بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده 1
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده پێڕست - 1پێشەکی .......................................................................................قادر وریا 6 ............... -2ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای چارەسەری مەسەلەی کورد ..........................................عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده 9 .... -3عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :لە هەڵوێستە سیاسییەکانم پەشیمان نیم 15 ........................................................ - 4عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده\" :ئێمه له تاراوگه ده‌ژین\" ............................................مه‌جید ئه‌حمه‌دی 41 ........... - 5دووپاتبوونه‌وه‌ی سیناریۆی ئازادیی عێراق ،له ئێران به‌دوور ده‌زانم .........ئاژانسی دهنگوباسی AKIی ئیتالیا 51 .... - 6لەپەراوێزی سیاسەت دا :وتووێژێکی ئەدەبی لەگەڵ عەبدوڵڵا حەسەنزادە ......................هومەن مەردانی 56 ...... -7عەبدوڵڵا حەسەنزادە :ئێران حکوومەتی هەرێم بەفەرمی ناناسێت ...............................هیوا سەلیمی 63 ........ -9عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌گه‌ر قه‌راره چاره‌نووسی كورد دیاری بكرێ بۆچی ده‌بێ هه‌ر له كوردستانی عێراق دا بێ؟ ....................................................................................خالید محه‌مه‌د زاده -سۆران پاڵانی 67 .... -10مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :هەمیشە سەربەخۆیی کوردستانم پێ حەقێکی موسەللەم و سروشتیی نەتەوەیی کو رد بووە ..............................................................................................ئا :عەلی بوداغی 70 ............. -11دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنان له سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا .................................شنۆ مێهرپه‌روه‌ر 76 .......... -12وتووێژی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ،سەبارەت بە شەستەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی .....کوردستان .......................................................................................ڕۆژنامەی کوردستان 82 ....... -13مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده -سیاسه‌توان و رووناکبیری ناودارى کورد ..................جه‌هانگیر غه‌فاری 85 ........ -14عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :هێمن زۆر شاعیر بوو ،به‌ڵام كه‌م سیاسی بوو .......................خالید محه‌ممه‌دزاده 99 .......\" -15به‌ره‌ى کوردستانى\" له چاوپێکه‌وتنێک له گه‌ل به‌ڕیز عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ............... :خالید محه‌ممه‌دزاده 122 ..... -16وردەکاریییەکانی شەڕی ساڵی ٨٥٣١لە نەغەدە .............................................مێهدی مێهرپەروەر 134 ...... -17مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ده‌سه‌ڵاتی سمکۆ ده‌چێته خانه‌ی ده‌سه‌ڵاته نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریخوازییه‌کانی کورده‌وه ...................................................................................................سه‌لاح عه‌بدوڵڵا 139 ....... -18عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :دووپات بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ئه‌فغانستان و عیراق له ئێران ،لانی که‌م له داهاتووی نزیکدا بهدووردهزانم ...........................................................................................گۆڤاری ڕێژوان 144 .......... 2
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده -19قاسملوو چۆن ژیا....؟ گفتگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ..............................خالید موحه‌ممه‌دزاده 151 ....... -20عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده\" :ئەمن نه‌بوومایه خه‌ته فیکری یه‌کانى دوکتۆر قاسملوو له مێژ بوو سڕابوونه................... ................................................................................................خالید محه‌ممه‌دزاده 160 ........ -21تایبهتمهندیو كه‌سایه‌تیی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی ،له روانگه‌ی رێبه‌رانی حیزبه‌وه .........عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده 164 ..... -22عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :باس لهجیابوونهوهکهی حزبی دیموکرات ده‌کا .....................هیلال ئیبراهیم 168 ........... -23کۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى ماموستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده .....................................هێژا مه‌نگوڕ 171 .............. -24کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ....................................... :خالید موحەممەدزادە 175 ..... -25عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ململانێی ناڕەوا تائێستا حیزبی دیموکراتی ورد کردووە و ئامجارەش هەر وردی دەکا ..... ...................................................................................................ڕۆژنامەی میدیا 186 ........ -27دیمانەیەکی ئاژانسی کوردستان بۆ دەنگوباس لەگەڵ مامۆستا حەسەنزادە ...............دیمانە عومەر عەلی 194 ....... -28عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر كه‌سه‌ی له شوێنێك و له خێمه‌یه‌ك دانیشتوون .................... .................................................................................................فه‌ره‌یدون بێوار 198 .......... -29حیزبێک عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئەگەر بیروڕای جیاوازی تێدا نەبێ حیزب نیە ..........کاوان عومەر سەلامی 203 ..... -30پوخته‌یه‌ك له :وتووێژی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئه‌مریكایی جاناتان راندال و .........کوردستان و کورد 209 ......... -31عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :هێزه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانی ئێران ،هیچیان موافق نین بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئێران ............ ...............................................................................................ئامانج عه‌بدوڵڵا سوور 221 ..... -32هه‌وڵمانداوه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پژاك و په‌كه‌كه باش بێت\" ............................ئا :ئاری سابیر 231 ........... -33عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :پێکگەیشتنی ئەمریکا و جمهوریی ئیسلامی زۆر کارێکی ئاسان نیە ........................... .............................................................................................رادیۆ دەنگی کوردستان 235 ....... -34مامٶستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :نەباسی ئەوەم کردوە کە وتووێژمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە و نە باسی ئەوەم کردوەوتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکەین ....................................وتووێژی رادیۆی دەنگی کوردستان239 ............. -35عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده\" :ئاواره\" هاوڕێى رێگاى ژیان و خه‌بات ،ئه‌و که‌سه‌ى قه‌ت له‌بیرم ناچێ ...................... ................................................................................................شلێر حه‌سه‌نپوور 246 ......... - 36وتووێژی بڵاو کراوەی ئینتێرنیتیی \"تلاش\" لەگەڵ عەبدوڵڵا حەسەن زادە .................و :بێ‌ژان 252 ................ -37مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :دوكتور قاسملوو ته‌سلیمی وه‌زعه‌كه نه‌ببوو ،به‌ڵكوو قه‌بووڵی ئه‌و شهرایەتەی كردبوو كهوتووێژ بكا -به بۆنه‌ی ٨١مین ساڵرۆژی تیرۆری دوكتور قاسملۆوه .............................عه‌لی بداغی 260 ........... -38با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێ بهێڵین .................................شه‌هرام عه‌بدوڵڵا 269 ...... -39عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌منیش له گه‌ڵ ئه‌وانه‌م كه ئۆرگانی حیزبی به رۆژنامه نازانن .............................. 3
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ......................................................................................وتووێژی رۆژنامه‌ی کوردستان\"274 ........ -40عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده\" :زۆر جار بازرگانی بە ڕێبازی قاسملوو دەکرێ .......................سۆران پاڵانی 281 .......... -41عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :خه‌باتی چه‌كداری شێوه‌یه‌كی داسه‌پاو له خه‌باته ...............دیمانەی رووبەر 284 ............ -42عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :کۆماری ئیسلامی حه‌ز به بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی وه‌ک ئێمه ناکاو ....ئیبراهیم شێخ وەسانی 293 .. -43عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌و هه‌لانه‌ی بوون و کورد له ده‌ستی چوون ،به‌شێکی که‌متری خه‌تای خۆی بوون ............. ....................................................................................................که‌ماڵ چۆمانی 297 ........ -44عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :به‌دخوازانی دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ئازه‌ری شه‌ڕی نه‌غه‌ده‌یان سه‌پاند ...رۆژنامەی \"كوردستان 310 ... -45عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :حدك باوه‌ڕی به مسۆگه‌ربوونی ئاڵوگۆر له چوارچێوه‌ی نیزامدا نییه .......عه‌زیز شێخانی 315 ... -46عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :نه ئێمه له خه‌ڵکی به جێ بمێنین و نه خه‌ڵکیش له جێگاکانی دیکه‌ی ئێران به جێ بمێنن .......................................................................................................برایم قەزاق 321 ....... -47مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ره‌نگه باشتر بێ ئه‌و کوده‌تایه به کوده‌تای خامنه‌یی -سپای پاسداران ناو به‌رین... .......................................................................................................تاهیر قاسمی 324 ...... -48وتووێژی تایبه‌ت له گه‌ڵ که‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری کورد مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده ....سمایل شه‌ره‌فی 332 .... -49بەرەسمی ناسینی مافی خوێندن به زمانی زگماكی ،داننانه به بوونی میلله‌تێكدا ..............کوردستان و کورد 341 .... -50عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :به‌باوه‌ڕی من ده‌سکه‌وتی هه‌ره مه‌زن و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژنانی کورد ئه‌وه‌یه که ژنی کورد وشیار...بۆته‌وه ..............................................................................................ره‌حمان نه‌قشی 350 ...... \" -51ئەوەی لەدەرێ هەمانە جالییەی کوردە نەک لۆبیی کورد .........................ئا :عەبدولڕەحمان ڕەسووڵ 354 ...... -52پێوه‌ندیی (بارزانی) و (پێشه‌وا) نموونه‌ی پێوه‌ندییه‌كی دروستی نێوان دوو رێبه‌ری كورد بووه ...رۆژنامه‌ی باس 364 ... -53مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :مافی ئەوەم نیه ئەو نەهێنی یانەی له لامە ،به بێ ئیزنی حیزبەکەم ئاشکرا بکەم ....................................................................................................مادح ئەحمەدی 368 ....... -54عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :هەرکەس پێیوابێ لە لەتبوون قازانجی کردووە ،لە هەڵە دایە ......زریان جەوهەر 387 ........ -55عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :زۆربوونی بنکەو پێگەی نیزامی بۆ هەر رێژیمێک نیشانەی لاوازی یەتی لە نێو خەڵک دا .... .......................................................................................................ئەحمەد سەفا 393 ..... -56عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :قازی موحه‌ممه‌د ،گوڵێك بوو له سه‌حرا ڕووابوو ......................حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا 398 .... -57عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :هه‌موو ئه‌و راپه‌ڕینانه له‌كاتی گونجاوی خۆیاندا ده‌ستیان پێكردووه ......ئه‌نوه‌ر حوسێن 406 ... -58عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :كورد كەوتۆتە ژێر كاریگەریی میللەتانی دەسەڵاتدار بەسەریەوە .........محەمەد گۆران 411 ..... -59عەبدوڵای حەسەنزادە ..چۆنە تا ئێستا ماویت؟! .............................................رێـبـوار سـیـوەیـلـی 416 ..... -60عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :داڕشتنی زمانی یەکگرتوو ،یان ئێستانداردی کوردی کاری نەفەر نیە .......................... 4
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ....................................................................................................کەمال مەریوانی 419 ....... -61فەرمانی خومەینی بۆ هێرش بۆ سەر کوردستان ...............................ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا 435 ......... -62عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی یه‌کان نه‌شێوێن ................................ڕۆژنامەی کوردستان 437 ........ -63عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئێمە وەکوو حیزبى دیموکرات لەکەس قبوڵ ناکەین داواى ناوگۆڕینمان لێ بکات ،کەسیش لەسەرناو ناکوژین\" ........................................................................................واڵاپرێس 443 ............ -64عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ململانه‌ی سیاسی بۆته کۆسپی دروست بوونی زمانی یه‌کگرتوو ..........هه‌رێم عوسمان 448 ....... -65پرسی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەدا ....................................................سازدانی کەوانە 454 ....... -66د.قاسملوو لە مێژوو‌و لە هەناوی حیزبی دێموکرات دا؛ وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵڵا حەسەنزادە ....ئازاد شێخی 465 ....... - 67پرسی زمان و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی لە دیمانە لە گەڵ مامۆستا عەبدوڵڵای حه‌سه‌نزاده :دا ......................... ..................................................................................................سه‌ید جه‌لال ساڵحی 488 .... -68عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئه‌گه‌ر بانگه‌وازی ئێمه بیسترابایه ،زۆر ده‌مێك بوو حیزبی دێموكرات ده‌بووه به یه‌ك ......... ...................................................................................................جەعفەر شەریعەتی 501 ..... -69عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران ده‌نگیان دا بۆ \"نا بۆ جمهوریی ئیسلامیی ئێران\" .....شاهۆ ئەحمەد 504 .. -70عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده' :هەڵوێستە سیاسییەکانی پژاک پاشکۆی هەڵوێستەکانی پەکەکەن' ........زامدار ئەحمەد 511 .... -71عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :تا ئێستا فکری داعشم بە کۆکراوەیی نەدیوە تا بیخوێنمەوە و بزانم داعش چیی دەوێ ........ ......................................................................................................هیدایەت جان 515 ....... -72عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :شانازی بەو ڕەوته پڕ سەروەرییەوه دەکەم که ڕووناکبیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڕێیان خستوەوبەرەوپێشی دەبەن ..................................................................................نەبەز هێمن 523 ......... -73عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :ئێستاش حەق وایە وتاری میتینگی ٨٨ی ڕەشەمەی ٨٥٣١بکەینە سەرلەوحەی بەرنامە سیاسییەکانمان ...........................................................................................ئارەش لورستانی 530 ..... -74عەبدوڵڵا حەسەنزادە :رەوشی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان باش نیە .....................سەرباز واحد 536 ......... -75عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌ندوکۆسپه‌کان خه‌باتی کوردی ئێران بۆ وه‌دیهێنانی داخوازه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێ ..................................................................................................مه‌سعوود محه‌ممه‌د 540 ....... -76ماموستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده :پاراستنی سەربەخۆیی دەبێ چەند شتی زامن بن ............وتووێژی کوردکاناڵ 550 .... -77ئاوڕێکی کورت لە ژیانی خەباتکارانەی مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن زاده 556 .............................................. 5
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده \"کۆمەڵێک هەڤپەیڤین\" بەرهەمێکی دیکەی شەونخوونییەکانی سەربازی ون ،ڕەحمان نەقشی قادر وریابۆ ٨١ساڵ دەچێ کاک ڕەحمان نەقشی لە ڕێگای بەرهەمی زەحمەتەکانیەوە دەناسم .دیارە پێشـتریش دووراودوور نـاویم بیسـتبووبەڵام بە ڕادەی ئەم ٨١سـاڵەی دوایـی ،ئاشـنای زەحـمەت و مانـدووبوونی خۆبەخشـانەی ئەم مـرۆڤە دڵسـۆزە نەبـووم .مـن لەمپێشەکییەدا ،ناچمە سەر هەوڵ و تێکۆشانی بەحەوسەلە و پشـوودرێژانەی لە بوارەکـانی دیـکەی خـزمەت بە حیزبـی دیمـوکرات وبزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا .تەنیـا باسـی لایەنێـک یـا یەکێـک لە بوارەکـانی خزمەتەکـانیدەکەم کە ئامـادەکردنی ئەم کـۆمەڵە هەڤپەیڤینـانەی مامۆسـتا عەبـدوڵلا حەسـەنزادە دوا نمـوونەی کارەکـانی لەم بــوارە دایە.ئەویـش خۆتەرخـانکردنی بـۆ کـۆکردنەوە و بە ئارشـیوکردنی بـابەت و راپـۆرتی پێوەندیـدار بە حیزبـی دیمـوکرات و بـزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.کاک ڕەحمان چەندین ساڵە بوڵتەنێکی مانگانەی ڕێکوپێک لە چالاکی و تێکۆشانی جۆراوجۆری دامەزراوە و ئۆرگانەکـانی حیزبـیدیمـوکراتی کوردسـتان و بەرپرسـانی ئەم حیـزبە ئامـادە دەکـا و دەیخـاتە بەر سـەرنجی ماڵپەرەکـان و هـۆگران .دەتـوانم بڵـێمسـاڵانێکی زۆرە گۆڤـارێکی ئەنترنێتـی لە ژێـر نـاوی\"یەکبـوون\" ئامـادە دەکـا کە هەر ژمـارەیەکی بە کۆمەڵێـک وتـار و بـابەتی هەمەڕەنگ ڕازاوەتەوە .لە زۆربەی بۆنەکاندا ،بۆ وێنە ٢ی ڕێبەندان٨١ ،ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان٢٢،ی سـەرماوەز(ڕۆژی ئـاڵا و ڕۆژی پێشـمەرگە)٢٨،ی فێـوریە (ڕۆژی جیهـانیی زمـانی دایـک)١ ،ی مـارس (ڕۆژی جیهـانیی ژنـان)٢٣ ،ی گەلاوێـژ(سـاڵڕۆژی دامەزرانـی حیزبـی دیمـوکراتی کوردسـتان)٢٢ ،ی پووشـپەڕ و ٢٢ی خەرمانـان (یـادی تیرۆرکرانـی د .قاسـملوو و د. 6
