ ،‬هه‌ست ده‌كه‌یت غیابی ئه‌و چ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌خسی توۆ‬ ‫به‌تایبه‌تی و حیزبی دیموكرا به‌گشتی ده‌بێت؟‬‫عه‌بدوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬مـام جـه‌لال دۆسـتایهتیی شهخسـیم لهگـهڵی هـهبوه‪ ،‬بـه‌ڵام لـه‌وه گرنگتـر ئه‌وه‌یـه دۆسـتایه‌تی لـهنێوان‬‫حیزبی دیموكرات و یه‌كێتیی نیشتیمانیدا هه‌بوه‪ .‬بێشك هه‌م مام جه‌لال و هه‌م دوكتۆر قاسملو كاریگه‌رییان له‌سـه‌ر بهرقـهراری و‬‫به‌رده‌وامبونی ئه‌م نزیكایهتییـه هـهبوه‪ .‬بـه‌ڵام بهخۆشـحاڵییهوه ئـه‌و پهیوهندییانـه لـهجێگای خۆیانـدا مـاون‪ .‬ئـه‌وه‌ی په‌یوه‌نـدیی‬‫به‌خۆمه‌وه هه‌یه ئه‌من هیچ شتێكی تایبه‌تیم له‌گه‌ڵ مام جه‌لال نه‌بوه‪ ،‬به‌ڵام به‌زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌زانم كه مام جه‌لال توشـی‬‫حاڵـهتێكی لـه‌م جـۆره بـوه‪ .‬هه‌رچه‌نـده هـه‌مو كه‌سـێك رۆژێـك دێ‌و ڕۆژێـك ده‌ڕوا‪ ،‬بـه‌ڵام هێشـتا زو بـو مـام جـه‌لال لهمهیـدانی‬‫سیاسه‌تی كوردی دور بكه‌وێته‌وه‪ .‬ئه‌گه‌ر ئێستا مام جـه‌لال لهمهیدانهكـه بوایـه بهكۆمـهكی هـهموان دهیتـوانی كـاری گـه‌وره بكـا خ‬ ‫له‌مه‌یدانی سیاسیی عێراقدا‪ ،‬خ له‌مه‌یدانی سیاسیی كوردستاندا‌و هه‌تا خ له‌مه‌یدانی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا‪.‬‬ ‫ئاوێنه‪ :‬كه‌سێك شك ده‌به‌یت له‌نێو یه‌كێتیدا ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌و ببینێت و بتوانێت جێی پڕبكاته‌وه؟‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬هه‌ندێك شت هه‌یه ئاسان دروست نابێته‌وه‪ .‬بۆ نمونه له‌نێو حیزبی دیموكراتدا خه‌ڵك دروست ده‌بێته‌وه‬ ‫‪509‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫كه لهپێشهواو دكتۆر قاسملو زیرهكترو خوێنده‌وارترو سیاسی‌تر بێ‪ ،‬بـه‌ڵام ئـه‌و كاریزمایـهی بـۆ ئـه‌وان دروسـت ببـو زۆر زهحمهتـه‬‫دروست بێته‌وه‪ .‬مه‌لا مسته‌فا بارزانی جێگایه‌كی له‌نێو كورددا هه‌بو كه ئێستا كاك مه‌سعود بـارزانی نـاتوانێ پـڕی بكاتـهوه‪ .‬مـام‬‫جه‌لالیش له‌ئه‌سڵدا وایه‪ .‬وه‌كـو چـهترێك وابـو‪ .‬هـه‌تا لـه‌كاتی ناكۆكییشـدا هـهمویان حورمـهتیان گرتـوه كـه ڕه‌نگـه لهوبارهیـهوه‬‫كه‌سێكی دیكه په‌یدا نه‌بێ‪ ،‬بـه‌ڵام یـهكێتیی نیشـتیمانی وهجـاخكوێر نیـهو زۆر كـادیری بـهتوانای هـه‌ن كـه ده‌تـوانن خهباتهكـهی‬ ‫درێژه پێ بده‌ن‪.‬‬‫ئاوێنه‪ :‬به‌بڕوای تۆ به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌یانناسیت‪ ،‬نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رفه‌تی ئوهوهی بوۆ دهڕهخسوێت لوهداهاتودا رۆڵوی تاڵوهبانی‬ ‫ببینێت؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬جارێ كاك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌نێو یه‌كێتیدا نیه تا وابڵێین ده‌بێ بڵێین ئایا گۆڕان ده‌تـوانێ جێگـای‬‫یه‌كێتی بگرێته‌وه تا نه‌وشیروانیش جێگای مام جه‌لال بگرێته‌وه‪ .‬ئه‌وه ده‌بێ ئاینده نیشانی بدا‪ .‬به‌ڵام ئـه‌من وه‌كـو خـۆم پێموایـه‬‫تاكو ئێستاش گۆڕان نه‌یتوانیوه جێگای یـهكێتی بگرێتـهوه له‌گـه‌ڵ ئـه‌وه‌ی لایـهقنو مرۆڤـی زۆر سیاسـییان لهگهڵـهو كـاتی خۆشـی‬‫نه‌وشیروان مسته‌فا له‌نێو یهكێــتیدا شهخسـی دوه‌م بـوه‪ .‬نه‌وشـیروان پیـاوێكی بـهتواناو سیاسـییهو ئه‌گـه‌ر ئـه‌م دو لایهنـه ببنـهوه‬‫بهیـهكو كـۆدهنگی له‌سـه‌ر نه‌وشـیروان هـه‌بێ كـه ببێتـه كه‌سـی یه‌كـه‌م‪ ،‬بـۆچی نـا؟ ده‌توانێـت‪ .‬هـه‌روه‌ك كه‌سـانی دیكـهش لـه‌نێو‬ ‫یه‌كێتیدا هه‌ن كه بتوانن ڕێبه‌ریی ئه‌م حیزبه بگرنه ده‌ست‪ .‬به‌ڵام دیسانیش مام جه‌لال هه‌ر جێی خۆی هه‌یه‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‪ :‬ماڵپه‌ڕی ئاوێنه ‪ /‬ڕێکه‌وتی‪٢٢ :‬ی ژوئه‌نی ‪٢١٨٥‬‬ ‫‪510‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عەبدوڵای حەسەن زادە‪' :‬هەڵوێستە سیاسییەکانی پەاک پاشکۆی هەڵوێستەکانی پەکەکەن'‬ ‫دیمانە‪( :‬باس) زامدار ئەحمەد‬‫عەبدوڵڵای حەسەن زادە سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراوی ناو حزبی دیموکراتی کوردستان لە دیمانەیەکی تایبەتی (بـاس)دا‪،‬‬‫سـەبارەت بە قسـەکانی سـادقی زیبـاکەلام دەڵـێ ئاغـای زیبـاکەلام یەکەم کەس و یەکەم جـاری نیـیە بۆچـوون لەبـارەی مـافە‬‫نەتەوایەتییەکان دەرببڕێ‪ ،‬هەروەها دەشڵێ پێوەندییەکی بەرین لەنێوان ڕێبەرانی هەرێمـی کوردسـتان و دەوڵەتـی ئێـران هەیە‪،‬‬ ‫بڕواشی وایە هەڵوێستە سیاسییەکانی پژاک پاشکۆی هەڵوێستەکانی پەکەکەن‪.‬‬‫(بوواس)‪ -‬لەم دوایوویەدا سووادقی زیبوواکەلام بەدەر کەوتەوە و وتووی چارەسووەری کێشووەی کووورد لە ئێووران دیموکراسوویەتە‪ ،‬نەک‬ ‫خودموختاری‪ ،‬بۆچوونی ئێوە لەمبارەیەوە چییە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬نە ئاغـای زیبـاکەلام یەکەم جـاریەتی ئەم بۆچـوونە دەردەبـڕێ و نە ئەویـش تەنیـا کەسـە کە لەبـارەی‬‫مافە نەتەوایەتییەکانی گەلانی زۆرلێکراوی ئێرانەوە ئەم جۆرە بیروبۆچـوونەی هەیە‪ .‬هەوڵـی هەمـوو ئەو کەسـانە ئەوەیە کە وا‬‫نیشان بدەن گوایە دێموکراسی و خودموختاری‪ ،‬یان بە چەشنێکی گشـتی دێموکراسـی و دابینبـوونی مـافی نەتەوایەتیـی گەلان دوو‬‫شـتی دژ بەیەکـن‪ ،‬لەکاتێکـدا ڕاسـت بەپـێچەوانەی ئەو بۆچـوونەوە‪ ،‬دابینکردنـی مـافی وەک یەک بـۆ گەلانـی دانیشـتووی وڵاتێـک‬‫کۆڵەکەی هەرە بەهێـزی دێموکراسـییە و هـیچ دەوڵەتێـک نـاتوانێ دێمـوکرات بـێ‪ ،‬ئەگەر ئەو بەرامبەریـیە لە هەمـوو بوارەکـان و‬‫گرنگتـر لە هەمـووانیش لە بـواری مـافە نەتەوایەتییەکانـدا بـۆ سـەرجەم دانیشـتوانی وڵاتەکەی بەڕەسـمی نەناسـێ و بە کـردەوە‬‫پیـادەی نەکـا‪ .‬نە ئاغـای زیبـاکەلام و نە هیچکـام لە کاربەدەسـتانی کۆمـاری ئیسـلامی و نە تەنـانەت هێزەکـانی ئۆپۆزیسـیۆنی‬‫ئێـرانیش بۆیــان نیـیە پێش ـەنگانی بــزووتنەوەی مـافخوازانەی گەلــی کــورد لە ئێـران فێــری دێموکراســی بـکەن‪ .‬چــونکە هەمــوو‬‫تێکۆشەرانی نێو ئەم بزووتنەوەیە دابینکردنی دێموکراسی بۆ ئێرانیان لە ڕیزی هەرە پێشەوەی ئامانجە سیاسـییەکانیان دانـاوە و‬ ‫دەیان ساڵە لەپێناویدا خەبات دەکەن و قوربانی دەدەن ‪.‬‬ ‫(باس)‪ -‬ئەمساڵ یادی تیرۆرکردنی قاسملوو بە شێوەیەکی فراوان کرایەوە هۆکار چی بوو؟‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬یــادی شــەهیدبوونی دکتــۆر قاســملوو و هاوڕێیــانی‪ ،‬هەمــوو ســاڵێ لە کوردســتان و وڵاتــانی دەرەوە‬‫دەکرێتەوە و ڕێبوارانی ڕێگای ئەو شەهیدانە لەو بۆنەیەدا هەم ڕێز لە بیروبـاوەڕ و ڕێبـازە فکرییەکەیـان دەگـرن و هەم نەفـرەت‬ ‫‪511‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫و تووڕەیی بەرامبەر بە ڕێژیمی ئێران دەردەبڕن‪ .‬ئەمن دڵنیـام ئەمسـاڵ ئەو ڕێوڕەسـمانە چڕوپڕتـر لە هەمـوو سـاڵەکانی پێشـتر‬ ‫نەبوون‪ ،‬بەڵام ڕەنگە ئێوە ئەمساڵ بەدواداچوونتان بۆ مەسەلەکە چڕوپڕتر بووبێ‪.‬‬ ‫(باس)‪ -‬بۆچوونت لە بەرانبەر سیاسەتی هەرێمی کوردستان سەبارە بە ڕۆژئاوای کوردستان چۆنە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ڕەنگە ئاوارەکانی کوردی ڕۆژئـاوا لە هەرێمـی کوردسـتان بەتـایبەت لە یەکەم ڕۆژەکـانی گەیشـتنیانەوە‪،‬‬‫لەگەڵ هێنـدێ گیروگرفـت و کەموکـوڕی بەرەوڕوو بـووبن‪ ،‬بەڵام وای دەبیـنم کە هەڵوێسـت و سیاسـەتی باشـووری کوردسـتان ‪-‬بە‬‫خەڵک و حکـوومەت و حزبەکـانەوە‪ -‬بەرامـبەر بەو ئـازیزانە‪ ،‬هەڵوێسـتێکی نەتەوەیـی و جـوامێرانە بـووە و سیاسـەتی دەسـەڵاتی‬‫باشـوور بەرامـبەر بەتەواوی مەسـەلەی کـورد لە ڕۆژئـاواش لەسـەریەک سیاسـەتی پشـتگیری و دڵسـۆزی بـووە‪ .‬ئەگەر بەباشـی لە‬‫پرسەکە ورد بینەوە‪ ،‬ڕەنگە بتوانین بڵێین دەسەڵاتی باشوور لەوبـارەیەوە هێنـدێ بـاجی سیاسییشـی داوە‪ .‬نـامەوێ ئەمە زۆر ورد‬‫بــکەمەوە و هەر ئەوەنــدە دەڵــێم کە بەراوردێــک لە نێــوان سیاس ـەتی هەرێ ـم و سیاســەتی بەشــێک لە دەس ـەڵاتەکانی نــاوچە ‪-‬‬ ‫بەعێراقیشەوە ‪ -‬زۆر شتمان بۆ ڕوون دەکاتەوە ‪.‬‬‫(بواس)‪ -‬سوەڵاحەدین مووهتەدی هەنودێ تەنزیراتوی توازەی لەبوارەی پوێگەی موعوارەزەی کووردی لە ئێوران هەیە کە پێویسوتە‬ ‫پێداچوونەوەی بۆ بکرێ‪ .‬بە بڕوای ئێوە تا چەند ئەو زەمینەیە لەبارە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ڕاستت بوێ ئەمن بۆچوون‪ ،‬یان وەک ئێوە دەڵێن تەنزیراتی تازەی کـاک سـەلاحەدین مـوهتەدیم نەدیـوە‬‫(چونکە ماوەیەک بوو لە دەرەوەی کوردستان بووم)‪ ،‬بەڵام بۆ خۆشم پێموایە ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵات ناتوانێ تەنیـا پشـت‬‫بە ڕابردوو ببەستێ و حیساب لەسەر ئەو جێگە و پێگەیە بکا کە لە دە ساڵی یەکەمـی دوای شۆڕشـی ئێرانـدا هەیبـوو‪ .‬مـاوەیەکە‬‫ئەم ئۆپۆزیسیۆنە بە هەموو باڵ و لاباڵەکـانیەوە ئامـادەیی بەکـردەوە و چـالاکیی ئاشـکرای لەنێـو کۆمەڵگـای کـوردی ڕۆژهەڵاتـدا‬‫نییە‪ ،‬جـگە لەوەش بەداخەوە تووشـی هێنـدێ لەتلەتبـوون و پەرش و بـڵاوی هـاتووە کە کـۆمەڵانی گەلـی کـورد لە نێوخـۆی وڵات‬‫زۆری پێ تووڕەن‪ .‬کەوایە ئەم ئۆپۆزیسیۆنە دەبێ بەوردی بیر لە بـارودۆخی خـۆی و پێوەنـدییەکانی نێـو خـۆی و پێوەنـدییەکانی‬‫لەگەڵ کۆمەڵگــای کــوردەواری لە ڕۆژهەڵات بکــاتەوە و بنــاخەیەکی تــازە بــۆ هەمــوو هەڵســوکەوت و هەڵوێســتە سیاســییەکانی‬‫دابڕێژێ‪ .‬ئەمن ‪ -‬بەپێچەوانەی زۆر کەس ‪ -‬وا بیـر دەکەمەوە کە ئۆپۆزیسـیۆنی کـوردی ڕۆژهەڵات دەگەڵ هەمـوو کەموکوڕییەکـانی‬‫ئێستاش خاوەنی پێگە و نفووزێکی باش لەنێو خەڵکی ئەو بەشەی کوردستاندایە و ئەگەر بەخۆیدا بچێتەوە و کەلەبەرەکانی پـڕ‬‫بکـاتەوە‪ ،‬شانسـی ئەوەی هەیە لە پاشـەڕۆژی ڕۆژهەڵاتـی کوردسـتاندا ڕۆڵـی بـاش بگێـڕێ و بەرەبەرە جـێگە و پـێگەی جـارانی‬ ‫بەدەست بێنێتەوە ‪.‬‬ ‫(باس)‪ -‬پەیوەندیی نێوان پەاک و ئێران چۆن هەڵدەسەنگێنن؟‬ ‫‪512‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬لەگەڵ ئەوەی پژاک بەهەرحاڵ ڕێکخراوێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێـرانە‪ ،‬حاشـا لەوە نـاکرێ کە بەجۆرێـک لە‬‫جـۆران بەشـێکە لە حزبێکـی گەورەتـر لە خـۆی واتە پەکەکە‪ .‬بـۆ هەمـووان ڕوونە کە هەڵوێسـتە سیاسـییەکانی پـژاک پاشـکۆی‬‫هەڵوێســتەکانی پەکەکەن‪ .‬هەر بــۆیە دەبینــین ئەو کــاتەی بە هەرهــۆیەک نێــوانی پەکەکە و ئێــران گرژییەکــی تــێ دەکەوێ‪،‬‬‫هەڵوێستی پژاک بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی زۆر توند و بە قەول ڕادیکاڵە و کاتێکیش نێوانی ئێران و پەکەکە خۆشە‪ ،‬پـژاک‬‫سیاسـەتێکی نەرم دەگـرێتە پـێش و دروشـمی ڕووخـانی ڕێـژیم وەلا دەنـێ و تەنـانەت لەسـەر ئامۆژگـاریی بەڕێـز ئـۆجەلان داوای‬‫وتـووێژیش دەکـا‪ .‬مەبەسـتم لەم قسـانە قبـووڵ یـان ڕەتکـردنەوەی سیاسـەتەکانی پـژاک نیـیە و لەجێـدا بـۆ مـن و کەسـی دیـکە‬ ‫نەهاتووە خۆ دە سیاسەتی حزبێکی دیکە هەڵقوتێنێ‪ .‬مەبەستی من هەر ئەوەیە کە بڵێم سیاسەتی پژاک وا دەبینم‪.‬‬ ‫(باس)‪ -‬ڕۆحانی کاریگەریی لەسەر روداوەکانی ئێستەی ڕۆژهەڵا دەبێ؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬ڕۆحـانی سـەرکۆماری ئێـرانە و سروشـتییە کە هەر سـەرکۆمارێک کـاریگەریی لەسـەر هەمـوو بەشـەکانی‬‫وڵاتی خۆی هەبێ‪ .‬بەڵام هەموومان دەزانین کە لە ئێران بەپێچەوانەی هەموو وڵاتانی جیهان‪ ،‬سـەرکۆمار دەسـەڵاتی یەکەم نیـیە‬‫و لەسەرەوەی سەرکۆمار دەسەڵاتێک بە ناوی ڕێبەر یان 'ولی فقیە' هەیە کە بە نوێنەرایەتیی خوا لەسەر زەوی! بڕیار دەدا و بـۆ‬‫'بەندەی گوناحکار'! نەهاتووە قسە لە قسـەیدا بکـا‪ .‬کەوایە کـاریگەریی ڕووحـانی لەسـەر کوردسـتان و هەروەهـا لەسـەر تێکـڕای‬ ‫مەسەلەکانی فەرمانڕەوایی لە ئێران‌دا کاریگەرییەکی زۆر بەرتەسک و سنووردارە‪.‬‬ ‫(باس)‪ -‬لەو بڕوایەدان کە ڕۆحانی کارێک بۆ کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکا ؟‬‫عەبودوڵڵای حەسوەن زادە‪ :‬ئاغـای ڕووحـانی لە کـاتی ملمـلانەی هەڵبژاردنـدا بەرنـامەیەکی بـڵاو کـردەوە کە لەودا بە جۆرێـک‬‫قسەی لە ئاوڕدانەوە بۆ سەر مافەکانی گەلانـی بەشـخوراوی ئێـران کردبـوو‪ .‬دیـارە ئەوەی لەو بەرنـامەیەدا هـاتبوو بە هـیچ جـۆر‬‫وەڵامدەری مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد و گەلانی زۆرلێکراوی دیکەی ئێران نەبوو‪ .‬بەو حاڵەش خەڵک پێشـوازییان لێکـرد‬‫و لەنێو کاندیداکانی سەرکۆماریدا ڕۆحانی زۆرترین بەشی دەنگەکانی ئەو مەڵبەندانەی بەدەست هێنا کە یەکێـک لەو گەلانەیـان‬‫لێ نیشتەجێن و دەکرێ بڵێین بە دەنگی وان سەرکەوت‪ .‬دیـارە نـاوبراو لەبـارەی ئـازادییە دێموکراتییەکانیشـەوە هێنـدێ بەڵینـی‬ ‫دان کە پێشوازیی دەنگدەرانیان لێ کەوەتەوە‪.‬‬‫کەچی دوای بەدەسەڵات گەیشتنی ڕۆحانی‪ ،‬نەخش و نیگـارێکی دیکەمـان هـاتە بەر چـاو‪ .‬لە حەق دەرنەچـین بەرامـبەر بە دنیـای‬‫دەرەوە تا ڕادەیەکـی بـاش بە بەڵێنەکـانی وەفـادار مـایەوە‪ .‬بەڵام لە مەسـەلە نێوخۆییەکانـدا دەکـرێ بڵێـین کەمتـرین ئـاڵوگۆڕی‬‫پێـک هێنـا‪ .‬چـونکە ئەگەر لەلایەک ژمـارەیەک لە بەنـدییە سیاسـییەکان ئـازاد کـراون‪ ،‬لەلای دیـکە مەکیـنەی ئیعـدامی دژبەرانـی‬ ‫کۆماری ئیسلامی هەروا لەکاردایە و ڕاونان و گرتن و حوکمدانی ئازادیخوازان تەنانەت بە ئیعدامیشەوە‪ ،‬هەروا درێژەی هەیە‪.‬‬ ‫‪513‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫هۆی ئەمە دەکرێ لە سێ ڕاستیی بەرچاودا بدۆزینەوە‪ .‬یەکەم ئەوەیە کە دەرکەوت ئاغای ڕۆحانی لە خۆیدا باوەڕێکی قووڵی بە‬‫مـاف و ئازادییەکـانی خەڵـک بەتـایبەتی مـافی گەلانـی زۆرلێکـراو نیـیە‪ .‬دووهەم ئەوە کە هەروەک گوتمـان دەسـەڵاتی نـاوبراو‬‫یەکجار سنووردارە و بەبێ ئەمری ڕێبەر ناتوانێ هەنگاوێک هەڵێنێتەوە‪ .‬سـێیەمیش ئەوەیە کە تونـدڕۆکانی نێـو دەسـەڵات کە تـا‬‫ئێسـتەش زۆر ناوەنــدی گرنگیــان لەبەر دەسـتدان بــۆ بێئیعتیبــارکردنی نـاوبراو ئەو کــارانە دەکەن و وا بی ـر دەکەمەوە کە چــرا‬ ‫سەوزێکیشیان لەلایەن جەنابی 'ڕێبەر'ەوە پێ درابێ‪.‬‬‫(بوواس)‪ -‬ڕۆڵووی ئێووران لە هەرێمووی کوردسووتان تووا چەنوودە کوواریگەریی بەسووەر لایەنەکووانی کوردسووتانی عێووراق و پێکهێنووانی‬ ‫حکوومەتەوە هەیە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬لە دنیای ئەمـڕۆدا نەک هەر دەوڵەتـانی دراوسـێ‪ ،‬بەڵکـوو دەوڵەتـانی زۆر لەیەک دووریـش بە گەورە و‬‫بچووکیـانەوە شـوێنەواریان لەسـەر یەکتـر هەیە‪ ،‬چـونکە پاراسـتنی قـازانجی هاوبەشـی هەمـووان ئەوە دەخـوازێ‪ .‬ئاشـکرایە کە‬‫دەوڵەتـی ئێـرانیش پێوەنـدییەکی بەرینـی هەم لەگەڵ ڕێبەرانـی هەرێمـی کوردسـتان و هەم لەگەڵ بەرپرسـان و کاربەدەسـتانی‬‫عێراق هەیە‪ .‬ڕەنگە ئەو ڕێژیمە هەوڵیش بدا بە جۆرێک کار بکاتە سەر بڕیاری کاربەدەستانی عێراق‪ ،‬یان هەرێمـی کوردسـتان‪.‬‬‫بەڵام باوەڕم وایە کە بڕیاری لایەنە بەرپرسەکانی هەرێم سەربەخۆیە و لە دواقۆناغدا هەر بۆ خۆیان و بە لێکـدانەوەی خۆیـان‬ ‫بڕیار دەدەن ‪.‬‬ ‫(باس)‪ -‬یەکگرتنەوەی دوو باڵەکەی حزبی دێموکرا بە کوێ گەیشت؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬بەخۆشییەوە لەم یەک دوو ساڵەی دواییدا پێوەنـدییەکی سروشـتیتر لەنێـوان دوو لایەنـدا هەیە و هەوڵ‬‫و تەقەلایەک بـۆ چارەسـەری مەسـەلەی لێکـدابڕانەکە لەئـارادایە‪ .‬ئەگەریـش تـا ئێسـتا ئاکـامێکی دڵخـواز بەدەسـت نەهـاتووە‪،‬‬ ‫ئەوەندەی ئاگام لێیە هەوڵ و تەقەلاکە بەردەوامە و ئاواتەخوازم ئاکامی دڵخوازی خەڵکی کوردستانی لێ بکەوێتەوە‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪ :‬ماڵپەڕی گیارەنگ ‪ /‬ڕێکەوتی‪٨٩ :‬ی نوامبری ‪٢١٨٥‬‬ ‫‪514‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬تا ئێستا فکری داعشم بە کۆکراوەیی نەدیوە تا بیخوێنمەوە و بزانم‬ ‫داعش چیی دەوێ‬ ‫ئامادەکردنی ‪ :‬هیدایە جان‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬نووسەر و سیاسەتمەداری ناسراوی کورد‪ ،‬لەو چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ \"وشە\" تیشک دەخاتە سـەر چـۆنیەتی‬‫درووسـتبوونی داعـش و پێـی وایە‪ ،‬لە دەورووبەری داعشـدا زۆر شـتی ناتەبـا و بەرامـبەر بەیەک کـۆ بـوونەوە و لەبـارەی هێرشـی‬‫داعش بۆ کوردستان‪ ،‬ئاشکرای دەکا‪\" :‬داعـش دەیەویسـت رێـگەیەک بەرەو تورکیـه بکـاتەوە‪ ،‬واتـا سـنووری ئـازادی لەگەڵ تورکیـه‬‫هەبێ‪ .