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهشەرەفکەندی و هاوڕێیانیان) و هتد ،کاک رەحمـان بێکـار و بـێخەم دانەنیشـتوە و بە دیـارییەکەوە کە ئامـادەکردنی نـامیلکەیەکیپڕاوپـڕ بـابەتی پێوەنیـدار بەو بۆنـانەیە ،بـوونی پـڕ بەرەکەتـی خـۆی دەسـەلمێنێتەوە .لە کـاتی شـەهیدبوون و کـۆچی دوایـیتێکۆشەرێکی دیموکرات و بـزووتنەوەی ڕزگـاریخوازانەی کوردسـتان ،هەمیسـان رەحمـان نەقشـی ،بـێ ئەوەی کەس رایسـپاردبێ ،لەکەمینـدا بـووە تـا چـی بـابەتی باش ـی پیوەندیـدار بەو رووداوە و کەسـایەتییە هەیە کۆیـان کـاتەوە و لە تـوێی نـامیلکەیەکی ئەنترنێتی دا ،بیانخاتە بەرچاوی تینوان و تامەزرۆیانی ئەم بابەتانە.\"کۆمەڵێک هەڤپەیڤین\" زیاتر لە حەفتا وتووێژی بەڕێز عەبدوڵلا حەسەنزادەی گرتووەتە خۆ .ڕواڵەتی مەسەلەکە ئەوەیە ،کاکرەحمان تەنیا وتووێژەکانی کۆ کردوونەوە و کردوونی بەو نـامیلکەیە .واتە لێکـۆڵینەوەی نەکـردوە ،کـاری نووسـین و وەرگێـڕان وپەراوێز بـۆ نووسـین و هتدیشـی نەکـردوە .بەڵام بـۆ ئەوەی بـایەخی ئەم کـارەی بـزانین هەر ئەوەنـدە بەسـە سـەرنج بـدەینە دووخاڵ .یەکەم ئەوە کە دەبێ ناوبراو چەند سەد سەعات یا چەندین شەوو ڕۆژ لە کاتی خـۆی بـۆ دۆزیـنەوەی ئەم هەڤپەیڤینـانە وکـۆکردنەوە و پاراسـتن و ئامادەکارییەکـانی دیکەیـان تەرخـان کردبـێ؟ ئەمە یـانی ئەو پەڕی مایەدانـان لە کـاتی خـۆی .دووهەمخـاڵ ئەوەیە کە بەم ئەرک وەخـۆگرتنەی خ خزمەتێکـی گەورەی بەو کەسـانە کـردوە کە بە دوای ئەم وتـووێژانەدا دەگەڕێـن .بـۆخۆم زۆر جار کە بۆ وتار یا کتێب یا وتووێژی کەسایەتییەک داماوم تا لە نووسینێکم دا سـوودی لـێ وەربگـرم ،جـاری وابـووە بەسەعات لەم ماڵپەڕ و ئەو پەیج و ...دا بەدوایدا خولاومەتەوە .زۆر جاریش بە ئاکامی دڵخواز نەگەیشـتووم .جـا بـزانە کەسـێککە تامەزرۆی بیروبۆچوونەکانی مامۆستا حەسەنزادەیە ،یا بۆ کارێکی توێژینەوەیی پێوستی بەوە هەیە بگەڕێـتەوە سـەر یەک یـاچەند لە وتووێژەکانی ئەو کەسایەتییە ،بە هۆی ئەم نامیلکەیەوە و وەدەستهێنانی هاوکاتی دەیان هەڤپەیڤینـی بەڕێـز حەسـەن- زادە ،کاری چەند هاسان بووەتەوە؟!من هەڵسەنگاندنی ڕوانگە و بۆچوونەکانی مامۆستا حەسەنزادە دەهێڵمەوە بۆ خوێنەرانی ئەم هەڤپەیڤینانە .ئەگەر چـی بـۆ خـۆمنەک هەر لە مەجـالی سیاسـیدا بەڵکـوو لە بوارەکـانی زمـانەوانی ،ئەدەبـی و بە گشـتی ڕۆشـنبیری و کـۆمەڵایەتییش دا ،سـوود وچێژ لە نووسین و لێدوان و ئەزموونە دەوڵەمەنـدەکانی بەڕێـز حەسـەنزادە وەردەگـرم .بەم پێـیە ڕەحمـان نەقشـی بەم کـارەی لە پێشدا کارئاسانیی بۆ شەخسی خۆشم کردوە.لەمێژساڵە کاک ڕەحمـان نەقشـیم بە بـۆنەی هەمـوو ئەو زەحـمەت و مانـدووبوونە خۆبەخشـانەی لە بـواری کـۆکردنەوە ،پـۆلێن-کــردن ،بەنــامیلکەکردن و بەئارشــیوکردنی بابەتەکــانی پیوەندیــدار بە حیزبــی دیمــوکرات و بــزووتنەوەی کــورد لە ڕۆژهەڵاتــیکوردستاندا دەیانکێشێ ،بە \"سەربازی ون\" ناو بردوە .ئەو سـەربازە ونە ،شـایانی دەستخۆشـی و ڕێزلێگـرتنە .هەر ئەمـڕۆ لە نێـوئیمەیلەکانم دا ڕیسێڕچێکم کرد بۆ ئەو ئیمەیل و نامیلکانەی کاک رەحمان لە ماوی ٨١سـاڵی رابـردوودا ئامـادەی کـردوون و بـۆینـاردووم .تەماشـام کـرد زی ـاتر لە ٥٣١ئـیمەیلم لە کـاک ڕەحم ـانەوە بـۆ هـاتوون کە هەر نەب ـێ ٥١١یـان هەڵگـری نـامیلکەی 7
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهئامادەکراوی ئەو برا زەحمەتکێشە حەق نادیارەم بوون .دەی چۆن خۆم بە قەرزداری نەزانم و مەمنوونی نەبم و دەستی ماندووی نەکوشم؟!بە بۆنەی ئامادە بوون و بە ئاکام گەیشـتنی \"کۆمەڵێـک هەڤپەیڤـین\" مانـدوو نەبـوونی لە کـاک ڕەحمـان دەکەم و پێرۆزبـایی پـێدەڵێم .هیوام ئەوەیە خەمی نان و ژیان لێبگەڕێ کاک رەحمان بەو جۆرەی خۆی ئارەزوو دەکا و بە خەیـاڵێکی ئاسـوودەترەوە لە سەر خزمەتەکانی بە تێکۆشەران و چالاکانی مەیدانی سیاسەت و ڕۆشنبیری بەردەوام بێ. کۆیە قەڵای دیموکرات ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢١٨٢ -------------------------------------------------------------------------------------------------- 8
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای چارەسەری مەسەلەی کورد عه‌بدوڵڵای حهسهنزادهلهوهتهی بیرم کردۆته‌وه زاراوه‌یه‌کی سیاسی به ناوی \"مه‌سه‌له‌ی کورد\"م به‌ر گوێ که‌وتوه .هه‌رکه‌س به جۆرێک ئه‌م زاراوهیهپێناسه ده‌کا و زۆر وه‌ک ئه‌و چه‌مکه ناسراوانهم دێته به‌رچاو که له یه‌که‌م ڕوانیندا بۆ هه‌موو که‌س ڕوونن ،که‌چی کاتێکدهمانهوێ پێناسه‌یان بۆ بکه‌ین ده‌بینین ئه‌وه‌نده‌ش ساده و ساکار نین .بۆخۆم له‌مێژه باوه‌ڕم به پێناسه‌یه‌ک هێناوه که ده‌ڵێ:\"مه‌سه‌له‌ی کورد بریتییه له‌وه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ناوی کورد هه‌یه که له مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی بێبه‌ش کراوه و بۆوهدستهێنانی ئه‌و مافه خه‌بات ده‌کا\" .ئه‌و پێناسه‌یه بۆیه به دروست ده‌زانم چونکه له ده‌وروبه‌ری خۆمان بۆ نموونه زاراوهیهکبه ناوی \"مه‌سه‌له‌ی فارس\" یان \"مه‌سه‌له‌ی تورک\" نابیسم و نابینم .هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئه‌و گه‌لانه مافی دیاریکردنیچارهنووسی خۆیان (وه‌ک نه‌ته‌وه) به‌ده‌ستهێناوه .هه‌روه‌ها -نامه‌وێ ناوێکی تایبه‌تی بێنم -شتێک به ناوی مه‌سه‌له‌ی یه‌کێکله‌و گه‌لانه‌ی دوور و نیزیک له‌خۆشمان نابیسم که مافی دیاریکردنی چاره‌نووسیان لێ زه‌وت کراوه ،به‌ڵام له مه‌یداندا نین و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه خه‌بات ناکه‌ن.مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لانیش به‌نۆره‌ی خۆی لێکدانه‌وه‌ی جۆربه‌جۆری بۆ ده‌کرێ ،یان بڵێین شێوه و شێوازی جۆربهجۆریههیه .ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی شێوازه‌که له که‌شی دێموکڕاسیدا و به ویستی ئازادانه‌ی نه‌ته‌وه‌کان بێ ،له ئۆتۆنۆمییه‌وه دهیگرێتهوهتا ده‌گاته فیدڕالیزم و کۆنفیدڕالیزم و سه‌ره‌نجام سه‌ربه‌خۆیی که شێوازی بێ که‌مو که‌سری مافی دانانی چاره‌نووسه .ئهوهندهیپێوهندیی به نه‌ته‌وه‌ی کوردیشه‌وه هه‌یه ،پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ بهڕاشکاویو بێ پێچ و په‌نا بگوترێ که سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌ندوکۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی سه‌رڕێگا ،کورد خاوه‌نی ته‌واوی مه‌رجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز له‌وانی دیکه‌یه‌و مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خۆیه‌تی له‌سه‌ر ته‌واوه‌تی خاکه‌که‌ی ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی .پێکهاتنی کوردستانی گه‌وره -کهشۆڤینیستهکانی ده‌وروبه‌رمان بهناوهکهشی قه‌ڵسن -و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی نه داگیرکردنی خاکی هیچ که‌سه،نه دابه‌شکردنی هیچ وڵاتێکه و نه ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی هیچ ده‌وڵه‌تێک ،به‌ڵکوو ته‌نیا سڕینه‌وه‌ی غه‌درێکی مێژوویییه که چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌م نه‌ته‌وه‌یه کراوه.ئه‌وه‌ش ده‌زانین که جگه له‌و به‌ره‌نگاری و تێکهه‌ڵچوونانه که تیره و هۆزه کورده‌کان به درێژایی مێژوو له جغزێکی ته‌نگه‌به‌ر وله پێناوی ئامانج و قازانجێکی به‌رته‌سکتردا ده‌گه‌ڵ تیره و هۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ر بوویانه ،ئه‌وه چه‌ند سه‌ده‌یه که نهتهوهیبهشخوراو و دابه‌شکراوی کورد هه‌رجاره له به‌شێکی نیش تمانه لهتلهتکراوهکهیو له‌ژێر دروشمی ستڕاتیژیی جۆراوجۆردا بۆوهدهستهێنانی مافه نهتهوایهتییهکانی خه‌بات ده‌کا .به‌وحاڵه ده‌گه‌ڵ داخ و که‌سه‌رێکی زۆر ده‌بینین که تا ئێره ڕه‌نجی بێوهرهو داری ئاواتی بێسهمهر .به‌هیچ جۆر نامه‌وێ له گرنگی و بایه‌خی ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌باتی گه‌لی کورد هه‌ر له میرنشینه که‌م 9
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهته مه‌ن ه‌کانی جزیره و بۆتان و سۆران و بابان و ئه‌رده‌ڵانه‌وه بیگره تا کۆماری کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات و حکوومه‌تی ههرێمیکوردستان له باشوور ،که‌م بکه‌مه‌وه .ئه‌مانه هه‌موویان مایه‌ی شانازی و ڕێنوێنی تێکۆشه‌ران بۆ خه‌بات له پێناوی ئاواته بهرزهنهتهوایهتییهکهدان .به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوانینه ڕه‌وتی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی جیهان که زۆریان له ماوه‌یه‌کی کورتتریزهمانیدا گه‌یشتوونه‌ته ئاکام ،ئه‌وده‌م هه‌قمانه که بڵێین ڕه‌نجی سه‌دان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد تائێره بێوه‌ر بووه .ئاخر ئێمهنهک هه‌ر به ئاواته به‌رزه ئینسانییهکهمان نه‌گه‌یشتووین ،به‌ڵکوو تائێستاش ئاسۆی دواڕۆژی خه‌باته‌که‌مان به لێڵی و ناڕوونی دێته به‌رچاو. هۆیه‌کانی ئه‌و ناکامییه چین؟زۆر له ئێمه وا ڕاهاتووین خه‌تاو تاوانی هه‌موو نه‌گبه‌تی و چاره‌ڕه‌شی و نوشوستییهکانمان بخه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و وپاکانه بۆخۆمان بکه‌ین .به‌ڵام ئه‌من به‌پێچه‌وانه پێموایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆیه‌کانی ههربهڵایهکی به‌سه‌ر خۆمان و ئازیزان ونه‌ته‌وه‌که‌مان دێ ،پێویسته له خۆمانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین و پله به‌پله به‌ره‌و هۆکاره‌کانی دوورتر له‌خۆمان بکشێین .لێرهشداههروای ده‌بینم و وای به‌باش ده‌زانم که له‌پێشدا له هۆکاره نێوخۆیییەکانهوه ده‌ست به پشکنین بکه‌ین و دوایه له هۆکارهدهرهکییەکان ورد بینه‌وه .که‌س له مهمانان نیه که په‌رش و بڵاویی هێزی کورد به‌کۆسپی سه‌ره‌کیی سه‌ر ڕێگای وه‌دیهاتنی ئاوات‌و ئاره‌زووه له‌مێژینه و ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌زانێ و هه‌رنه‌بێ سه‌رزاره‌کی یه‌کگرتن و وه‌سه‌ریه‌ک خستنی تواناکان به‌مه‌رجێکی گرنگی سه‌رکه‌وتن دانه‌نێ .که‌چی کاتێک کار ده‌گاته هه‌نگاوی به‌کرده‌وه ،هه‌رکه‌سه له‌جێگای خۆی ده‌چه‌قێ و به‌ئامان‌و زامان بستێک له به‌رزه‌فڕییه‌کانی خۆی نایه‌ته خوار .به‌تایبه‌تی ئه‌وکاته‌ی لایه‌نێک هێز له ده‌وری خۆی ده‌بینێ ،یانبهخهیاڵ خۆی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وانی دیکه هه‌ست پێده‌کا ،ئیدی (دوژمن له ماڵێت نا‌ئومێد بێ!) هه‌ر مه‌پرسه چۆن فڕی سوارده‌بێ و چۆن له‌خۆی ده‌رده‌چێ! به‌ڵێ ئه‌وانیش بانگه‌واز بۆ یه‌کده‌نگی ده‌که‌ن به‌ڵام نه‌ک به‌ومانایه که داوا بکه‌ن ده‌نگمان یه‌کخه‌ین و زمانێکی هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه .ئه‌وان خوازیاری یه‌کده‌نگین ،به‌ومانایه که هه‌موو لایه‌نه‌کان په‌یڕه‌وی له ده‌نگی ئه‌وان بکه‌ن و ئیدی پێویستییه‌ک به \"سه‌رئێشه\"ی له دهورییهکدانیشتن و بیروڕاگۆڕینه‌وه نابینن!ئه‌وه که لایه‌نه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی کوردستاندا له‌به‌ر بوونی ئه‌و سنووره ده‌سکردانه ناتواننڕێگایهک بۆ هاوکاری و هاوخه‌باتی بدۆزنه‌وه (که به‌هیچ جۆر وا نیه) خاتری چاوی ئه‌وان .به‌ڵام ئه‌دی هه‌رکامه و له‌به‌شه‌که‌ی خۆیاندا بۆ پێکه‌وه ناگونجێن و ته‌نانه‌ت وێکیش هه‌ڵناکه‌ن؟ با له یهکیهکی به‌شه‌کان ورد بینه‌وه بزانین خ نه‌خش و نیگارێکمان دێته به‌رچاو:له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ست پێده‌که‌م که خۆم و حیزبه‌که‌م له‌وێین و بێگومان به‌شێک له بهرپرسایهتییەکهشمان له‌سه‌رشانه .لهمبهشهی کوردستان که هه‌رچه‌ند به‌هه‌ق خاوه‌نی زۆر شانازیی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وایه‌تییە و هێزه سیاسییەکانیشی ده‌ریایه‌ک خوێنیان 10
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهکردۆته شاباشی بووکی ئازادی ،به‌داخه‌وه له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کورد تاقه بستێک له‌خاکی ڕۆژههڵاتیانلهبن پێدا نیه‌و هه‌موویان پهنانشینی باشوور یان په‌نابه‌ری وڵاتانی بێگانه‌ن .که‌چی ده‌بینین بێجگه له زۆربوونێکی بێپاساویڕێکخراوه سیاسییه‌کان ،ئه‌وانه که هه‌شن نهکههر پێوه‌ندییەکی دروست و جێی هیوایان له‌نێودا نیه ،به‌ڵکوو له‌نێوخۆی هه‌رکام له‌وانیشدا ئه‌وه‌ی نایبینی ته‌بایی و یه‌کڕیزییه و که‌متر لایه‌نێک ده‌بینی که دوچاری له‌تبوون و لێکترازان نه‌هاتبێ.بچینه باکووری کوردستان .ده‌گه‌ڵ شانازیم به هه‌موو قوربانی و ده‌سکه‌وته سیاسییه‌کانی ئه‌و به‌شه ،ده‌بینین هه‌رئێستاکه بهخۆشییەوه ده‌روویه‌کی خێر له ئاسۆی خه‌باتی ئه‌و به‌شه‌ی نیشتماندا به‌دی ده‌کرێ ،یهکلایهنهجووڵانهوه و نهخوێندنهوهیلایهنه جیابیره‌کان مه‌ترسیی سه‌رنه‌که‌وتنی ڕه‌وته‌که و نیگه‌رانی له دواڕۆژی پێکه‌وه‌ژیان و پێکه‌وه‌کارکردنی ڕه‌وته فکرییه جیاوازه‌کان دڵ و ده‌روونی دڵسۆزانی کورد له هه‌موو جێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌ی داگرتوه.له ڕۆژئاوا که بهخۆشییەوه له ئاکامی لاوازی و ناچاریی دیکتاتۆری و سهرهڕۆییدا ده‌رفه‌تێک -هه‌رچه‌ند زۆریش جێی متمانهنهبێ -بۆ کورد پێکهاتوه ،هێشتا هیچ نه‌چه‌سپاوه حکوومه‌تی تاک حیزبی باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا کێشاوه و له‌کاتێکدا یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین پادگانه‌کانی سوپای ئه‌سه‌د له قامیشلوو به ئه‌رخه‌یانی پاڵی لێداوه‌ته‌وه و که‌س له گوڵ کاڵتری پێ‌ناڵێ، تێکۆشه‌رانی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی جیابیری کورد ده‌بێ به پسووله و به‌دانی باجی تێپه‌ڕین هاتوچوو بکه‌ن.دێینه باشوور ،قیبله‌گای ئازادیی کورد‌و جێهیوای هه‌موو کوردێکی تامه‌زرۆی ئازادی و دیتنی ده‌وڵه‌تی کورد .سه‌رباری هه‌ر که‌موکوڕی یەک که‌بێته به‌رچاو ،به‌شبه‌حاڵی خۆم شانازی به‌هه‌موو ده‌سکه‌وت و پێشکه‌وتنه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانهوهدهکهم ،به‌ڵام ناتوانم خه‌فه‌ت نه‌خۆم و نیگهرانییەکی به‌جێ دامنهگرێ که ده‌بینـم زیاتر له شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ههڵبژاردنیپارلماندا تێپەڕیوه و هێشتا خه‌به‌رێک له دامه‌زرانی کابینه‌ی تازه نیه .به‌تایبه‌تی که هه‌موومان ده‌زانین هۆی دانهمهزرانیکابینهی نوێ ململانه‌ی حیزبی و شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سکه‌وت و کورسیی زۆرتر و گرنگتره .ئه‌و داخه‌ش به‌جێی خۆی که ناکۆکی وناته‌بایی نێوخۆیی زۆرجار ده‌گاته ئه‌و جێگایه که ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز خێری میلله‌تی کوردیان نه‌ویستوه و ناوێ ،هه‌ق به‌خۆیان ده‌ده‌ن ،یان هه‌قیان پێده‌درێ ببنه غه‌مخۆرو نێوبژیوان\". بارودۆخی نیشتمانی له به‌شه‌کانی کوردستانکه ده‌ڕوانینه هه‌لومه‌رجی نیشتمانیی هه‌رکام له به‌شه‌کانی کوردستان ،ده‌گه‌ڵ ریزه ئاسته‌نگێک به‌ره‌وڕوو ده‌بین که بۆمان دهبێتهدهردی سه‌رباری ده‌رده خۆبهخۆیهکه .له هێندێ به‌شی کوردستادا ده‌بینی که ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له ده‌ستی که‌لله‌ڕه‌قترین چین وتوێژه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وادایه ،چینوتوێژگهلێک که باسکردن له که‌سایه‌تیی کورد و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد بهگوناهیکهبیره داده‌نێن ،چووکترین هه‌وڵ بۆ گۆڕینی ئه‌م پێوه‌ندییە نابهرابهرو ناعادڵانه‌یه به جیاوازیخوازی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و 11
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهجیاوازیخوازییش به گوناهێک ده‌زانن که هه‌موو زوڵموزۆرو کوشتوکوشتارێکی پێ پاساو بدرێ .جارێک به‌تورکی چیاییماندهناسێنن ،ڕۆژێک به ئێرانییانی ڕه‌سه‌ن ،نه‌ک به‌مانای هاونیشتمان ،به‌ڵکوو به‌مانای به‌شێك له فارس که مافی بیرکردنهوهله جیاوازییشمان پێ ڕه‌وا نابینن و ته‌نانه‌ت ده‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازییەکی ئیتنی و ڕه‌گه‌زی که له‌ئارادا هه‌یه ،جاری وایه به‌به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بمان داده‌نێن و ڕه‌نگه لێشمان قه‌ڵس بن که پشتمان کردۆته ڕه‌سه‌نایه‌تیی عه‌ره‌بی و چه‌تفه و عهگالمان وه‌لا ناوه. بارودۆخی ههرێمیخۆ ئه‌گه‌ر باس بێته سه‌ر هه‌لومه‌رجی هه‌رێمییش بکەین نیزیکترین دراوسێکانی کورد له هه‌رێمدا هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن کهههڵوێست و بیروبۆچوونه‌کانیان به‌رامبه‌ر به‌کورد باس کرا .له‌وحاڵه‌دا به‌ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هیچ کام له نهتهوههاونیشتمانو هاوههرێمیکانمان فاکته‌رێکی یارمه‌تیده‌ر نین بۆئه‌وه‌ی کورد به‌شێوه‌یه‌ک لەشێوهکان به‌مافی دیاریکردنیچارهنووسی خۆی شاد بێ .نه‌گبه‌تی له‌وه‌دایه که ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دراوسێکان به‌رامبه‌ر به کورد ته‌نیا تایبه‌تی دهسهڵاتداراننیه و له زوربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا حیزب و ڕێکخراو و که‌سایه‌تییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنیش به‌رامبه‌ر به کورد و مافه‌کانی ،ههرپهیڕهوی له‌و سیاسه‌ت و بۆچوونه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ن .ده‌بێ چه‌ند سه‌ده بگوزه‌رێن هه‌تا مرۆڤێکی مرۆڤدۆستی وه‌ک دوکتۆرئیسماعیل بێشکچی هه‌ڵکه‌وێ که ئاماده بێ له پێناوی هه‌ق و دادپه‌روه‌ری و باوه‌ڕه ئینسانییەکانیدا به ده‌یان و سه‌دان ساڵ حوکمی زیندان له ده‌ستی هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆی وه‌ربگرێ؟ فاکته‌ری نێونهتهوهییبێینه سه‌ر باسی فاکته‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی .چه‌ند ناخۆشه که ده‌بینین ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که گۆیا ده‌بێ پارێزهریبهند به به‌ندی بڵاوکراوه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ بێ له نیزیک به سێ چارهکهسهده ته‌مه‌نی خۆیدا بۆ تاقه‌جارێکیش باسیمهسهلهی کورد ،وه‌ک چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دهیانملیۆن حه‌شیمه‌تیی نه‌خستۆته نێو ده‌ستووری کۆبوونه‌وه‌کانی و به‌رامبه‌ر به‌وهه‌موو کوشتوکوشتاره که له کورد کراوه جارێک نه‌هاتۆته ده‌نگ و بڕیارنامه‌یه‌کی بۆ مه‌حکوومکردنی ده‌رنه‌کردوه .کاتێک ئهمهکارنامهی ئه‌و ئۆرگانه بێ که پێیده‌ڵێن شه‌رعیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌کلیفی زلهێزه جیهانییه‌کان که هه‌روه‌خت به قازانجیخۆیانی بزانن دنیا ژێروژوور ده‌که‌ن ،ڕوونه .ئیدی ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وکاته \"ئاوڕ\" له کورد دهدهنهنهوه که له جێگایه‌ک بزاننبزووتنهوهی کورد ده‌توانێ لابارێکیان بۆ ڕاست بکاته‌وه .ئه‌گینا هه‌رکه کاریان به‌کورد نه‌ما و به ئامانجه‌کانیان گه‌یشتن پشتدهکورد و مه‌سه‌له ڕه‌واکه‌ی ده‌که‌ن و زۆر ئابڕووبهرانهش پشتیان تێده‌که‌ن .کارنامه پڕشوورهیییهکهی ساڵی ٨٢٩٢ی یهکیهتییشووڕهوی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هی ٨٢١٣ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ شۆرشی کورد له باشووردا به‌حه‌ق جێگای دهرسلێوهرگرتنن. 12