‬بۆیە هەم لە باشـووری کوردسـتانەوە و هەمـیش لە رۆژاوای کوردسـتانەوە هەوڵـی دا‪ ،‬بـۆ نمـوونە کۆبـانی بـۆچی زیـادە لە‬‫هەموو شوێنێک بووە به ناوچەی چالاکیی داعش؟ لەبەر ئەوەی لەو رێگایەوە بە ئاسانی بە تورکیه‌وە دەلکێ\"‪ .‬هەروەها دووپاتی‬‫دەکـاتەوە کە لـه دهوروب ـهری داعشـدا هێنــدێ گـرێ کــوێره بـه‌رچاو دهکـهون و بــاس لەو وڵاتـانە دەکــات کە شـەڕی داعشــیان‬‫راگەیاندووە و رای دەگەیەنێت‪\" :‬لەهەمان کاتدا کە دژایەتیی داعش دەکەن‪ ،‬قازانجیشـی لـێ دەکەن و قازانجیشـی پێدهگهیـهنن\"‪.‬‬‫عەبــدوڵا حەســەنزادە تیشــک دەخــاتە ســەر ئیســلامی سیاســی لە رۆژهەڵاتــی کوردســتان و دروشــمی رۆژهەڵات تەوەری حزبــی‬ ‫دیموکراتی کوردستان و هەندێک پرسی تری وەک پێوەندی کورد و رۆژاوا و گۆڕینی نەخشەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬رای جیاواز لەسەر چۆنیەتیی دروستبوونی داعش هەیە‪ ،‬هەندێک لەوان داعش بە دروستکراوی ئێران دەزانن و هەنودێک‬‫تورکیوا و وڵاتوانی عەڕەبوی تاوانبوار دەکەن بە دروسوتکردن و پاڵپشوتی ئەو رێکخوراوە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشودا زۆرجوار لە هەرێموی‬‫کوردستان بەر گوێمان کەوتوە‪ ،‬ئیسولامییەکان داعوش بە دەسوتکردی رۆژاوا و بەتوایبە ئەمریکوا نواو دەبەن‪ ،‬بۆچووونی ئێووە‬ ‫لەسەر دروستبوونی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە چییە؟‬‫وەڵام‪ :‬ئەوە یەکەمجـارە بـۆ میـدیایەک قسـە لەسـەر داعـش دەکەم‪ ،‬لەوەتـا ئـه‌من لە دنیـای سیاسـەتدا هەم‪ ،‬هەر دیـاردەیەک‬‫هاتوەتە پێش‪ ،‬بۆچوونێکم لەسەری هەبـووە‪ ،‬جـا ئەو بۆچـوونە دروسـت بـووە یـان نـا‪ ،‬خـه‌ڵکی دیکـه داوه‌ر بـوون یـان تێپەڕینـی‬‫رۆژگار ساغی کردوەتەوە‪ ،‬بەڵام تا ئێستە نەمتوانیوە لەسەر داعش ساغ ببمەوە‪ .‬چون لە دەورووبەری داعشدا زۆر شتی ناتەبـا و‬‫بەرامـبەر بەیەک کـۆ بـوونەوە‪ .‬بـۆ نمـوونە‪ ،‬ئێـران و ئەمریکـا لـه دوو خـاڵی بەرامـبەر بەیەکتـردا ڕاوه‌سـتاون‪ ،‬بەڵام بەیەکەوە‬‫هاوکاری دەکەن‪ ،‬ئۆپۆزیسیۆنی سـووریه دژی بەشـار ئەسـەدە‪ ،‬کەچـی لەگەڵ دوژمنێکـی بەشـار ئەسـەد‪ ،‬واتـا داعـش شـەڕ دەکـات‪،‬‬‫کورد و دەوڵەتی ناوەندی لە عێراق ناکۆکییان هەیە‪ ،‬بەڵام کورد لەگەڵ داعش شەڕ دەکا کە بەجۆرێک لە جۆرەکـان خـزمەتە بە‬‫دەوڵەتی ناوەندی‪ ،‬یان پێچەوانەکەی دەوڵەتی ناوەندی شەڕ لە دژی داعش دەکـا کە ئەویـش خزمەتکـردنە بە کـورد‪ .‬سـعوودی و‬ ‫‪515‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫قەتەر‪ ،‬پشـتی داعشـیان گرتـوە و یارمەتییـان داوە‪ ،‬بەڵام فڕۆکەکانیـان دەچـنە سـەر داعـش‪ ،‬تورکیـه لەلایەک برینـدارەکانی‬‫وەردەگرێت و لەلایەکیش رێگە دەدا به خاکی ویـدا پێشـمەرگە بچـن بـۆ کۆبـانی‪ ،‬کەوابـێ ئەوهەمـوو ناتەبـاییە کە لە دەوروبەری‬‫داعش و کاری داعشدا کۆبـوونەوە‪ ،‬وای کـردوە ئـه‌من نەتـوانم سـاغ بـبمەوە‪ ،‬بەڵام لەسـەر هۆیەکـانی دروسـتبوونی داعـش و شـتی‬‫دیکه‌ی وەک داعش‪ ،‬بەتایبەتی ئەوانەی رەوتی ئیسلامی توندڕەون‪ ،‬پێموایە هۆکـارەکەی هەر ئەو ناتەبـایی و کەموکـوڕییەیە کە‬ ‫لە دەسەڵاتداریی ئەو وڵاتانەدا هەیە‪.‬‬‫بۆ نموونە‪ ،‬ئەگەر کۆماری ئیسلامی لەسەرکار لابچێ‪ ،‬رەوتێکی توندڕه‌وی حکوومەتیی ئیسلامخواز لە ئێران‌دا ئەستەمە سـەرکەوتن‬‫بەدەسـت بهێنـێ‪ ،‬چونکـه خەڵکـی ئێـران حکـوومەتی ئیسـلامییان دیتـوە و ئەزموونیـان کـردوە‪ ،‬بەڵام خەڵکـی وڵاتـانی دیکـه کە‬‫سـەرمایەدارییان دیـوە‪ ،‬فیـۆدالیتە و سۆسـیالیزمیان بینیـوە‪ ،‬هیچیـان وەڵامـدەری ویسـت و داخوازییەکانیـان نەبـوون‪ ،‬بـزووتنەوەی‬‫ئیسلامیی توندڕەویان وەک دواپەنا هاتوەتە بەرچاو و پەنای بۆ دەبەن‪ ،‬بۆ ئەوەی لەم دنیایـه خۆشـبەختییان پـێ بـدات و لەو‬‫دنیاش بەهەشت‪ .‬ئەوەی کە بەرچاوە‪ ،‬هەرکام لەو هێزانەی لە دەوروبەری داعشدا کار دەکەن و پێوەندییان لەگەڵـی هەیە‪ ،‬یـان‬‫بە جۆرێک سوود لە داعش وەردەگرن‪ ،‬یان داعش لەسەر خۆیان بە مەترسی دەزانن‪ ،‬بۆیە لەوێدا دەبینی زۆر شتی نـاکۆک لەگەڵ‬ ‫یەکتر و بەرامبەر بە یەک لە پێوەندی لەگەڵ داعشدا کۆ بوونەتەوە‪.‬‬‫پرسویار‪ :‬داعوش کە ئێسوتا دنیوا لەگەڵوی لە شوەڕدایە‪ ،‬زۆریونەی هەرە زۆری هێوزەکەی لە بەرەکوانی شوەڕ لەگەڵ کوورددا چوڕ‬‫کردوەتەوە‪ ،‬هەر لە رۆژاواوە تا باشووری کوردستان‪ ،‬وەک ئەوەی ئەو گرووپە تیرۆریسوتییە لە دژی کوورد دروسوت کرابێوت‪،‬‬ ‫خوێندنەوەی ئێوە بۆ ئەو بابەتە چییە؟‬‫وەڵام‪ :‬زۆربـه‌ی هەرە زۆری بەرە چالاکەکـانی داعـش لەگەڵ کـوردە‪ ،‬بەڵام زۆربەی هەرە زۆری بەرەی رووبەڕووبـوونەوەی لەگەڵ‬‫کورد نییە‪ ،‬لەبەر ئەوەی داعش ئێستا بەشێکی زۆر لە سنوورەکانی سووریه و تەنانەت ئوردەنیشی گرتوەتەوەو به جۆرێـک پـهلی‬‫بۆ وڵاتانی دیکه‌ش هاویشتوه‪ ،‬واتـا بـازنەی چالاکییەکـانی داعـش بەربڵاوتـرە لەوەی بڵێـین لەگەڵ کـوردە‪ .‬لە سـەرهەڵدانەکانی‬‫ئەو دواییانەی داعشـدا رایەکـم بـۆ دروسـت بـووە‪ ،‬رەنـگە لەو رایەدا بەتەنیـا بـ‌م‪ ،‬بەڵام لێـی پەشـیمان نـیم‪ ،‬پێمـوایە داعـش لە‬‫سـەرەتاوە نەیدەویسـت بەکـردەوه دژی کـورد بێـتە مەیـدانەوە‪ ،‬بەڵام داعـش دەیەویسـت رێـگەیەک بەرەو تورکیـه بکـاتەوە‪ ،‬واتـا‬‫سـنووری ئـازادی لەگەڵ تورکیـه هەبـێ‪ .‬بـۆیە هەم لە باشـووری کوردسـتانەوە و هەمـیش لە رۆژاوای کوردسـتانەوە هەوڵـی دا‪ ،‬بـۆ‬‫نمـوونە کۆبـانی بـۆچی زیـادە لە هەمـوو شـوێنێک بـووە بـه نـاوچەی چـالاکیی داعـش؟ لەبەر ئەوەی لەو رێگـایەوە بە ئاسـانی بە‬‫تورکیـهوە دەلکـێ‪ ،‬تەنـانەت تورکیـهش بە جۆرێـک لە جـۆران‪ ،‬یـارمەتیی دەدا‪ ،‬تانکەکـانی هێنـاوەتە سـەر سـنوور‪ ،‬بەڵام تـا‬‫ئێســتاش گوللەیەکیــان نەتەقانــدوە‪ .‬لە ســەرەتادا کــورد لــه باشــوور پێــی وابــوو لە جــووڵەی داعــش قــازانجی کــردوە‪ ،‬کە‬‫کردووشیەتی‪ ،‬چونکه ئەو ناوچانەی لەلایەن سوپای عێراقەوە چۆڵ کران‌و به‌شێک له خـاکی کوردسـتان بـوون‪ ،‬کـورد بە توانـایی‬‫و وشـیارییەوە گـرتنیەوەو کـۆنتڕۆڵی کـردن‪ ،‬بەڵام لە کۆتاییەکەیـدا دیتمـان داعـش وەرسـووڕاو بـۆ ئەوەی ئەو رێگـایە بکـاتەوە‪،‬‬ ‫‪516‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫لەگەڵ کــورد کەوتە شــەڕەوە‪ .‬لە هەمــان کاتــدا لە بــواری فکــریو فەلســەفییەوە داعــش نــاتوانێ لەگەڵ مــاف و ئازادییەکــانی‬ ‫نەتەوەی کورد بێ‪ ،‬جا لە سووریه بێ یان لە ئێران و عێراق و تورکیه یان هەر شوێنێکی دیکه‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬دوای دەستپێکی شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ داعش و بەتایبە ئاموادەیی هێوزی پێشومەرگەی رۆژهەڵا لە بەرەکوانی ئەو‬‫شەڕەدا‪ ،‬لە رۆژهەڵا جووڵەیەک دەستی پێ کردەوە‪ ،‬کۆمەڵێک گەنوج لە رۆژهەڵاتەوە پێوەنودییان بە حزبەکوانی رۆژهەڵاتەوە‬‫کرد بۆ ئەوەی بیان نێرن بۆ بەرەکانی شەڕی داعش‪ ،‬پێتان وا نییە ئەوە جۆرێک لە جۆشودانەوەی هەسوتی نەتەوەیوی بوو‌و لەنواو‬ ‫رۆژهەڵاتدا؟‬‫وەڵام‪ :‬ئەوە دەرفەتێک بوو بۆ دەربڕینی ئەو هەسـتە نەتەوەیـیەی لە ویژدانـی کوردەکانـدا هەیە‪ ،‬دەزانـین کە داعـش پێوەنـدیی‬‫راسـتەوخۆی لەگەڵ رۆژهەڵاتـی کوردسـتان نیـیە‪ ،‬رەنـگە ئـێمە ئاگـادار نەبـین‪ ،‬لەوانەیە داعـش لە رۆژهەڵات کـار و چالاکییـان‬ ‫هەبێ‪ ،‬ئەگەر هیچ نەبێ رەنگە بنکەی بچووک بچووکی فکرییان هەبێ‪ ،‬بەڵام راستەوخۆ پێوەندییان بە رۆژهەڵاتەوە نییە‪.‬‬‫ئێستا هەستی نەتەوایەتی لە رۆژهەڵات لە هەموو بەشەکانی دیکه زیاتر لە جووڵەدایە‪ ،‬زۆر جـار ئەو نمـوونەیە دەهێـنمەوە کە‬‫کورد لە باشووری کوردسـتان بەشـی خـۆی لە کـوردایەتی وەرگرتـوە و لێـی بـه ئـاوات گهیشـتوە‪ ،‬ئەو تـامەزرۆییەی نیـیە‪ ،‬دەبینـی‬‫کوردێک سەرباری هەموو مەترسـییەکان لە رۆژهەڵاتەوە دێـتە باشـووری کوردسـتان هەر بـۆ ئەوەی ئـاڵای کوردسـتان و کوردسـتانی‬‫ئازاد ببینێ‪ ،‬ئەو تـامەزرۆییە لە رۆژهەڵات زۆرە و بـۆ دەربڕینـی ئەو هەسـتە خەڵـکەکە هـاتە مەیـدان‪ ،‬لەگەڵ ئەوەدا دەوڵەتـی‬‫کۆماری ئیسلامیی ئێران رێگە نادا کورد لە وڵاتەکەی خۆیدا باسێک لە مافی کورد بکا‪ ،‬بـۆ دەربڕینـی هەسـتێکی ئـاوا دەرگـای بـۆ‬‫دەکاتەوە‪ .‬مەبەستی ئەوەیە لەلایەک ئەو کەفوکوڵە لەنێو کورد دا دامـرکێنێتەوە‪ ،‬لەلایەکـیش وا نیشـان بـدا کە کـورد لە ئێـران‬‫هیچ کێشەیەکی نییە و ماوەتەوە کۆمەگ بە بەشەکانی دیکە بکـا‪ ،‬بـۆیە رێـگە بەوە دەدا‪ .‬رەنـگە ئەو دوو شـتە هۆکـاری سـەرەکیی‬ ‫ئەو جۆش و خرۆشە بووبن کە کوردی رۆژهەڵاتی پێ دەرکەوت‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬باستان لەوە کرد کە رەنگە داعش بنکەی فکریی لەناو رۆژهەڵا هەبێ‪ ،‬بەڕای ئێووە فکوری داعشوییە لە رۆژهەڵاتوی‬ ‫کوردستاندا تا چەند زەمینەی هەیە بۆ گەشەکردن؟‬‫وەڵام‪ :‬با لەپێشـدا دان بەوەدا بنـێم کە تـا ئێسـتا فکـری داعشـم بە کـۆکراوەیی نەدیـوە تـا بیخـوێنمەوە کە داعـش چیـی دەوێ‪،‬‬‫بەڵام لە کۆمەڵی کوردستاندا فکرێکی گشتگیرتر لە داعش هەیە بەنـاوی ئیسـلامخوازیی سیاسـیی یـان ئیسـلامخوازی تونـدڕەو‪ ،‬لە‬‫کوردستان پـێش بیسـتنی نـاوی داعشـیش هەنـدێ رێکخـراوی ئیسـلامیی تونـدڕەو هەبـوون و رۆژهەڵاتـی کوردسـتانیش لێـی بێبـه‌ش‬ ‫نه‌بووه‪.‬‬ ‫لەبارەی داعشەوە تەنیا شتێک کە لەبیرم بێ ئەوەیە کە زانیمان لە سەقز جارێک ئاڵای داعش هەڵکراوە‪ ،‬ئەوە ئەگەر یەک‬ ‫‪517‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫کەسیش بێ‪ ،‬نیشانەی ئەوەیە هەستەیەک هەیە لەوێ‪ ،‬واتا ئەو بنکە فکـرییە هەیە‪ ،‬بەڵام لەسـەریەک پێمـوایە فکـری ئیسـلامی‬‫توندڕەو لە رۆژهەڵاتـی کوردسـتاندا کەمتـر شانسـی سـەرکەوتنی هەیە‪ ،‬لەبەر ئەوەی سیسـتمی ئیسـلامییان ئەزمـون کـردوە‪ ،‬بـۆیە‬‫پـێم وانیـیە سـەر بـکەوێ‪ .‬نمـوونەیەک بهێـنمەوە‪ ،‬لە سـەرەتای شۆڕشـی ئێرانـدا‪ ،‬خـاڵی بەهێـزی موجاهیـدینی خەڵقـی ئێـران‪،‬‬‫ئیسلامیبوونیان بوو‪ ،‬لەبەر ئەوەی خەڵکەکە بڕوایان بە سیستمی ئیسلامی هه‌بوو‪ ،‬هەرچی لە کۆماری ئیسـلامی دەبـڕا‪ ،‬پـاڵی وە‬‫موجاهیدین دەدا‪ .‬لەپاشان کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەو شێوەیە خۆی دەرخست و خەڵـک ناسـیان‪ ،‬ئەوجـار ئیسـلامی بـوون بـوو‬‫بە خاڵێکی لاواز بۆ موجاهیدین‪ ،‬خەڵک دەیانگوت باشـە ئەوانـیش هەر ڕێژیمـی ئیسـلامییان نـاوێ؟ لەبەر ئەوە ئیسـلامیبوونەکە‬‫بــوو بە خــاڵی لاوازی موجاهیــدین‪ .‬بــۆیە پێمــوایە ئیســلامی تونــدڕەو لە رۆژهەڵات ئەو شانســەی نیــیە‪ ،‬بەڵام نــاتوانی بڵێــی‬ ‫هێلانەیان نییە‪ ،‬لەوانەیە بیانبێ‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬لە میدیاکانەوە زۆرجار باس لە چوونی گەنجوانی رۆژهەڵا بۆنواو داعوش دەکورێ‪ ،‬هەر میودیایە و بواس لە ژموارەیەک‬‫دەکا‪ ،‬بەبێ ئەوەی هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو هەبێ پشتڕاسوتی ئەو هەواڵانە بکواتەوە‪ .‬بەڕای ئێووە چ هۆکارێوک هەیە کە‬ ‫بەمشێوەیە دەیانەوێ رۆژهەڵاتی کوردستان بە داعشەوە بلکێنن؟‬‫وەڵام‪ :‬ئەوە هەر لە رۆژهەڵاتەوە نیـیە‪ ،‬وەک راگەیەنـدراوە‪ ،‬لانـی کەم لە شەسـت وڵاتەوە خەڵـک دەچێـتە نێـو داعشـەوە‪ .‬ئەوە‬‫پێمان دەڵێ فکری دینی‪ ،‬لەگەڵی بین یان لە دژی‪ ،‬ناتوانین بە کەم بگرین‪ ،‬لەبەر ئەوەی کاریگەریی خۆی هەیە‪ ،‬هەتـا ئێسـتا‬‫هیچ فەلسـەفەیەکی دیـکە‪ ،‬هـیچ قوتابخـانەیەکی فکـری و سیاسـی نەیتوانیـوە بەقەد فکـری رادیکـاڵیزمی دینـی \"تەنـانەت ئەگەر‬‫ئیســلامیش نەبــێ\" وا لە خەڵکــی بکــات بەم شــێوەیە لە گیــانی خۆیــان بگــوزهرێن‪ ،‬کەوایە ئەوە هەر پێوەنــدیی بە رۆژهەڵاتــی‬‫کوردستانەوە نییە‪ ،‬خەڵک لە ئورووپـا و ئەمریکـاوە دێـنە نێـو داعـش‪ ،‬رەنـگە بەشـی زۆری ئەنـدامانی داعـش خەڵکـی ئەو وڵاتە‬‫مســوڵمانانە بــن کە داعشــیان تێــدا دهرکــهوتوه‪ ،‬بەڵام بەشێکیشــی خەڵکــی وڵاتــانی رۆژاوایــی وەک ئینگلیــز و فەڕەنســان‪،‬که‬ ‫کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی داعش و هاتوونەتە نێو ڕیزه‌کانی‪.‬‬‫بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان یان باشووری کوردستان‪ ،‬پێموایە ئەوانەی دەچنە نێو داعش‪ ،‬بە دەگمەن نەبێ‪ ،‬بەسـاڵداچووەکان نـین‪،‬‬‫زیاتر جـۆش و خرۆشـی گەنجـانەیە کە دەیەوێ تێـر ببێـت و دەرفەتێکـی بـۆ خۆنوانـدن هەبـێ‪ ،‬بـۆ نمـوونە ئەگەر لە رۆژهەڵاتـی‬‫کوردستان دەرفەتێک بۆ بزووتنەوەی چەکدارانە هەبا کە لاوەکان بۆلای خۆی رابکێشێ‪ ،‬پێم وایە خه‌ڵک بەو رێـژەیە نهدهچوونـه‬‫نێـو داعـش‪ .‬ئەگەریـش هەڵکەوتبـایە بچـن‪ ،‬تـاقمێکی یەکجـار کەم دەچـوون‪ .‬بەتـایبەت لە رۆژهەڵاتـی کوردسـتان کە لاوەکـان‬‫دەرفەتـی کـار و خوێنـدن و پێکەوەنـانی بنەماڵەیـان نیـیە‪ ،‬گهنجهکـه دەیەوێ ئەو وزەیەی هەیەتـی دەری بخـا و داعشـیش بە‬ ‫دەرفەتێک دەبینێ‪ ،‬لە هەمان کاتدا کاریگەریی پڕوپاگەندەی فکری و دینییش ناتوانین بە کەم بگرین‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬لە هەواڵەکاندا زۆر جار بە ژمارە باس لە چوونی گەنجانی رۆژهەڵا دەکورێ بۆنواو داعوش‪ ،‬بەڵام هەرچوی رێکخوراوە‬‫ئیسوولامییەکانی نوواوخۆی رۆژهەڵاتە ئەو هەواڵانە بە ناڕاسووت وەسووف دەکەن‪ ،‬لەگەڵ ئەوەدا دان بەوەدا دەنووێن کە گەنجووانی‬ ‫‪518‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫رۆژهەڵا پێوەندی بە داعشەوە دەکەن بەڵام نەک بەو رێەە زۆره‌ی میدیاکان بڵاویان کردوەتەوە‪ ،‬بە بوڕوای ئێووە ئەو ئاموار و‬ ‫ژمارانە هیچ بنەمایەکیان هەیە و باوەڕپێکراون؟‬‫وەڵام‪ :‬لەبـارەی زۆر شـتی لەو جـۆرە خەڵـک هەروا لەخـۆوە ژمـارە دەدەنە دەرەوە‪ ،‬دەڵـێن لە رۆژهەڵاتـی کوردسـتانەوە ‪ ٨١١‬کەس‬‫چوونەتە نێو داعش‪ ،‬خ بهڵگـهیەکت هەیە کە ‪ ٣١١‬کەس نـین‪ ،‬خ بهڵگـهیەکت هەیە کە ‪ ٢١‬کەس نـین؟ بەشـێک لەوانە کۆمەڵێـک‬‫لێکدانەوهیە کە هەر کەس لە روانگەی خۆیەوە دەیڵێ‪ ،‬رەنگە جاروبار پڕوپاگەنـدەی داعـش و داعشـییەکانیش کـاریگەریی هەبـێ‬‫بۆ ئەوەی بڵێن ئێمە بەهێزین و خەڵکمان لەگەڵە‪ ،‬رای دەگەیەنن کە ئەوەندە کەسە هاتوونە نێو داعش‪ ،‬بـۆ نمـوونە ‪ ٢١١‬چینـی‬‫هاتوون‪ ،‬رەنگە ‪ ٨١‬کەس لە چینەوە چووبن‪ .‬ئەگەرچی بابەتەکە ئەوەندە کەم نییە‪ ،‬تا ئێسـتا هـیچ بزووتنەوەیەکـی نـادەوڵەتی‬ ‫نەیتوانیوە ئەوەندە دنیا بەخۆیەوە سەرقاڵ بکا‪ ،‬بەڵام وەک باسم کرد‪ ،‬دیار نییە ئەو رێژانەی باسیان لێوە دەکرێ چۆنە‪.‬‬‫له ده‌وروبه‌ری داعشدا هێندێ گـرێ کـوێرهی دیکـهش بـه‌رچاو دهکـهون‪ .‬بـۆ نموونـه لەم رۆژانەی دواییـدا بـڵاو کـرایەوە کە داعـش‬‫ساڵانە دوو ملیارد و نیو دۆلار داهاتی نەوتـی هەیە‪ ،‬باشـە خـۆ ئەو نەوتە لە بـازاڕی نێوخۆییـدا نافرۆشـرێو دیـاره بە دەرەوەی‬‫دەفرۆشێ‪ ،‬پرسیار ئه‌وه‌یـه ئه‌گـه‌ر ڕاسـته هـه‌موو دهوڵـهتانی ده‌وروبـه‌ر به‌ڕاسـتی دژی داعشـن ئهونهوتـه چـۆن و بهکوێـدا دەچێـتە‬‫دەرەوە؟ مانای ئەوەیە یان تورکیه لێی دەکڕێ یان ئێران لێی دەکـڕێ‪ ،‬یـان سـعودیە رێـی پـێ دەدا‪ ،‬یـان ئـۆردۆن رێـی پـێ دەدا‪،‬‬‫یان لە عێراق و کوردستانی عێراقەوە ده‌ڕوا‪ ،‬بۆ ئەوە ناتوانم پەنجە لەسەر جێیەک دابنێم‪ ،‬بەڵام دەزانم ئەو نەوتە لە شـوێنی‬‫ژیــانی داعــش بەکــار نــابرێ و نــابێ بە پــارە‪ ،‬واتــا دەچێــتە دەرەوە‪ ،‬کەوابــێ لەهەمــان کاتــدا کە دژایەتیــی داعــش دەکەن‪،‬‬‫قازانجیشی لێ دەکەن و قازانجیشی پێده‌گه‌یه‌نن‪ .‬هه‌ر له‌جێدا ئه‌گه‌ر داعش چوار ده‌وری دوژمنـه پێویسـتییهکانی چـۆنو لـه کـوێ‬ ‫دابین ده‌کا؟ نامه‌وێ لایه‌نێک تۆمه‌تبار بکه‌م‪ ،‬به‌ڵام دووباره ده‌ڵێم مه‌سه‌له‌ی داعش ئه‌وه‌نده ئاڵۆزه سه‌ری لێدهرناکهم ‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬ئێوە باسی ئەوەتان کرد کە ناکرێ ئیسلامی سیاسی لە وڵاتێکودا فەراموۆش بکرێوت‪ ،‬لە رۆژهەڵاتوی کوردسوتان هەنودێک‬‫هێز و رێکخراوی ئیسولامی میوانەڕۆ بوونیوان هەیە و ئۆپۆزسویۆنی رۆژهەڵا توا ئێسوتا بە شوێوەیەک هەوڵوی پەڕاوێزخسوتن و‬‫پشوتگوێ خسوتنی داون‪ ،‬لەم دواییوانەدا لە نواوخۆی رۆژهەڵا بینیموان کۆمەڵێوک گرووپوی ئیسولامی سوەلەفی دەرکەوتون کە‬‫ناسنامە و شوناسێکی ئاشوکرایان نیویە‪ ،‬پێتووا نیویە کواتی ئەوە هواتبێ ئۆپۆزیسویۆنی رۆژهەڵا پێوەنودی لەگەڵ ئەو رێکخوراوە‬‫نەرمرەوانە بگرێت و رایانکێشێتە ناو کایەی دیموکراسییەوە بۆ ئەوەی بەر لە تەشەنەکردنی توندڕەوی و سوەلەفییە بگیرێوت‬ ‫لە رۆژهەڵا ؟