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده چاره چیه؟ئه‌وانه‌ی گوتمان بۆ ئه‌وه نه‌بوون که ئیدی ده‌ست له کراس بێنینه ده‌ر و ده‌سته‌وستان له ماڵی خۆمان دانیشین و کورد گوته‌نی\"به به‌شی خوا ڕازی بین\" .وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌یه شاره‌زای ڕێبازه‌که بین و باش بزانین که ڕێگای خه‌بات بۆئازادی به گوڵ و ڕیحانه دانهچێندراوه .ئه‌گینا هه‌روه‌ک شاعیری نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژاری موکوریانی ده‌ڵێ ،باوه‌ڕم وایه و تهنانهتلێشم ڕوونه\" :سه‌د هێنده په‌ژاره لێم وه‌کۆ بێ کورد هه‌ر ده‌بێ ڕۆژێ سه‌ربه‌خۆ بێ\" .به‌ڵام ڕێگاکه‌ی چیه؟ به‌ڕاشکاوی دهبێبگوترێ هه‌تا ئه‌وکاته‌ی کورد و کوردستان یه‌کیان نه‌گرتۆته‌وه‌و حکوومه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کورد دانه‌مه‌زراوه ،ئه‌مگه‌له ناتوانێ پاڵی لێبداتهوهو ئاڵای خه‌باته ڕه‌وایه‌که‌ی هه‌ڵپه‌سێرێ .له نه‌بوونی دێموکڕاسی له‌نێو کورد و کۆمهڵیکوردهواری و وڵاتانی دراوسێدا هه‌رگیز ناتوانین دڵنیا بین که ده‌سکه‌وته نیوهچڵهکانیشمان به‌ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر بوون و بیمه‌کراون .هه‌ر ته‌ماشای بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان بکه‌ن .له‌حاڵێکدا بوونی کورد‌و مافه ڕه‌واکانی له عێڕاق بهڕهسمیدانی پێدانراوه‌و له‌قانوونی بنچینه‌یی عێڕاقدا چه‌سپاوه ،شه‌ریکه‌کانی ده‌وڵه‌تی کوردی چه‌ندی بۆیان بکرێ خۆ له‌جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌نده ده‌ستووریانه ده‌دزنه‌وه که پێوه‌ندییان به ماف و ئازادییه‌کانی کورده‌وه هه‌یه و ئه‌وه ماوه‌یه‌که \"به‌رگی نوێتلێ مه‌باره‌ک بێ\" هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕینیش له کورد ده‌که‌ن ،ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕێبه‌رایه‌تیی کورد \"پێ له به‌ڕه‌ی خۆی زیاتر ڕاکێشێ\".که‌وایه ،به‌هه‌ق پێشه‌نگانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له دواساڵه‌کانی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ورد و ژیرانه‌وه دێموکڕاسی بۆ وڵاتانی کوردنشینیان هێناوه‌ته نێو دروشمی ستڕاتیژیی خۆیانه‌وه. ڕاگه‌یاندنی یهکلایهنهڕاگهیاندنی سیستمی کۆنفیدراڵی یان سه‌ربه‌خۆیی له باشووری کوردستان که جاروبار به ئاماژه باسی لێوه ده‌کرێ دهتوانێچهنده ده‌گه‌ڵ واقیع بگونجێ و کورد له‌به‌ری بحه‌سێته‌وه و له سێبه‌ریدا بحه‌وێته‌وه؟ ده‌زانین که سیستمی کۆنفیدڕاڵییش ههروهکفیدڕاڵییهکه پێویستیی به ڕێککه‌وتنی دوولایه‌نه هه‌یه و کاتێک ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ئاماده نیه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری فیدڕادادهگهڵ کورد بکه‌وێته دانوستانێکی جیددییه‌وه ،ساویلکه‌یی ده‌بێ ئه‌گه‌ر پێمان وابێ مل بۆ سیستمی کۆنفیدڕاڵی ڕاده‌کێشێ.ده‌مێنێته‌وه ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی که ئه‌میان شه‌رت نیه ده‌وڵه‌تی ئێستای عێڕاق په‌سندی بکا .به‌ڵام داخوا له ههلومهرجێکداکه باشووری کوردستان چوارده‌وری به دوژمن ته‌نراوه ،ئه‌و سه‌ربه‌خۆیییه چه‌نده شانسی پارێزران و مانه‌وه‌ی هه‌یه؟ داخوا چوارده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیا و عێڕاق و سووریا چه‌نده ده‌توانن بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له بنه‌وپاڵی خۆیان هه‌زم بکه‌ن؟له‌مانه‌ش گرنگتر ئایا شه‌رعیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و زلهێزه جیهانخۆره‌کان تا خ ڕاده‌یه‌ک پشتیوانی له حکوومه‌تێکی له‌و چهشنهدهکهن ،دانی پێدادهنێنو له‌په‌لاماری ناحه‌زان ده‌یپارێزن؟ به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی زلهێزه‌کان به‌رامبه‌ر به جیابوونه‌وه‌ی نیوه‌دوڕگه‌ی کریمه له ئوکڕاین که یه‌کێک له دوو جه‌مسه‌ره جیهانی یه‌که‌شی له‌پشت ڕاوه‌ستابوو ،ئاماژه‌یه‌کی هیوابه‌خشمان بۆ 13
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهنانێرێ .له‌وه‌ش گه‌ڕێ که دامه‌زرانی حکوومه‌تێک بۆ ته‌نیا به‌شێکی کوردستان ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه ناپێکێ که کورد سه‌دان ساڵه به‌دوایدا عه‌وداڵه.له‌و حاڵه‌دا ڕێگاچاره‌ی یه‌کجاری بۆ ئه‌و گیروگرفته به‌رله هه‌موو شتێک پشوودرێژیی خه‌باتگێڕانه و حه‌کیمانه ڕه‌فتارکردنه.به‌داخه‌وه ئه‌من زۆرجار هه‌ست ده‌که‌م که به‌شێک له خه‌ڵکی ئێمه و ته‌نانه‌ت هێندێک له سیاسییه‌کانیش -هه‌رچه‌ند کهمیشبن -چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتنی هه‌رزان قیمه‌ت و خێران ،شتێک که بۆ هه‌مووان خۆشه ،به‌ڵام وا به ئاسانی ده‌ست نادا .کهوایهدهبێ پشوومان درێژ بێ ،به وردبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه ڕه‌فتار بکه‌ین و \"به‌بێ بوار وه‌نێو ڕووبار نه‌که‌وین\" .جگه له‌وه ،دهبێههوڵ و ته‌قه‌لایه‌کی بێپسانهوه بده‌ین بۆ جێگیربوونی دێموکڕاسیی ڕاسته‌قینه و باوه‌ڕ به دێموکڕاسی له نێو خۆمان و کۆمهڵیخۆمان و له‌نێو گه‌لانی دراوسێدا .چونکه له حاڵه‌تی جێگیربوونی دێموکڕاسیدا ئیدی چه‌سپاندنی سیستمی فیدڕالی له هه‌مووئه‌و وڵاتانه‌ی کوردیان لێده‌ژی ئاسانتر به گه‌رووی هه‌موواندا ده‌چێ و ئیدی پێویست ناکا لافاوی خوێنی له‌سه‌ر وه‌ڕێ که‌وێ.به‌شبه‌حاڵی خۆم پێموایه ئه‌گه‌ر دێموکڕاسی به مانای واقیعی جێگیر بێ نه گه‌لانی تائێستا به‌شخوراو پێ له‌سه‌ر جیابوونهوهله هاونیشتمانانی دیکه‌یان داده‌گرن و نه ئه‌وانیش جیابوونه‌وه به‌کاره‌سات داده‌نێن .ئه‌من به دووری نازانم که سیناریۆیچارهسهری یه‌کجاریی مه‌سه‌له‌ی کورد ئه‌وه بێ که له‌پێشدا له هه‌ر چوار وڵاتی کوردنشیندا فیدڕالیزم جێگیر بێ و دواترکۆنفیدڕاڵییهک له ناوچه‌ی ئێمه دروست بێ که کوردستان ببێته یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانی و له‌و کۆنفیدڕاڵییه دا ئیدی هه‌موونه‌ته‌وه‌کان به مافی به‌رامبه‌ره‌وه پێکه‌وه بژین .خۆ ئه‌گه‌ر خوا کردی و ده‌رفه‌تی گونجاو ڕه‌خسا بۆئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد زووتر به ئاواته ڕه‌وا و له‌مێژینه‌کانی بگا ،خ باشتر .له‌مێژه گوتوویانه\" :کوێر چیی ده‌وێ؟ دوو چاوی ساغ\". باشووری کوردستان٢٢ ،ی مارچی ٢١٨٩ (گۆڤاری کوردستان دیپلۆماتیک ،ژماره ،٩مای )٢١٨٩ 14
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده عەبدوڵڵا حەسەن زادە: لە هەڵوێستە سیاسییەکانم پەشیمان نیم منداڵى و سەرەتاکانى قوتابخانە پرسیار :لە منداڵى و قوتابخانەوە دەست پێدەکەین ،لەکوێ لە دایک بووی و ساڵى چەند؟وەڵام :لە گونـدێک بە نـاوى \"سیسـێر\" لە نـاوچەى سەردەشـتى کوردسـتانى رۆژهەڵات لـه‌دایک بـووم ،بەڵام لە بەر ئەوەى دایـک وبـابم نەخوێنـدەوار بـوون و لە شـوێنێکى دوور کەوتـوودا ژیـاون رۆژو مانـگ و سـاڵی لـهدایکبوونم نهنووسـراوه .وەک بۆخـۆم لـێکمداوەتەوە لە نێوان ساڵەکانى 8391یان 8393دا لە دایک بووم .چونکه واشم پێ باش بووە کە خـۆم منـداڵ نەکەمەوە وام دانـاوە کە ساڵى 8391لە دایک بووم. پرسیار :چەندەمین منداڵى خێزانەکەتانى؟وەڵام :نازانم منداڵیان زۆر بووە یان کەم ،بەڵام لەوانەی مـاون ،واتـه بهمنـداڵی نـهمردوون ئـه‌من دوا منـداڵى بنەمـاڵە بـووم، چوار براو خۆشکێکم هەبوون ،هەر پێنجیان لە من گەورەتر بوون. پرسیار :بارى خێزانیى ئەو کاتەتان چۆن بوو؟وەڵام :ئـێمە خەڵکـى لادێ بـووین و ژیـانێکى مـام ناوەنـدیمان هەبـوو ،بـابم کـاری جـۆڵایی کـردوە ،بەڵام هەر لەو کـاتەدا بـۆگوزەرانى ماڵێ حەیوانیشان راگرتوە و 03 - 93سەرێک مەڕو بزن و مانگاشیان هەبـووە .دیـاره ژیـانێکى باشـیان ،نەبـووه ،بەڵام واش نەبووە کە موحتاجى خەڵک بن. پرسیار :سەردەمى منداڵیت چۆن لەگەڵ هاوڕێکانتدا بردۆتە سەر؟وەڵام :سەردەمى منداڵیی ئێمە لە لادێ شتێک نه‌بوو بتوانی لەگەڵ ئێستا بەراوردى بکەی .بەتـایبەتى ئـێمە لە شـوێنێک بـووینکە زۆر دوورکەوتوو بوو دوایین ناوچه‌ی سنوورى بوو ئەویش لادێ .بـۆ نمـوونە قوتابخـانەى ڕەسـمیى لـێ نەبـوو هەر قوتابخـانەىئایینیى لێ هەبوو که ئەویش چانسێک بوو بۆ گوندەکەى ئـێمە ،دەنـا گونـدەکانى دەوروبەر ئەوەشـیان لـێ نەبـوو ،گوندهکـهمان لە 15
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهکـۆنەوە مەلا و فەقێـى لـێ بـوون کە ئەو چانسـەمان هەبـوو بخـوێنین .رەفیقـایەتییش لەگەڵ منداڵانـدا دیسـانەوە هەر لە چـوارچێوەیهکى ئەوها بەرتەسکدا بوو .هەنـدێک یـاریى منـداڵانە هەبـوون کە وهختمـان پـێ دەگوزەرانـدن .بـه‌ڵام زۆر سـه‌ره‌تایی بـوون.هاتوچۆ بۆ شوێنى دیکە یەکجار کەم بوو .بۆ نموونە ئه‌من هەر ئەوەت بۆ باس بکەم :شـارى مـن سەردەشـت بـوو ،ئە مـن 89سـاڵانبووم کە بۆ یەکەم جار چاوم بە سەردەشت کەوت .هـاتوچۆ ئەوەنـدە بهرتهسـک بـوو لە بەر ئەوەى ڕێگـاکە 9-2کـاتژمێر بگـره 0کاتژمێر دوور بوو بۆ شارەکە .هاتوچۆیەکی وه‌هایش نەبوو .بۆیە چاوکراوەیی بەو شـێوەیە کە ئێسـتا بـۆ منـداڵان هەیە کە ئێسـتامنداڵ لە ژوورى خۆی دادەنیشـێ لە ڕێگـاى تەلەفزیـۆن و ئەنتەرنێـت و تەلەفـۆن و ئەوشـتانەوه لەگەڵ هەمـوو جیهـان پەیوەنـدییهەیە ،له‌ئارادا نەبوو ،بەڵام بەو حاڵە بە بەراورد لەگەڵ خەڵکى دیکە و دێیەکانی دیکە خەڵکى ئێمە لە پێشـەوە بـوون .وەکـووبڵێین بە پێ هەل مەرجى ئەو کاتە شوێنێک بوو بۆ خوێندەوارى و فەرهەنگ و تەنانەت بۆ فێکرى سیاسـى لە چـاو دەوروبەرەکەى خۆى لە پێشەوە بوو.پرسیار :مامۆستا جەنابت فەرمووو کە خوێنودنگەى حکووومى نەبوووە .لە خوێنودنگاکان جەنوابە رۆیشوتوویتە خوێنودگاکانىمەلایهتى ئەگەر بیر بێت ساڵى چەند چوویتەتە بەر خوێندنى مەلایهتى و یەکەم مامۆستا کە شتى فێرى تۆ کرد ناوى چى بوو؟وەڵام :رەنــگە بە لێکــدانەوەى خــۆم بڵــێم پێــدەچێ لە ســاڵى 8301یــان 8301چــووبمە بەر خوێنــدن ،چــونکە ئەو کــاتە ئەوسیستەمە نەبوو کە بە 6ساڵى منداڵ بڕواتە قوتابخـانە ،دەبـوو منـداڵ توزێـک گـه‌وره ببـێ و پێبگـرێ تـا بتـوانێ بچـێ بخـوێنێ،بەڵام مامۆسـتاکانم قەت لە بیـرم ناچێـت و لە جێگەیەکـى دیکهشـدا باسـم کـردوە وا نەبـوو ئـێمە کـه لە جێـیەک دەمـان خوێنـدمامۆستایهکی بەردەواممان هەبێ ،فەقێ بەپێى عـادەت دێـن و دەڕۆن .ئەمـڕۆ یەکێـک لێـرەیە و سـبەى ئەو دەڕوا و کەسـێکى دیـکەدێتە جێگاى .ئێمەیش دەبوو لە لاى ئەمـانە بخـوێنین .سیسـتەمى خوێنـدنى مەلاو فەقێیـان ئەوە بـوو مەلایـهک لە لادێ ده‌رس بـهچەند فەقێ ده‌ڵێ کە پێیان دەڵێن \"موسـتەعید\" .ئەو موسـتەعیدانەش چەنـد کەسـێکى دیـکە لە لایـان دەخـوێنن کە پێیـان دەڵـێن\"سـووختە\" .زۆرجـار ئەو سـووختانە دهرسـیان بە مـن دەگـوت ،یـانى ئـێمە لەلاى مەلا نەمـان دەخوێنـد لاى قوتـابیی قوتابییەکـانىئەوان دەمـان خوێنـد ،یـان لە باشـترین حاڵەتـدا لەلاى قوتابییەکـانى مەلا دەمـان خوێنـد ،کە ئەمـانە ،کـاتی بـوون ده هـاتن ودەڕۆیشـتن ،یـان لە ئاوەدانیـدا هەنـدێک کەسـى خوێندەوارهـه بـوون کە بەشـى هەرە زۆریـان لەو گونـدەى ئـێمەدا ئاغاکـان بـوون،گوندەکهمان ئاغا و ڕهعیەتى بوو ،ئاغاکان خوێندەواری¬یان هەبوو تەنیا یەک کەسى تێدا بـوو کە ئاغـا نەبـوو ،رەعـیەت بـوو که‌چی خوێندەوار بوو ،لە لاى ئەویش ده‌رسمان دەخوێند .ئیدی وا نەبوو کە بەردەوام لەلاى کەسێکم خوێند بێ. پرسیار :ئەگەر بیر بێت زیاتر حەز لە چ وانەیەک دەکرد؟ وەڵام :باوەڕ دەکەی دەستنیشانکردنى ئەوەیشیان هەر ئاسان نییە ،لە شوێنێکی دیکەدا گوتومە زۆر جار کە له که‌سێک دەپرسن، 16
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهچۆن بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌ره ئاشنا بووی چیرۆکێک ساز دەکا کە ئەمرۆ سازی کردوه ،مەسهلەن کە دەپرسـن چـۆن لە بیـرو بـاوەرینیشتمانپەروەری ئاگادار بووی ،یەک چیرۆکت بـۆ سـاز دەکـا کە ئینشـای ئەمـرۆیە ،لە هونەرمەنـدێک دەپرسـن چـۆن لەگەڵ هونـهرئاشنا بووی ،چیرۆکێکت بۆ ساز دەکا کە ئەمرۆ دەینوسێ ،ئەمـڕۆ ئینشـای دەکـا ،ئەو کـاتە وا نەبـووە .لەسـەر یەک دەتـوانم بڵـێمپاش ئەوەی چاوم کـرایەوە هەر لە ئەوەڵەوە لەگەڵ ئەدەبیـات ،لەگەڵ شـیعرو پهخشـانی ئـه‌ده‌بی سـەروکارم هەبـووە ،هەرچەنـدەسیستمی خۆێندنەکە ئەوە بوو کە زۆر ئیزنی بە ئێمە نەدەدا ئەو دهرسـانە بخـۆێنین ،چـونکە سیسـتمەکە علـومی عەرەبـی بـوو یـانعلومی ئایینی ،دەبوو ئەوانە بخوێنین .بەڵام لەو بەشەیدا کە ئێمە فارسیمان دەخۆێند لەو بەشەدا گرنگیم بە شـیعر پتـر ده‌دا تـا بەشەکانی دیکە. پرسیار :هاوڕێکانی ئەو سەردەمە کە پێکەوە خۆێندووتانە کەست بیر ماوە یان کەسیان ماوە لە ژیاندا؟وەڵام :ئەوەی لەگەڵم خوێندوون هەموویانم لە بیرمـاون ،ئـێمە کە لە دێ دەمـان خۆێنـد لە سـەردەمی منـداڵیی منـدا ئـێمە ()28منداڵ بووین کە بە سەر یەکەوە دەمان خوێنـد ،لە مـانە هەنـدێکیان بە ته‌مـه‌ن لە مـن گەورەتـر بـوون ،لە خۆێندنیشـدا لە پـێشمنەوە بوون ،هەندێکیشیان لە مـن بچـوکتر بـوون بەشـی زۆری ئەوانە ،بەشـی زۆرتریـان لەو دەورەیەدا خۆێنـدنیان تەواو نەکـرد،بە هۆکاری خۆیان وازیان لە خوێندن هێناو لە خۆێندنەوە روویان لە کـارو کاسـپی کـرد ،ئەوانـه کە خوێنـدیان ،بەشـێکی زۆریـانبــوون بە مەلا ،دوو ســێیەکیان مــردوون هەنــدێکیان مــاون .ئەگەر پەیوەنــدیی راستەوخۆیشــم لە گەڵیــان نەمــابێ ،لانــی کەم پەیوەندیی سۆزداریم لە گەڵیان ماوە.پرسوویار :ئەم خوێنوودنەی جەنابووت لە فەقێیەتووی و لە حوووجرەو لای مەلا توواکوو کەی درێووەە ئەکێشووێت و تووۆ کەی دێیووتە نوواو قۆناغەکانی ترەوە؟وەڵام :لەڕاستیدا ئەوەی پێى دەڵێن زانستیە ئایینی یەکان لە ساڵەکانی دواتردا دەستم پێ‌کرد ،دەکرێ بڵـێم ئەوانەم بـۆ سـاڵی 8368تەواو کـرد ،واتـا سـاڵی 8399دەسـتم پێکـرد ،و لە مـاوەی 1سـاڵدا ئەو دهرسـانەم خوێنـد .لە سـاڵی 8368ڕا ئیـدی ئەودەورانەی خۆێندنم تەواو کرد ،دەورانێکی دیکە دست پێـدەکا .دیـاره ئـه‌وه‌ی ده‌رسـی مەلایـهتی دەخـۆێنێ چارەنووسـەکەی هەر ئەوەدەبێ کە مەلایەتی بکا ،تەنانەت دەرفەتـی کاسـبییش نەبـوو ،دواتـر دەرفەتـی ئەوە رەخسـا کە لە دایـرەیەک دابمەزرێـم ،چـونکەشەهادەکەیان دەگۆڕی بە شەهادەیەکی رەسمی و بۆ وەرگیران لە دایرەدا بە کەڵک دەهات ،بە دیپلۆم حیساب دەبـوو تەنـانەت بـۆ هەندێک ئیدارات بە لیسانس یان بەکالۆریۆسیش حیساب دەبوو .پرسیار :جەنابت لە حوجرەوە دەستت پێ‌کرد ،چۆن لە خوێندنی فەقێیەتی ئەڕۆانیت ،واتە بۆ ئەو کارە هەسوتت ئەکورد لە ئاسوتی فێربوون و لایەنی رۆشنبیری ئەو قۆناغەدایە؟ 17
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهوەڵام :بۆ ئەو قۆناغ و هەلومەرجە کە ئـێمەی تێـدا دەژیـاین و ئەو نـاوچەیەش کە ئـێمە تێیـدا دەژیـاین دەبـێ بڵـیم زۆر دڵخـوازبـوو ،چـونکە خوێنـدنم تەواو کـرد ،چەنـد سـاڵیش لە مەلایەتییـهکەم گـوزەرا تـا بـۆ یـهکەم جـار قوتابخـانەی ده‌وڵـه‌تی هـاتەدێیهکەمان ،ئەویش چـی بـوو؟ ئەو لاوانەی بە سـەرباز دەگیـران هەنـدێک سـوپایان لـێ پێـک هێنـابوون .بـۆ نمـوونە ئەمە سـوپایتەندروستی یە ،ئەمە سوپای دانیشە .سوپای دانیش ئەوە بوو لە جیاتی ئەوەی 2ساڵی سەربازی پێ بکەن ،دوو ساڵ بە ئیجبـاردهیان نارد بۆ لادێ دەیان کرد بە مامۆسـتا ،بـۆ یەکـهمجار دوای ئەوەی کە خۆێنـدنی مەلایەتـیم تەواو کـرد ،گونـدەکەمان سـوپایدانیشی بۆ هات ،ئەو دووساڵ مایه‌وە یان کەمتر .زۆر دواتریش بوو کە بە رەسمی قوتابخانەی لـی کرایـهوەو مامۆسـتای بـۆ هـات.کەوا بێ ،بۆ هه‌لومه‌رجی ئەو وەختە ئەوە دڵخۆاز بوو ،چاومان دەکرایه‌وە ،خۆێندەوار ده‌بووین .بە تایبەت ئەوەشی تیـدا بـوو کەمەلاو فەقی لە بەر ئەوەی هەم باری خۆێندەواریی هەبوو و هەم باری مەزهەبی ،خۆێندنەکە خۆێندنێکی دینی بـوو ،کەمێکـیش لەلای خەڵکی خۆشەویست و بەرێزو پیرۆز بوون .ئه‌من بۆخۆم لە دوو سێ ساڵی ئـاخری خوێندنـدا تـا رادەیەکـی زۆر دوچـاری یـاغیبوون هاتبووم ،له‌و سیسته‌مه خوێندنه بێزار بووم .جارێکی دیکەش گێراومەتەوە ،مامۆستایەکەم هەبوو زۆر مرۆڤێکـی بەرێـز بـوو،رۆحی شاد بێ نەماوە ،زۆریشی خۆش دەویستم ،وەکوو رەفیق مامەڵەی لە گەڵ دەکردم ،جارێک رەخنەی لێ گرتم گوتی :ئـهتۆ بـۆنـاخوێنی - ،ئەمـن بەراسـتی کەم سـەعیم دەکـرد ،بە قسـەی خـۆم نەبـێ باسـی ئەو کـاتە دەکەم ،ئێسـتا وا نیـیم ،زیـرەک بـوومدەرسەکەم دەخۆێند زوو فێری دەبووم ،زوو لە بەرم دەکردو وەکوو خەڵکی دیکه کتێبەکەم بە دسته‌وه نەدەگرتو سەیرم نەدەکـرد،-پێی گوتم بخوێنە ،گوتم ئەوە نییە دەخوێنم ،فه‌رمووی نا ،دەبێ چاک بخوێنی ،ئه‌تۆ ئه‌گه‌ر چاک بخوێنی دەبـی بە مەلای چـاک،گوتم ئه‌گه‌ر بووم بە مەلای چاک ده‌بم به تۆ .خۆ ئـهتۆ مەلای چـاکی ،ئەوە ژیـانە هەتە؟ بەراسـتی ژیـانێکی زۆر خراپـی هەبـوولە بەر ئەوە پیاو پێی خۆش نەبوو ،یان بە قەولی عەرەبی وه‌زعه‌که موشەججیع نەبوو بـۆ ئەوەی مـرۆڤ بخـوێنێ .بەڵام بە هەرحاڵ دێمەوە سەری ،نیسبەت بە دەوروبەرو بە زه‌مان ئەو خۆێندەواری یه یان ئەو خۆێنـدنە شـانازییەک بـوو ،شـتێک نەبـوو مـرۆڤ شعور بە نەقس بکا . ئاشنابوون بە کتێب و خوێندنەوەپرسیار :دێینە سەر باسوی قۆنواغی ئەوەی کە جەنابوت ئاشونا دەبیوت بە کتێوب ،کتێبوی دەرەوەی حووجرە ،ئەم مێوەووە بوۆ کەی دەگەڕێتەوە؟وەڵام :ئەمەیان چیرۆکێکی زۆر تاڵی هەیە ،چەند جاری دیکە رەنگە باسى ئەمەم کردبـێ ،بەڵام بە هەرحـاڵ هەلـومەرجی ژیـانىئێمەو ئەو شۆێنەی کە لێی دەژیام ئەو هەلومەرجە بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی یەش کە هەمبوو شتێکی زۆر تاڵ بوو ،ریـزە کتێبێـکهەبوون کە دەبوو بیان خوینم ،دەتوانم بڵێم لەنێوان ئەو کتێبانە کە دەمویست بیـان خـوێنم ،زۆرجـارکتێبی دەرسـی خۆشـم نەبـوو،له یەکێکم وەردەگرت بە ئەمانەت بیخوێنم یان وا بـوو هەر لە رەفێقەکـانی خـۆم یەکێکیـان هـهیبوو ،کتێـبەکەی خـۆی وێ دەدام ودەم خوێند ،ئیمکانی دست راگەیشتن بە کتێبی خاریجی یه‌کجار کەم بـوو ،لە بیـرمە سـاڵی 8390بـۆ یەکەم جـار ئەمـن رۆمـانێکم 18
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهدەست کەوت بە زمانی فارسی کە کتێبی خاریجی دەرسی بوو خوێندمەوە .رەنگە ئەگەر ئێستا جارێکی دیکە دەستم پێی ڕابگـاو بـیخـوێنمەوە ،پـێم شـتێکی گـه‌وره نـه‌بێ بەڵام ئەو کـاتە پـێم شـتێکی سـەیرو گەورەو مەزن بـوو .نـاوی (تحصـیل کردههـا) بـوو، نوسەرهکهی که‌سێکی ئێرانی بوو بە ناوی موشفیقی هەمەدانی.ئەگینـا ئەوهشـمان دەسـت نەدەکەوت ،تەنـانەت دیـوانی شـیعریش هەر بـۆ ئـێمە بە زەحـمەت دەسـت دەکەوت ،ئەوەش کـه دەسـتماندەکەوت دەبووایە بمان نووسیبایەوه و کۆپییه‌کمان لێ هەڵگرتبا .خۆئەگەر بێینە سەر شـیعر و دیـوانی کـوردی ئەوە ئیـدی هەر بەدەگمەن دەست دەکەوت .جاری وا هەبوو ،فەقـێ لە رۆژهەڵاتـی کوردسـتانه‌وه دەهـاتنە باشـووری کوردسـتان لێـره کتێبـی کـوردی بەتایبەت کتێبی شیعریان دەهێنایهوه بۆ نموونە لە بیـرمە یەکەمـین دیـوانی چـاپکراو کە بینـیم دیـوانی تـاهیر بەگـی جـاف بـوو کەیەکێک لە فەقێیەکان هاتبووه گەرمیان ،یەکێک لەو دیوانانەی لە گەڵ خۆی هێنا بۆوه .ئەگینـا ئەوانە زۆر کەم بـوون ،رۆژنـامەو کتێبت لای کەس نەدەبینی و نەدەهات .بیرم دێ ئاغاکانی گوندی ئیمە خوێندەوار بوون بە تایبەتی بـرا گەورەکـهیان پیـاوێکیتەواو خوێندەوار بـوو و دەچـووه شـارو رۆژنـامەی لەگەڵ خـۆی دێنـا .ئاوەهـا بـوو کە جاروبـار رۆژنامەمـان دەبینـی و دەمـان تـوانی رۆژنامە بخوێنینەوە. پرسیار :ساڵى چەند دێیتە شار‌و چۆن لەگەڵ خەڵکى رووناکبیرى شار‌و کتێب و کتێبخانە ئاشنا دەبیت؟وەڵام :لەڕاستیدا وەکوو گوتم بچووکترین و نزیکترین شارم بە 89ساڵى بۆ یەکەمجـار بینـى لەوێـش عبـورى پێیـدا ڕۆیشـتم نەکئەوە کە لێی بمێنمەوە ،دواتر لە ساڵى 8393دا بۆ یەکەم جار ڕۆیشـتمه مەهابـاد بـۆ خوێنـدن و لەوێ لەگەڵ مـوحیتى شارئاشـنا بووم ،دۆستى شارستانیم دۆزینەوە و لەگەڵیان بووم بە هاوڕێ.پرسیار :کوڕێکى لادێ کە لە حوجرە خوێندوویەتى و دێتە شار ،کولتوورى لادێ و کولتوورى شار جیواوازییەکى زۆریوان هەیە، ئەمە هیچ کێشەى بۆ دروست نەکردیت؟وەڵام :کولتوورى شار و لادێ عادەتەن بۆ ئەو کەسانەى لە قوتابخانەى لادێوه دێنە شار یان هەر لە لادێ نەیان خوێنـدوە دێـنەشـار بـۆ خوێنـدن ئەوە زۆر پـێکەوە دەکەونە بەرەنگـارى ،بەڵام بـۆ مـن کە دوو شـتم هەبـوون :یەکێکیـان ئەوە بـوو کە ئەوکـاتەىڕۆیشتم هەر وەک گوتم له‌دایکبووى 8391م و ساڵى 8393چوومه شار تەمەنـم 28سـاڵ بـوو .لایـهکى دیـکە ئەوە بـوو کە ئـه‌من لەگەڵ ئەوەى خه‌ڵکی لادێ بووم هاتبوومە شار ،ئەوهندەش چاووگوێ بەستراو نەبووم .ئەوە یارمەتیمى دابوو کە کولتوورى شـار بـۆمن ئەوەندە نامۆ نەبـێ ،هەرچەنـد ئـه‌من ئێسـتاش دەتـوانم بڵـێم پێـی ڕا نەهـاتووم لە بەر ئەوەى کە منـداڵى شـار نـیم و تێیـداگەورە نەبووم و دەوریشم تێدا نەبینیوە .ئەوەش دەڵێم کە وه‌ختێک چوومه شار ئیـدى بـۆ نمـوونە نهڕۆیشـتم دواناوهنـدى بخـوێنم،نەڕۆیشتم بۆ زانکۆ بخوێنم .دیسان هەر قوتابخانەى دینى بوو ،لەگەڵ ئەو هاوڕێیانه‌م سەروکارم هەبـوو کە لە لادێ لەگەڵیانـدا 19