‬‫وەڵام‪ :‬لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت لە باشووری کوردستانیش‪ ،‬ئەو هێزانەی ناوی ئیسلامی لەسەر خۆیان دادەنـێن ئەگەر‬‫لە بەرامـبەری هێـزە نەتەوەییەکانیـان دابنێـین‪ ،‬ئەوا کـارێکی نـا دروسـتمان کـردوه‪ .‬چـونکە یەکەم‪ ،‬ئەوانە هەسـتی نەتەوەییـان‬‫هەیە و کوردن‪ ،‬دووەم‪ ،‬ئەوانەی لەنێو هێزە نەتەوەییەکانیشدان‪ ،‬بەشێکی یەکجار زۆریان مسوڵمانن‪ ،‬ئەو دووانە دوژمنـی یەکتـر‬‫نین‪ .‬لە رۆژهەڵاتی کوردستان گوتمـان داعـش رەنـگە هەنـدێک پـێگەی هەبـێ‪ ،‬بەڵام هێـزە ئیسـلامییەکانی رۆژهەڵاتـی کوردسـتان‬ ‫‪519‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫هێزی وا توندڕەویان تێدا نییە و هێزی واشیان تێدا نییە دژایەتیی ماف و ئازادییەکانی کورد بکا‪ .‬رەنـگە لەگەڵ سیاسـەتی ئەم‬‫حیزب یان ئەو حیزب‪ ،‬لەسەر هەندێک بنەمای فکـری ناکۆکییـان هەبـێ‪ ،‬بـه‌ڵام نـاکرێ ئه‌وانـه بـه دوژمنـی مـاف و ئازادییـهکانی‬‫کورد دابنرێن‪ .‬بۆیە بە باوەڕی من خ ئێستا‌و خ لـه ئاینـدەیەکی \"هیـوادارم\" چـاوەڕوانکراودا کە بـزووتنەوەی کـورد لە رۆژهەڵاتـی‬‫کوردستان چالاک‌تر ده‌بێ‪ ،‬حیزبە سیاسـییەکان دەبـێ بەدوای رێککەوتـن و لێکتێگەیشـتن لەگەڵ ئەو هێـزە ئیسـلامییانەدا بگەڕێـن‬‫نەک ئەوەی بیانخه‌نه بـه‌ره‌ی دوژمنانـهوه‪ .‬چونکـه ئـێمە نـاتوانین هەم ده‌گـه‌ڵ کۆمـاری ئیسـلامی و هەم ده‌گـه‌ڵ دژبەرانـی کۆمـاری‬ ‫ئیسلامی دژایه‌تی بکەین‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬کورد لە ئێستادا هەم لە باشوور و هەم لە رۆژاوای کوردستان پێوەندیی لەگەڵ ئەمریکوا و وڵاتوانی ئەورووپوا بەهێوزە‪،‬‬‫کوورد بوووە بە بواس و خوواس و سوەرنجی میودیا و سیاسوەتمەدارانی رۆژاوایوی‪ ،‬لەو پێوەنودییەدا رۆژهەڵاتوی کوردسوتان لە چ‬ ‫پێگەیەک دایە؟‬‫وەڵام‪ :‬هەلومەرجی ئەمڕۆی ئێمە جۆرێکە کە بزووتنەوەی کورد لە سێ بەشی باشوور‪ ،‬باکوور و رۆژاوادا زەقتـر و ئاشـکراترە تـا‬‫لە رۆژهەڵاتـی کوردســتان‪ ،‬لە حاڵێکــدا‪ ،‬لەدوای شۆڕشــی گەلانــی ئێــران‪ ،‬بــۆ مــاوەی چەنــد ســاڵ رۆژهەڵات چــالاکترین بەشــی‬‫بزووتنەوەی کورد بوو‪ ،‬ئەوە هەلـومەرجێکە زۆر جـار لە ئیـرادەی کـورد و شۆڕشـگێڕانی کـورد و تێکۆشـەرانی بەدەرە‪ ،‬بەڵام ئەوەی‬‫کە ئەمریکـا لەگەڵ کـورد هاوکـاری دەکـا‪ ،‬بە بـڕوای مـن‪ ،‬زۆرجـار ئـێمەی کـورد لەڕووی لـۆژیکەوە نـایبینین یـان تەعبیـری لـێ‬‫نــاکەین‪ ،‬زیــاتر لەڕووی چــاوەوە دەیبینــین‪ ،‬تەنیــا ئەوەی لەبەر چاومــانە‪ ،‬ئەگینــا هەتــا ئێســتا ئەمریکــا لەگەڵ کــورد (وه‌ک‬‫نه‌تـه‌وه‌ی کـورد) هیچـی نیـیە‪ ،‬هەتـا ئێسـتا نە ئەمریکـا و نە رێکخـراوی نەتەوە یەکگرتووەکـان پرسـی کوردیـان وەکـوو پرسـی‬‫نەتەوەیەک‪ ،‬نەهێنـاوەتە سـەر مێـزی کـاری خۆیـان‪ ،‬بەڵکـوو بە بـۆنەی کێشـەی سـەدام حوسـێن لەگەڵ کـوردی عێـراق هاوکـاری‬‫دەکەن‪ ،‬بە هۆی داعشەوە لەگەڵ کوردی سوریا و بەتایبەتی کوردی عێـراق هاوکـاری دەکەن‪ ،‬نەهـاتوون پرسـی کـورد بهێنـنە نێـو‬‫دەستووری کاری خۆیانەوە‪ .‬با ئێمە لێمان تێک نەچێ‪ .‬رۆژی شەموی رابردوو \"‪ \"٢١٨٩ / ٨٢ / ٨٥‬بۆ یەکەمجار پـارتی و یەکێتییـان‬‫لە لیستی تیرۆری ئەمریکا هێناوەتە دەر‪ .‬ئەوە بیست ساڵە هاوکارییان لەگەڵ دەکا‪ ،‬کەچی لە لیستی تیرۆری هاویشـتوون‪ .‬لە‬‫رۆژاوای کوردستان لەگەڵ پەکەکە هاوکاری دەکا‪ ،‬شاراوە نیـیە کە ئەو هێـزانەی رۆژاوای کوردسـتان پاشـماڵەی پەکەکەن‪ ،‬ئەگەر‬‫بە زمانیش حاشـای لێـبکەن‪ ،‬بۆخۆیـان دەزانـن کە بەشـێکن لە پەکەکە‪ ،‬ئەمریکـا هاوکارییـان دەکـا و دانوسـتانیان لەگەڵ دەکـا‪،‬‬‫بەڵام هەر لە لیسـتی تیرۆریشـدا هێشـتوونیەتەوە‪ .‬کەوابـێ مهسـهلهی کـورد‪ ،‬پرسـێک نیـیە کە لەسـەر مێـزی وڵاتـانی رۆژاوا و‬‫نەتەوە یەکگرتووەکــان هەبــێ‪ ،‬بەڵام کێشــەی داعــش بەتــایبەتی کە ئێســتا بۆیــان دەرکەوتــوە ئەوەنــدە ریشــەی هەیە کە لە‬‫وڵاتەکانی خۆیانەوە هێز وەپاڵ داعش دەکەوێ‪ ،‬لە ئەمریکا و هەموو وڵاتانی ئورووپاوە خه‌ڵک هـه‌ن دەچـنە نێـو داعـش‪ .‬ئه‌مـه‬‫بۆیان بووە بە کێشەیەک کە مەترسیی لەسەر هەمووان هەیە و هەڕەشەیان لێ دەکـا‪ ،‬لە دۆخێکـی ئـاوادا هاوپەیمانێکیـان دەسـت‬‫کەوتوە کە لە بەرەی ئاشکرای داعشدا رووبەڕووی داعش وەستاوە و دیارە ئەگەر ئەو بەرەیە تێک بشکێ‪ ،‬مەترسـی لەسـەر ئەوان‬‫زیاتر دەبێ‪ ،‬بۆیە بە بڕوای من‪ ،‬ئەو هاوکارییانە کە لەگەڵ کورد و بەتـایبەتی کـوردی باشـووریان کـردوە کەمتـر لـه پێویسـتە‪.‬‬ ‫‪520‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫سپاسـیان دەکەم بەڵام پتـر لەوە هەڵـدەگرێ کە بنـاغەی بەرگریکردنـی کـورد بەهێزتـر بـێ لە بەرامـبەر داعـش دا‪ ،‬بەداخەوە‬‫ئومێدیشم نییە کە زیاتر بەهێزی بکەن‪ ،‬لەبەر ئەوەی کۆمەڵێکی زۆر لایه‌ن دژی ئەوەن‪ ،‬ئێران لە دژیـهتی‪ ،‬تورکیـا و عێـراق لە‬‫دژی ئەوەن کورد بەهێـز بـێ‪ ،‬تەنـانەت نایـان هەوێ لە بـاری سـەربازییەوە کـورد لە بەرامـبەر دوژمنەکەیـدا بەهێـز بـێ ‪ ،‬لەبەر‬ ‫ئەوەی نیگەرانی بابەتی دیکه‌ن‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬گۆڕانی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە بابەتی زۆربەی چاودێران و میدیا جیهانییەکوان‪ ،‬بواس لەوە دهکرێوت‬‫کە رۆژاوا نەخشەیەکی نوێی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە کردوە‪ ،‬خوێندنەوەی ئێوە بۆ ئەو بابەتە چۆنە‪ ،‬ئایوا ئەوە تەنیوا لە‬ ‫ئاستی ئایدیایەک دەبینن یان پلانێکی لەم شێوەیە بوونی هەیە؟‬‫وەڵام‪ :‬نزیـــک بە ‪ ٨٢‬ســـاڵ پـــێش ئێســـتا رۆژنامەنووســـێکی بەناوبـــانگی ئەمریکـــایی لێـــرە بـــوو \"جاناتـــان رانـــداڵ\"‪ ،‬لێـــرە‬‫چاوپێکەوتنێکمان کرد کە زیاتر وەک گفتوگۆیەکی دۆستانە ده‌چوو‪ ،‬ئەو تەنیا لە رێگەی دکتۆر قاسملووەوە کە دۆستی بـوو‪ ،‬منـی‬‫دەناسی و ئه‌منیش لە رێگەی کتێبەکەیەوە دەمناسی‪ ،‬لە چاوپێکەوتنەکەدا کە هاتینە سـەر باسـی رۆژهەڵاتـی نێوەڕاسـتی گەورە‪،‬‬‫گوتی ئەوە بیرۆکەی \"بووش\" بوو کە مەغرووری سەرکەوتن لە عێـراق بـوو‪ ،‬ئەو باسـەی هێنایـه گـۆڕێ‪ ،‬ئێسـتا لە ئەمریکـا کەس‬ ‫باس لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گەورە ناکا‪.‬‬‫بەڵام بەو حاڵەش ئه‌من پێموایە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەک هەموو جێیەکی دیکە بە دڵنیـاییەوە دەبـێ ئـاڵوگۆڕی بەسـەردا بـێ و‬‫ئەو نـاوچەیە زیـاتریش ئەگەری ئـاڵوگۆڕی تێـدا هەیە‪ ،‬لەبەر ئەوەی جۆرێـک لە سـەقامگیری لە وڵاتـانی دیـکە دروسـت بـووە‪،‬‬‫ئێستا نـاتوانی چـاوەڕوانی ئەوە بـی لە ئورووپـا گـۆڕانی زۆر گەورە روو بـدا‪ ،‬چـون ئەوان گەیشـتوونەتە جێگەیەکـی تـا ئاسـتێک‬‫دڵخواز\"‪ .‬قەت مرۆڤ بە ئامانجی خۆی ناگا\" بەڵام تا رادەیەک دۆخەکەیان دڵخـوازە‪ .‬ئەوە وڵاتەکـانی رۆژهەڵاتـی نێوەڕاسـتن کە‬‫هەزاران کەموکوڕییان تێدایە‪ ،‬ئەو ئاڵوگۆڕەش بە دڵنیـاییەوە دەبـێ‪ ،‬بەڵام دیـاریکردنی کـاتەکە بە سـاڵێک و دوو سـاڵ و پێـنج‬ ‫ساڵ یان لەوەش زیاتر‪ ،‬نا دروستە‪.‬‬‫پرسیار‪ :‬لەم دواییانەدا حیزبی دیموکراتی کوردستان دروشمی رۆژهەڵا تەوەریی بەرجەسوتە کوردەوە‪ ،‬بواس لەوە دەکەن کە‬‫ئیتر هەموو وزەی خۆیان چڕ بوکەنەوە بوۆ نواوخۆی رۆژهەڵا ‪ ،‬ئەوە لە نەسوتی ئینسوانەوە پرسویارێک دروسوت دەکوا کە ئەدی‬ ‫پێشتر وزەکانی خۆیان لە کوێ خەرج کردوە؟‬‫وەڵام‪ :‬ئه‌من چەند جارێک باسی ئەوەم کردوە‪ ،‬که ئەگەر له‌به‌ر هەندێک هۆ نەبوایە‪ ،‬هێنـانەگۆڕی بابەتێـک بەنـاوی رۆژهەڵات‬‫تەوەری‪ ،‬شتێکی زیادە بوو‪ .‬لەبەر ئەوەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بنی ڕا بۆ ئەوە دروسـت بـووە کە رۆژهەڵات تەوەر بـێ‪.‬‬‫دوو سێ مانای سەیرو سەمەرە بۆ رۆژهەڵات تەوەری دروست کران‪ ،‬وه‌ک ئه‌وه که حیزبی دیمـوکرات وازی لە هاوپەیوەنـدی لەگەڵ‬‫بەشەکانی دیکەی کوردستان هێناوه‪ ،‬نا وا نییە‪ ،‬یـان دەیـهەوێ هەمـوو کوردەکـان بیـر لە رۆژهەڵات بـکەنەوە و بەشـەکانی دیـکە‬ ‫‪521‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫وەلا بنـێن‪ ،‬نەخێـر ئـاواش نیـیە‪ ،‬بەڵام راسـتییەکە ئەوەیە‪ ،‬کـوردی رۆژهەڵات بەجـۆرێ لە جـۆران‪ ،‬هەسـتەکەی زیـاتر رووی لە‬‫بەشـەکانی دیـکەیە‪ .‬زۆرجـار ئەو نمـوونەیەم هێنـاوەتەوە‪ :‬دوو شـاری کـوردی‪ ،‬یەکیـان لە رۆژهەڵات و یەکیـان لە باشـوور‪ ،‬بە‬‫جیاوازیی نزیک بە سـاڵێک لەلایەن دەوڵەتـی عێـراقەوە بۆمبـارانی شـیمیایی کـران‪ ،‬لەوسـاوە تـا ئێسـتا بە دەیـان جـار هەم لە‬‫شارە کوردییەکان‪ ،‬هەم لە ناوەندی ئێران‪ ،‬کوردەکان یادی بۆمبارانی شیمیایی هەڵەبجەیـان کـردوەتەوە‪ ،‬کەچـی جـارێکیش یـادی‬‫بۆمبارانی شیمیایی سەردەشتیان نەکردوەتەوە‪ .‬راستە ئەوە بەشێکی لەبەر ئەوەیە \"خەفەقـان\" لەوێ هەیە‪ ،‬بەڵام دەرفەتـی هەیە‬‫دەری ببڕێ‪ ،‬خۆ کۆماری ئیسلامی ئەو بۆمبارانەی نەکردوە‪ ،‬ئەوە بەعسی عێراقه ئەو تاوانەی کردوە‪ ،‬بەڵام یـادی نـاکەنەوە‪ .‬لە‬‫زۆر بابەتی دیکه‌شدا کوردی رۆژهەڵات‪ ،‬سەرنجەکەی بۆ دەرەوەیە‪ ،‬بابەتی رۆژهەڵات تەوەری‪ ،‬مەبەسـتی ئەوەیە کە بڵـێ کـار بـۆ‬‫رۆژهەڵات لە ئەولەوییەتــی ئێمــهدایە‪ .‬ئەمریکــاش ئەمریکــاتەوەرە‪ ،‬کــورد لە باشــوور‪ ،‬باشــوورتەوەرە‪ ،‬رۆژهەڵات تەوەری واتــا‬‫تەوەری بزوتنەوەکەت رۆژهەڵات بێ‪ ،‬ئێستا کوردێکی باشوور‪ ،‬تەوەری کارەکەی باشووری کوردسـتانە‪ ،‬بەڵام بەو مانـایە نیـیە کە‬‫کاری بە کوردەکانی دیکە نییە و هاوپەیوەندیی لەگەڵیان نییە‪ ،‬یـان ئەگەر بـۆی بکـرێ یارمەتییـان نـادا و لە خەمیانـدا نیـیە‪.‬‬‫بوونی ئەفکاری حیزبێـک بە میحـوەری کـاری ئەو حیزبـه‪ ،‬شـتێکی زۆر سروشـتییە‪ .‬لەبەر ئەوەی بە جۆرێـک لە جـۆران کوردەکـانی‬‫رۆژهەڵات و تەنانەت حیزبەکانیش سه‌رنجیان زیـاتر له‌سـه‌ر ڕووداوهکـانی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهـه‌ڵات بـوو‪ ،‬ئەو بـابەتە هـاتە گـۆڕێ کە‬‫بڵێین لەپێشدا با لە خەمی خۆماندا بین و بۆخۆمان هەبین‪ ،‬ئەوجـار بە هێزێکـی زیـاترەوە بیـر لەوانـی دیـکە بکەیـنەوە‪ ،‬دیـارە‬‫ئەوە رووی لە حیزبـی دیمـوکراتی کوردسـتانە‪ ،‬بەڵام بـۆ هەمـوو رێخراوەکـانی رۆژهەڵاتـی کوردسـتان راسـتە کە هەموویـان بـۆیە‬‫دروست بوون کە لەوێدا کار بکەن‪ ،‬ئێمە زۆرمان ناوی ئێرانمان کردۆته به‌شێک له ناوی حیزبـهکانمان‪ ،‬بەڵام پـارتی دیمـوکراتی‬‫کوردستان لەوەتەی دامەزراوە قەت ناوی عێراقی لە ناوەکەیدا نەبووە‪ ،‬که‌چی میحوەری کار‌و تێکۆشانی هەر باشـووری کوردسـتان‬‫بووه‪ ،‬کەوابێ ئەو باشوور تەوەرە‪ ،‬دەبێ ئه‌منیش رۆژهەڵات تەوەر بم‪ ،‬لە هەمانکاتدا بەپێـی توانـا‪ ،‬هەم ئـێمە هاوکـاری ئەوان‬ ‫بکەین و هەم ئەوان پشتیوانی لە ئێمە بکەن‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪ :‬ماڵپەڕی وشە نێت ‪ /‬ڕێکەوتی‪٨١ :‬ی دێسامبری ‪٢١٨٩‬‬ ‫‪522‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬شانازی بەو ڕەوته پڕ سەروەرییەوه دەکەم که ڕووناکبیرانی‬ ‫ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڕێیان خستوەو بەرەوپێشی دەبەن‬ ‫ئاماده‌کردنی «نەبەز هێمن»‬ ‫وتووێەێکی بڵاونەکراوەی «عەبدوڵڵا حەسەنزادە»‬ ‫تێبینی‪:‬‬‫(مانگی دێسامبری ساڵی ‪ ٢١١١‬ئەم وتووێژە لە تەک بەڕێز مامۆستا«عەبدوڵڵا حەسـەنزادە» لە قەڵای ههرمۆتـهی دەشـتی کـۆیە‬ ‫کراوە و بە داخەوە تا ئێستە بە هۆی هەندێ گیروگرفتەوە مەجالی بڵاوبوونەوەی نەبووە)‪.‬‬ ‫نەبەز هێمن‬ ‫نەبەز هێمن‪ :‬با لەوەوە دەست پێبکەین کە ئێوە چۆن هاتنە ناو جیهانی ئەدەبەوە؟‬‫عهبوودوڵڵا حهسووهنزاده‪ :‬بە بـاوەڕی مـن بەشـی زۆری ئەو هۆیـانە کە نووسـەران و هونەرمەنـدان لە وەڵامـی پرسـیارێکی لەو‬‫بابەتەدا باسیان دەکەن چەندین ساڵ دوای هاتنیان بـۆ دنیـای ئەدەب و هـونەر بە مێشـکی ئەو ئـازیزانەدا هـاتوە و لە ڕاسـتیدا‬‫ڕۆژنامەنووسەکان ناچاریان دەکەن بیر لە شتێکی وا بکەنەوە‪ .‬ئەگینا هیچ ئەدیـب و هونەرمەنـدێک لە سـەرەتای کـاردا بیـر لەوە‬‫ناکـاتەوە کە بـۆ چـی ڕوو دەکـاتە ئەو مەیـدانە‪ .‬مەسـەلە هەر ئەوەیە کە ئەو کـاتەی بەهـرەیەک لە هەنـاوی مرۆڤـدا هەیە بـێ‬‫ئەوەی بە خۆی بزانێ بەرەو ئەو بوارە کە پتر ئۆگریەتی دەکشێ و زۆر دواتر هەستی وەخەبەر دێ و ئەمجار بە وشـیارییەوە بـۆ‬ ‫گەشەپێدانی تواناکانی دەکەوێتە کار‪.‬‬‫کەوایە ئەمنیش زۆر پێش ئەوەی بـۆ خـۆم بـزانم و بە پێـی هێزێکـی سروشـتی کە پـێم وایە لە زۆربەی مرۆڤەکانـدا هەیە‪ ،‬بەرەو‬‫ئۆگری به هونەری شێعر و گۆرانی و مووزیـک و بە گشـتی جوانییەکـان کشـاوم و لەو بـوارانەدا کە هەم حەزم لێیـان بـووە و هەم‬ ‫دەرەتانم بۆ ڕەخساوە چوومە پێش‪ .‬ئێستا گەیشتوومە کوێ؟ بۆ خۆم نە هەستی پێدەکەم و نە هەقم هەیە قسەی لێبکەم‪.‬‬ ‫نەبەز هێمن‪ :‬تا ئەو جێیەی بزانم پسپۆڕیی جەنابتان بە تایبەتی لە بواری وەرگێڕان و زمانەوانیدایە‪ .‬دەکرێ بڵێن ئەو هۆیانە‬ ‫‪523‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫چی بوون ئێوەیان هان دا بۆ وەرگێران؟‬‫عەبودوڵڵا حەسووەنزادە‪ :‬لە پێشـدا پێمخۆشـە ئەوە ڕوون بـکەمەوە کە ئەمـن لە بـواری زمـانەوانیدا نەک هەر پسـپۆڕ نـیم بگـرە‬‫شارەزایییەکی جێی باسیشم نیە و قەتیش حەز ناکەم زیاد لەوەی هەم بۆ خۆم ئیددیعا بکەم یان خەڵکی دیکە مایەم بۆ دانـێن‪.‬‬‫بۆ مەسـەلەی وەرگێـڕانیش وا تـێدەگەم پـێش هەمـوو شـتێک ئەو ئـۆگرییە سروشـتییە کە گـوتم لە ئینسـانەکاندا هەیە هانـدەرم‬‫بـووە‪ ،‬بەڵام دواتـر لە هەڵبژاردنـی هەر بابەتێـک بـۆ وەرگێڕانـدا هانـدەر و پـاڵنەرێکم هەبـووە‪ ،‬بـۆ نمـوونە لە یەکەمـین کـاری‬‫بەرچاوی وەرگێڕانمدا کە وەرگێڕانی کتێبـی«کوردسـتان و کـورد»ی دوکتـۆر «قاسـملوو» بـوو هانـدەرەکەم ئەوە بـوو کە بە غەدرم‬‫ده‌زانی کتێبێک لە سەر کورد و بە دەستی کورد نووسرابێ‪ ،‬بەڵام بە زۆر زمانی بێگانە هەبێ و بە زمانی کـوردی نەبـێ و بەشـی‬‫هەرە زۆری خوێنەرانی کـورد لێـی بـێخەبەر بـن ‪ .‬لە بەشـێکی زۆری بەرهەمە ئەدەبییەکانـدا هـۆیەکە ئەوە بـوو کە بۆخـۆم هەر‬‫چەند ئەو کاتەی هاتمە نێو دنیـای وەرگێـڕان لە عێـراق دەژیـام بەڵام بەرهەمەکـانم بە فارسـی دەخوێنـدنەوە و چـونکە دەمزانـی‬‫زۆربەی خوێنەرانی کوردی باشوور‪ -‬هەر نەبێ ئەودەم ‪ -‬فارسی نازانن‪ ،‬پێم حەی بوو ئەو شتانە کە بۆخۆم پـێم جـوان بـوون و‬‫چێژم لێ وەردەگرتن نەکەونە بەرچاوی خوێنەرانی کوردی باشوور‪ .‬دەتوانم بڵـێم ئەگەر ئەو دەم لە ڕۆژهەڵات ژیابـام لەوانە بـوو‬ ‫بیر لە وەرگێڕانی ڕۆمان و کورتە چیرۆک نەکەمەوە‪.‬‬‫پێمخۆشە ئەوەش زیاد بکەم کە ئەمن زۆر پێش ئەوەی دەست بە کاری وەرگێران بکەم لە مەیـدانی نووسـیندا چـالاک بـووم‪ ،‬بەڵام‬ ‫لەبەر ئەوەی پتر لە سەدی نەوەدی نووسینەکانم بە بێ ناو یان بە ناوی خوازراو بڵاوبوونەوە زیاتر وەک وەرگێڕ ناسراوم‪.‬‬‫نەبەز هێمن‪ :‬بە ڕای زۆربەی خوێنەران و ئەو کەسانەی شارەزای ئەدەبی کوردین ئێوە زمانخۆشترین وەرگێڕی کوردی بوون‬ ‫لە بواری وەرگێڕانی ئەدەبیدا جا چ ڕۆمان بێت یان کورتەچیڕۆک‪ .‬ئەگەر دەکرێ هۆی سەرکەوتنتمان هێندێ بۆ ڕوون بکەوە‪.‬‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئەمن قەت نەمگوتوە سەرکەوتووم تا هۆیەکانی سەرکەوتنم ڕوون بـکەمەوە‪ .‬ئەگەر شـارەزایانێک پێیـان‬‫وابــێ ئەمــن ســەرکەوتووم ‪ -‬کە دیــارە زۆری پــێ ســەربەرز دەبــم هەق وایە لەوان بپرســرێ‪ ،‬بەڵام ئەوە کە زمــانی نووســین و‬‫وەرگێـڕانم خۆشـە ‪ -‬کە وابـزانم هەقیقەتێکـی تێـدایە ‪ -‬بـۆ خـۆم هـۆیەکەی لەوەدا دەبیـنم کە ئەمـن بە زمـانی خەڵکـی سـاکار و‬‫تەنانەت نەخوێندەواری کـوردەواری دەنووسـم‪ ،‬ئەوانە کە لە نێـو هەمـوو گەلانـدا بە سـەرچاوەی زمـانی پوخـت و پـاراو و ڕەسـەن‬‫دەناسرێن‪ ،‬جا چونکە ئەو زمانەش دەگەڵ «میزاجی کوردەواری» سازگارترە هەستم کـردوە هەمـوو ئەوانەی میـزاجە کوردییەکـان‬ ‫تێک نەچووە حەزی پێدەکەن‪.‬‬‫نەبەز هێمن‪ :‬ئەو هۆکارانە چی بوون کە ئێوەیان بەرەو وەرگێڕانی ڕۆمانی«ئینجە مەمەد» بورد کە شواکاری گەورە نووسوەری‬ ‫کودستانی باکوور «یاشار کەماڵ»ە؟