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهبووم .بۆیە ئەوەى بە عەرەبی پێی دەڵـێن \"ئیسـتیکاک\" ،ئیسـتیکاک لـه‌نێو دوو کولتـوورەکەدا نەبـوو .بە هەرحـاڵ ،لـه‌نێو خەڵکـى ئێمەدا هەیە کەسێکى زۆر ناشارەزا که دەچێتە شار پێی دەڵێن کۆپە .ئه‌من ئەوەندەش کوپە نەبووم. پرسیار :ئەو ماوەیە کە هاتیت بۆ شار لە کوێ دەمایتەوە؟وەڵام :هەر وەک گـوتم ئەو مـاوەیە کـه لە شـار خوێنـدوومە هاوینـان پشـوو بـوو دەگەڕایـنەوە بـۆ لادێ ،بەڵام پـاییزو زسـتانان دەچووینه شار .لە سەر یەک 9ساڵ لە مەهاباد بووم.پرسیار :لە مەهاباد چۆن دەست دەکەی بە خوێندنەوە ،سەرگوزهشتەى ئاشنابوونت بە کتێب و خوێنودنەوە و کتێوب کوڕین چوۆن بوو لەو ماوەیەدا؟وەڵام :لەوێ تەنیا شتێک کە جیاوازیی هەبوو ئەوە بوو کە ئێمە لە شـار بـووین ،ئەگەر پارەمـان هەبـوایە دەسـتمان بە ڕۆژنـامەڕادەگەیشت کە بیکـڕێن .ئەوەش هەر دەبـێ بڵـێم چـونکە دەتەوێ ڕاسـتیى ژیـانى مـن بـاس بـکەی .بەڵام ئەگەر هەمووشـمان نەمـانبایه ،بۆ خومان 03 - 93کەسێک بووین هەندێکان هه‌یان بوو .دەستمان بە ڕۆژنامە ڕادەگەیشـت یـان دەمـان تـوانى بچـین کتێـبوەر بگــرین ئەگەرچــی کتێبخــانەى لەو جــۆرە کە لە ئێســتا شــاردا هەیە قەت ئەوشــتە نەبــوو ،بەڵام دەمــان تــوانى بچــین لەکتێبفرۆشێک کتێب وەربگـرین بە پارەیـهکى کەم ئەگەر بە پیـاوەتییش نەیدابایـه کە وەری -بگـرین و بـی خـوێنینەوە .دیسـان لەوسەردەمهدا کتێب لەوێ هەر کتێبى فارسى بوو ،کتێبى کوردیی تێدا نەبوو یان بۆ من کە زانستى عەرەبیم دەخوێند کتێبى عەرەبـىهەبـوو کە دەمتـوانى لە کتێبخـانە بچکـۆلەکەى ئەو مـزگەوتە کە لێمـان دەخوێنـد ئەگەر شـتێکى تێـدا هەبـوو وەری گـرین و بـی خوێنینەوە. پرسیار :حکوومە هیچ مووچەیکى دیاریکراوى نەدەدانێ؟وەڵام :نەخێـر ،ئـێمە کە لەوێ بـووین ئەو سـەردەمە لە قوتابخانەیـهک دەمـان خوێنـد کە جیـاوازیی لەگەڵ قوتابخـانەى دیـکەىلادێ یان شار هەبوو .پێیان دەگوت \"مدرسەى علومى دینـی\" ،دەوڵەت بەڕێـی خسـتبوو پارەیـهکیان دەدا بـۆ خوێنـدن ،پارەکەیشـیملە بیره بۆ هەر کەسێک لە مانگدا 33تمەنیان دەدا 33 ،تمەنى ئەو کاتە بەقەد 33تمەنى ئێستا نەبوو دەتوانین بڵێـین بەقەد 33هەزار تمەنى ئێستاش نەبوو بڕوا ناکەم ئێستا کەس بتوانێـت بە 33هەزار تـمەن بژیـت .بەڵام ئەو 33تـمەنە بەشـى ئەوەىدەکــرد 0کەس لە ژوورێکــدا بــووین پــێکەوە خەرجمــان دەکــرد ،دەیتــوانى هەم نــانەکەو و ژیــانەکە دابــین بکــات و هەم بــۆهەرکەسـێکیش 89تـا 23تـمەن بمێنێـتەوە بـۆ ئەو پێداویســتی یانـه کە مـرۆڤ دەی بـن وەکـوو کـاغەز و قەڵەم و دەفتەرێــک، سابۆنێک و گوێزانێک و ئەم شتانە. 20
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده پرسیار :ناوى قوتابخانەکە بیر دێت کە لە شارى مەهاباد تێیدا دەتخوێند؟وەڵام :هەر ناوى \"مدرسەى علومى دینى مهاباد\" بوو لە مزگەوتى سوورى مەهاباد دانرابوو .لە مەهاباد مزگەوتێـک هەیە کە پێـی دەڵێن مزگەوتى سوور و ئێستاش هەر بەو ناوه بەناوبانگە.پرسیار :باسى ئەوە کرد کە زیاتر حەز لە خوێندنەوەى ئەدەب و هەندێک شیعرى شاعیران هەبووو ،باسوى ئەوەشوت کورد کەئەوکاتە کتێبى کوردى و دیوانى شاعیرە کوردەکان کەم بوووە ،ئەو شواعیره فارسوانە ئەو دیووانە فارسوییانە کاموانە بووون ئەگەر بیر مابێت زیاتر دەتخوێندنەوە؟وەڵام :دەتوانم بڵێم زیاتر لە هەموو شتێک لانى کەم بۆ من دیوانەکانى دوو شاعیرى کۆنى فارسـى لە بەردەسـتدا بـوون لە پـلەىیەکەم دا \"حـافز\" و دووەمـیش \"سـەعدی\" ،بەڵام دیسـان دیـوانى شـاعیرانێک هەبـوو وەکـوو \"ملـک الشـعراى بهـار\" یـان \"پەروینـىئێعتیسامی\" کە شاعیرەیهکى فارسى نووسى ئازەرى (زاراوەیهکى تورکییه) بوو .بۆ خۆى ئازه‌ربایجانى بوو بەڵام بە فارسـى شـیعرىدەنووسـى .نـازانم شـیعرى بە تـورکى هەیـه یـان نـا ،بەڵام دیـوانەکەى بە فارسـى بـوو .دیـوانی \"خاقـانی\" و \"قائـانی\" و کەسـانى دیکەشمان بەکەمى دەست دەکەوت و دەمان خوێندەوە. پرسیار :کتێبخانەى حکوومى نەبوو لە مەهاباد؟وەڵام :ئەگەر باش لەبیرم بـێ ئەو کـاتە کتێبخـانەیەک نـه‌بوو بە نـاوى \"کتێبخـانەى عمـوومی\".لە مەکتەبەکـان بە دڵنیـایی-یەوە شتێک بە ناوی کتێبخانە هەبوو ،لە مزگەوتى مەلاکانیشدا کتێبخانە هه‌بوو بەڵام شوێنێک نەبوو بڵێی ئەوە کتێبخانەی گشتییە.پرسیار :خوێندنەوەى کتێب و شاعیرەکان و ئەوانى تریش تەنیوا حەزى خوۆ بوو‌و یوان کواریگەریى هاوڕێکوانى دەوروبەریشوت لەسەر بوو؟وەڵام :بە سروشتى مرۆڤ کاریگەرى لەسەر دەوروبەرى دادەنێ و دەوروبەریش بەهەمان شێوە کاریگەرى لەسەرى دادەنێن .جـاری وا بوو یەکێک لە هاوڕێکانم که چاوکراوەتر بوو کتێبێکى دەدۆزیەوە بۆمانی باس ده‌کردو ئێمه‌ش دەمان خوێندەوە. پرسیار :ماوەى خوێندنت لە مەهاباد چەند ساڵى خایاند؟وەڵام :وەک باســم کــرد 9ســاڵ9 ،دەورە لەوێ بــووم بەڵام دەورەى ئــاخرم تەواو نەکــرد ،یەعنــى پــاییز دەڕۆیشــتین و بەهــار دەگەڕاینەوە 2 ،ساڵیان کە دەبێته ساڵەکانى 8363 - 8393و ساڵى 8368تەواوم نەکرد . 21
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده پرسیار :بۆچى؟وەڵام :چەند هۆکارێک هاتنە پێش کە هەر مەکتەبم بەجێ هێشت یەعنـى هەر خوێنـدنم بەجـێ هێشـت و وازم لە خوێنـدن هێنـا،دەسـتم لە خوێنـدن هەڵگـرت و هـاتمەوە .ئەوەش کە لە فەقێیەتیـدا پێـی دەڵـێن ئیجازەنـامە ،ئیجازەنامەیـهکم لە مامۆسـتا مەلاشـێخ عیزەدینـى حهسـەینى یـادى بەخێـر وەرگـرت ،ئیجازەنامەیـهکى بـۆم نووسـى کە هەمبـێ ،لە پاشـان بەهـارى دوایـین سـاڵ لەمانگى جۆزەرداندا ڕۆیشتمەوە لە تاقیکردنەوەکەدا بەشدار بووم بۆ ئەوەى ئەو شـه هـادەى خوێنـدنە وەرگـرم ،بەڵام لە مانگەکـانى سەره‌تادا بوو ،ته‌نیا 2-8مانگێک له ساڵی خوێندن گوزەرا بوو کە وانەکانم بەجێ هێشت و بەیەکجارى گەڕامەوە.ئاشنابوون بە سیاسەپرسیار :ئاشنابوون به کتێب و خوێندنه‌وه چه‌نده کاریگه‌ریی هه‌بوو بۆ ئاشنابوونت به سیاسه ؟وەڵام :دەتوانم بڵێم 9ساڵیش دەبوو لەگەڵ سیاسەت بە پێی هه‌لومه‌رجی ئەو سەردەمە ئاشنا ببـووم هێشـتا تەنـانەت یەک کتێـبجگە لە کتێبەکانى مەکتەبم نەخوێندبۆوه .کە وابێ دواتر لە ڕێگەى سیاسەتەوە بە کتێب ئاشنا بووم نەک لە ڕێـگەى کتێبـهوه بە سیاسەت ئاشنا بم.پرسیار :سەرگوزەشتهى ئاشنا بوونت لەگەڵ سیاسەتدا چۆن بوو؟وەڵام :لەسەردەمى کۆمارى کوردستان دا کە ئەو سـەردەمى کەس باسـى کۆمـارى نەدەکـرد لانـى کەم لە لادێیەکانـدا هەر دەیـانگوتدیمـوکرات .ئێسـتاش خەڵکـى ئـێمە کە باسـى دەکەن نـاڵێن سـەردەمى کۆمـارى کوردسـتان ،خەڵکـى عـامە و نەخوێنـدەوار دەڵـێنسـەردەمى دیمـوکرات ،دێـیەکەى ئـێمە لەگەڵ دیمـوکرات پەیوەنـدییان زۆربـاش بـوو لە گونـدەکەى ئـێمە ئاغاکـان 6بـرا بـوون بـراگەورەکەیان پیاوێکى خوێندەوار بوو ئەفسەریکى دیموکرات بوو بە پلەى سەرهەنگى (عەقیدی) با بڵێم ئەو جۆرە پلەیه زیاتر بـۆدڵخۆشکردن بوو کە بەو کەسـانەیان دەدا کە دەیـانزانى لە شـوێنى خۆیـان دەسـتیان دەڕوا .جـگە لەوه لـه حـوجرەى فەقێیەکـانیشدیسان لەگەڵ فکرى ئازادیخوازانە ئاشنا بووین بەتایبەتى فەقێیهک هەبوو کە خەڵکى دێـکەى خۆمـان بـوو لەرووى تەمەنەوه زۆرلەمن گەورەتر بـوو .لە نێـوان 89 -82سـاڵێک جیـاوازیی تهمـهنمان هـه‌بوو .ئـه‌و بـۆ خـوى شـاعیریکى نیشـتمان پەروەر بـوو،هەمشیعرى دادەنا هەم حەزى لەکۆکردنەوەی ئەو شیعرانە دەکرد .لەو ڕێگـایەوە خەڵکـى گونـدەکەى ئـێمە زۆرکەسـیان ببوونـه ئەنـدامىحیزبی دێموکڕاتی کوردستان .ئەمن دواتر ئەوانە تێگەیشتم .چـونکە بەڕاسـتى فکـرم نەیـدەبڕى بەڵام دواتـر تێگەیشـتم دوو بـراىگەورەم لە 9براکـــانم هەر دوویـــان کـــارتى ئەندامـــهتیى حزبـــى دیمـــوکراتى کوردســـتان یـــان هەبـــوو .بـــۆیە لەگەڵ ســـروودەنیشتمانییەکان و فکرى نیشتمانى ئاشنا بووم و دواتریش کە کۆمار ڕوخا ڕادیۆیه‌کى کـوردى لە ئازەربایجـانى سـۆڤیەتیى ئەوکـاتە22
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهدانـرا کە ڕۆژانە ئێـواران بەرنـامەى بـڵاو دەکـردەوە .ئەویـش کـاریگەریى زۆرى هەبـوو .دیـارە ڕادیـۆ زۆر کەم و دەگـمەن بـوو .لەگوندەکمان بەس ئاغا ڕادیۆى هەبـوو بەڵام دایـدەنا لە سـەر پەنـجەرەو و پەنـجەرەى دەکـردەوە و خەڵکـى گونـدەکە لە بەر دەرگـاڕادەوهستان بۆ ئەوەى گوێیان لەو بەرنامە کوردییە بێ .ئەمەش کاریگه‌ریى خۆى هەبوو لە سەر بـڵاو کـردنەوەى ڕۆحـى نیشـتمانى و بیر‌و باوەڕى سیاسی. پرسیار :دواتر چۆن داخڵى سیاسە بوویت؟وەڵام :ئه‌من هەر زوو داخلى سیاسەت و حیزبایەتى بووم .چیرۆکەکەى بۆ گێڕانه‌وه ده‌بـێ .هـاوڕێیەکى منـداڵیم هەبـوو کە ڕەنـگە 0-9سـاڵێک لەمـن گەورەتـر بـووبێ .ئـه‌من دەمخوێنـدە و ئەو نەیدەخوێنـد بەڵام گەورەتـر لە مـن بـوو .ڕۆژێـک لە بەر دەرکــىمەزگەوت ڕاوستابووین گوتى داخڵ بووى؟ گوتم داخڵى چی؟ گوتى داخڵى حیزب ،گـوتم حیزبـى چـی؟ گـوتى حیزبـى خومـان ،گـوتمحیزبى خومان چیە؟ گوتى حیزبى کوردان ،گـوتم باشـه حیزبـی کـوردان چـیە؟ گـوتى ئەگەر پێـت خوشـە داخـڵ بـی دەتـبەم بـۆ لاىکەسێکى دیکه پێت بڵێ .بۆخوی هیچی لـێ نەدەزانـی .گـوتم باشـە دوایـه بردمـى بـۆ لاى دووکەس کە یەکێکیـان لە ئاغاکـان بـوو،ئاغاکان هەموویان حیزبى بوون یەکێکیشان ئەو پیاوە بوو کە تەنیـا خوێنـدەوارى دێیـهکە بوولـه ڕهعیهتـهکان .لەوێ هەنـدێکیانبۆم باس کرد ،لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنم کەم بوو بەڵام بەقەد ئێستا باڵام بەرز بوو ناومیان بۆ بـوون بەئەنـدامى حیـزب نووسـى وئێدى لەو کاتەوە کەم و زۆر لەگەڵ حیزبایەتى ئاشنا بووم ،بەڵام دیارە ئەو ئاشنایەتى یـه بە هـۆی ئەوەى کە نهێنـى بـوو و لە لادێ بووین کەمتر چالاک بوو ،کەمتر پیاو لەگەڵ بابەتى سیاسى تێکەڵاو دەبوو. پرسیار :ئەمە ساڵى چەند بوو؟ وەڵام :دوایین ڕۆژەکانى ساڵى 8398و سەرەتاکانى 8392بوو. پرسیار :لە مەهاباد چۆن چالاکى سیاسیت دەست پێ‌کرد؟وەڵام :لە مەهاباد هیچ کاتێک چالاکى حیزبی و سیاسیم نەبـوو .لەبەر ئەوەى کە حیزبـایەتى لەو سـەردەمە جـۆریکى دیـکە بـوو.ئەمن زۆر جار ئەوەم بـه نمـوونە هێنـاوەتەوه ئەو مەلا ئـاوارەى کە ناسـراوە یـه‌کێک لە شـەهیدە ناودارهکـانى ڕۆژهەڵات و حیزبـىدیموکراتى کوردستانە .لەگەڵ مەلا ئاوارە هاوڕێ بووین 9 - 2ساڵ لەمن گەورەتر بوو بەڵام زۆر ڕەفیـق بـووین و پـێکەوە دەمـانخوێند .پێم وایە هیچ دوو هاوڕێیهک ئەوەنده پێکەوە نزیک نه‌بوون .هەموو شـتێکمان پـێکەوە بـوو ،هەمـوو قسەیهکیشـمان لـهلاییهکتردەکرد ئەوەندەى مومکێن بوایەو متمانەمان بەیه‌ک هه‌بوو .نە ئه‌من به‌وم دەمگوت حیزبیم و نە ئەو بە منـى دەگـوت حیـزبیم.چەند ساڵ پێکەوە بووین دواتر ئەو قاچاخ بوو بۆ مـاوەى چەنـد سـاڵ هـاتە باشـور و پاشـان گەڕایەوە و کـادرى چـالاکى حیزبـى 23
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهبـوو .ئەو کـاتە ئاشـکرا بـوو کە ئـهمنیش حیـزبیم و ئەویـش حیـزبییە ،کە لە مەهابـاد بـووم ئەو مـاوەیە بەس لەگەڵ کەسـانێکجێگەى متمانە بوون قسەى گشتیمان دەکرد نەک بڵێى حیزبایەتى به‌شێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی .کەسانێک هەبوون کە گومانیان لێ دەکـراحیزبى بن یان نه‌بن ،بەڵام بە دڵنیایی دەمانزانى مڕۆڤى چاک و سیاسین و باوەڕمـان پێیـان هـه‌بوو ،بـابەتى سیاسـیمان پێکـه‌وه باس دەکرد. پرسیار :ئەو بابەتانەى باستان دەکرد چى بوون؟وەڵام :زیاتر بەدواداچوونى ئەو هەلومەرجە کە له وڵات‌دا هەبـوو ،بەتـایبەتى لە سـاڵى 8368بەم لاوە هەر چەنـدە ئهوکاتـهلەمەهاباد نەبووم و تەنیا هاتوچووم دەکرد قەزایای باشوورى کوردستان دەهاتە گۆڕێ .ئەو سـته‌م و نـاحەقییە کە لەخەڵـک دەکـراو باسـى رێژیمـى شـاى ئێـران و باسـى زینـدانى بـۆ نمـوونە 8391کە کـۆمەڵێکی زۆرمـان گیـران سـاڵى 8393کـۆمەڵێکى زۆرترمـانگیران هەندێک لەو هاوڕێیانە کە جێگاى باوەڕم بوون تەنانەت ئەوانەیان کە لەگەڵیان یان لە بەردەسـتیان حیزبـایەتیم کردبـوو گیران و کەوتنە زیندانەوە .قسەکردن لەوبارەیه‌وە گشتى بوو لە نێوانماندا. پرسیار :تا ساڵى چەند لەمەهاباد مایتەوە و دواتر چیت کرد؟ ساڵى 8368لە مەهاباد هاتمە دەرەوەو ئیدى لەدواى ئەوە هاتمە گوندێک و بووم بە مەلا. پرسیار :دواى ئەوە چۆن درێەە بە ژیان ئەدەیت و هەر مەلایەتى یان لە بوارى سیاسییشدا دەست دەکەیت بە چالاکی؟وەڵام :لە بـوارى سیاسـیدا لەگەڵ ئەوەى مـاوەیەک له‌بـه‌ر ئـه‌وه‌ی زۆر بەرچـاو بـووم کـارى ڕێکخسـتنم نەدەکـرد ،بەڵام لەبـوارىسیاسـیدا زۆر چـالاکتر بـووم بەتـایبەتى سـاڵەکانى 8361 - 8361کە بـزووتنەوەى چەکـدارانە لە ڕۆژهەڵاتـى کوردسـتان دەسـتیپێکـرد ،لەنـاوچەیکى دیـاریکراوى بەر تەسـکدا تەنیـا بەشـێک لە ئازەربایجـانى رۆژئـاواى ئێـران (پارێزگـاى ورمـێ)و بەشـێک لەپارێزگاى سنە (کوردستان)ى دەگرتەوە ،ئه‌من لەو بەشەدا زۆر تێکەڵاو بووم لەگەڵ تێکوشەرانى حیزبـى دیمـوکراتى کوردسـتان کەڕاپەڕینەکان به‌رپا کردبوو .ئێستا ئیدی لە بارى سیاسییەوە زۆر چالاک‌تر بووم و چاویشم کراوە بۆوە و ئەوەندەى جاران بێ ئاگـانەبووم ،هەتاواى لێ هات سەرەنجامەکەى لە نەتیجەى کارى سیاسی‌دا کەوتـمە بەر دیـدى کاربەدەسـتانى حکـومەت ،و پەلکێشـیان کردم و 9 - 2ڕۆژ گیرام و ئەو کاتە ناچار بووم بە کورتى کە لە ساڵى 8361دا ڕۆژهەڵاتى کوردستانم بە جێ هێشت. پرسیار :ماوەیەکى زۆر لە زیندان بوویت ،ئەى ئازاردان و چاودێرى کردن نەبوو لەسەر ؟ 24
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهوەڵام :نەخێـر لەڕاسـتیدا 2جـارى دیـکە بـۆ مـاوەى زۆر کـورت نزیـک بە 2ڕۆژێـک گیـرام بەڵام ئەو جـارە گیـران نەبـوو هـاتن بەپەلکێش بردیـانم .لهبیرمـه مـانگى ڕەمەزان بـوو و خەوتبـووم .عـادەتەن ئەوانەى بە رۆژوو دەبـوون بەتـایبەت مەلا و فەقـێ شـەوبەخەبەر دەبوون و بەڕۆژ دەخەوتن ،خەوتبووم هاتن و هەڵیـان ئهسـتاندم گوتیـان بانگـت دەکەن ،کە چـوومە دەرەوە سـه‌یرم کـردمهئمووری دەوڵەتی بوون ،ئەو کاتە هەر تفه‌نگی \"بڕنۆ\"یان پێ بوو هەموویـان فیشـەک لە بەر تفەنگـدا ئامـادە بـوون ئەگەر پەلببزێوم لێم بدەن ،منیان برد بەڵام کە بردیـانم ،بردیـانمە شـوێنێکی ئیـداری ،دوایـه بـۆم دەرکەوت ئەوە مـاڵ یـان بڵێـین شـوێنیمانەوەی ئەفسەرێک یان کەسێکی دەرباری شا بوو ،کە سەرپەرستیی عهمـهلیاتی دژی بـزوتنەوەی 01 - 06یـان بڵێـین 61 - 61ی بە ئەستۆوەیە ،ئەفسەرێکی دەرباری بوو ،لەوێ وای دەنوانـد کە ئـه‌من نەگیـراوم ،هەر بـۆ ئەوە بانـگ کـراوم کە دەربـاەری ئەمبزوتنەوەیە هەندێک قسـەم لە گەڵ بـکەن ،داخـوازی ئەوان چیـیەو چـۆن دەکـرێ ئەوان ببینـین ،قسـەیان لە گەڵ بکەیـنو بـزانینئەو ئاژاوەیە کە ئێستا دروست بووە چییە به‌ڵکوو ئەو ئاژاوەیە لە نێـو بچـێ ،ئـهمنیش گـوتم قسـەتان چـیە! بەهەر حـاڵ شـەوێکمـامەوەو بـۆ بەیـانی بـۆ لای نیـوەرۆ ئازادیـان کـردم کە بچـمە مـاڵەوە بەڵام داوایـان لێکـردم کارێـک بـکەم کە بتـوانن مەلا ئـاوارەببینن ،چاویان پێی بکەوێ ،بەو ناوە کە دەیانه‌وێ قسەی لە گەڵ بکەن ،گوتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌تۆ دڵنیا بی ئـه‌من بە تـاقی تەنیـادێمو هیچ کەس لە گەڵ خۆم ناهێنم دێمە ئەو جێگەیەی بۆم دادەنێی ،جلـی کـوردیم دە بەر بـکە .لە پاشـان لەو جـێگەیەوه بمـبەجێگەیەکی دیکە بێ ئەوەی کەسم لە گەڵ بێ لەوێـش بمـبە جێگەیەکـی دیـکە ،چەنـد جـێگەم پێـدەکەی بـا بە دڵـی خـۆت بـێ ،لە جێگەیەک لە گەڵ مەلا ئاوارە بەیەکمان بگەیهنە تاکوو بتوانم قسەی لە گەڵ بکەم ،بەڵکوو ئاوێک بەم ئاگرەدا بکرێ. پرسیار :هەستت کرد نیه‌تی پاکە لەو بینینە؟وەڵام :لەوێش هەر نیه‌تی پاک نەبـوو ،بـۆ ئەو کـارە نیـهتی پـاک بـوو چـونکی ئەو کـارە بەو جـۆرەی کە بـۆ خـۆی دەیگـوت چیـیدەکرد ،دێت بە تاقی تەنیا لە گەڵ من و منیش ده‌گه‌ڵ کەسی باوەر پێکراو دهیبهمە جێگایەکی دیکه .لەو کاتەدا ئەو هیچـی پـێنەدەکرا ،لەو بارەیه‌وە راستی دەکرد بەڵام ئاشـکرابوو کە ئەو مەبەسـتی ئەوە نەبـوو کە بزانـێ داخوازیەکـانی گەلـی کـورد چینببـۆئەوەی دابینیان بکا ،مه‌به‌ستیان ئەوە بوو کە بەڵکوو بتوانن بە جۆرێک لە جۆرەکـان فریـوان بـدەن یـان سـەرکوتیان بـکەن ،روونبوو ،چونکه دوای هەڵاتنی من مەلا ئاوارەیان خسـته دا‌و گرتیـانو کوشـتیان ،بە دڵنیـاییەوە مەبەسـتیان هەر ئەوە نەبـوو ،دواتـرئهمن هاتمەوە .کەسێکی جێی باوەرم ناردە لای مه‌لا ئاواره گوتم ئه‌م قسانه‌ی بە تەفسیل بۆی باس بکەو لە پاشانیش پێـی بڵـێئـهمن دەرۆم ودهمـهوێ بـی بیـنم .وا بـوو ئەو شـەوەی بـۆ بهیانییهکـهی دهڕۆیشـتم ئەوم بینـی ،لە شـوێنێکی نزیـک سـنوور بینـیم. شەوێک پێکەوە بووین‌و بەیانی هەڵهاتم و ئیدی قاچاغ بووم.پرسیار :ئەو ماوەیە کە لە شاردا بوون جەنابیشت جۆرێک لە چوالاکیی سیاسویت هەبووو ،زیواتر ئەو حەرەکەفو سیاسوایانەی کە دەتانکرد چی بوو یان خود ئەوەی لە پشتیەوە بوون؟ 25