‬ ‫‪524‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬ئەوەی لە وەڵامی پرسیاری یەکەمدا گوتم لێرەشدا ڕاستە‪ ،‬نووسەرێکی کـورد ڕۆمـانێکی لە سـەر کـۆمەڵی‬‫کوردەواری نووسیوە کە هەم لە نێو کارەکانی خۆیدا بە شاکار دەناسرێ و هەم بـێ هـیچ ئەمـلاوئەولایەک یەکێـک لە شـاکارەکانی‬‫ئەدەبی جیهانییە‪ ،‬کە چی بەشێکی یەکجار زۆر لە خوێنەرە کوردەکـان لێـی بێبەشـن‪ ،‬بـۆیە هەر ئەوە هانـدەرێکی گەورە بـوو کە‬‫بڕیاری وەرگێڕانی بدەم ‪ ،‬بەڵام جگە لەوەش هێندێ پاڵنەری دیکە بۆ ئەم کارە لە ئارادا بوون‪ .‬ڕۆمانی «ئیـنجە مەمەد» یـان‬‫«حەمەدۆک»ەکەی خۆمــان‪ ،‬جــگە لەو پانووڕامــا وەســتایانەو شــیرینە کە لەکــۆمەڵی کــوردەواریی کێشــاوەتەوە‪ ،‬هەرلە بەرگــی‬‫یەکەمیدا‪ -‬کە ئەودەم پێموانەبوو بەرگی دیکەی بەدوادا دێن‪ -‬باسی قۆناخێکی تایبەتی لە ژیان و بەسەرهات و بەرەوپێشـچوونی‬‫کۆمەڵی کوردەواری دەکا و بڕگەیەک لە بڕگەکانی خەباتی چەساوەکان بە دژی زۆرداران « ئەویش لەو تابڵۆ جـوان و دڵگـرەدا»‬‫دەخاتە بەرچـاو‪ .‬لە بەرگەکـانی دیـکەدا هەنگـاوێکی گەورەتـریش بەرەو پـێش هەڵـدێنێتەوە و تـابڵۆیەکی ڕەنگـین لە هـاودڵی و‬‫هاوپێوەندیی کۆمەڵانی خەڵک و تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریمـان بـۆ دەکێشـێتەوە کە بە بـاوەڕی مـن بـۆیە دەبـێ هەمـوو ڕێبـوارانی‬ ‫ڕێگای ئازادی لێی فێر بن و دەرسی لێوەرگرن‪.‬‬‫ئەوانە و هەنـدێ شـتی دیـکەش و لە هەمـووان پتـر شـیرینیی دەربـڕین و داڕشـتنی ئەو شـاکارە مەزنە منیـان هـان دا تـا ئەو‬ ‫بەرهەمە بکەمە دیاری بۆ خوینەرە کوردە هاوزمانەکانم ‪.‬‬‫نەبەز هێمن‪ :‬پێشتر هێندێ لە کتێبەکانی«یاشوار کەمواڵ» لەلایەن «شووکور مسوتەفا»وە وەرگێڕڕابووونە سوەر زموانی کووردی‪.‬‬ ‫ئاستی زمانی وەرگێڕان چۆن دەبینن لەم بەرهەمانەدا؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬مامۆستای نەمر«شوکور مستەفا» هەم پێش من و هەم دوای مـن هێنـدێک بەرهەمـی «یەشـار کەمـاڵ»ی‬‫مەزنـی کـردوونە کـوردی و جـگە لەوانەش ئەو نەمـرە ڕیـزه بەرهەمێکـی بە نرخـی لە نووسـین و وەرگێـڕان لە پـاش خـۆی بە جـێ‬‫هێشتوە‪ .‬مامۆستا«شوکور» هەم کوردی زانێکی بە توانا بوو و هەم تورکییەکی باشی دەزانی‪ .‬بە داخەوە ئەو نووسـەر و وەرگێـڕە‬‫بە دەسـەڵاتە زۆر پێشـوەخت مـاڵاوایی لە گەل و وڵاتەکەی کـرد‪ ،‬ئەگینـا دەبـوو داوا لەو بکـرێ کە کارەکـانی مـن لەو بـوارە دا‬ ‫بخاتە بەر سه‌رنج و هەڵیانسەنگێنێ نەک بە پێچەوانە‪.‬‬‫نەبەز هێمن‪ :‬یەکێکی تر لە بەرهەمەکانی ئێوە وه‌رگێرانی ڕۆموانی«دان چەرمووو» لە نووسوینی گەورەنووسوەری ئەمریکوایی‬ ‫«جەک لەندن»ە‪ .‬چۆن بوو بیرۆکەی وەرگێڕانی ئەو ڕۆمانە کەوتە ناو زەینتان؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬لە خوێندنەوەی ئەو ڕۆمانەدا دوو شت یەکجار سـەرنجیان ڕاکێشـام‪ :‬یەکەمیـان توانـای ئەو نووسـەرە بـۆ‬‫تێگەیشتن و خوێندنەوە و تەنانەت کێشانەوە و نیشاندانی هەسـتی هەمـوو ئەو گیـانلەبەرانە بـوو کە لەو ڕۆمـانەدا نەخشـی پـێ‬‫سپاردوون‪ .‬خوێنەری وردبین لە کاتی خوێندنەوەی «دان چەرموو»دا هەست دەکا نووسـەر چـۆتە نێـو هەنـاوی یەک بە یەکـی ئەو‬ ‫‪525‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫گیانلەبەرانەو هەموو هەستە حەیوانی یەکانیانی بە کامێرا وێنە کێشاوە و بە ڕێکۆردەر تۆمـاری کـردوون‪ ،‬تەنـانەت هەسـت دەکـا‬ ‫نووسەر بۆ خۆی بە نۆرە چووەتە کەوڵی هەرکام لە «قارەمان»ەکانیەوە و بۆتە یەکێک لەوان‪.‬‬‫دووەمین شت کە بە ڕاستی سەرسامی کردم زەق کردنەوەی زۆر وەستایانەی ڕۆڵی پەروەردە و بارهێنان بـوو‪« .‬جەک لەنـدەن» لە‬‫دوو توێی ڕۆمانێکدا کە خوێنەر هەنگاو بە هەنگاو بە دوای خۆیدا بە کێش دەکـا بـێئەوەی مانـدووی بکـا پێمـان نیشـان دەدا کە‬‫پەروەردەیەکــی دروســت و بە تــایبەتی پەروەردەیەکــی تــێکەڵ بە خۆشەویســتی و مێهرەبــانی چــۆن دەتــوانێ حەیوانێــک بکــاتە‬‫بـوونەوەرێکی ش ـەری و تەنـانەت پیــرۆز و بە پــێچەوانەش پەروەردە و ڕاهێنـانێکی نادروســت چــۆن دەتـوانێ مرۆڤێــک بکــاتە‬ ‫پیسترین و خەراپترین دڕندە‪.‬‬‫ڕەنــگە بەشــێک لە خــوێنەران تێگەیشــتنی منیــان لەو ڕۆمــانە هەبــێ و بەشــێکی دیــکە دەگەڵــم نەبــن بەڵام بە هەر حــاڵ ئەو‬ ‫خوێندنەوەیە هاندەر بوو بۆ وەرگێڕانی ئەو شاکارەی «جەک لەندەن‪».‬‬‫نەبەز هێمن‪ :‬ئێوە بوارودۆخی ئێسوتای وەرگێوڕان لە باشوووری کوردسوتان چوۆن هەڵدەسوەنگێنن؟ خواڵە لاواز و بە هێزەکوانی‬ ‫کامانەن؟‬‫عەبوودوڵڵا حەسووەنزادە‪ :‬ئەگەرچــی بە داخەوە بە زۆر هــۆ ئاگــادارییەکی تەواوم لە ســەر بــارودۆخی وەرگێــڕان لەم بەشــەی‬‫کوردستاندا نیە‪ ،‬بەڵام هەر ئەوەنـدە کە لێـی ئاگـادارم بەسـە بـۆ ئەوەی بڵـێم جموجـۆڵێکی جێـی دڵخۆشـی لەو مەیـدانەدا هەیە‪.‬‬‫بــێجگە لە دەزگــای وەرگێــڕان (لە هەولێــر) و خــانەی وەرگێــڕان (لە ســلێمانی) زۆربەی دامودەزگاکــانی چــا‪ ،‬و بڵاوکــردنەوە خ‬‫دەوڵەتی و خ تایبەتی ئاوڕیان لەم بوارە داوەتەوە و زۆر کەسیش لە سەر ئەرکی خۆیان بەرهەمی وەرگێڕاویـان بـڵاو کـردۆتەوە‪.‬‬‫ڕەنگە زیادەڕۆیی نەبێ ئەگەر بڵێم ئێستا هەر ساڵێک بە ئەندازەی دە سـاڵی جـاران بەرهەمـی وەرگێـڕاو چـا‪ ،‬و بـڵاو دەبێـتەوە‪،‬‬ ‫کە دیارە ئەمە خاڵی بە هێز و جێگەی دڵخۆشی و دەستخۆشییە‪.‬‬‫ئەگەر بمەوێ لە ڕوانگەی خۆمەوە ئاماژە بە خاڵە لاوازەکانی ئەم بەشە لە بزووتنەوەی ئەدەبیی ئێستای باشـووری کوردسـتانیش‬ ‫بکەم ئەم چەند خاڵەم لە لا زەق دەبنەوە‪:‬‬‫یەکەم‪ ،‬لە وەرگێڕانیشـدا هەر وەک نووسـین بێسـەرەوبەرەیی لە زمـان و ڕێنـووس و ڕێزمانـدا بەرچـاو دەکەوێ کە ئـارەزوو دەکەم‬ ‫زووتر مشووری لێ بخورێ‪.‬‬ ‫دووەم‪ ،‬وام دێتە بەرچاو کە بەشێک لەوانەی لە زمانی فارسییەوە تەرجەمە دەکەن بە پەلەن و پێش ئەوەی دەسەڵاتی تەواو‬ ‫بە سەر زمانی فارسی‌دا په‌یدا بکەن ئەسپی خۆیان لە مەیدانی وەرگێڕاندا تاو دەدەن کە پێم وایە زیان لە زمانیش و ڕووحی‬ ‫‪526‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫بەرهەمەکەش دەدا‪.‬‬ ‫سێیەم‪ ،‬تا ئێستا جێی زۆر لە شاکارەکانی ئەدەبی جیهانی لە کتێبخانەی کوردی‌دا بەتاڵە‪.‬‬‫چـوارەمیش ئەوەیە کە وادیـارە ئەو پاداشـەی دەزگاکـانی چـا‪ ،‬و بڵاوکـردنەوە دەیـدەن بە نووسـەران و وەرگێـڕان کەمە و هـانی‬ ‫قەڵەم بەدەستان نادا کە خۆیان لە قەرەی کاری گەورە بدەن‪.‬‬‫نەبەز هێمن‪ :‬ئێوە تا چەندە سەرسامن بە کارەکانی «ئیبوراهیم یوونسوی» و «عەلوی ئەشوڕەک دەرویشویان» دوو کەس لە نواوە‬ ‫دیارەکانی ئەدەبیاتی ئێران؟‬‫عەبوودوڵڵا حەسووەنزادە‪ :‬ئەوە بەشــێک لە نەهامەتییەکــانی نەتەوەی کــوردە کە لە کــۆنەوە تــا ئەمــڕۆ زۆر لە نووســەران و‬‫بیرمەندانی کورد هەر وەک نموونە «زەهاوی»‪« ،‬بێتووشی»‪« ،‬محەممەدی قازی»‪« ،‬ئیبراهیمـی یوونسـی» و «عەلـی ئەشـڕەف‬‫دەرویشیان» ناچار بـوون هەمـوو‪ ،‬یـان بەشـی هەرە زۆری بەرهەمە فکـری و ئەدەبییەکانیـان‪ -‬دانـان یـان وەرگێـڕان‪ -‬بە زمانێـک‬‫غەیری زمانی خۆیان بدەنە دەرەوە‪ .‬ئەو دوو کەسـەی ناوتـان بـردن هەردووکیـان جێگـای شـانازیی ئەدەبیـاتی فارسـی و لە بـاری‬‫نێوەڕۆکەوە مایەی شـانازیی کوردیشـن‪ ،‬بەڵام هـیچ بە گونـاحی نـازانم ئەگەر بڵـێم ئـارەزووم دەکـرد ناویـان لە ئاسـمانی ئەدەبـی‬ ‫کوردی‌دا درەوشابایەوە و کتێبخانەی کوردی بە بەرهەمە فکرییەکانیان ڕازابایەوە‪.‬‬‫نەبەز هێمن‪ :‬ئەدەبی کوردی هەنووکە پێویستییەکی حاشاهەڵنەگری بە دەقی وەرگێڕراو لە زمانە بیانییەکوان هەیە‪ .‬دەکورێ‬ ‫لە سەر ئەم تەوەرە کورتە باسێکمان بۆ بکەی؟‬‫عەبدوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬ئەوە کە ئەدەبـی کـوردی پێویسـتیی بە دەقـی وەرگێـڕراو لە زمـانە بیانییەکـانەوە هەیە نـابێ وا لێـک‬‫بدرێتەوە کە کورد بۆ خۆی هیچی نیە و هەر دەبێ لە خەڵکی دیکە بخوازێتەوە‪ ،‬بە پێچەوانە کورد لە کۆنەوە خـاوەنی بەرهەمـی‬‫بە نرخـی فکـری و ئەدەبـی بـووە و بە بـاوەڕی مـن یەکێـک لە ئەرکە هەر گرنـگ و هەنووکەیییەکـانی ئەدیبـان و ڕوونـاکبیرە بە‬‫تواناکانمان ئەوەیە کە تێ‌بکۆشن بەرە بەرە بەرهەمە فکرییەکانی کورد وەرگێڕنە سـەر زمانەکـانی دیـکە تـا خەڵکـی دنیـا بـزانن‬ ‫کوردیش قسەی خۆی هەیە و هەر چاو لە دەستی گەلانی دیکە نیە‪.‬‬‫بەڵام پێداویسـتیی شارسـتانەتیی مـرۆڤ حـوکم دەکـا کە هەمـوو نەتەوەکـان لە کانیـاوی فکـر و ئەندێشـەی گەلانـی دیـکە جـۆگە‬‫هەڵبەستن و مەزرای بیر‌و هۆشی خۆیانی پێ تێرئاو بکەن‪ ،‬هیچ نەتەوەیەک لە گەلانی دیکە بێنیـاز نـیە و هـیچ نەتەوەیەکـیش‬‫نیە کە شتێکی بە کەلکی بۆ ڕانان لە بازاری فکر و کولتووری جیهانیدا پێ نەبـێ‪ .‬لەو نێـوەدا سروشـتییە کە نەتەوەی کـورد بە‬‫حـوکمی ئەو بەجێمـانە (دوا کەوتـوویی‪ ،‬نەبەز هـێمن) کە لە لایەن بێگـانەوە بە سـەریدا سـەپاوە پێویسـتیی بە هەڵێنجـان لە‬‫دەریـای ئەدەبـی جیهـانی پتـرە‪ .‬هەربـۆیە لە وەڵامـی یەکـی دیـکە لە پرسـیارەکاندا ئامـاژەم بە جێگـای بەتـاڵی هێنـدێ شـاکاری‬ ‫ئەدەبی جیهانی لە کتێبخانەی کوردی‌دا کرد‪.‬‬ ‫‪527‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫نەبەز هێمن‪ :‬بە ڕای ئێوە وەرگێڕی باش کێیە و بەرهەمی وەرگێڕراوی باش کامەیە؟‬‫عەبودوڵڵا حەسووەنزادە‪ :‬ئەو کەسـەی دەسـت بـۆ وەرگێڕانـی دەقێـک لە زمـانێکەوە بـۆ زمـانێکی دیـکە دەبـا بـۆ سـەرکەوتن لە‬‫کارەکەیــدا پێویســتە هەر دوو زمــانەکە بــاش بزانــێ‪ .‬بە بــاوەڕی مــن بــاشفێربوونی زمــانیش تەنیــا بە دەرســی قوتابخــانە و‬‫خوێندنەوەی فەرهەنگی زمان بە دەست نایە‪ .‬بۆ ئەوەی شارەزای وردەکاری و کەلێن و قـوژبنی زمانێـک بـین دەبـێ لە نێـو چـین و‬‫توێژی جۆڕاوجۆری ئەو نەتەوەیەدا کە قسەی پێدەکەن ژیابین یان هەر نەبـێ لە ڕێگـای خوێنـدنەوەیەکی تێـر و تەسـەلی بـوارە‬‫جـۆر بە جۆرەکـانی ئەدەبیـاتی ئەو نەتەوەیەوە شـارەزایییەکی باشـمان لە ئەدەبـی گەلـی و مەجـاز و کینـایە و تەوس و پـلار و‬ ‫تیروتوانجی نێو زمانەکە پەیدا کردبێ‪.‬‬‫پاش ئەو دوو مەرجە دەبـێ پیـاو هـونەری وەرگێـڕانیش بزانـێ و تەنـانەت زەوق و سـەلیقەی وەرگێڕانیشـی هەبـێ‪ .‬ئەگەر سـەرنج‬‫بدەینە ئەو ڕاستییە کە ژمارەی ئەو کەسانەی دوو زمان و زیاتر دەزانن و باشیشیان دەزانن چەند هێندەی وەرگێڕەکـانە‪ ،‬ئەودەم‬‫بە ئاسانی تێدەگەین کە وەرگێڕان هـونەرێکی جیـا لە زمـانزانینە‪ ،‬بە واتـایەکی دیـکە‪ ،‬هەمـوو وەرگێڕێکـی بە ڕاسـتی زمـانزانە‬ ‫بەڵام هەموو زمانزانێک وەرگێر نیە‪.‬‬‫بـۆ ئەوەی وەرگێڕێـک سـەرکەوتوو یـان بڵێـین سـەرکەوتووتر بـێ ئەو مەرجەش هەیە کە ئەگەر بـۆ نمـوونە ڕۆمانیـک وەردەگێـڕێ‬‫بتوانێ بە زمانی هەرکام لە قارەمانەکانی بدوێ‪ .‬قسـەکردن لە زمـانی زانـایەکەوە بە زمـانی کەسـێکی سـاویلکە و نەزان چەنـدە‬‫ناشـیرینە‪ ،‬قسـەکردن لە زمـانی بابـایەکی سـاویلکەوە بە زمـانێکی فەیلەسـووفانەش ئەوەنـدە و بگـرە زیـاتریش نـاحەزە‪ ،‬چـونکە‬‫وەرگێـڕان بەرهەمـی کـاری وەرگێـڕە‪ .‬ڕەنـگە بـۆ قسـەکردن لە سـەر وەرگێڕراوێکـی بـاش ئەوەنـدە بەس بـێ کە بڵێـین ئەوەیە کە‬‫وەرگێڕەکەی ئەو مەرجانەی پێشەوەی تێدابن و ڕەچاویشی کردبن‪ .‬بەڵام پێم خۆشە ئەوەشی لێ زیاد بکەم کە وەرگێڕاوێکی بـاش‬‫ئەوەیە کە خـوێنەری دەقەکە هەسـت بەوە نەکـا وەرگێـڕانە‪ .‬دیـارە ئەوانەی بـاس کـران بەشـێک لەو مەرجـانەن کە بـۆ وەرگێـڕ و‬ ‫وەرگێڕان پێویستن و شارەزایان زۆر شتی دیکەیان هەیە لێی زیاد بکەن‪.‬‬ ‫نەبەز هێمن‪ :‬وەک دوا پرسیار‪ ،‬ڕەوتی ئێستای ئەدەبی و ڕۆشنبیریی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان چۆن دەبینی؟‬‫عەبوودوڵڵا حەسووەنزادە‪ :‬دەگەڵ ئەوەی بە داخێکــی گــرانەوە ئاگــاداریی تەواوم بە ســەر بــزووتنەوەی ئەدەبــی و فەرهەنگیــی‬‫ڕۆژهەڵاتـی کورسـتاندا نـیە‪ ،‬لـه قـووڵایی دڵەوه شــانازیی بەو ڕەوتـه پـڕ سـەروەرییەوه دەکەم کـه ڕوونـاکبیرانی ڕۆژهەڵاتــی‬‫کوردســتان وەڕێیــان خســتوەو بەرەوپێشــی دەبەن‪ .‬ئەگەر ســەرنج بدەینــه ئەو هەمــوو کەندوکۆســپه کــه لەلایەن کاربەدهســتانی‬‫دەوڵەتەوه دەخرێتـه سـەر ڕێگایـان و ئەو هەمـوو بـێ ئیمکانـاتییەو لەوانەش گرنگتـر ئەو پاڵەپەسـتۆیه لەبەر چـاو بگـرین کـه‬‫دەزگا پۆلیسییەکان دەیخەنه سەریان تێدەگەین که هەوڵ و تێکۆشانی ئەو ئازیزانـه چەنـده بەنرخـه‪ .‬لەڕاسـتیدا ڕوونـاکبیرانی‬ ‫‪528‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫کوردی ڕۆژهەڵات بەقیمەتی گیان و به بەخشـینی سـەروماڵ ئەو بـزووتنەوه فەرهەنگییەیـان لەسـەر پـێ ڕاگرتـوه‪ .‬زۆرجـار ئەمـن‬‫دەڵێم ئەوەی ڕووناکبیرانی ڕۆژهەڵات هەیانه ئازادییەک نیـه کۆمـاری ئیسـلامی پێـی بەخشـیبن‪ ،‬بەڵکـوو ئازایییەکـه کـه بەسـەر‬‫کۆماری ئیسلامییاندا سەپاندوه‪ .‬خۆ ئەگەر ئەوەشمان لەبیر بێ کـه سـەرەڕای ئەو هەمـوو زەبروزەنگـه هێشـتا لاپەڕەکـانی بەشـی‬‫هەره زۆری بڵاوکراوەکانیان پەڵەی شەرمی پێهەڵڵاگوتنی کاربەدەستانی ڕێژیمیـان پێـوه دیـار نیـه‪ ،‬باشـتر گەورەیـی ڕووحـی ئەو‬‫ڕووناکبیرانەمان بۆ دەردەکەوێ‪ .‬بۆ هەڵسه‌نگاندنی کارەکانیشیان هەر ئەوەنده دەڵـێم کـه هەرچەنـد ئەزمـوونێکی کەمیـان هەیەو‬‫هەمـووی بیسـت سـاڵێکه دەسـتیان پێکـردوه‪ ،‬بـه بـاوەڕی مـن تێکـڕای کارەکانیـان لـه کـاری نووسـەران و ڕوونـاکبیرانی باشـووری‬ ‫کوردستان که بەخۆشییەوه ئەزموونێکی دەیان ساڵەیان له پشته نامێنێتــەوه‪.‬‬ ‫له ژماره ‪ ٢٩١‬ی رۆژنامه‌ی \"کوردستان\"دا بڵاو بۆته‌وه‬ ‫سەرچاوە‪ :‬ماڵپەڕی کوردستان و کورد ‪ /‬ڕێکەوتی‪٢١ :‬ی ژانویەی ‪٢١٨٣‬‬ ‫‪529‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئێستاش حەق وایە وتاری میتینگی ‪١١‬ی ڕەشەمەی ‪ ١٠٥٩‬بکەینە‬ ‫سەرلەوحەی بەرنامە سیاسییەکانمان‬ ‫دیمانە‪ :‬ئارەش لورستانی‬ ‫له یادی میتینگی ‪٨٨‬ی ره‌شه‌مه‌ی ‪ ٨٥٣١‬دا له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕیز عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده که‌سایه‌تیی سیاسیی نێو بزووتنه‌وه‌ی‬ ‫کوردستان؛‬‫ئوارەش لورسوتانی‪ :‬بەبواوەڕی بەرێزتوان گرینگیوی میتینگوی ‪١١‬ی رەشوەمەی ‪ ١٠٥٩‬بوۆ بوزوتنەوەی کووردو بەتوایبە حیزبوی‬ ‫دێموکراتی کوردستان لە چیدایە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌و میتینگه له‌و بابه‌ته‌وه شتێکی تایبه‌تی بوو که پاش نیزیک به ‪ ٥٩‬ساڵ ته‌مـه‌نی حیزبـی دێمـوکرات‬‫که ده‌وری ‪ ٥٢‬ساڵ زیاتریشی له خه‌باتی نههێنیدا بوو‪ ،‬به ئاشکراییو له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ده‌گیرا‪ ،‬ئـه‌وه بایـهخێکی زۆری‬‫هه‌بوو که حیزبی دێموکرات جارێکی دیکه په‌یمان ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆی تازه بکاته‌وه‪ ،‬ئه‌و پێوه‌ندییه مهعنهوییـه کـه لـه‌و مـاوه‬‫دوور‌و درێژه‌دا هه‌بوو‪ ،‬هه‌م گرێ بداته‌وه‌و هه‌م به هێزی بکا‪ ،‬چونکه ئه‌و کاته‌ی سیاسه‌ته‌کان ڕووبه‌ڕوو به تایبـه‌تی لـه زمـانی‬ ‫سیاسه‌تمه‌دارێکی گه‌وره‌وه باس ده‌کرێن پێوه‌ندی له نێوان حیزب‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا پته‌وتر ده‌بێ‪.‬‬‫پاشان ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ین ده‌بینین بزووتنه‌وه‌ی کورد لـه ڕۆژهـه‌ڵاتی کوردسـتان کـه لـه ئـاخرو ئـۆخری نیـوه‌ی یه‌کـه‌می سـه‌ده‌ی‬‫بیسته‌مه‌وه به دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات‌و کۆماری کوردسـتان کهوتۆتـه قۆنـاغێکی تـازهوه‪ ،‬لـه هێنـدێک حاڵـهتی ئیستسـنائیدا‬‫نه‌بێ له چوارچێوه‌یه‌کی بهرتهسـکی مهنتهقـهی موکریـاندا قـهتیس مـاوه‪ .‬بـه‌ڵام لـه‌و میتینگـهدا کۆمـهڵانی خـه‌ڵکی کوردسـتان لـه‬‫هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێرانیشه‌وه‪ ،‬وه‌ک تهورێزو تاران‌و هـی دیکـه و لـه دانیشـگاکانهوه‬ ‫هاتبوون‌و به‌شدار بوون‪.‬‬ ‫ئه‌وه بایه‌خێکی دیکه‌و بهربهرینییهکی دیکه‌ی به مه‌سه‌له‌که ده‌به‌خشی‪.‬‬ ‫ئارەش لورستانی‪ :‬شۆڕشی ‪ ١٠٥٩‬چ گۆڕانێکی بەسەر ئەو بزووتنەوەیە هێنا کە ئاشکرا لە گۆڕەپانی خەباتدا بووە؟‬ ‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئه‌من پێم وانیه مه‌سه‌له‌که ئه‌وه بێ که ئینقلابی ‪ ٨٥٣١‬شتێکی تایبه‌تیی بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‬ ‫‪530‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫هه‌بووبێ‪ .