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهوەڵام :وەک گوتم ئەو چالاکییە سیاسییانەی کە لە شار هەمانبوو هەر بیروڕاگۆرینەوەو قسـە کـردن بە شـێوەیەکی عـام بـوو نەکبە شـێوەیەکی رێـکو پێـک ،بەڵام ئەو مـاوەیەی کە لە گونـد بـووم عەکسـی ئەوە بـوو ،دوای خوێنـدنی شـار کە هـاتمەوە دێ ئەوکاتەی بە تایبەتی لەو ساڵانەی 8361بـۆ ،8361وسـاڵەکانی پێشـتلریش کـاری رێکخسـتنی ئەنـدامەکانی حیـزب هەبـوو و کـاریتهرتیب کردنی کاروباری ئەو بزوتنەوە چەکدارانەیه ههبووکە لەو دوو ساڵەدا لە رۆژهەڵاتـی کوردسـتان لە ئـارادا بـوو .ئـهمنیش به‌پێی توانا‌و ده‌ره‌تان هاوکاریم ده‌کرد. پرسیار :ئەى چالاکى لە جۆرى بڵاوکردنەوەى بەیاننامە و ڕێکخستن و خۆپیشاندان؟ئەوە یەکجـار زۆر بهرتەسـک بـوو لەبەرئەوەى کە خۆپیشـاندان و ئەوانە لە ڕۆژهەڵاتـى کوردسـتان دەرەتـانى نەبـوو .لە پاشـانبڵاوکراوەش لە کوردستانى ئێران دەرنەدەچوو .جاروبار لە کوردستانى عێراقەوە کە تێکۆشـەرانى حیزبـى لەوێ بـوون بەیانیەیـهکزۆر بە کەمى دەردەچوو ،ڕۆژنامە نەده هات ئەگەریش ببوایە زۆر بەکەمى ده هات کە بەشێوەى نهێنى لە نێوان ئەنـدامانی حیزبـدا بڵاو دەکرایەوە نەک به ئاشکرابڵاو ببێتەوەو خەڵک بی بینێ. پرسیار :لەو ماوەدا هیچ لە هاوڕێ نزیکەکانت یان ئەو کەسانەى لەگەڵیان ئیشت دەکرد ڕووبەڕووى سزاى توند بوونەوە؟وەڵام :ئەوە یـهکجار زۆر بـوو .بەڵـێ سـاڵەکانى 8391و 8393دوو هێرشـی پـۆلیس کـران .لە هێرشـى سـاڵى 91دا خەڵکێکـىکەمتــر گیــرا ،بەڵام لە 93دا نزیــک بە 293کەس لە ئەنــدامانى حیــزب گیــران کە لەوانە 9کەســیان لە ســەرەتادا حــوکمى لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو .نزیک بە دووساڵ لە ژێر حوکمى لە سێدارە دانـدا مـانەوە .سـاڵى 8368کە بـزووتنەوەى کـورد لـهعێڕاق(شۆرشى ئەیلول) هەڵگیرسا حوکمەکەیان گۆڕاو بوو بە زیندانى هەتاهەتایی .هۆکارەکەشى ئەوە بوو هێنـدێک لە موستهشـارەکانىشاى ئێران ،کاتێک شا ویستى به ڕواڵه‌ت لایه‌نگرى لە بزووتنەوەی کوردستانى عێـراق بکـا بە شـایان گوتبـوو کە مەعقـوول نیـیەئهتۆ لە لایەکەوە بڵێی دۆستى شۆڕشى کوردم و له‌لایه‌کیش لە ئێران کـوردان لە سـێدارە بـدەی .کە وایـه دەبـێ چـاو بەو حـوکمەدابخشـێنیهوه .بـۆیە حوکمەکەیـان گـۆڕا بە حەبسـى ئەبەد .لەپاشـانیش دواى 23 - 89سـاڵ هەموویـان ئـازادکران .بەڵام حـوکمى 9 ساڵ و 83ساڵ و 89ساڵ لەگەڵ ئەشکەنجە و لێدان و ئازار یەکجار زۆر بوو. پرسیار :ساڵى چەند شار بە جێ دههیڵیت و روو دەکەیتە شاخ بۆ لاى هاوڕێکانت؟وەڵام :لە شارەوە ڕۆیشتم بۆ دێ .بەڵام ساڵى 8361بوو کە وڵاتم بەجێ هێشت و هاتم بـۆ باشـوورى کوردسـتان .دیسـان ئەوەشبۆیه نابێ ناوى بنێم شاخ .چونکە دیسان کە هاتمەوە ژیانى ئاسایى یان ژیانى ئاوارەیى لە دێیه‌ک له‌کوردستانى عیراق بـووم بە مەلا. 26
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده پرسیار :ئەمە راسپاردەى شۆڕش و سەرکردایەتیى حیزب بوو یان بۆ خۆ هەستت کرد مەترسى لەسەر ژیانت بوو؟وەڵام :مەترسییەکەم قەتعـى بـوو لەگەڵ مەلا ئـاوارەش کە تـا دوایـین کاتەکـانى شـەو مـاینەوە بـۆم روون کـردەوە ئەگەر بمێـنمبەدڵنیایى دەگیرێم .چونکهداواى هاوکاریم لێ دەکەن و ئه‌منیش هاوکاری یان ناکەم ،کەواتە دەگیرێم ،بەڵام کەهـاتمە باشـوورژیـانی ئاسـاییم گوزهرانـدو لەڕاسـتیدا لەسـاڵی 8313وە ئـێمە لەڕۆژهەڵاتـى کوردسـتان کەوتیـنە خەبـاتى شـاخ کە ئێسـتاش بەجۆرێک لە جۆرەکان هه‌ر درێـژه‌ی هه‌یـه.چـونکە خەبـاتى شـاخ لەگەڵ خەبـاتى شـار جیاوازییهکـهى وا دەبیـنم ،هەرچـى خەبـاتىشاخە خەباتێکه دژى حکوومەت ،خەباتێک کە نایاسایی یە ،بەڵام خەباتى شار ئەوەیە کە ئێسـتا تێکۆشـەرانى کـورد لە باشـوورحیزبییەکان و ناحیزبییەکان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن .ئـه‌و خهباتـه بـۆ ئەوەیە کە ئەو دەسـەڵاتە و ئـه‌و ئەزمـوونە کە هەیە بچەسـپێنن، خزمەتى بکەن و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن .بۆخۆیان دەسەڵاتدارن یان بەشێک لە دەسەڵاتن . پرسیار :هاتى بۆ باشوورى کوردستان لە چ گوندێک نیشتەجێ بوویت؟وەڵام :گوندێک بوو بەناوى مارەدوێ لە ناوچەى سەنگەسەر بوو لەوێ بووم بە مەلا لەوێ دووساڵ مەلا بـووم ،ئەم دووسـاڵە واىلێهات من چالاک‌تر کارم دەکرد لەنێو حیزبى دیموکراتى کوردستان دا ،ساڵى 8363کۆنفرانسێکمان گـرت ،ئـه‌من لەکۆنفرانسـەکەداوەکوو ئەندامى کومیتەى ناوەندى هەڵبژێردرام .دواتر دەورانی پاشی 88ئادارى 8313بەسەردا هـات .ئیـدی ژیـانى لادێـم بە جـێهێشت و هـاتمە قەڵادزێ و دواتـر هـاتمە هەولێـرو سـەرئەنجام ڕێـم کەوتە بەغـدا وەکـوو ئەنـدامێکى کـۆمیتەى ناوەنـدیی حیزبـى دیموکراتى کوردستان. پرسیار :چ ئەرکێکت پێ دەسپێرن کە ئەبیتە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى؟وەڵام :کارەکانى ئەوکاتە جۆرێک بوون کە ئه‌من لە دوو بەشیان دا کارم دەکرد یەکێکیان کار لەگەڵ ئەو کـورده ڕۆژهـه‌ڵاتی یـانە کە لە باشوورى کوردستان بوون ،ئه‌وی دیکه کارى نووسین و وەرگێڕان بوو بۆ رۆژنامە یان گۆڤارێک کە دەرمان دەکرد. بەیاننامەى ١١ى ئادار و هەڵوێستى حیزبى دیموکرا پرسیار :ئێوە هەڵوێستتان چى بوو لە بەیاننامەى 11ی ئادار لوه نێووان سوەرکردایەتیى سیاسویى کوردسوتان و حکووومەتى بەعو وەکوو حیزبى دیموکرا ؟وەڵام :ئەوە رووداوێکى زۆر گەورە بوو لە ژیانى کورد لە باشور و لە هەموو بەشەکانى دیـکەى کوردسـتاندا ،بە چـاوى رووداوێکـىگەورە چاوى لێدەکرا .زۆرمان پێ خۆش بوو ،بەتایبەتى لە بارێکەوە ئێمە دڵمان پێی خۆش بوو ئەویش ئەوە بـوو کە بە حـوکمى 27
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهئەوەى بزووتنەوەى کورد لە باشـوور پەیوەنـدیی لەگەڵ دەوڵەتـى ئێـران هەبـوو ئـێمە بە جۆرێـک لە جۆرەکـان بـۆ هەمـوو کـارێکىسیاسى و ڕێکخستن لە نێوخۆى وڵات دەست و باڵمان بەسترا بوو ،بە تـایبەتى دواى ئەزمـوونى سـاڵهکانى 61و 61کە سـەرکوتکرا ئێمە بەجارێک دەنگمان کپ کرابوو .بەو چـاوە سـەیرمان دەکـرد کە ئیـدی ئەو کـۆت وزنجیـرە لەدەسـتمان بەڕەڵا دەبـێ زۆرمـانهیوا هەبوو کە به‌داخه‌وه دیسان ئەو دەرفەتەمان پێ نەدرا بەڵام بە جۆرێکى دیکە ڕێگەیهکمان بۆ کرایەوە .ئـه‌ویش ئەوە بـوو کەلە بەغـدا تـاڕادەیەک چـالاکیى سیاسـیمان هەبـوو رۆژنامەمـان دەردەکـرد پەیوەنـدیى دیپلۆماسـیمان لەگەڵ حیزبەکـانى وڵاتـانى دەوروبەرو ده‌ره‌وه بە تایبەتى وڵاتانى سۆسیالیستی دامه‌زراندبوو. پرسیار :پەیوەندیتان لەگەڵ حیزبەکانى باشوورى کوردستان چۆن بوو؟وەڵام :لـه باشـورى کوردسـتان ئەو سـەردەمە کە لەبیرتـان بێـت لە ڕاسـتیدا وەکـوو حیزبـى سیاسـى دواى بەیاننـامەى 88ی ئـاداردەکـرێ بڵێـین هەر یەک حیـزب هەبـوو ،ئەویـش پـارتى دێمـوکڕاتی کوردسـتان بـوو .پـێش ئەو کـاتە پـارتى لەتبـوونى تـێکەوت،ئەوەى کە لە مێژوودا ناوى مەلایى و جەلالیی بەسەردا بڕا ،بەڵام لە دەوروبەرى بەیاننامەى 88ی ئاداردا بـاڵى مەکتەبـى سیاسـىناوى خۆیان گۆڕى بە حیزبى شۆڕشگێرى کوردستان و دواتر تێکه‌ڵاو بـوونەوەو بـوون بەپـارتى دیمـوکراتى کوردسـتان .وەک حیزبـىکوردستانى لەو کاتەدا حیزبێکـى کوردسـتانیى دیکـهمان نەبـوو ،بەڵام حیزبـى شـیووعیى عێـراق هەبـوو .دیـارە لقـى کوردستانیشـىهەبوو .سکرتێرى حیزبی شیووعی ئەو سەردەمە به‌ڕێز عهزیزمحەممەد بوو کە کورد بوو و ئەنـدامانى مەکتەبـى سیاسـى و کـومیتەىناوەندییش زۆریان کورد بوون .بـێ لهبـهرچاوگرتنی ئـهەوەى کـورد بـوون یـان عەرەب پەیوەنـدیى دۆسـتانەمان لەگەڵیـان هەبـوو و پەیوەندیمان زۆریش باش بوو. تێکەڵبوون بە ڕاگەیاندنپرسیار :باسى ئەوە کرد ئەو ماوەیە کە جەنابت هاوکا لەگەڵ ئەوەى کە بە جۆرێک لە جۆرەکان خەریکوى کوارى ڕێکخسوتنبووی هاتیتە ناو کارى ڕاگەیاندن و نووسینیش .دەکرێت ئەو سەرگوزەشتەمان بۆ بگێڕیتەوە چۆن بوو‌و و بە چ شوێوەیک دەسوتى پێ‌کرد؟وەڵام :تاڕادەیەک تواناى خوێندن و نووسین و وەرگێڕانیان تێدا دەبینـیم .بـۆیە هەر زوو بـووم بە ئەنـدامى دەسـتەى نووسـەرانىڕۆژنامەى کوردستان کە ئۆرگانى کۆمیتەى ناوەندیى حیزبى دیموکراتى کوردستان بوو ،بەڵام دیارە ئەوە کارێکى زۆر نەبـوو چـونکەئێمە لەمانگدا یەک ژمارەمان دەردەکرد ،هەر 9-2مانگێکیش جارێک بڵاوکراوەیهکی نێوخۆیى بەنـاوى\" تێکۆشـەر\"مـان دەردەکـرد کەزیاتر بابەتى فکرى و نەزەریى تێـدا بـوون .بەڵام جـگە لەوە ئـه‌من لە لایـه‌کی دیکـه کـارى رۆژنامەنووسـیم دەکـرد بە تـایبەت لەرۆژنامەى هاوکارى لە دەزگـاى ڕۆشـنبیری و بڵاوکـردنەوەى کـوردی کـارم دەکـرد وەکـوو موکافـهئە دامەزرا بـووم 0تـا 9سـاڵ لەوێ کارم کرد. 28
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده پرسیار :دواتر چۆنت درێەە پێ دا؟وەڵام :لەگەڵ کارى حزبیدا ئەو کارەشم دەکرد هەتا گەیشتینە ساڵى 8311کە بزووتنەوەى ئێران دەسـتى پێکـرد ئـێمەش وەکـووحیزبى دیمـوکراتى کوردسـتان بڕیارمـان دا لـه نێوخـۆی وڵات بـین و دهورمـان هەبـێ .لەگەڵ ئەوەشـدا حکـوومەتى عێـراق نـاڕەزایىدەربڕى و پێیان گوتین ڕێگەتان پێ نادەین لێرەوه بگەڕێنەوە .ئێمە لەگەڵ ئێران ڕێک کەوتووین و نامانـهوێ پەیوەنـدییەکانمانتێک بچێ و نابێ خەتا لە لاى ئێمەوه بێ .پێم وایە 6کەس بووین ،بڕیارمان دا بوو بگەڕێینەوە و لەنێوخۆی وڵات‌دا بـژیین .بەسێ شەو -نەک سـێ شـەوى بـهدواى یەکـدا -هەر شـەوێک دوو کەسـمان دەڕۆیشـتین ،ئەو شـەش کەسـەمان بەو شـێوەیە ڕۆیشـتینەوهئێـران و لە ڕۆژهەڵات بە نهێنـى دەسـتمان کـرد بە کاروبـارى ڕێکخسـتن هەتـا ئەوەى ڕاپەڕینـى گەلانـى ئێـران لە سـاڵى دا8313 سەرکەوت. حیزبى دیموکرا و راپەرینى گەلانى ئێران پرسیار :ئێوە چۆن مامەڵەتان لەگەڵ ئەو شۆڕشە کرد؟وەڵام :لەگەڵ ئەو شۆڕشــەدا پێشــتر ئەوکــاتەى کە ڕاپەڕیــنەکە ســەر نەکەوتبــوو شــێوەهاوکاری یــهکى گشــتى هەبــوو لە نێــوانشارەکانى کوردستاندا لە لایەک و لە نێوان کوردسـتان و شـوێنەکانى دیـکەى ئێـران لە لایەکـی دیکـه .ڕاسـتگۆیى و دۆسـتایەتى لەنێوان هەموواندا زۆر بوو بە بێ ئەوەى ڕێکخستنێک هەبووبێ .نـاڕەزایەتى لە سیسـتەمى حکوومـهتیى پاشـایەتى ئەوەنـدە زۆر بـووکە خەڵکەکە بۆ خویان جۆرێک ڕێکخسـتن لە نێوانیانـدا دروسـت ببـوو .هاوکـارى و هاوپەیوەنـدیی نێـوان کوردسـتان و ناوچەکـانىدیکەى ئێران بەتایبەتى لە نێو شارەکانى کوردستاندا یه‌کجا زۆربوو .ئەگەر لە خۆپیشـاندانەکاندا کەسـێک شـەهید بـوایە خەڵـکلـه هـه‌موو شـارەکان ڕا دەچـوون .ئەوە بـوو کە لەگەڵ کۆمەڵێـک حیزبـى سیاسـى کە لە ئـارادابوون کەم و زۆر هاوکاریمـان هەبـووهەتــا دواى شــۆڕش یەعنــى دواى گەڕانەوەى خــومەینى و هەڵاتنــى شــا و رووخــانى رێژیمــى شــا .ئەو ســەردەمە هەوڵــى حیزبــىدیموکراتى کوردستان ئەوە بوو کە لەگەڵ دەسەڵاتى نوێ و لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى بە جۆرێک لەجۆرەکان بە ڕێککەوتنێک بگـا کەئەوەندەى مومکینە نەتەوەى کـورد لە مافەکـانى بەدەسـت بێنـێ بەبـێ ئەوه‌ى کوردسـتان تووشـى خـوێنڕێژى و مـاڵ وێرانـى و مـردنببێتەوە ،هەوڵێکى زۆریش لەو پێناوەدا درا ،چەندین جـار هـاتو چـوو کـرا ،چەنـد پەیـام بـۆ خـومەینى و کاربەدەسـتانى کۆمـارىئیسلامى نێردرا بەڵام کۆمارى ئیسلامى که جێگرێکى باشى ڕێژیمی پاشایەتى بوو ملى بۆ ئەوانە ڕانەدەکێشا .سەرەنجام ئەوە بـوو هێڕشیان کردە سەر کوردستان و کوردستان ناچار بوو بەچەک به‌رگری له خۆی بکا. پرسیار :ئێوە گەڕانەوە کوێ دواى ئەوەى حکوومە گوێی لە پەیام و داخوازییەکانتان نەگر ؟ 29
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهوەڵام :ئێمە کە گەڕانیەوە بە نهێنى گەڕایـنەوە .لە سـەرهتادا چەنـد کەسـێکمان گەڕانەوە و زۆر کەم بـووین .شـەش کەس بـووین،دوایه بووین بە 1کەس و دواتر بـووین بە 1کەس .زۆر درهنگتـر شـا ڕووخـا جـا ئەوکـاتە ئەوانەمـان کە لە دەرەوە بـوون بەشـىزۆریان گەڕانەوە ،بەڵام کە شا ڕووخا کۆمارى ئیسلامى هات ئەوکات لە بەر ئەوەى زەمینەى مێژوویـی لە مەهابـاد زیـاتر ڕهخسـابوو ناوەندێکى حیزبیمان دامەزراند و دواتربارەگامان کردەوە و دەستمان کرد بە تێکۆشانى ئاشـکرا .پاشـان ڕێکخسـتنى حیزبـى لە هەموو شارەکاندا بووژایەوە و بنکە و بارەگاى حیزبیمان دامەزراند.بەداخەوە تەمەنی ئه‌و شێوه‌یه له کار‌و تێکۆشان زۆر نەبوو .چـونکە هەر لە 8313دا ئەو هـێَرشـە کـرایە سـەرمان ،بـۆیە ناچـاربووین روو لە شاخ بکەین ،ئەوەی کە پێی گوترا شەڕی سێ مانگە ،ئەو شەرە بوو کە سێ مانگ لە شاخ بووین‌و شـەرمان کـرد ،لەپاشـان خـومەینی پەیـامێکی دا کە ئەوە بـوو داوای لـه هـه‌مووان کـرد گـوتی بـا لـوولەی هەمـوو تەفنگەکـان لە دوژمنـی هـاوبەشبێتوئـهمن دەسـتور دەدەم کە دەوڵەتـی کـاتی بـۆ چارەسـەری کێشـەکان وەکـوو کێشـەی ئـابووری و کـۆمەڵایەتیی کوردسـتان هـهنگاوههڵێنێتهوه .باسی مافی سیاسی نەکرد ،زۆر دەقێق بـوو لە قسـەکانی خۆیـدا ،ئیـدی گەڕایـنەوە نێـو شـارەکانو لە پـاییزێ ڕا تـا به‌هارێ له شار ماینه‌وه. پرسیار :هیچ دانیشتنێک هەبوو لەنێوان ئێوە و ئەواندا؟وەڵام :یەک جار دانیشـتن هەبـوو لەگەڵیـان ،دانیشـتنی نـا رەسـمی چەنـد جارێـک هەبـوو بەڵام پـاش ئەوەی ئـێمە ههیئـهتێکماندیاری کرد بە ناوی \"دەسـتەی نـوێنەرایەتیی گەلـی کـورد\" ،حکـوومەتیش ههیئـهتێکی دیـاری کـرد بە نـاوی \"ههیئـهتی دەوڵەت\" بـۆموزاکهرە ناردیە کوردستان بۆ به‌ناو چارەسەری کێشەی کوردستان ،یەکجـار ئەویـش بـۆ مـاوەی چەنـد دەقـیقەیەک دانیشـتینوتهواو بوو .جێی خۆیه‌تی بڵێم کە ئه‌منیش ئەندامی ئەو وەفدە بووم. پرسیار :هیچ گەشبینی یەکت بەدی دەکرد بە لای ئەوانەوە؟وەڵام :نەخێر ،بەڵام سیاسه‌تی ئێمە ئەوە بوو تەواوی هەوڵی خۆمان بدەین کە بە یەکێـک لە دوو دەسـتکەوت بگـهین ،یەکەمیـانئەوە بوو ئەگەر بکرێ چارەسەرێک بۆ مەسەلەی کورد بدۆزرێتەوە ،بەشێک لە مافەکانی کـورد دابـین بکـرێن بە بـێ ئەوەی تووشـیشەڕو ماڵ وێرانی ببین ،دووهەمەکە ئەوە بوو کە ئەگەر تووشی شەڕ بووین گەلی کورد بزانێ وەکوو حیزبێکی مەسـئوول چیمـان لەدەست هات کردمان بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە تووشی شەڕو مەرگو مـاڵ وێرانـی و خەڵـک گیـران نەبـێ ،بەڕاسـتییش وا بـوو پـاش ئەورووداوانە چەندین ساڵ ئێمە دوچاری شەڕی چەکدارانە بووین ،بە هەزاران شەهیدمان دا ،بە دەیان هـه‌زار شـەهیدمان لە خەڵکـیبێـدیفا دا ،چەنـدین شـار کەوتـنە بەر پەلامـاری بـێ رەحمـانە ،مـاڵ رووخـا ،مـاڵ سـووتا ،زەوی سـووتا...،هتـد ،بەڵام خەڵکـی کوردستان قەت سەرزەنشتی دیموکراتیان نەکرد وه‌ک ئەوەی بڵێن دیموکرات تووشی ئەوەی کردین ،چونکی دەیان زانی هەرچی لە 30
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده دەستمان هات کردمان بۆ ئەوەی تووشی شەڕ نەبین. گەیشتنە مەکتەبى سیاسى پرسیار :دوای ئەوە رۆڵی جەنابت لە ناو حیزب‌دا بەرەو کوێ دەچێت؟وەڵام :له راستیدا هەر لە ساڵی 8318ه‌وه ئه‌من بووم بە ئەندامی دهفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردسـتان ،ئەوە بەردەوامبوو تا ماوەیەکی زۆر .ساڵی 8311کە کونگرەمان بەست ئه‌من خۆم هەڵنەبژارد بۆ کومیتەی مەرکەزی ،بەڵام ئەوانی دیکە ،هەتـاسـاڵی 2330هەر لە کـومیتەی ناوەنـدی و دەفـتەری سیاسـی دا بـووم ،تەنـانەت چەنـد دەورەیەک جێگـری سـکرتێربووم وچەنـد دەورەیەکیش سکرتێری حیزب بووم.پرسیار :لەو کاتانەى ئێوەش لە شاخ بوون بەتایبە ساڵانى هەشتاکان کە شەڕی نواوخۆى نێووان حیوزبە کووردی یەکوان دروسوت دەبێت ،جەنابت و حیزبی دیموکراتیش کە مەوقعێکی دیاریکراو هەبووە تیایدا ،چ رۆڵێکتان هەبوو بۆ رێگرتن لەو شەڕە؟وەڵام :بەداخەوە نەمـانتوانی رۆڵ ببینـین ،کـورد دەڵـێ :کەچەڵ ئەگەر دەرمـانکەر بـوایە دەرمـانی سـەری خـۆی دەکـرد ،بەداخەوەحیزبی دیموکراتیش بەدەر نەبووە لە شەڕی نێوخـۆ ،چـونکە مـاوەیەکی زۆر ئـێمەش لە نێوخۆمانـدا لە نێـو کوردسـتان(رۆژهەڵات)،لە گەڵ کومەڵە تووشی شەری براکوژی بووین ،کاتێکیش لە گەڵ پارتی تووشی شـەری براکـوژی بـووین ،تەنـانەت کاتێـک بـوو لەنێو دیموکرات خۆشی‌دا شتی وا رووی دا .سپاس بۆ خوا کە ماوه‌که‌ی که‌م بوو .ئەوەی باست کـرد پـێم وابـێ زیـاتر مەبەسـتت شـەریبراکـوژی لە نێـوان هێزەکـانی باشـووری کوردسـتاندا بـوو ،دیـارە بـۆ ئەوە بەداخ بـووین ،بەڵام نەمـانتۆانی لەوێـدا هـیچ دەورێـکببینین ،هوکارەکەشی ئەوە بوو کە ئێمە لەو کاتەدا لە گەڵ یەکیک لە لایەنەکـانی ئەو شـەڕە هـیچ پەیوەنـدیمان نەبـوو ،لە گەڵپارتی نێوانمان ناخوش بوو چونکە شەری نێوخۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە به‌ینی ئێمەو ئەواندا ڕووی دابـوو .تەنهـا لە گەڵیەکیهتیی نیشتمانی کە لایەنی دووهەمی شەرەکە بوو پەیوەندیمان هەبوو ،بە هەر حاڵ ئەو شـەرە پـێم وایـه بـۆ هـیچ ئینسـانێکوەکـوو مـرۆڤ یەک لەوان ،رێبەرانـی ئەو دوو حیـزبەو حیزبەکـانی دیـکەش دڵخـواز نەبـووە ،بەڵام دەڵێـی چـی؟ ئەمە چارەنووسـیکوردە ،جگە لەوە دەبینی میللەتانی دیکەش پێکەوە بە شەر دێن ،لە ئـهریتره لـه نێـو خویانـدا کەوتـنە شـەر ،فەلەسـتینی یـهکان چەندیان لێک کوشتوە ،یه‌عنی ئەوە چارەنووسی مرۆڤەکانە که تووشی دەبن. شەهیدبوونى قاسملو پرسیار :ئەو کاتەى د.قاسملوو شەهید دەکرێت ،جەنابت لە چ مەوقیعێکی حیزبی‌دا بوویت؟ 31
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهوەڵام :کاتێک د.قاسملوو شەهید کرا ،بەرپرسیارێتی یەکى وەهام نەبوو ،وەک باسم کـرد لە کـۆنگرەی 1کە سـاڵی 8311گیـرا،ئەمن ئەندامەتیی کۆمیتەی ناوەندیم وەرنەگەرت ،د.قاسملوویش ساڵی 8313شەهید بوو ،وەکوو بڵێین مەسئوولییهتی مەرکـزی لەرێبەرایەتیی حیزبـدا ،هـیچ مهسـئوولییهتێکم لە ئەسـتۆ نەبـوو ،بەڵام دیـارە وەکـوو کـادرێکی حیزبـی ئەوەی پێـی دەڵـێن شـعور بەمەسئوولییەت ،شعور بە مەسئوولییەتم فەرقی نەکردبوو ،مەرج نییە ئەگەر پیاو پۆستی نەبوو،هەسـت بە مەسـئوولییەتیش نەکـا،لە کار‌و باری حیزبی‌دا ئەو هەست بە مەسئوولییەتە هەر هەبوو .بۆ نموونە لە سەر گڵکۆی د.قاسملوو ئەوەی کە ئامادە بوو وەکـوو نوێنەری حیزبی قسەی کرد ئه‌من بووم ،لە کاتێکدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییش نەبووم. پرسیار :ئەو رووداوە چ کاریگەرییەکى سەلبی لەسەر جەنابت وەکوو عەبدوڵڵا حەسەن زادە و حیزبى دیموکرا هەبوو؟وەڵام :دیارە بۆ حیزب‌و بـزوتنەوەی کـورد بە گشـتی کارەسـاتێکی دڵـتەزێن بـوو،د.قاسـملوو رێبەرێکـی زۆر شایسـتەو شـارەزا بـوو،رەمزێک بوو کاریزمایه‌ک بوو ،هەر چەند ئه‌من لە سـەر کاریزمـا بوچـوونێکم هەیە دەڵـێم کاریزمـا بـۆ ئەو کەسـانە بە کـار ببـرێباشـە کە زۆر شایسـتەی ئەو پـلەیە نـین کە هەیـانە بەڵام بە حـوکمی ئەو جێگـهو پێگـهیە کە لە نێـو کۆمەڵگـادا هەیـانە ئـاواخۆشەویستو گەورە دەبن.د.قاسملو لە راستیدا بە هەموو مهعنایەک شیاوی ئەو جێگەو مەکـانە بـوو کە هەیبـوو ،نەک هەر بڵێـینمـهوقیعییەتی کومەڵگـا ئەوەی بـۆ دروسـت کردبـوو ،ئەوه بـۆ هەمـووان خهسـارێکی گەورە بـوو بە تـایبەتی بـۆ حیزبـی دیمـوکراتیکوردسـتان ،بەڵام لەم نێـۆانەدا کـاریگەریی پتریشـی لە سـەر مـن هەبـوو .ئەمـن لە گەڵ د.قاسـملوو لە مێـژ بـوو پـێکەوە کارمـاندەکرد ،سێ دورە جێگری بووم ،زۆر لە یەک نزیک بووین ،زۆر شتی لە سیاسـهتدا فێـر کـردمو لێـی فێـر بـووم ،ئەوەی فێـری بـووم%13ی لەو فێر بووم ،پەیوەندییه‌کی رۆحیی بەقووەتم پێوەی هه‌بوو ،تەنانەت لە بیرمە کە هەواڵی شەهید بـوونەکەی بیسـرا،د.شەرەفکەندی جێگری سکرتێر بوو ،ئەمن چووم گوتم کاک سەعید خەڵک دەورت دەده‌ن‌و کاریان پێت ده‌بێ .ئەتۆ کارهکانەت بکەئهمن دەچم به‌یاننامه لە سەر شەهید بـوونی د.قاسـملوو دەنوسـم ،چـووم بەیاننـامەکەم نووسـی .لە ژوورێ کە دانیشـتبووم لە گەڵهەر دێرێـک کە دەمنووسـی ،مـاوەیەک دەبـوو قەڵەمەکـهم دانـێم بـۆ ئەوەی فرمێسـکەکانم نووسـینەکە رەش نەکەنەوە جـا دووبـارەدەستم دەکردهوه بە نووسین .پاشان رەفێقێکم گوتبووی ئەوە دڵی دەبێ بەرد بـێ ،خ بـێ .چـۆن تـوانی ئەو بەیاننـامەیە بنووسـێ،پێـی وا بـوو هەروا بـێ ئـاره‌ق نووسـیومە .دواتـر بـانگم کـرد گـوتم ئەمـن بەو حـاڵەم ئەو بەیاننـامەیە نووسـیوە ،بەڵام ئەوەشیەکێک بوو لە دەرسەکانی د.قاسملوو ،وانەکە چی بوو ،سـاڵی 8319ئەنـدامێکی کـومیتەی ناوەنـدیمان بـۆ کـاری حیزبـی چـوو بـۆبانە ،لە نێو شاری بانە کەوتە نێو دا‌و و شەهید بوو ،ئەوە ئەوەڵین کارەسات بوو کە لە کومیتەی مەرکهزیدا بە سەرمان هـات . 88کەس بووین 83 ،کەسمان دەگریاین زۆر عەجایب دەگریاین .د.قاسـملو نەدەگریـا ،ئایـا گریـانی نەدەهـات یـان وەکـوو مەسـئوولناچار بـوو خـۆی ڕابگـرێ بـۆ ئەوەی مهعنـهویاتی ئەوانـی دیکـه نەشـکێ ،نـازانم .هـات لە مـن تـووڕە بـوو ،گـوتی ئه‌مـه ئەوەڵـیکـارتە ،هەسـتە بچـۆ بەیـانییەیەک بنووسـە ،لە خـوارێ بـووین ،خـانووەکە دوو نهـۆم بـوو بـردمیە نهـۆمی سـەرەوە گـوتی دانیشـەبەیاننامەیەک بنووسە ،گوتم دوکتۆر هیچ لە مێشکمدا نیـیە ،گـوتی خـۆ ئـه‌من دەتـوانم بنووسـم ،بەڵام دەمەوێ فێـر بـی ،ئەوانەتەحەممـول بـکەی ،بنووسـە ئـاوا بنووسـە ،دوو سـێ شـتی پـێ گـوتم و بـهجێی هێشـتم ،بەیاننامەکـهم لە سـەر شـەهید بـوونی 32
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهڕهفیقهکــهمان نووســی ،پێیگــوتم ئه‌مــه ئەوەڵــی کــارتە رۆژی لەوە تــاڵتر دەبینــی ،جــا کە دوکتــۆر قاســملوو شــەهید بــوو ئەوئامۆژگارییەم بە بیر هاتەوە ،گوتم ئەوە ئامۆژگاریی خۆی بووە کە جێبەجێم کردوە ،بۆیە تۆانیومە بەیاننامە لە سـەر د.قاسـملوو بنووسم. پرسیار :ئەوەندەی لێى نزیک بوویت ،چەند گەش بین بوو بەوەی ئەو گفتوگۆیانە ئەنجامى باشى دەبێت؟وەڵام :ئەمن پێموایە د.قاسملوو لە گوماندا نەبـوو بەڵام دوکتـۆر قاسـملوو بە حـوکمی ئەو مەسـئوولییەتە کە هەیبـوو ،دەیهویسـتهەوڵی خۆی بدا .ئەو موزاکهراتەی خۆی تێیدا شەهید بوو ،لە راستیدا هەوڵێـک بـوو بـۆ ئەوەی دەرەتانێـک بـۆ بـزوتنەوەی کـوردببینێتەوە .ئه‌و بارودۆخه‌ی دەبینی که چۆنە ،ماوەیەک بزوتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردسـتان لە دوای قۆنـاغی 8313بووبـووبە شوێنێک ،بە ئومێدێک بۆ کورد لە هەموو بەشـەکاندا ،بووبـوو بە پەناگـایەک ،دواتـر کە ئەو تێـک چـوو ،بـزوتنەوە لە باشـورسەری هەڵداو نـاوچەی ئـازادی تیـدا هەبـوو ،ئێمەشـی تێـدا حەوابـووینەوە ،بەڵام بە رێکەوتنـی سـاڵی 8311لە بـهینی عێـراقوئێراندا ئیدی هەموو پردەکان رووخابوون ،هەموو بورجەکـانی ئـاوات رووخـابوون ،کـورد نە لە ئێـران نە لە عێـراق نە لە سـوریاونە لە تورکیـــا هـــیچ شـــوێنێکی نەبـــوو ،د.قاســـملو ئەو وتـــووێژانەی کە دەســـتی پێکـــرد زیـــاتر بە مەبەســـتی ئەوە بـــوو ئەگەردەستکەوتێکی کەمیش دەست کەوتوە جێگا پێیەک بۆ کورد په‌یدا بێ ،کـورد پـارچەیەکی ئەمینـی هەبـێ بـۆ ئەوەی ببێـتە پەنـا بـۆئەو بەشانەی دیکەی کوردستان .زیاتر بۆ ئەوە بوو ،هەوڵێک بـوو بەڵکـوو بتـوانێ شـتێکی ئاوەهـا بکـا کە بەداخەوە ئەوان کە بەدوای د.قاسملودا دەگەڕان ،لە مێژ بوو هەوڵی لە نێوبردنیان دەدا ،لەو رێگـایەوە سـەرکەوتن ئەو لە دا‌و بـخەنو لە ئاکامـدا ئەوە بوو کە توانیان لە بەینی بەرن. وەرگێران :ئەرکێکى تر بەتەنیشت سیاسەتەوە پرسیار :ئەمەوێت لە سەر مەسئهلەی وەرگێران لای جەنابت قسە بکەین ،ئێمە ئەبینین رۆمانی حەمەدۆک و چەندین رۆمانی توروەرگێڕاوە ،بیرۆکەی وەرگێرانى ئەو رۆمانانەو وەرکێرانی تریش لای جەنابت چۆن سەری هەڵدا سەرەرای سوەرقاڵیت بە کواری سیاسییەوە یان چۆن ئەو دەرفەتانە دۆزییەوە بۆ ئەوەی وەرگێڕان بکەیت؟وەڵام :گوتم کە هەر لە منداڵییەوە هۆگریم بە ئەدەبیات هەبوو ،ئەمەیان کەمێک بە بێ ئاگایی بوو ،لاشعوری بوو بەڵام هـاتنمبۆ ناو دنیای وەرگێڕان ئەمجارە بە وشیارییەوە بوو .نە بە رێکەوت ،ئەمن لە لادێ کوردی فێر بووبووم ،کوردیم باش بوو زمـانیفارسییش هەرچەندە لە مەکتەب نەم خۆێندبوو ،بەڵام دەمزانـی .تۆانـای ئەوەشـم لە خۆمـدا شـک دەبـرد کە شـت بـکەم بە کـوردی،بۆیە پێم‌خۆش بوو ئەو شتانە کە هەن و بەدڵمن بە تایبەتی ئه‌من کوردی ئێران بـووم لە عێـراق دەژیـام .زۆر به‌رهـه‌می جـوان بەفارسی هەبوون ،بەڵام بە کوردی نەبوون .پێم خۆش بوو ئەوانە بخەمە بەر ده‌سـتی خوێنـه‌ری کـوردیش .ئهگـهرلە ئێـران دەرەتـانیئهوکاره نەبوو لە عێڕاق دەرەتانی هەبوو ،یان بۆ نموونە کتێبێکی باش وەکوو کتێبی (کوردستان و کورد)ی د.قاسـملو کە کوردێـک 33
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهنوسـیویەتی و لە سـەر کـوردیش نووسـراوه ،بە عەرەبـی ،بە ئینگلیـزی ،بە چێکـی و بـه سسـڵۆڤاکی هەیە ،بەڵام بە کـوردی نیـیە،پێم‌خۆش بوو ئەوانە بکرێن بە کوردی ،لە سەرەتا کە دەستم کرد بە کاری وەرگێـران کـارێکی بچکـولە بـوو ،نـامیلکەیەک بـوو93 ،بـۆ 63لاپەڕە ده‌بـوو .دووهەم کـارم کوردسـتانو کـورد بـوو بەڵام لە سـەر ئەوە کە چـۆن خـۆمم دۆزیـیەوە دەبـێ بڵـێم دوو سـێ شـتهەبـوون ،کـاری حیزبـی ئـێمە ئەو کـاتە بە تـایبەتی ئەوەنـدە چـالاک نەبـوو لە نێوخـۆی وڵات نەبـوو لێـرە بـوو .هەر بـۆیە مـنتوانیبـووم لە رۆژنـامەیەک کـار بـکەم ،بـۆ دابـین کردنـی گـوزەرانی خـۆم لە دەرەوەی کـاری حیزبـی .شـتێکی دیـکەش هەبـوو کە بەزمانی خۆم تەواو نەبێ ،خەڵک هەیە کە شایەدیم بۆ بـدا ئـه‌من بـۆ کـاری وەرگێـران ئـازا بـووم .بـۆ نمـوونە یەکەم کـاری گەورەیوەگێران کە کردم وەکوو بۆم باس کردی کوردستان‌و کورد بوو .ئەم کتێبەم کە کرد بەکوردی 933لاپەرەی فوڵسکابی دەستی خـۆمیگرت ،هەفتەی ئەوەڵ 833لاپەرەم کرد بە کوردی .وا بوو دهسبەجێ ئەوەی دیکەم وەرنەگێرابـووە وە دامـان بە چـا ،،ئەوەم دا بەچاپخانە ،بۆخۆشم سەرپەرستیی چاپەکەیم کـرد ،ئەوی دیـکەش لە گەڵ ئەوەی ئەو کـارە حیزبییـانەی دەبـوو بیـانکەم هەموویـانمدەکرد سێ چوار هەفتەیەکی خایاند .دواتر کتێبی گیلە پیاوم لەماوەى 21رۆژدا کرد بە کـوردی .بەیانییـان سـه‌عات هەشـتو نیـودەچوومە سەر کار لە دەزگای رۆشنبیری و بڵاو کردنەوەی کوردی ،سەعات دوو‌و نیو دههاتمەوە ،سەعات چوار دەچـوومەوەو سـەعات 3دهاتمەوه ،قەتیش ئەو کتێبەم لە گەڵ خۆم نەدەبرد .زۆر جاریش دەچووم بـۆ کـاری حیزبـی .بەو هەمـوو سـەرقاڵییەوە لە 21رۆژدا ئەو کتێبەم کرد بە کـوردی ،جڵـدی یەکەمـی حـهمەدۆکم کە خەڵکـی زۆریشـیان پـێ خـوش بـوو بە 63رۆژ کـردە کـوردی .لەوکاتەدا ئه‌من جێگری سکرتێری حیزب بووم د.قاسملوو لە سه‌فه‌ر بوو کارەکەی ئەویـش دەبـوو مـن بمکـردایە .بەیانییـان سـه‌عات 1دەچوومه سه‌ر کار و زۆر جار سه‌عات 1ی شەو دههاتمەوە .جاری وا بوو سـه‌عات 3بـۆ 83ی شـەو دههـاتمەوە ،کاتێـک دەسـتم بە وەرگێڕانی کرد بە سەعاتێک 0لاپەڕەم دەکرد بەکوردی .بەهەر حاڵ بە 63رۆژ تەواوم کرد. پرسیار :ئەمە پەیوەندیى بە ئارەزووى خۆ یان ئەو پێشوازە زۆرەى خوێنەرانەوە هەبوو کە خوێنەر دەیکرد؟وەڵام :هەر لە سه‌ره‌تاوە بە دەستمەوە ده‌هات و بێ‌شک پێشوازیی خـوێنەرانیش زیـاتر مـرۆڤ هـان دەدا ،بـۆ نمـوونە لە بیـرمە کەگیلە پیاوم کرد بە کوردی و بڵاوم کردەوە دوای بیست رۆژ ،مانگێک ،چه‌ند نازانم لە بەغداوە هاتم سـەفەرێکی کوردسـتانم کـرد.بە کەرکووکدا رۆێشتم چوومە سلێمانی و چوومە قەڵادزێ ،لەو دوو شارە زۆر مامه‌وه ،رەنگە بتوانم بڵـێم بە دەیـان کەس لە جـادەتووشم دەبوون چاک‌و چۆنی یان لە گەڵ دەرکردم ،دهمگـوت ببـووره ناتـان ناسـم ،دهیـانگوت ئـهمنیش تـۆ ناناسـم بەڵام گێلـهپیاوم خوێندۆته‌وه .دیارە خوشە خەڵک پێشوازی له کاره‌کانت بکا. پرسیار :هەموو کتێبەکانت دەزگای رۆشنبیری بۆتیان چاپ کرد؟ وەڵام :نەخێر ،گیلە پیاو و بەرگی یەکەمی حەمەدۆک ئەوان چاپیان کرد ،بەڵام ئەوانی دیکە بۆخۆم چاپم کردن. 34
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده پرسیار :وەکوو فەرمانبەرێک لە دەزگای رۆشنبیری کار دەکرد یان لە بڕی پاداشتێکی دیاریکراو وەرگێرانت بۆ دەکردن؟وەڵام :وەرگێــڕانم بــۆ ئەوان نەدەکــرد ،وا هەبــوو بــۆ خــۆم شــتێکم وەردەگێرایــهوە و لە رۆژنــامە بــڵاوم دەکــردەوە ،ئەوە بە بــێموکافەئە بوو ،چونکە ئه‌من یارمەتیی مانگانەم وەردەگرت یان شتێک کە بۆ خۆیان پێیان باش بوایە داوایـان لـێ ده‌کـردم بیکـهمە کوردی ،بەڵام وه‌رگێرانی کتێبه‌کان کاری بەوە نەبوو کارێک بوو کە بۆخۆم هه‌ڵم ده‌بژارد . پرسیار :تائێستا چەند کتێبت وەرگێڕاوە بۆ کوردى؟ وەڵام :لەوانەیە بگاتە 82بۆ 89کتێب. پرسیار :کامیانت لە هەموویان خۆشتر دەوێت و پێوەى ماندوو بوویت و زۆر حەز لە وەرگێڕانى کردووە؟وەڵام :لەبارەی بایەخەوە رەنگە کتێبی کورد و کوردستان بەلامەوە لە هەموویان پڕ بایەختر بووبێ ،چونکە ئەم کتێبە کتێبێکـیعیلمی بوو .بەڵام له‌نێو ئەوانی دیـکەدا حەمە دۆک بهسـهرهاتێکی هه‌یـه .نـاویم بیسـتبوو ،بەڵام کتێـبەکەم نەدیبـوو ،زۆر ئـاواتمبوو دستم بکەوێ و بیخۆێنمەوە ،کە دەستم کەوت و که‌وتمه خوێندنه‌وه‌ی ئەوەندەم پێ خۆش بوو بەیانی دەستم پێ‌کرد شـەوهکهینەنوستم تـا تەواوم کـرد .لە سـەر نـانی بەیـانی ،نـانی نیـوەرۆو نـانی شـەوێ ،بە دەسـتێک نـانم دەخـوارد و بە دەسـتهکهی دیـکەکتێبهکەم پێ بوو ،ئەوەندەم پێخۆش بوو .وا بـوو کە سـێ بەرگـیم کـرد بە کـوردی بەرگـی سـێهەم کـرا بە دوو بەرگ ،مەراقـم بـووچوارەمی بکرێته فارسی و ئه‌منیش بیکه‌مه کوردی هه‌ر نه‌کرا ،بەڵام بە خۆشحاڵییەوە دۆستێکم لە سوید وەری گێڕاوە بـۆ کـوردی و ئێستا چا ،کراوه. پرسیار :هاوڕێیانی حیزبى دیموکرا هیچ هاوکارییان دەکردی یان موراعاتی ئەو بارودۆخەیان دەکرد؟وەڵام :هیچ پیویست نەبووه و قەتیش داوام لە کەس نەکردوە کاتم بـدەنێ بـۆ ئەوەی کـاری وەگێـڕان بـکەم ،زۆربەی کاتەکـانیشکەس نەیزانیوە خەریکی کاری وەرگێڕانم هەتا بەرهەمەکە که‌وتۆتە بازاڕەوە ،داوام لە کەس نەکردوە بڵێم ئەمرۆ کـاری وەرگێـران دەکەم مۆڵه‌تم بده‌نێ ،کات لە بەر هەموو شتێک ماوه‌ته‌وه‌و ئەمجا کاری وەرگێرانم کردوە. پرسیار :ئێستا سەرقاڵى وەرگێرانى؟ وەڵام :ئێستا نەخێر. 35
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده پرسیار :لە بەرنامەتدا نییە ئەگەر لە داهاتوودا حەز لە کتێبێک بوو وەری بگێڕیت؟وەڵام :بـۆچی نـا .ئەگەر شـتێک بخـۆێنمەوە و بـزانم پـێم خوشـە بکـرێ بە کـوردی وەری دەگێـڕم ،هەمـوو کتێبەکـانیش کە خـۆم خۆێندوومنەتەوە و پێم‌خۆش بوون و پێم وابووە کە باشن ،کردوومنە کوردی.پرسیار :ئێستا زۆر وەرگێران دەکرێت بەتایبەتی لە باشووری کوردستان ،جەنابت چۆن لێیان دەرۆانیت بەتوایبە لەڕووی ئاسوت و زمانى وەرگێڕانەوە؟وەڵام :ئه‌من هەموو کاتێک دیوی روونی مەسەلەکان دەبینم ،جارێک گـوێم لە موقـابەلەیکى رەحەمەتـى تـاهیر تۆفێـق بـوو لێیـانپرسى گوتیان ڕات لە سەر گۆرانیبێژەکانى ئێستا چییە؟ گوتى \"عەرەب دەڵێ \"لکل زمـان دولـو و رجـاڵ\" هەموویـانم پـێ باشـە وئاواتی سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم\" ،ئه‌منیش پێم خوشە وا بڵێم و لە هەمان کاتیشـدا بـۆ ئەوەى ڕاسـتییەکە بڵـێم ،تێبینـیم هەیەلەسەر وەڕگێڕانەکان .زۆر جار دەبینم ئەو کەسەى کاری وەرگێڕان دەکـا ئەو زمـانە کە لێیـهوه وەردەگێـڕێ بەتەواوى نـازانێ ،بەتـایبەتى ئەوانە کە لە فارسـییەوە وەردەگێـڕن فارسـى بـاش نـازانن ،چـونکە بـۆ ئەوەى مـرۆڤ شـتێک بە زمـانى خـۆى وەرگێـڕێپێویسـته هەم زمـانەکەى خـۆى بـاش بزانـێ و هەم ئەو زمـانە کە لێـیەوە تەرجـهمە دەکـا .وەکـوو نمـوونە لەبیـرمە لە ڕۆمانێکـداکەسێک دەڵێت \"این سیب زمینى ها را آب کنید\" واتە \"ئەو پەتاتانە ئاو بـکە\"\"،آب کـردن\" لە فارسـى دا یـانى پـاڵپێوە نـانو قـاڵکردنهوه ،کە چى وەرگێـڕانەکە دەڵـێ \"ئەو پەتاتـانە ئـاو پـڕژێن بـکە\" یەعنـى ئەو وەرگێـڕە نەیزانیـوە \"ئـاب کنیـد\" یەعنـى چـی،پاشانیش خ له نووسین خ لە وەرگێڕاندا گلەییم لە کوردیى ئێستا هەیە ،ئه‌مه بە واتاى ئەوە نییە کە کوردییەکەى من گلەیـى لەسـەر نیـیە .خەڵکـیش مـافى خـۆیەتى کە لە سـەر کـوردییەکەى مـن تێبینیـى هەبـێ .بەڵام کـوردیى داتاشـراو هەیە ،زۆر زیـاد لەپێویسـت لە ژێـر کاریگـهریى عەرەبیـدایە ،زۆر وشـەى فارسـى بە بـێ پیویسـت دێنـنە نێـو زمـانی کـوردی و شـتى سهیرسـەیرى لـێ سازدەکه‌ن .ئەوانە گلەیىن ،بەڵام به‌وحاڵه ئه‌من سه‌رده‌می ئێستا بە سەردەمى زێڕینی چاپەمەنیى کوردی ده‌زانم . عەبدوڵڵاى حەسەن زادە :دەورەى سکرتێرى پرسیار :لەنێوان ساڵانى چەنددا جەنابت سکرتێرى حیزبى دیموکرا بوویت؟وەڵام :سـاڵى 8339بـووم بە سـکرتێرى حیزبـى دیمـوکرات تـا سـاڵى ،2330واتە سـێ دەورە لە سـەر یەک سـکرتێرى حیزبـى دیموکرات بووم. پرسیار :چۆن لە دەورەى سکرتێریى خۆ دەڕوانیت و تاچەند حیزب گەشەى کرد لەڕووى سیاسى و تەنزیمییەوە؟ 36
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهوەڵام :ئەو پرسـیارە قەت نـابێ لەو کەسـە کە خـۆى کـردوویە بکـرێ .دەبـێ لە کەسـى دیـکە بکـرێ ،بەڵام پێمخـوش نیـیە هـیچپرسیارێک بێ وه‌ڵام بێڵمەوە ،بۆیـه ده‌ڵـێم ئـه‌من پـێم وا نـیە لەو مـاوەیەدا کـارێکى خـارق العـادەم کـردوە ،شـتێکى گەورەم کـردوەچونکە هەلومەرجى ژیانەکەش ئەوە بووە .ئێمە لە سەردەمێکدا خەباتى سیاسیمان کـردوەو کە دەرەتـانى شـتى گەورە نەبـووه .بـۆنموونە ئێمە لە وڵاتى خۆمان هەڵکەندراوین ،ئەوە لە زەمانى مندا نیـیە لە زەمـانى سـکرتێرىی د.قاسـملوودایە کە ناچـار بـووینوڵاتـى خۆمـان بەجـێ بێڵـین و بێیـنە پشـتى سـنوورەکان .ئەو هەل و مەرجە هەرهـاتوە و بەر تەسـکتر بـۆتەوە .ئـێمە لە کـاتێکىئاوەهادا نەبووین .ئەگەر هەڵسەنگینم کەم و کوڕییەکان بۆ خۆیشـم دەیـانزانم هاوڕێکانیشـم دەیـانزانن بەڵام کارنـامەى خـۆم لەومـاوەیەدا لەسـەر یەک بەبـاش هەڵدەسـەنگێنم ،هۆیەکـانیش ئەمانـهن :یەکەم ،لەو سـەردەمەدا کە ئـه‌من سـکرتێرى حیـزب بـووم،حیزب ناکۆکیى لەگەڵ هیچ لایەنێکى سیاسى لێ په‌یدا نەبووه‌و هەندێک ناکۆکییش کـه لەگەڵ ئەم وئەودا بـووه چارەسـەر کـراون،دووهەم ئەوەیە کە هیچ لەتبوونێک لە حیزب‌دا نەبوو تەنانەت حیزبێکى لەت بـوو لە سـەردەمى منـدا یەکـی گرتـوەتەوە کە تەنیـابە کارى خـۆمى نـازانم ،حیزبـى دیمـوکراتى کوردسـتانى ئێـران و حیزبـی دێمـوکڕاتی کوردسـتانی ئێـران -ڕێبەرایەتـى شۆڕشـگێرمانهەبـووە .ئەو دووانە لە سـەردەمى بەرپرسـیارەتیى منـدا یەکیـان گـرتەوە .شـتێکى دیـکە کە ئـه‌من لە ژیـانى ئەو سـەردەمەدا بەخـاڵێکى بەهێـزى دەزانـم ئەوەىـه کە ئـێمە لە هەلـومەرجیکى زۆر دژوار و سـەختدا بـووین لەلایەک پەیوەنـدیمان بە حکـوومەتىعێراقـــهوه هەبـــوو لەلایەکـــى دیـــکەوە پەیوەنـــدیمان بە کوردیشـــەوە هەبـــوو و لەگەڵ کـــوردیش دەژیـــاین .نوێنەرایەتیمـــان لەنێوحکوومەتى عێراقدا هەبوو ئەو دووانەش پێکەوە لە شەڕدا بوون .بەڵام قەت کارێکمان نەکـردوە کە ئـێمە تێیـدا رووزەرد بـین،کارێکمـان نەکـردوە نە بە زەرەرى کـورد و نە بـه زیـانی هـیچ عێـراقییەک ،سـەربەرز لەم نـاوەدا هـاتووینەتە دەرەوە .لە لایەکـىدیکە ئێمە لە هەردوو نـاوچەى ژێـر دەسـەڵاتى پـارتى دیمـوکراتى کوردسـتان و یەکیەتیـى نیشـتمانیی کوردسـتان بـوون و مەقەر وهاتوچوو مان هەبووە و ئەو دووانەش بۆ ماوەیهکى درێژ پـێکەوە لە شـەڕدا بـوون ،بـه‌ڵام باڵانسـەکەمان وا ڕاگرتـوە کە بەزیـانىهیچ لایەک کردەوەمان نەبێ و هیچ گلەیی یەک لە لایەن هیچ یەکێکیانەوە نەیه‌تە سەرمان .ئەگەر توانیبێتمان کارێک بکەیـن بـۆئەوەى نێوانیان نزیک بکەینەوە کردوومانە .بەشتێکى دیـکە کـورتى دەکەمەوە لە سـەردەمى نزیـک بە 83سـاڵ سـکرتێریى منـدا ئەمحیزبه نە بابەتیکى واى نووسى نە بەیانیەیهکى وای دەرکردوە و نە هەڵوێستیکى واى گرتوه کە دوایـه لێـی شـەرمەزار بـێ و لێـیپەشــیمان بــێ و دۆســتمان پــێ شــەرمەزار بــێ و دوژمنمــان پێــی هــهڵپەڕن .کە وابــێ لەســەر یەک ئەو کارنــامەیە بە باشــى هەڵدەسەنگێنم .لەبەر ئەوەى گیروگرفتەکان زۆر بوون کەم و کوڕییەکان زۆر بوون به‌ڵام سه‌ربه‌رز هاتووینه ده‌ر.پرسیار :پێت وایە رووبەرى دیموکراتییە لە سەرکردایەتىی حیزب‌دا لە سەردەمى جەنابتدا فراوان بووە و جوۆرە تواکڕەوییەک نەبووە؟ وەڵام :ئه‌من قەت نەمدەتوانى تاکرەو بم بەڵام ئێستا که ئەم پرسیارەت لێم کرد ،چەند شتێک باس دەکەم :یەکەم کۆنگرەیەککە ئه‌من تێیدا بووم بە سکرتێر بۆ یەکەمجار بڕیارێکی دا کە ئەنـدامى حیـزب لە 6مانـگ پـێش کـۆنگرەى ئایینـدەوه مـافى هەیەهەر تێبینــی یەک لەســهر سیاســەتى حیــزب هەیەتــى تەنــانەت ئەگەر دژى دروشــمەکانى حیــزبیش بــێ ،لە نێــو حیزبــدا لە 37
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهکۆبوونەوەکانــدا یــان لە نووســراوەى نێوخــۆیى حیزبــدا بــڵاوى بکــاتەوە ،هاوڕێیــهک هەبــوو لە کــۆنگرەدا زۆر دژى مــن بــوو لەبیروبۆچۆنى خۆیدا کە ئەو بڕیارە پەسەند کرا دەستى هه‌ڵێناو گوتى مێژوو ئەوەى بەناوى عەبدوڵڵا حەسـەنزادە وە دەنووسـێ کە بۆ یەکەمجار مافى راى ئازادى هێنایە نێو ئەم حیزبەوە.پرسیار :لەو ١١ساڵە کە جەنابت ڕێبەرایەتیى حیزبى دیمووکراتى کوردسوتانى ئێرانوت کوردوە توا چەنود سووود لە پەنودەکان و ئەزموونەکانى پێشەوا قازى و شەهید د.قاسملوو و شەهید د.شەرەفکەندى و ئەوانى تر گرتوە؟وەڵام :ئەو میراتەى بۆمان بەجێ ماوە ئاشکرایە کە میراتى هەموومانە .پیاو بێ ئەوەى بە خـۆى بزانـێ ئەو فکـرانە کە هەیەتـىلە ژێـر کـاریگەریى ڕێبەرانـى پێشـوودایە ،بەڵام وه‌ک لهپێشـدا گـوتم بهتایبـهتی لـه د.قاسـملوو زۆر شـت فێـر بـووم ئەو کـاتە وئێستاو تا ئەو کـاتەش کـه ده‌مـرم د.قاسـملوو لە ژیـانى منـدا هەیە ،زۆر جـار لە هـیچ و خـۆڕایى باسـێک دەکەم بە بیـرم دێـتەوەشتێکى لێ نەقڵ دەکەم ،بەداخەوە سەردەمى د.شەرەفکەندى زۆر کـورت بـوو .شـەهید د.شـەرەفکەندى دەیتـوانى زیـاتر پێبگـا بەڵامد.شـەرەفکهندى هەم لە حیزبـدا زۆر نەبـوو و هەم لەو پۆسـتەدا .یـادى بەخێـر د .مەحمـوود قسـەیهکى خۆشـى گێڕایـهوه ،گـوتىئێرانییەکان لێمیان پرسیوە د.شەرەفکەندى چۆنەو چۆن نییە ،گوتوومه هێشتا جێى خۆى گەرم نه‌کردوە دیسان دەتانەوێ بیکـوژن، گوتوویانه بۆ پێت وایە د.قاسملوو ئێمە کوشتوومانە ؟ گوتوومه ئه‌من نازانم به‌ڵام بۆ خۆتان دەزانن. پرسیار :چیى پێویست بووە بیکەی و نە کردوە لەو کاتەدا؟وەڵام :ئـه‌وه‌ی پیویسـت بـووبێ بـیکەم و پـێم کرابـێ بەدڵنیـایی یەوە کـردوومە ،بەڵام زۆرشـت پێویسـت بـووە پیـاو بیکـا و پێـی نەکراوە. پرسیار :لەچى پەشیمانى لە ئەزموونى سیاسیى خۆتدا؟وەڵام :لە ئەزمـوونى سیاسـیى خـۆم لە هەڵوێسـتە سیاسـییەکانى خـۆم هەسـت بە پەشـیمانى نـاکەم ،بەڵام رەنـگە لە تاکتیـک وکاروبارى ڕۆژانەدا شتى وا بووبێ کە زووتر لێی پەشیمان بووم .ئەگەر دەرفەتێک بووبێ عوزرم هێناوەتەوە ،جارى وا بووە ڕەنـگەبەناحەق بە گژ هاوڕێیەکمدا چووبم لە نەتیجەى توڕەیى یان شتێکدا ،لێـی پەشـیمان بـووم یـان لـێ پەشـیمانم ،دەنـا هەڵوێسـتەسیاسییەکانمان کە لەبەرئەوەى هیچ کات هیچ شتێکم بۆ خۆم به‌ته‌نیا نەکردوە هەمـوو کاتێـک لەگەڵ هاوڕێیـان مەشـورەتم کـردوەبەهى خۆمیان نازانم و بەهى هەموومانى دەزانم ،هەڵوێسـتە سیاسـییەکانمان پـێم وایە شـتى نیشـتمانپەروەرانەن ،شـتێک نـین بـۆ تەوبە و پەشیمان بوونەوە ببن. پرسیار :شانازى بە چییەوە دەکەی؟ 38
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده وەڵام :شانازى بەوەوە دەکەم که تێکۆشەرێکى ڕێگاى ڕزگاریی نەتەوەى کوردم. هەموو مرۆڤێک چەند یەکەمێک لە ژیانیدا هەیە: پرسیار :کێ بەیەکەم مامۆستاى خۆ دەزانی؟ وەڵام :لەبارى سیاسییەوە هەر وەک ئاماژەم پێ دا شەهید د.قاسملوو. پرسیار :کێ بە یەکەم هاوڕێی خۆ دەزانی؟ وەڵام :مەجبور نیم ئەوەیان بڵێم ،چونکە هاوڕێم زۆرن ،پێم خۆش نییە هیچیان بکەم به یەکەم. پرسیار :یەکەم چرکەسا زۆر پێى نیگەران بووبی؟ وەڵام :ئەو چرکەساتەى هەواڵى شەهیدبوونى د.قاسملویان پێ دام. پرسیار :یەکەم چرکەسا زۆر شانازىی پێ بەخشی بیت؟وەڵام :ئەوەیان شـتێکى زۆر بچـووک بـوو .سـاڵى 8313لە مەهابـاد دەژیـام بە نهێنـى ،رۆژێکیـان خۆپیشـاندانێکمان کـرد بەنـاوىحیزبەوە ،یەکەم خۆپیشاندان بوو بە ناوى حیزبەوە خەڵکمان بانگهێشت کردبێ ،پێشتر بەناوى خەڵـکەوە ،بانگهێشـتمان دەکـرد،بەڵام زەمیــنە موســاعید بــوو بە نــاوى ڕێکخــراوى حیــزبەوە بەیاننامەیــهکم نووســى داوام لە خەڵــک کــرد بــۆ خۆپیشــاندان .کەخۆپیشاندانەکە بەڕێکەوت خۆشم له مه‌هاباد بە نهێنى دەژیام هەستام بەجلیکـى گـۆڕاو و عەینەکێکـى ڕەش و دەستسـڕۆکەیهکهوهکە به ده‌ممه‌وه گرتبوو گوایە زستان و سـاردە تاخەڵـک نەم ناسـن ڕۆیشـتمە بەردەم خۆپیشـاندانەکە و هێشـتا نەگەیشـتبوومە نێـوخۆپیشاندانەکە گوێم لە دروشمى (مەرگ بۆ شا) بوو .نازانم بڵێم خ هەسـتێکی پـێ دام ،لە وڵاتێـک کە کەس نەیـدەوێرا بڵـێ شـالە نـوێنەرى خـوا کەمتـرە ئێسـتا لە تەنیشـت سـەربازگەى مەهابـاد خەڵـک بە دەنگـى بەرز دەڵـێن مەرگ بـۆ شـا ئەوە بچـووک بـوو یەعنى بەشێک بوو لە رووداوێکى گەورەتر ،بەڵام لەو ساتەدا ئەو چێژەى داومەتێ. پرسیار :بەنیازى نووسینەوەى بیرەوەرییەکانت نیت؟وەڵام :بیرەوەریی من تەنانەت ئەوەى کە لەگەڵ تۆش باسم کرد ئەوەى کە پەیوەندیی بە ژیانى خـۆمەوە هەیە ئەوەنـده نرخیـاننییە زیاتر شتە سیاسییەکان و بۆچوون بۆ بابەتى سیاسى گرنگن .ئەوانەش بە داخەوە لە ژیانى مـن و نـازانم چەنـد دواى منـیش 39