‬به‌ڵێ ئینقلابی ‪ ٨٥٣١‬درفه‌تێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێـران لـه هـه‌ر میللییـهتێکو لـه هـه‌ر تـوێژێکی‬‫کۆمه‌ڵایـه‌تی‪ ،‬بێنـه مهیـدانو داخوازهکـانی خۆیـان مـهترهح بکـه‌ن‪ .‬بـه‌ڵام سـهرکهوتنی ئیـنقلاب ئـه‌و درفهتهشـی خوڵقانـدبوو کـه‬‫حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بتوانێ له وه‌ختێکی وادا ئه‌وپه‌ری ئیستفاده له ده‌رفه‌ته‌که بکات‌و خـۆی بناسـێنێ‪ .‬ئـه‌و میتینگـه کـه‬‫گیـرا هێنـدێک فهلسـهفهی تێـدا هـهبوون‪ .‬یـهکیان ئـه‌وه کـه حیزبـی دێمـوکرات وهختـی خـۆی بـه بـێ پرسـی ده‌وڵـه‌تی مهرکـهزی‬‫دامه‌زرابوو‪ ،‬له ماوه‌ی ‪ ٥٩‬ساڵ ته‌مه‌نیشیدا وه‌ک گوتم خه‌باتی نهێنیی به‌رێوه بردبـوو‪ .‬ئێسـتاش کـه دهیهویسـت خـهباتی ئاشـکرا‬‫ده‌ست پێبکا‪ .‬ئه‌گه‌ر بیویستایه ته‌قازا بدا بۆ ئه‌وه‌ی موجـهوویزی خـهباتی عهلـهنی وه‌ر بگرێ‪،‬له‌وانـه بـوو تـا ئێسـتاش جـوابی‬ ‫ئه‌و ته‌قازایه وه‌رنه‌گرێته‌وه‪.‬‬‫بۆیه حیزبی دێموکڕات به دروستی زانی هـه‌ر وه‌ک لـه وهختـی خۆیـدا بـێ موراجهعـه بـه ده‌وڵـه‌تی مهرکـهزی دامـهزرابوو‪ ،‬بـه بـێ‬‫موراجه‌عه به ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زییش ئیعلانی خه‌باتی ئاشکرا بکاو ده‌وڵه‌تی مهرکزیو دهسـهڵاتهکهی ‪ -‬وه‌ک ده‌ڵـێن ‪ -‬لـه موقابیـل‬‫عهمـهلی ئـهنجام دراودا دابنـێ‪ .‬چـونکی ئه‌گـه‌ر لـه‌و وهختـهدا موخالهفـهتی کردبایـه ئهوڕێژیمـه تازهیـه کـه خـۆی بـه ئینقلابـیو‬‫ته‌ڕه‌فداری خه‌ڵک ده‌زانی‪ ،‬هـیچ ئابڕوویـهکی بـۆ نـهدهما‪ .‬هـه‌ر بۆیـهش دیتمـان کـه وهختێـک حیزبـی دێمـوکڕات ئیعلانـی خـهباتی‬‫ئاشکرای کرد ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی هیچ عهکسولعهمهلێکی نیشان نه‌دا‪ ،‬هه‌رچه‌ند ئه‌و وه‌ختی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی بـه‌و‬ ‫شێوه‌یه نه‌بوو‪ ،‬به‌ڵام به هه‌رحاڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه بوو‪.‬‬‫لایه‌کی دیکه‌شی ئه‌وه بوو که حیزبی دێموکرات تا ئه‌وده‌م زۆرتر پێوه‌ندییه‌کی مه‌عنه‌ویی له‌گـه‌ڵ خـه‌ڵک هـه‌بوو‪ ،‬بـه‌ڵام لـهوێدا‬‫هات به هه‌موو سیاسه‌ته‌کانیه‌وه خۆی موعهرریفی کرد‪ .‬سیاسه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردسـتان بـه‌و جـۆره کـه هـه‌بوو‪ ،‬بهرداشـتی‬‫له کۆمه‌ڵی تازه‌ی ئێران‪ ،‬له سیستمی ئێران‪ ،‬له به‌رنامه‌ی تازه‌ی حکوومه‌تی ئێران که ده‌بێ چـۆن بـێ‪ ،‬ئـه‌و شـتانه‌ی هـه‌موو بـه‬ ‫زمانێكی زۆر سیاسی‌و زۆر ئاشتیخوازانه ته‌رح کرد‌و گوتی ده‌وڵه‌تێک که داوای ئینقلابیبوون ده‌کا ده‌بێ چۆن ڕه‌فتار بکا‪.‬‬ ‫هه‌ر له‌وحاڵه‌دا داخوازه‌کانی میلله‌تی کوردیشی دووباره به شێوه‌یه‌کی سیاسی و ئاشتیخوازانه زۆر به‌ڕوونی هێنانه گۆرێ‪.‬‬‫ئارەش لورستانی‪ :‬بەرێزتان ئاماژەتوان بە دژکوردەوەی دەوڵەتوی ناوەنودی لە بەرانوبەر ئەو کوارەدا کورد‪ ،‬هەروەهوا رۆژنوامەی‬‫«اطلاعوا » دەنووسوێ زیواتر لە‪ ٢١١‬هەزار کەس بەشوداری میتینگوی مهابواد بووون‪ ،‬ئەم کوارە لەلایەن رەو و لایهنەسیاسوییە‬‫ئێرانییەکان که دروشمی سەراسەریی ئیرانیان هەڵگرتبوو و دەگەڵ دروشومی نەتەوەخووازی بزاڤوی کووردی نەبووون‪ ،‬یوان هەر‬‫بەتەواوی پێووی نووامۆ بوووون‪ ،‬پێشوووازیی لێنەکوورا‪ ،‬کەواتە دژکووردەوەی راسووتەقینەی ئەوان چ بووووە هەروەهووا دەوڵەتوویش‬ ‫هەڵسوکەوتی چۆن بوو دەگەڵ ئەو لایه‌نانە؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬لـه پـێش دا بـا بڵـێم بـه بـاوه‌ڕی مـن دوو ڕهقـهمی کـه‌مێک دوور لـه حه‌قیقـه‌ت له‌سـه‌ر میتینگـی ‪٨٨‬ی‬ ‫ڕه‌شه‌مه‌ی ‪ ٨٥٣١‬ده‌گوترێن‪.‬‬ ‫‪531‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫هێنندێک کـه‌س ده‌ڵـێن مهسـهلهن ‪ ٣١‬هـه‌زار کـه‌س ‪ ٢١‬هـه‌زار کـه‌س به‌شـدار بـوون‪ ،‬واتـه دهیهێننـه خـوار ‪ ٨١١‬هـه‌زار کـه‌س‪ .‬ئـه‌وه‬‫ناواقیعییه‪ .‬ئه‌وه‌ش که ئیتلاعات گوتوویه‌تی نازانم له‌ڕووی چیه‌وه گوتوویهتـی‪ ،‬دیسـانهکه موبالهغـهی تێدایـه‪ .‬بـه بـاوه‌ڕی مـن‬ ‫میتینگی ‪88‬ی ڕه‌شه‌مه ئه‌گه‌ر بت ژماردایه ‪ -‬که نه‌ده‌ژمێردرا ‪ -‬ده‌وری ‪ ٨١١‬تا ‪ ٨٥١‬هه‌زار که‌سێکی تێدا بوو‪.‬‬‫ئه‌وه‌ش که ده‌ڵێم له ڕووی حـدس و گومانـهوه نـاڵێم‪ ،‬گومانهکـه زۆر بـوو بـه‌ڵام ئێمـه رۆژی پـێش میتینگهکـه چـونکی داواکرابـوو‬‫خه‌ڵکی لهلاوهشڕا بێن‪،‬و له‌لای دیکه‌ش زستان بوو ئه‌گه‌ر زووتر نههاتبانو شـه‌وێ لـه‌وێ نهبانایـه له‌وانـه بـوو فریـا نه‌کـه‌ون‪،‬‬ ‫ستادێکمان پێک هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که دێن به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌ش بکا‪.‬‬‫ئه‌وانه‌ی له ستادهکهدا کاریان ده‌کرد بۆ منیـان بـاس کـرد ئـه‌و ئێوارهیـه ‪ ٢٥‬هـه‌زار که‌سـیان میـوان وهرگرتـوهو به‌سـه‌ر ماڵـهکانی‬‫مه‌هاباددا تهوزیعیان کردوون‪ .‬خۆ ئه‌وه هیچ که‌سـی مـههابادی تێـدا نـهبووه‪ ،‬هـیچ که‌سـی ده‌وروبـه‌ری مههابادیشـی تێـدا نـه‌بوو‪،‬‬‫حه‌تا مه‌سه‌له‌ن شارێکی وه‌کوو شنۆ و میاندواو و ته‌نانه‌ت بۆکانو ئه‌وانه‌شی به ئیحتمالی زۆر تێدا نـهبووه‪ .‬بۆیـه ڕهقـهمێکی لـه‬ ‫حدوودی ‪ ٨٥١ ، ٨٢١‬هه‌زار که‌سی ڕه‌نگه دهقیقترو له واقیعییه‌ت نیزیکتر بێ‪.‬‬‫ئه‌وه که عهکسـولعهمهلی سـازمانه سهرتاسـهرییهکان چـۆن بـوو‪ ،‬ئه‌وه‌نـده‌ی ئاگـام لـێ بـێ عهکسـولعهمهلێکی موخالیفیـان نیشـان‬‫نه‌دا‪ ،‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه ڕه‌نگه هێندێکیان خۆشحاڵ نه‌بووبن‪ .‬بۆ حیزبی تووده که ڕۆژێک ئیددیعای ده‌کرد حیزبی دێمـوکڕات شـاخهیهک‬‫له‌وه‌و ده‌یهه‌ویست قووتی بدا‪ ،‬ئه‌گه‌ر له هـه‌موو ئێـراندا تهرهفـدارهکانی خـۆی کـۆ کردبانـهوه بـۆی نهدهگهیشـته ‪ ٣‬هـه‌زار کـه‌س‪،‬‬‫حه‌تمه‌ن خۆش نیه حیزبی دێموکرات میتینگێکـی ‪ ٨٣١ ، ٨١١‬هـه‌زار که‌سـی تهشـکیل بـدا‪ .‬دیـاره ڕێکخـراوی واش هـهبوون بـۆ وێنـه‬ ‫ڕێکخراوێکی ئازه‌ربایجانی (به‌داخه‌وه ناوه‌که‌یم له‌بیر نیه) که له‌میتینگه‌که‌دا به‌شدار بوون‌و په‌یامیان خوێنده‌وه‪.‬‬‫له‌ڕاستیدا مهوقیعییهتهکه وابوو که ئه‌وانه‌ی موخالیفیش بـوون نهیانـدهتوانی موخالهفـهتی خۆیـان ده‌رببـڕن چـونکی موخالهفـهت‬‫له‌گه‌ڵ ههنگاوێکی ئاوا ئاشتیخوازانه‌و دێموکراسیخوازانه بۆخۆیان گران ته‌واو ده‌بوو‪ .‬که‌وایه‪ ،‬هـه‌ڵبژاردنی ئـه‌و مهوقیعییهتـهش‬ ‫کارێکی زیره‌کانه بوو‪.‬‬‫ئارەش لورستانی‪ :‬مامۆستا مەبەست لەو میتینگە کۆکردنەوەی خەڵک‌و لایەنگرانی حیزبوی دێمووکڕا لە دەوری ناسویونالیزمی‬ ‫کوردی بوو یان خودی حیزب‪ ،‬دوکتور قاسملوو‪ ،‬بەرێزتان یان خوالێخۆشبوو عەزیز یوسفی دەتانەویست رێنوێنییوهکی توایبە‬ ‫بده‌ن به‌خه‌ڵکی بۆ ئەوەی ئاراستە بەو بزووتنه‌وه ببەخشن؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬لێره‌دا ده‌بێ دووشـت بڵێـین‪ .‬یـهکیان ئـه‌وه کـه مـهرحوومی عـهزیزی یووسـفی نـهمابوو‪ ١ ،‬مانـگ ‪ ١‬مانـگ‬‫پێشتر فه‌وتی کرد بوو‪ .‬ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان ئه‌وه‌یه که ڕاسته ئه‌من لـهوێدا قسـه‌م کـردوه و قسهکانیشـم وا دیـار بـوو خـه‌ڵک پێـی‬ ‫‪532‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫باش بوون‪ ،‬به‌ڵام له واقیعدا قاره‌مانی ئه‌سڵیی داستان‌و ڕێبه‌ڕی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته له باری سیاسییه‌وه هه‌ر دوکتۆر قاسـملوو بـووه‪.‬‬‫هه‌ده‌فه‌که زۆر شت بوو‪ ،‬هه‌روه‌کوو له‌پێشدا گوتم تازهکردنـهوهی پێوهندییـهکان‪ ،‬پێکـهوهگرێدانی هـه‌موو به‌شـه‌کانی ڕۆژهـه‌ڵاتی‬ ‫کوردستان‌و کۆکردنه‌وه‌یان له یه‌ک جێ‌دا‪.‬‬‫له هه‌مووی گرنگتر ناردنی په‌یامێکی یهکدهسـت بـۆ هـه‌مووان‪ ،‬چونکـه ئـه‌و وهختـی حیزبـی دێمـوکرات جـارێ ڕێکخراوێکـی ئـاوای‬‫نـه‌بوو کـه ئهندامـهکانی و مهسـئوولهکانی هـه‌موو کارکوشـته بـووبن و هـه‌موو مـهعلووماتیان لهسـهرێ بـێ‪ ،‬کلاسـیان دیبـێ و لـه‬‫مهکتـهبێکدا پـه‌روه‌رده کـرابن‪ .‬ڕه‌نـگ بـوو بـه پێـی سـهلیقهی خۆیـان هـه‌ر مهسـئووله لـه شـوێنی خـۆیدا‪ ،‬لـه چوارچێـوه‌ی خهتـه‬ ‫گشتییه‌که‌دا جۆرێک ته‌بلیغ بۆ سیاسه‌تی حیزب بکا‪.‬‬‫که‌وایه گرنگ بوو که ئه‌و خه‌ڵکه په‌یامی حیزبی دێموکرات‌و سیاسه‌تی حیزبی دێموکرات به‌سه‌ر یه‌که‌وه‪ ،‬له‌یه‌ک جـێو وه‌ک یـه‌ک‬ ‫له زمانی سهڵاحیهتدارترین عونسوری ئه‌و حیزبه‌و زاناترینو شاره‌زاترین ئینسانه‌کانی ئه‌و حیزبه‌وه ببیسن‪.‬‬‫ئه‌وه هه‌ده‌فێکی زۆر موهیم بوو که به بـاوه‌ڕی مـن زۆریـش کۆمـهگی بـه ئینسـجامی فکریـی حیزبـی دێمـوکرات کـرد‪ .‬بـا ئـه‌وه‌ی لـه‬‫پـهڕانتێزدا بڵـێم‪ :‬دوای ئـه‌و میتینگـهش جـاریوا بـوو ئێمـه کـه لـه هـه‌موو مهنتهقـهکان کۆمیتـهی شارسـتانمان پێـک هێنـابوو‪،‬و‬‫ته‌نانـه‌ت ههمووانیشـیان ههریهکـه بـۆ خـۆی نهشـریهیهکی دهردهکـرد‪ ،‬زۆرجـار دهمانـدی نهشـریه یـان بـهیاناتی مهسـئوولێک یـا‬‫ئۆرگانێـک هـه‌م ده‌گـه‌ڵ یـه‌کی دیکـه تـهزاددی هه‌یـه هـه‌م جاروبـار هه‌ڵوێسـتی هـه‌ردووکیان له‌گـه‌ڵ سیاسـه‌تی گشـتیی حیـزب‬‫دێمـوکراتی کوردسـتان بـه جۆرێـک لـه جۆرهکـان لـه ناتـهبایی دایـه‪ ،‬یـانی پێکـه‌وه نهیاندهخوێنـدهوه‪ .‬بۆیـه زۆر مـوهیم بـوو کـه‬ ‫په‌یامه‌که یه‌کده‌ست به هه‌مووان بگا‪.‬‬‫ئارەش لورستانی‪ :‬پێتان وایە ڕاستە بڵێین میتینگی ‪١١‬ی ڕەشەمە ئەو رۆژە بوو‌و کە دوکتوور قاسوملوو لە ئاسوتی جەمواوەری دا‬ ‫وەک لایەنی سەرەکی کورد ڕوو بە حکوومەتی ناوەندی ناسرا؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬دوکتۆر قاسملوو تا ئـه‌و وهختـی لـه نێـو کۆمـهڵانی خـهڵکدا ناسـیاوییهکی زۆری نـه‌بوو‪ ،‬بـه‌ڵام لـه نێـو‬‫خـه‌ڵکی سیاسـی و حیزبـیدا پێشـتریش وه‌کـوو عونسـوڕێکی کاریگـهرو شـاره‌زا لـه سیاسـهت ناسـرا بـوو‪ ،‬بـه‌ڵام ئـه‌وه کـه خـه‌ڵک‬‫به‌ره‌وڕوو له‌گه‌ڵ قاسملووی ئاشنا بن ته‌ئسیرێکی باشتری هه‌بوو‪ .‬دوو شـتیش لـه موقابیـل دوڵـهتی مهرکـهزیدا هـهبوون‪ ،‬بـه بـێ‬‫ئـه‌وه‌ی بمـهوێ خوانهخواسـته لـه قـه‌دری هـیچ حیزبێـک و ڕێکخراوێکـی دیکـه کـه‌م بکهمـهوه‪ ،‬حیزبـی دێمـوکرات لـه ڕۆژهـه‌ڵاتی‬‫کوردستان وه‌کوو ته‌ڕه‌ف و وه‌کوو موخاته‌بی ئه‌سڵیی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ده‌ناسرا‪ .‬به‌بێ شـک لـه عونسـوریشدا لـه ڕێبـهرییشدا لـه‬‫ڕۆژهـه‌ڵاتی کوردسـتان بـه داخـه‌وه تـا ئێسـتاش قاسـملوو تکـرار نهبۆتـهوه‪ .‬کهسـێكی دیکـه‌ی وه‌کـوو قاسـملوومان نـهبووه‪ .‬کـهوابێ‬ ‫ته‌بیعه‌ته‌ن موخاته‌بی ئه‌سڵی وه‌کوو ڕێبه‌ری دوکتور قاسملوو بوو‪ ،‬وه‌کوو حیزب و جهریانیش حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو‪.‬‬ ‫‪533‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئارەش لورستانی‪ :‬مەسەلەیەکی دیکە ئەوەیە؛ دەبینین دوای کۆماری کوردسوتان ئەو میتیونگە دەبوێ بە دەسوتپێکی تەڤگەرێکوی‬‫تەواو جیواواز لە قۆنواغی بەرلەخوۆی‪ ،‬واتە حیزبوی دێمووکڕاتی کوردسوتان لە هەمووو بوارەکانودا بە سواختار و پێکهواتەیەکی‬‫جیاوازەوە دەردەکەوێ‪ .‬دەبینین حیزبی دێموکڕا سەرەڕای ئەو هەموو هێرش و هورووژمانەی کوردستانی کردبووه نیشوانه‪،‬‬ ‫کاری خۆی دەکاو یەکێکە لە گەورەترین پارتە بە هێزەکان‪ .‬بەرێزتان لەمبارەیە ڕاتان چییە؟‬‫عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‪ :‬ئەمـن لەگەڵ خـودی پرسـیارەکە بەو جـۆرە موافـق نـیم‪ ،‬یـانی وا بـۆ مەسـەلەکە نـاچم‪ .‬ئەمـن گەورەیـیو‬‫وسعەتی فکری پێشەوا قازی محەممەد لەوەدا دەبینم کە لەو سه‌رده‌میشدا شەخسی کاریگه‌ر هەر قازی محەممەدە‪ .‬بۆیـه نەک هەر‬‫تا ده‌ورانی دوکتور قاسملوو به‌ڵکوو تا ئێستاش هێڵه گشتییه‌کانی سیاسەتی پێشەوا قازی محەممەدی لە حیزبی دێمـوکراتو لە‬‫بزووتنەوەی کوردی ئێران‌دا هه‌ر له‌جێی خۆیانن‪ .‬بەڵام لە پاش ڕووخانی کۆمار تا دەگاتە ساڵی ‪٣١‬و میتینگـی ‪٨٨‬ی ڕهشـمهی ‪٣١‬‬‫هــه‌مووی دهورانــی خەبــاتی (نهێنــی)یە حیزبــی دێمــوکرات غەیــری یەک دوو دهرفەتــی وه‌ک هەڵاتنــی شــا لە ســا‌ڵی ‪٥٢‬دا یــان‬‫ئینتخابـاتی سـاڵی ‪ ٨٥٥١‬کە توانیویـهتی خـۆی بنـوێنێ‪ ،‬دەرفەتـی دیـکەی بـۆ نەخوڵقـاوە‪ .‬بۆیـه لەو دەرفەتەدا کـه سـاڵی ‪٨٥٣١‬‬‫پێکهـات گرنـگ ئەوە بـوو‪ ،‬سیاسـهتهکانی حیزبـی دێمـوکرات لە زمـانی ئینسـانێکی شـارەزاوه بـه وردی‌و بە شـێوەیەکی مـۆدێرنو‬‫ئەوڕۆژی و بە زمانێـک کە هەمـوو کەس تێیبگـا مەتـرەح بکـرێن‪ .‬ئەگەر تەماشـا بـکەی ده‌بینـی بەرنـامەی حیزبـی دێمـوکراتی‬‫کوردستان وەختی خۆی کە دانراوە لە ‪ ١‬مادەدایە‪ ،‬له نیوە لاپەڕەیەکدایە‪ ،‬بەڵام بەرنـامەی حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتان پـێش‬‫میتینگی ‪٣١‬یش بەرنامەیەکی موفەسسەلە‪ .‬سیاسەتەکان به‌گشتی هەر ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌می کۆمارن بـه‌ڵام بـه وردهکارییـهوه عینـوان‬‫دەکـرێن‪ .‬لەوەدا فەرقـی هەیە دەنـا جیـاوازیی ئەساسـی نـیە‪ .‬دوکتـور قاسـملوو بە هەقـیقەت بە بـێ تەوازو خـۆی بە قوتـابیی‬ ‫پێشەوا قازی محەممەد دەزانی‪.‬‬‫ئارەش لورستانی‪ :‬مامۆستا بەبڕوای بەریزتان سیاسەتوانێکی کورد‪ ،‬بە تایبە سیاسەتوانێکی دێمووکڕا کاتێوک ئەموڕۆ ئواوڕ لە‬‫میتینگوی ‪١١‬ی ڕەشوەمە دەداتەوە‪ ،‬دەبوێ چ وانەیەکوی لوێ فێور ببوێو چوۆن دەتووانێ لە پینواو پێشخسوتنی بوزوتنەوەی میللوی‬ ‫دێموکڕاتیکی گەلی کورد دا دیسان ئەم جۆرە هەلو دەرفەتانە بئافرێنێتەوە؟‬‫عهبودوڵڵا حهسوهنزاده‪ :‬بـا هەر باسـی دێموکراتـهکان بـکەم‪ ،‬چونکـه پـێم باشـە باسـی خەڵکـی دیـکە نەکەم‪ .‬ئـێمە لە حیزبـی‬‫دێموکرات‌دا ئێستاش حەق وایە وتـاری میتینگـی ‪٨٨‬ی ڕەشـەمەی ‪٨٥٣١‬ی دوکتـور قاسـملوو بێنـین‪ ،‬بە خەتـی درشـت بینووسـینو لە‬‫دیوارەکانی بدەین‪ .‬هەموو وەختێک وەک سەرلەوحەی بەرنـامە سیاسـییەکانمان دەرسـی لێوەربگـرین‪ .‬دەبـێ جارێـک نـا‪ ،‬دوو جـار‬‫نا‪ ،‬سێ جار بیخوێنینەوە تا بزانین بە خ دووربینییەک و بە خ قووڵییەک هـێڵە سیاسـییەکانی حیزبـی دێمـوکراتی کوردسـتانی‬ ‫له وتارێکی کورت‌دا هێناونو بۆ خەڵکی ڕوون کردوونەوە‪.‬‬‫هــونەرێکی دوکتــور قاســملوو کە ئەمــن زۆر جــار یــادی دەکەمەوە ئەوە بــوو کــه دەگەڵ ئەوەی سیاســییەکی زۆر گەورە بــوو‪ ،‬زۆر‬ ‫لەسەرەوە بوو‪ ،‬زانایه‌کی گەورەش بوو بەڵام دەیتوانی موشکیلترین مەسائیلی سیاسی‌و عیلمی‌و بەتایبەتی ئابووری کە ئەو‬ ‫‪534‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫دوکتورای تێدا وه‌رگرتبوو‪ ،‬بە زمانێک مەترەح بکا کە خەڵکی زۆر کەمسەوادیش لێی حاڵی بێ‪.‬‬‫ئەوە بە باوەڕی من هەتا ئێستاش هەر سەر لەوحەی بەرنامە سیاسییەکانی حیزبی دێموکراتەو بێشـک خەڵکـیش زۆریـان کـهلک‬‫لێوهرگرتوە‪ .‬ئەمن به‌شبه‌حاڵی خۆم شانازیی بەوەی دەکەم کە ده‌بینم خەڵکی ڕۆژهەڵاتـی کوردسـتان ئەوانە کە قەتـیش حیزبـی‬‫نەبـوون وەختێـک باسـی مەسـائیلی سیاسـیو داخوازەکـانی میللەتـی کـورد دەکەن بە فاسـیلەی یەکجـار زۆر‪ ،‬لە حیزبـی دێمـوکرات‬‫نیزیکتر لە هەمووانن‪ .‬یان تەماشا دەکەی ئەو حیزبە هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا داخوازییەکانی میللەتی بـاش ناسـیونو باشـی‬ ‫تەرح کردوون‪ ،‬بۆیە خەڵکەکە هەر لێیان نیزیکە‪.‬‬ ‫له ژماره ‪ ٢٣٨‬ی رۆژنامه‌ی \"کوردستان\"دا بڵاو بۆته‌وه‬ ‫سەرچاوە‪ :‬ماڵپەڕی کوردستان و کورد ‪ /‬ڕێکەوتی‪١ :‬ی مارچی ‪٢١٨٣‬‬ ‫‪535‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬رەوشی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان باش نیە‬ ‫چاوپێكەوتن‪ :‬سەرباز واحد‬‫(عەبدوڵڵا حەسەنزادە) سكرتێری پێشووی حیزبی دیموكراتی كوردستان لەم چاوپێكەوتنەی گۆڤاری چركەدا پەنجە دەخاتە سـەر‬‫بەشـێك لە مەینەتـییەكـانی حیزبەكـانی رۆژهەڵات و دەڵێـت رەوشـی حیزبەكـانی رۆژهەڵات بـاش نـیە‪ ,‬پێـیوایە پەكەكە بـووەتە‬‫پاسەوانی سنوور بۆ رژێمی ئێران و دەشڵێت پەكەكە و پەژاك بەیەكەوە دانیشـتوون و بـۆ ئێـران دراوسـێیەكی زۆرباشـن‪.‬لەبەشـێكی‬ ‫دیكەدا دەڵێت \"نابێت خەباتەكەمان بەهیوای ئەمەریكا بێت\"‪.‬‬ ‫چركە‪ :‬بەگشتی بۆ رەوشی ئێستای سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران خوێندنەوەتان چیە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەبـێ لە دوو گۆشـەوە سـەیریان بكـرێ‪ ،‬یەكێكیـان سیاسـەتەكانی‬‫نێوخـۆی ئێـرانە و ئەوی دیکەیـان سیاسـەتەكانی دەرەوەی ئێـرانە‪ .‬كۆمـاری ئیسـلامیی ئێـران سیاسـەتەكانی دەرەوەی سیاسـەتێكی‬‫سەركەوتوون‪ ،‬چونكە توانیویەتی دەسەڵات و هەژمـوونیی خـۆی بەسـەر هەمووانـدا بسـەپێنێ‪ ،‬وەك چـۆن خۆیـان دەڵـێن \"ئـێمە لە‬‫بەغـداو بەیـرووت و دیمەشـق و سـەنعا دەسـەڵاتین\"‪ ،‬وابـزانم دەسـەڵاتەكەیان زۆر لەوەش فراوانتـرە و لەچەنـد وڵاتێكـی دیـکەش‬‫دەسەڵاتدارن‪ .‬ئێران بە گفتوگۆ و سیاسەتەكانی توانیویەتی بەشێك لە گیروگرفتە نێودەوڵەتییەكانیشی چارەسـەر بكـا‪ .‬خـۆ هەر‬‫هێزێكی جیهانییش وابزانی ئێـران وازی لەبەرنـامەی ئەتـۆمی هێنـاوە‪ ،‬ئەوا خـۆی فریـو دەدا‪ ،‬چـونكە كۆمـاری ئیسـلامی پابەنـدی‬‫هـیچ عەهـدێكی نـیە كە دەیـدات و فەلسـەفە دینییەكەشـی رێـگەی پێـداوە و لەم لاشـەوە هەر دیـنەكەی پێـی دەڵـێ دەبـێ چەكـی‬‫گەورەت هەبێ‪ .‬كۆماری ئیسلامی لە سیاسەتە نێوخۆیییەكانیشدا دوو سەیتەرەی هەیە ئەوانیش سەیتەرەی چەك و سەیتەرەی فكـر‬‫و سیاسەت‪ ،‬كۆماری ئیسلامی لە سیاسەتە نێوخۆیییەكاندا بەهیچ شێوەیەك سەركەوتوو نیە‪ ،‬بەڵام بە زەبری ئـاگر و ئاسـن خـۆی‬‫سەپاندوە‪ .‬ئەم خۆپیشاندانانەی ئەم دوایییەی رۆژهەڵاتیش پێمان دەڵێ كە ئەم ڕێژیمە لەنێوخۆدا موسەیتیر نیە و بەسەر دڵـی‬ ‫خەڵكدا حاكم نیە‪ ،‬بەڵكوو بەسەر شانی خەڵكدا حاكمە‪.‬‬‫چوركە‪ :‬وەك ئامواژە پوێ دا ئوایە خۆپیش واندان و ن واڕەزایەتییەكوانی ئەم دوایوییەی ش واری مەهابواد و شوارەكانی دیوكەی‬ ‫رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران چ پەیامێك بوو ؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬سـەرەتا بـا بڵێـین ئەو رووداوانەی لە مەهابـاد روویـان دا و دواتـر پـاش بوومەلەرزەكـانی شـارەكانی‬‫دیـكەی گـرتەوە رووداوێكـی مەحەللـی بـوو‪ ،‬خـۆ هەرچەنـدە مەرگـی خەڵكـیش گەورەیە‪ ,‬ئەمەش بـۆ سیاسـەتی گـوێنەدانی كۆمـاری‬ ‫‪536‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئیسلامی بەداخوازی خەڵك و لێكۆڵینەوە نەكردن لە گیانی كەسـێك دەگەڕێـتەوە و لەلایەكـی دیـکەش نـاڕەزایەتیی كەڵەكە بـووی‬‫خەڵك ئەم رووداوەی لێكەوتەوە‪ .‬لەم رووداوەدا بە كۆماری ئیسلامی گوترا كە \"ئەم گۆڕسـتانە خامۆشـەی دروسـتت كـردوە ژیلەمـۆی‬‫بن خۆڵەمێشە یان ئاگری بن خۆڵەمێشە وانیە كە تۆ بەدڵی خۆت دونیات كردوە بە ماستی مەییو‪ ,‬ئەم خەڵكە وازی لە داخـوازی‬‫خـۆی نەهێنـاوە و بـۆ دەربڕینـی هەسـتەكانی خـۆی لە بەهـانەیەك دەگەڕێ\"‪ .‬خـۆ هەر لەسـەرەتاوە شـتی كـۆمەڵایەتییە دەبـێ بە‬ ‫بابەتی سیاسی‪.‬‬‫چركە‪ :‬سیاسەتەكانی ئێران لەناوخۆی عێراقدا چەندە لەسوەر خەبواتی سیاسویی حیزبەكوانی رۆژهەڵاتوی كوردسوتان كواریگەریی‬ ‫هەبووە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬با نەڵێین لە عێراق‪ ،‬چونكە ئـێمە حیزبەكـانی رۆژهەڵات تەنیـا لە هەرێـم حوزوورمـان هەیە‪ .‬دەتـوانم‬‫بڵێم لە هەموو دۆخێك‌دا پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی و هەرێمی كوردستان كـاریـان كـردوەتە سـەر سیاسـەت و جموجۆڵەكـانی‬‫حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردسـتان‪ ،‬بەڵام ئەمە تەنیـا كـاریگەریی ئێـران نـیە‪ ،‬خـۆ كـاتی خۆیشـی تۆپبـاران كـراوین و زۆرشـتمان‬‫بەسەر هێنراوە هەر لە جموجۆڵ نەكەوتووین‪ ،‬لە هەرێمـیش گوشـارێكی مەعنەویمـان لەسـەرە و نـابێ گیروگرفـت دروسـت بكەیـن‪.‬‬‫كاتی خۆیشی كۆماری ئیسلامی بە حیزبەكانی باشـووری گوتبـوو \"ئەگەر قـومبەلەیەك یـان نارنجۆكێـك لە ئێـران بتەقێـتەوە ئێـوە‬‫خەتابــارن‪ ،‬چــونكە ســەری مــارەكە لای ئێــوەیە\" واتە ئەگەر ئــێمە لە قەفەز نەكەن ئاژاوەیــان بــۆ دەخــوڵقێنێ‪ ،‬هەرچەنــدە‬ ‫ئاژاوەكەشیان خوڵقاند‪.‬‬ ‫چركە‪ :‬خوێندنەوە بۆ رەوشی ئێستای حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان چۆنە؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬راسـتە ئەمـن سـەر بەحیـزبێكم‪ ،‬بەڵام رۆژهەڵاتـی كوردسـتان هەمـووی بـۆمن وەكـوو یەكە‪ .‬بـۆیە دەڵـێم‬‫رەوشـی حیزبەكــانی رۆژهەڵاتـی كوردســتان بـاش نــیە‪ .‬بەگشـتی رەوشــی ئۆپۆزسـیۆنی ئێ ـران رەوشـێكی بــاش نـیە‪ ,‬ئەگەر دڵــی‬‫ئۆپۆزسیۆنیش لە ئێران لێ‌بدا ئەوا لە كوردستانی ئێرانە لەناوچەكانی دیكەی ئێران‌دا نیە‪ .‬خۆ هـیچ نەبـێ ڕێکخـراوە كوردەكـانی‬‫رۆژهەڵات بۆ رۆژی خـۆی هێزیـان هەیە و تەنزیمیـان هەیە و پەیوەنـدییان لەگەڵ میللەتـی خۆیـان هەیە‪ .‬بەبـێ جیـاوازی ئەگەر‬‫رۆژی خۆشــی بــێ هەمــوو حیزبەكــانی رۆژهەڵاتــی كوردســتان قســەی یەكەم دەكەن‪ .‬خــۆ حوزوورمــان هەیە‪ ،‬بەڵام ئەم حــوزوورە‬ ‫كەمڕەنگە ئەمەش بۆ چەند هۆكارێكی سانسۆركردن و نالەباریی ئانوساتەكە دەگەڕێتەوە‪.‬‬ ‫چركە‪ :‬چی دەڵێن لەبارەی ئەم گرژی و پێكدادانەی نێوان پەكەكە و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران؟‬‫عەبدوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬ئەمـن لەپێگەیەكـی وانـیم كە لێـدوان لەمبـارەیەوە بـدەم‪ ،‬بەڵام زۆر جـێگەی داخە كە پەكەكە بـووەتە‬‫پاسـەوانی سـنوور بـۆ رێژیمـی ئێـران كە دوژمنـی كوردە‪،‬خـۆ ئەم هێـزانەی دیمـوكرات نەچووبـوون لە پەكەكە بـدەن‪ ،‬یـان لەوێ‬ ‫‪537‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫دادەنیشتن یان دەگەڕانەوە رۆژهەڵاتی كوردستان‪ .‬كە پەكەكە دەڵێ نابێ لێـرە بـن‪ .‬خـۆ ئەو ناوچـانە خـاكی پەكەكە نـین و ئەو‬‫بۆخۆی هاتوە لەوێ دانیشتوە كەچی دەڵێ نابی لێرە دابنیشن و بێرەشدا تێپەڕ بـن‪ .‬بەڕاسـتی ئەم سیاسـەتەی پەكەكە زۆر جێـی‬ ‫داخە‪.‬‬ ‫چركە‪ :‬خوێندنەوەتان بۆ پەژاك چیە؟‬‫عەبودوڵڵا حەسوەنزادە‪ :‬هـیچ خوێنـدنەوەیەكم بـۆ پەژاك نـیە‪ ،‬چـونكە بەشـێكە لە پەكەكە‪ .‬پەژاك تەنیـا بە رواڵەتێكـی كەم‬‫دژایەتیی ئێـران دەكـا‪ ,‬خـۆ پەكەكە و پەژاك بەیەكەوە لەو قەنـدیلە دانیشـتوون و دراوسـێیەكی زۆر باشیشـن بـۆ ئێـران‪ ،‬ئەمـانە‬ ‫هەمووی راستین و ئاشكرا و دیارن‪.‬‬‫چركە‪ :‬سیاسەتەكانی ئەمەریكوا لە نواوچەكە هەمیشوە دژی كۆمواری ئیسولامیی ئێوران بوووە‪ ,‬بەڵام بوۆچی ئەمەریكوا هاوكواریی‬ ‫حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ناكا ؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬راسـتە بەرژەوەنـدییەكانی ئێـران و ئەمریكـا جیاوازییـان هەیە‪ ،‬بەڵام ئەمریكـا ئەوەنـدەش دژی كۆمـاری‬‫ئیسـلامی نـیە‪ ،‬ئەمریكـا بە دەسـەڵات و توانـای خـۆی دوو دەسـەڵاتی گەورەی دژ بەئێرانـی لەنێـو بـردن كە رژێـمەكەی سـەدام و‬‫تاڵیبان بوون ‪ .‬خۆ ئەمریكا بە خەرجییەكی زۆر كەمتر لەوەی كە ئەم دوو دەسەڵاتەی پێ ڕووخاند دەیتـوانی ئێـران بڕووخێنـێ‪،‬‬‫جـگە لەمەش ئێـران وەسـیلەیەكە كە ئەمریكـا دەوڵەتە عەرەبییەكـانی پـێ دەترسـێنێ و بە پـارەی خەیـاڵی چەك بەو دەوڵەتە‬‫عەرەبییـانە دەفرۆشـێ‪ .‬كەوایە بـوونی ئێـران زەرەری راسـتەوخۆی بـۆ ئەمەریكـا نـیە و بەرژەوەنـدییەكانی ئێـران و ئەمریكـا لە‬‫هەندێك شت‌دا یەك دەگرنەوە‪ ،‬وەك ئەوەی پێكەوە لە یەك سەنگەردا شەڕی دژ بەداعش دەكەن‪ .‬ئاگادار نیم ئەمریكـا پاڵپشـتیی‬‫كـوردی رۆژهەڵات بكـا‪ ،‬بەڵام نـابێ ئـێمە خەباتەكەمـان بەهیـوای ئەمەریكـا بـێ‪ .‬ئەمریكـا كاتێـك ئـاوڕ لە ئۆپۆزسـیۆن و حیـزبە‬‫كوردییەكـانی ئێـران دەداتەوە كە بەرنـامەی تەواوی بـۆ گـۆڕینی دەسـەڵاتی ئێـران هەبـێ‪ .‬ئەمـن ئـارەزوو نـاكەم ئەمریكـا ئێـران‬‫بڕووخێنێ‪ ،‬چونكە ئەو بۆخۆی دەیڕووخێنـێ نەوەك بـۆ ئـێمەی كـورد‪ ،‬بـۆیە دەبـێ كـورد پـێش روودانـی رووداوێكـی وەهـا بـۆ خـۆی‬ ‫چارەسەری بارودۆخەكەی خۆی بكا‪ ،‬ئەوەندەی لەتوانایدا هەیە‪.‬‬ ‫چركە‪ :‬دەربارەی هەنگاوەكانی سەرۆكی هەرێم بۆ سەربەخۆیی كوردستان چی دەڵێن؟‬‫عەبوودوڵڵا حەسووەنزادە‪ :‬ئەمـن لەنـزیكەوە ئاگـاداری هەنگاوەكـانی سـەرۆكی هەرێـم بـۆ سـەربەخۆیی نـیم‪ ،‬چـونكە ئەوەی لە‬‫راگەیانــدن دەیبیســتین لەوانەیە كــۆی بــابەتەكە نەبــێ‪ ،‬بەڵام ئاشــكرایە لە هەمــوو بەشــەكان هەموومــان لەگەڵ ســەربەخۆیی‬‫كوردســـتانین‪ ,‬لەگەڵ ئەمـــانەش دەزانـــم ئەم مەســـەلەیە ئاســـان نـــیە و گیروگرفتـــی لەپێشـــدا هەیە‪ ،‬هیـــوادارم هەلـــومەرجی‬ ‫نێونەتەوەیی و ئیقلیمی و نێوخۆیی رێگەخۆشكەر بێ بۆئەوەی كورد دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێ‪.‬‬ ‫‪538‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫چركە‪ :‬ئەم سەلەفییانەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەئێسوتادا لە گەشوەكردندان‪ ،‬ئوایە لە داهواتوودا زیوان بە بەرژەوەنودییەكانی‬ ‫گەلی كورد ناگەیەنن؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬سەلەفییەكان لەوانەیە وەك شوێنانی دیـکە لە ئێـران سـەریان هەڵنەدابـێ‪ ،‬بەڵام سـەلەفی و رێكخـراوە‬‫ئیسلامییەكان واقیعێكن‪ ،‬خۆ لە ئێرانیش لەژێر چەند ناوێك هەن‪ ،‬بەڵام بەو شێوەیە نین‪ ،‬پێموایە سـەركەوتنی بزووتنەوەیەكـی‬‫دیـكەی ئیسـلامی لە ئێـران چانسـی زۆر نـیە‪ ،‬چـونكە لە وڵاتـانی دیـكە خەڵـك لە سیسـتەمی دەرەبەگـایەتی و سۆشیالیسـتی و‬‫ســەرمایەداری و نەتەوەپەروەری نائومێــد بــووە‪ ،‬بــۆیە بە ئومیــدی ئیســلامییەكەیە كە لە دونیــا دۆلاری بــداتێ و لەو دونیــاش‬‫بەهەشتی بداتێ‪ .‬بەڵام خەڵكـی ئێـران سیسـتەمی ئیسـلامییان تـاقی كـردووەتەوە‪ ,‬بـۆیە زەحـمەتە خەڵكـی ئێـران وەدوای رەوتـی‬ ‫سەلەفی بكەوێ ‪ .‬ئەمن ناڵێم ئەم سەلەفییانەی ئێران ترسناك نین‪ ،‬بەڵام ناتوانن گەشە بكەن‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪ :‬ماڵپەڕی چرکە ‪ /‬ڕێکەوتی‪٨١ :‬ی جوونی ‪٢١٨٣‬‬ ‫‪539‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌ندوکۆسپه‌کان خه‌باتی کوردی ئێران بۆ‬ ‫وه‌دیهێنانی داخوازه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێ‬ ‫وتووێە دەگهڵ مامۆستا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‬ ‫دیمانە‪ :‬مه‌سعوود محه‌ممه‌د‬‫مه‌سعوود محه‌ممه‌د ڕۆژنامه‌نووسی چالاکی کورد به بۆنه‌ی بیست شه‌شه‌مین ساڵوه‌گه‌ری شه‌هیدبوونی دوکتۆر قاسملوو وتووێژێکی بـه‬‫زمـانی عـهڕهبی ده‌گـه‌ڵ هـاوڕێ عهبـدوڵڵای حهسـهنزاده ئـهنجام داوه کـه لـه سـێ ڕنژنامـهی پڕخوێنـهری عـهڕهبی‪“ :‬القـبس‪″‬ی‬‫کووه‌یتی‪“ ،‬الحوار”ی لوبنانی و “به‌یڕووت ئۆبزێرڤه‌ر” که له واشـنگتۆن دهردهچـێ بـڵاو بۆتـهوه‪ .‬شـایانی باسـه کـه ڕۆژنامـهنووس‬‫پێشه‌کییه‌کی درێژیشی بۆ نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری عهڕهبزمان پتر له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که ئاشنا بکا‪ ،‬به‌ڵام ئێمه وه‌رگێڕانی ئـه‌و‬‫بهشــهیمان بــه پێویســت نــهزانی‪ .‬ڕۆژنامــهنووس ســهردێڕی‪“ :‬قاســملوو شــه‌هید بــوو‪ ،‬بــه‌ڵام حیزبهکــهی مــاوه و خهباتهکــهمان‬ ‫به‌رده‌وامه”ی بۆ وتووێژه‌که هه‌ڵبژاردوه که له وه‌ڵامی یه‌کێک له پرسیاره‌کانی وه‌رگرتوه‪ .‬ئه‌مه‌ش ده‌قی وتووێژه‌که‌یه‪:‬‬ ‫پرسیار ‪ : ١‬دوکتۆر قاسملوو چۆنی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب وه‌رگر ؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬قاسملوو له ته‌مه‌نێکی زوودا که‌وته نێو ژیانی سیاسی‪ .‬ته‌مه‌نی ‪ ٨٣‬ساڵ بـوو کـه بهرپرسـایهتیی لقـی “یهکیـهتیی لاوانـی‬‫دێموکڕاتی کوردستان” سه‌ر به “حیزبی دێمـوکڕاتی کوردسـتان” لـه شـاری “ورمـێ”ی وهئهسـتۆ گـرت و دوای سـاڵێک یـان نـهختێک‬‫زیـاتر‪ ،‬شـانازیی ئهندامـهتی لـه حیزبـی دێمـوکڕاتی کوردسـتانیدا پێبـڕا‪ .‬پـاش ڕووخـانی کۆمـاری کوردسـتان لـه مـههاباد و‬‫ئاکامـهکانی‪ ،‬لـه سـاڵه‌کانی دوای ‪٨٢٩١‬دا نهخشـێکی گـه‌وره‌ی لـه ژیاندنـهوهی ڕێکخراوهکـانی حیـزب و بـهرهوپێشبردنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی‬‫خه‌باتدا یاری کرد‪ .‬به‌ڵام هه‌تا دوای ڕێککه‌وتنی ئـاداری نێـوان ده‌وڵـه‌تی عێـڕاق و ڕێبهرایـهتیی بزووتنـه‌وه‌ی کـورد لـه‌و وڵاتـه‬ ‫ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب به مانا تایبه‌تییه‌که‌ی‪ ،‬وه‌رنه‌گرت‪.‬‬‫لـه‌و ههلومهرجـهدا دوکتـۆر قاسـملوو لـه چێکوسـڵاڤاکیڕا هاتـه‌وه عێـڕاق و ده‌گـه‌ڵ ئـه‌و هاوڕێیانـهی کـه لـهئاکامی زهبروزهنگـی‬‫کاربه‌ده‌سـتانی ڕێژیمـی پادشـایهتیی ئێـراندا لـه وڵاتـی خۆیـان ئـاواره ببـوون و لـه عێـڕاق ده‌ژیـان یـهکیان گرتـهوه‪ .‬زیرهکـی و‬‫دێموکڕاسی دوو له سروشته تایبه‌تییه‌کانی دوکتۆر قاسملوو بـوون‪ .‬ده‌گـه‌ڵ هـاوڕێ حیزبییـهکانی بـارودۆخی سیاسـی و ئـابووریی‬‫ئێـران و بزووتنـه‌وه‌ی نیشـتمانی و نه‌تـه‌وه‌یی کـوردی لێکدایـهوه و “دێموکڕاسـی بـۆ ئێـران و خودموختـاری بـۆ کوردسـتان”ی وه‌ک‬ ‫‪540‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫دروشمی ستراتیژیی حیزب پێشنیار کرد‪ .‬له کۆنفڕانسی ‪٥‬و دواتر کۆنگره‌ی ‪٥‬دا به‌رنامه پێشنیارییه‌کانی په‌سند کـران و ئـه‌ویش‬‫به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا و له کۆمیته‌ی ناوه‌ندییشدا بوو بـه سـکرتێری گشـتیی حیـزب و یـه‌کێک لـه گرنگتـرین‬ ‫که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ٢‬پێش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب وه‌ربگرێ نه‌خشی دوکتۆر قاسملوو له حیزب‌دا چی بوو؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دوکتۆر قاسملوو هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تیی خۆیه‌وه له هه‌موو بوواره‌کانی کاری حیزبی به‌تایبه‌تی له کـاری ڕێکخراوهیـی و‬‫فیکریدا زۆر نه‌خشی گرنگی له چالاککردنی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی حیزب‌دا وهئهسـتۆ گرتـوون‪ .‬بـهباوهڕی مـن گـه‌وره‌ترین خزمـهت‬‫که به حیزبی کرد پچڕینی پێوه‌ندیی ڕێکخراوهیـی ده‌گـه‌ڵ حیزبـی تـوودهی ئێـران بـوو‪ ،‬چونکـه بـۆ مـاوه‌ی نزیـک لـه حـه‌وت سـاڵ‬‫حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به کرده‌وه ببوو به لقێکی حیزبی تووده‪ ،‬هه‌تا له کۆنفڕانسی یه‌که‌می حیـزبدا کـه سـاڵی ‪ ٨٢٣٣‬لـه‬‫چیایه‌کی ده‌وروبه‌ری مـههاباد گیـرا‪ ،‬دوکتـۆر قاسـملوو و هاوڕێیـهکانی ئـه‌و پێوهندییـهیان پچـڕی کـه که‌سـایه‌تی و سـهربهخۆیی‬‫ڕێکخراوه‌یی حیزبی له‌نێو بردبـوو‪ .‬لهوکاتـهوه حیزبـی دێمـوکڕات بـه شـێوه‌ی سـه‌ربه‌خۆ ڕێبهرایـهتیی کـاری سیاسـیی نێـو کۆمـهڵی‬ ‫کورده‌واریی به‌ده‌سته‌وه گرت‪.‬‬‫پرسیار ‪ : ٠‬ئه‌و کۆنگره‌و کۆنفڕانسانه که دوکتۆر قاسملوو تێیاندا به‌شدار بوو‪ ،‬کامانوهن؟ پێوهنودیی دهگوهڵ هاوڕێیوهکانی لوه‬‫حیزب و ڕێبه‌رایه‌تیدا چۆن بوو‪ ،‬چۆنی ڕه‌فتار ده‌گه‌ڵ ده‌کردن؟ ناکۆکییه‌کانی چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرد؟ بڕیارهکوانی بهکۆموهڵ‬ ‫بوون؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دوکتــۆر قاســملوو ڕوحــی شــاد بــێ لــه کۆنفڕانســی ســێیهمهوه (‪ )٨٢١٨‬هــه‌تا کــۆنگرهی ههشــتهم لــه هــه‌موو کــۆنگرهو‬‫کۆنفڕانسـهکاندا به‌شـدار ده‌بـوو‪ ،‬لـه هـه‌موو کۆنگرهکـانیشدا بـه ئه‌نـدامی کۆمیتـهی ناوه‌نـدی و دواتـر سـکرتێری گشـتیی حیـزب‬‫هه‌ڵده‌بژێردرا‪ .‬پێوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانی پێوه‌ندییه‌کی گه‌رمی برایانه یان باشتره بڵێم باوکانـه و پێوهنـدیی مامۆسـتایه‌ک‬‫ده‌گه‌ڵ قوتابییه‌کانی بوو که سووره له‌سه‌ر فێرکـردن و پێگـهیانـدنیان بـه باشـترین شـێوه‪ ،‬بـێ ئـه‌وه‌ی لـه سـهرهوهڕا تهماشـایان‬‫بکا‪ .‬ئه‌و ده‌یگوت ئه‌گه‌ر ناکۆکییه‌کی بیروبۆچوون که‌وته نێو هاوڕێیان‪ ،‬باشترین چاره‌سه‌ر گفتوگۆیه‌کی بنیاتنه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی یـان‬‫ئه‌وان باوه‌ڕ به بۆچوونه‌کانی ئێمـه بێـنن یـان ئێمـه تهسـلیمی بۆچوونـهکانی ئـه‌وان بـین‪ .‬به‌ڕاسـتی زۆر ئـه‌هلی وتـووێژ بـوو‪ ،‬زۆر‬‫له‌سه‌ره‌خۆ بوو‪ ،‬ده‌یتوانی بچێته نێو دڵی هاوڕێیه‌کانیه‌وه‪ .‬ته‌نیا له‌و کاتانه‌دا نه‌بێ که ده‌ره‌تانی ڕاوێـژ ده‌گـه‌ڵ هاوڕێیـهکانی‬ ‫نه‌بووبێ هه‌موو بڕیاره‌کانی به‌کۆمه‌ڵ و به هاوفکری ده‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانی داون‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ٢‬دوکتۆر قاسملوو له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا چۆن بوو‪ ،‬له هیچکام له شه‌ڕه‌کاندا به‌شدار بوو؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دوکتۆر قاسملوو به‌کرده‌وه له هیچ ئۆپێڕاسیۆنێکی چه‌کداریدا به‌شدار نه‌ده‌بوو‪ ،‬به‌ڵام ئه‌مه بـه‌و مانایـه نـه‌بوو کـه سـه‌ری‬‫بــهرهکـــانی شــه‌ڕ نـــهدا‪ .