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهکاتیان نایەت کە پیاو وەکـو دەیـان بینـێ باسـیان بکـا بە هۆکـارى سیاسـیى خـۆیەوە ،بەڵام ڕەنـگە لە دووسـاڵى ئایینـدەدا شـتێکلەسـەر بیرەوەریـى ژیـانى مـن دەرکەوێ .ئەویـش بەو جـۆرەیە کە لەگەڵ هـاوڕێیەکى خـۆم وتـووێژێکی درێژمـان کـردوه ،بەدەیـان کاتژمێر کە ئەو دەیان هێنێتە سەر کاغەز و پێیاندا دەچێتەوە و ڕەنگە لە چا ،بدرێ. 40
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده\" :ئێمه له تاراوگه ده‌ژیین\" دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ،سكرتێری گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران سازدانی :مه‌جید ئهحمهدیپرسیار :پێمخۆشه پێش هه‌ر شت له دۆخی خۆ بزانم ،ژیان و گوزه‌ران چلۆن ده‌ڕوا ؟ تۆ لهمێەه خه‌با ده‌كه‌ی ،ئه‌م خهباتوهكه بۆ تۆ بۆته ژیانێكی ڕۆژانه ،چ كاریگه‌ری یه‌كی له‌سه‌ر باری ده‌روونی و هه‌روه‌ها ته‌ندروستیت داناوه؟ ئایا پێوی ڕاهواتووی یان هه‌ست به ماندووبوون ده‌كه‌ی؟ تكایه له‌م باره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌كرێ به درێەی بۆمان بدوێ؟وه‌ڵام :راستی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ر پێم‌خۆش نه‌بوو باسی ژیانی خۆم بكه‌م ،چونكه پێموایه بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م وتـووێژه دهخوێننـهوهشتێكی گرنگ نیه كه ساغم یان نه‌خۆشم ،پیرم یان لاوم .به‌ڵام ئێستا كه پرسیارتان كردوه ،ده‌ڵێم وا تێده‌گه‌م كار و تێكۆشـانو خه‌بات شوێنه‌وارێكی خراپی له‌سه‌ر له‌ش ساغیم دانه‌ناوه .ئه‌و كاته‌ی كارێكم به‌ده‌سته‌وه‌یه و ته‌واوی ده‌كـه‌م ،پێموایـه لـهنوێلهدایك بوومه‌وه و عومرێكی نوێم بۆ نووسراوه .ته‌مه‌نم له شه‌ست وپێنج ساڵ تێپه‌ڕیوه .لـهچاو ئـه‌و تهمهنـه و ئـه‌و ههلومهرجـهكه كـوردی تێـدا ده‌ژی ،بـه بـاوه‌ڕی خـۆم بـاش مـاوم .ئـه‌و نه‌خۆشـی یانـهی بـه پیـری میـوانی مـرۆڤ ده‌بـن وه‌ك تـهوژمی خـوێن وكۆلسـتڕۆل و قهنـد و چـی و چـی ،هێشـتا بـه‌لام دا نـههاتوون .ئه‌گـه‌ر پیـریش بـووم و ددانـم كـهل بـووه و سـه‌رم بۆتـه سـهریقهنـدیلی ،منـه‌ت له‌سـه‌ر كـه‌س ناكـه‌م .زۆر كـه‌س زووتـر لـه‌م تهمهنـهش پیـر بـوون و خۆشـیان لـه خـهباتی سیاسـی نـه‌داوه. به‌هه‌رحاڵ كورد گوته‌نی :له خوای به‌زیاد بێ\". پرسیار :حه‌ز ده‌كه‌م درێەهی قسه‌كانمان به مزگێنی یه‌ك یان هه‌واڵێكی خۆش بۆ گه‌لی كورد ده‌ست پێبكه‌ین.وه‌ڵام :مزگێنیی مـن بـۆ ئـۆگرانی خـهباتی ڕزگاریخوازانـهی خـه‌ڵكی كوردسـتان ئه‌وه‌یـه كـه حیزبـی دیمـوكراتی كوردسـتانی ئێـرانهـهروا سـهربهرزانه و بـه ڕووسـووری لـه مه‌یـدانی خـهباتی پـڕ هـهوراز و نشـێوی خـۆی دا ڕاوه‌سـتاوه و كـۆڵی نـه‌داوه .كۆمـهڵانیخهڵكی كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه پشتوپه‌نای ئه‌م حیزبـهن و بـه حیزبـی خۆیـانی ده‌زانـن .ئـه‌وه كـه خـه‌ڵكی كوردسـتانی ئێـرانهیچ كات سه‌ریان بۆ كۆماری ئیسلامی دانه‌نواندوه و ڕێژیم نه‌یتوانیوه زۆر له بڕیار و سیاسـهته پاشـكهوتووانهكانی لـه‌و بهشـهیوڵات دا جێبـه‌جێ بكـا ،به‌رهـه‌می خـۆڕاگریی بوێرانـهی گـه‌لی كـورد و هێـزه سیاسـی یـهكانی و لـه پێشـهوهی ههمووشـیان حیزبـی 41
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهدیمـوكراتی كوردسـتانی ئێرانـه .ئـه‌م حیزبـه لـه خـهباتی ٣٢سـاڵهی خـۆی دا هـه‌م سـه‌ركه‌وتنی بـهرچاوی بـوون و هـه‌م تووشـیتێشكان و ناكامی هاتوه .هه‌موو حیزبێكی سیاسییش ئه‌و به‌ره‌وپێش چوون و پاشه‌كشه‌یه‌ی دێتـه ڕێ .گرنـگ ئه‌وه‌یـه ئـه‌م حیزبـهنه به سـه‌ركه‌وتن لـه خۆبـایی بـووه و نـه بـه تێشـكان لـه مه‌یـدان ده‌رچـووه .پـاش هـه‌موو كـهوتنێك ههسـتاوهتهوه ،لـه ناكـامی یه‌كانی ده‌رسی وه‌رگرتوه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی كردوونه پرده‌بازی په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ده‌سكه‌وتی تازه‌تر .غه‌یب نازانم ،پاشه‌ڕۆژ ناخوێنمـهوه و سهرفهسـڵ بـۆ ئاڵوگۆڕهكـان دانـانێم .بـه‌و حاڵـهش دواڕۆژی خـهباتی خـه‌ڵكی كوردسـتان وسهرانسهری ئێران به ڕوون ده‌بیـنم .پێموایـه زۆر فاكتـهری نێوخـۆیی و دهرهكـی لـهكاردان كـه بتـوانن ڕهوتـی ڕووداوهكـان خێراتـربكـــهن و ئومێـــدی بـــهرهوپێش چوونمـــان پێبـــدهن .لـــه ڕیـــزی پێشـــهوهی ئـــه‌و فاكتهرانـــه بـــهرچاوڕوونیی خـــهڵكی ئێـــران ویهكڕیزڕاوهستانیان به‌رامبه‌ر به ته‌واوه‌تی ڕێژیمی كۆمـاری ئیسـلامی ده‌بیـنم كـه بـه تایبـه‌تی لـه هـه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی حهوتـهمی مه‌جلیس دا خۆی نواند.پرسیار :به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی خوهباتی چهكوداری یوه‌وه سه‌یر بكه‌ین ،له دۆخێكی باش دا نابینرێت .له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێی چی؟:وه‌ڵام\" :بۆچـوونی حیزبـی دیمـۆكرات بـۆ شـێوه‌كانی خـه‌بات ،جـۆرێكی دیكهیـه .ئـه‌م حیزبـه لـه سـه‌ره‌تاوه تـا ئێسـتا خـهباتیچهكدارانهی به شێوه‌یه‌كی داسـهپاوی خـه‌بات زانیـوه و دروشـمی [مهسـهلهی كوردسـتان ڕێگاچـارهی نیزامیـی نیـه]ی لـه كاتێـك دابهرز كردبۆوه كه هێندێ گرووپی سیاسـی بێئـه‌وه‌ی لـه مه‌یـدانی كـردهوهدا شـوێنهوارێكیان لــێ دیـار بـێ ،دهیـانگوت [ئـازادی لـهلوولهی تفه‌نگ دێته ده‌رێ] ،به‌ڵام حیزبی دیمۆكرات كـه هـه‌زاران پێشـمه‌رگه‌ی لـه مه‌یـدانی دیفـا لـه ئـازادی دا ڕاوه‌سـتابوون وهـهموو ڕۆژێ قوربـانیی ده‌دا ،پێـی وابـوو ئـه‌م شـێوه خهباتـه دوژمـن بـه حاشـا لـه مافـه‌كانی گـه‌لی كـورد ،بـه ئامادهنـهبوون بـۆچارهسـهری ئاشـتیخوازانه و بـه هێـرش بۆسـهر كوردسـتان سـهپاندوویهتی .بـه‌ڵام ئه‌گـه‌ر لـه ڕوانگـهی خـهباتی سیاسـی یـهوه بـۆبزووتنهوهی ڕزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردسـتانی ئێـران بـڕوانین ،بـه ئاسـانی ده‌تـوانین بڵێـین ئـه‌م بزووتنهوهیـه لـه یـهكێك لـهقۆناخه هه‌ره دڵخوازه‌كانی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی خۆی دایه .زیادم نه‌گوتوه ئه‌گه‌ر بڵێم وشیاریی سیاسی هـیچ وهخـت هێنـدهیئێستا له‌نێو ڕۆڵه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دا له سه‌رێ نه‌بووه و قه‌ت به‌قه‌ده‌ر ئه‌مڕۆ ڕووناكبیران و توێژی وشیار و خوێنـدهواریكۆمـهڵ لـه‌م بزووتنهوهیـهدا به‌شـدار نـه‌بوون .چونكـه حیزبـی دیمـۆكراتی كوردسـتانیش حیزبێكـی قـانوونی نیـه و بـه خـهیاڵیكاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی \"هه‌ڵوه‌شاوه\"یه ،ڕه‌نگه خه‌ڵكی ناشاره‌زا وا تێبگه‌ن كه ئه‌م حیزبه له‌و ئاڵوگۆڕه‌دا نهخشـێكی نیـهو ئه‌وه‌ی ڕووی داوه هه‌مووی له خۆوه و به ڕێكه‌وته .بـه‌ڵام بـه ڕاشـكاوی ده‌ڵـێم ئـه‌م حیزبـه لـه نزیكـهوه له‌گـه‌ڵ ئـه‌م ڕاپهڕینـهفكـری و سیاسـی یـه ده‌ژی ،كـاری تێـدهكا و كـاری تێدهكـرێ ،فێـری ده‌كـا و لێـی فێـر ده‌بـێ ،ڕێنـوێنیی دهداتـێ و ڕێنـوێنیی لــێ وه‌رده‌گرێ .به هیوای ئه‌و ڕۆژه كه بتوانین ئه‌م باسه پتر بكه‌ینه‌وه یان دیارده‌كه بێپه‌رده خۆی به هه‌مووان نیشان بدا\". 42
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهپرسیار :شه‌ست ساڵ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموونی كار و پوخته‌بوونی پێڕه‌و ،ته‌مه‌نێكی درێەه .حیزبی ئێوه خۆی له شه‌ست سواڵخهبا نزیك كردۆته‌وه .ئایا حیزبه‌كه‌تان به هه‌بوونی ئه‌زموونێكی شه‌ست ساڵه‌وه ،له بیری ئواڵوگۆڕ لوه ڕێبوازی دا هه‌یوه ،یوان درێەه به‌و ڕێبازه ده‌دا كه شه‌ست ساڵه گرتوویه‌ته به‌ر؟وه‌ڵام :هه‌ر حیزبێك له خه‌باتی سیاسیی خۆی دا هێندێ پرهنسـیپی هـه‌ن كـه پێیـان وهفـاداره و هێنـدێ دروشـمی تـاكتیكی یـاندروشمی ڕۆژیشی هه‌ن كـه بـه‌پێی ههلومـهرجی تێكۆشـان ئاڵوگۆڕیـان به‌سـه‌ردا دێنـێ .حیزبـی دیمـۆكرات لـه ڕابـردووی نیزیـك بـهشهست ساڵ ته‌مـه‌نی خـۆی دا زۆر شـتی گۆڕیـون ،تـاكتیكی جۆراوجـۆری بـۆ خـه‌بات گرتۆتـه پـێش و هـه‌ر لـه‌و كاتـهش دا هێنـدێپرهنسیپی هه‌بوون كه هه‌میشه پێیانه‌وه پابه‌ند بووه و دڵنیام له‌مه‌ودواش پابه‌ندیان ده‌بێ .بۆ نموونه خه‌بات بۆ دابـین كردنـیدیمۆكراسی و وه‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كانی گه‌لی كورد (ئێستا شكڵ و شێوه‌كه‌ی هه‌ر جۆرێك ده‌بێ) یـان وەدەسـتهێنانیمافی دیاریكردنی چاره‌نووس بـۆ گـه‌لی كـورد ئامـانجی درێژخایـهنـن و بـه تێپـهڕینی ڕۆژگـار نـاكرێ وازیـان لــێ بهێنـرێ .هـهرواهێنـدێك ئهسـڵی وه‌ك سـهربهخۆیی سیاسـی و تهشـكیلاتی و سـهربهخۆیی بڕیـاردان و لهبـهرچاوگرتنی سـهربهخۆیی هـه‌موو هێـزهسیاسی-یه‌كانی كورد ،به جۆرێك كه نه ده‌ست لـه كاروبـاری هـیچ هێزێكـی سیاسـی وهربـدهین و نـه ئیجـازهی ده‌سـت تێـوه‌ردان لـهكاروباری حیزبی خۆمان دا به هیچ هێزێكی دیكه بده‌ین .له‌وانـه‌ش گرنگتـر ڕێزدانـان بـۆ سـهربهخۆیی بڕیـاری هـه‌موو بهشـهكانیكوردستان و پێویستیی ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاری به‌شه‌كانی كوردستان له لایـه‌ن هـیچ هێزێكـی به‌شـێكی دیكـهوه ،ئهمانـه هـه‌موو لـهئهسڵه نه‌گۆڕه‌كانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێـرانن .له‌وانـه زیـاتر ،هـیچ دروشـم و بڕیارێـك پیـرۆز و ههتاهـهتایی نیـه وهه‌ر دروشم و سیاسه‌تێك له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی خه‌بات ڕێك نه‌كه‌وت یان له خزمه‌تی بزووتنه‌وه‌دا نه‌بوو ،به ئاسـانی دهكـرێ وازی لـێ بێنین. پرسیار :به هۆی ڕێبازێك كه حیزبه‌كه‌تان گرتوویه‌ته به‌ر ،توانیوتانه له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانتان نزیكتر ببنه‌وه؟وه‌ڵام :ئه‌گه‌ر مه‌ودای نێوان سـه‌ره‌تا و كۆتـایی بـۆ نموونـه بـه هـه‌زار كیلـۆمیتر دابنێـین ،گومـانی تێـدا نیـه كـه بـه بڕینـی هـهركیلۆمیترێـك و ته‌نانـه‌ت هـه‌ر میترێـك لـه‌و مهودایـهش ڕێبـوار لـه شـوێنی مه‌به‌سـت (مقصـد) نیزیكتـر ده‌بێتـه‌وه .بـه‌ڵام ئهگـهرپرسیارهكه بگۆڕین و بڵێین نیزیك ببنه‌وه ،ئه‌وده‌م ده‌ڵێم نیشانه‌كان پێمان ده‌ڵێن گه‌لی كورد و بزووتنـهوه ڕزگاریخوازانهكـهی وحیزبی دیمـۆكراتی كوردسـتانیش لـه گه‌یشـتن بـه ئامـانج نیزیـك بوونـه‌وه .لـه پرسـیارهكهت دا ڕوون نیـه مه‌به‌سـت لـه‌و ڕێبـازهیگرتوومانه چیه ،به‌ڵام بـا وای دانێـین مه‌به‌سـت دروشـمی خودمختـاری یـه .باشـه ،دهكـرێ بپرسـین ئه‌گـه‌ر دروشـمهكه سـهربهخۆییبایه یان فیدرالیزم یان كونفیدرالیزم ئێستا ئامانجه‌كه وه‌دی هاتبوو؟ وا بزانم ئه‌م جـۆره بۆچوونـه پشـتی بـه هـیچ بناخهیـهكیپتـهو نهبهسـتوه .كـورد ماوهیـهكی زۆر لـه هـه‌موو به‌شـه‌كانی كوردسـتان دا دروشـمی سـهربهخۆیی هـه‌ڵ¬گرتـوه و كـه بـۆی وهدینـههاتوه ،گه‌یشـتۆته ئـه‌و بـاوه‌ڕ و بڕیـاره كـه داوای چاره‌سـه‌ری مهسـهلهی كـورد لـه چوارچێـوه‌ی وڵاتـهكان دا بكـا .دووپاتیشـی ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه‌ی له لای ئێمه نه‌گۆڕه ،وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كانی گه‌لی كورده و شكڵ و شێوه‌كه نه‌گۆڕ نیه. 43
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهپرسیار :له‌و ماوه درێەهی خه‌باتتان دا چ ده‌سكه‌وتێكی مێەووییتان وه‌ده‌ست هێناوه كه مایوهی شوانازیی گوهل بوه حیزبهكوهتان بێ؟وه‌ڵام :حیزبـی دیمـۆكراتی كوردسـتان لـه مـاوه‌ی درێـژی خـهباتی خـۆی دا زۆر دهسـكهوتی هـهبوون كـه شـانازی یـان پێـوه بكـا.دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان ،ڕاپه‌ڕینی سـاڵانی ٢١( ٨٥٩٢ - ٩١ــ ،)٨٢٢١خـهباتی قارهمانانـهی ٢٣سـاڵی ئـه‌م دوایـی یـه،بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی ئاشتی و ئـازادی و دیمۆكراسـی و ئاگـایی سیاسـی و لـه هـه‌مووان گشـتیتر شـێلگیربوون و كۆڵنـهدان و ڕاسـت وێژی و واقیع بینی له ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی ئه‌م حیزبه‌ن.پرسیار :كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د یه‌كێكه له‌و دهسوكهوتانه؟ چۆنوه كوه درێەهپێودهری ئوهو رێبازه نین؟ واته هه‌ڵگری دروشمی خه‌با بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نین؟وه‌ڵام :هه‌روه‌ك له وه‌ڵامـی پرسـیاری پێشـتردا گـوتم دامه‌زرانـدنی كۆمـاری كوردسـتان یـهكێك لـه دهسـكهوته گرنگـهكانی حیزبـیدیمۆكراتی كوردستانه .به‌ڵام داخوا ئێمـه درێـژهدهری ڕێبـازی ئـه‌و كۆمـاره هـهین یـان نـا ،ئـه‌وه ده‌گه‌ڕێتـه‌وه سـه‌ر تێگه‌یشـتن لـهڕێبازی كۆماری كوردستان .ئه‌من وای بۆ ده‌چم كه هه‌وڵی كۆمـاری كوردسـتان بـۆ به‌ده‌سـتهێنانی مافـه نهتهوایـهتی یـهكانی گـهلیكورد له هه‌ر شێوه‌یه‌كی مومكین دا بووه .ئێستاش خه‌باتی حیزبـی دیمـۆكرات بـۆ وه‌ده‌سـتهێنانی مـافی دیـاریكردنی چـاره‌نووس بـۆگهلی كورد له كوردستانی ئێرانه ،دیسان له هه‌ر شـێوه‌یه‌كی مـومكین دا .له‌سـه‌ر یـهك ئه‌مـه ئامـانجی كۆمـاری كوردسـتان و پـێش ویش حیزبی دیمۆكراتی كوردستانه ،نه‌ك شێوه‌یه‌كی دیاریكراو.وتـووێژێكی پێشـه‌وا له‌گـه‌ڵ ڕۆژنامـهكانی تـاران بڵاوكراوهتـهوه كـه له‌وێـدا لێـی دهپرسـن\" :ڕاسـته ئێـوه دهتانـهوێ كوردسـتانێكی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرێنن؟\" پێشه‌وا ده‌فه‌رموێ نه‌خەیر ڕاست نیه ،ئێمه خودموختاریمان ده‌وێ و خودموختاری یه‌كه‌شمان دامه‌زراندوه.ئێستا بزانین ڕێبازی كۆماری كوردستان خ بووه؟ كه‌سێك چاو له ژماره‌كانی \"كوردستان\" ئورگانی حیزبی دیمـۆكرات لـه سـاڵه‌كانی ٨٥٢٩ - ٢٣دا بكا ،شتێكی جێگای سه‌رنج ده‌بینی .پاش راگه‌یاندنی دامـهزرانی كۆمـاری كوردسـتان لـه مه‌یـدانی چـوارچرای شـاریمههاباد\" ،كوردستان\" ئورگانی حیزبـی دیمـۆكراتی كوردسـتان لـه چه‌نـد ژمـارهدا ڕاپـۆرتی ڕێوڕهسـمهكهی چـا ،كـردوه .لـه هـهمووژمارهكان دا مانشێت ئه‌مه‌یه \"جێژنی سه‌ربه‌خۆیی و استقلالی كوردستان\" به‌ڵام هه‌ر له یه‌كه‌مین ژماره‌ی ئـه‌و ڕۆژانـه‌دا وتـووێژێكیپێشـهوا له‌گـه‌ڵ ڕۆژنامـهكانی تـاران بـڵاو كراوهتـهوه كـه له‌وێـدا لێـی دهپرسـن\" :ڕاسـته ئێـوه دهتانـهوێ كوردسـتانێكی سـهربهخۆدامهزرێنن؟\" پێشه‌وا ده‌فه‌رموێ نه‌خەیر ڕاست نیـه ،ئێمـه خودموختاریمـان ده‌وێ و خودموختـاری یهكهشـمان دامهزرانـدوه .پرسـیارئهوهیه كه بڵێـی پێشـهوای سـهركۆمار شـاره‌زای ڕێبـازی كۆمـار نـه‌بێ ،یـان وه‌ك بـه گاڵتـه لـه بـاره‌ی خومهینییـهوه ده‌یـان گـوت:\"ئیمــام لــه خــهتی ئیمــام لای داوه؟\" خوێندنــهوهی \"كوردســتان\"ی ئــه‌و س ـهردهمه دهریــدهخا كــه لــه بــارهی ســتراتیژیی كۆمــاری 44
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهكوردسـتانهوه هـه‌ر كه‌سـه بـه جۆرێـك دواوه؛ یـهكێك باسـی سـهربهخۆیی كـردوه و یـهكی دیكـه باسـی خودموختـاری .تهنانـهتبهرپرسانی كۆماریش جارێك قسه‌یان له سه‌ربه‌خۆیی كردوه و جارێك له خودموختاری .له‌و پێوه‌ندی یـهدا نووسـه‌ر و مێژووناسـیكـورد مامۆسـتا مـه‌حموود مـهلا عێـززهت لێكدانهوهیـهكی جـوانی لـه سـێ ژمـاره‌ی \"كوردسـتانی نـوێ\"دا بـڵاو كردبـۆوه كـه بهداخـهوهژمارهكانیم له‌بیر نیه .له‌وێدا ده‌نووسێ ناكرێ ڕێبه‌رانی كۆماری كوردستان بـه دوو جـۆر له‌سـه‌ر ئامانجـهكانی كۆمـار بـدوێن .كـهوایه ئه‌وكاته‌ی باسی خودموختـاری ده‌كـه‌ن مه‌به‌سـتیان خودموختـاری لـه چوارچێـوه‌ی ئێـران دایـه و كاتێـك قسـه لـه سـهربهخۆییدهكـهن ،مه‌به‌سـتیان سـهربهخۆیی لـه ئازهربایجانـه .چونكـه ئـه‌و ده‌م هـه‌م ده‌وڵـه‌تی مهركـهزی و هـه‌م حكوومـهتی ئازهربایجـانههوڵیان ده‌دا كوردستان هه‌روه‌ك به‌شێك له ئازه‌ربایجان سه‌یر بكرێ و به‌جیا شتێكی بۆ به‌ڕه‌سمی نه‌ناسرێ .ماوه‌ته‌وه ئه‌وه كـهبڵێم بێجگه له چوارچێوه گشتی یه‌كه (هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كانی گـه‌لی كـورد) ،حیزبـی دیمـۆكرات بـه هـیچجۆر مه‌جبوور نیه دروشمی كۆماری كوردستان هه‌تا هه‌تایه وه‌ك خۆی بێڵێته‌وه .به‌رنامه‌ی یه‌كه‌می حیـزب كـه بـه ده‌سـتی پێشـهوانووسراوه ،داوای خودموختاری ده‌كا .پێشه‌وا قازی پاش دامه‌زرانی كۆماریش ده‌فه‌رموێ ئێمه خودموختاریمان ده‌وێ .بـه‌ڵام ئهگـهرحیزبی دیمۆكرات بۆی ده‌ربكه‌وێ كه دروشمێكی جگـه لـه خودموختـاری موناسـیبتر و عهمـهلیتره ،نـابێ یـهك دهقیقـه سـێ و دوویلــێ بكـا و ده‌بـێ لـه جێـی خودموختـاریی دابنـێ .ئه‌گـه‌ر كۆمـاری كوردسـتان دروشـمی سهربهخۆییشـی بـه‌رز كردبایـهوه ،حیزبـیدیمۆكرات بۆی هه‌بوو دروشمێكی دیكه ،خودموختاری یان هه‌رچیه‌كی دیكـهی لـه جێگـا دابنـێ .چونكـه ئه‌گـه‌ر پێشـه‌وا و ڕێبـهرانی كۆماریش زیندوو بان ،به‌پێی هه‌لومه‌رجی خه‌بات هه‌ر ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد.پرسیار :پێوه‌ندیی حیزبی دیمۆكرا و ڕێكخراوه سیاسییه كوردستانی و ئێرانی یه‌كان له چ ئاستێك دایه؟ ئێووه خۆتوان بوه كوام یه‌ك له حیزب و ڕێكخراوه كوردستانی و ئێرانی یه‌كان نزیكتر ده‌بینن؟وه‌ڵام :زۆرجارمان گوتوه كـه شـانازی ده‌كـه‌ین ئهگـهریش پێوهنـدیی زۆر تونـدوتۆڵمان له‌گـه‌ڵ ئـه‌م یـان ئـه‌و حیـزب و ڕێكخـراویكوردستانی یان ئێرانی نه‌بێ .له‌گه‌ڵ هیچیان پێوه‌ندیی ئاڵۆزمان نیه .ته‌نانه‌ت \"حیزب\"ی وا هه‌یه كاری ڕۆژانـه‌ی هێـرش بۆسـهرحیزبی دیمۆكرات و سیاسه‌ته‌كانیه‌تی .ئێمه هه‌وڵمان داوه جـوابی ئـی واش نهدهینـهوه .ئـه‌من ده‌ڵـێم پێوهنـدیمان له‌گـه‌ڵ هـهمووهێزه كوردستانی و ئێرانییه جیددی و وڵات پارێزه‌كان له ڕاده‌ی دڵخوازدا نیه و پێویسته هه‌وڵـی زیاتری بۆ بده‌ین .به‌ڵام ئێمـههـهموو ئه‌وانـه‌ی بـه دڵـه‌وه و بـه ڕاسـتی بـۆ ئـازادی و دیمۆكراسـی و مـافی مـرۆڤ لـه ئێرانـدا تێدهكۆشـن ،بـه هاوپـهیمان وهاوخـهباتی خۆمـان ده‌زانـین .لـه‌و نێـوهش دا پێمـان وایـه ئه‌وانـه‌ی باوه‌ڕیـان بـه دیمۆكراسـی و پێویسـتیی دابـین-كرانـی مافـهنهتهوایهتی یه‌كانی گه‌لانی زۆرلێكراوی ئێران هه‌یه ،له حیزبی دیمـۆكرات نزیكتـرن .هـه‌ر بـه‌و پێیـه هاوكـاری و نزیكـی لهگـهڵلایهنه سیاسی یه كوردستانی یه‌كان و دوایه‌ش ئه‌و ڕێكخراوانه كه نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێك له گه‌لانی به‌شخوراوی ئێـران ده‌كـه‌ن بـه پێویستی یه‌كی ههنووكهییتر ده‌زانین . پرسیار :له كونگره‌ی یازده‌یه‌م دا بڕیارتان دا كه سكرتێری گشتیی حیزب ته‌نیا دوو ده‌وره مافی خۆپاڵاوتنی بۆ ئه‌ركی 45