‬زۆرجــار دهچـــووه بـــهرهکان و ده‌گــه‌ڵ هـــاوڕێ پێشــمهرگهکانی کـــۆ ده‌بــۆوه و ههلومـــهرجی سیاســـیی‬ ‫‪541‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ی بۆ شـی دهکردنـهوه و هـه‌وڵی پاڵپشـتیی گشـتیی سیاسـی و نیزامـی و شۆرشـگێڕانهی پێشـمه‌رگه‌کانی ده‌دا بـۆ‬‫ئـه‌وه‌ی وره‌یـان بهرێتـه سـه‌ر‪ .‬هـه‌وڵی ده‌دا گـوێ لـه بیروبۆچوونـهکانیان بگـرێ و داخـوازیو پێداویسـتییهکانیان بزانـێ‪ .‬ئـه‌و‬ ‫سه‌ردانانه نه‌خشێکی گه‌وره‌یان له به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌کانیاندا هه‌بوو‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ٥‬پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ عێڕاق کێ دای مهزراندو به چ ئامانجێک بوو؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬خـهباتگێڕانی کـوردی ئێـران لـه دێرزهمانـهوه هـهرکات دهکهوتنـه بـه‌ر زهبروزهنگـی ده‌زگـا پۆلیسـییهکانی ده‌وڵـه‌ت بـۆ‬‫ڕزگـارکردنی گیـانی خۆیـان و بیروباوهڕهکـهیان پـهنایان دهبـرده بـه‌ر عێـڕاق‪ ،‬چونکـه لهلایـهک پێوهندییـهکی پتـهو لـه نێـوان‬‫ڕۆڵه‌کانی کورد له هه‌ر دوو دیوی سنوور هه‌بوو‪ ،‬له‌لای دیکه‌ش کوردی عێـڕاق به‌شـێک لـه مافـه نهتهوایهتییـهکانیان وه‌ک مـافی‬‫خوێندن به زمانی زگماکی به‌ده‌ست هێنابوو‪ .‬به‌ڵام زۆرجار ئه‌و تێکۆشه‌رانه له گونـد و شـاره‌کانی کوردسـتان و لـه‌نێو خوشـکوبرا‬ ‫کورده‌کانیان ده‌ژیان بێئه‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریی سیاسی بکه‌ن یان هه‌رکه‌سه و بۆخۆی مافی په‌نابه‌ریی وه‌رده‌گرت‪.‬‬‫پێوه‌ندیی ڕه‌سمیی له نێوان حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و کاربه‌ده‌ستانی عێـڕاق نـه‌بوو هـه‌تا سـاڵی ‪ ٨٢١١‬کـه ڕێککـهوتنی ‪٨٨‬ی‬‫ئادار له نێوان ڕێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی کورد و حکوومـه‌تی عێـڕاقدا ئیمـزا کـرا‪ .‬مـانگی حـوزهیران یـان تـهمووز (جـۆزهردان یـان‬‫پووشپه‌ڕ) بوو که یه‌که‌مین دیدار له نێوان شه‌هیدی گرانقه‌در دوکتۆر قاسملوو و ئه‌نـدامێکی “ئهنجومـهنی سـهرکردایهتیی شـۆرش”‬‫له به‌غدا ڕووی دا‪ .‬ئه‌وه‌ش له ڕێگای شه‌هید محه‌ممه‌د مه‌حموود عه‌بدوڕڕه‌حمان (کاک سامی)یه‌وه کـه وه‌ک نوێنـه‌ری بزووتنـه‌وه‌ی‬‫کوردی عێڕاق کرابوو به وه‌زیری کاروباری باکوور “وزیر شاون الشمال”‪ .‬لـه‌و دیـدارهدا دوکتـۆر قاسـملوو ڕیـزه بنهمایـهکی گشـتیی‬‫هێنابووه به‌ر باس که هه‌ر دوو لا له‌سه‌ریان هاودهنـگ بـوون و دهیـانتوانی زهمینهیـهکی هاوبـه‌ش بـۆ پێوهنـدیی ئـه‌و دوو لایهنـه‬‫بن‪ .‬بۆ نموونه (وه‌ک لـهبیرم بـێ) ئـه‌وه کـه هـه‌ردوو لا هـه‌وڵ ده‌ده‌ن پێوهنـدی ده‌گـه‌ڵ وڵاتـانی سۆسیالیسـتی بـه‌هێز بکـه‌ن و لـه‬‫ده‌سـه‌ڵاتی ئیمپـهڕیالیزم کـه‌م بکه‌نـه‌وه‪ ،‬حیزبـی دێمـوکرات بـۆ خودموختـاریی کوردسـتانی ئێـران تێدهکۆشـێ و ده‌وڵـه‌تی عێـڕاق‬‫خودموختاریی کوردستانی عێڕاقی به‌ڕه‌سمی ناسیوه‪ ،‬هه‌ر دوو حیزب (دێموکرات و بـه‌عس) پێوهنـدیی دۆسـتانه‌یان ده‌گـه‌ڵ پـارتی‬‫دێموکڕاتی کوردستان هه‌یه‪ .‬لایه‌نی عێڕاقی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی وه‌ک بنچینه‌یه‌ک بۆ پێوهنـدی ده‌گـه‌ڵ حیزبـی دێمـوکڕاتی کوردسـتان‬ ‫قبووڵ کرد و به‌م جۆره پێوه‌ندییه‌که دروست بوو‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ٠‬پێوه‌ندیی دوکتۆر قاسملوو ده‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا چۆن بوو؟ چ ناکۆکییه‌کی بنه‌ڕه‌تییان ده‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بوو؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دوکتۆر قاسملوو له‌لای خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بـارزانی جێگـهو پێگهیـهکی هـه‌بوو کـه هـیچ ڕێبـهرێکی کـورد لـه هـیچ‬‫به‌شێكی کوردستاندا نه‌یبوو‪ ،‬به‌ڕاده‌یه‌ک که ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یزانـی قاسـملوو ئه‌نـدامی حیزبێکـی دیکهیـه پێشـنیاری پێکـرد ببێتـه‬‫سکرتێری ئه‌و حیزبه که بۆخۆی سه‌رۆکی بوو‪ .‬به‌ڵام د‪ .‬قاسملوو له حیزبی خۆیدا مایـه‌وه و پێشـنیارهکهی قبـووڵ نـهکرد‪ .‬ڕه‌نگـه‬ ‫شه‌هید قاسملوو ته‌نیا ڕێبه‌ری نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد بووبێ که له نامه‌کانی خۆیدا بارزانیی به “برای به‌ڕێز مه‌لا مسته‌فا” بێ‬ ‫‪542‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫زیادکردنی هیچ عینوانێکی دیکه بانگ ده‌کرد‪.‬‬‫لـه‌باره‌ی ئـه‌و شـتهوه کـه ناوتـان نـا “نـاکۆکیی بنـه‌ڕه‌تی”‪ ،‬ئـه‌من پێموایـه لـه‌باره‌ی مهسـهله چارهنووسـییهکانهوه جیاوازییـه‌کی‬‫بیروڕایان له‌نێودا نه‌بوو که بکـرێ پێـی بگـوترێ “نـاکۆکیی بنـه‌ڕه‌تی”‪ .‬تـه‌نیا شـت ئـه‌وه بـوو کـه قاسـملوو بهدڵـهوه بـاوه‌ڕی بـه‬‫سه‌ربه‌خۆیی خۆی و حیزبه‌که‌ی هه‌بوو و له‌سه‌ر پاراستنیشی پێ‌داگر بـوو‪ .‬ڕه‌حمـه‌تی بـارزانییش ڕێـزی بـۆ ئـه‌و ڕاسـتییه داده‌نـا و‬ ‫له‌به‌ر چاوی ده‌گرت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وا دابنێین ئه‌و سه‌ربه‌خۆیییه‌ی پێشخۆش نه‌بووبێ‪.‬‬‫پرسیار ‪ : ٩‬باسی پێوه‌ندیی دوکتۆر قاسملوو ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکمان بوۆ بکوه‪ ،‬چوۆن بوو‌و؟ لوه گونودهکان چوۆنی پێشووازی لێدهکورا؟‬ ‫داستانێکی سه‌رنجڕاکێش هه‌یه که پێت خۆش بێ بۆمان بگێڕیه‌وه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی خۆش ده‌ویست و ئه‌وانی به خاوه‌نی سه‌ره‌کیی مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌زانـی‪ .‬بهگـهرمی پێشـوازیی لێـدهکردن و‬‫له‌لایـه‌ن ئهوانـهوه پێشـوازیی لێـده‌کرا‪ .‬بـه‌ڵام بـۆ ئـه‌وه‌ی بهڕاشـکاوی و ڕاسـتوێژی قسـه‌ت بـۆ بکـه‌م نایشـارمهوه کـه شـه‌هید لـه‬‫تێکه‌ڵبوون ده‌گه‌ڵ خـه‌ڵکی سـاده و لێنزیـک بوونهوهیانـدا زۆر کارامـه نـه‌بوو‪ .‬هۆیهکهشـی دهگهڕایـهوه بـۆ ههلومـهرجی پـه‌روه‌رده‬‫بـوونی کـه لـه بنهماڵهیـهکی ئاغاوهتـدا لـه‌دایک ببـوو و پێگهیشـتبوو و به‌شـی زۆری ته‌مـه‌نی منـداڵی و لاوهتیـی خـۆی لـه شـاره‬ ‫گه‌وره‌کان و پێته‌خته‌کان و به دوور له بارودۆخی ژیانی کرێکاران و جووتیاران به‌سه‌ر بردبوو‪.‬‬‫پرسیار ‪ : ٩‬باسی دوکتۆر قاسملووی ئینسانمان بۆ بکوه‪ ،‬پێوهنودیی دهگوهڵ بنهماڵهکوهی و خوهڵکی ئاسوایی‪ ،‬دۆسوتهکانی‪ ،‬حوهزی‬ ‫له‌چیی بوو (مۆسیقا‪ ،‬خوێندنه‌وه‪ ،‬شێعر…؟)‬‫وه‌ڵام‪ :‬ڕووحی شاد بێ نموونه‌یه‌کی به‌رزی پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری بوو‪ ،‬دۆستی بان‪ ،‬له بنه‌ماڵه و عهشـیرهتی خـۆی‬‫بان یان له‌و که‌سانه که هیچ پێوه‌ندییه‌کی بنه‌ماڵەیی و عه‌شیره‌یی پێکه‌وه‌ی گرێ نـهدهدان‪ .‬ده‌گـه‌ڵ هـه‌مووان ڕهفتـارێکی جـوانی‬‫هه‌بوو‪ ،‬لـه سـهرهوهڕا ته‌ماشـای نـهدهکردن‪ .‬یـه‌کێک لـه سروشـتهکانی بێفیـزی بـوو‪ .‬زۆرزۆر خـه‌ریکی خوێندنـه‌وه ده‌بـوو‪ ،‬بابـه‌تی‬‫جۆراوجۆری ده‌خوێندنه‌وه‪ .‬حـه‌زی لـه بهرههمـه ئـه‌ده‌بی و بهتایبـهتی شـێعرییهکان ده‌کـرد‪ .‬دهشـزانین کـه ئـه‌و بێجگـه لـه زمـانی‬‫زگماکیی خۆی زمانه‌کانی فارسی‪ ،‬تورکی‪ ،‬فه‌ڕانسه‌یی‪ ،‬چێکـی و سـڵۆڤاکیی زۆر بـاش ده‌زانـین و بـێ گیروگرفـت پێـی دهنووسـین و‬‫ده‌یخوێنده‌وه‪ .‬جگه له‌وانه‌ش تا ڕاده‌یه‌کی باش شـاره‌زای زمانـهکانی ئینگلیـزی‪ ،‬ڕووسـی‪ ،‬عـهڕهبی‪ ،‬ئـهڵمانی و ئیتالیـایی بـوو و‬‫قسـه‌ی پێـدهکرددن‪ .‬یـهکجار زۆر ئـۆگری شـێعر و مۆسـیقا بـوو‪ ،‬گـه‌وره هونهرمهنـدانی زۆر نه‌تـه‌وه‌کانی دهناسـین و شـارهزایییهکی‬ ‫باشی له سهمفۆنییهکانی مووزارت و بێتهۆڤێن و به‌گشتی مۆسیقای کلاسیک هه‌بوو‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ٥‬دوکتۆر قاسملوو چۆنی ده‌ڕوانیه کوردستانی ئێران و کوردستانی یه‌کپارچه و له‌و باره‌یه‌وه چۆنی بیر ده‌کرده‌وه؟‬ ‫وه‌ڵام‪ :‬له‌نێو ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کورددا قاسملوو یه‌که‌مین که‌س بوو که به‌ڕاشکاوی گوتی کوردستان وڵاتێکی دابه‌شکراوه و‬ ‫‪543‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫ئه‌گـه‌ر ڕۆژێـک ده‌رفـه‌ت بـۆ یه‌کخسـتنه‌وه‌ی هـه‌موو به‌شـه‌کانی کوردسـتان بڕهخسـێ‪ ،‬ئه‌مـه بـه یه‌کخسـتنه‌وه‌ی وڵاتێکـی دابهشـکراو‬‫داده‌نرێ نه‌ک له‌تکردنی وڵاتێک یـان جیابوونـهوه لـه وڵاتێکـی دیکـه‪ .‬بـه‌ڵام هـه‌ر لهوکاتـهدا پێیوابـوو لـه ههلومـهرجی ئێسـتادا‬‫باشترین چاره‌سه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد ئه‌وه‌یه که هه‌رکام له به‌شه‌کانی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا که لێی ده‌ژیـن بـه‬ ‫مافی خودموختاری بگه‌ن‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ :١١‬باسی پێوه‌ندیی دوکتۆر قاسملوو ده‌گه‌ڵ شامان بۆ بکه‪ ،‬دیتبووی یان نا؟ چیی له‌باره‌یه‌وه دهگو ؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬پێوه‌ندیی وی ده‌گه‌ڵ شا پێوهنـدیی ئۆپۆزیسـیۆن بـوو‪ ،‬ئـه‌و زۆر بهجیـددی دژی ڕێژیمـی شـا و سیاسـهتهکانی تێدهکۆشـا و‬‫حه‌زی ده‌کرد چی زووتره بڕووخێ‪ .‬وه‌ک ده‌زانین ئه‌و سـاڵی ‪ ٨٢٩١‬لـه پـاریس خۆپیشـاندانێکی گـه‌وره‌ی بـۆ نـاڕه‌زایی ده‌ربـڕین لـه‬‫سه‌فه‌ری شا بۆ فهڕانسـه وه‌ڕێ خسـت کـه بـووه هـۆی ئـه‌وه‌ی لـه‌ژێر گوشـاری ڕێژیمـی شـا بۆسـهر ده‌وڵـه‌تی فهڕانسـهدا لـه‌و وڵاتـه‬ ‫ده‌ربکرێ‪ .‬وه‌ک ئه‌من بزانم د‪ .‬قاسملوو هه‌رگیز چاوی به شا نه‌که‌وتوه‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ١١‬باسی پێوه‌ندیی د‪ .‬قاسملوو ده‌گه‌ڵ ئیمام خومه‌ینیمان بۆ بکه‪ ،‬داخوا ئه‌وی دیتبوو؟ چیی له‌باره‌یه‌وه دهگو ؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬دوکتۆر قاسملوو دووجار چاوی به خومه‌ینی کـهوتبوو‪ ،‬جارێکیـان لـه بارهگاکـهی خـۆی لـه “نۆفـل لـۆ شـاتا”ی ده‌وروبـه‌ری‬‫پاریس پێش ئه‌وه‌ی سواری فڕۆکه بێ و بگه‌ڕێته‌وه تـاران‪ .‬بـۆی بـاس کـردین کـه لـه مهجلیسـی گشـتیدا دیویـهتی بـه‌ڵام وهختێـک‬‫داوای کردوه دووبه‌دوو پێکه‌وه دانیشن‪ ،‬خومه‌ینی داوایه‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‪ .‬دوکتۆر قاسملوو پێی وابوو مامهڵـه و لێکتێگهیشـتن‬‫ده‌گه‌ڵ ئه‌وپیاوه ڕه‌ق و سه‌رسه‌خته کـارێکی یـهکجار دژواره‪ .‬جـاری دووه‌م لـه شـاری “قـوم” ده‌گـه‌ڵ شـاندێکی کـورد کـه زیـاتر لـه‬‫دهکـهس ده‌بـوون چـاوی پێیکـهوت بـۆ ئـه‌وه‌ی باسـی داخوازهکـانی کـوردی ئێرانـی بـۆ بکـا‪ .‬ئـه‌م دیـدارهش هـیچ ئاکـامێکی ئـهرێنیی‬‫لێنهکهوتـهوه‪،‬و ته‌نانـه‌ت دهرهتـان بـه شـانده کـوردهکـه نـهدرا ئـه‌و داخوازانهشـی ده‌گـه‌ڵ بـاس بکـه‌ن کـه بۆیـه سـهفهری قـوم و‬‫تارانیان کردبوو کـه ده‌گـه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتان باسـیان بکـه‌ن و له‌سـه‌ر مافـه‌کانی کـورد بکه‌ونـه وتـووێژ‪ .‬دوکتـۆر قاسـملوو پـاش ئـه‌و‬ ‫دیداره‌ش هه‌ر بۆچوونه‌که‌ی دیداری پێشوو له نۆفل لۆ شاتۆی پاریسی بۆ دروست بۆوه‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ١٢‬دوکتۆر قاسملوو ڕێەیمی ئاخونده‌کانی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگاند؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئـه‌م ڕێژیمـهی وه‌ک هه‌یـه ههڵدهسـهنگاند و بـه ڕێژیمێکـی دواکـهوتووی وهحشـیی ده‌زانـی کـه نـاکرێ لـه‌باره‌ی مهسـهله‬‫چارهنووسییهکانهوه ده‌گه‌ڵی بگه‌یه هیچ ڕێککه‌وتنێک که خزمه‌تی داخوازی چین و توێژه‌کانی کۆمـه‌ڵ و گهشـانهوه و پێشـکه‌وتنی‬‫وڵات له بواری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هیتـردا بکـا‪ .‬زۆر به‌داخـه‌وه بـه تێپـهڕینی ڕۆژگـارو چه‌نـدین تاقیکردنـهوه ده‌گـه‌ڵ ئـه‌م‬‫ڕێژیمه ده‌رکه‌وت که بۆچوونه‌کانی دوکتۆر قاسملوو له‌و باره‌یه‌وه دروست و له‌جێی خۆیانـدا بـوون‪ .‬ئـاخر ئـه‌م ڕێژیمـه بـۆ گـه‌لانی‬ ‫ئێران و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییانه که خۆی به نوێنه‌ریان داده‌نێ جگه له زه‌بروزه‌نگ و مه‌رگ و‬ ‫‪544‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫ماڵوێرانی شتێکی پێ نه‌بووه‪.‬‬‫پرسیار ‪ : ١٠‬باسی وتووێەهکانی “ڤییه‌ن”مان بۆ بکه‪ ،‬ئه‌وه‌ی د‪ .‬قاسملوویان تێدا کوژرا‪ .‬کێوی لێبووو؟ مهبهسوت لوهو وتووێەانوه‬ ‫چی بوو؟ داخوا نه‌ده‌ترسا بیکوژن؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬وتووێژه‌کانی ڤییه‌ن دوو قۆناغیان هه‌بوو‪ .‬جاری یه‌که‌م له دواڕۆژه‌کانی سـاڵی ‪٨٢١١‬و یه‌کـه‌مین ڕۆژه‌کـانی سـاڵی ‪٨٢١٢‬دا‬‫بـوون‪ .‬لـه‌و قۆناغـه‌دا دوکتـۆر قاسـملوو داخوازهکـانی کـوردی ئێـران و باشـترین ڕێگـای چاره‌سـه‌ری مهسـهلهی کـورد لـه‌و بهشـهی‬‫کوردستان له روانگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ی بۆ لایه‌نی به‌رامبـه‌ر بـاس کـرد و شـاند‌ی ئێـران بـۆ “وتـووێژ” رایگه‌یانـد‬‫که ده‌سه‌ڵاتی بریـاردان له‌سـه‌ر ئـه‌و داخوازانـهی نیـه‪ ،‬بـه‌ڵام بـه ئهمانهتـهوه دهیانخاتـه بـه‌ر چـاوی به‌رپرسـان لـه تـاران و بـۆ‬ ‫ده‌وری دووه‌می وتووێژه‌کان ورده‌کاریی بۆچوونی به‌رپرسانی ڕێژیم له باره‌یانه‌وه ده‌گه‌ڵ خۆی دێنێ‪.‬‬‫قۆناغی دووه‌م له ڕۆژانی ‪٨٢‬و ‪٨٥‬ی ژووئیه‌ی ‪٨٢١٢‬دا به‌ڕێوه چوو‪ ،‬که به‌ڕاستی ئه‌ندامانی شـاند‌ی ئێـران بهڵێنهکـهیان بـرده سـه‌ر‬‫و “ورده‌کاریی بۆچـوونی به‌رپرسـانی ڕێـژیم”یـان ده‌گـه‌ڵ خۆیـان هێنایـهوه کـه بریتـی بـوو لـه چه‌نـد پارچـه چـه‌کی کوشـهنده بـۆ‬‫تێڕۆری بهرپرسانو نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کـورد لـه کوردسـتانی ئێـران له‌سـه‌ر مێـزی “وتـووێژ”‪ .‬له‌بـه‌ر ئـه‌وه‌ش کـه پێویسـتییان‬‫به‌وه هه‌بوو بارودۆخه‌که باش هه‌ڵسه‌نگێنن‪ ،‬ڕۆژی یه‌که‌می دیداره‌که واته دوازده‌ی ژووئیه پڵانهکهیان جێبه‌جێ نه‌کرد و هـهڵیان‬‫گرت بۆ ڕۆژی دواتر که ڕێکه‌وتی چله‌مین ڕۆژی مردنی خومـهینی بـوو‪ .‬بـهوکاره پـهیامێکی بـهخوێنو قوڕقوشـم ئیمـزا کراویـان بـۆ‬ ‫نه‌ته‌وه‌ی کورد نارد که جیاوازیی ده‌گه‌ڵ فه‌رمانی خومه‌ینی به کوشتاری کورده‌کان نه‌بوو‪.‬‬‫شـتێک کـه سـه‌رنجی مـن ڕادهکێشـێ ئه‌وه‌یـه کـه ڕێککـهوتنی ئـه‌م دوایییـهی نێـوان ئێـران و گرووپـی (‪)٣+٨‬یـش ڕاسـت لـه‌و شـاره‬‫(ڤییه‌ن) و له‌و ڕۆژه‌دا کـه دوکتـۆر قاسـملووی تێـدا تێـڕۆر کـرا (‪٨٥‬ی ژووئیـه) ئیمـزا کـرا‪( ،‬ڕاگهیاندنهکـهی که‌وتـه ‪٨٩‬ی مانـگ)‪.‬‬‫داخوا ئه‌مه ‪-‬به‌تایبه‌تی بۆ ئێران ‪ -‬هه‌ر ڕێکه‌وت بوو یـان بـه ئهنقهسـت بهرنامـهی بـۆ داڕێـژرا بـوو؟ ڕێژیمـی ئێـران بـه تێـرۆری‬‫دوکتـۆر قاسـملوووه نه‌وه‌سـتا و زنجیـرهی تاوانـهکانی لـه ئورووپـا بـه‌رده‌وام بـوو‪ .‬ده‌زانـین هـه‌ر چه‌نـد سـاڵ دواتـر‪ ،‬لـه پـاش‬‫ته‌واوبوونی کۆنگره‌ی ئهنتهڕناسیۆناڵی سۆسیالیست له بێرلین دوکتۆر سادقی شه‌ڕه‌فکه‌ندی جێنشینی دوکتۆر قاسملووشیان تێـڕۆر‬ ‫کرد (ڕووداوی میکۆنووس)‪.‬‬‫پرسیار ‪ : ١٢‬نه‌خشی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری پێشووی عێڕاق له‌و وتووێەانهدا چی بوو؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬بـه‌ڕێز جـه‌لال تاڵـهبانی لـه وتووێژهکـانی ڤییهنـدا نهخشـی نێوبژیـوانی هـه‌بوو‪ ،‬ئـهوو ئه‌نـدامێکی دهفتـهری سیاسـیی‬‫یه‌کیه‌تیی نیشتمانی له ته‌نیشت ڕه‌حمه‌تی ئه‌حمـه‌د بنبـیللا سـهرکۆماری پێشـووتری ئهلجـهزایر لـه به‌شـی یه‌کـه‌می وتووێژهکانـدا‬‫به‌شـدار بـوون‪ .‬تاڵـهبانی بهرپرسـایهتیی پاراسـتنی گیـانی دوکتـۆر قاسـملووی گرتبـووه ئهسـتۆو ئـه‌و نهخشهشـی بـه لێوهشـاوهیی‬‫‪545‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫بهئـهنجام گهیانـدبوو‪ .‬چونکـه ئـه‌رکی پاراسـتنی گیـانی وتووێژکـهرانی بـه ڕایهڵکهیـهکی ئهمنیـهتی سـپاردبوو کـه ده‌وری بیسـت‬‫ئه‌نـدامی هـهبوون و حـه‌وت کـه‌س له‌وانـه‌ش چـه‌کی دهمانچـهیان پـێ ببـوو‪ .‬بۆیـه کاتێـک ئێرانییـهکان هه‌سـت ده‌کـه‌ن بـه بـوونی‬‫تاڵه‌بانی له وتووێژه‌کاندا پڵانی تێڕۆرهکهیان بۆ جێبه‌جێ ناکرێ‪ ،‬به بیانووی ئـه‌وه کـه ئێمـه ئێـرانیین و نـابێ که‌سـی بێگانـه‬‫له موناقه‌شه نێوخۆیییهکانماندا به‌شدار بـێ‪ ،‬پـێ له‌سـه‌ر ئـه‌وه دهچـهقێنن کـه ده‌وری دووه‌مـی وتووێژهکـان نـابێ هـیچ لایـهنێکی‬‫ســێیهمی لێبــێ‪ .‬ســه‌یر ئه‌وه‌یــه دوکتــۆر قاســملوو بــه پێچهوانــهی ئــه‌و هــه‌موو ئــهزموون و زانیارییــه کــه له‌ســه‌ر پڵانــهکانی‬‫کاربه‌ده‌سـتانی ئێـران و نیـازی ناپاکیـان به‌رامبـه‌ر ئۆپۆزیسـیۆن و بهتایبـهتی کوردهکـان هـهیبوو‪ ،‬سـه‌رنجی بـۆ لای پڵانهکـهیان‬ ‫ڕانهکشابوو‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ١٥‬پێش ئه‌وه‌ی بچێته وتووێەهکان چیی به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب گو ؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ئه‌من له‌و کاته‌دا ئه‌ندامی ڕێبه‌ری نه‌بووم‪ .‬به‌ڵام بـه‌پێی ئـه‌وه‌ی لـه هاوڕێیـانی ڕێبـهریم بیسـتوه‪ ،‬یه‌کـه‌م دیـدار لـهنێوان‬‫دوکتۆر و نێردراوانی ئێران‌دا بێ ئاگـاداریی پێشـووی ئه‌نـدامانی ڕێبـهری مه‌گـه‌ر جێگرهکـهی و ئه‌نـدامانی دهفتـهری سیاسـی بـووه‪.‬‬‫به‌ڵام که گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی با ڕێبه‌ری گێڕاونه‌وه که له‌نێوان ئه‌وو شاندی وتووێژکه‌ری ئێران یان باشـتر‬‫بڵێم شاندی ڕاسپێردراو بۆ تێڕۆردا گـوزهراون‪ .‬چه‌نـد مانـگ دوای یه‌کـه‌مین دیـداری دوکتـۆر قاسـملوو ده‌گـه‌ڵ ئێرانییـهکان‪ ،‬ئـه‌وان‬‫پێشنیار ده‌که‌ن دیدارێکی دیکه‌یان ده‌گه‌ڵ دوکتۆر قاسملوو هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی گۆیـا بۆچـوونی به‌رپرسـانی لـه‌باره‌ی ئـه‌و داخوازانـهی‬‫کورده‌وه پێڕابگه‌یه‌نن که دوکتۆر قاسـملوو لـه ده‌وری یه‌کـه‌می وتووێژهکانـدا خسـتبوونیه بـه‌ر چاویـان‪ .‬دوکتـۆر قاسـملوو جوابیـان‬‫ده‌داته‌وه که ئێستا دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی جێگری سکرتێر له ئورووپایـه‪ ،‬بـا ئـه‌و ببیـنن و وه‌ڵامـی تـاران بـه داخوازهکـانی کـوردی‬‫پێڕابگه‌یه‌نن‪ .‬به‌ڵام ئه‌وان پێ داده‌گرن که ده‌بـێ دوکتـۆر قاسـملوو بۆخـۆی لـه دیدارهکـه ئامـاده بـێ و ئامـاده نـین ده‌گـه‌ڵ که‌سـی‬ ‫دیکه کۆ ببنه‌وه‪ .‬بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌و پێداگرتنه‌ش سه‌رنجی دوکتۆر بۆ لای ئه‌و پڵانه که بۆی چنراوه ڕاناکێشێ‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ١٠‬خه‌به‌ری شههیدبوونهکهیتان چۆن وه‌رگر ؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬بێ که‌مترین گومان شه‌هیدبوونی دوکتۆر قاسملوو نهکههر بۆ هاوڕێکانی له حیزبـی دێمـوکڕاتی کوردسـتاندا‪ ،‬بـه‌ڵکوو بـۆ‬‫هه‌موو لایه‌نگران و دۆستانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ئێران و لـه هـه‌موو به‌شـه‌کانی کوردسـتان ڕووداوێکـی بـهژان و زهبرێکـی گـه‌وره‬‫بـوو‪ .‬بـه‌ڵام ئێمـه خهبهرهکـهمان بـه هه‌سـتێکی شۆرشـگێڕانه و بهرپرسـانهوه وه‌رگـرت‪ ،‬ئـاخر دوکتـۆر قاسـملوو بۆخـۆی ڕۆیشـت و‬‫به‌رپرسایه‌تیی ته‌واوکردنی ئه‌رکه‌کانیی خسته ئه‌ستۆی هاوڕێ و قوتابییه‌کانی‪ .‬مه‌رگی له‌نه‌کاوی ئامۆژگارییه شۆرشـگێڕانهکانیی‬‫وه‌بیر هێناینه‌وه که دهیگـوت ئێمـه لـهمێژه بـه‌ڵێنمان داوه بـۆ شـههیدبوونی هاوڕێکانمـان نـاگرین و تـه‌نیا کـار کـه ده‌تـوانین بـۆ‬‫شادکردنی گیانی ئه‌وان و نه‌مرکردنی ناویـان بیکـهین ئه‌وه‌یـه کـه ڕێگایهکـهیان درێـژه بـده‌ین هـه‌تا کاتێـک یـان ئـه‌و ئامانجانـه‬ ‫به‌ده‌ست دێنین که ئه‌وان گیانیان له‌پێناویاندا به‌خشیوه‪ ،‬یان ئێمه‌ش وه‌ک وان تێکه‌ڵ به‌کاروانی نه‌مران ده‌بین‪.‬‬ ‫‪546‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫له‌و کاته‌دا تێکۆشه‌رانی حیزب هه‌رکه‌س له ناوچه‌ی خۆیـان خـه‌ریکی چالاکییـهکان و بـهجێهێنانی ئـه‌رکی خهباتگێڕانـهی خۆیـان‬‫بوون و ته‌نیا ئامرازی پێوه‌ندی پێوهگرتنیشیان ده‌زگای بێ‌سیم بوو‪ .‬ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب خه‌به‌ری شه‌هیدبوونی دوکتـۆر قاسـملووی‬‫له برووسکه‌یه‌کدا به پێشمه‌رگه‌کان ڕاگه‌یاند که ئه‌مه نێوه‌رۆکه‌که‌ی بوو‪“ :‬دوکتۆر قاسملوو شه‌هید بـوو بـه‌ڵام حیزبهکـهی مـاوه و‬‫خهباتهکـهمان به‌رده‌وامـه”‪ .‬ئـه‌م برووسـکهیه و هه‌ڵوێسـته‌کانی دواتـری ڕێبهرایـهتی شـوێنهوارێکی زۆریـان له‌سـه‌ر بهرزبوونـهوهی‬‫وره‌ی پێشـمه‌رگه‌کان و چوونهسـهری هه‌سـتی خهباتگێڕانـهی لاوهکـانی دیکـه هـه‌بوو‪ ،‬بـهجۆرێک کـه لـهماوهی چه‌نـد مـانگی پـاش‬ ‫تێڕۆرهکهدا پتر له چوارسهدوههشتا کیژ و لاوی کورد هاتنه نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانه‌وه‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ١٩‬کێ له تێڕۆری دوکتۆر قاسملوودا به‌شدار بوو؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬هه‌رچه‌ند ئێمه لیستێکی ناوی ئه‌و کهسانهمان له‌لایه که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له کرده‌وه تێڕۆریستییهکهدا به‌شـدار‬‫بوون‪ ،‬وه‌ک مسته‌فه‌وی و سهحڕاڕوودی و بزورگیان و به‌نی هاشمی و ئهحمهدینهژاد‪ ،‬به‌ڵام له هه‌مووی ئه‌وانه گرنگتر ئه‌وه‌یه که‬‫بڕیاری تێڕۆرهکه له به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئێرانه‌وه‪ ،‬له خامه‌نه‌یی خۆیه‌وه ده‌رچـووه کـه ئه‌گـه‌ر ئهوانـهش نهبووایـهن زۆر‬‫گرووپی دیکه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدا بوون که جێبـهجێکردنی ئـه‌و کـرده‌وه تێڕۆریسـتییهیان پێبسـپێرێ‪ .‬که‌وایـه‪ ،‬تاوانبـاری سـه‌ره‌کیی‬ ‫که‌تنه‌که ته‌واوه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‪ ،‬نه‌ک ئه‌و چه‌ند به‌کرێگیراوه که جێبه‌جییان کردوه‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ١٩‬ئێرانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و کوێ ده‌چێ؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬زه‌حمه‌ته هیچ توێژه‌رێک پێشبینیی ئه‌وه بکا که ئێرانی ئایه‌نده به‌ره‌و کوێ ده‌چێ‪ .‬چونکه ئه‌م ڕێژیمـه هـه‌روه‌ک خۆیـان‬‫ده‌ڵێن وێک‌چوونی ده‌گه‌ڵ هیچ حکوومه‌تێکی دیکه‌ی دنیا نیه تـا بکـرێ بـه کـهلکوهرگرتن لـه ئهزموونـهکانی ئـه‌و وڵاتانـه حـوکمی‬‫له‌سه‌ر بدرێ‪ .‬ته‌نیا شت که له‌وباره‌یه‌وه ده‌توانم بیڵێم ئه‌وه‌یه که ڕێژیمی ئێستای ئێران ناتوانێ هه‌تاسه‌ر به‌م جۆره درێـژه بـه‬‫ژیانی خۆی بدا‪ .‬که‌وایه‪ ،‬یان ده‌بێ ڕێبازی خۆی بگۆڕێ (که یه‌کجار به دووری ده‌زانم) یان ده‌بێ جێگا بـۆ ڕێژیمێکـی دیکـه چـۆڵ‬‫بکا که پتر ده‌گه‌ل داخوازییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه سازگار بێ‪ .‬دیاره ئه‌مه‌ش پێویستیی به خه‌باتێکی سـه‌خت و دانـی قوربانییـهکی‬ ‫زۆر هه‌یه‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ١٥‬ئێران شه‌ریکی ئه‌مریکایه یان دوژمنیه‌تی؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬پێـداگرتنی بـهرزترین ڕێبـهرانی ئـه‌مریکا و ئێـران له‌سـه‌ر درێژهدانـی ڕێبـازی خۆیـان به‌رامبـه‌ر بـه هاوپهیمانـهکانیان و‬‫لێکدانه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێک بۆ ئه‌و شته‌ی له وتووێژه‌کانی ڤییه‌ن به‌ده‌ستیان هێناوه‪ ،‬نیشان ده‌دا که دوو لایـهنی ئێـران و گرووپـی‬‫(‪ )٣+٨‬نه‌گه‌یشتوونه چاره‌سه‌ری هه‌موو ناکۆکییه‌کانی نێوانیان و ئه‌وه‌ی له‌نێویاندا ڕووی داوه ته‌نیا ڕێککه‌وتن له‌سـه‌ر هێنـدێک‬‫بنه‌مایه که له کورتخایه‌ندا خزمه‌تی قازانجی هه‌ر دوولا ده‌که‌ن‪ .‬ئه‌گینا بۆخـۆم پێشبینـی ناکـه‌م کـه ئـه‌و ڕێککه‌وتنـه ته‌نانـه‌ت‬ ‫‪547‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬‫تا ئه‌و ماوه‌یه‌ش به‌رده‌وام بـێ کـه لـه ده‌قـی ڕێککهوتننامهکـهدا بـۆی پێشبینـی کـراوه‪ ،‬چونکـه لـه جێبهجێکردنـدا کهندوکۆسـپی‬‫زۆری دێنه سه‌ر ڕێگا‪ .‬له‌وه‌ش گه‌ڕێ که ڕێککه‌وتننامه‌که هێشتا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی قانوونیی هیچکام لـه دوو ده‌وڵـه‌تی ئێـران و‬‫ئه‌مریکاوه په‌سند نه‌کراوه و به دوور نازانرێ له‌وه‌شدا گیروگرفتی بێته سه‌ر ڕێگا‪ .‬بۆیه پێموایـه هـه‌تا کاتێـک ئـه‌م ڕێژیمـه لـه‬‫ئێران له‌سه‌ر کاره ته‌نانه‌ت بیرکردنه‌وه له‌وه‌ش کـه ئێـران و ئـه‌مریکا لـه دواڕۆژدا ده‌بنـه دۆسـت کـارێکی دژواره‪ .‬چونکـه ڕێژیمـی‬‫ئیسلامی هه‌روه‌خت دۆستایه‌تیی ئه‌مریکا قبووڵ بکا و ده‌ست له دروشمی “بمرێ ئه‌مریکا” و دانانی ئه‌مریکا به “شه‌یتانی گه‌وره”‬ ‫هه‌ڵبگرێ‪ ،‬له‌ڕاستیدا خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێ‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ٢١‬دواڕۆژی کوردی ئێران چیه؟ ڕاپه‌ڕینی مه‌هاباد ته‌واو بووه یان ماوه؟ چ ده‌سکه‌وتێکی هه‌بوو؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬نـاتوانم چارهنووسـی دواڕۆژی کـوردی ئێـران پێشبینـی بکـه‌م‪ .‬تـه‌نیا شـت کـه ده‌تـوانم پێـی له‌سـه‌ر دابگـرم ئه‌وه‌یـه کـه‬‫سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌ندوکۆسپه‌کان خه‌باتی کوردی ئێران بۆ وه‌دیهێنانی داخوازه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێ هـه‌تا ڕۆژێـک کـه ئـه‌م گه‌لـه‬‫مافه ڕه‌واکانی خۆی به‌ده‌ست دێنێ‪ .‬له‌سه‌ر ئه‌وه که ئه‌و ئامانجانه چۆن به‌ده‌ست دێنن‪ ،‬ناتوانم شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی دیاری بکـه‌م‪.‬‬‫به‌ڵام ده‌زانم که کوردی ئێران هه‌روه‌ک له ڕابردوودا نیشانیان داوه‪ ،‬ئامـادهن بـه هـه‌موو رێگایـهک و هـه‌موو ئـامرازێکی به‌رده‌سـت‬‫خه‌باته‌که‌یان درێژه بده‌ن و دره‌نگ یان زوو هه‌رده‌بێ ئه‌م گه‌له سه‌رکه‌وێ‪ ،‬چونکـه ئه‌مـه بۆتـه قـانوونی ژیـان و ئێـران نـاتوانێ‬‫له‌م قانوونه به‌ده‌ر بێ‪ .‬ئـه‌وه کـه ئۆپۆزیسـیۆنی کـوردی ئێـران پـهرشوبڵاوه حهقیقـهتێکی یـهکجار تاڵـه کـه کـوردی ئێـران پـێش‬‫هه‌موو که‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن‪ .‬به‌ڵام وه‌ک ده‌زانن ئه‌مه تایبه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران نیه‪ ،‬به‌ڵکوو فهتایهکه تووشـی‬‫بزووتن ـه‌وه ڕزگاریخوازییــهکان و ته‌نانــه‌ت حیزب ـه سیاســییهکانی وڵاتــانی پێشــکهوتووش بــووه و ده‌بــێ‪ .‬ه ـه‌ر ده‌بــێ ڕۆژێکــیش‬ ‫له‌پێناوی قازانجی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌کاندا کۆتایی پێبهێنرێ‪.‬‬‫ڕاپه‌ڕینی مه‌هاباد دوای کوژرانی کیژۆڵه‌ی کورد فه‌رینازی خوسره‌وانی ڕووداوێکی دابـڕاو نـه‌بوو‪ ،‬بـه‌ڵکوو ئهڵقهیـهک لـه خـهباتی‬‫سه‌خت و له‌مێژینه‌ی کوردی ئێران له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانیاندا بـوو‪ .‬بـه‌ڵێ‪ ،‬ڕاپـهڕینی مـههاباد تـه‌واو بـوو‪ ،‬بـه‌ڵام‬‫خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی گه‌لی کورد که ڕاپه‌ڕینی مه‌هاباد ئه‌ڵقه‌یه‌کی بوو‪ ،‬به‌رده‌وامه و زۆر ده‌سکه‌وتی سیاسییشی به‌ده‌ست هێنـاون‬ ‫که گرنگترینیان ئه‌وه‌یه کوردستان سه‌ری به‌رزه و هه‌موو خه‌باتگێڕانی ئێران به‌چاوی ڕێز‌و ئومێده‌وه لێی ده‌ڕوانن‪.‬‬ ‫پرسیار ‪ : ٢١‬هیچ موناقه‌شه‌یه‌ک له‌نێوان ئێوه وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران و خۆرئاوا و ئه‌مریکادا هه‌یه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆخۆم ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی هیچ حیزبێکی کوردی نیم‪ ،‬ئه‌وه‌نـده ده‌زانـم زۆر لـه حیزبـهکانی ئۆپۆزیسـیۆنی‬‫کوردی ئێران جۆره پێوه‌ندییه‌کیان ده‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریکاو هێنـدێکی دیکـه لـه دهوڵـهتانی خۆرئـاوا هه‌یـه‪ .‬بـه‌ڵام بهشبـهحاڵی‬ ‫خۆم نه‌مدیوه و نه‌مبیستوه پێوه‌ندییه‌کیان له نێودا بێ که بکرێ ناوی بنێی موناقه‌شه‪ .‬ئاره‌زوو ده‌که‌م به‌هه‌ڵه چووبم‪.‬‬ ‫‪548‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫پرسیار ‪ : ٢٢‬گه‌لی کورد له ئێران چ چاوه‌ڕوانییه‌کی له ئێوه هه‌یه؟‬‫وه‌ڵام‪ :‬داوای گه‌لی کوردی ئێران له هه‌موو لایه‌نه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد ئه‌وه‌یه هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان درێـژه بـه‬‫خـهباتی ڕزگاریخوازانـهی خۆیـان بـده‌ن و گومانیشـی تێـدا نیـه کـه ئـه‌م گه‌لـه داوا لـه حیزبـه شۆرشـگێڕهکانی ده‌کـا کۆتـایی بـه‬‫ناکۆکییه‌کانیان بێنن و له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌ر هێندێ بنه‌ما و ئامانجی هاوبه‌ش ڕێککه‌ون که هه‌موویان باوه‌ڕیـان پێیـان هـه‌بێ و‬‫هه‌موویان یه‌کڕیز دژی هه‌ر لایه‌نێک بوێستن که بیه‌وێ زیان به ئامانجـه‌کانی کـورد بگهیـهنێ‪ .‬ئـاواتم ئه‌وه‌یـه گشـتیان گـوێ لـه‬ ‫بانگه‌وازی ئه‌و گه‌له بگرن که خۆشی ده‌وێن و هیوای پێیان هه‌یه و هه‌موو خێر‌و خۆشییه‌کی بۆیان ده‌وێ‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪ :‬ماڵپەڕی کوردستان و کورد ‪ /‬ڕێکەوتی‪٨١ :‬ی ئاگۆستی ‪٢١٨٣‬‬ ‫‪549‬‬

‫بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‬ ‫ماموستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬پاراستنی سەربەخۆیی دەبێ چەند شتی زامن بن‬ ‫وتووێەی کوردکاناڵ دەگەڵ عەبدوڵڵا حەسەنزادە‬‫مـاوەیەکە لە هەرێمـی کوردسـتان مەسـەلەی ڕێفرانـدۆم لە لایەن راگەیەنەکـانی هەرێمـی کوردسـتانەوە قسـەی لەسـەر دەکـرێ لە‬‫حاڵەتی وا دا ئەگەر ریفڕانـدۆم بکـرێ هەڵوێسـتی ئێـران و تـورکیە خ دەبـێ؟ دەتـوانن لە بـارەی ئـابورییەوە کێشـە بـۆ هەرێمـی‬‫کوردستان یان باشووری کوردستان دروسـت بـکەن؟ بـۆچی ئەوە چەنـد سـاڵە هەر باسـی ڕێفڕانـدۆم دەکـرێ و عەمەلیـان نەکـردوە؟‬‫ئەگەر ڕێفڕانـدۆم بکـرێ گەورەتـرین کێشـەیان لەگەڵ دەوڵەتـی مەرکەزی عێـراق خ شـیعەکان خ سـونییەکان خ دەبـێ؟ بـۆ باسـی‬‫زیاتر لەسەر ئەو مەسـەلەیە “کـورد کانـاڵ” وتـووێژێکی دەگەڵ بەرێـز مامۆسـتا عەبـدوڵا حەسـەنزادە‪ ،‬سیاسـەتمەدار و نووسـەری‬ ‫ناوداری کورد پێکهێناوە‪.‬‬‫کوردکاناڵ‪ :‬مامۆستا ئەوە چەند ساڵە باسی رفراندۆم دەکرێ لە هەرێمی کوردستان لە لایەن ڕاگەیەنودراوەکانەوە‪ .‬بوۆ توا ئێسوتا‬ ‫نەکراوە‪ .‬بە ڕای ئێوە گەورەترین کێشەکان یان کەند و کۆسپەکان بۆ ئەوەی کە ڕێفڕاندۆم بەرێوە بچێ چییە؟‬‫عەبدوڵڵا حەسەنزادە‪ :‬بە باوری من مەسەلەکە دوو جەنبەی هەیە‪ ،‬جەنبەیەکیان ڕێفڕاندۆمە و جەنـبەیەک ئەو ئامـانجەیە کە‬‫ڕێفڕانـــدۆمی بـــۆ دەکـــرێ‪ ،‬ئەوەی پەیوەنـــدی بە ڕێفڕانـــدۆمەوە هەیە‪ ،‬ڕەنـــگە کـــارێکی زۆری نەوێ‪ ،‬وەختێکـــی زۆری نەوێ و‬‫هەزینەیەکـی زۆریشـی نەوێ‪ ،‬چـوونکە ‪ ٨١‬سـاڵ زیـاتر بەر لە ئێسـتا‪ ،‬لێـرە ڕێفڕانـدۆمێک ـــ هەرچەنـدە دەوڵەت بەرنـامەی بـۆ‬‫دانەنابوو ــ وەڕێخرا‪ ،‬خەڵکیش زۆر بە توندی بەشـدار بـوون و دەنگێکـی یەکجـار زۆریشـی هێنـاوە‪ .‬ئەگەر بە هەڵە نەچـم دەوری‬‫‪ ٢١‬لەسەدی خەڵکەکە دەنگێان بۆ سەربەخۆیی دابوو‪ ،‬لەعەینی کات دا کە ڕێفڕاندۆم بۆ فدرالیزم دەکرا‪ ١٣ ،‬لە سەدیش رەئیـان‬‫بەوی دابوو‪ ،‬کە من پێموابوو ئەوە نیشانەی وشیاری خەڵکە‪ .‬ئەوەڵیان تەعبیر لە ئارەزوو و ئامال و حەقی ئەو مـیللەتە دەکـا‪،‬‬‫ئەوەی دیـکە سـەرو کـاری لەگەڵ وەزعـی مەوجـود هەیە‪ .‬ئەوەی کە ئێسـتا مـومکینە‪ .‬کەوایە ئەو دووانە لە واقیعـدا ناتەباییـان‬‫بەیەکەوە نییە‪ .‬ئەوەی دەبێتە باعیسی وەدوا خستنی ڕێفڕاندۆم‪ ،‬وەک گوتم مەسەلەی ڕێفڕاندۆم نییە‪ ،‬مەسـەلەی کـارەکەی دوای‬‫ڕێفڕانــدۆمە‪ .‬ئەمە مەســەلەیەکە کە ئیحتیــاجی بە لێووردبــوونەوە‪ ،‬کــار لەســەر کــردن و موتــالەعەیەکی زۆر هەیە‪ .‬ئەوە کە‬‫میللەتی کورد حەقی هەیە سەربەخۆیی خۆی هەبـێ‪ ،‬پـێم وایە نە ئـێمە و نە هـێچ ویژدانێکـی سـەلیم ئینکـاری ناکـا‪ .‬بەڵام ئەوە‬‫لێرە لە ناوچە و لە دنیادا چەندە عەمەلییە‪ ،‬چەندە لەگەڵ کەند و کۆسپ ڕووبەڕو دەبێ‪ ،‬ئەوەیان مەسـەلەیەکی دیـکەیە‪ .‬وەدوا‬‫کەوتنی ڕێفڕاندۆم یان ئیعلانی سەربەخۆیی کوردستان پێمـوابێ دەگەرێـتەوە سـەر ئەوە کە تـا چەنـدە زەمیـنە بـۆ ئەو مەسـەلەیە‬‫ئامـادەیە‪ .‬دەبـێ زەمینەسـازی بـۆ بکـرێ‪ ،‬زەمینەسـازی لە نێوخـۆ‪ ،‬لە نـاوچە‪ ،‬لە ڕادەی نێونەتەوەییـدا‪ ،‬لەگەڵ زلهێزەکـان کە‬ ‫‪550‬‬


Like this book? You can publish your book online for free in a few minutes!
Create your own flipbook