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهسكرتێری هه‌بێت .هۆی چی بوو ئه‌م خاڵه‌تان هێنایه نێو پێڕهوهكهتان و بوه بۆچووونی ئێووه ئهموه توا چ ڕادهیوهك ده‌تووانێ لوه ڕێكخراوێكی سیاسیی كوردی دا سه‌ركه‌وتوو بێت؟وه‌ڵام :ئه‌من پێموایه بۆ هێزه‌كانی نێـو بزووتنـه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانـهی خـه‌ڵكی كوردسـتان زۆر پێویسـته ڕێگـا نـهدهن تـه‌نیا یـهككهس ببێته جێی متمانه و جێی هومێدی حیزبه‌كه‌یان ،یان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان .ئه‌م به‌نده‌ی پێـڕهو بـه پێشـنیاری مـن وبـه پێـداگرتنی مـن لـه كـۆنگرهی یازدهیـهم دا خراوهتـه نێـو پێـڕهوی حیـزب ،لهكاتێكـدا بۆخـۆم سـكرتێری گشـتیی حیـزب بـووم.پێشموایه زۆر ئاسان ده‌توانێ سه‌ر بكه‌وێ .چونكـه ئه‌گـه‌ر پێمـان وابـێ خـه‌ڵكی بـه توانامـان زۆر نیـه ،ده‌بـێ قبـووڵ بكـه‌ین كـهئهوهی بۆته سكرتێریش یه‌كێكه له‌و خه‌ڵكه و له‌و حیزبه ،و له‌و نیشتمانه‌دا په‌روه‌رده بووه .ڕه‌نگه له شتێك دا لـه یـهكی دیكـهههورازتر بێ و له شتێك دا له دواتر .پاشان ،خـۆ ئـه‌و كهسـهی لـه سـكرتێری دهكـهوێ ،قـه‌رار نیـه فـڕی به‌سـه‌ر حیزبهكهیـهوهنهمێنێ .ئه‌و له ته‌نیشتی حیزبه‌كه‌یه‌تی و ده‌كرێ هه‌میشه له توانا فكری و كردهوهیییهكانی كه‌ڵك وه‌ربگیرێ .نموونه‌ی بـاش و شه‌ریفی ئه‌م كاره ،حیزبی شیووعیی كوردستانه كه تا ئێستا دوو جار سكرتێری گۆڕیوه.پێمخۆشه ئه‌وه‌ش زیاد بكه‌م كه مه‌به‌ستی ئـه‌و بهنـدهی پێـڕهو ئـه‌وه نیـه كـه حهتمـهن لـه دوو كـۆنگرهدا هـهڵبژێردرێ (هـهروهكهێندێ كه‌س وای تێگه‌یشتوون) ،مه‌به‌ست دوو جار هه‌ڵبژاردنه ،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو جـاره لـه مـاوه‌ی شـه‌ش مانگیشـدا بـێ.چونكــه وه‌ك دهزانــین لــه حیزبــی دیمۆكراتــدا ســكرتێر كــۆنگره ههڵـــینابژێرێ ،بــهڵكوو لهلایــهن كومیتــهی ناوهنــدی یــهوهههڵدهبژێردرێ .كه‌وایه ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وت له ماوه‌ی نێوان دوو كـۆنگرهدا كومیتـهی ناوه‌نـدی چه‌نـد جـاری سـكرتێر هـهڵبژارد ،یـهك نه‌فه‌ر ته‌نیا دووجار هه‌قی هه‌یه خۆی كاندید بكا و هه‌ڵبژێردرێ.پرسیار :له مێەووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورددا ناوی گه‌لێك كه‌سایه‌تی تۆموار كوراون كوه لوه خوهباتی سوهردهمیش داڕۆڵ و كاریگه‌ری یوان هه‌یوه و تهنانوه حیزبوهكان بوه سوهرۆك و ڕێبوهری جووڵانهوهكهیشویان داده‌نوێن .حیزبوی دیموۆكراتیكوردستانی ئێران یه‌كێك له‌و ڕێكخراوه خه‌باتگێڕانه‌یه كه له ڕاده‌یه‌كی به‌رچاودا كه‌سایه‌تی له ئاستی ڕێبهرایوهتی دا لهدهسوت داوه .یه‌كێك له‌و ڕێبه‌رانه ئه‌حمه‌د تۆفیقه .ئایا حیزبی ئێوه ئه‌حمه‌د تۆفیق به ئه‌ندام و شه‌هیدی خۆی ده‌زانێ؟وه‌ڵام :شـه‌هیدی حیـزب و شـه‌هیدی گـه‌ل هـه‌موو جـارێ یـهك نـین .بـۆ وێنـه شـێخ عبیدللـه شـهمزینی ،شـێخ سـه‌عیدی پیـران،شه‌هیدانی ٨٢ی ژوئه‌ن (حوزه‌یرانی )٨٢٩١و به كورتی شه‌هیدانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردسـتان و هـه‌موو ڕێكخـراوه سیاسـی یـهكانشههیدی گه‌لی كوردن و هه‌موو حیزبه‌كان وه‌ك به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌شیان پێوه هه‌ن .به‌ڵام ڕه‌نگه لـه بـاری حیزبـی یـهوهوا نه‌بێ .بۆ وێنه دوكتور قاسملوو شه‌هیدی حیزبی دیمۆكراتی كوردسـتانی ئێرانـه و فـااد مصـففی سـلفانی شـه‌هیدی كۆمهڵهیـه.ئه‌گه‌ر گوتمان فڵانه شه‌هید ،شه‌هیدی فیساره حیزب نیه ،شتێكمان له قه‌دری وی كه‌م نه‌كردۆته‌وه .هه‌ر به‌و پێیه خوالێخۆشـبووئهحمهد تۆفیقیش شه‌هیدی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران نیه ،چونكه له كاتی شه‌هیدبوونی دا ئه‌ندامی حیزبـی دیمـۆكرات نه‌بووه .هه‌ر له‌و كاته‌دا وه‌ك شه‌هیدێكی ده‌ستی زۆرداری جێگای ڕێزی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێرانیشه. 46
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهپرسیار :باشه مامۆستا ،چۆنه كوه وێنوهی مامۆسوتا هێمنوی شواعیر لوه ڕیوزی شوههیدانی حیزبوی دیموۆكرا لوه ڕێوڕه‌سومی ٢یڕێبهندانی ئه‌مساڵدا له سوید ،دێته پیشاندان؟ وه‌ك دیاره ،مامۆستا هێمن نه‌ك هه‌ر ئهنودامی حیزبوی دیموۆكرا نوهبوو ،بوهڵكوو لایه‌نێكی دژبه‌ری ئه‌و حیزبهیشی گرتبوو.وه‌ڵام :ئه‌وه كه وێنه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا هێمن له ڕێوره‌سمی ٢ی ڕێبه‌ندانی ڕابردوودا له سوئێد دانراوه ،ته‌نیا دهكـرێ وهكههڵهیهكی ته‌كنیكی دابنرێ .چونكه له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ مامۆستا هێمن ،ئه‌و هه‌ر شـه‌هید نـهبووه و بـه مردنـی خـۆی مـردوه .كـهوابێدانانی وێنه‌كه‌ی هیچ پاساوێكی نه‌بووه .ڕاستیشه كه مامۆستا هێمن له كاتی مردنی دا ئه‌ندامی حیزب نه‌بووه و كاتی خۆی هـهمله حیزب ده‌ركراوه و هه‌م بڕیاری له‌وه زیاتریشی له‌سه‌ر دراوه .به‌ڵام هه‌م پێش وه‌فاتی ههوڵــی له‌گـه‌ڵ درا شـتێك بنووسـێ كـهئهو هاوده‌ستی یه‌ی له‌گه‌ڵ تاقمی حـه‌وت كه‌سـی كردوویـهتی بـه خـرا ،دهزانـێ ،كـه هه‌رچه‌نـد قهولیشـی دا نـهیكرد ،هـه‌م دوایمهرگیشی حیـزب لـه بڕیارێـك دا بـه حورمـهتی ئـه‌و خزمهتـهی بـه زمـان و ئـهدهبیاتی كـوردی كردبـوو ،بڕیـاری دژ بـه مامۆسـتای هه‌ڵوه‌شانده‌وه و وه‌ك ده‌ڵێن \"اعاده حیثیت\"ی لـێكرد.پرسیار :خه‌باتی ئه‌مڕۆی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران له باشووری كوردستان دا (كوردستانی عێراق) وه‌ك خوهباتێك لوه تاراوگه ده‌بینی؟وه‌ڵام :له‌گه‌ڵ هه‌موو نزیكیمان له كوردستانی ئێران و له‌گه‌ڵ ئـه‌وه‌ی بـه خۆشـی یـهوه پێوهنـدی یـهكی پتـهومان له‌گـه‌ڵ نێوخـۆیوڵات هه‌یه ،هه‌روا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستانی عێراق هه‌ر وه‌ك كوردستانی ئێران به‌شێكه لـه واحیـدێكی گـه‌وره‌تر كـه كوردسـتانه،ڕاستی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی وه‌زعی ئێستادا كه كوردستان له‌نێو چوار وڵات دا دابه‌ش كراوه ،ئێمـه لـه تاراوگـه دهژیـین.ئـه‌وه كـه لـه بـاری (احساسـی)یـهوه ئێمـه خۆمـان بـه میـوان و بێگانـه نـازانین یـان كـوردی عێـراق بـه‌و چـاوه سـهیرمان ناكـه‌ن،به‌داخه‌وه باره سیاسی یه‌كه نـاگۆڕێ .لـه بـاری قـانوونی یـهوه ئێمـه لـه كوردسـتانی عێـراق خـاوه‌نی هـیچ مـافێكی هاونیشـتمانی نیین.پرسیار :حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران كه له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا زیاتر نیشته‌جێیه، چ ڕێگری یان به‌ربه‌ستێك له خه‌باتی خۆی دا له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه هه‌ست پێده‌كا ؟وه‌ڵام :ئێمه له سێزده ساڵـی ڕابردوودا به هه‌موو توانا هه‌وڵمان داوه هه‌لومه‌رجی كوردستانی عێراق و قـازانجی ئـه‌زموونی ئـه‌م به‌شه‌ی كوردستان له‌به‌رچاو بگرین و بپارێزین .سروشتی یه كه ئه‌وه‌ش چوارچێوه‌ی هه‌وڵ و خه‌باتمان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.لـه‌وه دهرچـێ ،ئێمـه نـه لـه ناوچـه‌ی ژێردهسـهڵاتی یهكیـهتیی نیشـتمانی و نـه لـه ناوچـه‌ی ژێـر كۆنترۆڵــی پـارتی دیمـۆكراتیكوردستاندا تووشی ڕێگری و به‌ربه‌ستێك نه‌هاتووین .ئێمه سوپاس و پێزانینمان بۆ خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ،بۆ هێـزه سیاسـی 47
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهیهكانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان و بـه تایبـه‌تی بـۆ پـارتی و یهكیـهتی هه‌یـه ،له‌سـه‌ر ئـه‌و رێـز و قـهدره كـه بـۆ ئێمـه‌ی داده‌نـێن.ئه‌گه‌ریش جاروبار هاوكاریی وان له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌گاته ڕاده‌ی دڵخواز ،ئێمه ده‌زانین له‌به‌ر هێندێ حیسابی سیاسی یه كه نـاتواننلهبــهرچاوی نــهگرن و بۆیــه گلــهیی و لۆمهیــهكمان لهســهریان نیــه .هیواشــمان وایــه لهمــهودوا ههلومهرجهكــه و له‌گــه‌ڵ ویــدا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان حیزب و ئه‌م دوو هێزه‌ش باشتر بن.پرسویار :یوهكێك لوه هوهنگاوه بهنرخوهكانی حیزبوی دیموۆكراتی كوردسوتانی ئێوران ،گهیشوتن بوه ئهنداموهتی لوه ڕێكخوراویئینتهرناسیۆنالی سوسیالیست دایه .حیزبی ئێوه چ ڕۆڵ یان كوارلێكێكی لوهو ڕێكخوراوهدا هه‌یوه و ه‌وه‌تا ئێسوتا چ دهسوتكهوتێكی سیاسی به هۆی ئه‌ندام بوون له‌و ڕێكخراوه‌دا ،به نسیب گه‌لی كورد و حیزبی ئێوه بووه؟وه‌ڵام :ئهنتهرناسـیونالی سوسیالیسـت هـه‌ر لـه‌و كاتـهدا كـه ڕێكخراوێكـی گرنـگ و بـهربڵاوی جیهـانی یـه ،ڕێكخراوێكـه كـه هـیچدهسهڵاتێكی ئیجرایی له‌به‌ر ده‌ستدا نیه .ئه‌ندامه‌تیی حیزبی دیمۆكرات له‌م ڕێكخراوه‌دا بۆ ئه‌وه نیه كه ده‌سكه‌وتێكی ماددیی لــێبهدهست بێنێ .به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌یه كه له تریبوونێكی گرنگی نێونهتهوهیییـهوه ویسـت و داخـواز و نوختهنـهزهرهكانی بـه بیـروڕای گشتی بگه‌یه‌نێ و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه بتوانێ پشتیوانیی مه‌عنه‌وی له داخوازه‌كانی گه‌لی كورد وه‌ده‌ست بێنێ.پێش ئه‌وه كه ئێمه ببینه ئه‌ندامی ئه‌نته‌رناسیونال سوسیالیست ،ئـه‌م ڕێكخـراوه زۆری بایـه‌خ بـه مهسـهلهی كـورد داوه و زۆرجـاربڕیاری گرنگی له پشتیوانی له ماف و ئازادی یه‌كانی كـورددا دهركـردوه .پـاش ئـه‌وه‌ش كـه حیزبـی دیمـۆكرات بۆتـه ئه‌نـدام ،بـهدهیان بڕیاری بۆ پشتیوانی له داخوازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مه‌حكووم كردنی ڕه‌فتاری دهوڵـهتانی حـاكم به‌سـه‌ر كوردسـتان دا له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه ده‌رچوون كه زۆریان به پێشنیاری حیزبی ئێمه و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای نوێنه‌رانی حیزب وه‌دی هاتوون. پرسیار :ئه‌گه‌ر حیزبی دیمۆكرا پرسی له‌یلا زانا له‌و ڕێكخراوه‌دا بێنێته به‌ر باس ،چ ئاكامێكی ده‌بێ؟وه‌ڵام :پێش ئێستاش ئه‌نته‌رناسیونالی سوسیالیست لانیكه‌م جارێك و پێموایه زیاتریش ،له‌سـه‌ر ژنـه خـهباتگێڕی كـورد ،لـهیلازانا وه‌ده‌نگ هاتوه و دڵنیام ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخرێته ده‌ستووری كـاری كۆبوونـهوهكانی ئهنتهرناسـیۆنالهوه، پشتیوانیی لـێ‌ده‌كرێ .به‌ڵام هه‌روه‌ك گوتم بڕیاره‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه زه‌مانه‌تی ئیجرائییان له پشت نیه.پرسیار :وه‌ك ده‌زانین ،هه‌ر حیزب و ڕێكخراوێكی سیاسی له ڕێبازی خوهباتی خۆیودا هوهردهم لوه مهترسوی و كهندوكۆسوپهوه نزیكه .ئایا حیزبی دیمۆكرا له خه‌باتی خۆیدا چ مه‌ترسی یه‌كی گه‌وره له ڕێی خۆیدا ده‌بینێ؟وه‌ڵام :هه‌موو كاتێك له‌سه‌ر ڕێگای خه‌بات و خه‌باتگێڕانی حیزبی دیمۆكراتی كوردسـتانی ئێـران كهندوكۆسـپ و مه‌ترسـی ههسـتپێ ده‌كه‌ین .به‌ڵام هونه‌ری حیزبێكی خه‌باتگێڕ له‌وه‌دایه كه له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی یه‌كان نهسـڵهمێتهوه ،بـه‌ره‌نگاری یـان له‌گـه‌ڵ 48
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهبكا و كهندوكۆسـپ له‌سـه‌ر ڕێگـا لابـهرێ .هـه‌تا ئـه‌و كاتـهی تێكۆشـهرانی حیـزب لـه مه‌یـدانی خـه‌بـات دان و بـه ئیـرادهوه بـهگژ كهندوكۆسپهكان دا ده‌چنه‌وه ،هیچ مه‌ترسی یه‌ك ناتوانێ پێشی به‌ره‌وپێش چوونی كاروانی پڕسه‌روه‌ریی ئه‌و خه‌باته بگرێ\".پرسیار :مامۆستا ،زۆرجار زاراوه‌ی \"ئه‌ده‌بیاتی حیزبی\" له ئه‌ندامانی حیزب ده‌بیسترێت .ئه‌م ده‌ربڕینه هه‌ڵگری چ واتایه‌كه؟ ئایوا حیزبی ئێوه ئه‌ده‌بیاتێكی تایبه به خۆی له ده‌ربڕینه سیاسی یه‌كانی دا هه‌یه؟وه‌ڵام :زاراوه‌ی \"ئه‌ده‌بیاتی حیـزب\" شـتێك نیـه حیزبـی دیمـۆكرات دای هێنـابێ .ئه‌مـه زاراوهیـهكی ناسـراوه و لهڕاسـتی دا هـهمووحیزبێكیش ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه .لـه سروشـته تایبـه‌تی یـهكانی ئـهدهبیاتی حیزبـی دیمـۆكراتی كوردسـتانیئێران ده‌توانم باسی ئه‌و شته بكه‌م كه پێی ده‌ڵێن \"نه‌زاكه‌تی كه‌لام\" واته زمان خاوێنی .ڕه‌نگـه زمـان شـڕی و جنێـودان سروشـتیزاڵ به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی حیزبێك یان ڕێكخراوێكـی دیكـهی سیاسـی دا بـێ .دیـاره نموونـه‌ی جیـاوازیی ئـهدهبیاتی حیزبـی دیمـۆكراتلهگـهڵ ئـهدهبیاتی حیزبـهكانی دیكـه ،خ كـورد و خ ئێرانـی ،زۆرن ،بـه‌ڵام بـا زهحمـهتی ناسـینی ئـه‌و نموونانـه بدهینـه بـه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی پێیان خۆشه حیزبی دیمۆكرات و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی بناسن.پرسیار :بۆچی ڕێەهی خه‌باتگێڕانی ژن له ئاست پیاو له حیزبی دیمۆكرا دا نزموه؟ ئهگوهر بوه ژمارهیوهكی ڕێەهیوی داینێوین، ته‌نانه %٥‌و %٥٥ناگرێتهوه . وه‌ڵام :نازانم به خ پێوانه‌یه‌ك ڕێژه‌ی خه‌باتگێڕانی ژن له‌نێو حیزبی دیمۆكراتدا به %٣له به‌رامبه‌ر %٢٣دا داده‌نێن؟ پرسیار :مه‌به‌ستم كادر و پێشمه‌رگه‌یه!وه‌ڵام :باشه ،قبووڵی ده‌كـه‌م كـه ڕێـژه‌ی ژنـان به‌داخـه‌وه ڕه‌نگـه ده‌وری ده تـا پـانزده لهسـهد زیـاتر نـه‌بێ .بـه‌ڵام ئێمـه هـهمووئهندامان و لایه‌نگران و ته‌نانه‌ت دۆستانی حیزبیش به خه‌باتگێڕ ده‌زانین و ئه‌گه‌ر لـه‌و ڕوانگهیـهوه سـه‌یری مهسـهلهكه بكـه‌ین،دڵنیام ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌گاته ده‌وری %٥١تا .%٥٣خۆ ئه‌گه‌ر واقیعبینانه چاو به ڕێژه‌ی به‌شداریی ژنان له به‌رامبه‌ر پیاوان لـهتێكۆشانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا بخشێنین ،به‌داخه‌وه ده‌بینین كه له پێشكه‌وتووترین وڵاتـانی جیهـانیش دا ئـه‌و ڕێژهیـه زۆریماوه بگاته ڕاده‌ی به‌رامبه‌ری .جا له وڵاتێكی دواكه‌وتوو یان باشتر بڵێین دواخراوی وه‌ك كوردسـتان و بهتایبـهت لـه‌ژێر سـێبهریزوڵـم و زۆر و چه‌وسـانه‌وه و لـه ههلومـهرجی سـه‌ختی خـهباتی نهێنـی دا و سـهرباری هـهمووانیش بـه بـوونی هێنـدێ نـهریتیدواكهوتووانــهی كۆمهڵـــی كــوردهواری ،چــۆن دهتــوانین چــاوه‌ڕوان بــین ژنــان و پیــاوان وه‌ك یــه‌ك لــه چــالاكی یــه سیاســی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا به‌شدار بن؟ له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه‌ش دا كه‌مبوونی به‌شـداریی ژنـان لـه كـار و تێكۆشـانی حیزبـی دیمـۆكراتیكوردسـتان دا ناتـهواوی یهكـه كـه به‌شـێكی بهرپرسـایهتی یهكـهی ده‌گه‌ڕێتـه‌وه سـه‌ر حیـزب ،و بـه بـاوه‌ڕی مـن هـیچ تێكۆشـهرێكی حیزبی به تایبه‌تی له ئۆرگانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری دا نابێ خۆی له‌ژێر باری ئه‌و به‌رپرسیاری یه به‌رێته ده‌ر. 49
بەشێک لە هەڤپەیڤینەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهپرسیار :مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ،زۆر سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاتی به‌نرخی خۆ بۆ ئه‌م دیمانه‌یه به ئێمه دا .دوایوین پرسیارم ئه‌وه‌یه :به‌پێی ئه‌زموونێكی درێە كه له خه‌با دا هه‌تانه ،دواڕۆژی حیزبه‌كه‌تان له ده ساڵوی داهاتوودا چلۆن ده‌بینن؟وه‌ڵام :ئه‌منیش سوپاسی ئێـوه ده‌كـه‌م كـه ئـه‌م وتووێژهتـان ڕه‌خسـاند .بـۆ وه‌ڵامـی پرسـیارهكهش ده‌بـێ بڵـێم چارهنووسـی حیزبـیدیمۆكرات له چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان جیا نیه و له‌سه‌ریه‌ك ئاسۆی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كـورد لـه ساڵــی تـازه وساڵانی دواتردا به ڕوونی ده‌بینم .ئه‌وه‌ش كه بۆ حیزبی دیمۆكرات دەگەڕێتەوە ئاره‌زووی مـن پـێش هـه‌موو شـتێك كـار و چـالاكییزیاتر له هه‌موو بواره‌كانی كاری سیاسی ،دیپلۆماسی ،ته‌شكیلاتی و ته‌بلیغاتی و هـی دیكهدایـه .حیزبـی سیاسـی نـابێ چـاوهڕوانبێ ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی له ئاسمانه‌وه بۆ ببارن .به‌ڵكوو ده‌بێ هه‌وڵ بدا هه‌قی هه‌بێ خۆی له وه‌دیهێنانی هه‌ر سـهركهوتنێك دا به به‌شدار و كاریگه‌ر بزانێ. سازدانی :مه‌جید ئه‌حمه‌دی پێش کۆنگره‌ی ٨٥ی حیزب 50
Search
Read the Text Version
- 1
- 2
- 3
- 4
- 5
- 6
- 7
- 8
- 9
- 10
- 11
- 12
- 13
- 14
- 15
- 16
- 17
- 18
- 19
- 20
- 21
- 22
- 23
- 24
- 25
- 26
- 27
- 28
- 29
- 30
- 31
- 32
- 33
- 34
- 35
- 36
- 37
- 38
- 39
- 40
- 41
- 42
- 43
- 44
- 45
- 46
- 47
- 48
- 49
- 50
- 51
- 52
- 53
- 54
- 55
- 56
- 57
- 58
- 59
- 60
- 61
- 62
- 63
- 64
- 65
- 66
- 67
- 68
- 69
- 70
- 71
- 72
- 73
- 74
- 75
- 76
- 77
- 78
- 79
- 80
- 81
- 82
- 83
- 84
- 85
- 86
- 87
- 88
- 89
- 90
- 91
- 92
- 93
- 94
- 95
- 96
- 97
- 98
- 99
- 100
- 101
- 102
- 103
- 104
- 105
- 106
- 107
- 108
- 109
- 110
- 111
- 112
- 113
- 114
- 115
- 116
- 117
- 118
- 119
- 120
- 121
- 122
- 123
- 124
- 125
- 126
- 127
- 128
- 129
- 130
- 131
- 132
- 133
- 134
- 135
- 136
- 137
- 138
- 139
- 140
- 141
- 142
- 143
- 144
- 145
- 146
- 147
- 148
- 149
- 150
- 151
- 152
- 153
- 154
- 155
- 156
- 157
- 158
- 159
- 160
- 161
- 162
- 163
- 164
- 165
- 166
- 167
- 168
- 169
- 170
- 171
- 172
- 173
- 174
- 175
- 176
- 177
- 178
- 179
- 180
- 181
- 182
- 183
- 184
- 185
- 186
- 187
- 188
- 189
- 190
- 191
- 192
- 193
- 194
- 195
- 196
- 197
- 198
- 199
- 200
- 201
- 202
- 203
- 204
- 205
- 206
- 207
- 208
- 209
- 210
- 211
- 212
- 213
- 214
- 215
- 216
- 217
- 218
- 219
- 220
- 221
- 222
- 223
- 224
- 225
- 226
- 227
- 228
- 229
- 230
- 231
- 232
- 233
- 234
- 235
- 236
- 237
- 238
- 239
- 240
- 241
- 242
- 243
- 244
- 245
- 246
- 247
- 248
- 249
- 250
- 251
- 252
- 253
- 254
- 255
- 256
- 257
- 258
- 259
- 260
- 261
- 262
- 263
- 264
- 265
- 266
- 267
- 268
- 269
- 270
- 271
- 272
- 273
- 274
- 275
- 276
- 277
- 278
- 279
- 280
- 281
- 282
- 283
- 284
- 285
- 286
- 287
- 288
- 289
- 290
- 291
- 292
- 293
- 294
- 295
- 296
- 297
- 298
- 299
- 300
- 301
- 302
- 303
- 304
- 305
- 306
- 307
- 308
- 309
- 310
- 311
- 312
- 313
- 314
- 315
- 316
- 317
- 318
- 319
- 320
- 321
- 322
- 323
- 324
- 325
- 326
- 327
- 328
- 329
- 330
- 331
- 332
- 333
- 334
- 335
- 336
- 337
- 338
- 339
- 340
- 341
- 342
- 343
- 344
- 345
- 346
- 347
- 348
- 349
- 350
- 351
- 352
- 353
- 354
- 355
- 356
- 357
- 358
- 359
- 360
- 361
- 362
- 363
- 364
- 365
- 366
- 367
- 368
- 369
- 370
- 371
- 372
- 373
- 374
- 375
- 376
- 377
- 378
- 379
- 380
- 381
- 382
- 383
- 384
- 385
- 386
- 387
- 388
- 389
- 390
- 391
- 392
- 393
- 394
- 395
- 396
- 397
- 398
- 399
- 400
- 401
- 402
- 403
- 404
- 405
- 406
- 407
- 408
- 409
- 410
- 411
- 412
- 413
- 414
- 415
- 416
- 417
- 418
- 419
- 420
- 421
- 422
- 423
- 424
- 425
- 426
- 427
- 428
- 429
- 430
- 431
- 432
- 433
- 434
- 435
- 436
- 437
- 438
- 439
- 440
- 441
- 442
- 443
- 444
- 445
- 446
- 447
- 448
- 449
- 450
- 451
- 452
- 453
- 454
- 455
- 456
- 457
- 458
- 459
- 460
- 461
- 462
- 463
- 464
- 465
- 466
- 467
- 468
- 469
- 470
- 471
- 472
- 473
- 474
- 475
- 476
- 477
- 478
- 479
- 480
- 481
- 482
- 483
- 484
- 485
- 486
- 487
- 488
- 489
- 490
- 491
- 492
- 493
- 494
- 495
- 496
- 497
- 498
- 499
- 500
- 501
- 502
- 503
- 504
- 505
- 506
- 507
- 508
- 509
- 510
- 511
- 512
- 513
- 514
- 515
- 516
- 517
- 518
- 519
- 520
- 521
- 522
- 523
- 524
- 525
- 526
- 527
- 528
- 529
- 530
- 531
- 532
- 533
- 534
- 535
- 536
- 537
- 538
- 539
- 540
- 541
- 542
- 543
- 544
- 545
- 546
- 547
- 548
- 549
- 550
- 551
- 552
- 553
- 554
- 555
- 556
- 557
- 558
- 559
- 560
- 1 - 50
- 51 - 100
- 101 - 150
- 151 - 200
- 201 - 250
- 251 - 300
- 301 - 350
- 351 - 400
- 401 - 450
- 451 - 500
- 501 - 550
- 551 - 560
Pages: